• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

    سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    ئەنفالی بارزانییەكان; سەرەتایەك بۆ جینۆسایدی كورد

  • شــیکار
    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

چاو لەڕوانگەی كوردەوە

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
شوبات 14, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
چاو لەڕوانگەی كوردەوە
0
هاوبەشکردنەکان
71
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

بۆ تێگەیشتن لە “چاو” دەبێ بزانین چاو بە پێچەوانەی لووت و گوێ و تا ڕادەیەکیش لێو هەڵگری ڕۆحێکی کایەکەرە، کاتێک گلێنە لە کالانەی چاودا دەسووڕێتەوە کایە بە واتا و ئایدیا و مەبەستێک دەکات کە چاوی بەرامبەر دەیبینێت و لە خوێندنەوە و راڤەیدا حەپەساو و گیرۆدە و کونجکۆڵ دەبێت.

چاو لەناو كەلتوری كوردیدا چ پێگەیەكی هەیە؟ لەناو ئەدەبیاتی كوردیدا چ ڕۆڵێكی پێدراوە؟

(تێڕامانێکی دیاردەناسانە)

کلیل وشەکان: چاو، لووت، گوێچکە، لێو، زمان

چاو هەڵگری ڕەهەند و توانستێکە بە ناوی “بینین” و دەرکەوتە مەعریفی و جوانیناسی و زمانییەکانی لە قەوارەی چەمک و وتەزا و خوازەکانی ((ڕوانگە، تێڕوانین، دیدگا و نیگا و…) بۆ ئێمە دەخاتە ڕوو. زۆر وشە و چەمکی سەرەکیی دیکە لەم ئەندامە بەبزاوت و جووڵەکەرەی ناو ڕوخسار وەشاوەتەوە و زمانی بارگاوی کردووە بە ئەکت و کردەی ئینتیزاع(Abstract) و دەرهەست بوون، لێرەدا دەتوانین بڵێین تایبەتمەندییەکی سەرەکیی چاو بە بەراورد لەگەڵ لووت و گوێ کە لێکیان جوێ دەکاتەوە، توانستیی جەوهەریی بزاوتن و جووڵەکردنێتی لە ڕێگەی گلێنەوە، و لە وەها حاڵەتێکدا چاو هەم دەبێت بە جووڵەکەر و و هەمیش دەبێت بە بزوێنەر واتە هەم بکەرە و هەمیش بەرکار لە هەمبەر چاوەکانی دیکەدا!

لێرەوە کایەی ناکۆتای چاوەکان دەست پێدەکەن. تایبەتمەندییەکی دیکەی چاو “ڕەنگ”ە کە لەگەڵ خۆی سامێکی دیاریکراویش دێنێت. ئێمە چاوی بێ­ڕەنگ و بێ­دەلالەت نابینینەوە لە ڕوخساری بوونەوەران، ئەمە دووهەمین تایبەتمەندیی چاوە کە لەو ئەندامانەی ناوم بردن جودای دەکاتەوە. جووڵە و ڕەنگ! دوو توخمی سەرەکیی کە یەک دانە ئەکتەری عیشوەکار پێویستێتی.

عیشوەکارێک بە ناوی چاو! بێ­هۆ نییە کە ئەکتەرانی ناودار کایەکانیان لە جووڵە و ڕەنگدا، دەنگ دەداتەوە! لێرەدا دەکرێ بڵێین چاو هەم حەقیقەت و ڕاستی تێدایە و هەمیش درۆ و دژەحەقیقەت. ئێمە لێرە لە ناو کایەی چاو داین! ڕۆحی چاو، ئیغواکەر و عیشوەکارە و دەشێت ئێمە بە نیگاکردنی چاوێک یان عاشق بین یان گومان کەین یان بکوژین! بۆیە دەبێ بەردەوام ئاگامان لە بچووکترین جووڵەی چاوەکان بێت!.

هەر ئەمەیە کە لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و باڵێک لە دەروونناسی کە لە بواری ڕاوێژکاری و دەرمانکردنی دەروونیدا ئیش دەکەن دەڵێن نیگای “چاولەچاو” بۆ پێوەندیکردن و دەرمانکردن زۆر گرینگ و بنەماییە چوون بەم شێوەیە ئێمە دەچینە ناو دونیای پشتی چاوەکانەوە یان پەیامێکی دڵنیاییدەر دەدەین بەو چاوانە تا خۆیان لێمان نەشارنەوە و لەگەڵ چاوەکانمان قسە بکەن.! دەرکەوتە و دیاردە (Phenomena) چاو وەکوو ئامرازێکی مەعریفی لە زماندا ڕەنگ و دەنگ دەداتەوە.

ئەو وشە و چەمک و ئیدیۆمانەی(Idioms) کە لە زمانی کوردیدا لە پێوەندی لەگەڵ “چاو”دا بەکار دەچن، بەشێکیان بریتین لەمانەی خوارەوە کە زۆرترین کارکردیان هەیە و لەڕێگەی چاوەوە کارکردی دەرهەستانە و ئینتیزاعییان وەرگرتووە و لە هەمووشیاندا بە ڕۆڵێک کە چاو لە پرۆسەی ناسین و مەعریفە و هەروەها نەناسین و ڕازاویبوون لە لایەک و عیشوەکاریی و دێزیی و شوومی لە لایەکی دیکەدا دەیگێڕێ، ئاماژە دەدەن:

چاوەڕوانی: چاوانێک کە دەڕوانن بۆ گەڕانەوە یان ڕوودانی شتێک.

چاوبەست: ئاماژەیە بۆ فێڵکردن لە چاو و بەواتایەک بەستن و داخستنی لە ڕێگەی ئەکتەر یان جادووکارێکی لێهاتوو، کەسێک کە توانستی چاو دەناسێ و فێڵی لێدەکات واتە جادووکار یان شوعبەدەباز.

شوعبەدەباز و چاوبەستەکان باشترین ناسینیان لە چاو هەیە و هێزە لە بن­نەهاتوو و نەناسراوەکەی سەرچاوەی ئیلهام و کایەیان بووە هەمیشە، “چاوی جیهانبین” کە لە سەر هیرەمی گیزا کێشراوە و لە پشت یەک دۆلاریی ئەمریکایی نەخشێنراوە بەڵگەیەکی سادە و بەردەست و بەهێزی ئەمەن.

چاولەشوێن: واتە کەسێک کە لە ڕێگەی چاوێکی نەناسراو و نەناس چاوەدێریی دەکرێ و پێدەجێ تەنگ و چەڵەمە و ڕووداوی شووم و ناخۆش لەو چاوەی کە شوێنی کەوتووە ببەشێتەوە و سەرەنگرێی بکات و بیخات.

چاوپیس: کەسێک کە چاو و نەزەرکردنی پیس و زیانبارە و وەک بڵێی چاوانی تیشک یان هێزێکی ئەهریمەنییان تێدایە.

چاوی دەرئەهات؛ گوزارەیەکی دۆعایی و نەفرەتئامێزە کە دەلالەتی جنێودان و تووڕەییشی لەگەڵە و بە کەسێک دەگوترێت کە هیوایەکی ئەوتۆ بۆ ڕێکخستنەوەی پێوەندی و ئاساییکردنەوەی دانوستان لەگەڵی نەماوە.

چاوباشقەڵ/چاولەوەڕێن: واتە کەسێک کە چاوی لە هیچ شتێک نادزێتەوە و بە گشتیش لەو شتانەی کە کۆمەڵگا وەکوو بڤە پێناسەی کردوون و قەدەغەن دەخشێت واتە چاوێک کە تابۆکان دەسووێت و دەیشکێنێت ئەگەرچی لە سیستەمی بەها کۆمەڵایەتییەکان بە نەگونجاو و بەرەڵڵا و خوێڕی “چاو”ی لێبکرێ!

چاوحیز: لەگەڵ چاوباشقەڵ و چاولەوەڕێن توخم و دەلالەتی هاوبەشی ماناییان هەیە بەڵام چاوحیز زیاتر ئەندامە جینسی و زەقەکانی مێینە دەپشکنێت و چێژی خەیاڵیی خۆی بۆ دەسپەڕلێدان یان هەر جۆرە حاڵەتێکی سێکسی و هەر چەشنە یادکردنەوەی رۆمانتیک یان ئیرۆتیک دابین دەکات، ئەم ئاوەڵناوە زۆربەی زۆری کاتەکان بۆ پیاوان بەکار دەچێت چوون کچانی کۆمەڵگا بەزۆریی “چاوشەرمن” بوون.

چاوپاک: دژ و پێچەوانەی دەلالەت و واتای چاوحیزە.

چاوبز: واتە چاوزاق و چاودەرپەڕیو، وەکوو فۆرم و دەلالەتی سەرەتایی واتای نائاساییبوون و دژەباوبوونی ئەندامێکی ڕوخسار و لەشە بەڵام واتا ئیدیۆمییەکەی دەلالەتی وریا و وشیار دەدات.

چاوبرسی: هاوبەشیی مانایی لەگەڵ چاوحیز و چاوباشقاڵ هەیە و بە واتای کەسێک دێت کە چاوی لە بینین و سووانی شتەکانی بەرچاوی تێر نابێت، دەلالەتی نێگەتیڤی هەیە لە کەلتووری کوردیدا.

نووتەکەچاو: لێرەدا چاو لەگەڵ “نووتەکە” بوون بە ئاوەڵناوێکی لێکدراو و داکۆکیی و سەرێتی بە “نووتەکە” دراوە بەڵام چاویش دەلالەت و پێگەی پێدەبخشێت واتە زوڵماتێکی وەها کە چاو دەرەقەتی نایەت، ڕەنگە ئەمە یەکێک لەو وشانە بێت کە چاو تێیدا ڕۆڵێکی ناکارامە و مونفەعیلی هەبێت و چاو لەو زوڵەماتە بەرین و نەبینراوە بترسێت و پاشەکشێ بکات، “چاوترسان” ڕەنگە لێرەوە هاتبێت.

لێرەدا دەردەکەوێت چاو هەر تایبەتمەندیی و توانستێکی هەبێت لە ڕووی زانستییەوە تا شوێنێک مەودا دەبڕێت و هەمیشە ناتوانێت ئەو ئەکتەرە عیشوەکار و جادووکارە بێت کە ئێمە لە کالانەیدا بە شوێن ئەنگێزە و خواست و ویستەناوەکانیدا(غرایز) بسووڕێنێت…تا شوێنێک چاو هەتەر و بڕ دەکات، چاوە. چاو لە هەمبەر چاودا چاوە.

چاوگەش/ چاوڕەش/ چاوبەڵەک و…: ئاوەڵناون بۆ تەوسیفکردن و پێداهەڵگوتن و تەنها ڕۆڵی چاو لە تەوسیفی جوانی و لە بازنەیەکی جوانیناسانەدا دەخەنە ڕوو.

چاولەچاو: واتە ململانێ و کێبڕکێی دوو چاو بۆ بەزاندن و یەکتردواندن و دانوستان. کارکردی زۆرتر بۆ یەکلاکردنەوەی شتە ناڕوونەکان و ڕاستکردنەوەی قسە بەراوەژووەکان لە دانیشتنێکی بەرانبەر و پیاوانە! و و ڕوولەڕوودا.

چاوساغ(ڕێنوێن): واتە کەسێک کە شارەزای ئەنجامدانی شتێکە بە بەراورد لەگەڵ چاوە ئاساییەکانی خەڵکانی دیکە. لێرەدا نە ڕەنگ گرینگە نە مەبەست و نیاز و نە کنجکۆڵی و شتی لەو بابەتە بەڵکوو توانایی شارەزایی و ساغبوون و چۆنیەتیی چاوێک گرینگە کە وەکوو پێشەنگی کاروان دەجووڵێت و ڕێگاکان باشتر دەبینێت هاوبەشیی واتایی لەگەڵ “ڕێبین”دا هەیە.

و…

ئەم وشە و ئیدیۆم و زاراوانە و دەیانی دیکەش کە “چاو” تێیاندا ئامادەیە و بووە بە بەشێک لە پێکهێنەرانی دەلالەتی ماناکانیان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە چاو چەندە ڕۆڵی لە پێکهاتی ڕوخسار و جەستە و توانستی مرۆڤ بۆ ناسین و بەرەو پیرچوون (intentionality) ی دونیا هەیە. بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە چاو ئەو تایبەتمەندییەی کایەکردن و ڕەنگامەییبوونەی تێدایە و شتێک لە سەرکێشی یان یاخیبوونی لەگەڵە کە دەیکات بە نەناس و ڕازاوی و سڕۆک…مەگەر تێمێکی کۆمەڵایەتی یان ئەدەبی و جوانیناسانەیان بخرێتە پاڵ کە تۆزێک بناسرێتن بۆ
نموونە:

1

چاوم کە بە گریانەوە بوو، یار تاوێ

دەیڕوانی لە ئەشکی من بە گۆشەی چاوێ

بەم چاکەیە لە نیازی گەیشتم کە دەڵێ:

تۆ چاکە بکە و بیبە دە ئاوی هاوێ

خەییام، و، هەژار موکریانی

2

چاوی کیژی ئەورووپایی گەر شینیش بێ خۆشم دەوێ، گەر سەوزیش بێ خۆشم دەوێ/ واتێدەگەم شینترین چاو، سەوزترین چاو، لەم دنیایە تۆزێک ڕەشیی چاوی کچی نیشتمانی منی تیایە…!

عەبدوڵڵا پەشێو

بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پێگەی چاو، دەبێت پێوەندی و شوێنگەی لەگەڵ و لە ئاست لێو و زمانیشدا باس بکەم وەک چۆن لەگەڵ لووت و گوێچکەدا دەستنیشانم کرد.

هێزی عیشوەکاری چاو و توانستی خۆشاردنەوەی مرۆڤ لە گلێنە ڕەش و شینەکانیدا لەڕێگەی زمانەوە لۆژیکیی دەبێت و هەڵە و درووستیی و هێز و هەست و بەڵگەمەندیی و ئارگۆمێنتەکەی دەناسرێت، هەر ئەمەشە کە دەڵێن مرۆڤ تا قسە نەکات عەیب و هونەری دەرناکەوێت، ئەگەرچی زمان وەکوو ئەندامێکی گۆشتنی ناو دەم (Tongue)لە ڕێگەی لێوە سوور و شەککەربارەکەیەوە دەنگ بەرهەم دێنێت و دواتر دەبێت بە زمان(Language) وەکوو توانستێکی ئینتیزاعی و دەرهەستی پەیوەست بە لۆژیک.

زمانیش وەکوو چاو خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی ئەگەرچی زمان وەکوو چاو ڕەنگاڵەیی نییە بەڵام توانستی بەرهەمهێنانی “دەنگ”ی هەیە واتە زمان، دەنگ و جووڵەی هەیە و هەموو ئەو شتەی لە چاودا ڕوودەدات زمان دەیکات بە لۆژیک و ڕستە و چەمک و فۆرمێکی زمانیی و مانایی، لێرەدا زمان و چاو دەکەونە ململانێی دەرخستن و خۆشاردنەوە یان قەرەداشارکێیەکەوە کە هاوکێشەی زمان و چاو تێیدا بیچم دەگرێ و کایەیان دەست پێدەکەن.

ئەمەی کە زمان چەندە دەتوانی نیگاکان زمانمەند و چەمکمەند بکات لایەنێکە و ئەوەی کە چاو چەندە بینراوەکانی خۆی دەدات بە دەستەوە و دەهێڵێت زمان بیدرکێنێت پرس و بابەتێکی دیکەیە. شتێک کە حاشاهەڵنەگرە ئەمەیە کە زمان و چاو لە دیالیکتیکێکی تۆکمەدان لەگەڵ جیهانی واقیع، چاو جیهانی واقیع دەبینێت، ئەزموونی دەکات، لە نێرۆنەکان پەیوەست بە مێشکەوە تێیدەپەڕێنێت، لە ناو تۆڕی نێرۆنەکانی مێشک کایەی لەگەڵ دەکات، بەشێکی زەق دەکاتەوە، بەشێکی دەشارێتەوە، بەشێکی دەگۆڕێت و…

زمانیش هەموو هەوڵی دەدات بینراوەکانی چاو لۆژیکی و پێناسەمەند بکات بەڵام پرسیار ئەوەیە کە زمان چەندە دەتوانێت ئەو واقیعانەی چاو ئەزموونی کردووە و بە ناو مەکینەی زەیندا بردوونی بەرجەستە بکات و تەعبیری لێبکات؟ زمان تا چەندە دەتوانێت چاو بگۆڕێتە سەر “نیگا و دیدگا” و تایبەتمەندیی ئینتیزاعی ببەخشێ بە ئەزموونەکانی چاو لەگەڵ واقیع؟ زمان تا چەندە دەتوانێ باسی نیگای چاو بۆ نیگای چاوی یار بکات؟ ئایا لێرەوە چاو هانمان نادا زمان ببەینە ناو ڕوبەرێکی نەناسراوتر و گەورەتر و پڕمەعریفەتر بە ناوی ئەدەب و جوانیناسی؟! ئایا ئەمە وامان لێناکات بەرەو پیری راستییەک بچین کە دەگیرێت و ناگیرێت؟دەخوێنرێتەوە و ناخوێنرێتەوە؟ حەقیقەتیشی تێدایە و تێشیدا نییە؟ ئایا ئەمە ئەو شتە نییە کە بەردەوام لە جیهانی ئێمەدا ئەدەب و بە تایبەتی شیعر کردوویەتی و دیاردەناسیی ڕەوایی فەلسەفیی و چەمکیانەی پێداوە؟

ئەو هەوادی گزینگی چاوانەت، چۆن ئەکەی بە دەرزی حەرفەوە؟

تاکوو خەم بدرووی بە باڵای حەبیبە و عیشقەوە؟

دەربەندی پەپوولە، شیرکۆ بێکەس

پەراوێز و سەرچاوەکان

1-درامدی بر پدیدارشناسی، رابرت ساکالوفسکی، ترجمەی محمدرضا قربانی، تهران، گام نو، 1384

2-چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی هەژار، تهران، سروش(انتشارات صدا و سیما) 2004

3-دیوانی عەبدوڵڵا پەشێو، بە شێوەی ئۆفسێت چاپکراوە.

4-قەرەداشارکێ: ناوی کایەیەکی هەندێ لە ناوچەکانی کوردستانە کە تیایدا کەسێک چاو دەبەستێت و چەند کەسێک خۆیان دەشارنەوە و دوای خۆشاردنەوە کەسی چاوبەستراو چاوی دەکاتەوە و بە دوویاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئاشکرایان کات!

دەربەندی پەپوولە، شێرکۆ بێکەس، چاپی سلێمانی، 2000

پۆستی پێشوو

جینۆسایدی‌ كورد و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش

پۆستی داهاتوو

چوار قەڵای مێژوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاب 19, 2025
11
دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

ئاب 18, 2025
27
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

ئاب 13, 2025
44

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە