تۆڕی ماڵپه‌ڕه‌کان، ئامرازی به‌کارهێنراو بۆ ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، زیاتر تۆڕه‌کان یانی که‌ڵکوه‌رگرتنه له زمانه جۆراوجۆره‌کان له ماڵپه‌ڕێک و که‌مپه‌ین له ناو ماڵپه‌ڕه‌کان.
“نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه وێنه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی” گ
تۆڕی ماڵپه‌ڕه‌کان، ئامرازی به‌کارهێنراو بۆ ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، زیاتر تۆڕه‌کان یانی که‌ڵکوه‌رگرتنه له زمانه جۆراوجۆره‌کان له ماڵپه‌ڕێک و که‌مپه‌ین له ناو ماڵپه‌ڕه‌کان. شیکاریی و لێکدانه‌وه‌ی 103 ماڵپه‌ڕی کوردی هه‌ڵسه‌نگێندراو پیشان ده‌دات، که زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا له‌په‌یوه‌ندیدان. له پاڵ په‌یوه‌ندی کرده‌کی و پراکتیکیی نێوان ماڵپه‌ڕه کوردی-ئاڵمانییه‌کان، کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌یه که به‌کارهێنه‌ران به‌ره‌و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی هه‌موو دونیا ئاڕاسته ده‌کات. ئه‌مه له‌خۆگری ناوه‌رۆک و ده‌قگه‌لێک له‌باره‌ی مێژوو، کۆمه‌ڵگا، که‌لتوور و سیاسه‌تی کوردی ده‌بێت. ئه‌م “کۆمه‌ڵه تایبه‌ته” له په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا جۆرێک ئه‌رشیڤی ئۆنلاین دروست ده‌کات که له هه‌ر ساتوکاتێکدا ده‌ستمان پێیڕا ده‌گات. نموونه‌یه‌کی زۆر باش له‌م لینک و په‌یوه‌ندییانه ماڵپه‌ڕی www.akakurdistan.com ه، شوێنێک که پێشکه‌شکه‌ر ده‌ڵێت؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کورد ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نییه و هه‌ربۆیه ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌یی خۆیشی نییه (ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌ل و دۆخێکی ناکۆتا و فه‌زایه‌کی بێنسوور بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵێک یاده‌وه‌ریی گشتی له ناو جه‌ماوه‌ر دابین ده‌کات. www.akakurdistan.com، 12.2، 2008).
شیکارییه‌کانی ئێمه پیشانی ده‌دات که ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان په‌یوه‌ندی و لینکێکی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر به‌هێزیان هه‌یه. هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندی و لینک له نێوان ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان له هه‌موو وڵاته ئه‌ورووپییه‌کان و هه‌روه‌ها له باکووری ئه‌مریکا و قه‌فقاز و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش هه‌یه، ئه‌م دۆخه ناوه‌رۆک و کاکڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نته‌رنێتی کوردی جیاواز ده‌کاته‌وه. ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌درێسی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان به پاشگری net، com و orgه‌وه دێن و ژماره‌یه‌کی که‌میان پاشگری deیان هه‌یه. به‌پێی توێژینه‌وه‌که‌ی ئێمه له‌باره‌ی پێشکه‌شکه‌ران، ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان‌دا وه‌کوو هۆکارێک بۆ ئاسانکاریی به ئاڕاسته‌ی یه‌کگرتن و یه‌کێتی کورده په‌نابه‌ره‌کاندا ده‌رکه‌وتووه. وته‌ی پێشکه‌شکه‌رانی خواره‌وه بۆ زۆربه‌ی زۆری ماڵپه‌ڕه پێوانه‌کراو و هه‌ڵسه‌نگێندراوه کوردییه‌کان بابه‌تێکی ئاساییه (هه‌ر که‌س ئاگاداره له زانیارییه‌کانی تر و ئه‌و زانیارییانه‌ی که پێش ئێستا له نێو خۆیاندا ئاڵووێر کراوه و ئه‌وه‌ش وا دواتر له هه‌ر کاتوساتێکدا خۆی به خه‌ڵکی ڕایده‌گه‌یه‌نێت)، (ئێمه ڕوانگه‌گه‌لێکی سیاسیی جیاوازمان هه‌یه و ئاڕاسته‌گه‌لی سیاسیی جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام زیاتر ئه‌زموونه‌کانمان پێکه‌وه ده‌گۆڕینه‌وه و ئاڵووێریان پێ ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ریش پێویست بێت له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ین و یه‌کێتی سیاسیمان ده‌بێت و هه‌ندێجاریش پێکه‌وه که‌مپه‌ینێک ده‌ست پێ ده‌که‌ین).
زمان؛ ئامرازێکی دیکه که نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌نوێنێته‌وه، که‌ڵکوه‌رگرتن و به‌کارهێنانی زمانه جیاوازه‌کان له ناو ماڵپه‌ڕێکدایه. دیارده‌یه‌کی ڕوون و به‌رچاو له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان که له زۆرێک له ماڵپه‌ڕه‌کان(38/2%) له به‌رده‌ستن، زمانه جیاوازه‌کانه. هه‌ربۆیه ئه‌وان نه‌ک ته‌نها به زمانی کوردی و ئاڵمانی به‌ڵکوو به زمانه‌کانی ئینگلیزی، فه‌را‌نسه‌وی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی، سوێدی، عه‌ره‌بی یان فارسی و…چالاکن. پرسی کورد و کوردستان هه‌میشه کۆڵه‌که و مژاری سه‌ره‌کیی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ن. جێگه‌ی سه‌رنجه که بزانن مه‌ڵپه‌ڕه‌کان له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه جیاوازیی بابه‌تی و وردیان هه‌یه. هه‌روه‌ها جێگه‌ی سه‌رنجه که بزانین بۆ نموونه نوسخه‌ی ئاڵمانی له‌خۆگری بابه‌تگه‌لێکه به‌فۆکۆس و سه‌رنج له‌سه‌ر کورد و کوردستان له ئاڵمان و ئه‌ورووپایه. نوسخه کوردی، تورکی، عه‌ره‌بی و فارسییه‌کان به شێوه‌ی گشتی ده‌په‌رژێنه سه‌ر بابه‌ته گشتییه په‌راوێز و په‌رتخراوه‌کان له کوردستان. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه ئیش ده‌که‌ن که نوسخه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که زمانی دایکیی وڵاتی نیشته‌جێی خۆیان به‌کار دێنن زیاتر په‌رژاوه‌ته سه‌ر باس‌وخواس و مژارگه‌لێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.(له ڕوانگه‌یه‌کی کوردییه‌وه)له درێژه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه بابه‌تگه‌لێکی زۆر به زمانه‌کانی ناوچه‌که به‌رده‌ستن(کوردی، فارسی، عه‌ره‌بی) که ده‌په‌رژێته سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌که(له ڕوانگه‌یه‌کی کوردانه‌وه). نموونه‌گه‌لێک له‌م ماڵپه‌ڕه چه‌ند زمانانه بریتین له؛ www.yxk-online.com، www.pen-kurd.org، www.rizgari.com یان www.efrin.net.
که‌مپینه‌کان، یه‌کێک له ئامراز و ڕیگه زۆر باوه‌کان بۆ کاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ڕیگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه، ڕێکخستنی ئۆنلاینی که‌مپینه‌کانه. خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه پیشانده‌دات ئاماده‌ییه‌کی باش و ناوازه‌ی که‌مپینه ئۆنلاینه‌کان، داواکارییه‌کان، بانگهێشت بۆ دادگایی‌کردن، کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ و…له ماڵپه‌ڕه هه‌لسه‌نگێندراوه کوردییه‌کاندا هه‌ن. ته‌نها له هاوینی ساڵی 2008دا ژماره‌یه‌ک که‌مپین له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان له ئاڵمان‌دا به‌ڕێوه‌برا. بۆ نموونه که‌مپه‌ینی ئۆنلاینی ڕزگارکردنی(حه‌سه‌ن کێف) و (کۆتاییهێنان به ڕاوه‌ستاندنی په‌خشی ڕۆژ تیڤی) نموونه‌گه‌لێکی باشن. ئه‌وانه له ژماره‌یه‌کی زۆر له ماڵپه‌ڕه کوردییه هه‌ڵسه‌نگێندراوه‌کاندا، به‌ڕێوه‌بران و پیاده‌کران و ژماره‌یه‌کیش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌کوو studiyz.net و Myspace. له یه‌که‌مین که‌مپه‌یندا داوا له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئاڵمان و سویس کرابوو که پشتگیریی ماڵیی دروستکردنی به‌نداو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕاوه‌ستێنن. له چوارچێوه‌یه‌کی گه‌ڵاڵه‌بۆداڕێژراوی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاسه‌واری که‌ونینه‌یی حه‌سه‌ن کێف ده‌چووه ژێر ئاوه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له 100 گوندی کوردی ده‌بوو شوێن و جێگه‌ی خۆیان به‌جێ بهێڵن و چۆڵی که‌ن. دووهه‌مین که‌مپه‌ینی ئۆنلاین دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ڕاوه‌ستاندنی په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌ره‌وه واته ROJ TV له ئاڵمان بوو. ڕاوه‌ستاندنه‌که له بڕیارێکه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
په‌سه‌ندکردن؛ هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا، هاوکات له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌ی 103 ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ست به خوێنده‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌که و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشکه‌شکه‌رانی 10 ماڵپه‌ڕی هه‌ڵبژێردراوی کوردی، 136 به‌کارهێنه‌ر له چوارچێوه‌ی پرسیارنامه‌یه‌کی ئۆنلایندا له‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌نته‌رنێتییه‌وه شیکارییان له‌سه‌ر کرا.
پرسیارگه‌لێکی جیاواز و جۆراوجۆر له‌باره‌ی هۆگری و لایه‌نگریی سیاسی و چالاکییه‌کانی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت خرانه ڕوو. وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ریخست که نه‌ته‌وه‌سازییه‌ک که له‌ڕێگه‌ی پێشکه‌شکه‌رانه‌وه خێرایی پێ به‌خشراوه بۆ خودی به‌کارهێنه‌رانیش پێویست بووه، ئه‌م پرۆسێسه له لایه‌ن خۆیانه‌وه په‌سه‌ند کراوه و خێرایی پێ به‌خشراوه. ئه‌م دۆخ و حاڵه‌ته له لایه‌نگری و هۆگری به‌کارهێنه‌ران و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا پیشاندراوه. ئه‌وان(پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تگوزاریی ماڵپه‌ڕه هه‌ڵسه‌نگێندراوه‌کان) له‌سه‌ر بابه‌ت و مژاره‌کانی ناوچه‌ی خۆیان و ئه‌و ڕووداو و باسوخواسانه‌ی که په‌یوه‌ست بوون به کوردستانه‌وه فۆکۆسیان کردبوو. له شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی به‌شیکی زۆری به‌کارهێنه‌ران(91.1%) به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رنجیان به‌ره‌و لای سیاسه‌تی نیشتیمانی خۆیان(باکوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا) خستبووه ڕوو( خشته‌ی ژماره 3).
خشته‌ی ژماره 3: باوترین و سه‌رترین هۆگری و لایه‌نگری سیاسیی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان
ڕێژه‌ی له‌سه‌دی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نه‌ته‌رنێت له ئاڵمان (N=135)
وڵات یان نیشتیمان 1/91
وڵاتی شوێنی نیشته‌جێبوون 9/8
سه‌رچاوه: زانیاری و ده‌یتاکانی نوسه‌ر
ڕوون کرایه‌وه، که به‌کارهێنه‌رانی 10 ماڵپه‌ڕ له ڕووی سیاسییه‌وه زۆر چالاکن. بۆ نموونه6.83 له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندیان له‌سه‌ر کرا وتوویانه که ئه‌وان پێشتر له‌باره‌ی سیاسه‌ت باس‌وخواس و قسه و گفتوگۆیان کردووه. زیاتر له 70 له سه‌دیان نامه‌یان بۆ سه‌رنوسه‌ر نووسیوه یان به‌شی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی نووسینگه‌ی مێوانیان به بابه‌تی سیاسیی پڕ کردۆته‌وه. 9.72 له‌سه‌دی به‌کارهێنه‌ران له که‌مپه‌ینی ئۆنلاینی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ، کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ماڵی و داواکارییه دادوه‌رییه ئه‌له‌کترۆنییه‌کان به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی وا خرانه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکاری 56 له سه‌دیان له خۆپیشاندانێکی ئۆنلاین یان ڕه‌وتێکی ده‌نگداندا به‌شدارییان کردووه. 8/33 له‌سه‌دیان وتیان که ئه‌وان پێشتر ئیمه‌یلیان ناردووه بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌کان(خشته‌ی ژماره 4).
خشته‌ی ژماره 4: چالاکییه سیاسییه‌کانی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان
ڕیژه‌ی له‌سه‌دی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان (N=133)
باسی سیاسی له ژوورێکی گفتوگۆ یان مێزگرد 6/83
نوسینی نامه بۆ سه‌رنوسه‌ر یان به‌شی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی کتێبی مێوان 7/70
به‌شداریی له کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ یان یارمه‌تی ماڵی 9/72
به‌شداریکردن له ده‌نگدانێکی ئۆنلاین 56
ناردنی ئی مه‌یل بۆ سیاسه‌تمه‌دارێک 8/33
سه‌رچاوه؛ زانیاری و داتاکانی نووسه‌ر.
ڕوون و ئاشکرایه که چالاکییه‌کانی په‌یوه‌ست به ماڵپه‌ڕ، ڕۆڵێکی گرینگ له پرۆسێسه سیاسییه‌کاندا ده‌گێڕن. بۆ نموونه هه‌موو که‌س له‌وه تێده‌گات که زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی ئه‌نته‌رنێت که هه‌ڵسه‌نگێندرابوون پێشتر هه‌وڵیانداوه که‌سانی دیکه له بابه‌ت و مژاره سیاسییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه(9.79%).سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وان قه‌ناعه‌تپێکردنی ئه‌وانی دیکه له ڕێگه‌ی تێڕوانینی زه‌ینیی خۆیان باسکرد(6.58%). زۆرێک له‌وان(60%) به‌شداربووانی ئۆنلاینیان ته‌ڤڵی ڕووداوه سیاسییه‌کان کردووه یان بۆ کرده و پراکتیکی سیاسی له ئه‌نته‌رنێت له لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕێک خراون ( بڕواننه خشته‌ی ژماره‌ی 5).
خشته‌ی ژماره 5: کاریگه‌ریی چالاکیی سیاسیی ئه‌نته‌رنێتی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان
ڕێژه‌ی له‌سه‌دی کوردانی به‌کارهێنه‌ری ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان (N=136)
وشیارکردنه‌وه‌ی که‌سانی دیکه له‌باره‌ی ڕووداوه سیاسییه‌کان 9/79
قه‌ناعه‌تپێکردنی که‌سێک له ڕێگه‌ی تێڕوانین و تێگه‌یشتنی خود 6/58
ته‌ڤڵی به‌شداربووان بۆ ڕووداوه سیاسییه ئۆفلاینه‌کان یان هه‌بوونی ڕێکخستن بۆ کرده‌وه‌ی سیاسیی ئۆنلاین 60
سه‌رچاوه؛ داتا و زانیارییه‌کانی نووسه‌ر.
“ئه‌نجام”
به‌پێی ئه‌وه‌ی پێشتر له پێشه‌کیدا باسکرا، له بیردۆزه‌ی بێنێدیکت ئه‌ندێرسۆندا نه‌ته‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خه‌یاڵکرد(نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکرد)ه. پێکه‌وه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک، هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری وێناکردن له‌باره‌ی پێکه‌وه‌بوون و ناساندن به‌هۆی نه‌ته‌وه‌وه له‌ڕیگه‌ی ئه‌فسانه، مێژوو، ڕه‌مز و وێنه‌کان نوێ بووه‌ته‌وه. به‌پێی بیردۆزه‌ی ئه‌ندێرسۆن، بڵاوکردنه‌وه زیاتر له ڕێگه‌ی میدیای چاپییه‌وه ڕوو ده‌دات. ئه‌م وتاره‌ی به‌رده‌ستتان به‌م ئه‌نجامه ده‌گات که له ژماره‌یه‌کی زۆر له حاڵه‌ته‌کاندا، ئه‌نته‌رنێت ڕۆڵ و ده‌وری میدیای چاپکراوی تا ئه‌م ساتوکاته‌ی، وه‌کوو توانستێک به گریمانه داناوه. به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی خۆجێیی و خێرایی په‌یوه‌ندییه‌کان، پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازیی ئاسانتر بووه‌ته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تییانه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌نته‌رنێت له لایه‌ن دیاسپۆرای کورد له ئاڵمان پشتگیریی له‌م گریمانه‌یه ده‌کات. ئه‌نته‌رنێت له ئاڵمان بۆ دیاسپۆرای کورد ڕۆڵێکی گرینگ ده‌گێڕێت. له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ پاراستنی نیشتیمانی مێژوویی کوردستان له یاده‌وه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد، خه‌ریکی دروستکردنی شووناسێکی نه‌ته‌وه‌یین.
کورده‌کانی ئاڵمان ئامرازێکی تایبه‌ت و جوداوازن له دروستکردنی نیشتیمان و پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کانگیریی کۆمه‌ڵگه‌ی دیاسپۆرادا. ئه‌م دیاسپۆرا-شووناسه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئۆنلاینه‌کان له لایه‌ن په‌نابه‌رانی دیکه‌ی کورده‌وه له هه‌موو دونیا پشتگیری و پاڵپشتی لێ کراوه و بووژاوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه له‌م لێکۆڵینه‌وه بابه‌تیانه‌یه‌دا، ئه‌نته‌رنێت ده‌توانێت وه‌کوو ئاشی به‌دیهێنانی نه‌ته‌وه‌سازیی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاسپۆرای بێده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ئاڵمان بگه‌ڕێت و پێناسه بکرێت. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێمه پیشانیده‌دات که کوردستانێکی خه‌یاڵکرد به بێ سنووری نه‌ته‌وه‌یی مه‌جازیی پێشتر هه‌یه. ئه‌م سنوورانه له جیهانی واقیعیدا هه‌رگیز نه‌بووه. زۆربه‌ی زۆری پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تگوزاریی ماڵپه‌ڕ و به‌کارهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و ڕه‌وان ئه‌م سنوورانه ده‌سه‌لمێنن و دانی پێده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له ژێر سێبه‌ری یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نه‌بووگن. دیاره دیاسپۆرای کورد له ئاڵمان، له‌ڕێگه‌ی هۆگری و لایه‌نگریی سیاسی گرووپه‌کان له جیهانی دیجیتاڵ، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان و که‌مپینه گشتی و کۆییه ڕێکخراوه‌کان له وڵاتی نیشته‌جێبوونیان و زیاتریش له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، توانیویانه له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی کاریگه‌رییان هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حه‌شیمه‌تی دیاسپۆرا له ڕێگه‌ی زمانه جۆراوجۆره‌کان له ماڵپه‌ڕه‌کاندا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێته په‌یوه‌ندییه‌وه.13 وادێته پێش چاو ئه‌مجۆره له چالاکیی ئه‌نته‌رنێتی که‌مپینه که‌لتوری و سیاسییه‌کان(وه‌کوو خۆپیشاندان، سیمیناره‌کان و پیشانگاکان) زۆرتر و زیاتر له جیهانی ئۆفلایندا ڕێکخراون. ئه‌مه ئاماژه و نیشانه‌یه‌کی به‌رهه‌سته که په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان جیهانی ئۆنلاین و جیهانی ئۆفلایندا هه‌یه. هه‌ردوو ده‌چنه ناو ناخی یه‌کتره‌وه و پێکه‌وه لوول ده‌خۆن. ئه‌نته‌رنێت، هه‌بوونی شووناسی گشتی و ڕه‌مزه به‌هێزه‌کان له نێوان مه‌ودا جوگرافییه‌کاندا بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌م دۆخ و حاڵه‌ته وشیارییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کات که له‌گه‌ڵ وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له جیهانی ئۆفلایندا به‌راورد ده‌کرێت( که به پێی بیردۆزی ئه‌ندرسۆن ته‌نها خه‌یاڵکرده.) ئه‌نجام و ده‌رکه‌وته‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌رنجڕاکێش، ئه‌مه‌یه که له‌وێ ناسیۆنالیزم له ڕێگه‌ی دووره‌وه هه‌یه، که له لایه‌ن بێنێدیکت ئه‌ندێرسۆنه‌وه له ناو و هه‌ناوی دیاسپۆرای دیجیتاڵیی کورددا باس کراوه و خراوه‌ته ڕوو. دیاسپۆرای کورد چاو‌دێر و ئاگاداری چالاکییه سیاسییه‌کانی ڕۆژانه له وڵاتانی ناوچه‌که(ئێراق، ئێران، سوریا و تورکیا)یه. له ڕێگه‌ی که‌مپینه سیاسییه جۆراوجۆر و جیاوازه‌کانه‌وه که گرێدراون به دۆخ و پێگه و دۆزی کورد له وڵاتانی ناوچه‌که‌یانه‌وه، ئه‌وان(که‌مپه‌ین له دۆخ و فه‌زای سایبیری) له باس و خواس و مژاره سیاسییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به دۆخ و دۆزی کورد له تورکییه، ئێراق، ئێران و سورییه به‌شداری ده‌که‌ن. به‌رواردکردنی دۆزینه‌وه و ده‌رهاوێشته‌کانی ئێمه له‌ڕیگه‌ی کار و زمانێکی لێکۆڵینه‌وانه‌ی باو له‌باره‌ی دیاسپۆرای کورد و میدیای نوێ پیشان ده‌دات که خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه که پرۆسێسی دروستبوون و دامه‌زراندنی شوناسی ئۆنلاینی کورده‌کانی دیاسپۆرا له ئاڵمانی شی کردبێته‌وه، بوونی نییه. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکردی کوردستان له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووی هۆڵه‌ند(وان دێن باس/نێل، 2006) و له به‌شگه‌لێک له ئامریکا(ئۆرگان، 2003) شیکرانه‌وه و لێکدانه‌وه‌یان بۆ کرا. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که پرۆسێسی شووناسسازیی گرووپه په‌نابه‌ره‌کان له ئه‌نته‌رنێتدا و له ئاڵمانیان شی کرده‌وه(سوکیفیلد، 2002) پیشان ده‌دات که دیاسپۆرای دیجیتاڵیی کورد، چالاکێکی سیاسیی ستایش ئامێزه، له حاڵێکدا گرووپه‌کانی دیکه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه‌دا(بۆ نموونه ئالویز له خوێندنه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی سوکیفیڵد، 2003) زیاتر له دروستکردنی شوناسی که‌لتووریی گشتیدا چالاکن.
ئه‌مه ده‌توانێت له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که ئه‌نته‌رنێت خه‌ریکی گه‌شه‌ی ئه‌ندێشه‌ی بێنێدیکت ئه‌ندێرسۆن له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌سازییه (له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی خێرای ڕه‌مز، ئه‌فسانه‌کان و مێژوو له ئه‌نته‌رنێت).
“ئه‌نته‌رنێت له‌باره‌ی دیاسپۆرای کورد”
1-ئه‌گه‌ر و هه‌لی دروستکردن و دامه‌زراندنی ئه‌رشیڤێکی نه‌ته‌وه‌یی ئۆنلاین به کوردی پێشنیار ده‌کات و ده‌یخاته ڕوو. له جیهانی ئۆفلایندا دروستکردنی ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو کورده‌کان له ئێستادا گونجاو و پۆڕاو نییه.
2-ئازادی بیروبۆچوون و ئازادی ده‌ربڕین بۆ کورده‌کان ده‌خاته ڕوو و پێشنیاری ده‌کات، که تا ڕاده‌یه‌ک له جیهانی ئۆفلایندا نایاسایی کراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه که نایاساییه.
3-هۆکاری ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به‌ربڵاوتری ئایدیای سیاسیی په‌یوه‌ست به ناسیۆنالیزمی گرووپه سیاسییه کورده‌کان یان ڕێکخراه له‌حاڵی دروستبوونه‌کاندا.
4-دیاسپۆرای کورد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕۆژی خۆی و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیاسپۆرا له هه‌موو دونیادا په‌یوه‌ندی ده‌گرێت.
له ئه‌نجامدا؛ کۆمه‌ڵگاکانی دیاسپۆرای بێده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه خۆیان ته‌نها خاوه‌نپشکه‌کانی ئه‌نته‌رنێت که خواستی نه‌ته‌وه‌سازییان له ڕیگه‌یه‌وه هه‌یه، نین. خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لێکی دیکه(مه‌ک کریدی/جه‌یمز، 1998 له گه‌سه‌ر، 2004، بێرناڵ، 2006 و دینگ، 2007) پیشانیاندا که هه‌م ده‌وڵه‌ته نوێکان و هه‌م ده‌وڵه‌ته کۆنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی وشیارانه نه‌ته‌وه‌سازیی ئۆنلاین له دیاسپۆراکانیان په‌ره پێده‌ده‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن. نموونه‌یه‌کی باشی نه‌ته‌وه‌سازیی به پشتگیریی ده‌وڵه‌ت، چینه. وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین، پسپۆڕانی بواری ئه‌نته‌رنێتی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کاره دیاری و ته‌عیین کردووه. ئه‌م ئیداره‌یه به ئاماده‌ییه‌کی زه‌ق و به‌رچاو له‌ناو دیاسپۆرای دیجیتاڵی، هه‌م له هه‌موو دونیا و هه‌میش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی چینییه‌کانه، له وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی چینییه‌کان له هه‌موو دونیادا پشتگیری ده‌کات. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌وڵه‌ت هیوای به لۆبیگه‌ریی چالاکانه‌ی دیاسپۆرای دیجیتاڵ بۆ سیاسه‌تی چینییه‌کان له‌و وڵاتانه هه‌یه که چینیی تێیدا ده‌ژی. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌گه‌ر و هه‌لی ڕاکێشانی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ چین له ڕیگه‌ی دیاسپۆراوه له ئارا دایه(دینگ، 2007).
ئه‌ریتره نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه له‌و وڵاته ساوا و گه‌نجانه‌ی که به‌زۆری له ئیمکانیات و پێدراوه‌کانی ئه‌نته‌رنێت که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه بابه‌ت و حاڵه‌تێکی تایبه‌ت له پرۆسێسی نه‌ته‌وه‌سازیی بۆ په‌یوه‌ندی دروستکردن له نێوان دیاسپۆراکه‌یه‌تی له هه‌موو جیهان له پاش سه‌ربه‌خۆیی له مانگی مای ساڵی 1993. ئه‌نته‌رنێت له لایه‌ن دیاسپۆرای دیجیتاڵیی ئه‌ریتره‌ییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی باسگه‌لێک له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی نوێوه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت(بێرناڵ، 2006)، ئه‌مه‌ی که په‌ناگه‌ی ئه‌نته‌رنێت پوتانسییه‌ل و ئه‌گه‌رێکی له‌به‌رده‌ست بێت بۆ به‌رگری له پێکهاته پان-ناسیۆنالیسمه‌کان گونجاوه. هه‌ربۆیه پێکهاتی نه‌ته‌وه‌یی ماوه‌یه‌کی زۆر له پێش زه‌مینه و پشته‌وه نامێنێته‌وه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی خه‌یاڵکرد له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی هاوبه‌ش جێگیر و به‌رده‌وام ده‌بێت، نموونه‌ی به‌رهه‌ست و دیاری ئاماده‌یی له ئه‌نته‌رنێت په‌نابه‌ره ئیسپانیایی زمانه‌کانی باشوور و ئه‌مریکای لاتین له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌کیی زاڵی ئه‌نگلۆساکسۆن، ئه‌وان له ماڵپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتییه‌کاندا به‌رگری و پشتگیری له شووناسی تایبه‌تی خۆیان به زمانی ئیسپانیایی ده‌که‌ن. که‌واته شوناسی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یی(مه‌کزیک، کووبا، ئوروگوئه و ئه‌رجانتین) ته‌نها بۆ شوناسی پان-لاتین به زمانی هاوبه‌شی ئیسپانیایی گۆڕاوه‌ته‌وه( مه‌ک کریدی/جه‌یمز، 1998 له گه‌سه‌ر، 2004). ئه‌گه‌رانێکی زۆر هه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکردی بێنێدیکت ئه‌ندێرسۆن له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ڕه‌هه‌ند و لایه‌نی تازه و جیاواز په‌یدا بکات.
ژێده‌ر و په‌راوێزه‌کان:
1-لێکۆڵینه‌وه و موتالاکه وه‌کوو به‌شیک له پرۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یی پوتانسییه‌ل و توانستی سیاسیی ئه‌نته‌رنێت(دیاسپۆرای مه‌جازیی په‌نابه‌رانی رووسیه و تورکییه له ئاڵمان)ه که له لایه‌ن بنکه‌ی فریتز تیسێن ڕێکخرا بوو. پرۆژه‌که له ئه‌پریلی 2007 تا سێپته‌مبه‌ری 2008 له ئه‌نیستیتۆی زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی مانسته‌ری ئاڵمان ئه‌نجام درا.
2-به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ئه‌مه زیاد بکه‌ین که ڕاپۆرته‌که ناتوانێت هه‌موو ماڵپه‌ڕه په‌یوه‌ندیداره‌کان به کورده‌وه به سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانییه‌وه بدۆزێته‌وه و شیکاریی له‌سه‌ر بکات. به‌دیاریکراوی و به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژارده 103 ماڵپه‌ڕ هه‌ڵبژێردراون که وه‌کوو نموونه‌یه‌کی به‌کارهێنراو له لایه‌ن به‌کارهێنه‌ره‌وه له‌به‌رچاو گیراوه که ساده‌تر و خێراتر له وڵاتی ئاڵمان‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
3-ده‌بێ ئه‌مه‌ش زیاد بکرێت که ئێمه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی یان گرێدراوێتی سیاسیی پێشکه‌شکه‌ری ماڵپه‌ڕ یان به‌کارهێنه‌ر به ڕێکخراو و گرووپه ئایدۆلۆژییه سیاسییه کوردییه‌کان پرسیارمان نه‌کردووه. خۆدیاریکه‌ریی پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاری و به‌کارهێنه‌ری ماڵپه‌ڕ وه‌کوو کورد سه‌رژمێرییان بۆ کرا که بۆ خوێندنه‌وه و موتاڵاکه‌ی ئێمه به ڕاده‌ی پێویست مانادار بوو.
4-ئه‌م به‌شداربووانه به‌شێوه‌ی هه‌ڵکه‌وت و هه‌ڕه‌مه‌کی بۆ ئه‌م پێواندنه هه‌ڵنه‌بژێردران. ئه‌وان به شێوه‌ی خوازیارانه له پێواندنه‌که‌دا به‌شدار بوون و به‌پێی لایه‌نگریی خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ کرا. هه‌ربۆیه ئه‌نجامه‌کان پیشانده‌ری دۆخی هه‌موو کورده به‌کارهێنه‌ره‌کان نییه به‌هۆی لایه‌نگریی تاکه‌که‌سییانه‌وه.
5-surf-behavior
6-Mcnally
7-imagined nation
8-بۆ نموونه حه‌سه‌ن کێف شوێنێکه له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که پێشینه‌یه‌کی 3000ساڵه‌ی هه‌یه.
9-ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا و قه‌فقاز و جیهانی عه‌ره‌ب.
10-بۆ نموونه هاتنی تورکیه بۆ ناو یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامه‌کانی بۆ کورد له تورکیه و یان سیاسته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی عێراق و ئێران و سوریا له هه‌مبه‌ر که‌مینه‌کان.
11-ئه‌م ئه‌نجامگیرییه ده‌رهاوێشته‌ی سه‌ردێڕی about usه.
12-about us
13-له‌ڕیگه و به‌یارمه‌تی چه‌ندزمانه‌بوون، خاوه‌نپشکه‌کانی ناوخۆی دیاسپۆرای دیجیتاڵ، وشیارکردنه‌وه‌ی سیاستمه‌داره‌کان له‌باره‌ی هۆگری و لایه‌نگری و پرس و کێشه‌کانی کورد ده‌که‌نه مه‌به‌ست و ئامانج.
14-سه‌رچاوه: زرێبار، وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی(به میتۆدی شیکاری لێکۆڵینه‌وه‌یی)، خولی نوێ(30-31)، ساڵی حه‌ڤده‌هه‌م، ژماره‌ی 83-84، پاییز و زستانی 92ی هه‌تاوی.
مێندێرس کاندان، پووه هانگه‌ر
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌نوه‌ر نوه‌ویدییان
وه‌رگێڕان بۆ کوردی عادڵ قادری