• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

سۆران حەمە ڕەش لەلایەن سۆران حەمە ڕەش
شوبات 22, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە
0
هاوبەشکردنەکان
500
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

جولەندیی کوڕى کوڕکوڕ تاکە پاشاى کوردە کەلە قورئاندا باسی لێوە کراوە.

داستانی جوڵەند، داستانێکی کوردی دێرینە بۆ پادشایەک کە کورد بە پادشایەکی دێرینی خۆی داناوە و چیرۆکی لەسەر داناوە و قەڵای بە ناوەوە کردووە.

خوێنەری ئازیز، ناونیشانی بابەتەکە دات نەچڵەکێنێت، هۆکارێک هەیە بۆ دانانی وشەی “کافر” کە دواتر لەگەڵ خوێندنەوەی بابەتەکەدا بۆت ڕووندەبێتەوە.

پاش ساڵانێکی زۆر لە کارکردن و هەوڵ بۆ ساغکردنەوەی مێژوو و فەرهەنگی کوردی، خۆشحاڵم کە بڵێم ئەمڕۆ ئەرشیفێکی دێرینی وام لەسەر کورد هەیە کە هیچ گومانم نییە لەوەی هەموو زانکۆ و دەزگا ئەکادیمیەکانی کوردستان ئەرشیفی لەو جۆرەیان نییە. ئەرشیفەکەش هەر ئەوە نییە لەوێدا بێت، کارم لەسەر زۆربەی کردووە، بەردەوام شتی نوێیان تێدا دەدۆزمەوە. زۆرجار لە ناو ئەو هەموو سەرچاوانەدا کە سەیری ئەو هەموو بابەتە دەکەم، کە لەسەر فەرهەنگ و مێژووی کورد هەیە و هێشتا هیچیان لەسەر نەنووسراوە، یان زۆر کەمیان لەسەر نووسراوە، تەمەنم لەبەرچاودا کەم دەبێتەوە و ژیان کورت دەنوێتنێت؛ خەممە کە بەشی ئەوە نەکات ئەو هەموو کارە تەواوبکەم. بەڵام ژیان سنووردارە و مرۆڤ هەرچەند هەوڵ بدات فریای بەشێک لە خەونەکانی دەکەوێت. جا لە کاتی خوێندنەوەی سەرچاوەکاندا، کاتێک هەندێک شت سەرنجم ڕادەکێشن، دەستبەجێ لە شوێنێکدا دەیاننووسم بێ ئەوەی کە بزانم لەو کاتەدا سوودەکەی چی دەبێت، بەڵام دوای چەندین ساڵی تر پارچەیەکی تری ئەو بابەتە لە شوێنیکی تردا دەدزۆمەوە و زیاتر لە بابەتە مێژووییەکە دەگەم، بەو جۆرە سەرەداوێکی بچووک، زۆرجار دەمبەنە سەر گەوهەرێکی دێرینی مێژوو و فەرهەنگی کوردی. چیرۆکی ئەم پادشا مەزنە کوردە “کافر” ەش، بەرهەمی گەڕانی چەندین ساڵ و کۆکردنەوەی سەرچاوەی جیاوازە.

چەند ساڵێک لەمەوبەر کاتێک کە کتێبی مێژوونووسی کورد و پیاوی دەوڵەت و میری هەزەبانی هەولێری، ئەبو هیجا (١٢٢٣ -١٣٠١ ز) م دەخوێندەوە، شتێک سەرنجی ڕاکێشام. پێش ئەوەی کە زیاتر لەسەر بابەتەکە بدوێم دەبێت بزانرێت کە میر ئەبوهیجای مێژوونووس کێیە.

ئەم پیاوە میر و کەسایەتییەکی خوێندەوار بووە و شارەزا بووە لە مێژوو و زماندا و شاعیر و پیاوی دەوڵەت و سەر بە بنەماڵەی هەزەبانی حوکمڕانی دێرینی هەولێر بووە، ئەو لەدایکبووی هەولێر بووە و لەوێ خوێندوویەتی، دواتر بۆ چەندین ساڵ و هەتاوەکو کۆتایی ژیانی، والی دیمەشق بووە.

لە ڕووی سیاسییەوە سەر بەو کوتلەیە بووە کە داکۆکیان لە عەلی کوڕی ئەبی تالیب کردووە، بەڵام لە ڕووی بیروباوەڕەوە پێ دەچێت زۆر ئیماندار نەبووبێت. لەبەر ئەوەی هاوڕێی نزیکی فەیلەسوفی هەولێری، (عیزی زەریر) بووە کە بە زەندیق (بێ باوەڕ/کافر) لە قەڵەم دراوە.

هێندە هاوڕێ بوون، لە سەرەمەرگیشدا لە تەک (عیزی زەریر)دا بووە، هەتاوەکو هەناسەی دەرچووە هەر لەتەکیا ماوەتەوە و هۆنراوەیشی بۆ ئەو زاتە فەیلەسوفە گوتووە.

لە کتێبەکەیدا بە زمانی عەرەبی لەسەر مێژوو (کە بەندە کۆپیەکی هەیە)، میر ئەبو هیجا لە شوێنێکدا باسی مردنی دوا میری مەزنی هەزەبانی، لە ڕۆژی ١١٢٥/٧/٢٠ ز دا، دەکات بە ناوی (میر عیزەدین شەهاب ئەلدەولە ڕێخۆشکەری ئاینی ئیسلام و تاجی پادشاکان ئەبو هیجای کوڕی مۆسەک کوڕی هاکۆ/ئاکۆی هەزەبانی خاوەنی هەولێر).

ئەبو هیجای مێژوونووس دەڵێت ئەو میرە بە یەکێک لە پادشا پێشینەکان دادەنرا لە بەخشندەیی، خواردن، جلوبەرگ، ئازایەتی، دادپەروەی، باڵابەرزی و قۆزیدا و بەهێزترین دەنگی هەبووە، دەڵێت گوایە کاتێک کە پژمیوە لە دەرەوەی هەولێر گوێیان لە پژمەکەی بووە.

دوای ئەوەی کە بەو جۆرە بەسەریدا هەڵدەدات دەڵێت لە دوای مردنی ئەو میرە کوردە هەزەبانییە، کوڕەکەی بووە بە پادشا و پاش ماوەیەکی کەم تورکەکان هەولێریان گرتووە و بەو جۆرە کۆتایی بە حوکمڕانی هەزەبانیان لە هەولێردا هێنراوە و هەولێر کەوتۆتە دەستی تورکەوە.

دواتر ئەو مێژوونووسە ئاماژە بە هۆنراوەیەك دەکات کە بەعەرەبی بە شانوباڵی ئەو پادشا کوردەدا هەڵدراوە. لە دێڕێکی هۆنراوەەکەدا دەگووترێت:

(شهدت بصحة ملکه و علائه    أی الکتاب و عزة القسعاء)

واتە ” لەسەر پادشایی و پایەبەرزی ئەو، کتێب و شانازی پتەوی شایەتە”

لە کۆتایی هۆنراوەکەدا ئەبو هیجای هەزەبانی مێژوونووس بۆچوونێکی سەیر لەسەر لێکدانەوەی هۆنراوەکە دەدات. ئەو دەڵێت “کە دەڵێت کتێب شایەتە لەسەر دروستیی حوکمڕانیی ئەو، ئەوەیە کە هەزەبانیەکان لە بنەچەی جلندیی کوڕی کوڕکوڕ-ن کە خودا دەربارەی دەڵێت (و کان وراءهم ملك یاخذ کل سفینة غضبا)”.

واتە مێژوونووسێکی کوردی وەک ئەبو هیجای هەزەبانی بنەچەی دەسەڵاتدارە هەزەبانیەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ جوڵەندیی کوڕی کوڕکوڕ. ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە بە نزیکی لە هەموو تەفسیرەکانی قورئاندا ئەو ئایەتە بەوە لێکدراوەتەوە کە ئاماژەیە بە جوڵەندیی کوڕی کوڕکوڕ کە پادشایەکی کافری پێش ئیسلام بووە و دەسەڵاتدارێکی گەورە بووە، دەستی بەسەر کەشتیەکاندا گرتووە و ڕێی لە کەشتیەکان گرتووە.

ئەم پادشایە هێندە بەناوبانگ بووە، لە ناو سەرچاوە ئیسلامیەکاندا قسە و بۆچوونی زۆر جیاوازی لەسەر هەیە، هەندێك دەڵێن کە پادشایەکی گەورە بووە و لەسەر کەنداوی فارسی/عەرەبی ئەوەی کردووە و هەندێکی تر دەڵێن لای ئەندەلوس وئەوانەی تر دەڵێن لەسەر دەریای سپی لە ئەنتاکیا، کە بە درێژایی مێژوو وڵاتی کوردان بووە.

هەندێک دەڵێن پێغەمبەر نامەی بۆ نووسیوە تا داوای لێبکات بێتە سەر ئاینی ئیسلام و، هەندێکی تر دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی موسا و هەندێکی تر پێش موسی. بەو جۆرە زۆر لە سەرچاوە ئیسلامییەکان چیرۆکی جوڵندی دەگێڕنەوە و لە کتێبی (ئەلف لەیل وە لەیلە) شدا چیرۆکی جوڵەندی وەک پادشایەکی کافر باسکراوە، بەڵام ئەوەی کە مایەی سەرنجە ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی کە چیرۆکەکەی (ئەلف لەیل وە لەیلە) بە عەرەبی نووسراوە، بەڵام زۆربەی ناوەکانی ناو چیرۆکەکە عەرەبی نین و ناوی جوڵندی خۆشی لە عەرەبی ناچێت.

جگە لەوەش سەرەڕای ئەوەی کە چیرۆکەکە کراوە بە عەرەبی، کەچی یەکێک لە کاراکتەرەکانی چیرۆکەکەی (ئەلف لەیل وە لەیلە)، دێوی چیا (غول الجبل) ە.

لەوە دەچێت ئەم بۆچوونە ئەفسانەییە، لە ناو کوردا بنەچەیەکی مێژوویی دێرینی هەبێت و، لە ڕابردوودا زیاتر بایەخی پێدرابێت و، لە زۆربەی کوردستاندا ئەم چیرۆکە گێڕابێتەوە. لەبەر ئەوەی کە جگە لە بۆچوونەکەی ئەبو هیجای هەزەبانی کە نزیکی پێش هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر داویەتی، بەیتێکی کوردی تایبەتیش هەیە کە پشتڕاستی ئەو بۆچوونە دەکاتەوە، ئەو بەیتە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لەناوچەی موکریان تۆمارکراوە بە ناونیشانی “جوڵندی”.

ئەم بەیتە لە ساڵی (١٩٠٢-١٩٠٣ز) دا لەلایەن ئۆسکارمانەوە تۆمارکراوە و مامۆستا هێمن دواتر هێناویەتە سەر ڕێنووسی کوردی. بەیتی جوڵەندی نزیکی ٢٥ پەڕەیە و بەیتێکی دوورودرێژە، کە چیرۆکی پادشایەکی مەزنی کوردی “کافر” ە، کە دەچێتە جەنگ دژی موسوڵمانەکان و ڕوو دەکاتە مەدینە بۆ لەناوبردنی محەمەد و عەلی.

چیرۆکی بەیتە کوردیەکە لەوەی (ئەلف لەیلە وە لەیلە) جیاوازە و، لە سەردەمی پێش تەلەفزیۆن و ڕادیۆدا تۆمارکراوە، بۆیە کەشوهەوایەکی هێندە کوردانەی هەیە کە زۆر جار هەست ناکەیت کە باس لە پێغەمبەری موسوڵمان و مەککە و مەدینە دەکرێت.

پاڵەوانەکانی بەیتەکە بریتین لە جوڵەندی و موحەمەد و عەلی و فاتیمە و عومەر و بیلالی حەبەشی و شەیتان. ناوەکان زۆر کوردێنراون، بۆ نموونە بە عومەری کوڕی خەتاب دەگوترێت (کاک عومبەر) و فاتیمە (فاتیمە خانێ) و هیلالی حەبەشی (هیلالی عەبەشی) و عەلی-ش (شێری خوڵای/خودا) و هەندێک جاریش (عەلی کاکە).

چیرۆکەکە هەرچەندە نزیکی سەد و پانزە ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراوە، بەڵام بە دڵنیایی مێژووەکەی لەوانەیە زیاتر لە هەزار ساڵ بێت، هەرچەندە بەهۆی تۆمارنەکردنی بە نووسین، زمانی بابەتەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و زمانی سەر و سەد ساڵ لەمەوبەرە نەک ‌هەزاران ساڵ لەمەوبەر.

چیرۆکەکە درێژە بەڵام کورتەی بەیتەکە ئەوەیە کە جوڵندی بە هەواڵی پەیدابوونی “حەمەدەمین” و عەلی “شێری خوڵای/خودیا” دەزانێت و، بە هاوکاری شەیتان دەیەوێت لەناویان بەرێت و، مەککە و مەدینە وێران بکات بەسەریاندا، لەبەر ئەوەی کە وەک پادشایەکی مەزن پێی وایە ڕکابەری لەسەر زەوی بۆ دروست بووە.

دوای ئەوەی کە شەیتان هەندێک جادوو لە عەلی دەکات و بە مەبەستی سستکردنی و بەشداری نەکردنی لە شەڕدا، جوڵەندی پاڵەوان کە پادشایەکی مەزنە، لەگەڵ سوپا مەزنەکەیدا ڕوو دەکاتە مەدینە و چوار دەوری دەگرێت. دواتر لە شوێنێکدا بە ئەسپە زەنگیە ڕەشە گەردن بەخاڵەکەیەوە، نیمچە فڕینێک خەندەقێکی چل گەزی دەبڕێت کە بە جادوو موسوڵمانان بە دەوریدا دروستیان کردووە. جوڵەندی دەست دەکات بە کوشتاری ئەسحابەکان ودوازدەیان لێ دەکوژێت و گەمارۆی مەدینە دەدات. محەمەد و موسوڵمانەکان دەکەونە خۆیان و محەمەد هەواڵی بۆ دەهێنرێت کە جوڵەندی پادشا و سوپاکەی هاتوون و گەمارۆی مەدینەیان داوە. محەمەدیش بە ژنێکدا هەواڵ بۆ عەلی دەنێرێت هەتاوەکو فریا بکەوێت و بێت بە هانای پێغەمبەرەوە و بەوجۆرە لە کۆتاییدا عەلی بە شمشێرێک پادشا پاڵەوانە “کافر” ەکە دەکوژێت. بەیتەکە زۆر بە ووردی داڕێژراوە و خەیەڵاتێکی کوردانەی خۆشی سەردەمی ڕابردووی تێدایە.

چیرۆکی بایەخدانی کورد بە جوڵندی پادشا لەوێدا تەواو نابێت، قەڵایەک هەیە لە نزیک چەمی ڕێزان لە نزیک شاری سلێمانی، بە ناوی قەڵای جوڵندی کە ئەمڕۆش پاشماوەکەی ماوە. قەڵاکە لە سێ لاوە بە ئاو گیراوە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئێدمۆنس ئەو کات سەردانی قەڵاکە دەکات و دەڵێت زۆر بەشی جیاوازی ناو قەڵاکە بەئاسانی جیادەکرێتەوە. قەڵاکە ئەمڕۆش ماوە و خەڵک سەردانی دەکەن، بەڵام سەرەڕای گەڕانی زۆرم یەک لێکۆڵینەوەی زانستیی کوردیم لەسەر ئەو قەڵایە و شێوەی بیناکەی نەکەوتۆتە بەرچاو. ناوی بەرنامەیەکی دۆکیومێنتەری لەسەر ئەنتەرنێت هەیە بێ ئەوەی کە بتوانم چنگم بکەوێت.

ئەو زانیاریانەی کە لەسەر جوڵەندی ماونەتەوە زیاتر دەچنە خانەی ئەفسانەوە، وەک لە بابەت و ڕووداوێکی مێژوویی. ئەوەی کە ڕوونە سەردەمانێک لە ناو کورد دا جوڵەندی ناوبانگی گەورەی هەبووە و لە ناو کۆڕی میر و دەسەڵاتداراندا لەلایەن بەیتخوانەکان گێردراوەتەوە و، لە زۆر شوێنی کوردستاندا خەڵک ئاشنای ئەم پادشایە بوون.

جوڵەندی هەرچەندە بە کافر لەقەڵەم دراوە، بەڵام ناوهێنانی لەلایەن میرێکی مێژوونووسی کوردەوە وەک باپیرە گەورەیان نزیکی هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو سەردەمە هێشتا لە ناو کورد دا جوڵەندی وەک ئەفسانە و وەک پادشایەکی دێرینی کورد باسکراوە. هەروەها ناونانی قەڵایەک بە ناوی ئەو پادشایەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە بیروباوەڕەکە لە ناو کورد دا زۆر بڵاو بووە.

دروستکردنی ئەو بەیتە کوردییەش ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە جوڵەندی هێندە لە ناو کورد دا ناسراو بووە، کە چیرۆکێکی خەیاڵی بە ناوەوە دروستکراوە کە لەوە ناچێت هیچ بناغەیەکی مێژوویی هەبێت. بەستنەوەی ئەو قەڵا مێژووییەی ناوچەی چەمی ڕێزان بە ناوی ئەوەوە، هەر ئەو ڕاستیە دوو پات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ گەر لە سەرچاوەی عەرەبیدا بە دوای جوڵەندیدا بگەڕێیت، ئەوا بۆچوونی زۆر جیاواز لەسەر ئەو پادشایە دەبینرێت. بەڵام بە عەرەبیکردنی شتێکی ئاساییە لەبەر ئەوەی کە عەرەبەکان باڵوڵی زانا/دێوانەی یارسانیشیان کردۆتە عەرەب. هەروەها جگە لە ناوی “جوڵندی” بەشەکانی تری ناوەکەش بۆچوونی جیاوازی لەسەرە. جوڵەندی بە دڵنیایی پادشایەکی دێرین بووە، سەردەمەکەی هێندە دێرینە بۆیە بووە بە ئەفسانە و دەماودەم گێردراوەتەوە، کە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەزاران ساڵ بێت لە کوردستاندا لەناو خەڵکدا باسکرێت. دروستکردنی ئەوبەیتەش زیاتر خەیاڵاتی بەیتخوانەکان بووە کە ئاگاداری ئەوەبوون کە جوڵندی پادشایەکی پێش ئیسلام بووە، بۆیە ئەو چیرۆکە خەیاڵیەیان بۆ دروستکردووە.

ئەمڕۆ گەر بخوازیت وەک ئەگەری مێژوویی تێبگەیت جوڵندی کێ بووبێت و بۆ لە ناو کورد دا ئاوا ناوبانگی هەبووە و خەڵک بە پادشای دێرینی کوردی داناوە، چەند ئەگەرێک هەیە. لەبەر ئەوەی کە پادشاکە بە دەریاوە بەستراوە و دەستی بەسەر کەشتیەکاندا گرتووە، دوو شوێن هەیەکە دەشێت چیرۆکەکەی تێدا دروست بووبێت، یان کەنداوی فارسی/عەرەبیە، کە لە ڕابردووی کۆندا کورد هەتاوەکو کەنداو بوونی هەبووە یان دەریای ناوەڕاستە کە دەشێت پادشایەکی سەدەی یەکەمی زاینی بێت لەو کاتەدا کە هەزەبانیەکان دەسەڵاتیان هەتاوەکو دەریاى سپی ناوەڕاست ڕۆیشتووە، ئەو پادشایە ژیابێت، یان ئاماژە بە پادشایەکی سەردەمی میتانیەکان بێت کە دەسەڵاتیان هەتاوەکو ئەودەریایە ڕۆیشتبێت و چیرۆکەکەی دەماودەم لە ناو کورد دا گێردرابێتەوە.

بە دڵنیایی زۆر گران دەبێت کە بگەینە وەڵامێکی ڕوون و مێژوویی بۆ بنەچەی جوڵەندی، ئەم چیرۆکە هەر وەک چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر، هەرچەندە لە بنەچەدا دەشێت مێژووی هەبێت، بەڵان ناتوانرێت وەک بابەتێکی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵ بکەین. بابەتەکە زیاتر دەچێتە ناو خانەی ئەفسانە و فۆلکلۆری کوردیەوە.

بەریتانیەکان پادشایەکی هاوشێوەیان هەیە، بە ناوی پادشا ئارسەر (King Arthur) کە چەندین فیلم و چیرۆکی بەناوەوە کراوە، بەڵام هەتاوەکو ئەمڕۆ وەک ئەفسانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت سەرەڕای چەندین هەوڵ بۆ ساغکردنەوە بنەچە مێژووییەکەی.

بۆیە داستانی جوڵەندیش، داستانێکی کوردی دێرینە بۆ پادشایەک کە کورد بە پادشایەکی دێرینی خۆی داناوە و چیرۆکی لەسەر داناوە و قەڵای بە ناوەوە کردووە. زیندوو کردنەوەی جوڵەندی، زیندووکردنەوەی بەشێک لە فۆلکلۆر و ئەفسانەی کوردیە و بەڵگەیەکی ترە لە دەوڵەمەندیی فەرهەنگی کوردی.

تێبینی:

١- بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بەیتی جوڵەندی بخوێننەوە دەتوانن لە ماڵپەڕی کوردی kurdipedia کتێبەکە داببەزێنن لە ژێر ناونیشانی (توحفەی موزەفەریە).

٢- ڕوونکردنەوەی ئایەتەکە لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، بە مەبەستی کورتکردنەوەی بابەتەکە بە گشتی باسم کردووە و نەچوومەتە ووردەکاری بۆچوونە جیاوازەکانەوە.

ئەم نووسینە لە ئەکاوتنى توێژەر لە فەیسبووک وەرگیراوە.

پۆستی پێشوو

ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی

پۆستی داهاتوو

بە ئینگلیزی قسەبکەین یان بە عەرەبی؟

سۆران حەمە ڕەش

سۆران حەمە ڕەش

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

حوزه‌یران 25, 2025
6
حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

حوزه‌یران 10, 2025
58
كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

ئایار 29, 2025
40

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە