دەبێت فه‌ره‌ج وه‌کوو مێژوویه‌کی گشتی ببینرێت ئه‌گینا میتۆدی سایکۆلۆژیی له دیاریکردن و دیاگنۆسکردنی ئه‌م تێکچوونه کورت ده‌هێنێت.
گێڕانه‌وه‌کانی فه‌ره‌ج له گێژه‌نی ترسی پاش کاره‌سات پێشمه‌رگه دژی مه‌رگ
وه‌کوو له دوو به‌شی پێشوودا باسم کرد؛ ئه‌م بێده‌نگی و تێکچوونه‌ی کورد (فه‌ره‌جی ئه‌نفالکراو به نموونه) پێش ئه‌وه‌ی ببرێته “عه‌رعه‌ر” هاتبووه ئاراوه و ده‌بێ لێره‌دا ئێمه کۆ ببینین، نه‌ک تاک، واته؛ فه‌ره‌ج وه‌کوو مێژوویه‌کی گشتی و ده‌سته‌جه‌معی ببینرێت ئه‌گینا میتۆدی سایکۆلۆژیی له دیاریکردن و دیاگنۆسکردنی ئه‌م تێکچوونه کورت ده‌هێنێت، بۆیه ئێمه ده‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر و ناساندنی ئه‌زموونی فه‌ره‌ج و هاوڕێکانی له مه‌رگ زیاتر بیاندوێنین و زۆرتر بیانخه‌ینه ژێر پرسیاری ده‌روونناسانه‌وه و حه‌ق ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کوردی بنکه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یی و شیکاریی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته گرینگه بکاته‌وه.
ئێسته جیا له‌و ئه‌نجامگیرییه دێینه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسیاره که له به‌شی یه‌که‌مدا گه‌ڵاله‌م کرد که ئایا له مێژووی ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌م لایه‌نه کپکراو و ئه‌نفالکراوه ئاماده بووه و به‌رده‌وام تووشی شکست بووین؟ ئه‌ی ڕۆحی به‌رگری و به‌رخۆدانی کورد له کوێی ئه‌م گێڕانه‌وه و مێژووه‌دا ده‌وه‌ستێت؟ پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی چ ده‌رکه‌وته‌یه‌کی له ڕۆحی مێژوویی کورد کردووه؟ له درێژه‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له کتێبی “له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ” له لاپه‌ڕه‌ی 301دا وا ده‌نووسێت؛
“ڕۆژێکیان له (سه‌رشێخان) پاڵم به گابه‌ردێکه‌وه دابوو سه‌یری شاخه‌که‌ی به‌رامبه‌رمانم ئه‌کرد له دووره‌وه ڕیزێک زه‌لامم بینی ڕێچکه‌یان به‌ستبوو به‌ره‌و سه‌رشێخان ئه‌هاتن. ناوچه‌که چۆڵ بوو، هاتووچۆی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو. چوومه سه‌ر ڕێگاکه‌یان. باشتر لێیان وردبوومه‌وه هه‌موویان بێ چه‌ک بوون و جلی کوردی‌یان له‌به‌ردا بوو. گه‌یشتنه لای من سه‌لامیان کرد، منیان نه‌ئه‌ناسی. لێم پرسین؛ به دوای چیدا ئه‌گه‌ڕێن له‌م شاخه چۆڵه؟.
وتیان؛ به دوای ئێوه‌دا ئه‌گه‌ڕێین.
وتم؛ بۆ ئه‌زانن ئێمه کێین به‌دواماندا ئه‌گه‌ڕێن؟.
وتیان؛ ئێوه پێشمه‌رگه نین؟.
وتم؛ به‌ڵێ ئێمه پێشمه‌رگه‌ین، فه‌رموون چیتان ئه‌وێ؟.
وتیان؛ ئه‌مانه‌وێ ئێمه‌ش ببین به پێشمه‌رگه!.
وتم؛ئێمه خۆمان تاقه‌تمان له پێشمه‌رگایه‌تی چووه خه‌ریکین وازی لێ ئه‌هێنین.
وتیان؛ ئێوه تاقه‌تتان چووه ئێمه ده‌ستی پێ ئه‌که‌ین.
وتم؛ چه‌کمان نییه بتانده‌ینێ.
وتیان؛ خۆمان پاره‌مان له گه‌ڵ خۆمان هێناوه ئه‌یکڕین.
وتم؛ نانمان نییه بتانده‌ینێ.
وتیان؛ خۆمان خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ین نان په‌یدا ئه‌که‌ین!.
خه‌ڵکی گونده ڕاگوێزراوه‌کانی بناری قه‌ندیل بوون تازه پاره‌ی (تعویض)ی دێهاته‌کانیان وه‌رگرتبوو. که پاره‌یان وه‌رگرتبوو یه‌کسه‌ر هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. به‌خێرهاتنێکی گه‌رمم کردن. له‌گه‌ڵ خۆم بردمن بۆ بنکه‌که‌مان. مام جه‌لال و ئه‌وان چاوه‌ڕوان بوون بزانن ئه‌مانه چین و بۆچی هاتوون. چووم حیکایه‌ته‌که‌م بۆ گێڕانه‌وه. وتم؛ ئه‌م میلله‌ته بۆیه نامرێ، ئێمه له خۆمان بێزار بووین ئه‌وان تازه ئه‌یانه‌وێ ده‌ست پێبکه‌ن”.
وه‌کوو له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی “نه‌وشیروان مسته‌فا”دا ده‌بینین، پێشمه‌رگه ته‌نها شتێکی گه‌وره و تاقانه که هه‌یه‌تی ئیراده‌یه نه نان و پاره و نه چه‌ک ڕاکێشه‌ری ئه‌م ڕیزه زه‌لامه نه‌بوون که له گونده‌کانه‌وه هاتبوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆکه بکه‌ین به بنه‌مای تێفکرین له دووانه‌ی “جاش و پێشمه‌رگه” که سیسته‌مه داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ر کوردستان و له سه‌رووی هه‌موویان به‌عس به شیوه‌ی جۆراوجۆر ڕیکیان خستووه پێناسه و تایبه‌تمه‌ندیی پێشمه‌رگه ده‌بێته خۆڕاگری، به‌رگری و خواستی ئازاد و ئاره‌زووی ئازادی و هی جاشیش ده‌بێت به ملکه‌چی و ته‌سلیمبوون و ئاره‌زووی ژیان و ترس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئازادی ڕاسته‌قینه! خاڵی زۆر گرینگ و سه‌ره‌کی لێره‌دا بابه‌تێکی ئۆنتۆلۆژییه؛ که ئه‌ویش هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و شوێنگه‌ی هه‌ردووک له‌م جه‌مسه‌ره‌یه به نیسبه‌ت پرس و مه‌سه‌له‌ی “مه‌رگه”ه‌وه. پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌روونیی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا هه‌یه و مان و نه‌مان و… له پێناو ئازادی و ڕزگاری هاوکێشه‌ی کایه‌که‌یه‌تی به‌ڵام جاش ئاره‌زوو و خه‌ونی ژیان و حه‌سانه‌وه(به هه‌ر نرخێک) ئامانجێتی و هه‌ر جۆره هه‌ڵوێسته و تێڕامانێک له سه‌ر پرسی مه‌رگ تۆقاوی و ترسنۆکیبوونی زیاتر ده‌رده‌خات و ئیراده‌ی ده‌خه‌سێنێت. واته؛ مه‌رگ وه‌کوو مۆته‌که و ئامێری داگیرکه‌ر به شه‌واره‌ی خستووه و ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆکیی و تۆقاندنی له سه‌ر ئه‌م به‌رکاره(جاش) زه‌ق کردۆته‌وه ده‌بێ به‌و ئه‌نجامگیرییه بگه‌ین که جیاوازیی جه‌وهه‌ریی نێوان ئه‌م دوانه لێکدژه له بوێری و سه‌رکێشی یان ترسنۆکی و ملکه‌چ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ مه‌رگ وه‌کوو بابه‌تێکی ئۆنتۆلۆژی و بوونناسانه دایه!.
چ شتێک ئه‌م دوو جۆره له ده‌رکه‌تنی ئۆنتۆلۆژیی له هه‌مبه‌ر یه‌کدی درووست کردووه؟ ئایا ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیان ڕێگای شاخ(پێشمه‌رگایه‌تی) و شار(جاشایه‌تی)یان بۆ دیاری کراوه؟ یان نا خۆیان به هه‌موو هه‌ڵچوون و داچوونه‌کانی دونیای خۆیان ئه‌م بژارده‌یه‌یان له به‌رده‌م خۆیان داناوه و ئه‌و ڕێگایه‌یان گرتۆته به‌ر که ئیراده‌یان بۆیانی دیاریکردووه؟ بۆ تێڕامانی زیاتر له‌م پرسیاره ڕۆشنگه‌رانانه‌یه ده‌شێ باسی سیسته‌می به‌عس و هه‌وڵی به‌عس بۆ کووشتن و کۆنترۆڵ و خه‌ساندنی ئیراده بکه‌ین. و دواتر ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه که ئایا له ژێر سیسته‌می کۆنترۆڵی به‌عس ئیراده به مانای ڕه‌ها و ته‌واوی خۆیه‌وه قه‌تیس و یه‌خسیر ده‌بێت، یان ڕێگای ڕزگاریی بۆ قوربانی ئاوه‌ڵایه ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی ڕه‌مزی و سه‌مبوولی بێت! با باس له سیسته‌می کۆنترۆلی به‌عس بکه‌ین که هه‌وڵیداوه هیچ ئه‌گه‌رێک بۆ قوربانی نه‌هێڵێته‌وه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش له ئاستی پراکتی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا له‌مه نێزیک که‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئاستی ده‌روونی و ئاره‌زوویی فراوانی بۆ ده‌سه‌ڵات قوربانی ده‌یتوانی و توانی ڕووبه‌ڕووی ماشێنی کۆنترۆڵ و یه‌خسیرکردن ببێته‌وه، ئه‌مه به‌م مانایه دێت که به‌عس و قوربانی(کۆنترۆڵکراو) له پنت و بازگه‌ی مه‌رگدا یه‌ک ده‌بیننه‌وه، هه‌ر کام له‌مانه شێوازی مه‌رگه‌که له ژێر ئیراده و کۆنترۆڵیاندا بێت ئه‌وه شکستی ئه‌ویدی و کرانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره بۆ بکه‌ر. له حاڵه‌تێکدا قوربانی له به‌رکاربوون ڕزگاری ده‌بێت؟ له ئاسته واقیعییه‌که‌یدا مرۆڤ به گشتی له ناو کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر جه‌سته و فیزیۆلۆژیای دایه هه‌ندێجار وشیاریی هه‌یه له سه‌ر ئه‌م کایانه و ئیراده دێنێته ناو کایه‌که و هه‌ندێ جاریش هیچ وشیارییه‌ک نییه و بگره جۆرێک له ڕه‌زامه‌ندیی و چێژیش هه‌یه که ده‌سه‌ڵات به خه‌ونی به‌رخۆریی و چێز و کاڵاگه‌رێتی به‌رهه‌میده‌هێنێت به‌ڵاقم قوربانی له خاڵێکی هه‌ستیاری وشیاری دایه، ئه‌و بڕیاره دره‌نگ یا زوو مه‌رگ ببینێت و به دیداری شاد بێت و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دیاریکه‌ری کات و شێوه‌ی ئه‌و دیداره‌یه واته له ئاسته ڕه‌مزییه‌که‌یدا قوربانی ده‌توانێت ئه‌گه‌ر دروست بکات و ئه‌کتی بوێرانه بنوێنێت، واته قوربانیی به تێڕامان له‌سه‌ر مه‌رگ ده‌توانێت بڕیارێک بدات که ئیراده‌ی خۆی تێدا مانیفێست بکات و ئه‌مه‌ش له ناو هاوکێشه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ترس و سامی مه‌رگدا دێته ئاراوه. ترس ئه‌و لۆسه و پاڵنه‌ره‌یه که مرۆڤ وه‌کوو غه‌ریزه هه‌ڵگرێتی، به‌ڵام ده‌توانێت یه‌خسیر و کۆیله‌ی بکات یان ئازاد و ڕزگاری بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی “فه‌رج” به بیر خۆمان بهێنینه‌وه، ده‌بینین؛ که که‌سایه‌تیی ئه‌و له نێوان ترس و ئومێددا هاتوچۆ ده‌کات، ڕه‌نگه ڕزگارییی ئه‌و چانس یان هه‌ڵه یان قه‌ده‌ر بووبێت، به‌ڵام گه‌یشتنه‌وه‌ی به کوردستان و بڕینی ئه‌و هه‌موو ڕێگایه هه‌ڵگری ئومێدێکیش بووه به ژیان و هه‌ڵاتن له تاپۆی ئه‌و هه‌موو مه‌رگ و ته‌رم و تارماییه و بێده‌نگیی ئه‌و له ساڵانێکی زۆر و دواتر گێڕانه‌وه‌کانی ئه‌م دێڕانه‌یان به‌رهه‌مهێناوه که من ده‌ینووسم. ئومێد له‌م ئاسته‌دا ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده نه‌توانین به‌رگری لێبکه‌ین به‌ڵام ترسی له حاڵه‌ته کۆیله‌یی و یه‌خسیرکه‌رانه‌که‌ی تا ڕاده‌یه‌ک له‌ق کردووه ئه‌گه‌رچی تا کاتی ئازادیی عێراق ئه‌م پیاوه هیچ شتێکی نه‌درکاندووه! ئومیدێک له ناو گێژه‌نی ترس له تارماییه‌کانی ئه‌نفال و تاپۆکانی به‌عس! ئه‌مه ئه‌گه‌ره یان نیوه‌ئه‌گه‌ر؟ ئه‌مه ئیراده‌یه له بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ره‌ج که ڕۆڵی گێڕاوه یان وه‌کوو ئاماژه‌م پێدا چانس و قه‌ده‌ر و هه‌ڵکه‌وت و هه‌ڵه؟ له درێژه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ تیشکبخرێته سه‌ر ئه‌م پرسیار و بابه‌تانه و له وه‌ڵامێکی لۆژیکی و دروست نێزیک ببینه‌وه.
وه‌کوو ده‌زانین له ناو سیسته‌می و سێبه‌ری به‌عسدا و ژیانکردن به مه‌رج و پێوه‌ره‌کانی به‌عس هیچ هیوایه‌ک به‌دی نه‌ده‌کرا، جیهانێکی ڕه‌ش و تاریک له فه‌رمان و ئه‌مری خوێنین له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، که به‌رخۆدان و خۆڕاگرییه‌ک له هه‌مبه‌ریدا به‌ناوی “پێشمه‌رگه” خۆی مانیفێست کردووه. له‌و لاشه‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌م مانیفێسته به‌عس موسته‌شار و جاشی چالاک کرد. له دووانه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و جاشدا دوو ڕۆحی خودایی و کۆیله‌ییی ده‌بینین، یه‌کیان له هه‌مبه‌ر مه‌رگدا بوێرانه وه‌ستاوه‌ته‌وه و یه‌کیان له هه‌مبه‌ر ژیان پشتی له مه‌رگ کردووه و خۆی لێ گێل کردووه تا بژیت! بۆ کاتێکی دیاریکراو!
“به‌ختیار عه‌لی” له وتاری له ئاره‌زووی کوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشکردن ل 21 ده‌ڵێت؛ کۆنترۆڵ له سیسته‌می به‌عسدا له‌سه‌ر دوو چه‌مک به‌نده، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتییه‌ک دڵنیا بێت هیچ جۆره ملکه‌چی و پابه‌ندبوون و دڵسۆزییه‌ک به‌س نییه بۆ پاراستنی. دووهه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌رگیز به دوای هیچ ته‌فسیرێکی لۆژیکی و مه‌عقولدا نه‌گه‌ڕێت بۆ مردن و مانه‌وه‌ی خۆی.
