• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

شوناسی کوردی و سیاسه‌ت

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
شوبات 15, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
شوناسی کوردی و سیاسه‌ت
0
هاوبەشکردنەکان
86
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

چەمکی (Identity) لە هەر کەلتوور و مێژوویەکدا دەلالەت و مانای خۆی هەیەو بەپێی ئەوەش لە دیسکۆرس (discourse)و مژارە فیکری و ئەدەبییەکانی ئەو کەلتوور و مێژووە دیسان سیستەمێکی تر لە بەرهەمهێنانی مانایی بۆی پێناسە دەکرێت. بەم حاڵەش ئەم چەمکە تایبەت نییە بە دونیای فیکر و ئەندێشەی رۆژئاوا و تازەش نەهاتۆتە ئاراوە.

دەشێت بوونی ئەم زاراوەیە بگەڕێنینەوە بۆ سەردەمانی زۆر کۆنتر و تەنانەت پێش ئایینەکان و چاخی میت(myth)و ئووستوورەکان، بەشێوەیەکی گشتی و فەلسەفی لە هەر کوێ پرسیار هەبووە ئەم پرسە وجوودی و فەلسەفییەش ئامادە بووە، دەشێت رووبەری ئەو پرسیارانەی بەندن بەم چەمکەوە بەربڵاو و فراوان بن، هەر لە روانگەی بوونناسانەوە بگرە تاکوو روانینی سایکۆلۆژی و کۆمەڵناسانە و مێژووییش.

بە نیسبەت کۆمەڵگای کوردیەوە ئەم زاراوەیە لە فەزایەکی بەتەواوی شۆڕشگێڕانە و سیاسییەوە لە دایک بوو و تا ئەمڕۆش لە دەلالەت و چیگالی(چەمکێکی جیهانی بیرکارییە و بەواتای رێژەی قورساییەک کە لە کێشی هەر شتێک دا هەیە) سیاسی و بەرتەسکی خۆی دانەتەکاوە، کارەساتەکانی هەر مێژوو و کەلتوور و “زمان”ێک تەنها لەوێوە دەست پێ ناکەن کە زانست و مەعریفە و فیکر بوونی نییە، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەش کە یەک رەهەندی سامناک و وشک و شۆڕشگێڕانە لەسەر شتەکان ببێتە تاپۆ و سووژەئاسا هەموو شتەکان پێناسە بکات، ئەمەش لە کاتێک دایە تۆ بە واتایەکی سەربەخۆ و فیکری و مەعریفیش سیاسەتمەدارت نەبێت. ئەم دۆخە سیاسییە سامناکە وای کرد کە مرۆڤ و تاکی کۆمەڵگای ئێمە لە ئەزموونە دەرهەست و مەعریفەخوازانەکەی دووربکەوێتەوە یان هەوڵەکانی لە ژێر ئەو فەزا و سێبەرە رەشەوە نەبینرێن. نموونەش بۆ ئەم رستانە زۆرن.

هەر لە مەحوی و نالی و شێخ رەزا و حاجی قادر…تاکوو وەفایی و هێمن و هەژار و کامیلی زەنبیلی و…کە ئێمە دەق و ئەزموونی گێڕانەوەیی ئەم شاعیر و “زمانکار” و بوونەوەرانە دەخوێنینەوە ململانێیەکی قووڵ هەیە لە نێوان ئەزموونە مرۆیی و گشتگیرەکانیان و هەڵوێست و خواست و دەبێت(باید)ە سیاسییەکانیان. هەندێک لەم شاعیرانە توانیان لەو دۆخە بەرزەخییەی نێوان “بوون و نەبوون”دا چەشنێک لە ئیستاتیکا و رزگاری بە واتا ئۆنتۆلۆژییە کیرکیگاردییەکەی درووست بکەن. هێمن و نالی و تا رادەیەک مەحوی و… ئەمانە لەو فەزا رەش و سەپێندراوە ئایدۆلۆژیکەی مێژووی زمان و کۆمەڵگەیاندا روانگەیەکیان سازاند کە پڕ بوو لە جوانی و خەیاڵ و گۆشەنیگای نوێ و شیمانە و ئیمکان بۆ داهاتوو… هیوا… خەون… ختوورە و.

باوەڕم وایە کە ئەم دوو ئەزموونەی کوردستان کە لە پەرانتێزی سیاسیدا هاتنە ئاراوە واتە دوو ئەزموونی شاعیرانی رۆژهەڵات و باشوور جیاوازیگەلی تایبەت و بنەڕەتی خۆیانیان هەیە هەر چەندە هاوبەشییەکانیش چ وەکوو خەونی مرۆڤانە و چ وەکوو خەونی تاکێکی “زمانوەر” بە کوردی، نابێت و ناتوانرێت نکووڵی لێبکرێت.

ئەم فەزا گشتییە تا ئێستەش بە شێوەی تر بەردەوامە، بەڵام گۆڕانکاریگەلێک لە وێژمان و گێڕانەوەی نووسەران و شاعیران واتە بە گشتی زمانکارانی کورد هاتۆتە ئاراوە، ئەویش ئەگەر بمەوێت بە شێوەی گشتی باسی بکەم ئەوەیە کە تارادەیەک تێگەیشتن کە سیاسەت مەکۆی خەونە ئینسانییەکانی ئەوان نییە و سیاسەت رزگاری درووست ناکات(لانیکەم ئەو سیاسەتەی کە لە کۆمەڵگای کوردیدا پێڕەو کراوە چ وەکوو سیاسەتمەداری کورد و چ وەکوو سیاسەتی ئەو وڵاتانەی کە کوردوستان تێیاندا دابەش بووە) بۆیە بەرەیەک لە زمانکاران و نووسەرانی ئێمە تێگەیشتن وەهمی رزگاری کە سیاسەت بۆیان درووستی کردووە فۆرمیتری هەر هەمان وەهمە کە ئایین هێناویەتی، بۆئەمەش رەخنەی سیاسەت و ئایینیان لە رووی فیکری و مەعریفی و ئیستاتیکییەوە کردە رێگایەک بۆ دەرچوون لەم قەیرانە و بەدەسکەوتیش بووە و ئەم رەوتەش بەردەوامە.

من نامەوێت کاریگەری فیکر و هزری سیاسی لە چارەنووسی هیچ کۆمەڵگا یان جڤاتێکدا رەت بکەمەوە بەڵکوو دەڵێم ئایا هزر و ئەندێشەی سیاسی لای ئێمە لە کوێ دایە؟ لای ئێمە سیاسەت چ بووە تا ئێستە؟ ئێستا دەشێت چۆن بێت؟ وەکوو ئەرەستوو دەڵێ: “ئێمە بە شێوەی زاتی سیاسین”و ئەم وتەیەی ئەرەستوو بە باشترین شێوەی تەعبیرە لە دۆخی کورد. دیسان دەبێت ئەمەش باس بکەم کە من حەز ناکەم هەموو رێگاکان بچنەوە سەر سیاسەت، بەڵام کاتێک بە هۆی سیاسییەوە خەڵک و تاک و کۆی کۆمەڵگەی تۆ دەکوژرێن ناچار دەبین زۆرتر لە سەر سیاسەت و دەرکەوتە و ئەکتەکانی ورد بینەوە. ئەمەش کە بۆچی کۆمەڵگەی کوردی بەو شێوە سەیرە سیاسەت زەدە و خەسێنراوە پرسیارێکە کە وەڵامەکە لە ناو دڵی مێژوو و هەڵەمووتەکانی زەمان دایە کە هێشتاش باش رێگای دۆزینەوەیمان بۆ روون نەبۆتەوە. لێرەوەیە تۆ کاتێک لەم فەزا “ببیت”(bee) و دواتر “هەبیت”(become) بۆت دەردەکەوێ یەکێک لەو شتانەی کە دەشێت شەڕی لەگەڵ بکەی ئەو بنەوا ئایدۆلۆژیک و رەقانەیە کە ئایین و سیاسەت تێیدا درووست کردووی. بۆیە کاتێک تۆ وەکوو بوونەوەرێک یەکەم پرسیاری ژیانت بۆ درووست دەبێت یان یەکەم چێژ و سیحری ژیان و بوون دەتحەپەسێنێت. لەو ساتە دایە شوناسدۆزی و شوناسخوازی لە ناختدا چەکەرە دەکات…ئەمەش شتێک نییە ئاسمانی بێت و تایبەت بە تاقم و توێژێکی بچووک بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤێک کە ئاستێکی نزم لە کنجکۆڵیشی هەبێت روو دەدات، بەڵام گرینگ پاش ئەم رووداویە. گرینگ درێژەدان و صیرورییەت  (become)و هەبوونەکەیە و دواتر گەیشتن بە ئاستێکی زمان و ئەکتیکاڵ کە تەعبیری لێ بکەیت و بیگێڕیتەوە.

کاتێک لە سەرەتاوە ئەم خواستی شوناسدۆزی و شوناسخوازییە گرێ درایەوە چەند خەونێکی بچووکی سیاسی کۆمەڵگایەکی خێڵەکی ئەو کات هەر کەسێک لەم صیرورییەت و هەبوونەدا رزگاری نابێت. بۆیە مرۆڤی ئێمە یەکەم شتێک وەکوو بوونەوەر و ناسکارێک لەگەڵیدا رووبەڕوو دەبێتەوە پرسیار نییە بەڵکوو وەڵام و کۆمەڵێک ئایدیایە کە بەتاڵە لە هەر جۆرە گومان و تەژییە لە هەموو حەماسەت و بەرتەسک کردنەوەیەک.

لێرەدایە تێدەگەین قسەکردن لەسەر شوناسی مرۆڤی کۆمەڵگەی کوردی چەندە سەخت و ئەستەمە و چەندە دەبێ لەسەر رەهەندانی جۆراوجۆر کار بکەین و چەندەش دەبێت زانیاری کۆن و نوێمان لە بەر دەست بێت. شوناس لە ئێستەی بوونی مندا هەوڵ و ئارەزوو(desire)یەکە بۆ نێزیکبوونەوە و فامی مرۆڤێکی جیهانی…مرۆڤێک کە ئازادە لە ئایدۆلۆژیا بۆرۆکراتیکەکان. جا چ پەرلەمان و شارەوانی بێت یان خوێندنگە و زانکۆ بێت. ئازادییەک کە دەشێت رێز بۆ دەنگ و بەرهەمی ئەوانیش دابنێت.

شوناس بۆ من ئارەزوویەکە. توانستێکیشە بۆ نەک رزگاری بەڵکوو مانا بەخشین بە ژیانێک لە سەدەی بیست و یەکدا کە لە گێژەنی ملیۆنان مایکرۆ حەقیقەتدا دەسووڕێتەوە و وەیلانە دەنوێنێت.

شوناس بۆ من فامی ژیانە بۆ تێگەیشتن لە مەرگ لە رێگەی”زمان” و نازمانەوە. زمان لێرەدا بۆ من رووبەرێکی بەرین لە خۆ دەگرێت، هەر وەک چۆن نازمانیش وایە بۆم(لانیکەم زمان و نازمان لە پێوەندییەکی قووڵی چەند لایەنە دان و زمان فۆرمێکە بۆ فامی جیهان و نازمان و ئەو شتانەی کە لە دەرەوەی زمانن)زمانی کوردیش زمانی خەون و ختوورە و زام و رق و بوغز و حەزەکانی ئێمەیە و ناشێت لە قەوارەیەک بەدەر لەم زمانە زۆر بە قووڵی بژین. دیارە مەبەستم ئەوە نییە ئێمە ناتوانین بە زمانی تر بیر بکەینەوە و روانینمان بگٶڕین و گەشەی پێ بدەین بەڵکوو باسم لە سەر ئەو رۆڵەیە کە زمانی زگماک لە سەر شوناسدۆزی هەر لە لانکەوە تاکوو دواتر هەیەتی… بەتایبەتی ئەو سەردەمەی منداڵی و حەوت ساڵی سەرەتا کە ئێمە لە چڵەپۆپەی فێربوونی زمان داین…

تا ئێستەش بۆ من وشەی دایک دەلالەت و هەست و سۆزە واتاییەکەی جیایە لە وشەی motherیان وشەی مادر یان وشەی ام … ئەم تێڕوانینە گشتییەم بۆ پێوەندی لەگەڵ زمانی مەحوی و نالی تاکوو وەفایی و هێمن هەر وایە. واتە بۆ من زمان تەنها بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی یان توخمێکی نەتەوەیی یان کۆمەڵێک نیشانە وەکوو سووسوور دەڵێت نییە، بەڵکوو لە پاڵ ئەمانەشدا خانە و فۆرمێکە بۆ بوون و ئەزموونێکی دیاردە ناسانە(phenomenology) کە دەشێت لە ناو هەر زمانێک و بە پێی ئاستی گەشە و نەشەی مێژوویی و ئایینی و زانستی و فەلسەفی خۆی هەیبووبێت. لە دواجاردا ئەوە دەڵێم شوناس بۆ مرۆڤ شتێکی قەتعی و پێگەیشتوو نییە بەڵکوو ئارەزوویەکە بۆ فام و باڵاکردنی “خود”(self). ئەگەرچی هیچ ئاسمان  و زەمینێکیش نەیگرنە خۆی.

پۆستی پێشوو

شه‌به‌ك

پۆستی داهاتوو

شوناس و دەوڵەت!

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاب 19, 2025
11
دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

ئاب 18, 2025
27
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

ئاب 13, 2025
44

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە