هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر کتێبی “له تۆپخانه‌وه بۆ عه‌رعه‌ر.
پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌م بێده‌نگییه‌ی فه‌رج بڕیارێکی ڕه‌ها بده‌ین ده‌بێت زه‌مینه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م بێده‌نگییه و ده‌مداخستنه‌ی به پێی ئه‌و ڕووداوه‌ی که به سه‌ریدا هاتووه و بینیویه‌تی زیاتر شیبکرێته‌وه. به چاوخشاندنێکی خێرا له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌کانی فه‌ره‌ج تێده‌گه‌ین به‌شی دیاری ئه‌م بێده‌نگییه له ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام ئایا ئه‌م ترسه هۆکاری سه‌ره‌کی و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌گێڕانه‌وه و کڕبوونی فه‌ره‌جه له هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌که‌دا؟ بۆ وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌م بابه‌ته ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی خێرامان له (PTSD) یان نه‌خۆشی”تێکچوونی ئێستێرێسیی پاش ڕووداو” هه‌بێت.
تێکچوونی پاش ڕووداو به هۆی زه‌ختی ده‌روونی یان posttraumatic stress disorder جۆره تێکچوونێکه که پاش ڕووداوێکی ناخهه‌ژێن و مه‌ترسیداری نێزیک له مه‌رگ دێته‌ئاراوه. ئه‌م تێکچوونه سه‌رده‌مێکی دوورودرێژ له ناو ئاواره‌کان، په‌نابه‌ران و سه‌ربازانی پاشماوه‌ی جه‌نگ باوبووه. که‌سانی به‌ده‌ر له‌مانه‌ش له حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوانی زۆر ئه‌سته‌م یان مه‌ترسیدار بۆ ژیان، پیشه یان کاته به‌تاڵه‌کانیان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌بن. واته ئه‌م تێکچوونه حاڵه‌تێکی ده‌روونیی زه‌خت و لێکه‌وتنی ڕۆحییه که ده‌توانێت له سه‌ر که‌سانێک که چاو‌دێر یان بینه‌ری ڕووداوه تاڵ و ناخۆشه‌کان بوون بێته ئاراوه. بۆ نموونه ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م تێکچوونه بریتین له جه‌نگ، ئه‌شکه‌نجه یان ئازاری قورس، ده‌سدرێژی سێکسی، کرداری توندوتیژانه‌ی له‌ڕادبه‌ده‌ر، ڕووداوه سرووشتییه‌کان، ئاگرکه‌وتنه‌وه و… . ئه‌م ڕووداوانه به شێوه‌ی سرووشتی سامناکن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سه‌که ژیانی خۆی له مه‌ترسیدا ببینێته‌وه. هه‌ندێک به‌ڕاستی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدا بووگن ئه‌مه له حاڵێکدایه که‌سانێکی دیکه ته‌نها هه‌ستیان کردووه له به‌رده‌م مه‌ترسی مه‌رگدان. ئه‌وه‌ی شیاوی تێڕامانه ئه‌مه نییه که ئایا به ڕاستی مه‌ترسییه‌ک هه‌بووه یان نا، به‌ڵکوو شێوه‌ی هه‌ستکردن به‌و ڕووداوه یان کاردانه‌وه‌ی مێشک له هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌که‌یه که گرینگه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی که‌سی تووشبوو به‌م تێکچوونه ترسی به‌رده‌وامه له گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی کوشنده‌ی وه‌کوو پێشوو. بۆیه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو له هه‌ر شتێک که ئه‌م لێکه‌وتن و تێکچوونه ڕۆحییه ده‌خاته‌وه یادیان خۆیان به‌دووربگرن. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ده‌گمه‌نی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه که که‌سانی تووشبوو به‌م تێکچوونه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ڕووداوه‌که دێننه‌وه پێش چاوی خۆیان و ئه‌م یادهاتنه‌وه‌یه‌ش له ژێر کۆنترۆڵی خۆیان نییه. ته‌نها پێویستیان به پاڵنه‌رێکی بچووکه و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باریان تێدایه بۆ نیگه‌رانی و تووڕه‌یی زیاتر له ڕاده‌ی ئاسایی. نیشانه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م تێکچوونه بریتین له خه‌مۆکی، کێشه‌ی یادگه و بیرهێنانه‌وه و ئازاری جه‌سته‌ییش. ئه‌و زه‌خته‌ی به هۆی ئه‌م تێکچوونه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ریان ڕه‌نگه که‌سانی توشبوو به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که کۆنترۆڵێکیان به سه‌ر خۆیاندا نییه و ناتوانن ئه‌و مرۆڤه‌ی که پێشتر هه‌بوون بناسنه‌وه و جۆرێک هه‌ستی نامۆبوونیان به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تیی ئێستای خۆیان هه‌یه. باوه‌ڕیان به تواناکانی خۆیان له ژیانی ڕۆژانه، بنه‌ماڵه و چالاکییه‌کانی کاتی بێ‌کاری نامێنێت و خۆیان له کۆمه‌ڵگا دوور ده‌خه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی دوو پێناسه‌ی گشتی بۆ ئه‌م تێکچوونه له ژێر ناوه‌کانی ساده و ئاڵۆز هه‌یه و له ژێر تیشکی ئه‌م دوو پێناسه‌یه‌ش لق و پۆپی دیکه کراونه‌ته‌وه به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م پێناسه گشتییه و نیشانه‌کانیم ئاماژه پێدا تاکوو بتوانین زیاتر له هۆکاره‌کانی بێده‌نگی “فه‌رج” و ئه‌و دواندنه‌ی له‌گه‌ڵ “عارف قوربانی” له‌و کتێبه خراوه‌ته ڕوو، بکه‌یه‌نه بابه‌تی مشت و مڕ و لێدوان.
له به‌شی یه‌که‌مدا من به گشتی له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستام که هۆکاری فه‌ره‌ج بۆ نه‌گێڕانه‌وه، ترس و ترۆمایه که به ڕواڵه‌ت وادیاره خودی ئه‌م هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێکچوونێک که هه‌ڵخێزراو له زه‌ختێکی ده‌روونی بووه که به هۆی بینینی ڕووداوه‌که واته گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان به‌سه‌ریدا هاتووه، ئێسته پرسیار ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م تێکچوونه ئه‌و ترس و ترۆمایه‌ی درووست کردووه که بووه‌ته هۆی بێده‌نگیی و زمانبه‌ستنێکی پانزه ساڵه، ئه‌ی بۆچی پێش ئه‌نفالبوون و کاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ ئوردوگای “چه‌مچه‌ماڵ” و بردن به‌ره‌و تۆپزاوا ئه‌وان هیچ پرسیار و بۆچی و ڕێگرییه‌کیان له ئه‌نفالچییه‌کان نه‌کرد؟ ئه‌م پرسیاره‌م ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له پشته که بڵێم “ئه‌نفال” پرۆژه‌یه‌کی له‌ناکاو نه‌بوو که ته‌نها به مه‌به‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه له ته‌قه و به‌رگری و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی هاتبێته ئاراوه(ئه‌گه‌رچی بوونی پێشمه‌رگه وه‌کوو سیمبولی خه‌بات و خه‌ون و ڕزگاریی کورد هانده‌ر بووه له‌و قۆناغه‌دا و من دواتر ده‌په‌رژێمه سه‌ری) به‌ڵکوو پرۆژه یان بیرۆکه و ئایدیا یان ته‌نانه‌ت کو‌لتوورێکی په‌روه‌رده‌کراو و په‌ره‌پێدراوی ده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلۆژی و سیاسی بووه که له سه‌رده‌می کۆنه‌وه هاتووه و له قۆناغی مۆدێڕنیته‌ی به‌عسیدا به‌و په‌ڕی ئامێر و چه‌کی له‌به‌رده‌ست و ماشین و مه‌کینه‌ی قڕکردن، ڕووخساری خۆی ده‌رخستووه. هه‌ر بۆیه ئێمه بێده‌نگی و بێ¬پرسیاری و بێ¬ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌ج چ پێش کاره‌ساته‌که و چ پاش کاره‌ساته‌که ده‌بینین، ئه‌وه‌ی هه‌یه و به ڕواڵه‌ت بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌یه که پاش کاره‌ساته‌که بێده‌نگی و ترسه‌که قووڵتر بۆته‌وه! یان ده‌بێ دان به‌مه‌دا بنێین که ئێمه هێشتا له ورده‌کاریی و هۆکار و خشته‌ی بێده‌نگییه‌کانی فه‌ره‌ج ئاگادارییه‌کی ئه‌وتۆمان نییه تاکوو شیکارییه‌کی ده‌روونی و سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ بکه‌ین که له درێژه‌دا ده‌پرژێمه سه‌ری. له به‌شیک له لێدوانه‌که‌ی ناو کتێبه‌که‌دا پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و عه‌ره‌عه‌ر ببردرێن و ئه‌نفال بکرێن له ل 5دا ده‌خوێنینه‌وه.
پ:سیسته‌می ئه‌و وڵاته(سه‌رده‌می به‌عس) وابوو له 18 ساڵیدا ده‌بوو نێرینه بچێته ڕیزی سه‌ربازی…که‌ی بووی به سه‌رباز…؟
و: من سه‌ربازیم نه‌کردووه..
پ: به‌هۆی چییه‌وه…؟
و:هه‌ر فیرار بووم…
لێره‌دا خاڵێکی گرینگ ده‌رده‌که‌وێت، وه‌کوو له لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تادا هاتووه فه‌ره‌ج خوێنده‌واریی نییه و جیا له‌مه‌ش زۆر قووڵ نه‌بووه‌ته له مافی ژیانکردنی خۆی وه‌کوو ئینسان، بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه‌ش بپرسین ئه‌مه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه ئاوه‌ها مرۆڤێکی گوناهباری دروست کردووه که به‌رده‌وام هه‌ست بکات هه‌ڵه و تاوان و گوناهێکی کردووه یان مرۆڤه‌که خۆی له خۆیدا هه‌ستی به گوناهباری هه‌بووه؟ له‌م پرسیار و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به ڕوونی ده‌بینرێ که “فه‌ره‌ج” هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر پرسیاری “به هۆی چییه‌وه نه‌چوویه سه‌ربازی” ناکات یانی ناڵێ ڕقم له ڕژێم بوو، ژیانم پێکهێنابوو یان ته‌نانه‌ت تاقه‌تم نه‌بوو یان هه‌ر شتی دیکه به‌ڵکوو ده‌ڵی فیرار بووم…ئه‌و خۆی له قاڵبی تاوانێکی یاسایی که ڕژێمێکی دڕنده و دژه‌ئینسان بۆی پێناسه کردووه مانیفێست ده‌کات و هه‌وڵیش نادات به ورده‌کارییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستێت.
هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 5 دا ده‌خوێنینه‌وه؛
پ: تاکه‌ی فیرار بووی؟
و: که موالیدم هاته‌وه بۆ سه‌ربازی نه‌چومه پێشه‌وه فیرار بووم تا ساڵی 1975 ئه‌وکاته به عائدون خه‌ڵکیان ته‌سریح ده‌کرد منیش به‌و شێوه‌یه ڕزگارم بوو له سه‌ربازی…
پ: دوای شۆڕشی ئه‌یلوول…ڕژێم ده‌ستی کرد به ڕاگوێزانی گوندێکی زۆری کوردستان چ له ناوچه سنوورییه‌کان و چ له ناوچه نێزیک به عه‌ره‌ب نشینه‌کان و له ئۆردووگا نیشته‌جێی کرد…ئه‌م پرۆسه‌یه تا شه‌ڕی عێراق-ئێران به‌و شێوه‌یه بوو…گونده‌که‌ی ئێوه‌ی به‌رنه‌که‌وت؟!
و: نه‌خێر تا ساڵی 1987 گونده‌که‌مان مایه‌وه…
پ:هیچ جارێکی تر په‌لاماری سوپای عێراق نه‌کراوه‌ته سه‌رتان؟!
و:هه‌ر ئه‌و دووجاره‌ی (63 و 65)سوتا و تاڵان کراین. ئیتر تا ساڵی 1980 له مه‌ترسی به دوور بووین به‌ڵام له 80 بۆ 87 چه‌ند جارێک ته‌یاره له دێیه‌که‌ی داوه یان تۆپ باران کراوین ماوه‌یه‌کیش به‌ر له‌وه‌ی دێیه‌که بڕوخێنن هه‌موو هاتوچۆکردنێک قه‌ده‌غه بوو له دێوه بۆ شار و له شاریشه‌وه بۆ دێیه‌کان به شه‌و و به ڕۆژ چاودێری رێگا و بانه‌کان ده‌کرا کۆپته‌ر هه‌رچی به‌دی بکردایه ڕه‌می ده‌کرد ئه‌و ماوه‌یه‌ش وه‌زعمان زۆر خراپ بوو…
پ:به شێوه‌ی ڕه‌سمی ته‌بلیغ کرابوون که هاتوچۆکردن قه‌ده‌گه‌یه..؟
و:ئاره‌وه‌ڵا…
پ:کێ ته‌بلیغی کردن…؟!
و:حکوومه‌ت..
پ:چۆن پیی ڕاگه‌یاندن به نووسراو یان هه‌ر به ڕاگه‌یاندنی زاره‌کی…؟
و:چۆن یه‌عنی…!
یه‌عنی که‌سێک هات نووسراوێکی پێ بێت و بڵی ئه‌م نووسراوه‌یه حکوومه‌ت ناردوویه‌تی که ئاگادارتان بکه‌مه‌وه هاتوچۆکردن قه‌ده‌غه‌یه…یان به جۆرێکی تر ته‌بلیغ کران…!؟
و: نا، که‌س نه‌هات پێمان بڵێ…!
پ:ئه‌ی چۆن زانیتان که ئیتر هاتوچۆکردن قه‌ده‌غه‌یه..که که‌س ته‌بلیغی نه‌کردبوون؟!
و: ئێ کاکه ته‌بلیغ چییه، ئه‌و به ئاشکرا جاش و عه‌سکه‌ری ئه‌هاتنه سه‌ر ڕێگاوبانه‌کان ڕیگای هاتوچۆیان نادا، کۆپته‌ر له ئاسمانه‌وه سه‌یاره و ته‌ره‌کته‌ر و به‌خوا شوانیشی بدیایا ره‌می لێده‌کرد ئیتر ته‌بلیغ چییه له‌وه زیاتر…
پ:ئه‌م حاڵه‌ته ماوه‌ی چه‌نێ به‌ر له ڕوخانی گونده‌که‌تان به‌رده‌وام بوو..؟
و: له سێ ساڵ پێش ئه‌نفاله‌وه ئێمه ئاوا ژیاین تا به‌و ده‌رده چووین…
وه‌ک ده‌بینین ئه‌م دانپێدانان و گێڕانه‌وانه‌ی فه‌رج ده‌لاله‌ت له شتێکی دیکه ده‌کات، که ئێمه ده‌بێت به تێڕوانینێکی مێژووییه‌وه هه‌وڵ بده‌ین قووڵاییه‌کانی ببینین. واته؛ ئه‌م بێده‌نگی و بێزمانییه‌ی فه‌ره‌ج و هاوه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی له ناو سه‌یاره‌که کاتێک به‌ره‌و لیوا‌ی “چه‌مچه‌ماڵ” و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و “عه‌رعه‌ر” بران ته‌نها له ناو گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و چرکه‌ساتی پیاده‌کردنی ئه‌نفال وه‌کوو پرۆژه‌یه‌کی پێناسه‌کراوی قڕکردن و کۆمه‌ڵکوژی نه‌بووه به‌ڵکوو ئه‌م بێده‌نگی و کڕبوونه زۆر پێشتر ڕووی داوه و ڕۆحی به‌رگری و پرسیارکردن له چاره‌نووسی “خود”ی تێدا کوژراوه، با بۆ نموونه سه‌رنجی پرسیار و وه‌ڵامێکی دیکه بده‌ین که تێیدا به ڕوونی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رده‌که‌وێت؛
پ: کاک فه‌ره‌ج ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگه..ڕۆژێک دێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال بایه‌خی زۆری پێده‌درێت و وه‌ک ئیستا به فه‌رامۆشی نامێنێ..به وردی له لایه‌ن کورد خۆیه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت..مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرینگه ڕاده‌ی به‌شداری کردنی کورد خۆی له ئه‌نفالدا بزانرێ..به تایبه‌تیش موسته‌شاره کورده‌کان، که یه‌کیان (شێخ موعته‌سه‌م) بوو ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ته‌سلیم کرد…بۆیه داوات لێده‌که‌م له‌م وه‌ڵامانه زیاتر له گه‌ڵ زاکیره‌تدا خۆت ماندو بکه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر شته‌کانت بیر بێته‌وه..من پرسیارم ئه‌وه بوو که ئێوه به (شێخ موعته‌سه‌م)تان ووت مه‌ترسیمان له‌سه‌ره..بۆ ئه‌و وێنانه ده‌گرن.. بۆ ناومان ده‌نووسن..بۆ ته‌حقیق ده‌که‌ن..ئه‌م سه‌ربازانه چی..ئه‌م شتانه‌تان نه‌پرسی؟!
و:ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وترابوو که به چه‌که‌وه ته‌سلیم بین نه‌شر ده‌کرێن و له فه‌وجه‌که‌دا وه‌ک جاشه‌کانی تر حیساب ده‌کرێن..ڕاستیت ده‌وێ تا ئه‌و کاته‌ی چه‌ک کراین و خراینه سه‌یاره‌شه‌وه هه‌ر بڕوامان به به‌ڵێنه‌که‌ی موسته‌شاره‌که هه‌بوو تا ناو لیواکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و کاته‌ی به یه‌کجاره‌کی نا‌ئومێد بووین…
پ:من جارێکی تر ده‌پرسمه‌وه له شێخ موعته‌سه‌متان پرسی…؟!
و:خه‌ڵکه‌که زۆر زۆر بووین له ناو خۆماندا شتمان زۆر لێک ئه‌دایه‌وه و هه‌زار و یه‌ک پرسیارمان ئه‌کرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تو ئه‌یڵێی و ئه‌بێ چیمان لێ بکه‌ن. سه‌د جار ئه‌مانه‌مان له یه‌کتری پرسی…
پ: من مه‌به‌ستم خۆتان نییه..ناڵێم له یه‌کترتان پرسی یان نا..ئه‌ڵێم له شێخ موعته‌سه‌متان پرسی…؟
و: من خۆم نه‌مپرسی…
پ: ئه‌ی که‌سێک هه‌بوو لای تۆ بڵێ خۆم به شێخ موعته‌سه‌مم ووت و وه‌ڵامه‌که‌ی وابوو..؟!
و:نه‌و…
ئه‌م ده‌ربڕینانه و ئه‌و شته‌ی له مێژووی کورددا به گشتی هاتوونه‌ته ئاراوه زمانی بێ پرسیاری فه‌ره‌جیان له گۆ خستووه و ئێسته‌ش له ژیر زه‌ختی پرسیاری نووسه‌ردا هه‌ندێ ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر هۆیه‌کانی بێ پرسیاری خۆی و هاوه‌ڵه ئه‌نفالکراوه‌کانی، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ده‌شێت ئێمه ئه‌نفال وه‌کوو پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی و شارستانی دژی کورد ببینین؛ که له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌وه هاتووه و له ڕێگه‌ی مۆدێڕنه‌یه‌کی ئامرازیانه و چه‌کته‌وه‌رانه‌وه قۆناغی به‌رهه‌ست و زه‌قی خۆی دیاریکردووه و مۆرکی قڕکردن و سڕینه‌وه‌ی ناوه به کورد وه‌کوو شووناسێک له ده‌ره‌وه‌ی خود، وه‌کوو قه‌واره‌یه‌ک که وه‌کوو ئه‌ویدییه‌کی شه‌یتان ده‌ناسێنرێت. که‌واته ئه‌نفال له ساڵه‌کانی کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست ڕوخساره مۆدێڕن و ماشینییه‌که‌ی ده‌رکه‌وت و پێش ئه‌وه‌ش به ژێر ده‌مامکی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیی عه‌ره‌به‌وه بووه.
ئه‌م بێده‌نگی و تێکچوونه‌ی کورد(فه‌ره‌جی ئه‌نفالکراو به نموونه) پێش ئه‌وه‌ی ببرێته “عه‌رعه‌ر” هاتبووه ئاراوه و ده‌بێ لێره‌دا ئێمه کۆ ببینین نه‌ک تاک، واته؛ فه‌ره‌ج وه‌کوو مێژوویه‌کی گشتی و ده‌سته‌جه‌معی ببینرێت ئه‌گینا میتۆدی سایکۆلۆژیی له دیاریکردن و دیاگنۆسکردنی ئه‌م تێکچوونه کورت ده‌هێنێت بۆیه ئێمه ده‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر و ناساندنی ئه‌زموونی فه‌ره‌ج و هاوڕێکانی له مه‌رگ زیاتر بیاندوێنین و زۆرتر بیانخه‌ینه ژێر پرسیاری ده‌روونناسانه‌وه و حه‌ق ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کوردی بنکه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یی و شیکاریی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته گرینگه بکاته‌وه.
ئێسته جیا له‌و ئه‌نجامگیرییه دێینه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسیاره که له به‌شی یه‌که‌مدا گه‌ڵاله‌م کرد که ئایا له مێژووی ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌م لایه‌نه کپکراو و ئه‌نفالکراوه ئاماده بووه و به‌رده‌وام تووشی شکست بووین؟ ڕۆحی به‌رگری و به‌رخۆدانی کورد له کوێی ئه‌م گێڕانه‌وه و مێژووه‌دا ده‌وه‌ستێت؟ پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی چ ده‌رکه‌وته‌یه‌کی له ڕۆحی مێژوویی کورد کردووه؟ له به‌شی داهاتوو ده‌په‌رژێمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.