“ئێمه ناتوانین کورده‌کان بۆ چاره‌نووسی خۆیان به‌جێبهێڵین”
ئه‌وروپا ده‌بێت قڕكردنی كوردان له‌لایه‌ن توركیاوه ڕابگرێت
وشه‌یه‌ک هه‌یه، كه له‌م رۆژانه‌دا نابێت له توركیا به‌كاربهێرێت، ئه‌ویش وشه‌ی جه‌نگه. سه‌رۆک ئه‌ردۆگان و كۆمهككهرانی په‌لاماری خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیی كورد ده‌ده‌ن و ئه‌و له‌شكركێشییه داگیرکارانهش ناوده‌نێن „ئۆپه‌راسیۆن”: ئۆپه‌راسیۆنی کانیی ئاشتیی. ئه‌مه‌ش ته‌عبیر له شاردنهوهیهكی ئاشكرای حه‌قیقه‌ت ده‌كات.
له تورکیادا هه‌موو قسه‌كردنێك له‌سه‌ر جه‌نگ ده‌تكات به خائین. ئه‌و ده‌نگه ئازاده كه‌مانه‌ش که له وڵاته‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی وهحشهتگهرانه بن؛ له‌وێنه‌ی زیندانیكردن، بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و زه‌وتكردنی هه‌موو مافێکی مه‌ده‌نییان. له توركیادا ڕێگه به هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نادرێت. خوێنڕشتنی کوردان، له‌ناوبردنی سه‌ربه‌خۆییان، مافه‌كانیان و خه‌ونه‌کانیان وه‌کو پێداویستییه‌کی ژیانیی بۆ گه‌لی تورك، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه نماییشده‌كرێت.
دژ به هه‌موو ئه‌مانه و دژ به داڕشتنی ناڕاستی واقیع، ده‌بێت ئه‌وروپا یه‌کگرتویی، عه‌زیمه‌ت و هه‌ماهه‌نگی نیشان بدات. ئێمه ناتوانین کورده‌کان بۆ چاره‌نووسی خۆیان به‌جێبهێڵین. پاش خیانه‌ته‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپیش دوا بژارده كه به‌ده‌ستیانه‌وه مابێته‌وه، ڕووكردنه له ئه‌وروپا.
پرسی کورد ده‌بێت بۆ هه‌موومان گرنگ بێت، چونکه له جه‌نگه‌كاندا به‌و چه‌کانه شهڕدهكرێت كه ئێمه بهرههمیاندههێنین و ده‌یانفرۆشین (داواكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌ندامه‌كانی بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا گه‌رچی دره‌نگیش بوو، به‌ڵام هه‌نگاوێكی پێویست بوو).
دۆزی کورد ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌موومان بێت، چونکه کورده‌کان تاکه گروپێک بوون كه توانیان دژ به فشاری داعش بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م پرسه ده‌بێت جێی بایه‌خی هه‌موومان بێت، چونکه تورکیا پاره له ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی رێگه له كۆچی ڕه‌وه‌ندی سورییه‌كان بگرێت به‌ره‌و ئه‌وروپا.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت جێگای گرنگییپێدانی ئێمه بن، چونکه ئه‌و ئه‌وروپایه‌ی كه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت پارچه‌پارچه‌ی بکه‌ن، ده‌بێت ئێستا نیشانیبدات که وه‌ک یه‌که‌یه‌کی یه‌كگرتووی سیاسیی، هه‌رێمیی، ئابووریی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه وه‌کو یه‌که‌یه‌کی کولتووری، بوونی هه‌یه. ده‌بێت خۆی وه‌ك شوێنێك نیشانبدات که تیایدا دیموکراسیی بوونی هه‌یه و توانای ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی هه‌یه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئیمزاكراوه له‌لایه‌ن:
سڤێتلانا ئالێکسیێڤیچ (خانمه نووسه‌ر، روسیای سپی)
فێرناندۆ ئارامبورو (نووسه‌ر، ئیسپانیا)
مارک ئۆژێ (ئنترۆپۆلۆگ، فه‌ره‌نسا)
مارتین کاپارۆس (نووسه‌ر، ئه‌رجه‌نتین)
ئه‌نی ئێرنۆ (خانمه نووسه‌ر، فه‌ره‌نسا)
ئیلینا فێرانتا (خانمه نووسه‌ر، ئیتالیا)
بێرنارد- لیڤی هینری (فه‌یله‌سوف، فه‌ره‌نسا)
حه‌نیف قوڕه‌یشی (نووسه‌ر، بریتانیا)
هێرتا مویله‌ر (خانمه نووسه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، ئه‌ڵمانیا)
سه‌لمان روشدی (نووسه‌ر، بریتانیا/ هندستان)
لویس سێپولڤێدا (نووسه‌ر، چیلی)
ماریۆ ڤارگاس (براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، پێرو)
تێبینی/ نووسەرو ڕوناکبیری کورد (ئاراس فەتاح) ئەو تێکستەی کردووەتە کوردی و لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە. لەبەر گرنگیی ناوەڕۆکەکەی، (چاوی کورد) بەپێویستی زانی، وەکو خۆی لێرەدا بڵاوی بکاتەوە.