ئایا زمانی کوردی هێشتا له سنووری ترسناکی مان و نه‌ماندایه، یان ئه‌م سنووره‌ی به‌ره‌و پانتاییه‌کانی ژیانی هه‌میشه‌یی به‌زاندووه؟
“له دۆخی ئایدیۆلۆژیکه‌وه به‌ره‌و دۆخی زانستیی”
ئایا زمانی کوردی هێشتا له سنووری ترسناکی مان و نه‌ماندایه، یان ئه‌م سنووره‌ی به‌ره‌و پانتاییه‌کانی ژیانی هه‌میشه‌یی به‌زاندووه؟
مه‌ترسییه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌ر ئه‌م زمانه له سه‌رده‌می ئێسته‌دا کامانه‌ن؟
چۆن ده‌توانین زمانی کوردی له‌م مه‌ترسییانه دوور بخه‌ینه‌وه و هاوکاتیش به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و به‌خشینی توانای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه نوێکانی سه‌رده‌می ببه‌ین و له باری فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتری بکه‌ین؟
چۆن ده‌توانین زه‌رفییه‌ت و ئیمکانه‌کانی ئه‌م زمانه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زانست و دیارده مودێرنه‌کاندا فراوانتر بکه‌ین؟
بێگومان چ زمان به خانه‌ی هه‌ستیی بزانین، یان به ئامرازی پێوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌کان، چ به دیارده‌یه‌کی مێژوویی دابنێین، یان وه‌کوو نیزامێک له نیشانه‌کان بیبینین و به شێوه‌یه‌کی هه‌نووکه‌یی سه‌یری بکه‌ین، ناتوانین خۆمان له‌م راستییه بشارینه‌وه که زمان و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ گرێدراوی یه‌کترن. به واتایه‌کی‌تر، زمان ئامرازی ئه‌ندێشه کردنه و ئه‌ندێشه‌ش بنه‌مای زمانه. ئه‌م گرێدراوێتییه تا ئه‌و راده به‌رچاوه که فه‌یله‌سووفه پۆزیتیڤیسته‌کانی “بازنه‌ی ڤییه‌ن” پێیانوابوو له رێگه‌ی ناسینی لۆژیکی زمانه‌وه توانیویانه هه‌ڵه بونیادیی و بنه‌ماییه‌کانی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ بدۆزنه‌وه و بۆ هه‌میشه بیری فه‌لسه‌فی له ناڕاستیی و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه رزگار بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره روانینه له دواییدا و له ژێر ناوی “دۆگماتیزم”دا له لایه‌ن که‌سانی وه‌کوو “پووپێر”ه‌وه خرایه به‌ر ره‌خنه و ره‌ت کرایه‌وه، به‌ڵام بڕوا به پێوه‌ندیی و کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی زمان و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ و پشتاوپشت بوونی ئه‌م دووانه، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له بڕوا سه‌ره‌کییه‌کانی زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفانی زمان و زمانناسه‌کانی هاوچه‌رخیشه.
ئه‌گه‌رچی زمانی کوردی به چه‌ن قۆناغی گرینگی مێژوویی و سیاسی‌دا تێپه‌ڕیوه، وه‌کوو دامه‌زراندنی کۆڕی زانیاری کورد له به‌غدا (١٩٧٠) و راپه‌ڕینی باشووری کوردستان (١٩٩١) و هه‌ر کام له‌مانه به پێودانگی زانستیی و سیاسیی خۆیان توانیویانه ببن به خاڵی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی و، ئه‌م زمانه له مه‌ترسیی مه‌رگ و نه‌مان رزگار بکه‌ن و له هوروژمی شه‌پۆلی سیاسه‌تی پاکتاوی کو‌لتووریی ده‌وڵه‌تانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی کورده‌وه بیپه‌ڕێننه‌وه و بیگه‌یێننه که‌نارێکی ئه‌من، به‌ڵام ئه‌مه به مانای سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی و کۆتایی قه‌یرانه‌کانی ئه‌م زمانه نه‌بووه و نییه. به‌م پێیه ئه‌گه‌رچی ئێستاکه زمانی کوردی له خه‌می مه‌رگ ره‌خساوه، به‌ڵام سه‌رلێشیواوی و فره‌مه‌رجه‌عیی و پاشاگه‌ردانییه‌کی له راده به ده‌ری پێوه دیاره و ئه‌م دۆخه قه‌یراناوییه بووه به ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ژیانی ئاخێوه‌ره‌کانی و هه‌روه‌ها بیر و ئه‌ندێشه به‌رهه‌م هێنراوه‌که‌شی.
به دڵنییاییه‌وه گوتاری ناسیۆنالیزم و بیری نه‌ته‌وه‌یی، کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی رزگارکردنی ئه‌م زمانه‌ن له ژێر په‌نجه نه‌گریسه‌کانی سڕینه‌وه‌ی کو‌لتووریی ئه‌و حکومه‌ته دیکتاتۆر و پاوانخوازانه‌ی که سه‌رده‌مانێک خه‌ونیان به درووست‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی خاوێن و یه‌کده‌سته‌وه ئه‌بینی. به‌ڵام ئێستاکه به ئاشکرا و به ته‌واوی په‌یکه‌ره‌ی ئه‌م ئاواته نامرۆڤانه رووخاوه و ئه‌م حکومه‌تانه به ناچار ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌که‌یان گۆڕیوه بۆ سیاسه‌تی برایه‌تی رواڵه‌تیی و رازی کردنی رووکه‌شیانه. پێیان خۆش بێت یان نا، ئێسته کورد یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره کاریگه‌ره‌کانی ناوچه‌که و زمانی کوردیش یه‌کێکه له‌و زمانه زیندووانه‌ی که ته‌نانه‌ت له غیابی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیش‌دا، رووبه‌رێکی سیاسی و کو‌لتووریی به‌رین و به‌رفراوانی هه‌یه و حاشای لێناکرێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه که ده‌رکه‌وته ئایدیۆلۆژیکه‌که‌ی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی، هێشتا قه‌ناعه‌تی به‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووییه نه‌هێناوه و، هه‌ر له ره‌هه‌ندی دووانه‌ی مه‌رگ و ژیانه‌وه سه‌یری زمانی کوردی ده‌کات و به‌م پێیه‌ش تا راده‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ر و زه‌رفییه‌ته‌کانی گه‌شه‌ی زانستیی لێوه‌ر‌گرتۆته‌وه و رێگه‌ی بۆ هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی نازانستیی خۆش کردووه؛ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی که به دروشمی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمان و کتێبخانه‌ی کوردی پاساو ئه‌درێن. به گشتیی دوو گرووپ خاوه‌ندارێتی ئه‌م ده‌ستیێوه‌ردانه ئایدیۆلۆژیک و نازانستییه ئه‌که‌ن:-
یه‌که‌م، ئه‌وانه‌ی تا ئێسته‌ش ئاگاداری ئه‌م واقێع و راستییه نین و به شێوازه‌کانی رابردوو هێشتا هه‌ر پاراستنی زمان به ئه‌رکی خۆیان ئه‌زانن، دووهه‌میش ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی ئاگادارن، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌یان پێخۆشتره و که‌رامه‌تی ده‌ستکرد و نانی خۆ هه‌ڵواسین به‌م زمانه‌دا به ئاسانی راده‌ستی پرۆسه‌ی به پسپۆڕیی بوون و زانستیی کردنه‌وه‌ی زمانی کوردی ناکه‌ن. به داخه‌وه نموونه‌یان که‌م نییه ئه‌وانه‌ی که هێشتا گرفتی سه‌ره‌کییان له نووسینی کوردی‌دا هه‌یه، به‌ڵام کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی بڵاو ده‌که‌نه‌وه یان له ژیر ناوی وه‌رگێڕاندا به گژ ده‌قه گه‌وره‌کاندا ئه‌چن و سه‌ره‌تایی ترین مه‌رجه ئه‌خلاقی و زانستییه‌کانیش ره‌چاو ناکه‌ن؛ کرده‌وه‌یه‌ک که ئه‌گه‌رچی رواڵه‌تی خۆی به بیری نه‌ته‌وه‌یی میکیاج ئه‌کات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌کان هه‌ر له‌و زمانه ئه‌دات که سه‌ره‌کی‌ترین کۆڵه‌که‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه.
به دڵنیاییه‌وه ئایدیۆلۆژیی یه‌کێکه له‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌توانێت پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌ندێشه و زمان تووشی دابڕان بکات. ئایدیۆلۆژی وه‌کوو ده‌زگایه‌کی فیکریی/ سیاسیی پێشتر داڕێژراو و به پیرۆز کراو، ئاراسته‌ی گه‌شه‌ی زانستیی زمان ده‌گۆڕێت و سیسته‌مێکی چه‌قبه‌ستوو و قه‌تیس کراو له نیشانه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که ده‌روازه‌کانی زمان له‌سه‌ر گه‌شه کردن و نوێبوونه‌وه داده‌خات. له وه‌ها ساته‌وه‌ختێکدا به دووپات بوونه‌وه‌ی دروشمگه‌لی وه‌کوو “هه‌رچی بێت هه‌ر کوردی بێت” زمان ده‌بێت به به‌ستێنی ته‌راتێنی ناشاره‌زایی و له ئه‌نجامدا ده‌قی لاواز و نه‌زۆک به‌رهه‌مده‌هێنێت. بۆ نموونه دوای راپه‌ڕین و له ژێر کاریگه‌ریی ململانێی سیاسیی و ئابووریی و فه‌رهه‌نگیی نێوان حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی باشووری کوردستان که بوو به هۆی هه‌ڵتۆقانی ده‌یان ده‌زگا و رێکخراوی سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ زمان و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕانی کوردی، وه‌رگێڕانێکی به لێشاو هه‌موو رووبه‌ری زمان و ئه‌ندێشه‌ی کوردستانی داگیر کرد که به داخه‌وه له غیابی میکانیزمی زانستیی و چاوه‌دێریی پێویستدا تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی به خراپترین شێوه ته‌نیوه‌ته‌وه. راستییه‌کی تاڵ که بووه‌ته هۆی زمان بێزیی به‌شێکی به‌رچاو له خوێنه‌ران و هۆگرانی زمانی کوردی.
ئه‌گه‌رچی له سه‌د ساڵی رابردوودا و هه‌ر به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکی ناسیۆنالیزم، ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆر و فاشیسته‌کان له ژێر ناوی پاراستنی گشتێتیی نه‌ته‌وه و خاک‌دا، دیکه‌ی نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگ و ئایینه‌کانیان سه‌رکوت و ته‌نانه‌ت قڕ کردووه (وه‌کوو قڕ کردنی جووله‌که‌کان له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه، پاکتاو کردن و کوشتنی به کۆمه‌ڵی موسوڵمانه‌کانی بۆسنی له لایه‌ن سێربه‌کانه‌وه و ئه‌نفالی کورده‌کان له لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه) به‌ڵام ناسیۆنالیزم هاوکات گوتاری پاراستن و په‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و کولتووره بنده‌ست و غه‌در لێکراوه‌کانی مێژوویشه له هه‌ڕه‌شه‌ی سرینه‌وه و مه‌رگ و فه‌رامۆشی. به واتایه‌کی تر هه‌م لایه‌نی سه‌رکوتکه‌ر کرده‌وه نامرۆییه‌کانی خۆی به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیری ناسیۆنالیستی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌یی پاساو ئه‌دات، هه‌م لایه‌نی سه‌رکوتکراو به په‌نا بردنه به‌ر ورووژاندنی ئه‌ندێشه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی داکوکی له بوونی خۆی و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کات. به‌ڵام به پێی زۆربه‌ی ئه‌زموونه مێژووییه‌کان، ئه‌م گوتاره که ده‌ورێکی گرینگی له رووداوه‌کانی لانیکه‌م دوو سه‌ده‌ی رابردووی ژیانی سیاسی مرۆڤدا بووه دوای راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه بنه‌ماییه‌که‌ی، ناتوانێت هاوکات گوتاری به‌ڕێوه بردن و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگایش بێت.
زمان یه‌کێکه له هه‌ستیارترین دیارده‌کانی ئه‌م باسه و کاتێک له‌م سۆنگه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ده‌روازه‌کانی به رووی نوێگه‌ری و زانست و هه‌روه‌ها زمان و فه‌رهه‌نگه‌کانی تریشدا داده‌خرێت و ئاخێوه‌ره‌کانی به‌رانبه‌ر به دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان لاڵ و بوغزاوی بار دێن. بێگومان ئه‌م روانیێنه نووسینی خراپ، وه‌رگێرانی خراپ و له ئه‌نجامدا ئه‌ندێشه‌ی خراپ به‌رهه‌مده‌هێنێت. کاتی ئه‌وه هاتووه که زمانی کوردی له کۆت و به‌ندی ئایدیۆلۆژی رزگار بکرێت، ئه‌مه به واتای ئه‌وه نییه که راکێشانی سه‌رنجی دانیشتووانی مه‌مله‌که‌تی ئه‌م زمانه بو لای فێربوونی زمان و پاراستنی شوناسی خۆیان، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پێویست نه‌بێت؛ به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ئه‌رکه تا کاتێکی نادیار هه‌ر له ئه‌ستۆی گوتاری ناسیۆنالیزمه، به‌ڵام ئه‌م گوتاره لێره به‌دواوه مافی ده‌ستێوه‌ردانی نییه و ده‌بێت سنووره‌کانی زانستی بوونی زمان بپارێزێت. مامه‌ڵه‌ی زانستیی له‌گه‌ڵ زمان، واته ئیتر ده‌یان که‌ناڵی راگه‌یاندن بۆیان نییه رۆژانه و به دڵی خۆیان زمان بشێوێنن، یان ده‌یان ده‌زگا و رێخکراوی حیزبی مافی ئه‌وه‌یان نییه له رقی یه‌کتر و به بێ هیچ چاوه‌دێرییه‌کی زانستی به لێشاو کتێبی بێ که‌ڵک و بێ خوێنه‌ر بڵاو بکه‌نه‌وه، هه‌ڵس و که‌وتی زانستیی له‌گه‌ڵ زمان واته هه‌ر که‌س به پێی هه‌ستی کرچ و کاڵی نه‌ته‌وه‌یی و له غیابی بن‌بونیاده پێویسته‌کانی خوێندنه‌وه و خۆ بار هێنان و خۆ په‌روه‌رده کردنی زانستیدا، خۆی به مه‌رجه‌عی زمان نا‌زانێ و به وه‌رگێڕانی سه‌قه‌ت و نووسینی لاواز و پڕهه‌ڵه ده‌س ناخاته نیو رۆحی ماندووی ئه‌م زمانه‌وه، واته ئیداره کردنی فه‌رمیی زمان له لایه‌ن که‌سایه‌تیی و ده‌زگا زانستیی و به ئه‌زموون و پێوه‌ندیداره‌کان و به‌رێوه بردنی بڕیاره‌کانیان، واته موتوربه کردنی راسته‌وخۆی زمان له زانست و ده‌سکه‌وته پۆزه‌تیڤه‌کانی شۆرشه زمانناسییه مه‌زنه‌کانی مێژوو و کردنه‌وه‌ی هه‌موو لقه زانستییه‌کانی پێوه‌ندیدار به زمانه‌وه له دڵی زمانی کوردی‌دا و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی ئه‌م زمانه به رووی هه‌موو زمانه زیندووه‌کانی دونیا به دوور له هه‌ر چه‌شنه رق و نه‌فره‌تێک و ته‌نیا به مه‌به‌ستی دانووستان و گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه ئینسانییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانه‌که‌مان.