مێژوونووسانی کورد ده‌بێت به ناسینێکی ورد له ڕێبازه‌کانی مێژوونوسی و شێوه‌کانی مێژوونوسی، بڕگه په‌رته‌وازه‌کانی مێژووی کورد کۆبکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش؛ شه‌ره‌فخان مێژووه‌که‌ی به زمانی فارسی ده‌نووسێت و له ڕووی فیکرییه‌وه، پێڕه‌وکاری دیسکۆرس و وێژمانی زاڵ به سه‌ر مێژوونواندنی ئیسلامی-ئێرانیی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی-عوسمانییه. ئه‌و کتێبه‌که‌ی دوو سه‌ده پاش سه‌رهه‌ڵدانی مێژوونوواندنی عوسمانی که له ئه‌نجامی وشیارییان ده‌باره‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌و و پانتایی جوگرافی و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی سیاسی و ئایینی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆیه‌می کۆچیدا بوو، نووسی. ئه‌م خاڵه ڕوون و ئاشکرایه که مێژوونوواندنی عوسمانی له درێژه‌ی مێژوونواندنی ئیسلامی و له ژێر کاریگه‌ریی نه‌ریته زاڵه‌کانی سه‌ر مێژوونوواندنی ئێرانی و فارسی‌دا شکڵی گرت و له درێژه‌ی شه‌ش سه‌ده‌دا پرۆسێسی گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنی تێپه‌ڕاند و به‌ره‌به‌ره به شێوه‌ی مێژوونوواندنی عوسمانی یان تورکی به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه، بیچمی گرت. شه‌ره‌فخان که کتێبێکی دیکه‌ی له ژێرناوی (مێژووه‌کانی ئالی عوسمان-تواریخ ێ‌ل عپمان) بۆ سوڵتان محه‌مه‌دی عوسمانی نووسیوه له درێژه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌دا هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرت. ئه‌و کوڕی ئه‌میر شه‌مسه‌دین و نه‌وه‌ی ئه‌میر شه‌ره‌فی پاشای به‌دلیس بوو، که باوکی به‌هۆی گێرمه‌وکێشه له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌کان، په‌نای برده به‌ر ئێرانییه‌کان. شه‌ره‌فخان له ساڵی 949ی مانگی/1542ی زاینی له نێزیکی شاری قوم له ئێران له‌دایک بووه و ساڵانێک له پۆسته جۆراوجۆره ئیدارییه‌کانی سه‌فه‌وییه‌کان له ناوچه غه‌یری کوردییه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتدار بووه و پاش 35 ساڵ نیشته‌جێبوون له ئێران له ساڵی 986ی مانگی/ 1578ی زاینی گه‌ڕایه‌وه بۆ عوسمانی و ئیماره‌تی به‌دلیسی پێ سپێردرا و کتێبه‌که‌ی 20 ساڵ دواتر له ساڵی 1005ی مانگی‌دا نووسی. به‌م شێوه‌یه شه‌ره‌فخان له که‌لتووری (ئێرانی-شیعی) و له جیهانی فیکریی سه‌فه‌وییه‌کاندا گه‌شه‌ونه‌شه‌ی کرد و دوای ئه‌وه‌ی که پێی نابووه ته‌مه‌ن، گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی عوسمانی. ئه‌و پاش 20 ساڵ ئه‌زموونی ئیداری و ژیان له عوسمانی مێژووی شه‌ره‌فنامه‌ی نووسی.
ئه‌و له ململانێکانی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی و پێگه‌ی کوردان له‌م نێوانه‌دا، جۆرێک وشیاری و وریابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له شێوه‌ی پێش¬نه‌ته‌وه‌یی و پێش¬مۆدێڕنه‌که‌یدا به‌ده‌ستهێنا و له میانه‌ی مێژووی سه‌فه‌وییه‌کان و ئالی عوسماندا، مێژوویه‌کیشی بۆ کوردستان نووسی. به‌ڵام خاڵی گرینگ ئه‌مه‌یه که مێژووی شه‌ره‌فخان به‌رهه‌مێکی تاقانه و جیاوازه؛ نه پێش ئه‌و وه‌کوو خۆیشی ده‌ڵێت و نه پاش ئه‌ویش که‌س ده‌ستی نه‌داوه‌ته ئاوه‌ها کارێک و ئه‌ندێشه‌ی مێژوونوواندن و مێژوونووسانه‌ی ئه‌و هه‌رگیز نه‌بوو به ڕێبازێکی مێژوونووسانه‌ی کوردی یان نه‌ریتێکی مێژوونووسانه‌ی دیسکۆرسی کوردی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، دژوازی و پارادۆکسێکی گرینگی شێوه‌ی مێژوونواندنی شه‌ره‌فخان له‌گه‌ڵ مانا و چه‌مکی مێژوونواندنی کوردی، پرسی زمان له لایه‌ک و کاریگه‌ری وه‌رگرتنی به‌ربڵاو له نه‌ریتی مێژوونواندنی (ئیسلامی-ئێرانیی) سه‌رده‌می سه‌فه‌وی له لایه‌کی دیکه‌یه.
له هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کاندا زمان به پێوه‌ری جیاکه‌ره‌وه‌ی زانراوه و مێژوونواندنی ئێرانی له‌گه‌ڵ مێژوونواندنی فارسی به جیاواز دانراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه مێژوونوواندنی ئێرانی هاوتای مێژوونواندنی فارسی کراوه‌ته‌وه و که‌سانێکی وه‌کوو دینه‌وه‌ری و ته‌به‌ری سه‌ره‌ڕای ئێرانیبوونیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویانه له بازنه‌ی مێژوونوواندنی ئێرانی خراونه‌ته ده‌ره‌وه. هه‌ربۆیه مێژوونواندنی فارسی له‌خۆگری ئه‌و مێژووانه ده‌بێت که مێژوونووس ته‌نها و ته‌نها به زمانی فارسی نووسیویه. له به‌رامبه‌ریشدا، مێژوونواندنی ئێرانی سه‌ره‌ڕای نووسراوه فارسییه‌کان له‌خۆگری ئه‌و مێژووانه‌ش بووه که نووسه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویه، به‌ڵام ته‌وه‌ری باس و خواس و مژاری نووسینه‌که‌ی ئێران بووه. هه‌ر به‌پێی ئه‌م شیکارییه، شه‌ره‌فنامه له‌و ڕووه‌وه که زمانه‌که‌ی فارسییه ده‌که‌وێته خانه‌ی مێژوونواندنی فارسییه‌وه و له‌م ڕووه‌شه‌وه که ته‌وه‌ر و خولێنکه‌ی سه‌ره‌کیی باسه‌که‌ی کورده، ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی مێژوونواندنی کوردییه‌وه. ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ئایدیال و گه‌شه‌کردووی مێژوونوواندنی کوردی به مێژوویه‌ک بزانین که مژار و ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی خه‌ڵکی کورد له هه‌موو ناوچه کوردییه‌کان بێت که به زمانی کوردی نووسرا بێ و نووسه‌ره‌که‌شی کورد بێت، ده‌بێ بڵێین 350 ساڵ دوای شه‌ره‌فخان، ئه‌مه محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ بوو که ئه‌م کاره‌ی له ئاستێکی سه‌ره‌تاییدا گه‌یانده ئه‌نجام. لێره‌دا ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره بکرێت که ئه‌و مێژووانه‌ی له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌رده‌ڵان یان بابان نووسراون ده‌که‌ونه کوێی خشته‌ی مێژوونواندنی کوردییه‌وه؟
دوو پاشکۆ له‌سه‌ر کتێبی شه‌ره‌فنامه نووسراوه. یه‌کیان؛ مێژووی ماڵباتی ئه‌گیل و پالو نووسراوی شه‌معی(کۆچی دوایی 1095 مانگی/1684ی زاینی)که کتێبه‌که‌ی نێزیکه‌ی 90 ساڵ پاش شه‌ره‌فخان نووسیوه و له بابه‌ت و مژاره‌کانی ناو شه‌ره‌فنامه ته‌نها و ته‌نها مژاری تایبه‌ت به دوو ده‌سته له ئه‌میره کورده‌کانی له ناو سه‌دان ئه‌میر هه‌ڵبژاردووه و باسی کردووه. ئه‌وی دیکه‌یان، مێژووی ئه‌رده‌ڵان نووسراوی “محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌رده‌ڵانی”یه که کتێبه‌که‌ی له ساڵی 1225ی مانگی/1810ی زاینی و نێزیکه‌ی 220 ساڵ پاش شه‌ره‌فنامه نووسیوه. ئه‌ویش ته‌نها له‌سه‌ر ئیماره‌تی ئه‌رده‌ڵان فۆکۆس و هه‌ڵوێسته‌ی کردووه و هیچ شوێنپی و کاریگه‌رییه‌ک له زه‌ینییه‌تی شه‌ره‌فخان و ئه‌ندێشه‌ی مێژوونوواندنی ئه‌و، له‌م کتێبه‌دا نادۆزینه‌وه. 10 ساڵ پاش ئه‌و، له 1216ی مانگی/1800 زاینی، مه‌لا محه‌مه‌د شه‌ریف قازی “زوبده‌تولته‌واریخ”ی له مێژووی ئه‌رده‌ڵاندا نووسی. پاش ئه‌ویش خه‌سره و ئه‌رده‌ڵان “لوبولته‌واریخ”ی له 1249ی مانگی/ 1833ی زاینی له ڕاڤه و شرۆڤه‌ی مێژووی ئه‌م سیلسیله‌یه نووسی، ماهشه‌ره‌ف خانم؛ مه‌ستووره ئه‌رده‌ڵان مێژووی ئه‌رده‌ڵانی خۆی له 1269ی مانگی/ 1853ی زاینی‌دا نووسیوه.
پاش ئه‌وه حه‌دیقه‌ی ناسیری له لایه‌ن عه‌لی ئه‌کبه‌ر خانی مێژوونووس له 1309ی مانگی/ 1892ی زاینی و له ئه‌نجامدا توحفه‌ی ناسیری له لایه‌ن میرزا شوکروڵڵای سنه‌یی له 1319ی مانگی/ 1901ی زاینی نوسرا.
هه‌موو ئه‌م کتێبانه به زمانی فارسی نوسراون و له ژێر کاریگه‌ریی نه‌ریتیی ئێران له سه‌رده‌می قه‌جه‌ردا بوونه. شێوازی نووسینی هه‌موویان فه‌رمی، بژارده‌خوازانه، سیاسی و سه‌ربازی بووه. له‌ڕووی بوونناسی و مه‌عریفه‌ناسیشه‌وه له‌سه‌ر جیهانبینیی قه‌ده‌رگه‌رایی، ئێرانته‌وه‌ری و ئیلاهیات و تیۆلۆژییه‌ک له سه‌ر بنه‌مای خوداویستی و مه‌وعودپه‌ره‌ستی پێ‌داگر بوونه. له دیسکۆرسی مێژوونواندنی خۆجێیی ئه‌م مێژوونووسانه‌دا، پنت و خاڵی قورس و سه‌ره‌کی، نیشتمان، نه‌ته‌وه و ئیتنیکی کورد نییه، به‌ڵکوو شاری گه‌وره‌ی سنه و ڕێکخستنی ئیداریی حوکومه‌تی خۆجێیی ئه‌رده‌ڵانه و پاش له‌ناوچوونی ئه‌رده‌ڵانه‌کان باسی ویلایه‌تی کوردستانه. ئه‌م مێژوونوسانه هیچکات ناکه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی مێژوونووسانه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسییه‌وه و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ده‌کرێت وه‌کوو مێژوونووسی ماڵباتی یان خۆجێیی ناویان لێ ببرێت. جیا له‌وه‌ش ده‌کرێت به لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارانه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه‌کان، هه‌ڵه‌ی زۆریان تێدا ببینرێته‌وه. چونکه توحفه‌ی ناسیری دواهه‌مین ئاڵقه‌ی ئه‌م زنجیره کتێبانه‌یه و ته‌واو و چڕوپڕترینیانه ته‌نها ده‌په‌رژێینه سه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورتی ئه‌م کتێبه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه مێژوونووسییه‌کانی کوردییه‌وه. نووسه‌ری کتێبه‌که له‌دایکبووی ساڵی 1275ی مانگی/ 1859ی زاینی شاری سنه بووه و له 1320ی مانگی/ 1902ی زاینی له تاران‌دا کۆچی دوایی کردووه و کتێبه‌که‌ی پێشکه‌شی ناسیرولمولکی ئه‌میری هه‌مه‌دان کردووه و ناوی ئه‌ویشی له‌سه‌ر داناوه. مژار و باس¬ وخواسی کتێبه‌که‌ی ته‌نها و ته‌نها ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵانه و سه‌رنج ناداته هیچ به‌شێک له ناوچه کوردنشینه‌کان؛ مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا که میر و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌رده‌ڵان هێرشی کردبێته سه‌ری. ئه‌و هه‌رگیز ناوی کورده‌کانی وه‌کوو ئیتنیک یان نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌هێناوه و له هه‌موو شوێنێک به چینه کورده‌کان، خێڵه کورده‌کان، ده‌سته و تاقمی کورده‌کان و حه‌شیمه‌تی کورده‌کان ناویان ده‌هێنێت. ئه‌و کوردانی دژی ئه‌رده‌ڵانه‌کان وه‌کوو نووسه‌رانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ر باس ده‌کات. ئه‌و کورده‌کانی موکریان و بڵباس به (ته‌وایف یان خێڵه زاله و گومڕاکان) ناو ده‌بات، جافه‌کان به خێڵه شه‌ڕانییه‌کانی جاف و هه‌ورامییه‌کان به ئه‌شقیاکانی هه‌ورامی و خێڵی زاله و گومڕای هه‌ورامی ناو ده‌بات. هه‌ربۆیه مێژووه‌کانی ئه‌رده‌ڵان ئه‌گه‌رچی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له ناوچه کوردییه‌کان پێویست و به‌سوودن به‌ڵام ناکه‌ونه خشته و بازنه‌ی مێژوونوسیی کوردییه‌وه و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ده‌کرێت وه‌کوو مێژوونوسیی ناوچه‌یی ئه‌رده‌ڵان(local historiography of Ardalan) ناوی لێ ببرێت. له‌باره‌ی جوگرافیای بابانه‌کان مێژووی سه‌یرولئه‌کراد هه‌یه که له ڕووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه درێژه‌دان به شێوازیی مێژوونوسیی نه‌ریتییانه‌ی ئه‌رده‌ڵانه‌کانه؛ به‌م جیاوازییه‌وه که باس‌وخواس و مژاری مێژووه‌که‌ی، ئه‌میره‌کانی بابان و جوگرافیاکه‌شی قه‌ڵه‌مڕه‌وی بابانه‌کانه.
به سه‌رنجدان به پێناسه‌ی زانستی و وردی مێژوونوواندن، ڕوون و ئاشکرایه که تاکوو پێش جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی ناتوانین باس له نه‌ریتی مێژوونوسیی و مێژوونواندنی کوردیی بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌کوو وا له هه‌موو شوێنێکی دونیای مودێڕن، سه‌رهه‌ڵدانی مێژوونوسی بوو به ئامرازێک بۆ نه‌ته‌وه‌سازیی له چاخ و سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا، له کوردستانیش ئه‌مه ڕوویدا و مێژوونوسیی کوردی له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ئاڕاسته‌یه‌کی ئایدۆلۆژیک و نازانستیی وه‌رگرت. گرووپێک کردیان به ئامرازاێک بۆ شووناسسازی کوردی و گرووپێکیش کردیان به ئامرازێک بۆ شووناسکوژی کورد.
له سه‌رده‌می پێش مۆدێڕن‌دا؛ هه‌روه‌ها که گوترا جگه له شه‌ره‌فنامه که به چاوپۆشی و نه‌رمینواندن و چاونوقاندن له‌هه‌مبه‌ر پێوه‌ری زمان و ئه‌ندێشه‌ی مێژوویی، ده‌کرێت وه‌کوو یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ی مێژوونووسیی کوردی ناوی ببه‌ین، سه‌رچاوه‌کانی دیکه ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ته‌نها وه‌کوو مێژوونووسییه‌کی خۆجێیی و خۆماڵی بۆ به‌شێک له کوردستان هه‌ژمار ده‌کرێن. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه که بۆچی پێش له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌م(کاتی نووسینی شه‌ره‌فنامه)مێژوونوسیی کوردی سه‌ری هه‌ڵنه‌دا و له پێواریی و نه‌بوونی مێژونوسیی کوردی‌دا ده‌بێ چ بکرێت و مێژووی کورد ده‌بێ چۆن بنووسرێت.
یه‌که‌مین هه‌نگاو به دڵنیاییه‌وه کۆکردنه‌وه‌ی بڕگه و پاژه په‌رته‌وازه‌کانی مێژووی کورده له ناو و دووتوێی سه‌رچاوه مێژوونوسییه ئیسلامی، عه‌ره‌بی، ئێرانی، ئه‌رمه‌نی، ڕۆمی، یۆنانی و…ه‌کانه. ئه‌گه‌رچی کورده‌کان خۆیان مێژووی خۆیان نه‌نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی ستراتیژکیکی وڵاته‌که‌یان له لایه‌ک و سه‌رنجدانی هه‌ندێک له مێژوونوسه ئێرانی و عه‌ره‌به‌کان به مژار و بابه‌تی کورده‌کان له لایه‌کی دیکه‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ناو و مێژووی کورده‌کان له هه‌موو مێژووه‌کانی پێش و پاشی ئیسلام و له هه‌موو مه‌نهه‌ج و ڕیبازه مێژوونوسییه‌کانی دراوسێکانی کورددا ئاماده بێت. هه‌ڵبه‌ته شتێکی سرووشتییه که مێژوونوسه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌مای دیسکۆرس و وێژمانی زاڵدا بابه‌ت و مژاری مێژووه‌که‌ی خۆیان هه‌ڵبژاردبێت و مێژووی کورد له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م دیسکۆرس و وێژمانی زاڵه‌دا، به‌ره‌و په‌راوێز و ته‌راکه‌وته‌یی ڕۆشتبێت و دوور له ناوه‌ندی قورسایی مێژوو وه‌ده‌رنراوه و هه‌ندێجار له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌ندێشه و پاره و ده‌سه‌ڵاتی زاڵ، لێک هه‌ڵبڕاوه و ته‌نانه‌ت به‌لاڕێشدا براوه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مێژوونووسانی کورد ده‌بێت به ناسینێکی ورد له ڕێبازه‌کانی مێژوونوسی و شێوه‌کانی مێژوونوسی که له باسه تیۆریکه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، بڕگه په‌رته‌وازه‌کانی مێژووی کورد کۆبکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه‌یه‌کی زانستی-مێژوویی و نائایدۆلۆژیک، وێنه‌یه‌کی باشتر له ڕابردوو بخه‌نه به‌رده‌ست.
به‌ڵام ئه‌م شێوه‌یه خاڵێکی لاواز و بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه که ئه‌وه‌ش ڕوانینی ده‌ره‌کییه بۆ مێژووی کورد. له‌م حاڵه‌ته‌دا کورده‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت مێژووی خۆیان له گۆشه‌نیگا و ڕوانگه و ئاوێنه‌ی ئه‌ویدیدا ببیننه‌وه. ئاوه‌ها حاڵه‌تێک ده‌بێته هۆی مه‌وداگرتن له سرووشتی مێژوو و کۆمه‌ڵگای کورد و له‌به‌رچاونه‌گرتنی نه‌ریته ده‌روونی و جه‌وهه‌ری و زاتییه‌کانی کوردستان. بۆ ڕزگاربوون له‌م بۆشاییه و ئه‌م ناته‌واوییه، تاقه‌ڕێگا کۆکردنه‌وه و خوێندنه‌وه و شیکار‌ی نه‌ریته زاره‌کییه‌کانی کورده‌کانه که له ناو نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا بێ وێنه‌یه. (شێوازی ژیان) و نه‌خوێنده‌واریی کورده‌کان که له کۆمه‌ڵگا گونده‌کی و ناشارییه‌کان وه‌کوو عه‌ره‌به‌کانی پێش ئیسلام و تورکه‌کان ته‌نانه‌ت پاش هاتنی ئیسلام هه‌بووه، بووه‌ته هۆی نه‌بوون و پێواریی نه‌ریتی نووسراوه‌یی مێژووه و سه‌رهه‌ڵدان و هه‌بوونی نه‌ریته زاره‌کییه‌کان، پاراستنی که‌له‌پووری ڕابردووه. ئه‌م نه‌ریته زاره‌کییه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پیته و له قه‌واره‌ی به‌یت، ستران، چیرۆک(ئه‌فسانه)، لایلایه و …زۆرێک له لایه‌نه مێژووییه‌کانی ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی تۆمار کردووه. یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئامرازه‌کانی یارمه‌تیدان بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی کورد کۆکردنه‌وه‌ی نه‌ریته زاره‌کییه‌کانی ڕابردووه که ده‌بێت تا زووه له ناو هه‌موو گووند و خێڵ و…ه‌کان ئه‌نجام بدرێت چونکه گه‌شه‌سه‌ندنی میدیا و په‌یوه‌ندییه‌کان له جیهانی مۆدێڕن و نه‌مان و له‌ناوچوونی ورده‌ورده‌ی به‌ره و جیلی کۆنتر ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه و نه‌مانی ئه‌م نه‌ریته به‌پیت و پێزانه‌ش.
سه‌رچاوه:
شمس، اسماعیل، فولکلور و تاریخ کرد، موسسه‌ی تاریخ علم و فرهنگ، 1393
ئامادەکردن وه‌رگێڕان: سه‌عید شیری