پێشه‌كی:
دوای ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكرا و له هه‌موو وڵاتان، مافی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرا، ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌دا كه له ئاستی ئه‌نجام درابوو، ده‌ستی دایه شۆڕش و چه‌ندین جووڵه‌ی سیاسی و نیزامی له سه‌ده‌ی پێشوو ده‌ست پێكرد و له ئێستاشدا كه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك داین، هێشتا بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد به‌رده‌وامه.
به‌رده‌وامی ئه‌م شۆڕشه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی له خواستی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌تا گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ش ئه‌م شۆڕش و ڕابوونانه به شێواز و فۆرمی جیاواز و له كات و ساتی جیاوازدا به‌رده‌وام ده‌بێت و خۆی به‌ده‌رده‌خات.
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد هه‌میشه فره‌ڕه‌هه‌ند و فره ئه‌ده‌بیاتی سیاسی بووه، به‌ڵام له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م فره‌ڕه‌هه‌ندییه دیسان گه‌وهه‌ری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌موو بزوتنه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورددا هه‌بووه. به ڕای ئێمه ئه‌م گه‌وهه‌ره هاوبه‌شه شوناسخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه سیاسییه‌كانیدا بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا به شوناسخوازی ناومان هێنا جیاوازه له مافخوازی و جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه مافخوازی كورد به‌شێكه له بزوتنه‌وه‌ی شوناسخوازی ئه‌و.
ئه‌وه‌ش لێره ده‌مانه‌وێت ڕوونی بكه‌ینه‌وه جیاوازیی نێوان دوو چه‌مكی مافخوازی و شوناسخوازی و په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو چه‌مكه و به‌ستنه‌وه‌یان به بزوتنه‌وه‌ی كورد و هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته كه بۆچی بزوتنه‌وه‌ی كورد، بزوتنه‌وه‌یه‌كی شوناسخوازه.
مافخوازی:
هه‌موو تاكه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵدا خاوه‌نی هه‌ندێ مافن، كه ده‌كرێ بڵێن به هۆی بوونی سروشتی ئه‌وان ئه‌وا بوونه‌ته خاوه‌نی مافه سروشتییه‌كانیان. ئه‌م ئه‌سڵه‌ش له‌باره‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و گرووپێكی ئێتنكییه‌وه به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت. به‌و مانایه كه نه‌ته‌وه و گرووپی ئێتنیكی به هۆی بوونی سروشتی خۆی له‌نێو جیهاندا، ئه‌وا خاوه‌نی هه‌ندێ مافی سروشتییه، كه ده‌بێ سوودیان لێ وه‌ربگرێت. بۆ نمونه به‌كارهێنان و پاراستنی زمان یه‌كێك له‌و مافه سروشتیانه كه نابێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك لێ بێبه‌ش بكرێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی جیاواز بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و وه‌ڵامدانه‌وه به مافه سروشتییه‌كان بێته ئاراوه. هه‌وڵدان بۆ چونیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه به مافه سروشتییه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز بێته ئاڕاوه. یه‌كه‌م ئاڕاسته باسی ئه‌وه ده‌كات كه نابێت مافی گرووپ و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت و ده‌بێ مافی ئه‌وانه له‌به‌ر چاو بگیرێت كه له فه‌زایه‌كی سیاسی به ناوی وڵات‌دا پێكه‌وه ده‌ژین. خودی ئه‌م بۆچوونه دوو ده‌سته‌یی لێكه‌وتۆته‌وه یه‌كه‌م ده‌سته له‌و باوه‌ڕه‌دان كه نابێ كلتور و زمان و ئایین و هتدی گرووپێك به سه‌ر گرووپێكی دیكه‌دا فه‌رز بكرێت و پێویسته هه‌موو تاكه‌كان له ئاستی یاسادا یه‌كسان بن. زۆربه‌ی زانایانێك كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه كردووه ئه‌ویان له ژێر بوونی مافی هاوڵاتیبووندا پێناسه كردووه، به‌و مانایه كه هه‌مووان له ئاست ده‌ستوور و یاسادا یه‌كسانن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازییه‌كان و به‌پێی ده‌ستوور كاركردی خۆیان ده‌بێت و هه‌مووان ده‌توانن به‌پێی توانایی بگه‌نه ئه‌و پله و پێگانه.
ده‌سته‌ی دووه‌میش كه زۆرتر فاشیست و پانه‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی، له‌و باوه‌ڕه‌دان، ده‌بێ له فه‌زایه‌كی سیاسی كلتور و ئایین و زمانی نه‌ته‌وه یا ئێتنیكێك زاڵ بێت و ئه‌وانیتر له‌نێو خۆیدا بتووێنێته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونه به‌رده‌وام په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌موو شتێك وه‌كو ناوچه‌ی كلتوری و یا ناوچه‌ی شارستانی یا مێژووی كۆن و ساخته و هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وام بوونی ئه‌ویتر بسرێته‌وه و خۆی به بوونه گه‌وره‌كه ساخته‌كه‌یه‌وه زاڵ بكات. ئه‌م نمونه‌ش له فاشیزمی توركی و پان ئێرانیستی به هه‌موو فۆرم و شێوازه ناسیۆنالیستی و ئایینیه‌كانی و پان عه‌ره‌بیزمه‌وه به ڕوونی دیاره.
ئاڕاسته‌ی دووه‌م هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات كه دوو بابه‌ت و چه‌مك له یه‌كتر جیا بكاته‌وه، یه‌كه‌م مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیكی و كلتوری و دووه‌م بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وڵاتێكدا. ئه‌م ئاڕاسته كه زۆرتر فیدراڵیسته‌كان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، هه‌وڵ و چاره‌سه‌رێكه بۆ نه‌سڕێنه‌وه‌ی ئه‌ویتر و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و فه‌زا سیاسییه‌دا، كه چه‌ندین نه‌ته‌وه پێكه‌وه ده‌ژین. ئه‌كری بڵێن له‌بواری فه‌لسه‌فییه‌وه لیبراڵه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به هۆی باوه‌ڕبوونیان به مافی تاك و ئازادی تاك بناغه‌ی فكری ئه‌م ئاراسته پێك دێنن.
شوناسخوازی:
شوناسخوازی، ئه‌و ڕه‌وت و بزوتنه‌وه و ئاڕاسته فكریانه‌یه، كه هه‌وڵ ده‌دات “من” له ” ئه‌ویتر” جیا بكاته‌وه. بۆیه هه‌موو ئه‌و ئاڕاسته فكریانه، كه له هه‌وڵ دان بیسه‌لمێنن “من” جیاوازم له ” ئه‌و”، ئه‌وا هه‌وڵێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شوناس بۆ “من” و ئه‌ویش.
شوناس له ئاستی تاك و گرووپ و پیشه و نه‌ته‌وه و وڵاتی سیاسی‌دا مانا و فۆرمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. به‌هه‌مان شێوه كه “من” له ڕۆژێكی دیاریكراو له دایكبووم و خاوه‌نی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی فیزیایی و فكری تایبه‌تم و هیچ كه‌سێك نییه خاوه‌نی ئه‌وان بێت، ئه‌وا من ده‌بمه خاوه‌نی شوناسێك كه ئه‌ویتر نیه‌تی و ئه‌ویش خاوه‌نی شوناسێكه كه من نیمه.
ئه‌مه‌ش له ئاستی نه‌ته‌وه به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت. نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌ر بوونی مێژوو و كلتور و زمان و ئایین و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانه كه ده‌بنه خاوه‌نی شوناس و له ئه‌وانیتر جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نیه‌تی. بۆ نموونه له كاتێكدا به پێی مێژووه نووسراوه‌كانی ئێران، حكومه‌تی ئێران خۆی كۆیله‌دار بووه، به‌ڵام كۆیله‌دار وه‌كو شوێنه‌كانی دیكه نه‌بووه، به‌و مانایه كه سیسته‌می سیاسی و حكومه‌ت كۆیله‌دار بووه نه‌ك كۆیله‌دار وه‌ك چینێك، له كوردستانیش كۆیله‌داریی به هیچ شێوازێكی بوونی نه‌بووه. ئه‌مه جیاوازییه‌كی مێژووییه. له ئێستاشدا بوونی ئایینی كوردی وه‌ك ئیزیدی و كاكه‌یی و نه‌بوونی ئه‌م ئایینه له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر ئه‌وا جیاوازیی دروست ده‌كات و له ئاستی خۆیشی شوناسی تایبه‌ت ده‌خوڵقێنێت.
باوه‌ڕبوون به جیاوازیی ئێتنیكه‌كان، باوه‌ڕبوون به جیاوازیی كلتوری و باوه‌ڕ به سروشتی بوونی كۆی ئه‌و جیاوازیانه ئه‌وا مافێك دروست ده‌كات، كه جیاوازییه‌كی جیدی له نێوان “من” و ” ئه‌و” بوونی هه‌یه. بۆ نمونه جیاوازییه‌كی جیدی له نێوان من و فارس و عه‌ره‌ب و تورك بوونی هه‌یه. ئه‌م جیاوازییه‌ش پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه و دان پێدانان و پێناسه‌كردن هه‌یه.
قه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه، من خاوه‌نی شوناسێك بم و له ئاستێكی دیكه‌دا (جیا له شوناسی سیاسی به مانای ده‌وڵه‌تێك به تێ بینییه‌وه) له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر شوناسێكی هاوبه‌شم هه‌بێ. بۆ نموونه و به‌پێی هه‌ندێ بۆچوونی مێژوویی قه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه ” من” كورد بم و كوردستانی و له ئاستێكیتر “ئێرانی و ئێرانی بم” ” ئێراقی و ئێراقی بم” (هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌م باسه ئه‌و كاته‌یه، كه شوناسی سیاسی و شوناسی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كرێنه یه‌ك شت).
لێره ده‌مه‌وێ به نموونه هێنانه‌وه شتێك ڕوون بكه‌مه‌وه. كاتێك ده‌بینین له ئێران‌دا شوناسی سیاسی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كراوه‌ته یه‌كێك و هیچ جیاوازییه‌كی قبوڵ نییه و هه‌موو شته‌كان به سڕێنه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه ده‌بیندرێت كه ئه‌و بۆ خۆی پێناسه‌ی كردووه (ئه‌مه‌ش له باره‌ی شوناسی تورك بوونیشه‌وه كه له توركیا پێناسه كراوه دروسته) ئه‌وا ناكرێ منی كورد كه ده‌ڵێم كوردم و خاوه‌نی شوناسی و جیاوازیی تایبه‌ت به خۆمم ، هاوكات ئێرانیش بم.
ڕه‌نگه لای هه‌ندێ كه‌س ئه‌مه پرسیار بێت، كه چلۆن ده‌كرێ ئێمه دژی ئه‌و مێژووه هاوبه‌شه بین كه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مانه. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه ئێمه دژی مێژووی كۆن و هاوبه‌شین، به‌ڵكوو به‌و مانایه‌یه كه شوناسێك كه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و باڵاده‌ستی و سڕینه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه پێناسه‌كراوه قبووڵ نییه. ئه‌گه‌ر جیاوازیی و شوناسی ئێمه قبوڵ بكرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌یه و پێگه‌ی من و ئه‌ویتر ڕوون بێته‌وه ئه‌وا ده‌توانین بڵێن شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی سیاسی له یه‌كتر جیاكراونه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندی مافخوازی و شوناسخوازی و لایه‌نێك كه به هه‌ڵه لێ تێگه‌یشتووین:
پێشتر باسی ئه‌وه‌مان كرد، كه یه‌كێك له وه‌ڵامه‌كان به مافخوازی مافی هاووڵاتیبوون یا به مانایه‌كی دیكه ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نییه و به كورتی باسمان كرد كاركردی ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی به چ شێوه‌یه‌كه و لێره‌ش ده‌ڵێن نمونه‌ی زه‌قی ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزم و مافخوازییه كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا و ئۆسترالیایه.
بنیاتی ئه‌م جۆره له ماف پێدانه له سه‌ر شێوازیی هاووڵاتیبوون پشتی به بۆچوون و فه‌لسه‌فه‌ی هاووڵاتی به‌ستووه. به‌و مانایه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌زایه‌كی سیاسی دیاریكراو له ناو وڵاتێكدا ده‌ژین به هاووڵاتی دێنه ئه‌ژمار و هه‌موویان خاوه‌نی مافی یه‌كسانن. ئه‌م جۆره بۆچوونه ته‌نها ڕوانگه‌ی بوون له فه‌زای سیاسی و جوگرافیایی له‌به‌رچاو گرتووه و جیاوازییه‌كانی دیكه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها كه ده‌بێنین له‌به‌رچاونه‌گرتنی جیاوازییه‌كانی دیكه هه‌تا ئاستی داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كه‌بێك له كه‌نه‌دا ڕۆشته پێش. بۆیه پێویسته ئه‌وه بزانین كه هاووڵاتیبوون به مانایه‌ك كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ئه‌وا ته‌نها له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی گشتی هاوبه‌شه و هه‌موو جیاوازییه‌كانی دیكه پشت گوێ ده‌خات. (هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كاتیش هه‌وڵ بۆ مانه‌وه و پاراستنی جیاوازییه كلتورییه‌كان ده‌درێت).
له‌و وڵاتانه‌ی كه له چه‌ندین نه‌ته‌وه پێكهاتوون و نه هه‌وڵه‌كانی سڕینه‌وه سه‌ركه‌وتوون و نه بزوتنه‌وه سیاسییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، قه‌ت ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیبوون ناتوانن وه‌ڵامده‌ر بن. یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تینویه‌تی شوناسخوازی له‌ئاستێك دایه، كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست هاووڵاتیبوون وه‌ڵامده‌ر نابیت و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستیش ناتوانێت دابه‌زێته ئاستێكی یه‌كسان. بۆیه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئاستی مافخوازی هاووڵاتیبوون ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ئه‌نجامی كۆتاییه‌كه‌ی شكست ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌موو مافێك و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو مافه‌كان یه‌كسان نییه به شوناس. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توركیا یا ئێران ته‌نانه‌ت فۆرمێكی سیاسی ئۆتۆنۆمی، خوێندنی زمانی كوردی و … په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام له ئاستی شوناس ته‌نها وه‌كو به‌شێك له تورك یا ئێران پێناسه‌ی بكات و قه‌ت جیاوازییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی كورد قبوڵ نه‌كات، دیسان لێره هه‌موو مافی كورد ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه دان به شوناسی سه‌ربه‌خۆدا بنرێت.
به چاوخشاندنێك به مێژووی كورددا ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دات شوناسه، شوناس به مانا گشتییه‌كه‌ی و ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر (مه‌به‌ست ته‌نها سنووری سیاسی له سه‌ر خاك نییه). ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه ته‌نها بوونی ماف یا هاووڵاتیبوون نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ری بێت. نمونه‌ش به‌یاننامه‌ی ئادار و فیدراڵی باشووری كوردستانن، كه به ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ندێ مافی سیاسیش دیسان هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شوناسی سه‌ربه‌خۆ و پێناسه‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌نجام:
هه‌روه‌ها كه جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره له نێوان ناسیۆنالیزم و شوینیزم بوونی هه‌یه، ناسیۆنالیزم ده‌ست نیشانكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و دیاریكردنی جیاوازییه‌كانیه‌تی له‌ویتر. ئه‌وا شوێنیزم هه‌وڵدانه بۆ سڕینه‌وه ئه‌ویتر و تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو چه‌مكه‌ش جیا له جۆرێك ئایدیۆلۆژیا شتێكی دیكه نییه. ئه‌وا جیاوازییش هه‌یه له نێوان مافخوازی و شوناسخوازی. مافخوازی ئه‌كرێ به شێوازی جیاواز وه‌ڵام بدرێته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌ویشی هه‌یه مافخوازی قه‌ت هه‌وڵی ده‌ست نیشانكردنی سنووره‌كان نه‌دات و ڕه‌نگه كاڵیشیان بكاته‌وه، به‌ڵام شوناسخوازی هه‌وڵدانه بۆ ده‌ست نیشانكردنی جیاوازییه‌كان و ده‌ست نیشانكردنی سنووره‌كان. به‌و پێیه‌ش كه له یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوو بزوتنه‌وه‌ی كورد به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ست نیشانكردنی جیاوازییه‌كانی له نێوان من و ئه‌ویتری داوه ئه‌وا بزوتنه‌وه‌یه‌كی شوناسخوازه و مافخواز نییه و نابێت ڕێگا بدرێت ئاستی ئه‌و بزوتنه‌وه بۆ ئاستی مافخوازی دابه‌زێت. پێویسته به‌ویشه‌وه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه مافخوازی به‌شێكی شوناسخوازییه، بۆیه دابه‌زاندنی ئاستی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی بۆ ئاستی مافخوازی ئه‌وان بچوك كردنه‌وه‌یه‌تی.