• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

    ڕۆڵی ئینگلیز لە دروستکردنی دەوڵەتی ئێراق

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ناسیۆنالیزمی کورد و ئابووریی کوردستان

جەمال فەتحی (کۆچەر) لەلایەن جەمال فەتحی (کۆچەر)
شوبات 22, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ناسیۆنالیزمی کورد و ئابووریی کوردستان
0
هاوبەشکردنەکان
67
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

یەک لە کەموکۆڕییەکانی کورد و بزووتنەوەی کوردی ئەوەیە کە هەتا ئێستە نەیتوانیوە دڵنیاییەک بداتە کۆمپانیا ئابوورییە ڕۆژئاوایییەکان کە بوونی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکە سوود و قازانجی بۆ ئەوان زیاترە هەتا نەبوونی.

“دەوڵەتەکان نەتەوە دروست دەکەن و ناسیۆنالیزم، وشیاربوونەوەی نەتەوەکان لەسەر خۆیان نییە بەڵکوو ناسیۆنالیزم پێیان دەڵێت کە لە کوێیەوە هاتوون”.

ناسیۆنالیزم کە بە ڕەوتێکی شوناسخوازی و نەتەوەخوازی پێناسە دەکرێت، زۆرێک لە زانایان و بیرمەندانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە یەکێک لە دەسکەوت و بەرهەمەکانی کاپیتالیزمی دەزانن، بەڵام پێش ئەوەی دنیا بەرەو قۆناغی سەرمایەداری هەنگاو هەڵ بگرێت و شۆڕشێکی مەزن وەکوو شۆڕشی پیشەیی فەڕانسە سەر هەڵ بدات و دواتریش پەل بۆ وڵاتانی دیکە بهاوێت، ئایا ناسیۆنالیزم بوونی نەبووە؟ یان بە شێوەیەکی جیاوازتر هەبووە؟ ئەگەر لە دەلاقەی شۆناسخوازییەوە سەیری ناسیۆنالیزم بکرێت، هەروەک “یۆزێف شۆمپیتێر”، ئابووریزانی خەڵکی نەمسا، لە سەدەی بیستەمدا دەڵێت: ناسیۆنالیزم پێش سەرمایەداریش هەر هەبووە جگە لەو باردۆخەی کە هەناردەکردنی شمەکەکان پاوان کرابوون، بۆیە ئەگەر ئەو ڕاپەڕینانەی کە نەتەوە بندەستەکان پێش سەرمایەداری لە هەمبەر نەتەوە داگیرکارەکاندا کردوویانە لە چوارچێوە و فۆرمی ناسیۆنالیزمدا نەگونجێن، دەبێت چ ناو و نازناوێکیان بۆ دابنرێت؟

لە پێوەندی لەگەڵ دوو چەمکی نەتەوە و ناسیۆنالیزم دوو جۆرە بۆچوون هەیە، کە بە سەر دوو ڕێبازی هزریی “پریمۆردیالیست” و “کانسترکشن” دابەش کراون، ڕێبازی پریمۆردیالیستەکان یان بناژۆخوازەکان لەسەر ئەو باوەڕن کە نەتەوە و ناسیۆنالیزم ڕیشەی کەونارییان هەیە و بۆ مێژوویەکی دوور دەگەڕێننەوە و نەتەوە و نەتەوەخوازی لە ڕێگای سێمبۆل، پێوەندی و کۆنەستەکانەوە سەریان هەڵداوە، بۆیە دەکرێت بڵێن ناسیۆنالیزم کۆن و کەونارییە. کە “ئانتۆنی د ئێسمیت” یەکێک لەو بیرمەندانەیە کە لەگەڵ پریمۆردیالیستەکان هاوڕایە و دەڵێت: نەتەوە ڕیشەی لە مێژوودایە و ئەفسانەی باو و باپیران، مێژوو و فەرهەنگێکی هاوبەش و هەروەها سنوور و یەکڕیزییەکی تایبەت دەخولقێنێت. لە بەرانبەر ئەم بۆچوونە “کانسترکشنەکان” لەسەر ئەو باوەڕەن: کە ناسیۆنالیزم دیاردەیەکی نوێیە و لە کردەوەدا نەتەوە دەخولقێنێت. کە ئێرنێست گیلنێر و بیندێکت ئاندرێرسۆن دەڵێن: دەوڵەتەکان نەتەوە دروست دەکەن و ناسیۆنالیزم، وشیاربوونەوەی نەتەوەکان لەسەر خۆیان نییە بەڵکوو ناسیۆنالیزم پێیان دەڵێت کە لە کوێیەوە هاتوون.

بەپێی مێژووی پڕ لە هەوراز و نشیوی کورد، ناسیۆنالیزمی کوردی لە چوارچێوەی ڕێبازی فیکریی پریمۆردیالیستدا خۆی دەگونجێنێت، چونکە ئێستەشی لەگەڵ بێت بەشی هەرە زۆری کوردەکان وەکوو مێژوو خۆیان بە دەسەڵاتی مادەکانەوە گرێ دەدەن، کە لە ساڵی ٦١٢ی پێش زاییندا دەسەڵات و تاج و تەختی ئاشوورییەکانیان ڕووخاند و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥٠ ساڵ حوکمڕانییان کرد، هەرچەندە شەرەفخانی بەدلیسی لە “شەرەفنامە”دا ئاماژە بە چەندین میرنشینی نیمچە سەربەخۆ دەکات کە هێندێکیان هەتا سەدەی ١٩هەمدا خاوەن دەسەڵات و پادشایی هەبوون، کە مەروانییەکان جزیرە و دیاربەکر، حەسەنوەحیدییەکان لە دینەوەر و شارەزوور، فەزلەوییەکانی لوڕی گەورە، پادشایەتیی لوڕی بچووک و ئەیووبییەکان کە لە لایەن سەڵاحەدین ئەیووبییەوە دامەزراو پاش دەسەڵاتی مادەکان وەکوو بەشێک لە دەسەڵاتە کوردییەکانی لە قەڵەم دەدرێن، بەڵام هیچ کام لەم دەسەڵاتانە و هەروەها شۆڕشەکانی دیکەش کە لە سەد ساڵی ڕابردووەوە سەریان هەڵداوە بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر نەیتوانیوە نەتەوەی کورد لە قەوارەیەکی مێژوویی بەرەو قەوارەیەکی سیاسیی یاسامەند و ڕەوا ببەن و بەو پێناسەیەی کە لە دنیای ئەمڕۆدا لەسەر نەتەوە دەکرێت کورد هەتا نەبێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان حەسێبی نەتەوەیەکی یاسایی لەسەر ناکرێت و تەنیا وەکوو نەتەوەیەکی مێژوویی چاوی لێ دەکەن.

کورد بۆچی نابێتە خاوەن دەوڵەت و کیانی خۆی؟

ئەم پرسیارە کە خاڵی جەوهەریی هەموو کێشەکانی پرسی کورد لە خۆ دەگرێت، وڵامەکەی دەیان و ئەگەر و بۆچوون لە خۆ دەگرێت کە ڕەنگە بەشێکیان وڵامی دروستی پرسیارەکە بن، لەوانە یەکنەگرتن و تەبایی نێو ڕیزەکانی کورد یان ئەو هێزە سیاسییانەیە کە لە پێناو مافەکانی کورد خەباتییان کردووە یەک لە وڵام و ئەگەرەکان بێت، بەڵام خاڵی سەرەکیی ئەم پرسە ئەوەیە کە بەشێکی ئەم کێشەیە پێوەندیی بە خودی کوردەوە نییە و بۆ حەز و بڕیاری زلهێزەکان دەگەڕێتەوە کە خودی کوردیش زۆربەی جاران بە نەسازی و ڕێک نەکەوتن لەگەڵ یەکدا بیانوویان داوەتە دەستیان، یان ڕێگاکەیان بۆ سەرکەوتنی پیلانەکانیان خۆش کردووە، بەڵام بۆچی زلهێزەکان پێیان خۆش نییە کە کورد ببێتە خاوەن دەوڵەت و کیانی خۆی؟ وڵامی ئەم پرسیارە پێوەندیی بە ڕۆح و تایبەتمەندیی نەتەوەییی کورد و بارودۆخی سروشتی و جوغرافیاییی کوردستانەوە هەیە، واتە دنیای ڕۆژئاوا و بەگشتی دەوڵەتە زلهێزەکان یان بەگشتی ڕوانگەی دنیای پاش مودێڕنبوون ڕوانگەیەکی ئەوڕۆییان لەسەر کورد نییە و کورد بە نەتەوەیەک دەزانن کە دەستەمۆ نابێت و هاوکاتیش لە باری سروشت و جوغرافیایەوە لە شوێنێک دەژین کە هەم لە باری سامانە سروشتییەکانەوە دەوڵەمەندە و هەمیش لە باری جوغرافیایییەوە هەڵکەوتەیەکی ژئۆپۆلتیکیی هەیە و ئەگەر ببێت بە وڵاتێک یان تەنانەت چەندین وڵاتی کە کوردی دەستەمۆنەکراو بەسەریدا حکوومەت بکات، بەرنامە و پلانەکانی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەباشی ناچنە پێشەوە. ئەمە بەو مانایە نییە کە کورد خۆی کێشەی نێوخۆیی نییە، بەڵام لانیکەم هەنووکە بەشی سەرەکیی کێشەی کورد پێوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە بڕیار و هیمەتی زلهێزەکانەوە هەیە و ناکۆکی و ناتەبایی کورد یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کوردە کە لە پرۆسەی کۆلۆنیالیزمی کوردستاندا ڕێگا خۆشکەرە و هەموو خەونەکانی دوژمن بەدی دێنێت.

باری ئابووریی باشی کوردستان، کە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان ڕاستەوخۆ و وڵاتە زلهێزەکانی دنیا ناڕاستەوخۆ لێی بەهرەمەند دەبن، خاڵێکە کە پرۆسەی بەدەوڵەتبوونی کوردستانی وەدوا خستووە و بەپێچەوانەی ئەوەی کە دەکرا ببێتە هەوێنی پێشکەوتن و سەرکەوتنی کورد بووەتە هەوێنی کوشتن و نەهامەتیی کورد، چونکە بە هۆی ڕۆحی دەستەمۆنەکراویی کورد، داگیرکەرانی کوردستان تەنیا بە داگیرکردن و تاڵانکردنی کوردستان ڕازی نابن و تاڵانکردنی کوردستان کە ئامانجی سەرەکیی کۆلۆنیاکردنیەتی، ئەو وێستگەیە نییە کە تێیدا کورد وەکوو کۆیلەیەک  گیانی پارێزراو بێت و بە ئاسایش بژیت و بحەسێتەوە، چون ئەو کۆلۆنیالیزمەی کە بەسەر کوردستاندا زاڵە لە ڕۆحیی نەتەوەییی کورد بەباشی تێگەیشتووە و دەزانێت کورد وەکوو هێندێ لە نەتەوە داگیرکراوەکانی دیکە نییە  کە بۆ پاراستنی گیانی خۆی ببێتە کرێکار و بەشێک لە کاربەڕێکەرەکانی پرۆسەی تاڵانکردنی کوردستان، بۆیە لە کۆلۆنیالیزمی زاڵ بەسەر کوردستاندا تاکی کورد تاکێکی یاخی و لاسارە و وەکوو لەمپەرێک لە هەمبەری پیلانەکانیدا سەیر دەکرێت، هەر بەم بۆنەوە گیانی کورد لەم پرۆسەیەدا وەکوو جوغرافیا و سامانەکەی لە مەترسیدایە و هاوکات لەگەڵ تاڵانکردنی سەرمایە و سامانی کوردستان گیانی کوردیش ئەستێندرێت، بۆیە دەبێت بارودۆخی کوردستان لەم ڕستەیەی “میشێل دوومۆنتی، بیرمەندی سەدەی ١٦هەمدا، زیاتر هەست پێ بکەین  کە دەڵێت: “هیچ کەس قازانج ناکات هەتا کەسێکی دیکە زەرەر نەکات”. ئەگەرچی بەگراوەندی ئەم ڕستەیە نیزامی “مرکانتیلیستییە” کە لە سەدەی ١٨هەمدا کۆتایی پێ هات، بەڵام لە کوردستان ئێستەش بەردەوامە و کورد هەمیشە زەرەری کردووە، هەتا داگیرکەران سوودمەند ببن و وزەی و هێزی خۆیان لە کوردستان وەر بگرن.

