خوێندنه‌وه‌یه‌کی نیشانه‌ناسانه بۆ ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان له ئێران.
ڕه‌نگه جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی ناوه‌خت و جۆره ڕیسکێکی دیسکۆرسیڤ بێت، که له حاڵێکدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شێوه‌ی حوکمڕانییه‌که‌ی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌کات و، لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی دیکه وه‌رده‌گرێت، له هه‌موو ئه‌و ساته‌وه‌خته دیاره مێژووییانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، واته دوو نموونه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له 1388 یان گه‌ڵاڕیزانی 1398 ئه‌گه‌رچی داخوازییه‌کان بڕێک له ڕادیکاڵیزمیان تێدا بووه و ڕاسته‌وخۆ بنه‌مای سیسته‌م و ڕژێمیان کردووته ئامانج، به‌ڵام به ماوه‌یه‌کی کورت یان درێژ به توندی سه‌رکوتکراون و لێپێچینه‌وه و دۆسییه‌سازی ده‌ستی پێکردووه و ئه‌وانه‌ی که گیراون و ئازاد کراون به‌شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان هه‌ندێکیان تووشی جۆرێک پاشه‌کشێ، یان بێلایه‌نی یان ساردوسڕی هاتوون و هه‌ندێكیان هه‌ڵاتوون بۆ ده‌ره‌وه و بڕیکیشیان تووشی خه‌مۆکییه‌کی کوشنده بوون، ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و تێچووه زۆره‌ی خه‌ڵکه بۆ داواکانیان که له به‌رامبه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داویانه. ڕه‌نگه ئه‌و تێڕوانینه‌ی که ده‌ڵێت هه‌ر شۆڕشێک چوار قۆناغی دیاریکراوی هه‌یه بۆ قووڵترکردنه‌وه‌ی باسه‌که‌مان به‌سوود بێت.
له دیدی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵناسه‌کان، هه‌ر شۆڕشێک له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه تاکوو داکه‌وتن چوار قۆناغی هه‌یه:-
1-قۆناغی هه‌ڵگیرسان.
2-قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن.
3-قۆناغی پووکانه‌وه.
4-قۆناغی داڕمان.
ئه‌م چوار قۆناغه سه‌ره‌ڕای دیاریکردنی ڕه‌وت و جووڵه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی یان (ئایینی-سیاسی) له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نیی کورت یان درێژدا گریمانه‌یه‌کی نهێنیی تێدایه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ که به‌ها و نرخه‌کانی هه‌ر شۆڕشێک له ماوه‌ی ئه‌م چوار قۆناغه‌دا که ده‌شێت له به‌ره‌یه‌که‌وه بدرێته ده‌ست به‌ره‌یه‌کی دیکه ته‌واو گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ئیتر به‌ره‌ی نوێ نه‌ک هه‌ر نامۆ ده‌بن به‌و به‌ها کۆن و سواوانه، به‌ڵکوو دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه. کاتێک ئێمه باس له حکوومه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتێک له چوار قۆناغی ئاوه‌هادا ده‌که‌ین، بێگومان باسیش له کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی سه‌ر به هه‌مان حکوومه‌ته/بووه، یان لانیکه‌م له‌و ئامێره شوناسسازانه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که حکوومه‌ت قبووڵێتی، لێره‌دا په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵگای ئێرانی؛ زمان، که‌لتوور، مێژوو، پیرۆزاندن و مه‌عنه‌وییات به مانا گشتییه‌که‌ی خاڵی هاوبه‌شی حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگای فارسه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگا غه‌یره فارسه‌کانی ناو جوگرافیای ئێران وانییه، چون ئه‌وان هه‌ر له بنه‌وه‌ڕا له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت جیاوازن، له لانکه‌وه ئه‌م جیاوازییه ده‌ست پێ ده‌کات تا ده‌گاته زانکۆ و قۆناغی کار و ته‌نانه‌ت مه‌رگیش، ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کوو ئاماژه‌م پێ دا؛ پرسی “جیاوازی”یه، جیاوازی چه‌مک و زاراوه‌یه‌که که زۆر توخمی گه‌وره‌ی شوناسمه‌ندانه دیاری ده‌کات و هه‌رێمی کیانی ئێمه و ئه‌ویدی جیا ده‌کاته‌وه، جیاوازیی ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه له‌وانه(کورد، تورک(ئازه‌ری)، به‌لووچ، عه‌ره‌ب و…) که هه‌موویان له ناو جوگرافیای ئێران‌دا ده‌ژین له زمان، که‌لتوور، مێژوو، جلوبه‌رگ و ئه‌فسانه و دابونه‌ریته‌کاندا خۆی مانیفێست ده‌کات به‌ڵام بابه‌تێکی هه‌ره گرینگ که هه‌موو ئه‌مانه مانادار و ئاڕاسته ده‌کات و له کپی ده‌ریدێنێت و ده‌یهێنێته ناو کایه و هاوکێشه‌ی دیسکۆرسیڤ و گوتاری و به‌ره ماناییه‌کان و ده‌لاله‌ته واتاییه‌کانی پێ ڕێکده‌خات “وشیارییه”.
وشیاریش، بریتییه له به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌و توخمانه بۆ دروستکردنی شوناسێکی گشتیی مرۆیی که ده‌رکه‌وته‌ی سیاسی، ئابووری، که‌لتووری، مه‌ده‌نی و شارستانیی گه‌وره‌ی هه‌بێت. لێره‌دا چه‌مکه‌کانی جیاوازی، توخمه‌کانی جیاوازی(زمان و…) و وشیاریی له‌سه‌ر جیاوازیی سێکوچکه‌یه‌که که ئه‌و ئاسۆیه بۆ ئێمه ڕوون ده‌که‌نه‌وه که هۆگری ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ / وشیار یان ناوشیاری سیسته‌مێکی سیاسییه و به‌پێی ئه‌مه‌ش خۆڕاگر و به‌رگریکار و به‌رخۆده‌ره یان ملکه‌چ و لایه‌نگر و هۆگر له پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌رده‌که‌وێت، دوای چوار ده‌یه زیاتر له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌رکه‌وتوو و بوونی حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌مه‌یه، که خۆپیشاندان له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له تاران زۆر جیاواز بووه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستان، ناڕه‌زایه‌تی و ئه‌کتی سیاسیی له تاران و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری فارس‌زمان یان ئه‌وانه‌ی که زمان و شوناسی فارسییان قبووڵ کردووه و ملکه‌چی بوونه بۆ شێوه‌ی حوکمڕانی و ماهییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بووه بۆیه ئه‌وان له به‌رده‌م دووڕیانی “به‌ڵێ” یان “نه‌خێر بۆ کۆماری ئیسلامی” زۆرینه ده‌نگیان دا، به‌ڵام له کوردستان ماهییه‌تی ئه‌کتی سیاسی بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵخێزراوی ئه‌و جیاوازییه سێ فاقییه‌یه که له سه‌ره‌وه باسم کرد، بۆیه ده‌نگی “نه‌خێر”ی کوردستان له‌م کۆنتێکست و زه‌مینه مێژوویی و شوناسمه‌ندانه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه که به چڕی و قووڵی خۆی له ناو که‌وانه‌ی جیاوازیدا ده‌نوێنێته‌وه.
وه‌کوو “هیگڵ” ده‌ڵێت مێژوو خودی فه‌لسه‌فه‌یه، یان به ده‌ربڕینێکی دیکه مێژوو ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌یه که پێشینه‌یه‌کی تۆکمه و ئاڕاسته‌کراویان له پشته و مه‌به‌ست و مه‌ودای گۆڕانگاری و پێشڤه‌چوونه‌کان دیاری ده‌که‌ن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بخوێنرێته‌وه. خاڵی هه‌ره جیاوازی ڕابوون و ناڕه‌زایه‌تییه پێشووه‌کان له ناو جه‌ماوه‌ری فارس‌زمان زیاتر ده‌ربڕینی جیاوازیی بیروڕای سیاسیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ باڵی سیسته‌م، یان داواکاریی هه‌ندێ ماف که له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا هاتووه و ئێسته ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان پشتگوێی ده‌خه‌ن، یان داخوازییگه‌لێک بووه که له ناو بازنه‌ی ئابووری و مه‌عیشه‌ت و…ده‌بینرایه‌وه و ڕه‌نگه جگه له تاقمێکی په‌ڕیوه‌ی ده‌ره‌وه تا ئه‌م ساڵه‌نه‌ی دوایی هیچ ڕوانگه‌یه‌کی جیدی و ئیراده‌یه‌ک به‌ره‌و گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی له سیسته‌م و هێنانه‌کایه‌ی سیسته‌مێکی دیکه له ئارادا نه‌بووه واته کۆی ئه‌کتی سیاسیی فارسه‌کان یان سیاسی، یان گرووپی یان چینایه‌تی بووه، به‌ڵام له کوردستان هه‌موو ئه‌م ئه‌کتانه له ژێر یه‌ک شا-ئه‌کتدا خۆیان ده‌رده‌خست، ئه‌ویش ئه‌کتی خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی یان خواستی شوناسمه‌ندانه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو و ئه‌مه ئه‌و خاڵه جیاواز و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بووه که کورد و ئه‌ویدیی له خه‌باتی سیاسی‌دا له یه‌کتر جوێ کردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌موو گه‌لانی ئێران له یه‌ک شت‌دا هاوبه‌ش و هاوچاره‌نووس بوون، ئه‌ویش حکوومه‌تێک که به سه‌ریاندا زاڵه و ئه‌وان له هه‌مبه‌ریدا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
خاڵی به‌رمه‌به‌ست و شیاوی هه‌ڵوێسته بۆ ئه‌م باسه‌ی من لێره‌دایه له هه‌موو ئه‌م ئه‌کتانه له هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگه‌ی فارس و کورددا ئه‌مه‌یه؛ که ژنان ڕۆڵێکی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین په‌راوێزی ئه‌وا ده‌شیت بڵێین؛ ڕۆڵێکی نیمچه په‌راوێزییان هه‌بووه و له باشترین حاڵه‌تدا له ناو کایه و گوتار و ده‌نگی پیاواندا هاواریان کردووه و ئه‌کتیان نواندووه. ڕووداوه‌کانی ده ڕۆژ پێش ئێستا واته پاش کوژرانی “ژینا ئه‌مینی” له ژێر ناوی پاراستنی باڵاپۆشی و دواتر ده‌سپێکردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌قز و دواتر سنه و بانه و مه‌ریوان و شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی،” بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م کڵپه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه هه‌موو ئێران بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی که له هه‌موو شاره گه‌وره‌کانی وه‌کوو تاران، که‌ره‌ج، ته‌ورێز و شاره غه‌یری کورده‌کان دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ده‌وترایه‌وه و له ڕووی گوتارییه‌وه ئاڕاسته‌که زمانی کوردی و ناوه‌رۆکی ئه‌و گوزاره‌یه دیاریی ده‌کرد شتێکی ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌زانین که هه‌ر شوێن و شارێک له ئێران ده‌توانێت داواکاریی سیاسی و ئابووری و چینایه‌تیی خۆی له ژێر ئه‌م دروشم و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌دا بخاته ڕوو. خاڵێک که ده‌بێت وه‌کوو هۆکاری ڕاسته‌وخۆی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌یه‌ن ئاخێزگه‌ی جێنده‌ریی و ژنانه‌بوونی ئه‌م ڕابوونه‌یه، که له ڕواڵه‌ت و فۆرم و ڕوخساردا وا ده‌نوێنێت که سنووره‌کانی چینایه‌تی و خواسته ئیتنیکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌زاندووه و ته‌نها به فیگۆر و خواستێکی ژنانه‌وه دێته پێشێ، له ڕاستیدا ئه‌مه ڕووکار‌ی ڕه‌وته سه‌رتاسه‌رییه‌که‌یه و ده‌شێت به گرینگیشه‌وه چاوی لێ بکه‌ین، که کوشتنی “ژینا” بووه هۆی ئه‌م ڕابوونه و ژنان پێشه‌نگی خه‌بات و چاو له چاوکردنی هێزه‌کانی دژه شۆڕ‌شیان گرته ئه‌ستۆ و ئیتر ئه‌وان بوون له سه‌ر شه‌قامه‌کان که ده‌وه‌ستان و لێیان ده‌درا و ده‌گیران و به حه‌ماسه‌ته‌وه دروشمیان ده‌دا.
به‌ڵام له قووڵایی و بنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه گرینگه‌دا، ناوه‌رۆک و گۆڕمه‌نی دیکه خۆی مه‌ڵاس داوه و ورده‌ورده خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئامانجی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌ڵگری دروشم و ئاڵای “ژن، ژیان، ئازادی”یه کۆمه‌ڵێک خواستی به‌دینه‌هاتوو و ئاره‌زووی سه‌رکوتکراوه که ورده‌ورده ده‌رده‌که‌ون. هه‌ر به‌م تێڕوانینه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌مه وشیار بین که ئاخێزگه‌ی خودی ئه‌م فۆرم و فیگوره له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان که بنه‌ما و کۆڵه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی هێناوه‌ته له‌رزه مه‌رگی “ژینا”، کچێکی سه‌قزی له ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که هه‌موو ئێران کردی به ڕه‌مزی ڕابوون و ناڕه‌زایه‌تی دژی سته‌م و ناعه‌داله‌تی و نادادی، شتێک که ڕه‌نگه هیچ کام له نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری کورد سه‌رنجێکی ئه‌وتۆی نه‌ده‌نێ ئه‌مه‌یه که خه‌باتی ژنان له کوردستان هاوشانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی هاتووه و گه‌شه‌ی کردووه و به هه‌موو که‌م وکوڕی و که‌ند و کۆسپه‌کانییه‌وه خۆی له مێژوودا ده‌رخستووه و کورد ده‌بێ وشیار بێت بزووتنه‌وه‌ی جێنده‌ری پارچه‌یه‌که له په‌یکه‌ره‌ی ژانی نه‌ته‌وایه‌تی و شوناسی “ژینا و ژیناکان” له کێلی گۆڕه‌که‌یان هه‌ڵکه‌نراوه که له‌سه‌ری نووسراوه “ژینا گیان تۆ نامری ده‌بیت به ڕه‌مز،” ئه‌وه‌ی که به زمانێکی کوردی بێ هه‌ڵه و په‌ڵه ناوه‌رۆکێکی ئاوا له شارێکی کوردی خاوه‌ن خه‌بات نووسراوه ئاخێزگه‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌م ڕابوونه دیاری ده‌کات و ده‌بێت هه‌م ئێمه به وشیارییه‌وه خاوه‌ندارێتی له‌م ماف و حه‌قه بکه‌ین و هه‌م ئه‌ویدییه‌کانیش به ئینساف و ویژادانه‌وه ئه‌مه نه‌شارنه‌وه و له ژێر هه‌ژموونی میدیاییدا ژیناکان نه‌که‌ن به قوربانی حه‌دیس نه‌جه‌فی و …کان و شوناسێکی جیا و جیاواز نه‌ده‌ن به مه‌هسا و نه‌یفارسێنن، ژینا کوردێک بوو له شاری تاران به ناوی مه‌هسا!. ئه‌مه ئه‌و دژوازییه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده که له ڕه‌مز و ڕابوونه‌کانیشدا فیچقه ده‌کات و خۆی به ڕووماندا ده‌داته‌وه.