خانەوادەی شاهانەی لیساوری بێزنتییەکان، خانەوادەیەکی بە بنچینەی کوردی سەر بە هۆزی تیاری کوردین، لە شاری گۆگۆم ناوەندی پارێزگای مەرعەشی باکووری کوردستان ژیاون.
خانەوادەی شاهانەی لیساوری بێزنتییەکان، خانەوادە(بنەماڵە)ێکی بە بنچینەی کوردی سەر بە هۆزی تیاری کوردین، لە شاری گۆگۆم (مەرعەش)ی ناوەندی پارێزگای مەرعەشی باکووری کوردستان ژیاون، بەڵام هەندێ سەرچاوە دەڵێن؛ ئەو خانەوادەیە بە بنچینە خەڵکی وڵاتی سوریان، ئەوە لە ڕاستیدا وا نییە، بەڵکو ئەو خانەوادە(بنەماڵە)یە کە بە بنچینە خانەوادەێکی کوردی باکووری کوردستان بوون، ئەوە بوو کەسایەتیێکیان لێ هەڵکەوت بە ناوی ئیمپراتۆر لیۆنتیۆس لە ساڵی ( 660ز) دا لە دایک بووە. لە شاری گۆگۆم (مەرعەش) ی ناوەندی پارێزگای مەرعەشی باکوری کوردستان. ئەو سەردەمە سەر بە شانشینی کۆمماگینی سەر بە ئیمپراتۆریای بێزنتیەکان بووە، ئیمپراتۆر لیۆنتیۆس (695_698ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، کە سەرەتا وەکو سەربازێک پەیوەندی کرد بە ڕێزەکانی هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، بەرە بەرە پلەی سەربازەییەکانی بڕی، ئەوەیش بە هۆی زیرەکی و ئازایەتی خۆیەوە بوو، تا گەیشتە پلەی ژەنەڕاڵ و کرایە والی شاری پیمی ئاناتۆلیک.
لە ساڵی (692ز) دا هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان کە پێکهاتبوو لە (60) هەزار سەرباز، بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر لیۆنتیۆس (695_698ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ژەنەڕاڵ نیبۆولۆسی سڵاڤی، لە شەڕی سیباستۆپۆلیس لە نزیک ناوچەی ئەلایوسساسیباستی لە پارێزگای مێرسینی وڵاتی ئێستای تورکیا، بەرەنگاری هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان کە پێکهاتبوو لە (4) هەزار سەرباز بە سەرکردایەتی شازادە “محەمەد کوڕی مەڕوان” والی هەرێمی جەزیرەی فورات و ئەرمینیا لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستانی ئێستا بووە، کە تێدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان سەرکەوت و، هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکستی هێنا، هەروەها، کاتێک جارێکی تر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان بە سەرکردایەتی خەلیفە عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان (685_705ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی دا، ئەوە بوو لە لایەن ئیمپراتۆر جوستینیانی دووەم (685_695ز) (705_711ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان کرایە فەرماندەی باڵای هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتیەکان، زۆر بە تووندی بەرەنگاری هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان بووە وه، ئەوە بوو توانی گەمارۆی سەر پایتەخت تێکبشکێنێت و دوژمن ڕاوبنێت، ئەوە بوو ئیمپراتۆر لیۆنتیۆس (695_698ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لەگەڵ ئیمپراتۆر جوستینیانی دووەم (685_695ز) (705_711ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان پەیوەندیان تێکچوو، کە سەر ئەنجام ئیمپراتۆر جوستینیانی دووەم (685_695ز) (705_711ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە سەر تەختی ئیمپراتۆرییەتی بێزنتیەکان لە ساڵی (695ز) لادا و خۆی بوو بە ئیمپرتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
لە نێوان ساڵانی (695_698ز) خانەوادەکەی هێشتا نەهاتبوون بۆ شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، ئەوە بوو لە ناوی خانەوادە (بنەماڵە)ی لیساوری کەسایەتێکی تر بە ناوی ئیمپراتۆر لیۆنی سێیەم (717_741ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە ساڵی (675ز) لە شاری گۆگۆم (مەرعەش) ی باکوری کوردستان لە دایک بوو، بووە سەرباز لە ڕێزەکانی هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بەرە بەرە پلە سەربازییەکانی لە ناو سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بڕی تا گەیشیتە پلەی ژەنەڕاڵ، ئەوە بوو لە ساڵی (717ز) دا سەرکردایەتی شۆڕشێکی هێزەکانی سوپای بێزنتییەکان کرد لە دژی ئیمپراتۆر پیۆدۆسیوسی سێیەم (1715_1717ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، ئەوە بوو لە سەر تەختی ئیمپراتۆریەتی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لادا، خۆی بووە بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، بەوەش خانەوادە (بنەماڵە)ی لیساوری گەیشتنە پلەی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، توانییان لە نێوان ساڵانی (717_802ز) واتا بۆ ماوەی (85) ساڵ دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بگرنە دەست، فەرمانڕەوایی ئەو ئیمپراتۆریایە بکەن و هەردەم لە دژی دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان لە ملمڵانێی دا بوون.
ئەوە بوو کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان کە پێکهاتبوو لە (240) هەزار سەرباز بە سەرکردایەتی شازادە موسا کوڕی خەلیفە عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان (685_705ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان و عومەر کوڕی هوبایرە و خالید کوڕی موعدان و موجاهید کوڕی جەبر و عەبدوڵڵا کوڕی ئەبو زەکەریا خوزاعی و داود کوڕی سلێمان لە ساڵی (717ز) هێرشی کردە سەر شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، گەمارۆی بۆ ماوەی یەک ساڵ واتا تاوەکو ساڵی (718) بەردەوام بوو، ئەوە بوو هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا کە پێکهاتبوو لە (80) هەزار سەربازی بێزنتییەکان و بولگارییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر لیۆنی سێیەم (717_741ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و شا تیرڤیل (721_700ز) شای ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا، کە ئەوە بوو بە هۆی بەرگری سەر سەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا و بەهێزی شواری شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان تووشی شکست هات و کشایەوە ، هێزەکانی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا سەرکەوتن.
ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا کەوتنە ملمڵانێی یەکتری، لە ساڵی (740ز) جارێکی تر شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بەرپا بوو، ئەوە بوو لە ناوچەی ئاکرۆینۆنی نزیک شاری ئەفیۆن قەرە حەساری ناوەندی پارێزگای ئەفیۆن قەرە حەساری وڵاتی ئێستەی تورکیا جەنگی ئاکرۆینۆن کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان بە سەرکردایەتی عەبدوڵڵا پاڵەوان و عەبدولمەلیک کوڕی شەعیب و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بە سەرکردایەتی لیۆنی چوارەم (775_780ز) و کۆنستانتینی شەشەم (780_797ز) هەر دوو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بەڕەنگاری یەکتری بوونەوە، سەر ئەنجام هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان تووشی شکست هات و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان سەرکەوتنی بە دەست هێنا. لە ساڵی (746ز) شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان کە سەر ئەنجام هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان، تووشی شکست هات و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان سەرکەوتنی بە دەست هێنا، هەروەها لە ساڵی (782ز) سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان بە سەرکردایەتی خەلیفە “هاڕوونه ڕهشید” (787_809ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان و، جەعفەر کوڕی یەحیای بەرمەکی و ڕەبیع کوڕی یونس و یەزید کوڕی موزید شەیبانی هەڵمەتێکی دگیراکاری کردە سەر ناوچەکانی ئاسیای بچوک (تورکیای ئێستا)، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بە سەرکردایەتی شاژنە ئیرینی سارانتاپیچانیا (797_802ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ژەڕاڵ ستاوراکیۆس و ژەنەڕاڵ میخائیل لاچونۆدراکۆن و ژەنەڕاڵ تاتزاتیس (تاتزاتیۆس)ی ئەرمەنی و ژەنەڕاڵ ئانپۆنی بەڕەنگاریان بوونەوە، کە تێدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان سەرکەوت و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکستی هێنا.
جارێکی تر لە ساڵی (788ز) شەڕی کۆپیدنادۆن (کۆپیدناۆس) لە ئاسیای بچوک (تورکیای ئێستا) لە نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان بە سەرکردایەتی خەلیفە “هاڕوونه ڕهشید” (787_809ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بە سەرکردایەتی شاژنە ئیرینی سارانتاپیچانیا (797_802ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، کە تێدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەکان سەرکەوت و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکستی هێنا. لە ساڵی (802ز) ژەنەڕاڵ نیکیفۆرۆس لە دژی شاژنە ئیرینی سارانتاپیچانیا (797_802ز) یاخی بوو ئەوە بوو لە ساڵی (802ز) لە تەختی ئیمپراتۆریەتی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان دووخرایەوە، بەوەش کۆتایی هات بە دەسەڵاتی خانەدانی شاهانەی لیساوری بە بنچینە کوردی باکووری کوردستان، ئەوە بوو ژەنەڕاڵ نیکیفۆرۆس بە ناوی ئیمپراتۆر نیکیۆرۆسی یەکەم (802_811ز) لە ساڵی (802ز) بوو بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان. سەردەمی دەسەڵاتی خانەوادەی شاهانەی لیساوری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، بریتی بوو لە بەربەرەکانێ و ملمڵانێ دا بووە لەگەڵ عەرەبەکان و تورکە بولگارییەکان، کە تێدا سەرکەوتوو بوون تا ئەو کاتەی لە دەسەڵاتداریەتی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان دوور خرانەوە.
ناوی ئیمپراتۆریاکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە خانەوادە (بنەماڵە) ی شاهانەی لیساوری بە بنچینە کوردی باکوری کوردستان:-
یەکەم_لیۆنتیۆس (695_698ز) 3 ساڵ، ڕێزبەندی بیست و دووە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
دووەم_لیۆنی سێیەم (717_741ز) 24 ساڵ، ڕێزبەندی بیست و حەوتە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
سێیەم_کۆنستانتینی پێنجەم (741_742ز) 1ساڵ بۆ جاری یەکەم، ڕێزبەندی بیست و هەشتە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
چوارەم_ئارتاباسدۆس (742_743ز) 1 ساڵ، ڕێزبەندی بیست و نۆیە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
پێنجەم_لیۆنی چوارەم (775_780ز) 5 ساڵ، ڕێزبەندی سی و یەکە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
شەشەم_کۆنستانتینی شەشەم (780_797ز) 17 ساڵ، ڕێزبەندی سی و دووە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
حەوتەم_شاژنە ئیرینی سارانتاپیچانیا (797_802ز) 5 ساڵ، ڕێزبەندی سی و سێیە لە لیستی ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.
سهرچاوهکان:
1_الشیخ مهمحهد الخضری: الدوله العباسیه-بیروت-لبنان 0120ز.
2_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3_د. علی محمەد الصلابی: الدولە الامویە_المجلد الثانی- لبنان-2005ز.
3_ئیمام جلال الدین سیوطی: مێژووی خەلیفەکانی ئیسلام/ ڕاشیدین ، ئەمەوی ، عەباسی-وە: نصرالدی عبدالرحمن قادر-سلێمانی2007ز.
4_پ.د.جڤری برۆن: پۆختەی مێژووی ئەوروپا-وە: نهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
5_د.یوسف العش: عەباسییەکان مێژووی سەردەمی خەلافەت-وە: رووپاک کاخدر حەمەد-هەولێر2010ز.
6_ویل دورانت: مێژووی شارستانییهت-بهرگی دەیهم-وه: عهبدوڵڵاڕهسوڵی–سلێمانی2014ز.
7_سەڵاح تەهبوب: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی ئەمەویەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
8_محمد سهیل طقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی-وە: هێمن ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
9_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.