نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایگەیاند: “تەنها کوردو یۆنانییەکان بۆیان هەیە نیمچە دورگەی ئەنادۆڵ بە نیشتمانی خۆیان بزانن کە ئێستا ئەو ناوچەیە بە تورکیا ناودەبرێت”.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی یۆنان لەمیانی بەیانێکدا هات کە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا خوێندیەوە، کە تیایدا دووپاتی کردەوە: “نیمچە دورگەی ئانادۆڵ خاکی کوردو یۆنانییەکانە کە دە هەزار ساڵە پێکەوە لەم ناوچەیە دەژین. هەر لایەکی تر بانگەشەی خاوەندارێتی ئەم ناوچەیە بکات، خەون دەبینێت، چونکە مێژوو شاهیدە کە هەردوو گەلی کوردو یۆنان لەم ناوچەیە ژیاون و تا ئێستاش هەر ماون”.
دندیاس ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە ئێستاش یۆنانییەکان لە بەشی خۆرئاواو کوردەکانیش لە بەشی خۆرهەڵاتی نیمچە دوورگەکە ماون.