هیچ كه‌س له قوربانیانی ئه‌نفال تاوانبار نه‌بوو. خودایش ده‌زانێت كه له كوردبوون به‌ولاوه هیچ تاوانێكیان نه‌بووه، به‌ڵكو تاوانی مه‌زنی ئه‌وان هه‌ر كورد بوونه كه ده‌بوو له‌و چه‌رخه‌ی به‌عسی سه‌دامی چه‌په‌ڵدا كورد به چه‌كی به‌عس، به كیمیاوی به‌عس بمرن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خودا وه‌ك كورد دروستی كردوون. نووسه‌رو توێژه‌رو دادوه‌ری ناسراوی ئێراق “زوهێر كازم عه‌بود” وا ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها ره‌خنه له بێده‌نگی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ئاست تاوانی ئه‌نفال ده‌گرێت و ده‌ڵێت: نه پێنوسێكی عه‌ره‌ب ئاماژه‌ی پێكرد، نه فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌ب و كۆمپانیاكانی هۆڵیود سوودیان لێ بینی. نه ویژدانی عه‌ره‌بانی بۆ بزوا.. نه شكۆی عه‌ره‌ب كڕنۆشی برد یان سه‌ری نه‌وازشی نه‌وی كرد بۆ له‌شی منداڵه‌كان و لێبوردنی خواست لێیان. كتێبی دادگایی ئه‌نفال، له نوسینی “زوهێر كازم عه‌بود” و وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د گۆمه‌ییه. ئه‌م كتێبه (300) لاپه‌ڕه‌یه‌و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌مه. كتێبه‌كه له شه‌ش به‌ش پێكهاتوه به‌م ناونیشانانه: كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نفال، ئه‌نفال و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵگه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال، تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌دیدی یاساوه، بڕیاری دادگا‌و پرۆسه‌ی تاوانباركردن، تێڕوانین.
“كورد و ئه‌نفال و قورئان”
به‌بڕوای نووسه‌ر؛ دیكتاتۆری ئێراق سه‌دام حسێن نیازی بووه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا پرۆسه‌ی ئه‌نفال جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پرۆسه‌كه‌ی دواخستوه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت: له‌ڕاستیدا سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی پێشتر نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كێشابوو، به‌ڵام هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئێراق ئێران بووه كۆسپ له‌ڕێی ئه‌نجامدانی. پاشان له‌باره‌ی پێناسه‌ی ئه‌نفاله‌وه، ده‌ڵێت: ئاره‌زووی دیكتاتۆر ئه‌وه بوو هیچ جۆره واتایه‌ك بۆ ژیان له‌و كوردستانه‌دا نه‌مێنێت، هیچ دیارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی و ته‌نانه‌ت له‌مێژویشدا نه‌هێڵێت، ئه‌وه‌یه تراژیدیای ئه‌نفال. له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌نفال كه سوره‌تێكی قورئانی پیرۆزه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، نووسه‌ر ده‌ڵێت: دیاره مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی ئه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی (الانفال) بۆ ئه‌وه بوو تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی له ئه‌ستۆی خۆی لابدات و له‌شێوه‌ی خواستێكی خودایی، تا بتوانێت گشت جۆره زینده‌وه‌رانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی چالاكییه‌كان ده‌یگرنه‌وه قه‌ڵاچۆ بكات.
نووسه‌ر هۆكاری زینده‌به‌چاڵكردنی كوردانی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئاره‌زووی سه‌دام و ده‌ڵێت: سه‌دام سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به گولله یان له‌سێداره‌دان نه‌كوژرێت، چونكه خۆی و ئامۆزاكه‌ی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید: عه‌لی كیمیایی) چێژیان له‌وه وه‌رده‌گرت كه به كۆمه‌ڵ له‌و گۆڕانه‌دا زینده‌به‌چاڵ بكرێن.. ئه‌وان پتر چێژیان له گریان‌و هاواری ئه‌وانه وه‌رده‌گرت كه ئازار‌و فرمێسكیان تێكه‌ڵ به‌و خاكه بووه كه ده‌می پڕكردوون و هه‌ناسه‌ی لێ بڕیون.
“قوربانییه‌كان و تاوانی كورد بوون”
نووسه‌ر جه‌خت له بێتاوانی قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: هیچ كه‌س له‌وان تاوانبار نه‌بوو. خودایش ده‌زانێت كه له كوردبوون به‌ولاوه هیچ تاوانێكیان نه‌بووه، به‌ڵكو تاوانی مه‌زنی ئه‌وان هه‌ر كورد بوونه كه ده‌بوو له‌و چه‌رخه‌ی به‌عسی سه‌دامی چه‌په‌ڵدا كورد به چه‌كی به‌عس، به كیمیاوی به‌عس بمرن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خودا وه‌ك كورد دروستی كردون. ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی نووسه‌ره تا ساتی نووسینی كتێبه‌كه‌ی، ئه‌نفال بارته‌قای گه‌وره‌یی و مه‌زنی كاره‌ساته ته‌ماشا نه‌كراوه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی پاڵنه‌ره‌كانی سه‌دام بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت: ئه‌نفال كێشه‌یه‌كه نه به‌گوێره‌ی قه‌واره‌ی شیاوی خۆی لێی روانراوه، نه وه‌ك تاوانێكی دزێوی مێژویی ئه‌م سه‌رده‌مه، یانیش وه‌ك كاره‌ساتێكی مرۆڤانه‌یی كه مێژوی نزیك تۆماری كردبێت، به‌ڵكو قه‌یرانێكی مرۆڤانه‌یی زه‌ق بووه و به‌نێو بێده‌نگیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا سووك و ئاسان خشكه‌ی كرد‌و تراژیدیایه‌ك بوو پشت ئه‌ستور به گشت ئه‌و جۆره كه‌ره‌سته یاسایی و پابه‌ندێتییه‌ی رێگه‌ی ئه‌نجامدانیان بۆ ته‌خت كردبوو، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌و هۆكاره راسته‌قینانه بكۆڵینه‌وه كه پاڵی ناوه به رژێمی سه‌دامه‌وه، ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بدات و سوربێت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی.
“ئه‌نفال شه‌رمه بۆ مرۆڤایه‌تی”
له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر به‌تووندی ره‌خنه له بێده‌نگی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرێت. له‌باره‌ی عه‌ره‌به‌وه ده‌ڵێت: نه پێنوسێكی عه‌ره‌ب ئاماژه‌ی پێكرد، نه فیلمی سینه‌مایی عه‌ره‌ب و كۆمپانیاكانی هۆڵیود سوودیان لێ بینی. نه ویژدانی عه‌ره‌بانی بۆ بزوا.. نه شكۆی عه‌ره‌ب كڕنۆشی برد یان سه‌ری نه‌وازشی نه‌وی كرد بۆ له‌شی منداڵه‌كان و لێبوردنی خواست لێیان. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌ڵێت: جیهانێكی زۆر سه‌یره، له‌ویش سه‌یرتر دۆشدامانییه‌كه‌یه‌تی. جیهانیان هه‌ر به‌و بێده‌نگییه به‌به‌شدار ده‌ژمێردرێن له‌و تاوانانه‌ی ته‌نانه‌ت له ده‌نگی كپكراوی مردویش ناچێت و به‌وه‌یش كه بوون به رێگر له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌یامی ئه‌و مردنه قه‌شه‌نگه‌ی كورد و ره‌ش بێت مرۆڤایه‌تی كه نه‌یكرد مافه نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆیی و ئاینییه شایسته‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بخه‌نه چاڵ‌و هه‌روا هێشتیانه‌وه. چه‌ندیش شه‌رمه بۆ مرۆڤایه‌تی كه ئه‌وانیان نایه‌ته‌وه یاد.
“دادوه‌رێكی میسریی و دادگای تاوانه‌كان”
دوای رووخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی (2003)، دادگای باڵای تاوانه‌كان پێكهات بۆ دادگایگردنی سه‌رانی به‌عس له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ئێراق ئه‌نجامیانداوه. نووسه‌ر ئاشكرای ده‌كات ئه‌و یاسایه‌ی تاوانبارانی پێ دادگایی كراوه، له داڕشتنی پرۆفیسۆر (محه‌مه‌د شه‌ریف به‌سیونی) بووه، كه یاساناسێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی میسر‌و به پێناسه ئه‌مریكییه، ناوبراو پێشتر له دادگای تاوانه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دادوه‌ر بووه، ئێستاش مامۆستای یاسایه له زانكۆی دیپۆڵ و سه‌رۆكی په‌یمانگای سزای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه.
عه‌بود ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دادگای باڵای تاوانه‌كان، به‌رپرس بووه له به‌ڕوخستنی ئه‌و تاوانكارییانه‌ی له‌نێوان (17/7/1968و 1/5/2003) له ئێراقدا ئه‌نجامدراون، دژ به‌گه‌لی ئێراق و گه‌لانی هه‌رێم و ئه‌و كوشتاره دڕندانه‌ی لێی كه‌وتونه‌ته‌وه. دادگای باڵای تاوانه‌كان له (16/5/2007) بڕیاریدا به‌گرتنه‌به‌ری كارڕایی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ناویان له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگادا هاتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش ژماره‌یان (423) داواكراوه، ناوه‌كانیش به وه‌فیق عه‌جیل سامه‌ڕایی ده‌ست پێده‌كات و به حه‌مه‌سه‌عید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هارونی كۆتایی دێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هۆكاری راده‌ست نه‌كردنی جاش و موسته‌شاره‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و لێبوردنه‌ی له‌سه‌روه‌ختی راپه‌ڕینی ساڵی (1991)دا له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه بۆیان ده‌رچووه، به‌ڵام نووسه‌ر هێما بۆ بڕگه‌یه‌كی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌كات، كه تیایدا هاتووه: هه‌ر فه‌رمانێكی لێبوردن له‌پێش ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رچووبێت، هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دابێت كه له ده‌قه‌كانیدا هاتوون. تاوانه‌كانیش بریتین له: تاوانی جینۆساید، تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ، تاوانی پێشێلكردنی یاسا ئێراقییه‌كان.
“نۆ هه‌زار لاپه‌ڕه و حه‌فتا شاهید”
له دوا دانیشتنی دادگای كه‌یسی ئه‌نفالدا كه له رۆژی (24/6/2007) به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “محه‌مه‌د عرێبی” به‌ڕێوه‌چو، داواكاری گشتی “مونقیز ئال فیرعه‌ون” وتارێكی پێشكه‌شكرد، رایگه‌یاند قه‌واره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بریتیه له (9312) لاپه‌ڕه، به‌ڵام “ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ته‌سه‌لانه‌یه‌شی له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌ن، ناتوانن به‌ته‌واوی دیمه‌نی ئه‌و دڕنده‌یی و به‌ربه‌رایه‌تییه ده‌رخه‌ن كه قوربانیان چه‌شتویانه”. له كۆی (1175) كه‌س كه ناویان وه‌كو سكاڵاكار له كه‌یسی ئه‌نفالدا تۆماركرابوو، ته‌نها نزیكه‌ی حه‌فتا كه‌س چونه هۆڵی دادگا، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكه بوو. بۆیه نووسه‌ر ره‌خنه له‌و بڕیاره‌یان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌میان له دیده‌ران هێشتوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر سه‌ركه‌وتو نه‌بوون له ده‌ست نیشانكردنی خاوه‌ن دیدنامه‌ی پێكه‌ر… زۆر دیده‌ر هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئێراق ده‌ژین نه‌یانتوانی دیدنامه پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها دادگا نه ئه‌وه‌ی كرد له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیاوه چۆنییه‌تیی ئاماده‌بونیان بڵاوبكاته‌وه، نه كه‌سی ده‌نارد بۆ تۆماركردنی دیدنامه‌یان. جگه‌له شایه‌تحاڵه‌كان، نووسه‌ر ره‌خنه له‌وه‌ش ده‌گرێت كه ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه نه‌یتوانیوه شاهێدی تاوانباران له‌دژی یه‌ك به‌كاربهێنێت و ده‌ڵێت “ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو بتوانێت له كه‌سێكیان (تاوانباران) دیدنامه ده‌ركێشێت دژی ئه‌وانی تر”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دیدنامه‌ی هه‌ندێك كه‌س تۆمارنه‌كراوه كه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداربون له‌و تاوانه.. له‌وانه كاری شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ی قوربانییه‌كانیان ده‌گواسته‌وه، شۆفێری شۆڤڵ و خاكدڕه‌كان كه لاشه‌ی قوربانیانیان له‌چاڵ ده‌نا، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سوپادا به‌شداری قڕكردن و رانینی قوربانییان بون به‌ره‌و چاره‌نووس، یان هه‌ر كه‌سێكی تر له‌وانه‌ی ده‌توانن تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌و راستییانه‌ی له‌شوێنه‌واره‌كاندا بینویه‌تی.
له‌درێژه‌ی ره‌خنه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی شایه‌ته‌كان و به‌شداربوانی ئه‌نفال، نووسه‌ر ده‌ڵێت: نه‌ده‌بوو ژماره‌ی به‌شداربوانی ئه‌و تاوانكارییه بۆ ئه‌و ژماره كه‌مه كه‌م بكرێنه‌وه.. پێویست بوو ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه به تێروته‌سه‌لی رۆڵی تاوانباران روون بكاته‌وه. ناكرێت ناوی زۆر له‌و تاوانبارانه بشارنه‌وه… ده‌بوو ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه ورد له‌و تاوانكاریی و به‌ڵگه‌و دیاردانه بكۆڵێته‌وه كه دژ به‌و تاوانبارانه هاتنه پێش (مه‌به‌ستی لیسته 423 كه‌سیه‌كه‌یه)و كارڕاییه‌كی یاساییان له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته بكردایه، كێشه‌كه‌و تاوانبارانی كێشه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستگیركردنی هه‌ندێكیان بوبێت، یان ئازادكردنی هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌ڕوی یاساییه‌وه به‌شیاوی ده‌زانن سه‌ربه‌ست بكرێن.
“پارێزه‌ری كورد و دادوه‌ری به‌عسی”
ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌می تیمی پارێزه‌رانی قوربانیانی ئه‌نفال كورد بوون، كه به‌بڕوای ئه‌و ده‌بوو پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێراقی تێدابوایه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت: تیمی به‌رگری له قوربانیان گشتیان پارێزه‌ری كورد بوون، ئه‌وه‌یان له‌بیركرد كه پارێزه‌ری ئێراقی بواری به‌رگریی له مافی كه‌سایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیان به‌شداری پێ بكه‌ن، تا كێشه‌كه بكه‌وێته قاڵبێكی مرۆڤانه‌یی و ئێراقی، نه‌وه‌ك ته‌سك بێته‌وه بۆ بازنگه‌یه‌كی ته‌سكی نه‌ته‌وه‌یی. دواتر ره‌خنه له‌شێوازی خستنه‌ڕوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له دادگادا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: له‌خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ته‌نها ئه‌و ئامۆژنامه و ده‌ستنووسانه و فه‌رمانه له‌شكری و ئاسایشیانه‌یان به‌به‌س زانی كه یارمه‌تیدان بۆ ئاشكراكردنی رۆڵی تاوانباران، دادگا ئه‌و قوربانیانه‌ی نه‌خسته‌ڕو كه منداڵی ساوا بوون و ئۆپه‌راسیۆن له‌ناوی بردن، هه‌روه‌ها تیشك نه‌خرایه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه مرۆڤانه‌یه‌ی چه‌په‌ڵی تاوانكارییه‌كان ده‌رده‌خات.
یه‌كێكی تر له ره‌خنه‌كانی نووسه‌ر، دانانی دادوه‌ر “عه‌بدوڵا عه‌لی عه‌لوه‌ش ئه‌لعامریی”ه به‌سه‌رۆكی دادگا، كه به‌وته‌ی نووسه‌ر ئه‌و دادوه‌ره به‌عسی بووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی دادگادا به سه‌دامی وت “تۆ دیكتاتۆر نه‌بوویت”، دواتریش له‌ژێر فشاری شه‌قامدا لابرا.
پاش لابردنی ئه‌لعامری، دادوه‌ر “سه‌عید ئه‌لهاشمی” شوێنی گرته‌وه، به‌ڵام ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس تۆمه‌تی به‌عسیبونی خسته‌پاڵی و له كاره‌كه‌ی دوریخسته‌وه‌و له‌بری ئه‌و دادوه‌ر “محه‌مه‌د عرێبی” دانرا. كه‌چی دواتر ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس داوای لێبوردنی له هاشمی خواست گوایه هه‌ڵه بوون، وه‌كو نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وه بووه هۆی لاوازیی باوه‌ڕ به دادگا‌و زۆر له دوژمنانی ئێراقی نوێ ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك ره‌خنه له كۆڕه‌كانی دادگایی به‌كارده‌هێنن.
دادگای ئه‌نفال
رۆژی (21/8/2006) یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد.
رۆژی (24/6/2007) دوا دانیشتنی دادگا كه دانیشتنی ژماره (61) بو به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری، یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری ئێراق حسێن ره‌شید تكریتی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچو.
هه‌ریه‌كه له به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری سه‌ربازی سابیر دوری، فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادران.
بڕیاری بێ‌تاوانیش بۆ پارێزگاری موسڵ تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی ده‌رچو.
زوهێر كازم عه‌بود، له‌شاری دیوانییه له‌دایكبووه، ده‌رچوی كۆلێژی یاسای زانكۆی به‌غدایه، وه‌كو یاریده‌ده‌ری دادوه‌رو توێژه‌ری یاسایی‌و پارێزه‌ر له دادگاكان كاریكردوه
ده‌رچوی خولی هه‌شتی په‌یمانگای دادوه‌ریی ئێراقیه له‌ساڵی (1984/1985).
دادوه‌ر بووه له دادگاكانی ئێراق، ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی سوید و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، وانه‌بێژه له‌كۆلێژی یاسای ئه‌كادیمیی عه‌ره‌بی له دانیمارك. خاوه‌نی بیست كتێبه له‌باره‌ی پرسی كورد‌و ده‌ستوری ئێراق و پێكهاته‌كانی وه‌كو شه‌به‌ك و ئێزیدی و كوردی فه‌یلی.