وه‌ک له‌م تێڕامانه‌ش ده‌بینین گرینگ‌ترین پرس که بژارده‌ی ئێمه له نێوان ملکه‌چی و شۆڕشدا(جاش و پێشمه‌رگه) ده‌ستنیشان ده‌کات شێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ مه‌رگه. پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ له مه‌رگی ڕوانیوه بۆ به‌دیهاتنی ژیانێکی ئازاد و نیشتیمانێکی ڕزگاربوو، جاش و موسته‌شاره‌کان ژیانیان به بێ تێڕامان و هیچ جۆره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی بوێرانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ هه‌ڵبژاردووه. ده‌کرێ له سه‌ر ئه‌مه بوه‌ستین که ترسان شتێکی ئاسایی و غه‌ریزی مرۆڤه و قوربانیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بترسێت بێگومان ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام خودی ترس بۆ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی ئاواهیی بردوون؟ ئایا ته‌نها سه‌رکه‌وتنی به‌عس دروستکردنی وه‌ها ترسێکی ملکه‌چکه‌ر و خه‌سێنه‌ر نه‌بووه؟ پیاده‌که‌ری ڕۆحی کۆیله‌یه‌تی و ته‌سلیمبوون له کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ ده‌سه‌ڵات و پێشنه‌که‌وتوودا؟ با باسی دیمه‌نێکی دیکه بکه‌ین و بگه‌ین به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره؛ کێیه ده‌توانێت ئه‌م سیسته‌مه کۆنترۆڵییه تێک بشکێنێت و له چ ڕێگه‌یه‌که‌وه؟
له به‌رگی یه‌که‌می شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌نفال،نووسینی عارف قوربانی ل 12 ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ده‌بینین؛
“زابتێکی ئیستیخباراتی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ربازێکی کوردی گێڕابوه‌وه که له کاتی کرده سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌نفالدا ئه‌م خۆی له‌گه‌ڵ مقدم هاشم بووه (زابت استخبارات قیاده قوات کاچمه)، به چاوی خۆی بینیویه‌تی که له شوێنێکی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌نفالدا له ناوچه‌ی گه‌رمیان، ئافره‌تێک له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا جوانییه‌که‌ی مقدم هاشمی سه‌رسام کردووه، به سه‌ربازه‌کانی وتووه بچن ئه‌و ئافره‌ته بهێنن کاتێ هێناویانه مناڵێکیشی له‌گه‌ڵ بووه که لێی پرسیوه ئه‌مه چیته، ئافره‌ته‌که وتوویه‌تی کوڕمه، به سه‌ربازه‌کانی وتووه خۆی بکه‌نه ناو سه‌یاره سۆپه‌ره‌که‌ی خۆمه‌وه مناڵه‌که‌شی بکه‌نه ناو خه‌ڵکه‌که، کاتێ ویستوویانه ئه‌وه بکه‌ن ئافره‌ته‌که ڕازی نه‌بووه کوڕه‌که‌ی لێ جیابکه‌نه‌وه، خۆی داوه به سه‌ریدا بۆیه مقدم هاشم پێی وتوون کوڕه‌که‌شی با له‌گه‌ڵ بێت، به په‌ل ڕاکێشان خستوویانه‌ته ناو سه‌یاره‌که‌ی مقدم هاشمه‌وه و خۆی له خانه‌ی دواوه‌وه‌ی سه‌یاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژن و مناڵه‌که‌دا سوار بووه و شۆفێره‌که‌ی و ئه‌و زابته‌ی قسه‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه له پێشه‌وه‌ی سه‌یاره‌که‌دا بوونه، له ڕێگه مقدم هاشم ده‌ستی به سه‌ر ڕانی ژنه‌که‌دا هێناوه…ئیتر ژنه‌که حاڵی بووه له‌وه‌ی که نیازی چییه و له مه‌به‌ستی جیاکردنه‌وه‌که‌شی گه‌یشتووه، کاتێک که گه‌یشتوونه سه‌ر پردێک که زابته‌که نازانێ ئه‌و پرده کوێ بووه. ئه‌ڵی ئاوێکی به ژێردا ئه‌ڕۆیی ژنه‌که به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه پرده‌که وتویه‌تی؛ (شه‌رع شه‌رمی له که‌س نییه میزم دێت). مقدم هاشم فه‌رمانی کردووه سه‌یاره‌که له سه‌ر پرده‌که ڕاوه‌ستاوه. ئافره‌ته‌که مناڵه‌که‌شی له سه‌یاره‌که داگرتووه و گرتویه‌تییه باوه‌شییه‌وه و خۆی و مناڵه‌که‌ی له‌سه‌ر پرده‌که‌وه هه‌ڵداوه‌ته ناو ئاوه‌که‌وه و خنکاون. به‌م شێوه‌یه خۆی له‌وه پاراستووه ده‌سدرێژیی بکرێته سه‌ر…”
له جه‌مسه‌ری نێوان فه‌ره‌جی ڕزگاربووگ و ئه‌و ژنه‌ی که خۆی له پرده‌که‌دا هه‌ڵداوه دوو ڕۆحییه‌تی قوربانی ده‌بینین قوربانییه‌کی بوێر و قوربانییه‌کی ترسنۆک، قوربانییه‌ک که به هه‌ر شیوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان، قوربانییه‌کیش ده‌یه‌وێت به هه‌ر شیوه‌یه‌ک له ژیانێکی کۆیله‌یی و ئه‌تککراو هه‌ڵبێت ئه‌گه‌رچی له ڕێگه‌ی مه‌رگه‌وه! واته قوربانییه‌ک ویستوویه‌تی ئه‌وپه‌ڕی مانا و به‌ها به ژیانی خۆی بدات ئه‌گه‌رچی به‌و شێوه‌یه‌ش که له سه‌ر پردێکه‌وه بپه‌ڕێته ناو ئاوێکه‌وه! ئه‌مه به‌هادایین و ستایشکردنی مه‌رگ نییه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ڕیک خودی به‌هادایینی ڕه‌مزی و واقیعییه به ژیان!
ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێکردنی ئه‌نفال و له‌ناوبردنی شیرازه‌ی گوند و پێکهاته‌ی سرووشتی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌کوو سه‌رکه‌وتنێکی ڕه‌مزیی بۆ به‌عس چاوی لێ‌کرا و کۆمه‌ڵگای کوردیشی تووشی شکست و نوشستی و خه‌مۆکییه‌کی ڕه‌مزی کرد، به‌ڵام که‌م نه‌بوون ئه‌و ئه‌کت و بژاردانه‌ی که هه‌ناوی ئه‌م ماشینه بکوژ و خۆپه‌رسته‌ی خستبووه ته‌قوتۆق و ته‌نگی به‌و خووی فاشیستییه‌ی هه‌ڵچنیبووه و هه‌رجاره‌و چێژێکی جیاوازی له ناکامی و شکست به قوڕگیدا ده‌کرد.
ئه‌مه ئه‌و ئه‌کته بوێرانه و ساده‌یه‌یه که به‌عس ناکام ده‌کات له جێبه‌جێ کردنی تینوێتی بۆ خوێن و ده‌سدرێژی و خه‌ون و ئایدیاله‌که‌ی له‌ق ده‌کات، ئه‌مه هه‌مان ڕۆحی به‌رگریی و خۆڕاگرییه به شیوه‌ی ڕه‌مزی که ده‌یان ساله له شاخه‌کانی کوردستان هه‌بووه و مه‌رگی هه‌ڵۆیی به ژیانی قاڵاوی به باشتر زانیوه و مانیفێستی کردووه.
سه‌رچاوه‌کان؛
1- نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی کوردستانی ئێراق(1975-1978).
2- به‌ختیار عه‌لی، له ئاره‌زووی کوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشکردن، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌نفالدا، گۆڤاری ڕه‌هه‌ند.
3- عارف قوربانی، شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی یه‌که‌م، سلێمانی 2003، چاپخانه، شڤان.