• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئازار 4, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    فیسۆلۆژیای مێشکی سەرۆک و فەرماندە سەربازییەکان لە جەنگەکاندا

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییە هەرێمییەکانی

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    شەڕێک لە دەرەوەی سنوورەکان بۆ فشار لەسەر بازاڕەکان

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 128

    چۆن پرسیار و خەڵاتەکان  لە سۆشیال میدیا دەبنە ئامرازی  فریوکاری؟

    ئازادی و فەلسەفە

    ناوی خوازراو

    فرەواتایی ڕەنگەکان مانا و بەکارهێنانە جیاوازەکانی “شین”

    یاسای پاراستنی کورد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 127

    جیهان و جەمسەرگیریی

    پەیمانگەی ئیسلامیی بۆ پرسە کوردستانییەکان

  • شــیکار
    زانستی و مێژووی ڕۆژژمێری گریگۆری و ڕۆژی زیادکراوی مانگی شوبات

    تیۆرییە سیاسییە نوێیەکانی جیهان؛ گۆڕانکاری لە پارادایم و سەرهەڵدانی جیهانێکی فرەجەمسەر

    درۆنی گەیاندن

    درۆنی گەیاندن

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دیموكراسییەت و نادیموكراسییەت، چرپەیەك لەگەڵ حكومەت

ڕێبوار سیوەیلى لەلایەن ڕێبوار سیوەیلى
شوبات 15, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
دیموكراسییەت و نادیموكراسییەت، چرپەیەك لەگەڵ حكومەت
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

بێجگە میراتگریی ئەورووپا بۆ دیموكراسییەتی ڕاستەوخۆی یۆنانی كۆن و خۆكردنە خاوەنی ئەو میراتە گرنگە، لە سەدەی ناوەڕاست بەدواوە، بە دروستی لە سەردەمی بووژانەوە بەدواوە، تا سەردەمی چاكسازیی ئایینی، چەند شۆڕشێكی گرنگ لە كۆمەڵگە ئەورووپاییەكان و ئەمریكاشدا ڕوویانداوە.

پێویستە دیموكراسیەت هەر تەنیا وەك سیاسەتێك سەیر نەكەین كە سیستەمیك دەبات بەڕێوە و جوانیدەكات، چونكە دەتوانێت بەناوی دیموكراسییەتەوە دیكتاتۆرانە و ملهووڕانە و بێ باكانەش خۆی بنوێنێت.

بێجگە میراتگریی ئەورووپا بۆ دیموكراسییەتی ڕاستەوخۆی یۆنانی كۆن و خۆكردنە خاوەنی ئەو میراتە گرنگە، لە سەدەی ناوەڕاست بەدواوە، بە دروستی لە سەردەمی بووژانەوە بەدواوە، تا سەردەمی چاكسازیی ئایینی، چەند شۆڕشێكی گرنگ لە كۆمەڵگە ئەورووپاییەكان و ئەمریكاشدا ڕوویانداوە، وەك (شۆرشی كشتوكاڵی و پیشەسازی، هەردوو قۆناغەكەی شۆڕشی زانستی و فەلسەفەی ڕۆشنگەری و شۆڕشە سیاسییەكانی وڵاتانی بەریتانیا و ئەمریكا و فەرەنسا)، كە هەموو ئەمانە لە هەمان كاتدا پرۆسەی مۆدێرنیتەیان پێشخست، شاریان دروستكرد، تاكایەتی سەریهەڵدا و بە كورتییەكەی بوونە پێشزەمینەی دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرن لەسەر بناغەی دیموكراسییەت وەك فۆرمێكی پەروەردەیی، وەك سیستەمێكی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و وەك شێوەژیانێكیش.

سەدەی بیستەم بە هەردوو جەنگی جیهانییەوە تا ڕادەیەك ئەم پرۆسەیەی وەستاند، سەرمایەدارییەت بووە سیستەمێكی جیهانگرەوە، بواری كار، تەكنەلۆژیزە و ماشێنیزە كرا و نامۆبوون، وەكئەوەی كارڵ ماركس پێشبینی كردبوو، بووە قەدەری مرۆڤی هاوچەرخ. سەدەی بیستەم لە ڕوانگەیەكی گەردوونییەوە مرۆڤی ڕووبەڕووی شپرزەیی كردەوە، زەلیلی كرد و وای لێكرد لە ئاست دێوی ماشێندا خۆی بەبێ دەسەڵات ببینێت و بە پێی ئەو یاسایانەی بۆی دادەنرێن و بە شێوازێكی “دیموكراسیانە” بەسەریدا دەسەپێنرێن، قەبووڵی كات، كە ئەوە ژیانە و دەبێت لە پێناویدا بمرێت.

بەڵام سەدەی بیستەم هەر بەوەوە نەوەستا شەڕ بكاتە بەشێك لە ژیانی مرۆڤ، بەڵكو تەكنەلۆژیای مۆدێرن و خێراكردنی ژیان، مرۆڤیشی خستە دۆخێكی گەوجاندنی ئەوتۆوە، كە پێیوابێت ئەوەی بەناوی پێشكەوتنەوە بۆی بەرهەمدێت، خۆشبەختیشی دەكات. یەكێك لەو فەیلەسووفانەی سەدەی نۆزدە پێشبینی ئەم گەوجاندنەی بەهۆی چاپەمەنییەكانەوە كردبوو، سۆرین كیاكەگۆر (كیركوگور)ی دانماركی بوو، كە لەو بڕوایەدا بوو چاپەمەنییەكان و بەتایبەتیش ڕۆژنامەكان دوژمنی سەرسەختی مرۆڤن بەوەی كە هەموو جیاوازییەك دەسڕنەوە و یەكسانكردنەوەی هەموو شتێك دەگەیەننە ئەو ئاستەی كە جۆرێكی دی لە ڕەشۆكییەت و ئاپۆراگەرایی باڵ بەسەر مرۆڤایەتیدا بكێشێت. ئەمەش وا دەكات مرۆڤ چێژێكی زۆر لەو زانیارییە چوونیەكانە وەربگرێت، كە ڕۆژنامەكان بۆی بەرهەمدەهێنن، هەروەك چۆن ئێستاش، بە قەولی (درایفۆس)، بەكاربەرانی تۆڕی ئنیتەرنێت لە ئەنجامی گەڕانێكی بێدەروەستانە بەناو تۆڕی زانیارییەكاندا، كە شوێنی ناردنیان دیار نییە، چێژێكی زۆر دەبینێت، بەڵام جگە لە نائومێدی هیچیدیكەی چنگ ناخات، كۆتایی پێدێت.

بۆیە ئێمە ئێستا لەسەردەمی ڕەشۆكیبوونەوە و عاممیگەراییەكی فەیسبووكیدا دەژین، كە خۆی ئامادەسازییە بۆ هاتنە سەركاری هەر دەستەڵاتێك بە پیادەكردنی كەمترین ئاستی دەسەڵاتی ساختەی دیموكراسیاوی، كە لە (هەڵبژاردن)دا بچووك دەكرێتەوە. ئەمڕۆ هەڵبژاردنەكان، كە میكانیزمیكی فێڵاوی و پڕ لە تەزویر دەیانبات بەڕێوە، بوونەتە كەعبەی پیرۆزی دیموكراسییەت. لە كاتێكدا دیموكراسییەت وەك ئاین و سیاسەت و هەر بڕوایەكی دی بۆتە ئایدیۆلۆژیایەكی خەڵەتێنەر. ئەوەش وەك بەرەنجامی ڕەشۆكیكردنەوەی كۆمەڵگا و دروستكردنی ڕێگر لەبەردەم سەرهەڵدانی تاكەكەسدا، كە لە هەمان كاتدا سەرهەڵدانی ڕەخنە و بیركردنەوە و عەقڵانییەتە.

بۆیە وەك بەبەر چاومانەوە دەیبینین هەموو شتێك بۆ ڕەشۆكیكردنەوەی كۆمەڵگا دەستەبەر دەكرێت، بەڵام بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە، فەلسەفە و هزرینی دەروەستانە و تاكایەتیی و عەقڵانییەت ئامانجگەرا، دەخرێنە پەراوێزەوە. ئەو بڕە لە دەستبەركردنی ئامرازیش بۆ تاكەكەسەكان، كە دەخریتە بازاڕەوە ئەوەندەی بۆ سەرگەرمیكردنیانە، ئەوەندە بۆ بەختەوەرییان نییە. تەنانەت سێكس و ئەڤینیش هەر ڕەشۆكیی كراونەتەوە و لەو جێگەیەوە كە شوناس دروستكەرن، كراونەتە بەرهەم و كەرەستەی بازاڕیی و دامركێنەرەوەی غەریزە، بگرە پیشەسازیی سێكس و هۆشبەرەكان، بەهەمان شێوەی پیشەسازی تیرۆر و تۆقاندن و نەوەبڕینەوە و جینۆساید، بەشێكی جیانەكراوەن لە سیستەمی سەرمایەدارییەتی لێبراڵی.

كەواتە شوێنێك بۆ دیموكراسییەتی ڕاستەقینە، كە دروستكەری مرۆڤ و تاكایەتیی و كولتووری بەرەنگاریی بوو، لە سەراپای جیهانی مۆدێرندا نەماوەتەوە، مەگەر لەناو ئەو خێڵە سەرەتاییانەدا كە هێشتا دێوی دیموكراسییەت دەستی پێیان نەگەیشتووە و هێشتاكەش ئەوانەی بنەماگەلێكی دیموكراسی پەیڕەو دەكەن بەبێ ئەوەی دیموكراسییەت بناسن.

بەمجۆرەش، دوایئەوەی ئەورووپا مژدەی گەورەی بە كۆمەڵگاكان بەخشی، لە سەدەی بیستەم بەدواوە، دوای ڕووخاندنی دوایین ئیمراتۆرییای نەرێتی، كە عوسمانییەكان بوون، بۆخۆیان لەڕێگەی كۆڵۆنیاڵیزمەوە بوونە ئیمبراتۆریای نوێ و هەمان شتیان لەدژی گەلانی داگیركراو، دابەشكراو و بەپەراوێزخراو ئەنجامدا، كە عوسمانییەكان ئەنجامیان دەدا. ئەمە یەكەمین پاشگەزبوونەوە بوو لە دیموكراسیەت و یەكەمین لێدانیش بوو لەو گەلانەی لە هەژاریدا نغرۆ ببوون و تا دوایین ساتەوەخت باج و خەراجیان لێدەستێرا، بەهاتنی سوڵتانە نوێیەكانی دیموكراسییەتی ڕووكەش، هەر لە هەژاریشدا مانەوە. ئەمەش لەسایەی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە بەناو مۆدێرنە لۆكاڵیانەی، كە بە عەقڵی خێڵەكی و مەزهەبییەوە دامەزرێنران و دەبران بەڕێوە و هەتا ئێستاش بەشێكی زۆریان ماون، ئەو ئەخلاقە سیاسییە نەگۆڕاوە و دەستێكی باڵای هەیە لە بنكەندكردنی سەرمایە ئابوورییە ژێرزەوی و سەرزەوییەكانی گەلان، كە خۆراكی مانەوەی نەوەكانی پاشەڕۆژیانە.

هەرچەندە ئەم دەوڵەتانەی لەم ناوچەیەدا دروستكران، ناوی مۆدێرنیان لەسەرە، بەڵام هیچ بنەمایەك، یان مێكانێزمێكی مۆدێرن بەڕێوەیان نابات. ئەوەش وا دەكات كە پرۆسەی دیموكراتیزەكردن، مافی مرۆڤ، عەقڵانییەت، متمانە، خۆشەویستی، تاكایەتی و ژینگەپارێزی هێندەی ئەوەی درووشمی بریقەدار بن، لە واقیعدا پەردەپۆشی تاوانە گەورەكان دەكەن، هەرگیز لەم كۆمەڵگەیانەدا ئەو بەهایە وەرنەگرن، كە توندوتیژی، دیكتاتۆرییەت، ناعەقڵانییەت، نەبوونی متمانە و زۆربوونی نیفاق، دووڕوویی و نێرسالاری و ڕەشۆكییەت و عامییگەرایی، هەیانە، كە هەر لەڕێگەی ئەم دەوڵەتە دروستكراوە بەناو مۆدێرنانەوە، درێژەیان پێدەدرێت و لە ژێر هاوپەیمانییەتێكی نهێنیی نێوان ئەورووپاییەكان و ئەماندا بەڕێوە دەبرێن. ئەمە بێجگە لەوەی هەر لەسایەی ئەم هاوپەیمانێتی و بەناو پەیمانەدا، هەمیشە نەرێتی كۆن و بەپیرۆزكراو، ئایینداری لە جیاتی دینداری، تۆڵەكردنەوە، مەزهەبگەرایی و تایفەگەرایی، ڕێگربوون لەبەردەم هەر بیركردنەوە و هەنگاوێكی عەقڵانیدا.

هەموو ئەمانەش بوونەتە بەشێكی لە پێكهاتەی بەكاربەرانەی تەكنەلۆژیا مۆدێرنەكان و لە تەرویجكردنی عامییگەراییدا، عاممە بۆخۆی لە پێش هەموو شتێكیترەوەیە. كەواتە شوین و ئەرز لەم ناوچەیە باشتر نییە بۆ مانەوەی ئەم وڵاتانە وەك بازاڕێك بۆ ساخكردنەوەی كەلوپەلە جەنگی و ئەلێكترۆنییەكان و هەروەها بۆ سوودوەرگرتن لە ڕەشۆكییەت و عامییگەرایی كە خۆی ببێتە ئامراز و داردەستی ئەم سیستەمە جیهانگرەوەیە، تا لە ڕێگەی بەڕەشۆكیكردنەوەی سەرپای كۆمەڵگەوە، هەر ڕەشۆكییەت و عامیگەرایی بەرهەم بهێنێتەوە. ئەمەش لە هەموو بوارەكان و كایەكاندا دەبینین: ئایین، وەرزش، تۆریزم و تەنانەت ژن و ژنخوازیش.

كەواتە فۆرمێكی دیكەی داگیركاریی هەمەكی لە ئارادا هەیە، كە پێشتر نەمان ناسیوە. داگیركارییەكی سەراپاگیر، كە بواری بۆ هیچ بەرگریی و ڕزگارییەك نەهێشتۆتەوە. بەڵام ئەوە سرووشتی فەلسەفەیە وەك بیركردنەوەیەكی ڕەخنەیی، نەك وەك میراتێك لەناو مەتنەكان و وانەكانی بەشەكانی فەلسەفە لە ئەورووپا و زانكۆكانی خۆشماندا، كە شێوەیەكیی كۆپیكراو لاساییكەرەوەی وەرگرتووە، كە هەمیشە پرسیار بكات و هووشیارییەكی نوێ بە ئامانجی ڕەخنەگرتن لە دۆخی هەنووكە، بهێنێتە ئاراوە. بوون و مانەوەی هزرینی فەلسەفیانە، بۆخۆی نیشانەی مانەوەی جۆرێكە لە ڕێگری و جۆرێكیشە لە پیشاندانی ڕێگەی ڕزگاری. بۆیە بەلای منەوە، ئەوە ئایدیۆلۆژیا و چەپگەرایی و مژدەكانیان نین، كە دەرگا لەسەر ڕێگەی ڕزگاریبەخشانە دەكەنەوە، بەڵكو ئەوە بیركردنەوەی فەلسەفیانەیە لە پێناوی ڕەخنەگرتن و پرسیاردا، كە ئەو ڕێگایە بە كراوەیی دەهێڵێتەوە و شوناسی هەنووكەیی بە تاكەكان دەبەخشێت تا بەختەوەریی خۆیان لە جۆرێك لە بیركردنەوەدا ببیننەوە، نەك لە هەلومەرجە دۆزەخییەكانی ژیاندا. بیركردنەوە فەلسەفیی لە خۆیدا دروستكەری متمانەیە بە ژیان و خەباتكردنە بۆ بەردەوامی و ڕێگرتن لە تێكەڵبوونەوە بە ڕەشۆكییەت و عامییگەرایی بێتام.

بۆیە چارەسەری كۆمەڵگەكانی وەك ئێمە و كۆمەڵگە بەقوربانیكراوەكانی وەك ئێمە، لە بانگەشەكردنیاندا بۆ دیموكراسییەت وەك سیستەمێك نییە، بەڵكو دەبیت ئێمە هووشیاریی سیاسیمان بگاتە ئەو ئاستەی كە بیر لە دیموكرتیزەكردنی هەموو بوارەكانی ژیان و هەموو هێزە كۆمەڵایەتییەكان بكەینەوە. پێویستە دیموكراسیەت هەر تەنیا وەك سیاسەتێك سەیر نەكەین كە سیستەمیك دەبات بەڕێوە و جوانیدەكات، چونكە دەتوانێت بەناوی دیموكراسییەتەوە دیكتاتۆرانە و ملهووڕانە و بێ باكانەش خۆی بنوێنێت. هەڵوێستی دیموكراسییەت لە ئاستی ڕیفراندۆمی كوردستان و كاتەلۆنیادا، جگە لە دڕەندەیی كە ستەمی دیكتاتۆرەكانی بیرخستنیەوە و دواییش لە ڕێگەی تۆڕەكانی بەڕەشۆكیكردنەوەی كۆمەڵایەتییەوە بیریبردینەوە، هیچیتر نەبوو. ئێمە لەو ڕووداوانەدا، چیدیكەمان لە دیموكراسییەت بینی؟ ئەوەی ئێمە پێویستیمان پێیەتی مرۆڤی دیموكراسییە، كە هەڵگری كولتوورێكی دیموكراسییانە و پەروەردەیەكی دیموكراتیك بێت. ئەمەش لە كاتێكدا ئێمە لە دۆخێكدا دەژین، كە كۆی هێزە بەناو دیموكراتیك و دژەدیموكراتیكەكانیش لە دژی مرۆڤ و كولتووری دیموكرتیانەن.

زۆر خۆشە لە وڵاتێكدا بژیت، كە هەست بە گۆڕان بكەیت و بكەویتە بەر ئەو یاسایانەی تەنانەت خۆشت دەبێت باجەكەیان بدەیت، بەڵام بەو مەرجەی گەرانتیی ئەوە هەبێت، كە گۆڕینی یاساكان و دانانی یاسای نوێ و چاكسازیی لە وڵاتدا، نەچێتەوە خزمەت مەرامە سەرمایەدارییەكان، كە ئامانجی سەرەكییان چەوساندنەوە و بە ئامڕازكردنی ڕەنجی مرۆییە لە پێناوی ئامانجەكەی خۆیاندا. لەم دۆخەدا، پێویستییمان بە ئۆپۆزیسیۆنێكی فیكریی قووڵ هەیە، كە هەمیشە بیرمان بخاتەوە، پرۆسەی دەسەڵات لەم ناوچەیەدا بەرەو كوێ دەچێت؟!. چەندە من دڵم بەوە خۆشە، كە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی چاكسازیی و دانانی یاسای نوێوە، خۆی لە دەوڵەتانی سەركوتكاریی ناوچەكە جیا بكاتەوە، ئەوەندەش پێویستیم بە گەرانتێك هەیە گومانی ئەوەم لەسەردا بڕەوێنێتەوە، كە ئەم نموونەیەش ناكەوێتە چەوساندنەوەی هاونیشتیمانیان لەپێناوی ئامانجە سەرمایەدارییەكاندا.

بۆیە دەبێت ئەم كابینەیەی حكومەت، ئەو دەستە شاراوانەی ناو سیستەمەكە كورتبكاتەوە، كە كۆی سیستەمەكە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەكار دەهێنن. گێڕانەوەی شكۆ بۆ كۆمەڵگەی خۆمان و زیندووكردنەوەی بەها نەمرەكانی مرۆڤایەتیش بەشێكی دیكەی ئەركەكانی ئەم كابینەیە دەبێت، چونكە تەنیا لە ڕێگەی دۆزینەوەی تایبەتمەندییە لۆكاڵییەكان و كردنیان بە بەشێكی لە شوناسی داگیركراومان، دەتوانین بەشداریی و هاوكاریی شوناسە گەردوونییەكە بكەین. پێویستە بڕواهێنان بە دیموكراسییەتی كوێركوێرانە و سەرسامبوون بە خۆرئاوای سیاسی، هەڵگێڕینەوە بۆ تێگەیشتن لە بنەماكانی مۆدێرنیتە و وێڕای هەر سەرسامییەكمان بە ئەوانیتر، كەمێكش بكەوینەوە خۆشویستنی خۆمان و زمان و كولتوورمان..

سەرچاوە: ئەم نووسینە لە واڵى نووسەر لە فەیسبوک وەرگیراوە.

پۆستی پێشوو

سیاسه‌ته‌ زمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م و به‌دواداهاته‌کانی: بەشی یەک

پۆستی داهاتوو

سیاسه‌ته‌ زمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م و به‌دواداهاته‌کانی: بەشی دوو

ڕێبوار سیوەیلى

ڕێبوار سیوەیلى

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئازار 2, 2026
33
چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

شوبات 21, 2026
29
ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

شوبات 21, 2026
34

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە