ئێمه زیاتر لایه‌نی فۆرمی و سیاسیی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان شیکرده‌وه، که له‌خۆگری بابه‌ته باس‌کراو و خهمڵاوهکان، سه‌رچاوه‌ی زانیارییه گوازراوه‌کان، باسه گشتییه‌کان و چالاکییه به‌رده‌وامه سیاسییه‌کان ده‌بوو.
“میتۆد”
بۆ شیکاریی ئه‌زموونی کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌نته‌رنێت له گه‌شه‌پێدانی ناسیۆنالیزم، له نێو دیاسپۆرای کورد له ئاڵمان، لێکۆڵینه‌وه و موتاڵایه‌کی ئۆنلاین له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی 6 حه‌وته‌یی ئه‌نجامدرا، واته له 1ی جوولایه‌وه تا 15هی ئاگۆستی 12008.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوار قۆناغی شیکارانه گیرایه به‌ر:-
له قۆناغ و هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، ئێمه هه‌وڵماندا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو و چڕ‌وپڕ ده‌ستمان بگات به هه‌موو و کۆی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی ئاڵمان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێکدانه و ده‌سته‌واژه گه‌لێکمان هه‌ڵبژارد، وه‌کوو(ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان)، (سیاسه‌تی کوردی) و… له مه‌کینه‌ی بگه‌ڕی گووگێلدا به زمانی کوردی و ئاڵمانی تایپکرا. پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان بریتیبوون له:- 1)سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و پێناسه‌هه‌ڵگر بۆ ئاڵمان (وه‌کوو قه‌ڵه‌مڕه‌وی زمانی ئاڵمانی سه‌رچاوه‌ی ده‌قییانه‌یde)
2)سه‌رچاوه‌یه‌کی پێناسهههڵگری کوردی بۆ ماڵپه‌ڕ( وه‌کوو زمانی کوردی یان که‌سانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد، وه‌کوو پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاریی ماڵپه‌ڕ)
3)سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و پێناسهههڵگری سیاسی له ماڵپه‌ڕ (وه‌کوو، سیاسه‌ت وه‌کوو سه‌ردێڕ یان مژارێک له باسه‌کاندا، یان وتاره‌کان، پاڵنه‌ری چالاکیی ماڵپه‌ڕه‌کان، ناوی ماڵپه‌ڕه‌کان).
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سرووشتی ناوه‌رۆک و هه‌بوونی ماڵپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتییه‌کان، URL ه‌کانی په‌یوه‌ست به ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ فایلێکی داتا و پێدراوگهلێکی تایبه‌ت. پاش ئه‌مه وێنه‌ی ئانووساتی ماڵپه‌ڕه په‌یوه‌ندیداره‌کان له فایلێکی خۆجێیی خهزنکرا. به که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م پرۆسێسه 103 ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌که دۆزرایه‌وه2. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش 103 ماڵپه‌ڕ، له‌ڕێگه‌ی گه‌ڵاڵه‌کردنی هه‌ندێک توخم، له‌وانه ڕه‌نگ، مۆسیقا، ڕه‌مزه‌کان، نه‌خشه، مێژووی کورد و ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی که به پیرۆزییه‌وه له ده‌سپێکی ماڵپه‌ڕ یان له به‌شی کۆتایی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا دانراون، هه‌ڵسه‌نگێندراون. له قۆناغ و هه‌نگاوی دووهه‌مدا له نێو 103 ماڵپه‌ڕه‌که‌دا 10 ماڵپه‌ڕی سه‌رتر و باشتر له‌ڕووی په‌یوه‌ندیداربوون و هه‌بوونی سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عی سیاسیی به‌هێز بۆ شیکاریی ناوه‌رۆک به‌شێوه‌ی ورده‌کارانه و کوالێتی¬ ته‌وه‌رانه هه‌ڵبژێردران، له لایه‌که‌وه ماڵپه‌ڕ به‌پێی لایه‌نه فۆرمی و فه‌رمییه‌کانی ئه‌درێسی ئه‌نته‌رنێت و بواره‌که‌ی، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زانیارییه‌کان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ماڵپه‌ڕ، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به هه‌موو به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕ، به‌رهه‌مه ئاڵوێرکراوه ئاماده‌کان، زۆربوونی به‌کارهێنه‌ر( له ڕێگه‌ی سه‌ردانکردنی ماڵپه‌ڕ یان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کان له خولێکی کاتیی دیاریکراودا) شیکاریی کران. ئێمه زیاتر لایه‌نی فۆرمی و سیاسیی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان شیکرده‌وه، که له‌خۆگری بابه‌ته باس‌کراو و خهمڵاوهکان، سه‌رچاوه‌ی زانیارییه گوازراوه‌کان، باسه گشتییه‌کان و چالاکییه به‌رده‌وامه سیاسییه‌کان ده‌بوو.
دواتر له قۆناغ و هه‌نگاوی سێهه‌مدا نموونه‌ی به‌کارهێنه‌ر و پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاریی ماڵپه‌ڕ که له 10 ماڵپه‌ڕی به‌رمه‌به‌ست له ئاستێکی به‌رزدا و له خولێکی کاتیی چوار حه‌فته‌ییدا شیکارییان له‌سه‌ر کرا(15ی جوولای تا 15ی ئاگۆست)3. سه‌ره‌ڕای نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌کردن له‌باره‌ی پاڵنه‌ر، ئامانجه‌کان، گرووپه بهرمهبهستهکان، زه‌مینه و به‌ستێنی کۆچکردن، تۆڕ و زانستی ماڵپه‌ڕه سیاسییه هاوشێوه‌کان، پرسیار کرا. 8 پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاری وه‌ڵامیان به پێواندن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که دایه‌وه. له‌ڕیگه‌ی سه‌رژمێریی به‌کارهێنه‌ره کورده‌کان، هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتاری ئه‌نته‌رنێتیی به‌کارهێنه‌ره‌کان به سه‌رنجدان به بابه‌ت و مژاره سیاسییه‌کان گرینگیی زۆرتری پێدرا. له ئه‌نجامدا 136 به‌کارهێنه‌ر له ئاڵمان له سه‌رژمێریی به‌کارهێنه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه هه‌ڵبژێردراوه‌کان، به‌شدارییان کرد.4
له ئه‌نجامدا و له دواقۆناغدا، ئێمه په‌یوه‌ندیی 103 ماڵپه‌ڕی ههڵسهنگێندراومان شیکرده‌وه. ئه‌م پرۆسێسه داتاگهل و پێدراوگهلێکی له‌باره‌ی تۆڕه مه‌جازییه جیاوازه‌کانی ماڵپه‌ڕه ئاڵمانییه -کوردییه‌کان، ئاماده‌کردنی نیشانه‌ی نێزیکی بابه‌تیانه‌ی ئۆنلاین، ڕاده و ئاستی گونجاوێتی بۆ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ کارکردی سه‌رچاوه‌کان له ده‌قه زانستییه‌کاندا، به‌دی هێنا. به سه‌رنجدان به په‌یوه‌ندیی نێوان ماڵپه‌ڕه‌کان، به‌کارهێنه‌ری ماڵپه‌ڕ ڕینوێنی ده‌کرێت بۆ ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه به ناوه‌رۆکی هاوشێوه‌وه. ئه‌مه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئاڕاسته‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتی شهپۆلیانهی5 به‌کارهێنه‌ره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ژماره و چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کان له ماڵپه‌ڕدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی زیاد ده‌کات و ڕاشکاوی و ڕوونبێژی له ئه‌نته‌رنێت دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ مه‌کینه‌ی بگه‌ڕ ئاسانتر و خێراتر ده‌کات. هه‌ر بۆیه به‌کارهێنه‌ران ده‌کرێت به ئاسانی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه‌وه کۆنترۆڵ و ئاڕاسته بکرێن.6
“دۆزراوه و ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه”
دروستکردنی نه‌ته‌وه‌ی خه‌یاڵکرد7 له ئه‌نته‌رنێتدا.
بنه‌ماکان، ڕه‌مزه‌کان و نیشانه‌کان له ماڵپه‌ڕه‌کاندا؛ ئه‌ندێرسۆن ده‌ڵێت، که شووناسی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ڕه‌مز، ئه‌فسانه و نه‌خشه‌کان ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه چاوێک بخشێنین به ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا، یه‌که‌م شتێک که ده‌یدۆزینه‌وه و ده‌توانین به ئاسانی بیبینین، ڕه‌مز و نیشانه‌کانی کوردستان، نه‌خشه‌ی کوردستان، ئاڵا و ڕه‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه که له لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕدا به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه. هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کان واته 103 ماڵپه‌ڕه‌که لانیکه‌م ڕه‌مزێکی نه‌ته‌وه‌یی، یان وێنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، یان شووێنێکی نه‌ته‌وه‌یی8، یان ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کورد پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مانه له 10 ماڵپه‌ڕدا که زۆر په‌یوه‌ندیدار بوون و خرانه به‌ر شیکاری، زۆر ئاشکرا و دیار بوون.
ڕه‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کرێ به ئاسانی و زوویی له ئه‌درێسی ماڵپه‌ڕدا ببینرێته‌وه(وه‌کوو www.kurdistan-post.com) لۆگۆی ماڵپه‌ڕ(وه‌کوو وێنه‌ی ژماره‌ی 1 یان yxk-online.com) یان له سه‌ردێڕ و ناوی ماڵپه‌ڕدا( وه‌کوو سه‌ردێڕی Kurdistanبۆ www.kurdmania.com).
سه‌ردێڕه مێژوویی و که‌لتوورییه‌کان، که‌سایه‌تییه دیاره‌کان، ئه‌فسانه‌کان، پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان و شوێنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه لێکدراوه‌کاندا هه‌ن (مێزگرده‌کان، پۆرتاڵ و وێبلاگه‌کان). ئه‌م ناو و سه‌ردێڕانه هه‌م کارکردی ختووکهدهرانهی به‌کارهێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌کانیان بۆ شکڵدان به نیشتیمانێکی مێژوویی هه‌بوو و هه‌میش کارکردی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی. له‌ڕیگه‌ی ناسینی هاوکاتی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و مێژوو، پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئه‌فسانه‌کان و ڕه‌مزه هاوبه‌شه‌کان، ده‌بوو ئه‌م شووناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش بۆ به‌کارهێنه‌ران ببووژێته‌وه و چڕتر بێته‌وه. که‌واته ئه‌م سه‌ردێڕانه له پاڵی بنکه‌ی هه‌واڵده‌ریی و ئاژانسی سیاسی، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی زانیارییه مێژووییه‌کان له دروستکردنی وشیاریی نه‌ته‌وه‌ییشدا ڕۆڵ و ده‌ورێکی بنهمایییان هه‌بووه.
ئامرازه‌کان، ڕۆژنامه ئۆنلاینه‌کان/ڕادیۆکان، پۆرتاڵه‌کان و مێزگرده‌کان؛ ئه‌ندێرسۆن زیادی ده‌کات، که ئامرازی سه‌ره‌کیی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئایدیای نه‌ته‌وه‌یه‌ک به زۆری ڕۆژنامه و ڕادیۆن. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که ئامرازه به‌کارهێنراوه‌کان له ئه‌نته‌رنێتدا بۆ دروستکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، زۆرتر و زیاتر میدیا کۆنباو و، نه‌ریتییه‌کان واته ڕۆژنامه و ڕادیۆن که ئێستاکه به شێوه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئۆنلاین و ڕادیۆی ئۆنلاین ده‌رکه‌وتوون. که‌واته به‌یارمه‌تی ئه‌نته‌رنێت ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستیان بگات به جیهانێکی به‌رین له هه‌ر کاتوساتێکی زه‌مه‌نیدا. وێبلاگه‌کان و لاپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتییه تاکه‌که‌سییه‌کان زۆر که‌متر چاویان لێده‌کرێت و ده‌بینرێن. ده‌توانین چاو له‌و خشته خواره‌وه بکه‌ین. ده‌کرێت ببینین که به شێوه‌یه‌کی تۆخ و زه‌ق زۆربه‌ی سه‌رچاوه سیاسییه‌کان جیاواز و جیاکراوه‌ن له ماڵپه‌ڕه سیاسییه‌کان.
خشته‌ی ژماره 1: وێنه‌ی ماڵپه‌ڕه سیاسییه‌کانی کورد له ئاڵمان
ڕێژه‌ی له‌سه‌دی ماڵپه‌ڕه‌کان (N=103)
پۆرتاڵ 7.13
ڕۆژنامه و ڕادیۆی ئۆنلاین 0.50
وێبلاگ 8.11
مێزگرد 6.17
سه‌رچاوه: زانیاری و ده‌یتاکانی نووسه‌ر
وتاره ئۆنلاینه‌کان(بۆ نموونه www.kurdistan-post.com) هه‌ڵگری هه‌واڵ و زانیاریی ڕۆژ له‌باره‌ی سیاسه‌ت، که‌لتوور و گه‌شه‌سه‌ندنه، به‌تایبه‌ت به پشتبه‌ستن به باسوخواسهکانی کورد و کوردستان. له مێزگرده ئۆنلاینه‌کان وه‌کوو www.rojakurd.de، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له دیاسپۆرا9، خاڵه جێی سه‌رنجه‌کان و ئه‌زموونه‌کانیان له‌باره‌ی بابه‌ته سیاسی و که‌لتوورییه‌کانی کورد و کوردستان، ئاڵووێر پێده‌که‌ن. بۆ پۆرتاڵه‌کانی زانیاری وه‌کوو www.efrin، www.amude.com و www.rizgari.com بابه‌ت و ڕۆژه‌ڤی باسه‌کان زیاتر له‌باره‌ی سیاسه‌ت، ئابووری و کورد و کوردستانه به‌ڵام زیاتریش سه‌رنج ده‌داته بابه‌ته‌کانی ڕۆژ له نیشتیمان و دیاسپۆرا.10
ئامانجی گشتیی ماڵپه‌ڕی گرووپ و ئه‌نجوومه‌نه‌کان(بۆ نموونه www.yekkom.com، www.komar-info.org، www.pen-kurd.org) بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاریی له‌مه‌ڕ شووناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له دیاسپۆرا و پاراستنی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیی گونجاوه.11 چالاکییه سیاسییه‌کانی گرووپه جیاوازه کورده‌کان و ڕێکخراوه‌کان به شێواز و زمانه‌کانی دیکه ڕاگه‌یه‌ندراوه (به زمانه‌کانی ئاڵمانی، ئینگلیزی، فه‌رانسه‌وی، ئیتالیایی و سوێدی له‌گه‌ڵ کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی). سه‌ره‌ڕای ئه‌م خاڵانه زۆربه‌ی بنکه هه‌واڵده‌رییه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کان له ئاڵمان له‌باره‌ی بابه‌ته سیاسییه‌کانی ڕۆژ(به سه‌رچاوه کوردییه‌کان) یان له‌باره‌ی دیاسپۆرای ئه‌ورووپی و کوردستان به شێوه‌یه‌کی ڕێک وپێک کار ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه ئۆنلاینه‌کان(بۆ نموونه www.kurdos.de یان www.palpalo.de) جۆرێکی دیکه له ئاماده‌بوونی ئه‌نته‌رنێتی دروست ده‌که‌ن. ئه‌م کۆمه‌ڵه ئۆنلاینانه به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی نیشته‌جێی ئاڵمان، سویس، و نه‌مسا رێکكه‌وتوون و هاوئاهه‌نگ و کۆکن له‌سه‌ر چالاکییه‌کانیان. کوردی زمانی دووهه‌مه. هه‌واڵ، وێنه، شیعر و هه‌موو چالاکییه‌کان له بنه‌مادا به زمانی ئاڵمانی ئاماده ده‌بن. مژاری مێزگرد زۆربه‌ی کات به زمانی ئاڵمانییه. جۆره‌کانی ئه‌نته‌رنێت له‌پاڵ بابه‌تی هه‌نووکه‌یی و ڕۆژ، به‌ناوی ناوچه و به‌ش و ده‌ستگه‌یشتن به پۆرتاڵه‌کانی مۆسیقا و گه‌له‌رییه‌کانی وێنه و توانایی دابه‌زاندن و داگرتن، ئاماده‌بوونێکی نه‌باو و جیاوازه. ناوه‌رۆکه‌کان زۆربه‌ی کات به خۆڕایی و به‌لاشن و له‌خۆگری مۆسیقای کوردی و وێنه‌ی ئه‌و شوێنه مێژوویانه یان بهرجهوهنهکانی کوردستانن(وه‌کوو قه‌ڵای دیاربه‌کر یان حه‌سه‌ن کێف).
جۆرێکی نوێ له ئاماده‌یی ئه‌نته‌رنێتی زانستنامه‌ی(ئهنسۆکلۆپیدیا) ئۆنلاینه(وه‌کووkurdica.com). به‌پێی تێڕوانین و ڕای پێشکهشهکهری خزمه‌تگوزاری، ئه‌م ماڵپه‌ڕه، که‌لتوور، زمان، ئایین و مێژووی کورد له هه‌موو وڵات و نیشتمانی باپیران و هه‌روه‌ها دیاسپۆرا پیشان ده‌دات.
وه‌کوو پێشتریش ئاماژه‌ی پێدرا زۆربه‌ی زۆری ناوه‌رۆکه ئۆنلاینه پێشکه‌شکراوه کوردییه‌کان له چه‌ندین خاڵدا هابه‌شن:-
1-له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا مێژووی هاوبه‌شی کورد، کۆمه‌ڵگا، سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب و شوێنه مێژووییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان به دوورودرێژی باسیان له‌سه‌رکراوه. زانیاریگه‌لێکی پێویست له‌باره‌ی کووشتوبڕکردن و قڕانکردنه جۆراوجۆره‌کانی کورد(وه‌کوو ئه‌نفال له عێراق له ساڵی 1980) به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و شیاو ڕووماڵ کراون.
2-به‌کارهێنه‌ران ده‌ستیان به ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆش ده‌گات که له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا بۆیان ئاماده کراوه(Denge Mesopotamia، kurd1، Radio rojtv)، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ماڵپه‌ڕه‌کان له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆی خۆشیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و پشت به‌و به‌ڵگانه ده‌به‌ستن که ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاڵمانی له‌سه‌ر کورد بڵاوی ده‌کاته‌وه و پێکه‌وه په‌یوه‌ند و لینکیان ده‌که‌ن.
3-زۆربه‌ی ناوه‌رۆکه‌کان به مه‌به‌ست و ئامانجی دروستکردنی خۆپیشاندان، که‌مپه‌ینی دادگایکردن و چالاکییه سیاسی/که‌لتورییه‌کان، وه‌کوو سیمینار و کۆنسێرته‌کان داڕێژراون و له‌باری هۆکاری پرسی کورد و کوردستان که له جیهانی ئۆنلاین و ئۆفلایندا ده‌ست ده‌که‌وێت، سه‌رنجڕاکێشن.
ڕووداوه ئۆنلاینه‌کان (سیمینار و خوێندنه‌وه و باسه‌کانی پانێل و کۆنسێرته‌کان)؛ ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌رفه‌تێکی زیاتر و پێشکه‌وتوانه‌تر به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵه‌ی(وشیاریی ئێمه) بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کان وه‌کوو پێشنیار ده‌خه‌نه ڕوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆ پیشاندانی مێژووی دووردرێژی کورد، ڕه‌مز و ئه‌فسانه‌کان، زۆربه‌ی کات خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه ده‌که‌ن که ئاستی جیاوازی خوێنه‌وارییان هه‌یه و توانستی فێربوونه‌وه و ئه‌گه‌ره‌کانی فێربوونه‌وه‌ی پێشکه‌وتووانه له‌به‌رده‌میانه. ئه‌مانه به‌شێوه‌ی سیمیناره‌کان، خوله‌کانی زمان، کۆنفرانسه مه‌جازییه‌کان و کۆنسێرته‌کان ده‌خرێنه ڕوو. به‌کارهێنه‌ره‌کانی ئاڵمان و هه‌موو جیهان ده‌توانن که‌ڵک له‌م بابه‌ت و خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن و ده‌ستیان پێیڕا بگات. به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ئه‌وان ده‌توانن زانیارییه‌کانیان له‌باره‌ی بابه‌تگه‌لێکی وه‌کوو شووناس، که‌لتوور، سیاسه‌ت و دیاسپۆرای کورد پێکه‌وه بگۆڕنه‌وه.
“ناوه‌رۆک”
ئه‌ندێرسۆن له وتووێژێکدا که دواتر ئه‌نجامدرا، ده‌ڵێت؛ ئه‌نته‌رنێت به‌تایبه‌تی ههلو ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندیگرتنی بۆ گرووپه په‌نابه‌ره‌کان ڕه‌خساندووه تا له‌گه‌ڵ ناوچه و نیشتیمانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه له‌په‌یوه‌ندیدا بن، و بواری ئهوهشدهدا به کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانی ناسیۆنالیزم له ڕیگه‌ی دووره‌وه. ئه‌م خاڵ و سه‌رنجه وای داده‌نێت که چالاکیی ئۆنلاینی نیشتیمان له‌به‌ر چاو و خه‌یاڵی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت، ئه‌م بواره ده‌دات به ئێمه، که چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که فۆکۆس و سه‌رنجی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه زیاتر له‌سه‌ر ناوچه و نیشتیمانه. شیکارییه‌کی ئێمه له لایه‌نگریی پێکهاته‌یی ماڵپه‌ڕه ئاڵمانییه-کوردییه‌کان وایده‌رده‌خات که ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و نیشتیمانی کورد و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و مژاری 103 ماڵپه‌ڕی خوێندراوه و شیکاریکراوه دایه. هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێیدا زۆر ڕوونه. زۆربه‌ی کاته‌کان کاتێک هه‌واڵ یان ڕووداوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست ده‌بێت به کورد و کوردستانه‌وه، ئه‌مه بایه‌خ و گرینگییه‌کی زۆر په‌یدا ده‌کات. سه‌ره‌ڕای ناوه‌رۆک، سه‌رنجدان به شوێنی نیشته‌جێبوون و نیشتیمان، ئاڵمان له ناوه‌ندی بابه‌ت و مژاره‌کان دایه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دیار ئاماژه‌ی به کورده. دیاسپۆرای کورد له شێوازی ئاڵمانیدا به چالاکییه که‌لتوری و سیاسییه‌کانی جێگه‌ی سه‌رنجی ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه‌یه.
له هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کاندا، مێزگرد، وێبلاگ و باسی مێزگردهکاندا که مژاری سیاسییه، به‌تایبه‌تی پرسی کوردستان و کورد بایه‌خێکی زۆری هه‌یه. ڕوون و دیاره که له‌پێشدا سه‌رچاوه‌ی سیاسیی ئاشکرا وه‌کوو ناو هه‌یه. له ناو زیاتر له 80.4%ی ماڵپه‌ڕه‌کان سه‌رچاوه‌ی سیاسیی به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی له‌باره‌ی (ئێمه)12 له‌پێشدا ڕوون و دیاریکراوه. هه‌روه‌ها سه‌ردێڕه‌کانی خواره‌وه، مژاره بابه‌تییه‌کان، نامیلکه ئۆنلاینه‌کان به شێوه‌یه‌کی دیار له ڕووی سیاسییه‌وه لایه‌نگرانه ده‌جووڵێنه‌وه. ئه‌وان فۆکۆس و سه‌رنجێکی تایبه‌تیان له‌سه‌ر کوردستان و که‌لتووری کورد هه‌یه(مێژوو، ئه‌فسانه و ڕه‌مزه‌کان).
ئه‌کته‌ره‌کان، پێویسته بزانن که داهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌کانی کێن؛ شیکاری و لێکدانه‌وه‌ی ئێمه له پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تگوزاریی ماڵپه‌ڕه‌کان له ئاڵمان پیشان ده‌دات که زۆربه‌ی ئه‌نجوومه‌ن و ڕێکخراوه نا بازرگانییه‌کان وه‌کوو ڕێکخراوه ناحکوومییه‌کان (NGO) و گرووپه ناسیاسییه‌کانی(زیاتر له 55%) و تاکه‌که‌سه‌کان(زیاتر له 32%)ن. هه‌ربۆیه ڕوونه که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نه‌کانی دیاسپۆرای کورد-ئاڵمان به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پشتگیریی له ڕۆژنامه ئۆنلاینه‌کان و پۆرتاڵه‌کانی زانیاریی ده‌که‌ن. ئه‌وان هێزه پاڵنه‌ر و هانده‌ره‌کانی پشته‌وه‌ی وێبلاگ و زانستنامه، مێزگرده‌کان و کۆمه‌ڵه ئۆنلاینهکانن. ماڵپه‌ڕه بازرگانییه‌کان ته‌نها 4% ماڵپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتییه کوردییه ئاڵمانییه‌کان له‌خۆ ده‌گرن(خشته‌ی ژماره 2).
خشته‌ی 2:پێشکهشکهرهکانی خزمه‌تگوزاری ماڵپه‌ڕه سیاسییه کوردییه‌کان به سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی(ژماره‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان 103)
ئه‌نجوومه‌ن و ڕێکخراوه نابازرگانییه‌کان 4/55%
که‌سایه‌تییه‌کان/تاکه‌که‌س 7/32%
ڕێکخراوه بازرگانییه‌کان 4%
حاڵه‌ته نه‌ناسراوه‌کان 6/9%
سه‌رچاوه: داتا و زانیارییه‌کانی نوسه‌ر
زۆربه‌ی پێشکه‌شکاره‌کان، به‌هۆی ده‌روه‌ستی و به‌رپرسایه‌تی له‌ئاستی وڵات و نیشتیمانیان هه‌ڵاتوون. پێشکهشکهارهکانی 10 ماڵپه‌ڕی پێوانه‌کراو و هه‌ڵسه‌نگێندراو له یه‌که‌مین به‌ره‌ی په‌نابه‌رانن. ئه‌وانه‌ی که وه‌کوو په‌نابه‌ری سیاسی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990 هاتنه ئاڵمان. ئه‌وان دۆخی په‌نابه‌رێتیی سیاسیی خۆیان پاراستووه یان پێشتر تا ڕاده‌یه‌ک سیتیزین و مافی هاووڵاتیبوونی ئاڵمانیان هه‌یه. زۆرینه‌یان پله یان خوێنده‌وارییان هه‌یه(نۆ له ده‌یان). زۆربه‌ی پێشکهشکهرهکان کاروباری ماڵپه‌ڕه‌کان له کاتی بێ‌کاری و ئازادی خۆیاندا ڕاده‌په‌ڕێنن. له ڕوونکردنه‌وه و باسیان له پاڵنه‌ره‌کانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان زۆربه‌ی پێشکهشکهرهکان وتیان که ده‌یانه‌وێت شتێک بۆ درووستکردن و پشتگیری له شووناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بڵاو بکه‌نه‌وه. هه‌موو پێشکه‌شکاره‌کان وتیان که ڕۆڵی کوردستان له چالاکییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه ئۆنلاین و ئۆفلاینهکان گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی چێژی ژیانیانه. وته‌ی خواره‌وه‌ی پێشکه‌شکاره‌کان بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئۆنلاین هه‌ر ئاماژه به‌م خاڵه ده‌کات (له هه‌موو ژیانمدا بۆ ئازادیی کوردستان چالاکبووم، کوردستان بۆ من ڕۆڵێکی ناوه‌ندی و سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت).
مێندێرس کاندان، پووه هانگه‌ر
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌نوه‌ر نوهویدییان
وه‌رگێڕان بۆ کوردی عادڵ قادری