• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, ئایار 19, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 109

    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

    خەونی سوریایەكی یەكگرتوو كۆتایی هاتووە ؟

    حكومەتێكی مەركەزی یان فیدڕاڵی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 108

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    جەنگ لە ئەقڵییەتی کوردا ( هەقیقەتی جەنگ لای کلاوسڤیتز)

    کێبرکێی جیهانی لەپێناو دووبارەداهێنانی دەوڵەتدا

    پەیوەندی نێوان جوگرافیا و زمان

    جینۆسایدی كورد و گەشتوگوزاری ڕەش

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 107

  • شــیکار
    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

  • ئــــابووری
    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    ئەمبەرتۆ ئیکۆ؛ هەمیشە پێم وایە کتێبێکی باش لە خودی نووسەر بلیمەتترە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
شوبات 15, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە
0
هاوبەشکردنەکان
43
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ڕادیۆی نەتەوەیی یێریڤان بە زمانی کوردی، یان “ڕادیۆ یێریڤانە” لە بیرەوەریی هەزاران کورد لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەورووپا و کۆمارییەکانی سۆڤییەت کاریگەری و ئاسەواری قووڵی بەجێهێشتووە.

“ڕادیۆیەک لە سۆڤییەت کە بوو بە بیرەوەریی هاوبەشی کوردەکان”

ڕادیۆی نەتەوەیی یێریڤان بە زمانی کوردی، یان بەو شێوەی لە ناو کوردەکاندا بەناوبانگە “ڕادیۆ یێریڤانە” لە بیرەوەریی هەزاران کورد لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەورووپا و کۆمارییەکانی سۆڤییەت کاریگەری و ئاسەواری قووڵی بەجێهێشتووە.

بە درێژایی ساڵانێک کە زمان و کولتووری کوردیی لە بەرچاو نەگیراوە یان یاساخ بووە، ڕادیۆ یێریڤان پردێکی پێوەندیی لە نێوان خەڵکی کورد و کولتوورەکەیان بووە و بەشێکی گرنگی بیرەوەریی هاوبەشیانی درووست کردووە.

بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤان ساڵی 1955 لەسەر بڕیاری دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤییەت بە مەبەستی بانگەشە بۆ “ژیاری سوسیالیستی”  لە نێو کوردەکاندا وەک بەشێک لە بەرنامەی “ڕوبەڕووبوونەوەی یەکسان” دامەزرا. ئەم ڕادیۆیه‌ لە ڕێگەی برەودان بە کولتوور، هونەر، موسیقا و ئەدەبیاتی کوردی و کۆبوونەوەی ئەرشیفێکی مەزنی کولتووریی یارمەتیی داوە و بەرە بەرە بووە بە یەک لە هەڵگرانی گرنگی کولتوری کوردیی بەتایبەت لە نێو کوردەکانی تورکیادا.

ئەحمەد کایا، گۆرانیبێژی ئەفسانەیی کورد، لە سەر کاریگەریی ئەم ڕادیۆ دەڵێ: “من بۆ یەکەمجار لەم ڕادیۆوە گوێم لە مووسیقای فرەدەنگی کوردی گرت. میلۆدیی (Kerr u Kuli) بە دەیان جار لەم ڕادیۆوە بڵاو بۆوە و من هه‌ست گۆڕانم تێدا دروست بوو. هەم سەربەرز بووم و هەم گۆڕام.

“لێکدانەوەی کوردیی لە سۆڤییەت، مێژوویەکی کەمتر باسکراو”

کوردەکان بۆ ماوەی چەندین سەدە لە هەندێ ناوچەی قەوقازی باشووردا ژیانیان بردۆتە سەر. بەڵام لە دوایی جەنگەکانی ڕووسیا لەگەڵ عوسمانی و ئێران، بەشێکی دیکەی کوردەکان لە قەوقاز و ڕووسیا گیرسانەوە. گوشاری حکوومەتەکانی تورکیا و ئێران وەکیتر کۆچکردنی کوردەکان بۆ قەوقاز و ئەودیوی قەوقازی خێراتر کرد. هەڵبەت کوردەکانی سۆڤییەت زیاتر ئەو ئیزدییانە بوون کە ساڵانی سەرەتای سەدەی بیستەم و لە دوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، لە ئازاری دەوڵەتی عوسمانی هەڵهاتبوون و لە قەوقازی باشوور و بەتایبەت لە ئەرمینیا جیشتەجێ ببوون.

چالاکیی کولتوری و فێرکاریی کوردەکان لە سۆڤییەت لە دەهەی 1920ی زایینی و بە سەرکەوتنی بۆلشۆڤیکەکان لە وڵاتانی قەوقاز دەستی پێکرد. لە ماوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، بەشێکی زۆر لە کوردەکان بەم شۆڕشەوە پەیوەست بوون و هەندێ کەسایەتیی وەک “عەرەبی شەمۆ (Erebe Semo)، نووسەری یەکەم ڕۆمانی کوردیی بە ناوی “شوانی کورد” چالاکییەکانیان بۆ پشتیوانیی لە بۆلشۆڤیکەکان بوو.

ساڵی 1923 بە هۆی بڕیاری دەوڵەتی تازە دامەزراوی بۆلشۆڤیکی، قوتابخانەی (شەمس) لە تیفلیس بە زمانی کوردیی دەستی بەکار کرد.  کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری وەک ئەمینە ئۆداڵ، ئەحمەد میرازی و کامیل بەردی‌خان وانەیان دەوتەوە. ئەم هەوڵانە بە پشتگیریی ئەرمینیای سۆڤییەت، ڕێگەی بۆ کردنەوەی قوتابخانەی کوردیی دیکە، نووسینەوەی دەیان کتێبی دەرسیی بە زمانی کوردی و داهێنانی ئەلفوبێی لاتینی کوردیی کردەوە.

ئەم ئەلفوبێ کە توێژەران بە یەکەم ئەلفوبێی لاتینی کوردیی ناوی دەبەن هەر لەم قۆناغەدا لە سەر دەستی (عەرەبی شەمۆ) و زمانناسی سووریانی ئیسحاک مارگۆلۆف (Ishak Margulov) ئامادە کرا. هەروەها فیلمسازە ئەرمینیاییەکان یەکەم فیلمی کوردی بە ناوی (زارە)یان لە ساڵی 1927دا درووست کرد. هەر لەم سەردەمەدا کوردەکانی ئەرمینیا مافی خوێندن بە زمانی دایکیی خۆیان بەدەست هینا.

ئەم چالاکییانە کە بە مەبەستی پەرەدان بە هزری سوسیالیستی لە نێو کوردەکاندا ئەنجام دەدرا لەگەڵ توندتر بوونەوەی سیاسەتەکانی سەرکوتی ستالینی لە ساڵەکانی 1937 و 1938 ستۆپی کرد. پریشکی ئەم سەرکوتکردنە بەر نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردیش کەوت و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی کورد بە تاوانی (چالاکیی دژە شۆڕش) دەستگیر کران و دواتر بە   دەستپێکردنی سیاسەتەکانی سڕینەوەی ستالین، فەزا بۆ درێژەدان بەم چالاکییانە دووبارە ئاوەڵا بۆوە و بڕیار درا بەشی کوردیی لە ڕادیۆ یێریڤان بکرێتەوە، بابەتێک کە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە پەرە و گەشەی کولتوور و موسیقای کوردی.

“هەموو کوردان برای یەکدین”

ئایدیای سەرەکیی ئەم ڕادیۆ، کە لە لایەن (جاسم جەلیل) دامەزرا و بەڕێوە دەبرا ئەوە بوو کە: “هەموو کوردەکان برای یەکدین” جاسم جەلیل ساڵی 1908 لە تورکیا و لە پارێزگای کارس لە بنەماڵەیەکی ئیزەدیی لە دایک بوو. لە تەمەنی دە ساڵان و کاتی هەڵهاتن لە ئیمپراتووریای عوسمانی هەموو خێزانەکه‌ی جگە لە پووری کە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری سەر سنوور یارمەتیی دا، کوژران. ئەو چووە هەتیوخانەی گیومێری کە ببوو بە ماڵی هەزاران منداڵی بێ دایک و باوک کە لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان ڕزگاریان بوو. جاسم دوای تێپەڕینی قۆناغی نەوجەوانی بۆ کار و خوێندن ڕووی کردە یێریڤان. لەو کاتەدا یێریڤان پایتەختی وڵاتی تازە دامەزراوی ئەرمینیای سۆڤییەت بوو کە لە پاڵ تیفلیس و باکوو بە یەک لە ناوەندەکانی ڕۆشنبیریی ناوچەکە دەهاتە ئەژمار.

ئەو لە خانەی هەتیوان فێری ئەرمەنی و ڕووسی ببوو، لە تیفلیس و باکوو دەستی بە خوێندن کرد. هۆگرییەکی زۆری بۆ ئەدەبیات هەبوو. هەرگیز زمانی دایکیی خۆی فەرامۆش نەکرد. لە دوای گەڕانەوەی بۆ یێریڤان، یەکەم شیعر و وەرگێڕانەکانی کە ڕۆژنامەی کوردیی Rya Taze  ڕێگای تازە چاپ کرا.

ئەو کە جگە لە کوردی بە زمانەکانی ڕووسی و ئەرمەنیش دەینووسی، پێش دەرچوونی لە زانکۆ ببوو بە ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی سۆڤییەت و پێوەندییەکی نزیکیشی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەرمەنیی هەبوو.

جاسم جەلیل لە یەکەم نووسەرانی ئەدەبی مۆدێڕنی کوردیش بوو. ئەو ساڵی 1954 یەکەم کتێبی خۆی بە زمانی کوردیی لە یێریڤان چاپ و بڵاو کردەوە. هەر لەم ساڵەدا بوو بە بەرپرسی دامەزراندنی ڕادیۆیەکی کوردیی لە یێریڤان.

“بڕوابە خۆبوون و بوێریی لە سەر شەپۆلی ڕادیۆ”

ڕێکەوتی ١ی ژانڤییەی 1955 ڕادیۆ کوردیی یێریڤان بە شێوەی فەرمیی دەستی بە کار کرد. یەکەم ڕستەی ئەم ڕادیۆ کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ دووبارە دەبۆوە و تەنانەت ئێستاش یەک لە ڕستە کلیدی بەڵام ئایرۆنیکەکانی کوردەکانی تورکیایە، ئەمە بوو “یێریڤان هەواڵ دەدات. بیسەرانی ئازیز، ببیسن هەواڵەکانی ئێمە، بە زمانی کرمانجی …[١]

بەرنامەکانی ئەم ڕادیۆ سەرەتا سێ جار لە حەفتەدا و تەنها 15 خولەک بوو. ساڵی 1961 ماوەی پەخش‌کردنی بوو بە یەک کاتژمێر و نیو و ئەو شوێنانەی ڕادیۆکەی تێدا دەگیرا، فراوانتر بوو. و لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کۆمارییەکانی سۆڤییەت دەهاتە بیستن.

ڕادیۆ یێریڤان ڕووداوێکی تایبەت لە نێو کورداندا بوو و بە خێرایی بوو بە بەشێكی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەیان و بیسەران بە ناردنی نامە و دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، لەگەڵ ڕادیۆکەدا پێوەندییان دەگرت. زەری ئینانج، نووسەری کتێبی دەنگی کوردیی دەڵێ: “پێشوازیی لەم ڕادیۆ بە ڕادەیەک زۆر بوو کە زۆربەی خەڵک کارەکانی خۆیان بە پێی کاتی پەخشی ڕادیۆکە ڕێکدەخست. کەم تا زۆر هەر کوردێک کە گوێی لە بەرنامەکانی ڕادیۆ یێریڤان گرتبێت، قسە و چیرۆکێکی لە بارەوە لە یاد ماوە. بیستنی چیرۆکی کەسێکی لادێی کە بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ یێریڤان دەستی لە بەبایەخترین دارایی خۆی واتە ئەسپەکەی هەڵگرتووە، بە ڕاستی کاریگەرە.”

هەڵبەت تا پێش دامەزراندنی ئەم ڕادیۆ دوو ڕادیۆی کوردیی دیکە لە ئێراق و ئێران بە زمانی کوردیی پەخش دەکران. بەڵام کوردیی ئەم دوو ڕادیۆ بە هۆی کاریگەری‌وەرگرتنیان لە زمانی عەرەبی و فارسی هێند لە لایەن کوردەکانی تورکیا و کوردانی دانیشتووی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە پێشوازیی لێنەدەکرا. بەڵام ڕادیۆ یێریڤان بە پێچەوانەوە، چونکە بە شێوەزاری فامکراو لە لایەن کوردەکانی تورکیاوە بەرنامەی پەخش دەکرد، ڕووکردیانی بۆ ڕادیۆ گۆڕی.

ئەو خەڵکانەی لە مافی خوێندن و خوێندەنەوە بە زمانی دایکییان بێبەریی بوون، دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسابوو لە ڕێگەی ڕادیۆوە گوێبیستی ئەم زمانە بن و هەروەها لایەنە جۆراوجۆرە کولتوورییەکانی، بەتایبەت مووسیقاکەی، کەشف بکەن. ئەم ڕادیۆ جگە لە گرنگییەک کە لە پاراستنی کولتوور و زمانی کوردیدا هەیبوو ڕۆڵێکی گرنگتریشی گێڕا، بڕوا بەخۆبوونی کورد بوون و بوێریی بەیان کردنی.

بۆ خەڵکانێک کە زمان و کولتووریان بە ساڵان بێ‌بەها کرابوو، بیستنی زمان و موسیقای کوردی لە ڕێگەی ڕادیۆوە کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای ئەو سەردەمە بوو سەیر و سەمەرە بوو و هەستێکی تایبەتی بەتایبەت لە شارە بچووکەکان و لادێکان، پێ دەبەخشین. هەستێک کە لای خۆیان بیر لەوە دەکەنەوە کە کولتوورەکەیان”ئەوەندەش بێ‌بەها نییە”

ڕادیۆ یێریڤان لە سەر بونیادنان و بەدیهاتنی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کوردیش زۆر کاریگەریی هەبوو. کامەران ئەلەند، کە کتێبی ئاوازی شوناسی لە سەر کاریگەریی ئەم ڕادیۆ لە سەر پاراستنی کولتوور، زمان و موسیقای کوردیی نوسیوە، لە وتوێژێكدا دەڵێ “یەک لە قۆناغە هەرە گرنگەکانی بە نەتەوەیی بوونی کۆمەڵگایەکی هۆزەکی (عەشیرەیی)، بوونی زاکیرەی کۆیی و مێژوویی کۆمەڵگا، بە تایبەت فۆلکلۆرەکەیەتی. گەرچی ڕادیۆ یێریڤان کارکردی جیاجیای لە مەڕ مێژوو و کولتووری کوردیدا هەیە، بەڵام ئەو لایەنەی تایبەت و تاقانای دەکات ئەوەیە کە لە شوێنێکدا کە نکوولی لە شوناس و زمانی کوردیی کرابوو، ئەم ڕادیۆ هەست و بیری بەهاداربوونی ئەو شوناسە کوردییەی بە بیسەرانی دەدا.

ڕادیۆ یێریڤان توانی بە سەرگەرم کردنی بیسەرەکانی، بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، تەمەن و چینی کۆمەڵایەتی، شوناس و زمانی کوردییان بۆ بگوازێتەوە و لە ژێر یەک سەقفی هاوبەش لە دەوری یەکدیی کۆیان بکاتەوە… بەم چەشنە یارمەتیی دان تاوەکوو باوەڕ بەخۆبوون و بوێریی بەدەست بێنن.”

“ڕادیۆ وەک ئەرشیڤ”

لەگەڵ کەوتنی یەکەیتیی سۆڤییەت، ڕادیۆ یێریڤان تا قۆناغێ داخستن چوو. کەم تا زۆر هەموو کارمەندەکانی ڕادیۆکە، واتا 12 کەسەکە، ئەرمینیایان بەجێهێشت. تەنها کەسێک کە مایەوە، (کەرەمی سەییاد) بوو کە 55 ساڵ لە ڕادیۆدا کاری کردبوو. کوڕەکەی کە ئێستا بەرپرسی بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤانە دەڵێ “نە کارەبا هەبوو نە هاتوچۆ و گواستنەوە، زستانیش کەش و هەوا زۆر سارد بوو، بەڵام باوکم مەودای 8 کیلۆمەتری لە ماڵەوە تا ڕادیۆ بە پێ دەبڕی بەو هیوایەی کە دۆخەکە باشتر بێت. ئەو دەیزانی گەر بەشی کوردیی ڕادیۆکە دابخرێت، ئیدی هەرگیز ناکرێتەوە.”

بە هەوڵەکانی ئەو بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤان زیندوو مایەوە و پەخشی ئەم ڕادیۆ ئێستاکەش بەردەوامە بەڵام ئەو کاریگەرییەی جارانی نەماوە. لە لایەکەوە بە کۆتایی هاتنی سوسیالیزمی سۆڤییەت، سیاسەتی کۆماری ئەرمینیا بەرامبەر بە نەتەوە و گرووپە نائەرمەنییەکان گۆڕانی بەسەردا هاتبوو و لە لایەکی دیکەشەوە بە هۆی دامەزرانی کەناڵی تەلەفزیۆنیی بە زمانی کوردی لە وڵاتە جیاجیاکان، تەلەفزیۆن شوێنی ڕادیۆی گرتبوو. بەڵام ئەرشیڤی ڕادیۆ یێریڤان هێشتا دەور و ڕۆڵی خۆی لە کولتووری کوردیدا پاراستووە. ئەم ڕادیۆ و کاریگەرییەکانی لە سەر کولتوور، زمان و موسیقای کوردی، بەتایبەت کوردەکانی تورکیا، لەم چەند ساڵەی دواییدا لە لایەن توێژەرانەوە گرنگیی زۆری پێدراوە. چەندین  کتێب و وتار سەبارەت بە ڕادیۆ و کاریگەرییەکانی لە سەر خۆ وشیاریی کوردی هاتۆتە نووسین و ئەرشیڤی ڕادیۆ یێریڤان بە کانێکی ڕەسەن لە موسیقای کوردیی دێتە ئەژمار.

بەرنامە تۆمار کراوەکانی ڕادیۆ یێریڤان، پشکێکی گرنگی لە تۆمار و ڕاگرتن، پاراستن و بەقای ئاواز و میلۆدییە فۆلکلۆرە کوردییەکاندا هەبووە. بە وتەی ئارمێن ئەمیریان، بەڕێوەبەری ڕادیۆ یێریڤان، ئەم ڕادیۆ یەک لە گرنگترین ئەرشیڤەکانی موسیقای کوردیی جیهانی لە لایە و شانازیی پێوەی دەکات. زۆێک لە مەقامەکان و بەرهەمە بێ‌ناوە تۆمار کراوەکان بۆ یەکەم جار و دواجار لە ڕادیۆ یێریڤاندا تۆمار کراون و پارێزگارییان لێ دەکرێت. ئەرشیڤی ئەم ڕادیۆ زیاتر لە 10000 بڕگەی تۆمار کراوی، لە میلۆدییە ناوچەییەکان و شانۆییە کوردییەکان، لە خۆ گرتووە. لە نێو ئەو موسیقازانانەی بەرهەمەکانیان لەم ڕادیۆوە پەخش دەبۆوە دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئارام تیگران، کاراپت خاجۆ، فاتمە عیسا و ئاسیلکا قادر بدەین.

ساڵی 2020 “دامەزراوەی کولتوری کوردی – ئەڵمانی”، دوای چوار ساڵ کار کردن، 900 گۆرانی تۆمار کراو لەم ڕادیۆی دیجیتاڵیزە کرد و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە بڵاوی کردەوە بە شێوەیەک کە هەموو خەڵک بتوانن کەڵکیان لێ وەربگرن. ئەم دامەزراوە جگە لە بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمانە، ناوی گۆرانییەکان، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژەکانی ڕاست کردۆتەوە و ڕێپێراتۆرییەکی بێ‌وێنەی موسیقای کوردیی خستۆتە بەر دەستی هەمووان.

سەرچاوەکان:

Sosyalist Sovyetler Birliginde Kurtule (1917-1956) by Huseyin Can,2021

Kimligi Terenum Etmek” by Kamran Elend, 2020

“Di Radyoya Erivane de denge Kurdi”, by Zeri Inanacc, 2017

[1] Yerevan Xeber dide, guhdaren eziz, bibihen xeberdana me bi zimane kurmanci…

نووسین: مەهدی شەبانی
وەرگێڕان: چنور فەتحی
پۆستی پێشوو

سەرهەڵدان و کەوتنی میرنشینە کوردییەکان: بەشی سێ و کوتایی

پۆستی داهاتوو

لەیلا قاسم، جان دارکی‌ کورد

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

ئایار 16, 2025
48
وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

ئایار 13, 2025
68
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

نیسان 21, 2025
111

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە

- شێوازی بینین دیاری بکە -