یەک لە کەموکۆڕییەکانی کورد و بزووتنەوەی کوردی ئەوەیە کە هەتا ئێستە نەیتوانیوە ئەم بۆشایییە پڕ بکاتەوە و دڵنیاییەک بداتە کۆمپانیا ئابوورییە ڕۆژئاوایییەکان کە بوونی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکە سوود و قازانجی بۆ ئەوان زیاترە هەتا نەبوونی، هاوشێوەی ئەوەی کە هەتا ئێستە دەوڵەتەکانی ئێران لە ناوچەکە سەرەڕای دواکەوتوویی و نەگونجانیان لەگەڵ قەوارە و پێناسەی دەسەڵاتێکی یاسامەند و سەردەمیانە لە باری سیاسییە توانیویانە خۆیان بسەلمێنن و بپارێزن، کوردیش خۆی بسەلمێنێت. ئەوەی مکانیزمانەی کە دەسەڵاتە جۆراجۆرەکانی ئێرانیان لە ناوچەکە پاراستووە و ڕەواییان لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پێ بەخشیون، نە هێزی سیاسی و سەربازییە، نە ڕێککەوتن لەگەڵ نەزمی جیهانییە، بەڵکوو سوودێکە کە ئەم دەسەڵاتانە بۆ زلهێزەکانی دنیا هەیانە و گارانتییەکە کە بە مانەوەی خۆیان بە دنیای دەرەوەی خۆیان دەدەن. ئەم بابەتە تەنیا لە بارەی دەسەڵاتەکانی ئێران واقعییەتی نییە، هەموو داگیرکەرانی کوردستان توانیویانە ئەم دڵنیایی و گارانتییە بە دنیای دەرەوە بدەن، بەڵام کورد سەرەڕای ئەوەی کە بەشی هەرەزۆری سەرچاوەی ئەم گارانتی و سوودەی داگیرکەران بە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کوردستاندایە، نەیتوانیوە سەرنجی دنیای دەرەوە بۆ لای ئەم بەشە ڕابکێشێت، ئەم سەرنجڕاکێشانەش وەک ئاماژەی پێ کرا تەنیا لە ڕێگای هێزی سیاسی و سەربازییەوە جێبەجێ ناکرێت، هەروەک نەتەوەی یەهوود لە سەرەتاوە ئەو دوو هێزەی لە بەردەستدا نەبوو و سەرەڕای ئەو هەموو کێشەیەی کە پاش سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی توانیان ببنە خاوەن دەسەڵاتی خۆیان، کوردیش کە لە ڕابردوودا نەیتوانیوە لەم خاڵە بە قازانجی خۆی کەڵک وەر بگرێت، لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە بە سەردەمی تێکنۆلۆژی و گواستنەوەی زانیارییە خێراکان ناودێر کراوە و پێوەندییەکان زۆر سانا و خێران، دەتوانێت تێچووکانی خەبات و بەرگری بگەینێتە نزمترین ئاستی خۆی و سەرنجی دنیای دەرەوە بۆ لای سوود و قازانجەکانی دەوڵەتی کوردی و زیانەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان ڕابکێشێت.

پۆستی پێشوو

كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

پۆستی داهاتوو

ناسیۆنالیزمی کوردی لە سووریا: بەشی یەک

جەمال فەتحی (کۆچەر)

جەمال فەتحی (کۆچەر)

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

كانونی یه‌كه‌م 28, 2025
18
ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
59
مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

كانونی یه‌كه‌م 17, 2025
161

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە