“شیکارییه‌کی کورت و پێویست”
ئه‌م وتاره که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کتێبخانه‌ییه و له گۆڤاری موتاڵاتی مێژووی که‌لتووری؛ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مێژوویی ئێرانی‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه له‌بنه‌مادا به شیکاری و خستنه‌ڕووی کۆمه‌ڵێ نامه‌ی نهێنی نێوان ڕێکخراو و دامه‌زراوه حوکوومییه‌کان و، هه‌روه‌ها هاوده‌ستی و هاوده‌نگی ڕۆشنبیران له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕان له ڕه‌وتی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی که‌لتووری و زمانیی جوگرافیای ئێران؛ هه‌ر له سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌وه تاکوو کۆتایی حوکوومه‌تی په‌هله‌وی دووهه‌م، ئه‌و ڕوانگه فاشیستی و ئه‌ویدیکوژه ده‌خاته ڕوو که مه‌به‌ستی بووه بۆ جێگیرکردنی ده‌وڵه‌ت و ڕۆنانی نه‌ته‌وه به‌پێی پێوه‌ره‌کانی خۆی و له دواجاردا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌کی زۆره‌ملی، هه‌موو جیاوازی و نایه‌کبوونه‌کانی پانتای جوگرافیای ئێران بسڕێته‌وه و زمان و جلوبه‌رگ و دابونه‌ریت و خه‌یاڵدان و هه‌ست و نه‌ستی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌وانه کورد، تورک، عه‌ره‌ب و …ورده‌ورده بسڕێته‌وه، بۆ ئه‌م پرۆژه و پلانه ده‌وڵه‌تدار و حوکمڕان له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست یه‌کگرتوو و هاوده‌ست و کاسه بووگن و پێکه‌وه پرۆژه‌که‌یان به‌ڕێوه بردووه و وه‌ک له نووسینه‌که‌دا ده‌بینین که‌سێکی وه‌کوو ئه‌حمه‌دی که‌سره‌وه‌ی که به ڕه‌چه‌ڵه‌کیش تورکه، زمانی کوردی به “نیوه‌زمان”ی پارێزگاکان ناو ده‌بات له پاڵ چه‌ند زمان و زاراوه‌ی دیکه‌دا و به‌و حاڵه‌ش خوازیاری سڕینه‌وه و نه‌هێشتینی هه‌موو زمان و زاراوه‌کان جگه له فارسییه و، له‌م وتاره‌دا به وردی شیکاریی و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م ڕوانگه تاکڕه‌هه‌ند و ئه‌ویدیکوژانه کراوه. هه‌بوون و خستنه‌ڕووی ئه‌م وته و به‌ڵگانه پیشانده‌ری هه‌وڵێکی له‌مێژینه و ئاره‌زوویه‌کی سواخدراو و کوڵێندراوی ڕۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات له ئێرانه بۆ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی زمانی و که‌لتووری و ئه‌مه‌ش هه‌ر له کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌وه تاکوو ئێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیاسه‌ته که‌لتوورییه‌کانی به‌رده‌وام بووه و ئاره‌زووی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه بۆ دروستکردنی ئه‌م یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه(به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆیان) خاڵی کۆکه‌ره‌وه و هاوبه‌شی نێوان حوکوومه‌ت و ڕۆشنبیران(ته‌نانه‌ت به هه‌موو جیاوازیی و دژبه‌رییه‌کانیان پێکه‌وه)بووه و هه‌یه. به‌ڵام وه‌کوو ئه‌نجام هه‌م لێکۆڵینه‌وه‌که و هه‌میش واقیع و ڕاستییه مێژووه‌کانی پاش ڕووخان و نه‌مانی ده‌وڵه‌ته‌کانی قه‌جه‌ر و په‌هله‌ویی یه‌که‌م و دووهه‌م، ده‌ریخست ئه‌م سیاسه‌ته که‌لتووری و زمانییه‌یان نه‌ک ته‌نها شکستی هێنا به‌ڵکوو بووه هۆکار و ختووکه‌ده‌رێکش بۆ ڕاسان و ڕاپه‌ڕین و خۆوشیاریی زیاتری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جوگرافیای ئێران به‌تایبه‌تی کورد و ئه‌و شوناسه‌ی به‌پیت و پاراوتر کرد که ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی شوناسی کوردی هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێک ده‌گه‌ڕێت تاکوو بۆشاییه‌کانی پڕ کاته‌وه و ئیستاتیکا و زایه‌ڵه‌ی سه‌رده‌میانه و هاوچه‌رخی خۆی بگێڕێته‌وه و ده‌ری ببڕێت.
“پوخته”
ڕۆشنبیرانی سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌م، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییان به زه‌مینه و پێشه‌کییه‌ک بۆ یه‌کپارچه‌یی سیاسیی “ئێران” و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گێرمه‌وکێشه ئیتنیکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕاسان و ڕاپه‌ڕینه‌کان و به‌وته‌ی خۆیان ئاژاوه خۆجێیه‌کان ده‌زانی. به‌د‌یهاتنی ئه‌م مه‌به‌سته له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه به مانای له‌ناوبردنی هه‌موو جیاوازییه‌کان له‌وانه شێوازی ژیان، جلوبه‌رگ و زمان و…بوو. هه‌ربۆیه به‌هۆی زاڵێتی زمانی فارسی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی حوکوومه‌ته جۆراوجۆره‌کان و ڕۆڵێکی مێژوویی که ئه‌م ڕۆشنبیرانه بۆ زمان به ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه قائیل بوون، زمان وه‌کوو یه‌کێک له ته‌وه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سیاسه‌تی یه‌کسانکردنه‌وه و یه‌کسانسازی سه‌رنجی ڕۆشنبیران و ده‌سه‌ڵاتی ڕاکێشا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی ده‌دا تاکوو له ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه فێرکاری و په‌روه‌رده‌ییه‌کان(مۆسسات مه‌عاریفی)، دامه‌زراندن و ته‌عینکردنی مامۆستا ناخۆجێیه‌کان و قه‌ده‌کردنی به‌کارهێنانی زمان و زاراوه خۆجێیه‌کان، زه‌مینه و به‌ستێنی په‌ره‌پێدانی زمانێکی تاقانه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ربڕینی خۆی هه‌موار بکات. به‌ڵام به‌کارهێنانی شێوازه تۆپزانه و زۆره‌ملییه‌کان، ده‌ستێوه‌ردانی داموده‌زگاگه‌لی سه‌ربازی وه‌کوو ئه‌رته‌ش، قه‌ده‌غه‌بوونی به‌کارهێنانی زمانی کوردی و هه‌وڵدان بۆ کزولاوازکردنی ئه‌م زمانه، نه‌ک ته‌نها جێگه و پێگه‌ی زمانی فارسیی له ناو کورددا قورس و قاییم نه‌کرد به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ر کاریگه‌ریی زمانی فارسی له سه‌ر کوردیش کاریگه‌ریی و کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی بوو و بوو به‌هۆی ختووکه‌درانی زیاتری خواست و ئاره‌زووی کورد بۆ زمانه‌که‌ی خۆی و دواتریش زه‌مینه و به‌ستێنی بۆ زیاتربوونی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافه‌کان له‌بار کرد. لێکدانه‌وه‌ی ئامانج، ڕه‌وت و به‌دواداهاته‌کانی سیاسه‌ته زمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م له کوردستان به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌کان ته‌وه‌ر و خولێنکه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه.
