• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور

شەریف فەلاح لەلایەن شەریف فەلاح
شوبات 21, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کوردانی خۆراسان، پارێزەرانی زمان و کولتوور
0
هاوبەشکردنەکان
149
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە سەرەتای سەدەی شانزیەمی زایینی ئیمپراتۆری شیعە مەزھەبی سەفەویان، وەک رکابەرێک لە بەرانبەر ئیمپراتۆری سوننە مەزھەبی عوسمانیدا خۆی دەرخست و بە مەبەستی سەپاندن و ھەژمۆنیی ئایدۆلۆژیا و مەزھەبی شیعە و چەند ھۆیەکی دیکە، لەگەڵی کەوتە ململانێیەوە.

زێدی و نیشتمانی کورد لەم گێروکێشەیەدا کەوتە بەر پەلامار و ئیدیعای ھەردوو ئیمپراتۆرەکەوە. لە ساڵی ١٥١٤ی زایینی، لە ناوچەی “چالدێران” کە ئێستە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای ورمێیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان تێھەڵچوونێکی توند و خوێناوی لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆییەدا رووی دا کە بە “شەڕی چالدێران” ناسراوە، لەو شەڕەدا ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر ئێراندا سەرکەوت. لە ئەنجامدا نەتەوە و نیشتمانی کورد لەلایەن ئەو زلھێزەی ناوچەوە لێک ترازا و دابەش کرا و بەشێکی کەوتە بەر ئیمپراتۆری عوسمانی و ئەو بەشەکەی دیکەشی بە ئیمپراتۆریی سەفەوی بڕا.

ئێڵ و عەشیرە و ھۆزە کوردەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی شاعەباسی سەفەوی ساڵی ١٥٩٨ی زایینی، یان بەپێی سەرچاوەکانی دیکە ١٦٠٢ی زایینی (لە ناوچەکانی نێوان رۆژئاوای گۆلی ورمێ و دەوروبەری گۆلی وان و باشووری رووباری ئەرەس بۆ ناوچەی خوراسان لە باکووری رۆژھەڵاتی ئێران دوور خرانەوە و کۆچێنران).

دکتۆر “کەلیموڵلا تەوەحودی”کە بە باوکی مێژووی کوردەکانی خوراسان ناسراوە، لە کتێبە بەنرخەکەی”حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان”دا دەنووسێ: “ئەو پەنجا ھەزار ماڵباتە کورد لە ئێڵی گەورەی ١ـ زەعفەرانلوو ٢ـ شادلوو ٣ـقەراچورلوو و بەشێکیشیان لە ھۆزی جەلالی و عەشیرەی گەورەی شکاک بوون کە بەڕای ئەو مێژوونووسە ھۆکاری ئەو ھەڵکەندن و کۆچاندنەش بەتەواوەتی سیاسی بوو. ھۆز و عەشیرە کوردەکان نێردرانە خوراسان ھەتا لەلایەک لە بەرانبەر ھێرشە بەردەوام و یەک لەدوای یەکەکانی “ئۆزبەک”ەکاندا بەرگری لە پارێزگای خوراسان بکەن و لەلایەکی دیکەشەوە جیاکردنەوەی و لێکترازانی کوردەکان لە یەکتر دەبووە ھۆی لاوازیی ھێزیان لە کوردستان کە ئەوکات ویست و داخوازییەکان جێگەی رەزامەندی و بە ویستی شاعەباس نەبووە.

کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان بەھۆی ئازایەتی و بەھێزی و شارەزایی لە شەڕدا، توانیان ھێرشبەرە ئۆزبەکەکان لە ناوچەکانی خوراسان دوور بخەنەوە و ئەو ناوچانەش کە داگیر کرابوون، کۆنترۆڵ بکەنەوە. کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان پاش ئەو دەسکەوتانە لەوێ وەک سامان و نیشتمانی ھەقیقی و مافی سەرەکیی خۆیان و بە رەزامەندی و ھاندانی شاعەباسی سەفەوی نیشتەجێ بوون و لە بەرانبەر پاراستنی ئەو ناوچە سنوورییانەدا لەدانی باج و سەرانە بەری کران.ناوچەیەکیان ھاوشێوەی خۆبەڕێوەبەری پێکەوە نا.

لەڕاستیدا کوردە دوور خراوەکان لەژێر ناوی پارێزەری شەرەف و کەرامەتی سنوورەکانی ئێران بۆ ھەمیشە لە خوراسان نیشتەجێ بوون و لە زێد و وار و کلتووری ھەزار ساڵەی خۆیان دابڕان و ئەو شوێنەی کە کوردی خوراسانی لی َدەژین لە ھەندێ سەرچاوەدا بە کوردخانە ناسراوە.

کوردخانە دەکەوێتە کوێی خوراسانەوە؟

خوراسان ناوچەیەکی گەورە و پانوبەرینە. نزیکەی ھەموو سنوری ڕۆژھەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، واتە لەلای ڕۆژھەڵات، لە سنووری تورکمەنستان لە باکورەوە، بە درێژایی سنووری ئەفغانستان دادەکشێت، تا بۆ سنووری پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە ڕۆژئاواش، بیابانی گەورە و قاتوقڕی (لووت)، لە ھەرێمەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئێرانی دادەبڕێت. ھەرێمەکە کراوەتە سێ ئوستان: باکوری خوراسان، خوراسانی رەزەوی و خوراسانی باشوور.

کوردەکان بە زۆری لەوپەڕی باکوور، لە پارێزگای باکووری خوراسان، لە چەند شار و شارۆچکەیەک و دێھاتی تایبەت بەخۆیان دەژین. کوردەکان بۆخۆیان ژمارەی خۆیان بە پتر لە ٢ میلیۆن کەس دەخەمڵێنن.

کوردخانە

کوردانی ئەو دەڤەرە، لە ٢٢ ھۆزی گەورە و ١٢٢ بنەماڵەی بچووکتر پێکھاتوون و ئەوان بە خاک و وڵاتی خۆیان دەڵێن (کوردخانە). ڕووبەری گشتیی خاکی کوردان، یان کوردخانە، بریتیە لە ٦٤٫١٤٤، شەست و چوار ھەزار و سەت و چل و چوار کیلۆمەتری چوارگۆشە. بۆ ئەوەی لە گەورەیی و پان و پۆڕی ئەو خاکە بگەین با لەگەڵ ڕووبەری چەند وڵاتێکی ناسراوی دنیا، بەراوردی بکەین. ڕووبەری قەتەر ١١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ڕووبەری تەیمووری ڕۆژھەڵات ١٤ ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ھەروەک سلۆڤێنیا ٢٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.ئیسرائیل ٢١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەلبانیا ٢٩ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەرمەنستان ٢٩ ھەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە. بەلجیکا ٣١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. مۆلداڤیا ٣٤ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. تایوان ٣٦ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. سویسرا ٤١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ھۆڵەندا ٤٢ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. دانیمارک ٤٣ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. کورواتیا ٥٧ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. وەک دەردەکەوێت، ھەموو ئەو دەوڵەتە ناسراوانەی سەرەوە، ھەروەک زۆری دیکەش، بە ڕووبەر لە کوردخانە بچووکترن.

جگە لە کوردخانە، ژمارەیەکی زۆر کوردی ناوچەکە، بۆ ئیش و کار، یان ھۆکاری دیکە لە دەرەوەی کوردخانە و لە شارە گەورەکانی خوراسان دەژین. وەک مەشھەد، نیشابوور و سەبزەوار. ھەندێک سەرچاوە تەنیا ژمارەی کوردانی دانیشتووی (مەشھەد)، بە ٤٠٠ ھەزار کەس دەخەمڵێنن. دیارە زۆری دیش، بەھۆی خوێندن و کارەوە پەڕیوەی شارەکانی دیکە ئێران، وەکوو تاران بوون.

ئەگەر پێناسەی تۆپۆگرافیای کوردخانە بکەین، ئەوا دەڵێین ناوچەیەکی شاخاویی بە پیتە. دوو ڕووباری تێدایە. ئاست و ڕێژەی باران بارین، لە ناوچەکە بەرزە. کشتوکاڵ بە ڕێژەیەکی بەرز دەکرێت. لە ھەردوو ناوچەکانی قووچان و ڕاز، نەوت و گاز بە بڕێکی کەم دۆزراونەتەوە.

کوردانی خوراسان، ھەروەک کوردانی ناو کوردستان، خاوەنی سامانێکی گەورە و دەوڵەمەندی فۆلکلۆرین. ئەوان دابونەریت و فۆلکلۆری خۆیان، بە شێوەی جۆراوجۆر و، نەوە دوای نەوە، تا ئەمڕۆ پاراستووە. تا سەرەتای سەدەی بیستەمیش، کوردانی ناوچەکە بەگشتی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، (شوانکارەیی) بوون. ئێستە لەوێش وەک ھەر شوێنێکی دیکە کار و پیشەی جۆراوجۆر سەریانھەڵداوە. لە شارەکانیشیاندا بەتایبەت قووچان و شیروانە، ھەروەھا بجنورد، ئەسفەرایین و تا ڕادەیەک شارەکانی دیکش، کار و پیشەی باوی شاری و فەرمانبەری لە دەزگاکانی دەوڵەت، شانبەشانی دووکانداری و بازرگانی، باوە. گەورەترین شارەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: قووچان، بجنوورد، ئەسفەراین، چناران، فارووج، باجگیران، دەرەگەز، کەلات، لایین، مانە و سملقان، راز و رادکان، کە زۆرینە یان نزیک بە زۆرینەی گوند و لادێییەکانی سەر بەو شارانەش ھاووڵاتییانی کوردن کە زۆربەیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.

بە گوێرەی ھەندێک سەرچاوە ٦٠% لە سەدی کوردانی ئەوێ، ھێشتا لادێ نشینن و، کاری ئاژەڵداری و جوتیاری دەکەن. ٣٥% لە سەدی دانیشتوانیش، لە شارەکان نیشتەجێن. ھەروەک ٥%یان، ھێشتا بە ژیانی کۆچەری، یان ڕەوەندی دەژین و کوێستان و گەرمیان دەکەن. ئەم شێوە ژیانە سەرەتاییەی کوردان، لە لادێ و ئاژەڵداری، یان ڕەوەندی و کوێستان و گەرمێن کردن، ھۆکاری سەرەکیی پاراستنی زمان و دابونەریتی دیکە وەک جلوبەرگ و خواردن و ئاواز و گۆرانی و داستان و لاوکەکانیان بووە.

گرنگترین رووبار لەو ناوچەیە، رووباری “ئەترەک”ە کەلە کوێستانەکانی “ھەزار مەسجد”ەوە سەرچاوە دەگرن و دەڕێژتە زەریای خەزەرەوە. گەورە و بەرزترین کێو و شاخەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: ھەزار مەسجد لە رۆژھەڵات، بینالوود لە باشووری رۆژھەڵات، شاجیھان لە باشوور، ئاڵاداغ لە ڕۆژاوا و کێوی گولیل لە باکوور کە ھاوسنووری وڵاتی تورکەمەنستانە.

ھەموویان بە شێوەزاری کورمانجیی سەروو دەئاخڤێن و بەو پێیەی کە ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵە لە نیشتمان، زمان و کولتووری دایکیی خۆیان دوور خراونەتەوە، ھەروەھا چەند ھۆیەکی دیکەی وەک ھەڵاواردنی زمانی، فەرھەنگی ئابووری بەتەواوەتی لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانەوە پەراوێز خراون.

وەگەڕ نەخستنی دەسمایەی حکوومەتی لەو ناوچانەی کە کوردی تێدا دەژی، پشتگوێ خستنی بەرپرسانی حکوومەتی بوونەتە ھۆی ئەوەی کە گەشە و بووژانەوەی ئەو ناوچانە بگاتە کەمترین ئاستی خۆی، لە بەرانبەردا دێوەزمەی ھەژاری، تووشبوون بە مادە ھۆشبەرەکان و بێکاری و خەسار و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان باڵ بەسەر ئەو ناوچانەدا بکێشێ. ھەرچەند ئەو گرفت و دیاردانە لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بەدی دەکرێن، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانە لە ھەندێ ناوچە بە ئەنقەست رەچاو دەکرێت.

ماوەی نزیک بە دوو دەیەیە کوردانی خوراسان لەژێر کاریگەری و ھێژمۆنیی گوتاری نەتەوەیی و بووژانەوەی فەرھەنگی نەتەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەتی گەشە و بووژانەوەی کولتووری لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە بزاوت و راسانێک و لەسەر بنەما و ریشەی ئەدەبیات و زمان و کولتووری دێرینی نەتەوەیی بەدوای ناسنامەی خۆیانەوەن. ئەم جووڵانەوە فەرھەنگییە لەئاستی میدیا کوردییەکاندا بە زەقی دەبنینرێ، بۆیە کەوتوونەتە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی حکوومەت و چالاکانی فەرھەنگی، مەدەنی و سیاسی و ھونەریی کوردی خوراسان دەگیرێن و لەژێر زەخت و گوشار دان و ھەتا ئێستە دەیان چالاکوانی فەرھەنگی، مەدەنی، نووسەر، شاعیر، ھونەرمەند و خوێندکاری کوردی خوراسان دەستبەسەر و راپێچی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی، رێکخراو و دامەزراوەی سیاسی و مەدەنیی کورد و تەنانەت غەیرە کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوەتی قەدەغەن و لەگەڵ ئەو کەسانەی ھەوڵی رێکخستنی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بدەن، بە توندی ھەڵسوکەوت دەکرێت.

گرتنەبەری ئەم سیاسەتانە لەڕاستای ئاسمیلاسیۆنی کولتووری و زمانیدا دەکرێن ھەتا زیاتر لە رەگ و ریشە و ناسنامەی خۆیان دوور کەونەوە و لەناو کولتوور و زمانی باڵادەستدا بتوێنەوە.

ئەوەی گرنگە و دەبێ جەختی لەسەر بکرێتەوە، سەرەڕای ئەو زەخت و گوشارانەی بە درێژایی ٤٠٠ ساڵ لەلایەن حکوومەتە جۆراوجۆرەکانەوە لەباری کولتووری و سیاسییەوە لەسەریان بووە، بەڵام پێداگرییان لەسەر پاراستنی زمان و ئەدەب و کولتووری خۆماڵی و رەسەنی خۆیان کردووە.

فۆلکلۆر و زمان و ئەدەبی زارەکی، پاراستنی دابونەریت و کولتوورە رەسەن و دێرینەکان یەک لەو بوارانەیە بە نھێنی و شاراوەیی کاریان لەسەر کردووە و بە گیان و دڵ پاراستوویانە.

لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا شان بەشانی رەوت و جمشتی رۆشنبیری و بووژانەوەی فەرھەنگی و زمانی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لەوێش جموجۆڵ و بووژانەوەی فەرھەنگی لە ئاستێکی بەریندا دەستی پێکرد.

بە چوونی رێژەی زۆری خوێندکارانی کوردی ئەو ناوچانە بۆ زانکۆکانی مەشھەد و تاران و ئاشنابوونیان لەگەڵ خوێندکارانی دیکەی کورد و دامەزرانی پەیوەندیی لە نێوان نووسەر، رۆشنبیر و نوخبەکاندا ئیتر گوتاری نەتەوەیی و دۆزینەوەی ناسنامە لەلایان بووەتە بابەتی سەرەکی و ئەم پرسە لەناو زۆربەی توێژەکانی کوردانی خوراساندا رووی لە گەشەکردن کرد.

ئەگەرچی کوردەکانی خوراسان بە سنوور و جوغرافیا لە چەقی پرسەکانی کوردستان دوورن، بەڵام زەخت و گوشار و دووری نەیتوانیوە ناسنامەی کوردایەتییان لێ زەوت بکات و ھەردەم بیر و خەیاڵیان لەلای زێد و نیشتمانی دایکیی خۆیان کوردستان.

ناکرێ باسی مێژوو، زمان و ئەدەب و فەرھەنگی کوردانی خوراسان بکەین و باسی رۆڵ و کاریگەریی رۆشنبیر و نووسەرانی دڵسۆز و خۆنەویستی کوردی ئەو ناوچەیە نەکەین. یەک لەو نووسەر و مێژوونوسە پشوودرێژانە “کەلیموڵلا تەوەحودی”یە کەلە بووژانەوەی زمان و ئەدەب و پێگەیاندنی لاوان و خوێندکاران و ھاندانی چالاکانی فەرھەنگی و بەگشتی زیندووکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی خوراساندا رۆڵی کارا و پێشەنگی گێڕاوە.

لەباری مۆسیقا رەسەنەوە کوردەکانی خوراسان خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندن و لەم بارەوە چەندین گۆرانیبێژ و ژەنیاری میللیی و نوێخوازییان ھەیە و ئێستە چەند گرووپێک لەو ناوچەیە سەرقاڵی کارن کە گرووپی “کوات” ناسراوترینیانە.لێرەدا ئاماژە بەناوی ھەندێ لە ئوستوورەکانی بواری شیعر، مێژوو، ئەدەب و ھونەری کوردەکانی خوراسان دەکەین.

لە سەردەمی ئەفشاریە و زەندییەکان: کەسێکی وەک میزا حەبیبوڵلا مستەوفی شاعیری حیماسیی ناسروی کوردە و دیوانی “مەحموود نامە” بەرھەمی ئەوە. لە دەوری قاجارییەکان کەسێکی وەک “جەعفەر قولی زەنگلی” شاعیر و ھونەرمەندی میللی بواری مەقام و ئوستوورەیی کوردەکانی خوراسان سەرھەڵدەدات کە بە ھۆنراوە و میللی، حیماسی و ئوستوورەییەکانی بە زاراوەی کورمانجیی سەروو مێژووی رووداو و کارەساتەکانی ناوچەکە و ئێرای تۆمار کردووە. لە دەورەی دووەمی قاجارییەکاندا دەتوانین ئاماژە بە “مەلا ئیسماعیل بوغانلوو” و مەلا “عەلی رازی” ناسراو بە (بێچارە) و “حاج محەمەد بوغانلوو” بکەین. لە دەرەی سێیەمی قاجارییەکاندا کەسێکی وەک “سەردار عیوەز خان” سەرھەڵدەدات کە سەرۆکی ئێلی جەلالی بووە و کەسێکی شۆڕشگێر و قارەمان بووە و لە بواری ئەدەب و شیعریشدا دەستی بالای ھەبووە. ھەروەھا “ئاھەنگ حەجۆ خان”، “ئاھەنگ خوداوەردی سەردار”.

لە سەردەمی پالەویدا کەسانێکی وەک: “حەیدەر رشوانلوو، ھەیبەتوڵلا ناتقی، عەلی مێھرەو پەیدا بوون کەل بورای ئەدەب و شعر و زمانی کوردیدا چالاک بوون.سەردەمی کۆماری ئیسلامی: کەلیموڵڵا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەر، مێژوونوس کە بە خۆی و ماڵبات و کەسوکارییەوە ھەموو ژیانیان لەپێناو بووژانەوەی فەرھەنگ و مێژوو و ھونەری کوردانی خوراساندا تەرخان کردووە و لەم بارەوە جیا لە کتێبی ٦بەرگیی “حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان” چەندین پەرتووکی دیکەی لە بواری جیاجیادا چاپ و بڵاو کردووەتەوە. لەناو نەوەی ئێستاشدا دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئەم کەسانە بکەین: “سمایل حوسێنپور، حەسەن رەوشەن، عەلی جەلایر، جەواد رەزایی، حەمید حوسێن عەلی پور، مەحموود فەرخوندە، عەلی رەحمەتی، حەمید نەجەفزادە، ئیبراھیم شمشێریان، کیان ەەبانی، غوڵامڕەزا محەمەدی، حوسێن قیاسی ئابادی، کەریم ئەکبەرزادە، فەرامەرز رۆستەمی، بەرات سەعادەتزادە، رەزا موسەلڕەزایی، محەمەد بەراتیان، غوڵامحسێن عەباسزادە، و خاتوون قەیتاقی، سەعادەتزادە، قادری فەرخوندەو… ھتد.

پۆستی پێشوو

کوردایەتی پێویستی بە سەرەتایەکی نوێیە

پۆستی داهاتوو

کورد له‌نێوان ئه‌ویدی و ئه‌ویدیدا

شەریف فەلاح

شەریف فەلاح

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

شوبات 3, 2026
37
هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

شوبات 1, 2026
57
رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

كانونی دووه‌م 28, 2026
66

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە