“یەکێتیی سۆڤیێت”
لەپاش شۆڕشی بەلشەڤیکی ساڵی ١٩١٧، ڕووسیا لە جەنگ کشایەوە و دەسبەرداری ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکانی ڕژێمی پێشوو بوو لەگەڵ هاوپەیمانەکاندا (کلێڤلاند و بونتۆن، ٢٠٠٩: ١٦٢). لە ماوەی دوای جەنگدا بەرژەوەندیی بەلشەڤیکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەردەوامیی پشتیوانی کردنی خەبات و تێکۆشانی دژە ئیمپریالیستی بوو. بڵاوکراوەی لینین بە زمانی عەرەبی ساڵی ١٩٢٠ لە حەڵەبدا دابەش دەکرا و داوای لە حەڵەبییەکان دەکرد بچنە سەر ڕێبازی کۆمۆنیزم لە شەڕکردن و ململانێیاندا دژ بە فەرەنسییەکان (خووری، ١٩٨٧: ١٠٧). بەو پێیە “ئابڵووقەدانی هەڕەشەی بەلشەڤیک” بوو بە یەکێک لە ستراتیجییەکانی بەریتانیای دوای جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا (عەلی، ١٩٩٧ : ٥٢١).
بەپێی سەرژمێریی گشتیی ساڵی ١٩٢٦ی یەکێتیی سۆڤیێت، نزیکەی ٧٠ هەزار کورد لە سۆڤیێتدا بووە (پۆهڵ، ٢٠١٧: ٣٥) و لە کۆمارەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان و جۆرجیادا ژیاون. ئەوان هەرچەندە هیچ کۆمارێک نەبووە بە ناویانەوە، بەڵام ناوچەیەکی ئیداری بووە بە ناوی کوردستانی سوورەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ و ١٩٢٩دا (ییڵماز، ٢٠١٤: ٨٠١ – ٨٠٤). ئەزموون و تاقیکردنەوەی کورد لە قەوقازی سۆڤیێتیدا لە ساڵانی ١٩٢٠کاندا سیاسەتی جێگیرکردنی korenizatsiia پێکیهێنابوو.
وەک جەی. ئۆتتۆ پۆهڵ J. Otto Poh ڕایدەگەیەنێت کەوا:-
” سياسەتی جێگیرکردنی سۆڤیێتی (کۆرێنیزاتسیا) بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 1923دا دەستی پێکرد و هەوڵی دەدا مۆرکی بە سۆڤیێت بوون بدا بە نەتەوە غەیرە ڕووسەکان بە پاڵپشتی کردنی گەشەکردنی نیشتمانی/ نەتەوەییان لە چوارچێوەی سۆشیالیستیدا. ئەم پشتیوانی کردنەش دەزگا و دامەزراوەکانی پێخوێندن و کولتووریی دەگرتەوە بە زمانی ڕەسەنی خۆیان، شان بە شانی سیاسەتەکانی زیادکردنی ئەندامێتییان لە ئۆرگانەکانی حیزب و دەوڵەتی سۆڤیێتیدا و لە نێو کرێکارانی پیشەسازیدا (پۆهڵ، ٢٠١٧: ٣٢)”.
لە ساڵی ١٩٢٩دا، ستالینیش جەختی لەسەر گرنگیی خوێندنی سەرەتایی گشتگیر کردەوە بە زمانی دایک بۆ هەر نەتەوەیەک (مارتن، ٢٠٠١: ١٦٣ – ١٦٤)
لە دۆخ و سیاقی سەرەتای سیاسەتی بەلشەڤیکدا سەبارەت بە نەتەوەکان٨، کورد بە “نەتەوەیەکی بچووک” دادەنرا و پاڵپشتی دەکرا بۆ “دروستکردنی زمانی نووسینیان و پەرەپێدانی خوێندن و فێرکردن بە زمانی دایکییان” (لیزنبێرگ، ٢٠١٥: ٧٤٨). بەم پێیە، دەکرا چاپی کتێبی کوردیی قوتابخانەی سەرەتایی و فۆلکلۆری کۆکراوە و ئەدەبی منداڵان ببینرێت، بە هەمان شێوەش ڕۆژنامەیەک بە زمانی کوردی بە ناوی “ڕیا تازە Riya Teze” لە کۆماری ئەرمینیادا دەردەچوو. هەروەها خوێندنی سەرەتایی بە زمانی کوردی دابینکرابوو. لە ساڵی ١٩٣٤دا کۆنفرانسێکی کوردۆلۆجی لە یەریڤان بەسترا (لیزنبێرگ، ٢٠١٥: ٧٥٨ – ٧٥٩). ڕۆشنبیرە پێشەنگەکانی کوردی یەزیدی بەشدارییان دەکرد لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و هەروەها فێرکردن و وانە وتنەوە لە ساڵانی ١٩٣٠کاندا، چەشنی جاسمێ جەلیل و قەناتی کوردۆ و حاجیێ جوندی و ئەمینێ عەڤداڵ (یوکسەڵ، ٢٠١١: ٣٠٩ – ٣١٨)٩.
پاشان سیاسەتی بایەخدان بە ڕەسەنایەتی و جێگیرکردنی نەتەوەکان گۆڕا بۆ پاکتاوکردنی رەگەزی. وەک لیزنبێرگ تێبینی دەکات کەوا “کوردەکان وەک نەتەوەیەکی بچووک نەمانەوە” و کەوتنە بەر سیاسەتی توواندنەوە لە ناو ئازەربایجان و ئەرمینیای سۆڤیێتیدا (لیزنبێرگ، ٢٠١٥: ٧٥٦). پۆهڵیش وایبۆدەچێت کە زانیاریی ئامار شایەتحاڵی بارودۆخی بێبەشبوونی کوردەکانە و بە ئاماژەکردن بە کەمکردنی ژمارەی فەرمیی کورد لە ٤١١٩٣ لە ئازەربایجان لە سەرژمێریی گشتیی سالی ١٩٢٦دا بۆ ٦٠٠٥ لە سەرژمێریی گشتیی ساڵی ١٩٣٩دا، دەڵێت؛
“ئەم دابەزینە هێجگار زۆرەی ژمارە فەرمییەکان بە پلەی یەکەم لەوەوە هاتووە کە لە ساڵی ١٩٢٦دا بە کورد تۆمار کراون، بەڵام لە ساڵی ١٩٣٩دا بە ئازەری نووسراون. پێدەچێت کەوا ئەم دوو ڕاستییە ئەنجامی شۆڤێنییەتێکی نەتەوەیی بەهێزی سەرکردایەتیی ناوخۆ بووبیت لە کۆماری ئازەربایجاندا بۆ قۆرخ کردنی سوود و قازانجی سیاسەتی نەتەوەکانی سۆڤیێت لە بەرژەوەندیی تورکە ئازەرییەکان و دوورخستنەوەی کەمینە نەتەوەیی و ئیتنیکییەکانی کۆمار چەشنی کورد (پۆهڵ، ٢٠١٧: ٣٦)”.
بارودۆخی کورد هەر تەنها بەوەوە نەوەستا کە بە “نەتەوەیەکی بچووک” دانران، بەڵکوو بە “نەتەوەیەکی دوژمنیش” لەقەڵەم دران لەپاڵ پۆڵەندی و ئەڵمان و فنلەندی و ئیستۆنی و لاتڤی و کۆری و چینی و ئێرانی لە ساڵانی ١٩٣٧ – ١٩٣٨دا (مارتن، ٢٠٠١: ٣١١). مارتن وای بۆدەچێت کەوا سێ فاکتەرەکەی “ترس و تۆقینی سۆڤیێت لە بێگانە، دەستە و تاقمی ناوچە سنوورییەکان و ئەو سیاسەتەی لە کۆچکردن و ئاوارەبوون ئاڵاوە” پێویستە ڕەچاو بکرێت لە کاتی گواستنەوەدا لە “تەشەنە کردنی ئیتنیکییەوە” بۆ “پاکتاوکردنی ئیتنیکی” (مارتن، ٢٠٠١: ٣١٣). لەکاتێکدا کە لە کۆتایی ١٩٣٧دا، زیاد لە هەزار خێزانی کورد ڕاگوێزران (مارتن، ٢٠٠١: ٣٣٥)، ژمارەیەکی گەورەتری کورد لە جۆرجیاوە ڕاگوێزران بۆ کازاخستان و ناوەڕاستی ئاسیا لە ساڵی ١٩٤٤دا (پۆهڵ، ٢٠١٧: ٣٢). بە بەراورد کردنی سیاسەتەکانی بەرانبەر بە تورکەکان و کوردەکان پەیڕەوی دەکران لەژێر سایە و دەسەڵاتی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی بوڵگاریا و تورکیادا لە دامەزراندنیانەوە تا ساڵانی ١٩٤٠کان، توێژینەوەیەک وای بۆدەچێت کە تورکیا لەکاتێکدا وەک ” دەوڵەتێکی نیشتمان” بۆ تورکەکانی بوڵگاریا ڕەفتاری دەکرد، ئەوە کوردەکان “دەوڵەتێکی نیشتمانیی پارێزەری خاکیان” نەبووە (کوێکسەڵ، ٢٠٠٦: ٥٠٥، ٥١٣). کوردەکانی قەوقازی سۆڤیێتی، نەک هەر دەوڵەتێکی نیشتمانییاننەبوو، بەڵکوو ئەوانیش ئەزموونی پاکتاوی رەگەزییان کردووە بە هۆی “پەیوەندیی ئیتنیکیی گوماناویی پشت سنوورەکانەوە” (مارتن، ٢٠٠١: ٣٤٢).
کوردەکان لە ئایدیۆلۆجیای فەرمیی سۆڤیێتیدا زۆربەی کات گرێدراوی فیوداڵیزم و دواکەوتوویی و نەخوێندەواری و توندڕەوی و دەمارگرژیی ئاینی و چەوسانەوەی ئافرەت بوون. بەو پێیە لەکاتێکدا وا تەماشای حکوومەتی سۆڤیێتی دەکرا کە “گۆڕهەڵکەنی فیوداڵیزمی کوردییە”، شێخ سەعید وا لەقەڵەم دەدرا کە کرێگرتەیەکی ئیمپریالیزم بێت” (ییڵماز، ٢٠١٤: ٨٠٨، ٨١٠). کوردەکان و “کورد ئێزید Kurd – ezid” لە لیستی فەرمیی تێکرای ئەو نەوەد و حەوت “نەتەوەیە بوون کە لە ڕووی کولتوورییەوە دواکەوتوو بوون (مارتن، 2001: 167). هەندێک خاسییەتی ئەم گەلانە ئەمانەی خوارەوە بوون “ستەم کردن لە ئافرەت، دەمارگرژی و تووندڕەویی ئاینی، خێڵەکیتی و کۆچەرێتی، دوژمنایەتیی ڕەگەزی، تۆڵکردنەوەی عەشایەری و تاد” (مارتن، ٢٠٠١: ١٦٦).
لە ساڵی ١٩٨٩دا، حکوومەتی سۆڤیێتی پرۆسەی ڕاگواستنی ڕژێمی ستالینی سەرزەنشت کرد دانی نا بە کۆری و ئەڵمان و قەرەچای و کاڵمیک و چیچان و ئینگوش و باڵکار و تاتارەکانی کریمیا و تورکە مەسخەتییەکان و گریک و کورددا وەک “گەلانی سەرکوتکراو و ستەملێکراو” (پۆهڵ، 1999: 7). لێرە بەدواوە ڕیزبەندیی “نەتەوەی بچووک” و “نەتەوەی دواکەوتوو لە ڕووی فەرهەنگ و کولتوورەوە” و “نەتەوەی دوژمن” سەرلەنوێ پێناسە کرایەوە و کوردەکانی یەکێتیی سۆڤیێتی جاران بە چەمک و تێگەیشتنی “گەلی سەرکوتکراو” لەقەڵەم دران.
“ئەنجام”
هەر لە داگیرکردنی فەرەنساوە بۆ میسر لە ساڵی ١٧٩٨دا تا هەڵگیرسانی جەنگی گەورە لە ساڵی ١٩١٤دا، مۆدێرنیتیی ئەوروپای ڕۆژاواش بە شێوەیەکی ڕادیکاڵی لەژێر هەڕەشەی چەکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان داڕشتەوە. ئەو دەمە بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیا و دواتریش ئەڵمانیا لە ململانێیەکی بەردەوامدا بوون بۆ زیادکردنی پشکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دەستەبژێر و خەڵکە ئاساییەکە چالاکانە لەکاردا بوون بۆ دەستەبەر کردنی هەر شت و هۆکارێک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان. بەهەرحاڵ، تێڕوانین بۆ هاوسەنگیی ئەم قۆناخە هەر لە جوغزی دوالیزمی داگیرکەر و داگیرکراودا نامێنێتەوە. توێژینەوەی نوێ لە سەر کەش و باری سەدەی نۆزدەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر سوودبەخشە و سەرنج بە لای زۆر شتدا ڕادەکێشێت دوور لە پارادۆکسی مێژوویی نەتەوەیی و بە دەوری مرۆڤدا دەسووڕێتەوە.
هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ڕۆژنامەی ” کوردستان” لە ساڵی ١٨٩٨دا لە قاهیرە تا دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و سەرهەڵدانی ئەو دەستەبژێرە کوردە نوێیەی کە لە ڕۆژاوا خوێندنیان تەواوکردبوو، کەوتنە داواکاریی کولتووری و سیاسی بۆ کورد و ئەمەش نەبووە هۆی دروستبوونی دەوڵەتێکی نەتەوەیی بۆ کورد لە پاش جەنگی جیهانیی یەکەم. ماوەی نێوان دوو جەنگە جیهانییەکە تا چ مەودایەک پرۆسەی بوونیادنانی دەوڵەت و نەتەوە بووە لە تورکیا و ئێران و ئێراقدا بۆ کورد، لە گەوهەر و ناوەرۆکدا پرۆسەش بووە بۆ “تێکشکاندنی نەتەوە”١٠ و لە سێنتراڵیزە بوون و مۆدێرنیزە بوون و توواندنەوە و “بەشارستانی بوون” و کۆڵۆنیزە کردندا دەردەکەوێت. لەم پرۆسەیەدا، کوردەکان ئامانج و بابەتیشن، بە هەمان شێوە دوژمن و هاوپەیمانیشن. بێجگە لەوەش. سەرباری ئەوەش، هیچ کاتێ یەکگرتوو نەبوون. گێڕانەوەیەک کەرت و پەرت بوونی کورد دەردەخات و لەم باس و گێڕانەوەیەدا ناوی چوار ژنی کورد شان بە شانی یەکتر دێت کە پێشتر باسکراون و ئەوانیش (بیسری و روبابی و عادیلە خانم و ڕەوشەن بەدرخانن). بەهەرحاڵ، سەرەڕای داڕووخان و کەرت و پەرت بوون، قۆناخی نێوان دوو جەنگەکە خاڵی سەرەکییە بۆ ئاماژەی سیاسی و مێژوویی هەر مشتومڕ و گفتوگۆیەک لەسەر کورد. لەکۆتاییدا، خەبات و ململانێی کورد لە ماوەی نێوان ئەو دوو جەنگەدا میراتێکی جێهێشتووە کە نەک هەر تەنها بۆ کورد بەڵکوو بۆ ئەو دەوڵەتانەش کە بەرەنگاریان بوونەتەوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
پەراوێز
* پێم خۆشە سوپاسی ئەو کەسانە بکەم کە لێرەدا ناوم هێناون بۆ بەدەمەوە هاتنم و سەرنج و تێبینییان لەسەر پرسیار و داواکارییەکانم لە قۆناخە جیاجیاکانی نووسینی ئەم باسەدا و ئەوانیش: حەمید بۆزئەرسەلان، کەمال سولەیمانی، فوئاد دوندار، سەدا ئاڵتووغ، سەبری ئاتەش، مەزهەر یوکسەڵ، ستێفانی کرۆنین – نووسەر.
١. توێژینەوەیەکی نوێ پێکهاتەی هەردوک تورکبوون شی دەکاتەوە لە سینەمای تورکیدا لە ساڵانی ١٩٥٠کانەوە و لە دید و بۆچوونێکەوە کە پشت بە ڕەخنەی ڕۆژهەڵاتناسی و کۆڵۆنیالیزم دەبەستێ (شەن، ٢٠١٩).
٢. هەردوو شێوە تێڕوانینەکە بۆ ڕەگ و ڕیشەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا، بڕوانە وەلی (٢٠١٤) و ئوێزئۆغڵوو (٢٠٠٤).
٣. تۆمارێکی ڤیدیۆیی کورتی گفتوگۆی نێوان دوو سەرکردە لە کاتی سەردانەکەدا، بڕوانە تەلەفزیۆنی مانۆتۆ (٢٠١٤).
٤. بۆ نەخشەکە، بڕوانە کلێڤلاند و بونتۆن (٢٠٠٩: ١٦٥).
٥. سەرچاوەیەکی یەکەم دەستی نایاب لەسەر شێوازی ژیانی کۆچەرییەکی عەشیرەتی بەختیاری لە ساڵی ١٩٢٤دا (زوکۆر و لاسکی، ١٩٢٥).
٦. بۆ هەمان سیفەت و خەسڵەت کە لە گوتاری ناسیۆنالیستیی تورکیداچەسپیوە لەگەڵ سەرنج و تێبینییەکی تایبەتی لە سەر ڕووبەندی ژنان لە سەرەتای تورکیای کۆماریدا، بڕوانە یەغەن ئۆغڵوو (١٩٩٨: ١٣١ – ١٣٦).
٧. بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین، کە ساڵی ٢٠٠٤ لە سلێمانی دامەزراوە، سەرلەنوێ ئەو گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییانەی چاپکردووەتەوە کە لە سەردەمی کۆڵۆنیاڵیی ئێراقدا دەرچوون، وەک “تێگەیشتنی ڕاستی، ژیان و گەلاوێژ”. بڕوانە بنکەی ژین بۆ بەڵگاندن و توێژینەوە، https://zheen.org/blawkrawe/
٨. فرانسین هیرش باسێکی بەپێزی هەیە لەبارەی پەیوەندیی نێوان زانیاریی ئیتنۆگرافی و دروستکردنی نەتەوەکان لە یەکێتیی سۆڤیێتدا (هیرش، ٢٠٠٥). من زۆر منەتباری ماشا سێرۆڤیکم بۆ ئاگادارکردنەوە و سەرنج ڕاکێشانم بۆ ئەم کارە گرنگە لە “ڕووسکورد وۆرکشۆپ RusKurd Workshop” کە لە ١٢ – ١٣ی دیسەمبەری ٢٠١٩ لە ئەستەمبووڵ بەسترا.
٩. بۆ کارێکی گشتگیر بە ناساندنی کەسایەتییە کوردە ناودار و دەرکەوتووەکان لە بواری بەرهەمهێنانی کولتووری و زانستیی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیێتی جاراندا، بڕوانە (بۆییک، ٢٠١٩). ١٠. من ئەم تێرمەم لە تێڕی مارتن وەگرتووە، کە بۆ دۆخ و سیاقی یەکێتیی سۆڤیێتی ساڵانی ١٩٣٠کان بەکاریهێناوە (مارتن، ٢٠٠١: ٣١٢).
نووسین: مەتین یوکسەڵ
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
سەرچاوە: کوردەکان – مێژووی کامبریج. هەڵبژاردن و ڕێکخستنی: حەمید بۆزئەرسەلان و جەنگیز گوینەش و وەلی یادیرگی، چاپی یەکەم – ٢٠٢١، لاپەڕە ٢٠٥ – ٢٢٨.
ناوی بابەت: کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی نێوان دوو جەنگی جیهانیداناوی نووسەر: مەتین یوکسەڵ
Kurds and Kurdish Nationalism in the Interwar Period
Metin Yuksel
THE CAMBRIDGE HISTORY OF THE KURDS
Edited by
HAMIT BOZARSLAN, Ecole des Hautes Etudes en Sciences Sociales
CENGIZ GUNES, The Open University
VELI YADIRGI, School of Oriental and African Studies, University of London.
مەتین یوکسەڵ Metin Yuksel
ساڵی ٢٠١١ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهیناوە لە بەشی زمان و شارستانییەتی ۆژهەڵاتی نزیک لە زانکۆی شیکاگۆ. پرۆفیسۆری هاوکارە لە زانکۆی حاجی تەپە – بەشی زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی گشتی و لەوێ وانەی مێژووی جیهان، کۆڵۆنیالیزم / پۆست کۆڵۆنیالیزم، کۆمەڵگە و سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێتەوە. لێکۆڵینەوەکانی لەسەر مێژووی کۆمەڵایەتی و کولتووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ چڕبووەتەوە لەگەڵ بایەخدانێکی تایبەت بە ئەدەبی تورکی و کوردی و فارسی. کارەکانی لە کتێب و گۆڤاری جۆراوجۆری وەک توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی توێژینەوە ئێرانییەکان و گۆڤاری نووسینی پۆست کۆڵۆنیاڵ و دەروازە و گۆڤاری لێکۆڵینەوەی فۆلکلۆر و ئەرشیفی ڕۆژهەڵاتناسیدا بڵاوبوونەتەوە.
Bibliography بیبلۆگرافی
– Adıvar, H. E. (2010). Zeynonun O˘glu. Istanbul: Can.
– Alakom, R. (2011). Hoybûn Örgütü ve A˘grı Ayaklanması. Istanbul: Avesta. ڕێکخراوی خۆیبوون و شۆڕشی ئاگری داغ
– Ali, O. (1997). The Kurds and the Lausanne Peace Negotiations, 1922 – 1923. Middle Eastern Studies, 33 (3), 521– 34.
کوردەکان و دانوستانی ئاشتیی لۆزان …
– Altinay, A. G. (2004). The Myth of the Military-Nation: Military, Gender, and Education in Turkey. New York: Palgrave
ئەفسانەی دەوڵەت – نەتەوەی سەربازی: میلیتاری و جەندەر و خوێندن.
– Altug, S. (2011). Sectarianism in the Syrian Jazira: Community, land and violence in the memories of World War I and the French Manda (1915 – 1939). Unpublished PhD thesis, University of Utrecht. تائیفییەت لە ناوچەی جەزیرەی سووریادا: کۆمەڵگە و خاک و توندوتیژی لە یادەوەرییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و ماندێتی فەرەنسا (١٩١٥ – ١٩٣٩). تێزی دکتۆرا
– Anderson, B. (1991). Imagined Communities: Reflections on the Origin and Spread of Nationalism. London and New York: Verso. کۆمەڵگەکانی خەیاڵ: ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەگ و ڕیشە و بڵاوبوونەوەی ناسیۆنالیزم. – Asgharzadeh, A. (2007). Iran and the Challenge of Diversity: Islamic Fundamentalism, Aryanist Racism, and Democratic Struggles. New York: Palgrave. ئێران و چاڵێنجی جۆراوجۆری: ئوسووڵیی ئیسلامی و شیکاریی ڕاسیزم خەباتە دیموکراتییەکان
– Atakuman, Ç. (2008). Cradle or crucible: Anatolia and archaeology in the early years of the Turkish Republic (1923 –1938). Journal of Social Archaeology, 8 (2), 214 – 35.
لانکە یان کووپەڵە: ئەنەدۆڵ و شوێنەوارناسی لە ساڵانی بەرایی کۆماری تورکیادا (١٩٢٣ – ١٩٣٨).
– Atatürk, M. K. (2000). Nutuk I, II, III. Istanbul: Milli E˘gitim Bakanlıgı Yayınları.نوتق ١، ٢، ٣ : بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی
– Aytürk, I. (2011). The racist critics of Atatürk and Kemalism, from the 1930s to the 1960s. Journal of Contemporary History, 46 (2), 308 . ڕەخنەگرتن لە ڕەگەزپەرستیی ئەتاتورک و کەمالی لە ساڵانی ١٩٣٠کان بۆ ١٩٦٠کان.
– Bayat, K. (1374/1995). Shoorash – e Kordha-ye Torkiya va Tasir -e an bar Ravabet – e Khariji-ye Iran(1307–1311). Tehran: Nashr – e Tarikh – e Iran. شۆڕشی کوردەکانی تورکیا و کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران
– Bayrak, M. (2009). Kürtlere Vurulan Kelepçe: ¸Sark Islahat Planı. Ankara: Özge.
کۆت و پێوەند هەڵگرتن لەسەر کورد: پلانی چاکسازیی ڕۆژهەڵات
– Be¸sikçi, I · . (1990). Devletlerarası Sömürge Kürdistan. Istanbul: Alan.کوردستان کۆڵۆنیی نێودەوڵەتی
– Be¸sikçi, I · . (1991). Türk Tarih Tezi, Güne¸s – Dil Teorisi ve Kürt Sorunu. Ankara: Yurt Kitap – Yayın. .
تێزی مێژووی تورک و تیۆری خۆر و زمان و مەسەلەی کورد
– Be¸sikçi,I · . (1992). Tunceli Kanunu (1935) ve Dersim Jenosidi. Ankara: Yurt Kitap Yayın. یاسای ساڵی ١٩٣٥ی تونجەلی و جینۆسایدی دەرسیم.
– Boyîk, E. (2019). Çanda Kurdên Sovêtê. Istanbul: Peywend
– شاندا کوردێن سۆڤیێتی
– Bozarslan, H. (2002). Kürd Milliyetçili˘gi ve Kürd Hareketi (1898 – 2000). گەلی کورد و بزووتنەوەی کورد
In T. Bora (ed.), Modern Türkiyede Siyasi Düsü nce: Milliyetçilik (pp. 841–70). Istanbul:I · leti¸sim. بیری سیاسی لە تورکیای نوێدا…
– Bozarslan, H. (2008). Kurds and the Turkish state. کورد و دەوڵەتی تورکیا In R. Kasaba (ed.), The Cambridge History of Turkey, Vol. 4: Turkey in the Modern World (pp. 333 – 56). Cambridge: Cambridge University Press.
– Buck – Morss, S. (2000). Hegel and Haiti. Critical Inquiry, 26 (4), 821– 65.
– Cabi, M. (2017). Clash of national narratives and the marginalization of Kurdish – Iranian history. Contemporary Review of the Middle East, 4 (4), 1 – 21.ناکۆکی و بەریەککەوتنی گێڕانەوە نەتەوەییەکان و پەراوێزخستنی مێژووی کوردی ئێران.
– Chakrabarty, D. (2000). Provincializing Europe: Postcolonial Thought and Historical Difference. Princeton, NJ: Princeton University Press. بەهەرێم بوونی ئەوروپا: بیری پۆست کۆڵۆنیاڵ و جیاوازی مێژوو.
– Chehabi, H. E. (1993). Staging the emperors new clothes: Dress codes and nation – building under Reza Shah. Iranian Studies, 26 (3/4), 209 – 29.ڕێکخستنی جل و پۆشاکی نوێی ئیمپراتۆر: کۆدی پۆشاک و بنیاتنانی نەتەوە / نیشتمان لە دەورانی ڕەزاشادا.
– Chen, X. (1992). Occidentalism as counter discourse: ‘He Shang in post Mao China. Critical Inquiry, 18 (4), 686 – 712.
– بەڕۆژئاوایی بوون وەک گوتارێکی پێچەوانە: هی شانگ لە پاش ماو.
– Cleveland, W. L. and Bunton, M. (2009). A History of the Modern Middle East. Boulder, CO: Westview Press.مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
– Cronin, S. (2007). Tribal Politics in Iran: Rural Conflict and the New State, 1921 – 1941. London and New York: Routledge.
سیاسەتی هۆزەکان لە عێراقدا: ململانێی دێهات و دەوڵەتی نوێ، ١٩٤١ – ١٩٢١.
– Cronin, S. (2009). Re – interpreting modern Iran: Tribe and state in the twentieth century. Iranian Studies, 42 (3), 357– 88.
سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئێرانی نوێ: خێڵ و دەوڵەت لە سەدەی بیستەمدا.
– Crosby, A. W. (2009). Ecological Imperialism: The Biological Expansion of Europe, 900 – 1900. Cambridge: Cambridge University Press. ئیمپریالیزمی ژینگەیی: بەرفراوان بوونی ئەوروپا…
– Dehnavi, N. (1386/2007). Esnadi az Ravabet-e Iran va Torkiya (1922 – 1937). Tehran: Markaz- e Esnad va Tarikh- e Diplomasi. پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا
– Deringil, S. (2003). ‘They live in a state of nomadism and savagery: The late Ottoman Empire and the post – colonial debate. Comparative Studies in Society and History, 45 (2), 311– 42. ئەوان لە دەوڵەتێکی کۆچەرێتی و سەرەتاییدا دەژین: دوادوایی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و مشتومڕی پاش کۆڵۆنیاڵی.
– Dirlik, A. (1996). Chinese history and the question of Orientalism. History and Theory, 35 (4), 96 – 118. مێژووی چین و مەسەلەی ڕۆژهەڵاتناسی. – Dirlik, A. (2002). Rethinking colonialism: Globalization, post – colonialism, and the nation. Interventions: International Journal of Postcolonial Studies, 4 (3), 428 – 48.
سەرلەنوێ بیرکردنەوە لە کۆڵۆنیالیزم: جیهانگیری و پۆست کۆڵۆنیالیزم و نەتەوە/ نیشتمان.
– Dodge, T. (2006). The British Mandate in Iraq ماندێتی بەریتانیا لە عێراقدا 1920 – 1932. The Middle East Online Series 2: Iraq1914 – 1974. Cengage Learning.
– Edmonds, C. J. (1968). The Kurdish war in Iraq: The constitutional background. The World Today, 24 (12), 512 – 20.
جەنگی کورد لە عێراقدا: پاشخانی دەستووری
– Elling, R. C. (2013). Minorities in Iran: Nationalism and Ethnicity after Khomeini. New York: Palgrave.
کەمینەکان لە ئێراندا: ناسیۆنالیزم و ئیتنیک لە پاش خومەینی
– Elphinston, W. G. (1946). The Kurdish question. International Affairs, 22 (1), 91–103. مەسەلەی کورد
– Esenbel, S. (2004). Japans global claim to Asia and the world of Islam: Transnational nationalism and world power, 1900 –1945. The American Historical Review, 109 (4), 1140 – 70.
داواکاریی گڵۆباڵی ژاپۆن بۆ ئاسیا و جیهانی ئیسلام: ناسیۆنالیزمی بان نەتەوەیی و هێزی جیهانی، ١٩٠٠ – ١٩٤٥.
– Eskander, S. (2001). Southern Kurdistan under Britains Mesopotamian Mandate: From separation to incorporation, 1920 – 23. Middle Eastern Studies, 37 (2), 153 – 80.
باشووری کوردستان لە بندەستی ماندێتی بەریتانیادا بۆ میسۆپۆتامیا.
– Fanon, F. (1967). Black Skin, White Masks. New York: Grove.
پێست ڕەش و دەمامکە سپێیەکان.
– Fontana, G. (2010). Creating nations, establishing states: Ethno – religious heterogeneity and the British creation of Iraq in 1919 – 23. Middle Eastern Studies, 46 (1), 1 – 16.
دروستکردنی نەتەوەکان و دامەزراندنی دەوڵەتان: ناهەمواریی ئیتنۆئاینی و دروستکردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە، ١٩١٩ – ١٩٢٣.
– Forbes, R. (1931). Conflict: Angora to Afghanistan. London: Cassell. شەڕ و ململانێ: ئەنگۆرا بۆ ئەفغانستان
– Frank, A. G. (1998). Re – Orient: Global Economy in the Asian Age. Berkeley, CA: University of California Press.
سەرلەنوێ ئاڕاسەکردنەوە: ئابووریی جیهانی لە چەرخی ئاسیادا.
– Gellner, E. (1983). Nations and Nationalism. Oxford: Blackwell.
نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم.
– Gelvin, J. L. (2011). The Modern Middle East: A History. Oxford: Oxford University Press.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ: مێژوویەک.
– Gingeras, R. (2011). Gangsters, kidnappers, killers and other patriots: The writing of a new social history of the Turkish War of Independence. ڕێگران و ڕفێنەران و بکوژان و نیشتمانپەروەرانی تر: نووسینی مێژوویەکی کۆمەڵایەتیی نوێی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا.
In G. D. Brockett (ed.), Towards a Social History of Modern Turkey: Essays in Theory and Practice (pp. 39 – 57). Istanbul: Libra Kitap.
لە کتێبی، بەرەو مێژوویەکی کۆمەڵایەتیی تورکیای نوێ: بابەتەکانی تیۆری و پراکتیک.
– Gorgas, J. T. (2007). Le Mouvement Kurde de Turquie en Exil: Continuités et Discontinuités du Nationalisme Kurde sous le Mandat Français en Syrie et au Liban (1925 – 1946). Oxford: Peter Lang.
جووڵانەوەی کوردی تورکیا لە دوورخراوەییدا: بەردەوامی و هەڵوەستە کردنی ناسیۆنالیزمی کوردی لەژێر ماندێتی فەرەنسی لە سووریا و لوبناندا…
– Gorgas, J. T. (2014). The Kurdish cultural movement in mandatory Syria and Lebanon: An unfinished project of ‘national renaissance, 1932 – 46. Iranian Studies, 47 (5), 839 – 55.
بزووتنەوەی کولتووریی کورد لە سووریا و لوبنانی ژێر ماندێتدا: پرۆژەیەکی تەواونەکراوی “ڕێنیسانسی نەتەوەیی/ نیشتمانی”…..
– Gorgas, J. T. (2018). Making borders from below: The emergence of the Turkish – Iraqi frontier, 1918 – 1925. Middle Eastern Studies, 54 (5), 811 – 26.
دروستکردنی سنوور لە خوارەوە: چێکردن و دەرکەوتنی سنووری تورکیا و عێراق.
– Guha, R. (2002). History at the Limit of World – History. New York: Columbia University Press.
مێژوویەک لە سنووری مێژووی جیهاندا …
– Gunes, C. and Zeydanlıo˘glu, W. (2014). Introduction: Turkey and the Kurds پێشەکی: تورکیا و کوردەکان . In C. Gunes and W. Zeydanlıo˘glu (eds), The Kurdish Question in Turkey: New Perspectives on Violence, Representation, and Reconciliation (pp. 1–20). New York: Routledge.
لە کتێبی، مەسەلەی کورد لە توکیادا: تێڕوانینی نوێ بۆ توندوتیژی و نوێنەرایەتی کردن و ئاشتەوایی …
– Hall, S. (2008). The West and the rest: Discourse and power
ڕۆژئاوا و ئەوانیتر: گوتار و دەسەڵات
In S. Hall and B. Gieben (eds), Formations of Modernity (pp. 275 – 320). New Hampshire: The Open University.
لە کتێبی، پێکهاتن و نوێگەری …
– Hamelink, W. and Baris, H. (2014). Dengbêjs on borderlands: Borders and the state as seen through the eyes of Kurdish singer – poets. Kurdish Studies, 2 (1), 34 – 60.
دەگبێژانی خاکی سەر سنوور: سنوورەکان و دەوڵەت وەک چۆن لە چاوی بەندبێژانەوە دەبینرێن…
– Hassanpour, A. (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918 – 1985. San Francisco, NC: Mellen Research University Press.
ناسیۆنالیزم و زمان لە کوردستان…
– Hirsch, F. (2005). Empire of Nations: Ethnographic Knowledge and the Making of the Soviet Union. Ithaca, NY, and London: Cornell University Press.
ئیمپراتۆرییەتی گەلان: زانیاریی ئیتنۆگرافی و پێکهاتەی یەکێتیی سۆڤیێت
– Hitchins, K. (2018). Kurdish elites and nationhood in Anatolia, 1890s – 1938.دەستەبژێری کورد و گەل/ نەتەوە لە ئەنەدۆڵدا…
In H. Bozarslanand C. Scalbert – Yücel (eds), Joyce Blau: léternelle chez les kurdes (pp. 81–99). Istanbul: Institut français détudes anatoliennes. هەتاهەتایی لە ناو کورددا…
– Hodgson, M. G. S. (1970). The role of Islam in world history. International Journal of Middle East Studies, 1 (1), 99 –123.
ڕۆڵی ئیسلام لە مێژووی جیهاندا …
– Houston, C. (2009). An anti – history of a non – people: Kurds, colonialism, and nationalism in the history of anthropology. Journal of the Royal Anthropological Institute, 15, 19 – 35.
دژە مێژوویەکی بە گەل نەبوویەک: کوردەکان و کۆڵۆنیالیزم و ناسیۆنالیزم لە مێژووی ئەنسرۆپۆڵۆجیادا…
– Issawi, C. P. (1982). An Economic History of the Middle East and North Africa. New York: Columbia University Press.
مێژووی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
– Keddie, N. R. (2003). Modern Iran: Roots and Results of Revolution. New Haven, CT, and London: Yale University Press.
ئێرانی مۆدێرن: رەگ و ڕیشە و ئەنجامەکانی شۆڕش …
– Khoury, P. S. (1987). Syria and the French Mandate: The Politics of Arab Nationalism, 1920 – 1945. Princeton, NJ: Princeton University Press.
سووریا و ماندێتی فەرەنسا: سیاسەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی
– Klein, J. (2000). Proverbial nationalism: Proverbs in Kurdish nationalist discourse of the late Ottoman period. The International Journal of Kurdish Studies, 14 (1/2), 7 – 26.
ناسیۆنالیزمی پەندئامێز: پەند لە گوتاری نەتەوەیی کوردی دوا سەردەمی عوسمانیدا …
– Köksal, Y. (2006). Minority policies in Bulgaria and Turkey: The struggle to define a nation. South – east European and Black Sea Studies, 6 (4), 501 – 21.
سیاسەتی کەمینەکان لە بوڵگاریا و تورکیاداخەبات لەپیناوی پێناسە کردنی نەتەوە/ نیشتمانێکدا ….
– Koohi – Kamali, F. (2003). The Political Development of the Kurds in Iran: Pastoral Nationalism. New York: Palgrave.
پەرەسەندنی سیاسیی کورد لە ئێراندا: ناسیۆنالیزمی شوانکارەیی …
– Kühn, T. (2003). An imperial borderland as colony: Knowledge production and the elaboration of difference in Ottoman Yemen, 1872 – 1918. The MIT Electronic Journal of Middle East Studies, 3 (Spring), 4 – 16.
خاکێکی سنووریی ئیمپراتۆرییەت وەک کۆڵۆنی: بەرهەمهێنانی زانیاری و چاککردنی جیاوازی لە لە یەمەنی عوسمانیدا ….
– Kurt, M. (2019). ‘My Muslim Kurdish brother: Colonial rule and Islamist governmentality in the Kurdish region of Turkey. Journal of Balkan and Near Eastern Studies, 21 (3), 350 – 65.
“برای کوردی موسڵمانم”: یاسا و ڕێسای کۆڵۆنیاڵی و حکوومەتداریی ئیسلامی لە ناوچەی کوردیی تورکیادا …
– Leezenberg, M. (2015). ‘A people forgotten by history: Soviet studies of the Kurds. Iranian Studies, 48 (5), 747 – 67.
“لەبیرکردنی گەلێک لەلایەن مێژووەوە”: توێژینەوە سۆڤیێتییەکان لەبارەی کوردەوە …
– Loomba, A. (2005). Colonialism / Post – colonialism. London and New York: Routledge.کۆڵۆنیالیزم و پۆست کۆڵۆنیالیزم…
– Makdisi, U. (2002). Ottoman Orientalism. The American Historical Review, 107 (3), 768 – 96.ڕۆژهەڵاتناسیی عوسمانی…
– Maksudyan, N. (2016). Türklügü Ölçmek: Bilimkurgusal Antropoloji ve Türk Milliyetçili˘ginin Irkçı Çehresi 1925 –1939. Istanbul: Metis.
پێوەری تورکی: ئەنسرۆپۆڵۆجیای خەیاڵی زانستی و نەتەوەی تورک ڕوخسارێکی ڕەگەزپەرستییە …
– Manoto TV. (2014). Mostanad: Reza Shah. [Documentary film.]
موستەنەدی ڕەزاشا ]فیلمێکی بەڵگەنامەییە[ …
– Martin, T. (2001). The Affirmative Action Empire: Nations and Nationalism in the Soviet Union, 1923 – 1939. Ithaca, NY, and London: Cornell University Press.
ئیمپراتۆرییەتی کاری ئەرێنی: نەتەوەکان و ناسیۆنالیزم لە یەکێتیی سۆڤیێتدا.
– Matthee, R. (2003). ‘Transforming dangerous nomads into useful artisans, technicians, agriculturalists: Education in the Reza Shah period.”گۆڕینی خێڵەکییە کۆچەرە مەترسیدارەکان بۆ پیشەگەر و تەکنیکی و کشتیاری سوودبەخش”: خوێندن و فێرکردن لە دەورانی ڕەزاشادا …
– In S. Cronin (ed.), The Making of Modern Iran: State and Society under Riza Shah, 1921 – 1941 (pp. 128 – 51). London and New York: Routledge.
لە کتێبی، دروستکردنی ئێرانی نوێ: دەوڵەت و کۆمەڵگە لە ژێر دەسەڵاتی ڕەزاشادا، ١٩٢١ – ١٩٤١….
– McDowall, D. (2004). A Modern History of the Kurds. London and New York: I.B. Tauris.مێژووی هاوچەرخی کورد…
– Meiselas, S. (2008). Kurdistan: In the Shadow of History (Historical Introductions by Martin van Bruinessen). Chicago, IL, and London: The University of Chicago Press.
کوردستان لە سێبەری مێژوودا (پێشەکییە مێژووییەکانی لەلایەن مارتن ڤان بروونەسنەوەیە)…
– Mikhail, A. (2016). Climate and the chronology of Iranian history. Iranian Studies, 49 (6), 963 – 72.
کەس و بار و کرۆنۆلۆجیای مێژووی ئێران …
– Minawi, M. (2016). The Ottoman Scramble for Africa: Empire and Diplomacy in the Sahara and the Hijaz. Stanford, CA: Stanford University Press.
کشانی عوسمانی بەرەو ئەفریقا: ئیمپراتۆرییەت دیبلۆماسی لە دەڤەرەکانی سەحرا و حیجازدا …
– Mohammadpour, A. and Soleimani, K. (2019). Interrogating the tribal: The aporia of ‘tribalism in the sociological study of the Middle East. The British Journal of Sociology, 70 (5), 1799 –824.
هێنانە دواندنی خێڵەکی: گوزارشی “خێڵگەرایی” لە توێژینەوەی سۆسیۆلۆجیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا…
– Olson, R. (1991). Five stages of Kurdish nationalism,1880 – 1980. Institute of Muslim Minority Affairs Journal, 12 (2), 391 – 409. پێنج قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی …
– Özbilge, N. (2020). Çekirgeler, Kürtler ve Devlet: Erken Cumhuriyet Dönemine Yeniden Bakmak.Istanbul: Tarih Vakfı Yurt Yayınları.
کوللە و کورد و دەوڵەت: پێداچوونەوەیەک بۆ سەردەمی سەرەتای کۆمار
– Özo˘glu, H. (2004). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries. Albany, NY: SUNY Press.
ناودارانی کورد و دەوڵەتی عوسمانی: شوناسی پەرەسەندوو، ڕکابەری لە دڵسۆزیدا، گۆڕانکاری لە سنووردا…
– Pahlavi, R. S. (1386 / 2007). Safarha-ye Reza Shah-e Pahlavi bih Khuzistan va Mazandaran. Tehran: Kamal-e Andishah.
گەشتەکانی ڕەزاشای پەهلەوی بۆ خووزستان و مازندەران…
– Pehlivan, Z. (2020). El Niño and the nomads: Global climate, local environment, and the crisis of pastoralism in late Ottoman Kurdistan. Journal of the Economic and Social History of the Orient, 63, 316 – 56.
ئێلنینۆ و خێڵە کۆچەرەکان: کەشوهەوای جیهان و ژینگەی ناوچەکە و قەیرانی شوانکارەیی لەم دواییەی کوردستانی عوسمانیدا…
– Pohl, J. O. (1999). Ethnic Cleansing in the USSR, 1937 – 1949. Westport, CT, and London: Greenwood Press.
پاکتاوی ڕەگەزی لە یەکێتیی سۆڤیێتدا…
– Pohl, J. O. (2017). Kurds in the USSR, 1917 – 1956. Kurdish Studies, 5 (2), 32 – 55. کورد لە یەکێتیی سۆڤیێتدا…
– Powell, E. M. T. (2003). A Different Shade of Colonialism: Egypt, Great Britain, and the Mastery of the Sudan. Berkeley, CA: University of California Press.
سێبەری جیاوازی کۆڵۆنیالیزم: میسر و بەریتانیای مەزن و دەستباڵایی سوودان .
– Rafaat, A. (2016). The fundamental characteristics of the Kurdish nationhood project in modern Iraq. Middle Eastern Studies, 52 (3), 488 – 504.
خاسییەتە بنەڕەتییەکانی پرۆژەی نەتەوەسازیی کورد لە عێراقی نوێدا…
– Saleh, A. (2013). Ethnic Identity and the State in Iran. New York: Palgrave.شوناسی ئیتنیکی و دەوڵەت لە ئێراندا…
– Sluglett, P. (2007). Britain in Iraq: Contriving King and Country. London and New York: I.B.Tauris.
بەریتانیا لە عێراقدا: مەلیک و وڵاتێکی دەسکرد…
– Soleimani, K. (2017). The Kurdish image in statist historiography: The case of Simko. Middle Eastern Studies, 53 (6), 949 – 65.
وینەی کورد لە زانستی نەگۆڕی مێژوودا: حالەتی سمکۆ …
– Soleimani, K. and Mohammadpour, A. (2019). Can non – Persians speak? The sovereigns narration of ‘Iranian identity. Ethnicities, 19 (5), 925 – 47.
ئاخۆ غەیرە فارس قسە دەکەن؟ گێڕانەوەی سەرەکیی “شوناسی ئێرانی”…
– Stone, A. (2017). Hegel and colonialism. Hegel Bulletin, 41 (2), 247 – 70.هیگڵ و کۆڵۆنیالیزم…
– ¸Sen, S. (2019). Gemideki Hayalet: Türk Sinemasında Kürtlü˘gün ve Türklügün Kurulusu. Istanbul: Metis.
تارماییەکە لەسەر پشتی کەشتییە: چەسپاندنی کوردبوون و تورکبوون لە سینەمای تورکیدا.
– Tejel, J. (2009). Syrias Kurds: History, Politics and Society. London and New York: Routledge. کوردەکانی سووریا: مێژوو، سیاسەت، کۆمەڵگە…
– ‘The Future of Iraq. (1926). Advocate of Peace through Justice, 88 (5), 277 – 9.”داهاتووی عێراق”، داکۆکی کردن لە ئاشتی لە ڕێگەی دادپەروەرییەوە …
– Tripp, C. (2000). A History of Iraq. Cambridge: Cambridge University Press.مێژووی عێراق…
– Trouillot, M.- R. (1995). Silencing the Past: Power and the Production of History. Boston, MA: Beacon Press.
بێدەنگی لە ڕابردوو: هێز و دەسەڵات و بەرهەمهێنانی مێژوو …
– Tunçay, M. (1999). Türkiye Cumhuriyetinde Tek – Parti Yönetiminin Kurulması (1923 – 1931). Istanbul: Tarih Vakfı Yurt Yayınları.
دامەزراندنی ئیدارەدانی تاک حیزب لە کۆماری تورکیادا …
– Turkyilmaz, Z. (2016). Maternal colonialism and Turkish womans burden in Dersim. Journal of Womens History, 28 (3), 162 – 86.
کۆڵۆنیالیزمی دایکانە و باری گرانی ژنانی تورکیا لە دەرسیمدا…
– Üngör, U. Ü. (2011). The Making of Modern Turkey: Nation and State in Eastern Anatolia, 1913 – 1950. Oxford: Oxford University Press.دروستکردنی تورکیای نوێ: نەتەوە و دەوڵەت لە ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵاتدا…
– Ünlü, B. (2018). Türklük Sözle¸smesi: Olu¸sumu, I·¸sleyi¸si ve Krizi. Ankara: Dipnot Yayınları.
ڕێککەوتننامەی تورکی: پێکهاتن و کار و قەیرانی …
Vali, A. (2014). Kurds and the State in Iran. London and New York: I.B. Tauris. کورد و دەوڵەت لە ئێراندا…
van Bruinessen, M. (1992). Agha, Shaikh and State: The Social and Political Structures of Kurdistan. London: Zed Books.
ئاغا و شێخ و دەوڵەت: پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کوردستاندا …
van Bruinessen, M. (2001). From Adela Khanum to Leyla Zana: Women as political leaders in Kurdish history.لە عادیلە خانمەوە بۆ لەیلا زانا: ئافرەت وەک سەرکردەی سیاسی لە مێژووی کورددا.
In S. Mojab (ed.), Women of a Non – state Nation: The Kurds (pp. 95 – 112). Costa Mesa, CA: Mazda Publishers.
لە کتێبی شەهرەزاد موجاب، ژنانی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت: کوردەکان …
– van Bruinessen, M. (2006). A Kurdish warlord on the Turkish -Persian frontier in the early twentieth century: Ismail Agha Simko.
ئیسماعیل ئاغا سمکۆ: میرێکی جەنگی کورد لە سەر سنووری تورکیا و ولاتی فارس لە سەرەتای سەدەی بیستدا
In T. Atabaki (ed.), Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers (pp. 69 – 93). London: I.B. Tauris.
لە کتێبی تی. ئەتابەکی، ئێران و جەنگی جیهانیی یەکەم: جێ شەڕی زلهێزەکان …
– Vaziri, M. (1993). Iran as Imagined Nation: The Construction of National Identity. New York: Paragon House.
ئێران وەک گەل/ نەتەوەیەکی وێناکراو: بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی/ نیشتمانی …
– Vejdani, F. (2015). Making History in Iran: Education, Nationalism, and Print Culture. Stanford, CA: Stanford University Press.
ئامادەکردنی مێژووی ئێران: خوێندن و ناسیۆنالیزم و مۆرکی کولتوور …
– Wenner, L. M. (1963). Arab – Kurdish rivalries in Iraq. Middle East Journal, 17 (1/2), 68 – 82. ڕکابەری عەرەب و کورد لە عێراقدا – White, B. T. (2010). The Kurds of Damascus in the 1930s: Development of a politics of ethnicity. Middle Eastern Studies, 46 (6), 901 – 17.
کوردەکانی دیمەشق لە ساڵانی ١٩٣٠کاندا: پەرەسەندنی سیاسەتی ئیتنیکی …
– White, B. T. (2011). The Emergence of Minorities in the Middle East: The Politics of Community in French Mandate Syria. Edinburgh: Edinburgh University Press.
دەرکەوتنی کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: سیاسەتی کۆمەڵگە لە سووریای ماندێتی فەرەنسادا…
– Wolf, E. R. (2010). Europe and the People without History. Berkeley, CA: University of California Press.ئەوروپا و گەلی بێ مێژوو …
– Yadirgi, V. (2017). The Political Economy of the Kurds of Turkey: From the Ottoman Empire to the Turkish Republic. Cambridge: Cambridge University Press.
ئابووریی سیاسیی کوردەکانی تورکیا: لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە بۆ کۆماری تورکیا…
– Ye˘gen, M. (2009). ¸Sark Islahat Planı: Cumhuriyetin Rehberi.
شەرق ئیسڵاحات پلانی: ڕەهبەریی کۆمار
In M. Bayrak (ed.), Kürtlere Vurulan Kelepçe: ¸Sark Islahat Planı (pp. 11 – 17). Ankara: Özge.
لە کتێبی م. بەیراک، کۆت و پێوەند کردنی کورد: شەرق ئیسڵاحات پلانی (نەخشەی چاکسازیی ڕۆژهەڵات) …
– Ye˘geno˘glu, M. (1998). Colonial Fantasies: Towards a Feminist Reading of Orientalism. Cambridge: Cambridge University Press.
ئەندێشە و خەیاڵی کۆڵۆنیاڵی: بەرەو خوێندنەوەیەکی فێمینیستانەی ڕۆژهەڵاتناسی.
– Yılmaz, H. (2014). The rise of Red Kurdistan. Iranian Studies, 47 (5), 799 – 822.سەرهەڵدانی کوردستانی سوور…
Young, R. J. C. (2001). Post – colonialism: An Historical Introduction. Oxford: Blackwell. پۆست کۆڵۆنیالیزم: دەسپێکێکی مێژوویی…
– Yuksel, M. (2011). Dengbêj, mullah, intelligentsia: The survival and revival of the Kurdish – Kurmanji language in the Middle East, 1925 –1960. Unpublished PhD thesis, University of Chicago.
دەنگبێژ و مەلا و ڕۆشنبیر: مانەوە و ڕکابەری کردنی زمانی کوردیی – کرمانجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ١٩٢٥ – ١٩٦٠ (تێزی دوکتۆرای بڵاونەکراوە).
– Yuksel, M. (2016). On the borders of the Turkish and Iranian nation – states: The story of Ferzende and Besra. Middle Eastern Studies, 52 (4), 656 – 76.
لەسەر سنوورەکانی هەردوو دەوڵەتی نەتەوەیی تورکیا و ئێران. چیرۆکی فەرزەندە و بیسرە.
– Zeydanlıoglu, W. (2008). ‘The white Turkish mans burden: Orientalism, Kemalism, and the Kurds in Turkey.
“بارگرانیی سەر پیاوی تورکی سپی”: ئۆریانتالیزم و کەمالیزم و کورد لە تورکیادا.
In G. Rings and A. Ife (eds), Neo – colonial Mentalities in Contemporary Europe? Language and Discourse in the Construction of Identities (pp. 155 – 74). Newcastle: Cambridge Scholars Publishing. لە کتێبی، ئەقڵییەتە نیۆکۆڵۆنیاڵییەکان لە ئەوروپای هاوچەرخد. زمان و گوتاری بنیاتنانی شوناسەکان…
– Zheen Documentation and Research Center. https://zheen.org/blawkrawe/. بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین
– Zukor, A. and Lasky, J. L. (1925). Grass: A Nations Battle for Life. [Documentary film] گژوگیا: شەڕی نەتەوەیەک لەپێناوی ژیاندا، (فیلمێکی بەڵگەنامەیی).