کلیل وشه‌کان؛ ڕه‌زاشا، یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ی که‌لتووری، کوردستان، زمانی فارسی، قوتابخانه‌کان
“پێشه‌کی”
په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی زمانی فارسی، وه‌کوو یه‌کێک له پێویستییه بنه‌ڕه‌تی و بنه‌ماییه‌کان به ئامانجی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو و یه‌کخستوو سیاسه‌تێک بوو که له سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌مدا له لایه‌ن ڕۆشنبیران و پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه گیرایه به‌ر و به جیدییه‌تێکی بێوێنه‌وه له هه‌موو ئه‌و ساڵا‌نه پێڕه‌و‌کرا. بۆ جێبه‌جێکردن و پراکتیزه‌کردنی ئه‌م ئامانجه، سیاسه‌تگه‌ل و ڕێگه‌چاره‌گه‌لێک گیرایه به‌ر که به پشتگوێخستنی زۆرێک له ڕاستیی و واقیعه کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووری، ئابووری و…له ناوچه جۆراوجۆره‌کان له‌وانه‌ش کوردستان، ئاڕاسته‌که به‌ره‌و ئاقارێکی پڕ هه‌ڵچوون و داچووندا ڕۆیشت. له ئه‌نجامیشدا سه‌ره‌ڕای تێچوویه‌کی زۆر، نه‌ک ته‌نها ئاکامێکی له‌وه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ندێجاریش کاریگه‌ری و به‌دواداهاتی زۆر خراپی به‌دوای خۆیدا هێنا. بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه و ورده‌کارییه‌کانی پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌م وتاره به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه؛ گه‌شه‌پێدانی زمانی فارسی له کوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه به چ ئامانجگه‌لێک و له چ ڕێگه و شێوه‌گه‌لێکه‌وه ئه‌نجام درا؟ به‌دواداهاته‌کانی چ بوون؟ و هه‌روه‌ها هه‌وڵیش دراوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش بدرێته‌وه؛ هه‌وڵ و پلانه جێبه‌جێکراوه‌کان له کوردستان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی زمانی فارسی تا چ ڕاده‌یه‌ک له ژێر کاریگه‌ریی ڕۆشنبیرانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م بووه؟ چ جیاوازیی و هاوشیوه‌ییگه‌لێک له شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م، له‌گه‌ڵ زمانه غه‌یره‌فارسییه‌کانی جوگرافیای ئێران وه‌کوو کوردی و زمانه غه‌یره‌فارسییه‌کانی دیکه‌ی وه‌کوو تورکی و عه‌ره‌بی هه‌بووه؟ گریمانه‌ی سه‌ره‌کیی لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌مه‌یه که به‌کارهێنانی شێوازه تۆپزی و زۆره‌ملییه‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانی فارسی و هه‌وڵ بۆ به‌رته‌سککردنی زمانی کوردی نه‌ک ته‌نها یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی (به پێناسه‌یه‌ک که خۆیان هه‌یانبوو) دروست نه‌کرد به‌ڵکوو بوو به‌هۆی دابڕان و شکستی زیاتر و ناکامیی قووڵتر، چونکه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی دانیشتووی “ئێران” به تایبه‌تی کورد زیاتر ئه‌کتی به‌رخۆدان و ڕاسان و خۆڕاگرییان خسته ڕوو و به ئاسانی ملیان به‌م پرۆژانه نه‌دا و ده‌کرێ به ئاسانی به‌م ئه‌نجامگیرییه بگه‌ین که پرۆژه‌که تووشی شکست بوویه‌وه و ته‌نانه‌ت دواتر بوو به هۆی هه‌ڵخڕاندنی په‌رچه‌کردارێکیش که وشیاریی سیاسیی و زمانی و شوناسمه‌ندانه‌ی کوردی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ختووکه‌دا. واته ئه‌م پرۆژه سیاسی و دامه‌زراوه‌خوازه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی، به ته‌وه‌ردانانی فارس و زمانی فارسی نه‌ک ته‌نها له ڕووی سیاسی و وڵاتدارییه‌وه یه‌کگرتوویی و یه‌کانگیری بۆ به‌دیاری نه‌هێنان به‌ڵکوو وه‌کوو شمشێرێکی دوو ده‌م ده‌مه تیژه‌که‌ی به‌ر خۆیان که‌وت و ده‌کرێ بڵێین ئاڕاسته‌ی شمشێره‌که پێچه‌وانه بوویه‌وه و دابڕان و قه‌ڵشت له پێکانی مه‌به‌ستی دیاریکراو و خوازراو، بوو به ئه‌نجامه ڕاسته‌قینه‌که‌ی.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی کورده‌کان له ڕووی دابه‌شکاریی ئیداری و پارێزگاییه‌وه له پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ناوچه باشوورییه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا نیشته‌جێن، به‌ڵام له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به سه‌رنجدان به‌و پێویستییه‌ی که ده‌بوو پانتایی جوگرافیایی لێکۆڵینه‌وه‌که به‌رته‌سک و دیاریکراو بێت، وشه‌ی کوردستان بۆ ئه‌و شاره کوردییانه‌ی باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا که له سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌مدا به‌شێک بوون له گوند و دێهاته‌کانی شاری سابڵا‌غ(مه‌هاباد) و ئه‌و شارانه‌ی ئێستای پارێزگای کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له شاره‌کانی پارێزگای کرماشان وه‌کوو پاوه، جوانڕۆ و ڕوانسه‌ر که له دابه‌شکارییه ئیداری و جوگرافییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێک بوون له شاری سنه، به‌کار هێنراوه.
له‌باره‌ی پێشینه و کاری پێشتری له شێوه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌بێت بگوترێت ئه‌گه‌رچی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لێک به‌بایه‌خی زۆره‌وه په‌رژاونه‌ته سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ئامانج و به‌دواداهاته‌کانی سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئیتنیکی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م، به‌ڵام تاکوو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام نه‌دراوه که بپه‌رژێته سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته زمانییه‌کانی په‌هله‌ویی یه‌که‌م. کتێبگه‌لی “له سیاسه‌ته‌وه تا که‌لتوور” له نووسینی حیسامه‌دین ئاشنا، “ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی شووناسی نوێی ئێران و ده‌وڵه‌تی که‌لتوور له ئێران‌دا” له نوسینی محه‌مه‌دعه‌لی ئه‌کبه‌ری و “ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران” له نوسینی داریووشی قه‌نبه‌ری به شێویه‌کی زۆر کورت ئاماژه‌یان به ڕۆڵ و گرینگیی زمانی فارسی له پرۆژه‌ی شووناسسازیی سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌م داوه. نه‌فیسه واعیز له کتێبی “سیاسه‌تی عه‌شایه‌ریی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م” نه‌پرژاوه‌ته سه‌ر سیاسه‌تی زمانیی په‌هله‌ویی یه‌که‌م و په‌رچه‌کرداری کۆمه‌ڵگای عه‌شایری و ئه‌مه پشتگوێخستن و که‌موکوڕییه‌کی دیاره له کتێبه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها کتێبگه‌لی “کۆنترۆڵی ململانێ ئیتنیکیه‌کان له ئێران‌دا” له نووسینی ڕه‌زا ساڵحی ئه‌میری، “گۆڕانکارییه ئیتنیکییه‌کان له ئێران” له نوسینی موجته‌با مه‌قسودی و “ئیتنیک و ئیتنیکخوازیی له ئێران” له نووسینی حه‌مید ئه‌حمه‌دی، هه‌وڵیانداوه بپه‌رژێنه سه‌ر هۆکاره‌کان و به‌ستێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئیتنیکییه‌کان له ئێرانی هاوچه‌رخدا به‌ڵام که‌متر په‌رژاونه‌ته سه‌ر ڕۆلی سیاسه‌ته که‌لتورییه‌کان و به تایبه‌تی سیاسه‌ته زمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م که له سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه‌ئارای ڕووداوه‌کانی کوردستانی پاش ڕووخان و نوقمه‌ساربوونی ده‌وڵه‌تی ڕه‌زا شا، ده‌ورێکی گرنگیان هه‌بوو. به گشتی ده‌بێت بگوترێت که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئاماژه‌پێدراوه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشته‌کی سیاسه‌ته که‌لتوورییه‌کانی سه‌رده‌می ڕه‌زا شایان لێکداوه‌ته‌وه و تاکوو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت بپه‌رژێته سه‌ر سیاسه‌ته زمانییه‌کان، ئامانج و به‌دواداهاته‌کانی له کوردستان و ناوچه غه‌یری فارسه‌کانی دیکه ئه‌نجام نه‌دراوه. به سه‌رنجدان به‌م بۆشاییه که له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه له بواری مێژووی کوردستان و به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می به‌رمه‌به‌ستی ئێمه‌دا هه‌یه، هیوادارین ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بتوانێت به‌شێکی بچووک له‌م بۆشاییه پڕ کاته‌وه و ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه هاوشێوانه‌ی که له‌داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ یاسادانان و جێبه‌جێکارانی سیاسه‌ته که‌لتوورییه‌کانی په‌یوه‌ست به کوردستان و ناوچه غه‌یری فارسه‌کان. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا شێوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان کتێبخانه‌یی و ئه‌رشیڤانه‌یه که پشتی به‌ستووه به میتۆدی ته‌وسیفی-شیکارانه و به شێوه‌ی به‌ڵگه‌مه‌ندانه ده‌چێته پێشه‌وه. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی وتاره‌که‌ش به‌ڵگه به‌جێماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که له ناوه‌ندی به‌ڵگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تاران دایه که ڕۆڵێکی کارا و دیاری له ڕوونکردنه‌وه‌ی مێژووی ناوچه‌که و جووڵه و شیوازی ئاماده‌بوونی مێژوویی و سیاسیی و که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌یه.
1-نه‌ته‌وه‌خوازیی، زمانی فارسی و یه‌کده‌ستکردنی که‌لتووری له سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌مدا.
به‌ره‌ی یه‌که‌می ڕۆشنبیرانی ئێران له‌ڕێگه‌ی به‌راوردکردنی بارودۆخی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتن که هۆکاری هه‌موو به‌دبه‌ختی و دواکه‌وتووییه‌کانی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیکتاتۆرییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و نه‌بوونی یاسا، و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌م به‌ره‌یه داوکار و خوازیاری سیسته‌می مه‌شرووته بوون. به‌ڵام هاتنه‌ئارای شۆڕشی مه‌شرووته له ئێران نه‌ک داواکاریی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی ڕۆشنبیرانی به‌جێ نه‌هێنا به‌ڵکوو جیاوازی و ناکۆکیی نێوان مه‌شرووته‌خوازه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی و دواتر ڕوودانی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م و داگیرکرانی ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمان (موته‌فیق) بوو به‌هۆی پاشه‌گه‌ردانی و بشێوییه‌ک که پێشتر له ئێران‌دا شتی وا ڕووی نه‌دابوو.
ڕۆشنبیران به ئاگاداربوون له‌مه‌ی که زۆربه‌ی پاشاگه‌ردانی و بشێوییه‌کانی کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ر له ناوچه‌گه‌لی خاوه‌ن ئیتنیک وه‌کوو ئازه‌ربایجان، کوردستان و خووزستان(ئه‌حواز) ڕووی دابوو، بوونی جیاوازییه ئیتنیکی، زمانی و ئایینییه‌کانیان له جوگرافیای ئێران‌دا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هێزه‌کی و مه‌ترسییه‌ک ده‌زانی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه. هه‌ربۆیه خوازیاری ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆر بوون که سه‌ره‌تا بتوانێت به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له سوپایه‌کی به‌هێز ڕاپه‌ڕین و ڕاسانه‌کان سه‌رکوت کات و دواتر به په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیزم له بووژانه‌وه‌ی هاوده‌نگی و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌ییدا تێبکۆشێت. یه‌کده‌ست و یه‌کڕه‌نگکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ڕووی جلوبه‌رگ، په‌ره‌پێدانی زمانی فارسی وه‌کوو زمانی فه‌رمیی نه‌ته‌وه‌ی، دامه‌زراندنی قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان و دروستکردنی له‌مپه‌ر بۆ به‌کارهێنانی زمان و زاراوه خۆجێیه‌کان واته زمان و زاراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ته‌نها به‌شێک له میکانیزمی یه‌کسان و یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌مه بۆ که‌مکردنه‌وه و دواتر سرێنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان و نه‌هێشتنی ململانێ ئیتنیک و زمانییه‌کان به‌بۆچونی خۆیان.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
1-مطالعات تاريخ فرهنگي؛ پژوه شنامه ي انجمن ايراني تاريخ، سال هشتم، شماره ي سي ام، زمستان 1395 ، ص‌ص76 77
سياست هاي زباني پهلوي اول در كردستان و پيامدهاي آن(باتأكيد بر مدارس)
حسێن ڕه‌سووڵی، خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای مێژووی ئێرانی سه‌رده‌می ئیسلامی ڕه‌زا دیهقانی، یاریده‌ده‌ری لقی مێژووی زانکۆی ته‌ورێز
عه‌لیڕه‌زا که‌ریمی، یاریده‌ده‌ری لقی مێژووی زانکۆی ته‌ورێز
2- ئه‌م وتاره به‌شیکه له نامه‌ی دوکتۆرا له ژێر ناوی((سیاسه‌ته که‌لتوورییه‌کانی په‌هله‌ویی یه‌که‌م له کوردستان)).
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان: حه‌بیب ساڵحی