• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

ئالینگاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا لەلایەن م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا
شوبات 21, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ئالینگاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل
0
هاوبەشکردنەکان
17
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“دەرفەت و ئالینگارییەکانی بەردەم ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی  تورکیا – ئیسرائیل”

“بەرایی”

لە دوای دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٤٨ تورکیا یەکەم دەوڵەت بوو لەسەر ئاستی ناوچەکە دانی نا بە سەربەخۆیی ئیسرائیل، ئەمە کاردانەوە و هەڵوێستی جیا جیای لەسەر ئاستی ناوچەکە بەدوای خۆیدا هێنا، لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەی ئەنقەرە، لەو کاتەوە پرسی جێگری پەیوەندییەکانی هەردوولا بە یەکێک لە بابەتە هەرە بەرچاو و گرنگەکانی ناوچەکە هەژمار کراوە، بەجۆرێک ئەگەر پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ دەوڵەتانی تری ناوچەکە بەردەوام لە هەڵبەز و دابەز بووبێت، بەڵام پەیوەندییەکانی ئەنقەرە – تەلئەبیب  پەیوەندی ئاسایی و جێگیربوونە بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتانی تر. ئەم ئاسایی بوونەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تا هاتنی پارتی داد و گەشەپێدان لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٢ تەنانەت دواتریش هەر بەردەوام بوو، بەڵام گۆڕانی ئاراستەی سیاسیەتی دەرەوەی تورکیا و ستراتیژییەتی پارتی دەسەڵات کاریگەری ئاست و شێوازی پەیوەندییە دوولایەنەکان هەبووە. ئەگەرچی بەپێی توێژینەوەکان لەماوەی پازدە ساڵی دەسەڵاتدارێتی پارتی داد و گەشەپێدان سەرەڕایی ناکۆکی و ناسەقامگیری پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب، بەڵام لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانی ساڵ دوای ساڵ لە گەشەسەندن دابووە.

“پێشەکی”

بێگومان، ئاسایی بوونی پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسرائیل نەک تەنها کاریگەری دەکاتە سەر ناوچەکە، بەڵکو کاریگەری لەسەر هاوکێشە جیهانییەکان دروست دەکات. دروست بوونی ناکۆکی و ململانێ تووندی سیاسی و دبلۆماسی دوای ساڵی ٢٠١٠  پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکان بە جۆرێک بوونە کە گەیشتۆتە ئاستی پچڕان و لێداوانی سیاسی توندی دژ بەیەک لەسەر ئاستی باڵای هەردووڵا. کۆمەلێک پرس هەن بەردەوام وەک فاکتەری کاریگەر دەبینرێن لە پەیوەندی نێوان هەردوولا، لەوانە؛ پرسی فەلەستین، کە بە کاریگەرترین فاکتەر دادەنرێت لە پەیوەندی نێوانیان.

دوای ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی چوار ساڵی رابروو لەسەر ئاستی ناوچەکە ڕوویاندا هەردوو وڵاتی گەیاندۆتە ئاستێک کە جارێکی دیکە پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکانیان ئاسایی بکەنەوە، بەتایبەتیش دوای ئەو پڕۆسەی کە ناوچەکە دەستی پێکردووە، کە بریتییە لە دووبارە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەشدا سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەنقەرەی کرد بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە ئاستی پەیوەندییەکان. رۆژی چوارشەممە، 17ی ئابی 2022، یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بە هەنگاوێکی گەورە ناوبرد بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و هەروەها بە پێشهاتێکی گرنگی ئابووری بۆ ئیسرائیلییەکان ناوی هێنا. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی ئاشکرا کردووە؛ بە ئاساییبوونەوەی تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، جارێکی دیکە باڵیۆز و کونسوڵەکانی هەردوو وڵات دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە. ئەو بڕیارە نوێیە، لە دوای چەند ساڵ لە هەوڵە دووقۆڵییەکان دێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە رێگەی سەردانی سەرکردەکان.

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئۆرشەلیم، بە “هەنگاوێکی گرنگ” وەسفکرد، بەڵام هۆشداری دا، کە نابێت ئەو ئاساییکردنەوەیە بە دەستهەڵگرتنی ئەنقەرە لە پرسی فەلەستین لێکبدرێتەوە و گوتی، تورکیا هەمیشە بەرگری لە مافی فەلەستینییەکان دەکات.

لە ئایاری ئەمساڵ، چاوشئۆغلو بووە یەکەم وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی ئیسرائیل بکات لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، کە هەر لەو سەردانەشیدا چاوشئۆغلو چووە کەناری رۆژئاوا و لەوێ لەگەڵ سەرکردایەتیی فەلەستین کۆبووەوە. پێش دوو مانگ لەو سەردانەش، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، سەردانی ئەنقەرەی کرد. لەکاتی سەردانی هاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەیان “خاڵی وەچەرخان بوو” لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل. کۆمەڵێک فاکتەری کاریگەر هەن بۆ پرسی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کۆمەڵێک ئالنگاریش لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکاندا هەن کە لە خوارەوە ئەو دەرفەت و ئالنگارییانە دەخەینەڕوو.

“یەکەم: دەرفەتەکان”

•ئاسایبوونەوەی پەیوەندی ئیسرائیل – فەلەستین؛ گرنگترین دەرفەت کە فاکتەری یارمەتیدەرە  ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی  تورکیا و ئیسرائیل دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوە بۆ پرسی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل. چونکە تورکیا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەوڵی لەم بوارەدا داوە. بە تایبەتی لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا تورکیا کە هەوڵی نێوەندگیری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستین و سوریا، بەڵام دواتر ئەنقەرە بەهۆی نائومێدی وازی لە هەوڵەکانی هێنا، سەرەئەنجام نەک هەر نەیتوانی نێوەندگیری بکات وەک لایەنی سیێەم بەڵکو پێشهاتەکانی دواتر بوونە هۆی پچڕانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل. تورکیا باش دەزانێت بەبێ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەرفەتی ئەوەی نییە بەشدار بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئیسرائیل – فەلەستین، هەروەها جگە لەوەش، تورکیا چالاکی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ فەلەستینییەکان کە لە ئێستادا هەوڵی ئەوە دەدرێت لەڕێگەی دامەزراوەکانی ئافاد، کیزیلای، تیکا و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی دیکەوە ئەنجامدەدات دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل تاڕادەیەک ئاسانتر دەبێت.

• هەماهەنگی ئەنقەرە – تەلئەبیب لە دەریای سپی ناوەڕاست؛ یەکێک لە گرنگترین پاڵنەرەکان کە وەک دەرفەت دەتوانرێت لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل سەیر بکرێت، پرسی هەماهەنگی نێوان هەردوولایە لە دەریای سپی ناوەڕاست بۆ بابەتی وزە و گازی سرووشتی،  لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦، کاتێک یەکەم ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوە واژۆ کرا دوای پچڕانی پەیوەندییەکان لە ساڵی ٢٠١٠، گواستنەوەی ئەو گازە سروشتییە بوو کە ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دۆزییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆرییەکەوە بگوازێتەوە بۆ ئەوروپا، کە بڕیار بوو لە ڕێگەی تورکیاوە،  لەبەرئەوەی ئەم هێڵە هەم کورت و هەمیش لەڕووی تێچووی ئابوورییەوە گونجاو بوو، بەڵام دانوستانەکانی نێوان هەردووڵا نەیانتوانی بگەنە ئەنجام و کاتێک لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ جارێکی دیکە پەیوەندییەکان پچڕان، ئیسرائیل ئاراستەی خۆی گۆڕی بۆ پڕۆژەی بەدیل. لەم چوارچێوەیەدا “کۆڕبەندی غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست” کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە دەستپێشخەرییەکانی ئیسرائیل و میسر بناغەکانی دانرا، لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ بە فەرمی دەستیپێکرد،  بانگەشەی ئەوە كرا كە ئامانجی سەرەكی كۆڕبەندەكە كە وڵاتانی كەناراوەكانی وەك سووریا و لوبنان،  توركیاش بەدەر دەكرد، ئەگەرچی کۆربەندەکە بۆ  گەشەی بازاڕی ئەوروپا بوو لە ڕێگەی بۆری غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەڵام لە بنەڕەتدا کە ئامانجی سەرەکی کۆڕبەندەکە خۆی لەگۆشەگیرکردنی تورکیادا دەبینیەوە لە ناوچەکە و دوورخستنەوەی تورکیا بوو لە پرۆژە ناوچەییەکان.

بەم شێوەیە پڕۆژەی بۆری غازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێکار مایەوە و هێڵی تێپەڕبوون بە تورکیادا وەک گونجاوترین بژاردە بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەکە مایەوە. بەڵام تێبینی ئەوە کرا کە لایەنەکان تا ڕادەیەک دوودڵ بوون بەهۆی گرانی تێچوون و کاریگەری نەبوونی نرخی غازی سرووشتی بۆ ئەم وەبەرهێنانە. لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ئەم پڕۆژەیە بخرێتە سەر ڕەفە تۆزاویەکان، هاوکێشەکە لە ناوچەکەدا گۆڕانکاری بەسەردا هات کاتێک ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵدا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا. چونکە بە پێشنیارەکانی ئەمریکا یەکێتی ئەوروپا دەستی کردووە بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا بە شێوەیەکی گشتگیر و بەدوای بەدیلدا دەگەڕێت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە ڕووسیا لە دابینکردنی وزەدا.

لە وەها دۆخێکدا هەنگاوەکان بۆ بەرجەستەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل نرا و پڕۆژەی بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە جارێکی دیکە هاتە پێشەوە.  لەراستیدا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا كە لە میانی سەردانەكەی سەرۆكی ئیسرائیل بۆ ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ئەم دۆخە لەلایەن سەرۆك کۆماری تورکیاوە جەختی لەسەر كرایەوە كە وەزیرانی دەرەوە و وزە لە ماوەیەكی كەمدا سەردانی ئیسرائیل دەكەن و لەگەڵ هاوتاكانیان لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەكەن. هەرچەندە لەم ڕووەوە هیچ پێشکەوتنێکی کۆنکرێتی نییە، بەڵام لە حاڵەتی ئەگەری ڕێککەوتنی هاوکاری وزەدا؛ گواستنەوەی گازی سرووشتی بێکار لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ژێر دەریا بۆ بازاڕی ئەوروپا و گۆڕینی بۆ سوودێکی ئابووری، زیادکردنی جۆراوجۆری سەرچاوەکانی تورکیا لە دابینکردنی گازی سروشتیدا. خاڵێکی دیکە کە نابێت لەم ڕووەوە نادیدە بکرێت ئەوەیە کە ئەگەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل بە ئاسانی بەڕێوە بچێت، دەتوانرێت ڕێککەوتنێکی هاوشێوە لە نێوان تورکیا و فەلەستین بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو بەشدارییەی کە دەیکات لە چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین. چونکە لەم دۆخەی ئێستادا، بەو پێیەی سنووری دەریایی فەلەستین لە غەززە پێکهاتووە و حەماسیش کۆنترۆڵی غەززە دەکات، ئەگەری زۆرە کە کێشە لە شەرعییەتی نێودەوڵەتیی ڕێککەوتن لەگەڵ فەلەستین دروست بێت. بۆیە چارەسەرکردنی ئەم ململانێیە بۆ ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و فەلەستین زۆر گرنگە.

•دەستەبەرکردنی پاڵپشتی لۆبی جولەکەکان؛ لە ساڵانی ڕابردوودا تورکیا پشتیوانی لۆبی جوولەکەکانی لە ئەمریکا وەرگرتووە، بە تایبەت لە ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکادا خرایەڕوو. هەروەها بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی ئیسرائیل لەگەڵ تورکیا دووری جینۆسایدی ئەرمەنەکان هێشتۆتەوە و وایکردووە لۆبیەکە بتوانێت پشتیوانی لە تورکیا بکات لەسەر ئەم پرسە. بەڵام دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، ئیسرائیل کە نزیک بووەوە لەو وڵاتانەی کە لە ناوچەکەدا کێشەیان لەگەڵ تورکیادا هەبووە، پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ یۆنان دامەزراند و پاڵپشتییەکانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان چڕکردەوە. بەهەمان شێوە بایدن لە بەیاننامەکەیدا لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە دان بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دانا، دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاریدا دان بە جینۆساید بناسرێت. هاوشێوەی لۆبی جولەکە، کێشەیەک لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا هەیە؛ پشتگیریکردنی ئەمریکا لە بزوتنەوەی گولەنییەکان و هێزەکانی پەیەدە/ یەپەگە، نەکشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، جێبەجێکردنی گەمارۆی بێدەنگ لە دژی تورکیا و کشانەوە لە ئۆپەراسیۆنە ئابوورییە نهێنییەکان، پشتیوانیکردن لە داواکارییە کانی یۆنان و پڕچەککردنی لە دژی تورکیا، بینرا کە ئەو هەڵوێستی لە دژی تورکیا گرتەبەر لە کۆنگرێسی ئەمریکادا لەسەر پرسگەلێکی وەک هەڵگرتنی گەمارۆی سەربازی و جێبەجێکردنی CAATSA بەهۆی کڕینی S 400 لەلایەن تورکیاوە و لابردنی لە پرۆژەی F 35 ، ئەنقەرە تێگیشتووه كه ئیسرائیل به شداری له قوڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان توركیا و وڵاتانی كه نداو و میسردا كردووه. ئەگەر ئاساییبوونەوە لەسەر ڕێڕەوی خۆی بێت، پێشبینی دەکرێت لۆبی جولەکە لە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی پێشووی خۆی لە پرسەکانی پەیوەست بە تورکیا و دەستبەرداری هەڵوێستی دژە تورکیا بێت. لەم چوارچێوەیەشدا، وا مەزەندە دەکرێت کە دەتوانرێت کۆتایی بە دژایەتیکردنی تورکیا لە میدیاکانی ڕۆژئاوا بهێنرێت.

“دووەم: ئالنگارییەکان”

سەرەڕایی دەرفەتەکانی بەردەم ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل چەند فاکتەرێکیش هەن کە دەکرێت وەک ڕێگر هەژمار بکرێن لەوانە؛

•پرسی فەلەستین؛ گرنگترین هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بە بابەتی فەلەستینە، دوای هاتنی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ دەسەڵات، خۆی وەک دەمڕاست و بەرگریکار لە موسلمانان وێنا دەکات بۆیە نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت تورکیا بێباک بمێنێتەوە بەرامبەر بە فەلەستین.

•پرسی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل؛ ئیسرائیل تاکە وڵاتە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، هەرچەندە بە فەرمی دانی پێدا نراوە، بەڵام هانی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەدات کە چەکی ئەتۆمییان هەبێت. ئەگەرچی ئەم پرسە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانی توركیا-ئیسرائیل نییە، بەڵام بەهۆی كاریگەری ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا وەك تەحەدایەك دادەنرێت.

•هەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی نۆڤەمبەر لە ئیسرائیل؛ هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نییە کێ دێتە سەر دەسەڵات، بەڵام لە ئەگەری گۆڕانکاری راستەوخۆ زیان بە پرۆسەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ تورکیا دەگەیەنێت، بەتایبەت سەرکەوتنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ناتانیاهۆ. وەک چۆن پێشتر ناتانیاهۆ کاریگەری هەبووە لەسەر شێواز و ئاستی پەیوەندییە سیاسیە و دبلۆماسییەکان. هەندێک لە ڕاپرسییەکان ئەو ئەگەرە خراوەتەڕوو کە نەمانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل ڕاستەوخۆ دووبارە گرژی و ئالۆزی لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل – تورکیا سەرهەڵبداتەوە.

•حەماس و پەیەدە؛ وەک دەزانرێت تورکیا حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت، بەڵکو بە فەرمانڕەوای شەرعی غەززە دەزانێت. هه‌روه‌ها ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نوسینگه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ شوێنێك بێت كه‌ پلانی هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ داڕێژراوه‌، وه‌ك ئیسرائیل ئیدیعای ده‌كات. بۆیە پێناچێت تورکیا مەرجێکی وا بەدی بهێنێت تەنانەت ئەگەر لەڕێگەی کەناڵە نافەرمیەکانیشەوە گواسترابێتەوە. لەلایەکی دیکەوە داننان بە پەیەدە/یەپەگە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، کە بە پشتیوانی ئەمریکا هەژموونی لە باکووری سووریا بەدەستهێنا و لەو ناوچانەی لە دەستیدایە هێرشی دژی تورکیا ئەنجامدا، تەنانەت لۆبیکردن بۆ ئیدارەی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لەم کارە پێکهێنانی تیرۆریستیش بۆ تورکیایە قبوڵ نییە، هەرچەندە ئیسرائیل پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی قبوڵ کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سەیر ناکرێت.

•پرسی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ یۆنان و قوبرسی یۆنانی؛ بوونی پەیوەندیی باشی ئیسرائیل لەگەر هەریەکە لە یۆنان و قوبرسی یۆنانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاست و شێوازی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە – تەلئەبیب، لەبەر ئەوەی هەمیشە تورکیا ئەم بابەتەی وەک کارتێکی سیاسی و هەڕەشەیەک سەیر کردووە، لەڕووانگەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە ئەمە وەک سیاسەتی دەوردان دەبنیرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا، کۆڕبەندی غازی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەبێ تورکیا بەرێوەچوو، ئەمە لەلایەن ئەنقەرە وەک گەماڕۆدان بینراوە، هەروەها ئەو ڕێککەوتننانەی لەبواری مەشقی سەربازی و فرۆشتنی چەک لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دڵەڕاوکێ و بێ متمنانەی تورکیا بەرز کردۆتەوە. لەبەر ئەوەی هەردوو دەوڵەتی یۆنان و قوبرسی یۆنان کۆمەلێک کێشەی کەڵەبوویان لەگەڵ تورکیا هەیە.

“دەرئەنجام”

لە ئەنجامدا ئاسایی بوونەوەی تورکیا و ئیسرائیل بۆ جاری دووەم، دوای پچڕانی ساڵی ٢٠١٠؛ توانای ئەوەی هەیە دەرفەتی وەک چارەسەرکردنی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل لە نێوانیان، هاوکاری وزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سوریا و شکاندنی کاریگەریی ئێران لە ناوچەکە، زیادکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە. بەم قسەیە: به‌رده‌وامیی ئیسرائیل له‌ داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین و كرده‌وه‌كانی بۆ گۆڕینی پێگه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌و خاكانه‌دا، هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی، وه‌سوه‌سه‌ری توركیا بۆ سیاسه‌تی حه‌ماس، نه‌بینینی په‌ید/یه‌په‌گه‌ وه‌ك تیرۆریست و پاڵپشتیكردنی، ئه‌مه‌ش كارێكی گرنگه‌ هەڕەشە لە تورکیا، بۆیە جێی خۆی دەبێت لایەنەکان حساب بۆ ئەو دەرفەت و سەختییانە بکەن و هەنگاوێک بنێن کە سوودی بۆ ناوچەکە و هەروەها بەرژەوەندی هەردوو وڵات هەبێت. بەو پێیەی ناتوانرێت ئەو متمانەیەی کە بەهۆی ماوەی درێژخایەنی لێکنەدانەوە لەدەستچووە، دووبارە جێگیر بکرێتەوە، پێویستە هەنگاو بنرێت بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری لایەنەکان و هەڵوێستێکی خوێن سارد لەبری کاردانەوەی لەناکاو لە حاڵەتە تاکەکەسییەکاندا نمایش بکرێت.

پەراوێزەکان:

1)https://www.aa.com.tr/tr/gundem/turkiye-israil-iliskilerinin-seyrinde-yeni-donem/2663205

2)https://time.com/6206992/turkey-israel-normalization/ 

3)https://www.inss.org.il/publication/turkey-israel-normalization/ 

4)https://www.aljazeera.com/news/2022/8/17/turkey-israel-to-restore-full-diplomatic-relations 

5)https://www.bbc.com/turkce/articles/c6pq1l49952o

6)https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/170820221 

7)https://www.perspektif.online/turkiye-israil-normallesmesi-ve-sinirlari/

8)https://www.dw.com/tr/t%C3%BCrkiye-i%CC%87srail-ili%C5%9Fkileri-normale-d%C3%B6n%C3%BCyor/a-62838358 

9)https://www.alaraby.co.uk/politics/%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82- 

10)https://www.alaraby.co.uk/politics/%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82  

11)https://www.dw.com/tr/i%CC%87srail-cumhurba%C5%9Fkan%C4%B1-herzog-t%C3%BCrkiyede/a-61063632 

پۆستی پێشوو

لە دۆڵی جافەتی تا بادینان، لە بیرەوەریی ئەنفالی بادیناندا

پۆستی داهاتوو

لەحوجرەوە بۆ زانكۆ

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
شــیکار

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

حوزه‌یران 22, 2025
53
ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە
شــیکار

ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

حوزه‌یران 22, 2025
19
پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان
شــیکار

پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

حوزه‌یران 19, 2025
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە