• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە

ستیڤان شەمزینی لەلایەن ستیڤان شەمزینی
شوبات 15, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
دۆزینەوەی نیشتمان لە تاراوگە
0
هاوبەشکردنەکان
92
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A
هەرچەندە هەوڵ دەدەم، ناتوانم وەکوو چۆن خۆم دەمەوێ، ئاوا، باسی وڵاتەکەم بکەم رەسوڵ هەمزاتۆڤ.
لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئەوەیان سەلماندووە مرۆڤ بە سروشتی خۆی کائینێکی کۆچەرە.
کوردبوون لە نێو دیاسپۆرای کوردستانیدا
فەیلەسووفی هاوچەرخی ئەڵمانی “پیتەر سلۆتەردایک” لە ئینتەرڤیۆیەکی گۆڤاری “فۆکەس”دا لە بارەی بوونی ئاینەکانەوە کە ئەو نکۆڵی لە بوونیان دەکات، رستەیەکی سەرەتانی دەدرکێنێت بەوەی دەڵێت “چەمکی ئاین هەڵەیە و زیانبەخشە، هەروەها بەشێک لەکولتووری ئیمپریالیستی رۆژئاوایشی تێدایە”.

سلۆتەرداریک نموونەی هیندییەکان دەخاتە بەرچاو، پێش ئەوەی لەلایەن ئاینناسە ئەوروپییەکانەوە بۆیان روون بکرێتەوە، دەرکیان بە هیندۆسیبوونی خۆیان نەکردووە، بەهەمان شێوە چینییەکان تاکو بە ئەمڕۆش دەگات هەستێکی وایان نییە.

بە هەمان فۆرم، ئەوەی بۆ من گرنگە، پێش مودێرنێتە و هاتنە ئارای دەوڵەت نەتەوە “ناسیۆنالیزم”  شوناسی نەتەوەیی نەناسرابوو، ئەوە ناسیۆنالیزم بوو خەڵکی پۆڵین کرد بەسەر نەتەوەی جیاجیادا، بەر لە ناسیۆنالیزم ئەو شوناسە لە جێگەیەکی نادیاردا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین هاشا لە دابەشبوونی مرۆڤ بکەین بەسەر ناسنامە جوداکاندا، هەر لە ناسنامەی نیشتمانی و رەگەزیی و ئاینییەوە بیگرە تا کۆی شوناسەکانی تر.

ئەگەر لە پێشوودا ناسنامەی نیشتمانی تا ئەندازەیەکی زۆر جێگیر بووبێت، لە دنیای گلۆبالدا ئەم جێگیرییە لەبەردەم هەڕەشەدایە، تۆ چۆن دەتوانیت ناسنامەی کەسێک دیاری بکەیت دوو رەگی هەبێت “واتە باوک و دایکی سەر بە دوو نیشتمانی جودابن”؟.

زۆرجاریش بیر لە منداڵەکانی خۆم دەکەمەوە، خاوەنی دوو نیشتمانن، وەک ئەوەی “ئەمین مەعلوف” لە کتێبی “ناسنامە بکوژەکان”دا دەیخاتە روو: “لە کەنارەکەی تری رووباری راین بیر لە حاڵی تورکێک دەکەمەوە، سی ساڵ بەر لە ئێستا لە نزیک فرانکفۆرت لە دایکبووە و هەمیشە لە ئەڵمانیا ژیاوە، لە باب و باپیرانیشی باشتر بە زمانەکەی قسە دەکات و دەنووسێت، کەچی لە چاوی ئەو کۆمەڵگەی پەنای داوە ئەڵمانی نییە، وەک چۆن لە دیدی کۆمەڵگەکای خۆیشیەوە تورکێکی راستەقینە نییە”؟!. ئەمە کێشەیەکە فیکری منیشی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

دۆزینەوەی نیشتمان لە مەنفا
ئەگەر لە ئەزموونی خۆمەوە دەست پێبکەم، هاوینی ساڵی 2000م وەک ئێستا لە یادە، لەناو ئەو کامیۆنەی پێی دەڕۆیشتین بە خاکی تورکیادا بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتی گریک، زۆر ئارەزووم دەکرد کاسێتێکی “مەزهەری خالیقی”م لەگەڵ خۆم هەڵگرتبا، تەنیا بە خاتری ئەو گۆرانییە ناودارەی “ئەگەڕێمەوە من بۆ وڵاتەکەم”.

چەند کۆپلەیەکم لەو گۆرانییە لەبەربوو هەتا چووینە سەر دەریا هەر لەبەر خۆمەوە دەمووتەوە، بۆ کۆمۆنیستێکی رادیکاڵ و کۆسمۆپۆلیستی وەک من، ئەمە یەکەمین لەحزەی هەستکردنم بوو بە پەیوەندیی قووڵم لەگەڵ شوێندا، لەوێ شوێنێکی تری نوێم دۆزییەوە، جێگەیەک ناوی نیشتمانە.

هەر لەوێدا رمەکەم دوورتر هەڵدا، لەو فاکتە دڵنیابوومەوە، ئەو مرۆڤە کوردەی هەمیشە لە نیشتمانەکەی را دەکات، لە هەمان ئەو ساتانەی هەنگاو بە هەنگاو لە وڵاتەکەی دوور دەکەوێتەوە، نایەوێت پەیوەندیی خۆی بە نیشتمانەکەیەوە ببچڕێنێت، لەوە زیاتریش داڵغەی گەڕانەوە، بۆ ئەو نیشتمانەی بە نەفرەتی کردووە زۆرتر لە هەر شتێکی تر مێشکی داگیر دەکات.

ئاخر مرۆڤی ئێمە چەندێک بیەوێت لە شوناسی خۆی، لە نیشتمانی خۆی هەڵبێت، دواجار ئەوە نیشتمانە دەستبەرداری ئەو نابێت، بەردەوام خەون و ترادیسیۆن و زمان وەک رایەڵێکی بەهێز دەمێننەوە لەنێوان کۆچبەر و نیشتماندا، گوریسێکی کولتووریی هەمیشە لە ئارادایە مرۆڤی پەناهەندە بە وڵاتەکەیەوە دەبەستێتەوە، تەنانەت کۆچبەر بەشێک لە کێشەکانی نیشتمان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە وڵاتی خانەخوێ.

وەک چۆن یەکەمین پرسیاریش لە تاراوگەکەیدا رووبەڕووی دەبێتە، پرسیاری شوناس و نیشتمانە،! ئەمە دەبێتە یەکەمین پێناسی مرۆڤی ئاوارە، ئەو پێی خۆش بێت یان نا، بۆ ساڵانێکی درێژتر تەنانەت دوای وەرگرتنی رەگەزنامەی وڵاتی خانەخوێ، شوناسە نیشتمانییەکە تاکە شتێکە ئەوی پێ دەناسرێتەوە.

هەروەک ئەوەی نووسەری ئەڵمانی “تۆماس مان” دەیووت “تاراوگە دەردە، ژیانی بۆگەنیوی ئەڵمانیاش مەرگەسات، بەڵام هیچم نەدۆڕاندووە، لە هەر کوێیەک بم ئەڵمانیا لەوێیە، دەنگ و رەنگ و فەرهەنگی ئەڵمانی لە ناخمدایە”.

ئەمە دروست قسەی دڵی زۆرینەی دیاسپۆرای کوردە کە وەک لە رۆمانی “جەمشید خانی مامم”دا وێناکراوە، هەمیشە “با”کان دەیبەن و دەیهێنن، هەر جارەی لەسەر زەمینێک و ناشوێنێک دەگیرسێتەوە، کەچی کەشتی کۆچەکەی لە هەر جێگەیەک لەنگەر بگرێت، بە ناسنامە کوردییەوە دادەبەزێت.

ئەگەر دیقەت لە لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان بدەین، بە روونی ئەو پەیوەندییە بە تینەی مرۆڤمان بە شوێنەوە بۆ ئاشکرا دەبێت، ئەمەش پەیوەندییەکی خۆڕسک و غەریزییە نەک دروستکراو، چون شوێن یان بە مانایەکی تر نیشتمان موڵکی هەمووانە، ئەمەش رێک پێچەوانەی ناسیۆنالیزمە کە ئایدۆلۆژیایەکی دەستکردە، مرۆڤ ئەگەر “ئەرنست رینان” بخوێنێتەوە تێدەگات ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایەکی چەند درەنگ داهێنراوی دەستی مرۆڤە.

وەک وتم و جەختیشی لەسەر دەکەمەوە گرێدرانی هەستی مرۆیی بە شوێنەوە غەریزییە، سەرنج بدەن خەڵکانی ئەسکیمۆ لەو نیشتمانە بەفرینە ناتوانن دەستبەرداری ئەو شوێنە سەهۆڵییە ببن، لەهەر کوێ بن خۆیان بەغەریب دەزانن، بە هەمان شێوە دانیشتوانی هێڵی ئیستوا ئەو نیشتمانە سووتێنەرەیان زۆر لە کوێستانەکانی ئالب لەلا دڵگیرترە!.

مرۆڤ کاتێک کتێبی “داغستانی من”ی هەمزاتۆڤ دەخوێنێتەوە ئەو هەستەی بۆ دروست دەبێت باسی بەهەشتێکی پانوپۆڕ دەکات نەک نیشتمانێک بەقەدپاڵی چیا و کەژە سەختەکانەوە.

هەر ئەم سیحرەیە وا لە مرۆڤی تاراوگەنشین دەکات، هەندەران بە تابووتی خەون و نوستالیژیاکانی لە قەڵەم بدات، یان بەو بەهەشتە وێرانە تێیبگات دوولەتی کردووە، هەمیشە چاوی لەسەر ئەو لەتەی خۆی بێت لە شوێنی یەکەم جێیهێشتووە.

وەک خۆم لام ئاساییە، مرۆڤ نیشتمان جێبهێڵێت، ئەو جێهێشتنە پرۆسەی خۆ تەواوکردنی کەسێتییە، ئەگەرچی شۆڕشی دووەمی تەکنۆلۆژیا دنیای یەک رەنگتر و بچووکتر کردۆتەوە، چیدیکەش ناکرێت غوربەت هەمان غوربەتەکەی نالی یان پیرەمێرد بێت، بەڵام مرۆڤ کە وەک کۆچبەر رووی کردە نیشتمانێک هیچ نوستالیژیایەکی ئەوی تێدا نییە، ون دەبێت، پرۆسەی خۆدۆزینەوەش دەبێتە کردەی زەحمەت، گەڕانەوەی “شێرزاد حەسەن” پەیوەندیی بەم نوستالیژیا و ونبوونەوە هەیە تاوەکو جارێکی تر خۆی لەو نیشتمانەدا بدۆزێتەوە زۆرترین رەخنەی لە کولتوورەکەی هەیە، بەڵام دواجار نیشتمانی غرور و یادگارەکانێتی.

هەرواش ژەنەراڵی پایز “حەمە عومەرعوسمان” هەرچەند ناوی تاکە دیوانەکەشی “لەغوربەتا” بێت، کەچی وەک ئەوەی قەڵەمی قەدەر نوسیبێتی رەفاهترین دەوڵەتی باکووری زەوی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشتمانەی خۆی تێدا هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.!

ئەوان گەڕانەوە تاکو خۆیان لە نیشتماندا دووبارە بدۆزنەوە، لەملاوە ژمارەیەکی کۆچبەری تر هەن، نیشتمان لە مەنفا دەدۆزنەوە، ئەم گروپە نوستالیژیا کەسییەکانیان بۆ رووداو و یادگارییەکانیان دەگۆڕن بۆ پڕۆژەیەکی فیکریی و مەعریفی، لە تاراوگە نیشتمانێک دەدۆزنەوە، هیچ کات نەیانتوانیوە ئەو جۆرە لە نیشتمان لەو کاتانەشی لەناو خودی نیشتماندا ژیاون کەشف بکەن.

ئەمەش لە ئەزموونی حاجی قادری کۆییەوە دەستپێدەکات تا بە رۆژی ئەمڕۆمان دەگات. ئەگەر زێدەگۆیی نەبێت دەتوانم بڵێم باشترین فۆرمی دۆزینەوەی نیشتمان ئەو فۆرمەیە کۆچبەر لە دەرەوەی جوگرافیای نیشتمان دەیدۆزێتەوە.

کۆچ بەرەو هەندەران 
ناشوێن و راسیزم

لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئەوەیان سەلماندووە مرۆڤ بە سروشتی خۆی کائینێکی کۆچەرە، لەوەتی مرۆڤ هەیە کۆچ لە ئارادایە ئەگەر لە جوگرافیایەکی بەرتەسکیشدا بووبێت.

خەسڵەتی مرۆڤ ئەوەیە هەمیشە لە هەموو جێگەیەک بەدوای ژیانێکی شایستەدا دەگەڕێت، کۆچ لە ئەشکەوتەکانەوە بەرەو دەشت و نشێوییەکان، لە گوندەوە بەرەو شارەکان، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، لە بازنە هەرە بچووکەکەیدا لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر، هەموو یەک واتا بەدەستەوە دەدەن: مرۆڤ شوێنی خۆی بە دوای ژیانێکی شکۆمەندانەدا جێهێشتووە.

ئەگەر مێژووی کورد بەسەر بکەینەوە، دەبینین پێکهاتەی میللیی کورد جۆرێک لە یەکێتی نێوان خێڵەکانە، ئەمانیش هەمیشە وەک جەنگاوەری پارتیزان و هۆزی رەوەند خۆیان نواندووە، وەک لە گەشتنامەکانەوە بەو مێژووە ئاشنا دەبین، هەر لە خاتیراتی گەزنەفۆن و مارکۆ پۆلۆوە بیگرە تاکو سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی و کلۆد ریچ، لەو فاکتە دڵنیا دەبینەوە کورد وەک کۆنفیدراسیۆنێکی تێکچڕژاوی نێوان هۆزەکان، هەمیشە لە دۆخێکی ناجێگیر و کۆچڕەویدا بووە، دواتریش ئەم کۆچە چوارچێوەی سیاسیی و ئابووری و نەتەوەیی وەرگرتووە.

رەنگە راگواستن بەشێکی دانەبڕاو بێت لە کۆچی کورد هەر لەناو نیشتمانەکەی خۆیدا، ئەویش هەر لە زەمانی عوسمانییەکانەوە تاوی ستاندووە بەوەی هۆزێکی وەک باجەڵان لە “ئامەد”ەوە بۆ خانەقین راگوێزراون، کە تاکو ئەم چرکەساتە شاڵاوی “تەرحیل” بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافی لە رۆژئاوای کوردستان و شاری کەرکوکی باشوور و بەشێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەردەوامە. ئەوەی ئێمە مەبەستمانە روویەکی تری کۆچە، ئەویش کۆچکردنە بەرەو دەرەوەی نیشتمان.

لەم رووەوە دەبێت ئاوڕ لە دوو جۆر کۆچ بدەینەوە، یەکەمیان ئارەزوومەندانە و ئەویتریان بەتۆپزیی، لەوانەیە لە کارەکتەری “مەولانا خالیدی نەقشبەندی”دا هەردوو جۆرە کۆچەکە چاو بکەین، بەوەی سەفەرە زانستییەکەی تاکو هیندستان کۆچێکی ئارەزوومەندانە بووە، هەرچی جێ پێلێژکردن و دەرپەڕاندنێتی لە شاری “سلێمانی”ەوە بەرەو شام فۆرمە تۆپزییەکەی کۆچە، بۆی هەیە مەولانا یەکەمین پەنابەری سلێمانی بێت لەسەر کەیسی بیرکردنەوە و ئازادیی بیروڕا، رێی هاتونەهاتی تاراوگەی هەڵبژاردبێت و لە مەنفاکەیدا سەری نابێتەوە.

وەک ئەمە لە ئەزموونی شێخ عوبەیدوڵای شەمزینیشدا بەرجەستە بووە، تاکە جیاوازیی نێوان ئەو دوو شێخە نەقشبەندییە تەنێ ئەوەیە یەکەمیان بە دەستی کورد و ئەویتریان بە دەستی بێگانە ناچار بە ژیان و مردن کراون لە مەهجەردا.

لە دنیای تازەدا چەمکەکانی تاراوگە و غوربەت، وەک خۆیان نەماونەتەوە، گلوبالیزم هەموومانی پەلکێش کردووە بۆ سەر یەک خوان، تا هەموو مەکدۆناڵس بخۆین، بە زمانی ئیدیاڵی ئینگلیزیی بدوێین، لەم دنیا نوێیەدا غوربەت و تاراوگە لە لێواری نەماندان رەنگە تەنیا راسیزم بە بیرمان بێنێتەوە هێشتا دنیا یەک رەنگ نییە، ئەمەش بۆ خۆی مایەی گریانە.

وەک وتم سەرمایەداریی تەنیا بەوە ناوەستێ جیهان بکاتە یەک بازاڕی هاوبەش، بەڵکو هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامە و کولتوور و زمانە جیاوازەکان دەکات، هەموویان لە یەک بۆتەی دڵخوازی خۆیدا کۆدەکاتەوە، بۆ منێک کە لایەنگریی جیاوازیی و هەمەڕەنگی کولتوور و ئایدێنیتییم، ئەوە مایەی قبوڵ نییە، خەریکە هەموو وەک “دیوگینس”ی سیمای دیاری فەلسەفەی سەگییەکان دەدوێین کە لە دوا دواییەکانی دەوڵەت شاری گریکی و سەرەتای هاتنە ئارای ئیمپراتۆرییەتە جیهانداگرەکاندا، وتی “من خەڵکی جیهانم”.

بەوەی چیتر مرۆڤ لە ئاستێکی لۆکاڵیدا بەند ناکرێت، بەڵکو دەبێتە کائینێکی گەردوونی، هەرچەند پێشتر رەخنە لە کۆمۆنیزم دەگیرا بەوەی سنوورەکان دەسڕێتەوە و فرەڕەنگی لەناو دەبات، ئێستا سەرمایەداریی خۆی ئەم کارە دەکات، ئاخر کۆمۆنیزم جیهان دەکاتە یەکەیەک بۆ تاقیکردنەوەی ئابووری سۆسیالیستی نەک دەست ببات بۆ سڕینەوەی شوناسە جیاوازەکان.

هەرچەند “رێبوار سیوەیلی” لە کتێبی “دیاردەگەرایی تاراوگە”دا کە بەرهەمی ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانە دەنووسێت “تاراوگە چیدی وەک سەردەمەکانی رابردوو بارودۆخی تاکە کەسێک نییە دوور لە نیشتمان و زێد و کولتووری خۆی دەژیا و بە بەهۆی چەمکی (شاعیری ئاوارە) و (سیاسیی دوورخراوە) و (دیپلۆماتی هەڵاتوو) دەناسرایەوە، لە ژیانی هاوچەرخدا تاراوگە دیاردەیەکە خاوەنی خەسڵەت و تایبەتمەندیی قوڵی خۆیەتی… دیاردەیەکە نەک هەر سنوورە جوگرافییەکانی ژیانی پەنابەر هەڵدەگێڕێتەوە، بەڵکو گۆڕانێکی بنەمایش لە کەسێتییەکەیدا دەکات”.

لەمە زیاتر “چەمکی غوربەت”یش هەمان دەلالەتی پێشووتری خۆی نییە، وەک ئەوەی “نالی” لە دێڕە شیعرێکدا دەڵێ “لەم شەرحی دەردی غوربەتە… لەم سۆزی هیجرەتە.. دڵ رەنگە ببێ بە ئاو و بە چاوا بکا عوبور”.

بەڵکو خودی تاراوگەش نەک هەمان ئەو تاراوگەیەی ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی پێشوو نییە، لە بنەوانەوە گۆڕانێکی سیحریی بەسەردا هاتووە، سەردەمی کۆچی ئێستا و ژیانکردن لە تاراوگە سەردەمێکی تازەیە کە رێورەسمی خۆی هەیە و نەزعەی راسیستانە هاووڵاتیانی خانەخوێ هەڕەشەیەکن بەسەر سەریەوە، هەر ئەوەی بەم دواییانە “ژیژەک” وتی “ئەوروپا لەبەردەم رەشەبادایە” بەوەی لێشاوێکی تری پەنابەر بەرەو ئەم کیشوەرە بەڕێوەن، هەموو زەنگەکانی مەترسی لێدراون، چوون هیچ کات هێندەی نهۆ میدیا و راسیزم بەم بەربڵاوییە وێنای کۆچبەریان ناشرین و دزێو نەکردووە، ئەمەش رەگێکی دەچێتەوە سەر ئەو نەزعەیەی بە ئۆرۆ سێنترالیزم دەناسرێتەوە.

چیتر راسیزم بە پەنهانی نەماوەتەوە، لەناو زەردەخەنە درۆینەکاندا دانەپۆشراوە، بەڵکو لەو فۆرمە شاراوەیە دەرچووە کار لەسەر هەراسانکردنی تاکی پەنابەر بکات بگرە لە ئێستادا لەسەر هەموو ئاستەکان وەڕسی و بێزاریی ئاشکرا دروست دەکات، تا ئەو ئەندازەیەی لەم دوو سێ ساڵەی رابردوودا هەوڵی لەناوبردنی فیزیکیشمان لە چەند شوێن و شارێکی وڵاتانی ئەوروپایی بینیی، بە تایبەت ئەو ژمارەگەلە دەستدرێژیی و کوشتوبڕەی لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیادا بەرامبەر بە بیانییەکان “ئاوسلەندەر” روویانداوە.

ئالێرەدا خەونەکانی کۆچبەر پووچ دەبنەوە

رێگەیەکی تری لەبەردەمدا نامێنێت جگە لە خۆگرێدانەوە بە نیشتمان، جگە لە پڕبوونی هەگبەی خەونەکان بە گەڕانەوە بۆ زێد، بۆ ماڵی یەکەم و دواهەمینی ژمارەیەکی بێشوومار لەوانەی هەست بە دڵنیایی ناکەن، ئاخر نیشتمان و ماڵ هەریەک واتایان هەیە لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا، وشەی ماڵ لە رەگە گریکییەکەی خۆیدا Komi جیاواز لە مانای دڵنیایی، بە واتای زادگە و نیشتمانیش بەکارهاتووە.

ئەم شەپۆلە نوێیەی راسیزم، رەنگە نەتوانێت ببێتە لەمپەر لەبەردەم لێشاوی کۆچبەردا، چوون لە ئەندێشەی کۆچبەردا، ئەم ڕەوە پەڕینەوەیە بۆ پارادیس، گەیشتنە بەو ناشوێنەی لە مێشکیدا سکێجی کردووە.

ناشوێن “یۆتۆپیا”ی رۆژئاوا وێنایەکی ساختەی داهێنراوی هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەیانەوێت بگەنە ژیانێکی شایستە. لەم کاتەدا هەمان تێزەکەی “ئیدوارد سەعید”م بیرکەوتەوە لە کتێبی “رۆژهەڵاتناسی”دا گەڵاڵە کردووە، کە ئەو پێیوایە خۆرهەڵاتناسی تێرمی بیرکردنەوە و روانینی لێڵی مرۆڤی رۆژئاواییە سەبارەت بە خۆرهەڵات، بەوەی سەرزەمینی سوڵتان و کەنیزەک و سێکس و ئیباحیەتە، لەکاتێکدا ئەمە وێنایەکی تەواو ئایرۆنییە و بارگاوییە بە رۆحی ئیمپریالیستی خۆرئاواییەکان.

ئەمە هەمان وێنای خۆرهەڵاتییەکانیشە بۆ خۆرئاوا، لە زیهنی هەر کۆچبەرێکدا ئەوروپا پوفێکی گەورە و سەرزەمینی رەفاهیەت و ئازادییە، هەر بۆیە قەدەری خۆیان دەدەنە دەست ریسکەکانی رێگە و هەموو خەونە گەنجەکانیان بە کۆڵیانەوە دەهێننە کیشوەری شێداری پیرەکان. دەگەڕێمەوە سەر ئەزموونی خۆم لە ساڵی 2000 هەر یەکێک لە ئێمە وڵاتێکمان دەستنیشانکردبوو بۆی بچین، بێئەوەی بچووکترین زانیارییمان هەبێت لەسەر ئەو وڵاتە، ئەم کۆچە نائاگایی مرۆڤی ئێمە دەردەخات بێ هیچ بەرچاو روونییەک زێد بەرەو ناشوێن مل دەنێت، لەگەڵ بەتاڵبوونەوەی یۆتۆپیاکە و بەرکەوتن بە گیروگرفتەکانی ژیان لە مەنفا و لەمسی راسیزم و بێ ویژدانی بازاڕی کار، هەست بە بوونی نیشتمان دەکات.

لەم نێوەندەدا لە دنیای بچوککراوەی دەستی گلوبالیزمدا هەست بە لەخۆبێگانە بوون تێیدا سەرهەڵدەدات و نوستالیژیاکانی وەک بورکان دەتەقنەوە. بەختیار عەلی، لە کتێبی “ناشوێن”دا دەنووسێت “غەریبی ئێمە هێندەی بیری نیشتمان دەکات، بیر لە نیشتمان ناکاتەوە”.

بەڵام وایدەبینم هەموو ئەوانەشی بیر لە نیشتمان دەکەنەوە، بە هەستی غوبن و غەریبیدا تێپەڕیوون، لە چرکەساتی یەکەمەوە بیری نیشتمانیان کردووە، دواتر ئەو وابەستەبوونە رۆحییە وەرچەرخاوە بۆ پڕۆژەی بیرکردنەوە لە نیشتمان. لەراستیدا ئەگەر مرۆڤی تاراوگەنشین تاسەر لەناو گێژاوی هەستکردن بە غەریبیدا بمێنێتەوە و دەسخەڕۆکراو سەیری خۆی بکات، ناتوانێت بە هیج کوێ بگات جگە لە نەخۆشخانەی دەروونی.

*ناشوێن “یۆتۆپیا”: لە رووی زاراوەسازییەوە ریشەی لەهەردوو وشەی لێکدراوی Ou واتە هیچ و Topia واتە شوێن هەڵهێنجراوە.

دەکرێت ناشوێن بەو سەرزەمینە خەیاڵکردە میسالییە پێناسە بکەین هەموو شتێک تێیدا پێرفێکتە.

سوێد – ستۆکهۆڵم  تەمووزی 2020
پۆستی پێشوو

زانایەکی کورد، لە خۆشناوەتییەوە بۆ کیپ تاون

پۆستی داهاتوو

زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا

ستیڤان شەمزینی

ستیڤان شەمزینی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

حوزه‌یران 25, 2025
10
حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

حوزه‌یران 10, 2025
58
كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

ئایار 29, 2025
40

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە