جەنگی هەشت ساڵە چیە؟ ئەو جەنگە بوو لە نێوان (ئێران و ئێراق) كە لە ئێران بەناوی (جەنگی سەپێندراو، بەرگری پیرۆز، جەنگی هەشت ساڵە) و لەلایەن سەدامەوە بە (جەنگی قادسیە) و لەلایەن سەرانی عەرەبەوە بە (جەنگی كەنداوی یەكەم) دەناسرێت. ئەم جەنگە درێژترین جەنگی ڕووبەڕووی سەدەی بیست بوو و دووەمین درێژترن جەنگ بوو دوای جەنگی ڤێتنام و هەشت ساڵی خایاند، جەنگەكە لە 22ی ئەیلولی 1980 دەستی پێكرد و لە 20ی ئابی 1988 كۆتایی پێهات واتە (حەوت ساڵ و 10 مانگ و دوو هەفتە و یەك ڕۆژ).
هەلكەوتەی جوگرافیای قەزای سیدهکان: قەزای سیدەكان (برادۆست) كەوتۆتە سەر سێگوشەی (ئێراق، ئیران، توركیا) ناوچەیەكی شاخاوییە لە باكوور، وڵاتی توركیا و لە باكووری ڕۆژهەلات وڵاتی ئیران و لە باشوور ناحیەی (دیانا سەر بە قەزای سۆران) و (سمیلان سەربە قەزای چۆمان) لە رۆژئاوای ناحیەی (پیران) و (مەزنێ) سەر بە قەزای مێرگەسۆر رووبەری سنووری دەڤەری برادوست (1616كم 2) دووری لە سەنتەری قەزا (34كم ) دووری لە سەنتەری پارێزگا (142كم) لە كۆتاییەكانی سەدەی نۆزەدا بە فەرمانی والی عوسمانی بەناوی ناحیەی (برادۆست) ناوی هاتوو. لە ساڵی (1932) لەلایەن حكومەتی ئێراق بەڕەسمی كراوەتە ناحیە بەناوی (ناحیەی برادوست) (251) گوندی ئاوەدانی هەبوو. حكومەتی ئێراق لە سالی (1978) هەڵسا بە ڕاگواستنی زیاتر لە (160) گوندی سەر سنوری ئێراق و توركیا بۆ كومەلگە زۆرە ملێكان بەهۆی دەست پێكردنی شەری نێوان ئێراق و ئێران لە سنوری سیدەكان.
لە 15/5/1985 دەڤەری (برادۆست) بووە بەرەیەكی جەنگی ئێراق-ئێران بەهۆی ئەو شەرە تووندە رووبەرێكی زۆری دارستانی سرووشتی و ژمارەیەكی زۆری ئاژەلی كێوی لە ناوچوون. سنوری ناحیەی سیدەكان بە تەوای چۆڵكرا خەلكەكەی ئاوارەبوون لەسەر زاری خەڵكی برادۆستەوە باس لەو جەنگە دەكەین كە ناوچەكەی زۆری گرتەوە، دەڤەری برادۆست گەرمیان و كوێستان دەكەن بەشێكی خەڵكی ناوچەكە لە كوێستانەكان خەریكی مەڕ و ماڵاتیان بوون و بەشەكەی تریش لە ناو خانوەكانی خۆیان بوون چ لە ناحیەی سیدەكان هەروەها گوندەكانی دەورووبەری خەڵكەكە ئاگاداری جەنگەكە بوون، بەڵام ناوچەكەی نەگرتبووەوە، لە ساڵی 1985 ئاڕاستەی جەنگەكە بۆ ئەم سنورە هات، حكومەتی ئێڕاق دەستی كرد بە ڕاگواستنی خەڵكەكە و چۆڵكردنی ناوچەكە، خەلكی ناوچەكە بۆ ئێمەیان باسكرد كە ئەوان بەشێكیان لە كوێستانەكان بوون و خەریكی مەڕ و ماڵاتەكانیان بوون، بەشەكەی تر لە سەنتهری ناحیە و كەمێكیش لە گوندەكان مابوونەوە، دەلێن:- حەمید ئهفهندی هات بۆ لای ئێمە و پێی ڕاگەیاندین كە ئاڕاستەی شەرەكە بۆ ئام ناوچەیەیە و پێویستە چۆڵ بكرێ، بەشێكیان دەڵێن:- هەندێكمان مەڕ و مالاتەكانمان فرۆشت و بەرەو سۆران ڕاگواستراینەوە، لە باڵەكیان و هاودیان و مەجیداوە و دێلزیان و مەزنێ و سارداو نێیشتە جێ بووین و بارودۆخمان زۆر خراپ بوو، حكومەت هیچ هاوكاریەكیان نەكردین، بەلام (عهبدوڵڵا ئاغا)ی سەرۆك عەشیرەتی بالەكیان و كەریم خان سەرۆك عەشیرەتی برادۆست هاوكاری زۆریان كردین. بەشێكی تری خەڵكەكە دەڵێن:- ئێمە بەرە و قوشتەپە و مەسیف و تۆپزاوە و كەسنەزان ڕاگواستراینەوە.
حكومەتی ئێران سەرەتا لەناوچەكانی هاوارجوو و میران و سەقەرە كوێستانەكانی كێلەشین، كانی خومار، خنێرە، هاتە ناو سنوری برادۆست و بە فڕۆكەی جەنگی و تۆپ و هاوهن ناوچەكەی كردە مەیدانی جەنگ، حكومەتی ئێراقیش لەبەشی باشوورەوە هاتە ناو ناوچەی برادۆست .جەنگێكی گەورە و یەكلاكەرەوە لە چیای گۆشینە روویدا، خونكار عهزیز دەلێت:- پاش نیوەرۆ سوپای ئێران هاتە پێشەوە لە ناوچەكانی نێوان چیای بەربزین و چیای هەلگورد تا نزبك بوویەوە لە چیای گۆشینە واتا ناوچەكانی (زین و پرەشین) ئیجا سوپای ئێراق زانی ئێران بەرەوە پێشەوە هاتووە، لەبەر ئەو جەنگە خەڵكەكە خۆیان ماڵ و حاڵیان جێهێشت زێدی خۆیان چۆل كرد، بەم شێوەیە باسی دۆخی خۆیان دەكەن و دەڵێن: بە هەزار دەردەسەری و ترسەوە ناوچەكەیان جێ هێشتووە و بە پێی پەتی و لە ڕۆژ و شەودا لە ڕێگادا بوون بۆ دەربازكردنی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵەكانیان و بە برسیەتی و تێنویەتی ڕێگایان بڕیوە. بەشێكیان لە خێوەتگەو بەشێكی دیكە لە خانووی خەڵكی ئەو ناوچەیە نیشتەجێبوون و بەشێكیشیان خۆیان خانویان بۆ خۆیان دروست كرد، بەردەوامیان بە ژیانیان دا تا كۆتایی هاتنی جەنگەكە، خەڵكەكە هەر چاویان لەوە بوو بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، بەڵام نەیاندەزانی كەی جەنگەكە بەكۆتا دێت، ترسی ئەوەیان هەبوو ئێران بۆ فراوانكردنی سنوورەكەی ناوچەكە بەتەواوی بگرێت و زێدی خۆیان لەدەست بدەن.
دوای ئەوەی ئێراق توانی ئێران لە ناوچەكە دەربكات و تا سنوری كێلەشین بیكێشێتەوە كە بووە دوا خالی سنوری نێوان هەردوو وولات. خەڵكەكە ئاگاداركرایەوە كە شەڕ لە زێدەكەیان وەستاوە و ڕەوشی ناوچەكە بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، خەڵكەكە بەترسەوە بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ ناوچەكەیان. هەروەها بەشێكی خەڵكی برادۆست نەگەڕانەوە بۆ ناوچەكە و لە كەسنەزان و تۆپزاوە و مەسیف….هتد نیشتەجێبوون. یەكێك لە كەسە بەتەمەنەكانی ناوچەكە دەڵێت:- هەر لە كۆنەوە ناوچەی برادۆست مەیدانی جەنگ بووە بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكە، لەم جەنگەشدا زیانی زۆرمان پێگەیشت و دەربەدەر بووین و ناوچەكەمان بەتەواوی شێواو بوو.
زیانەكانی جەنگەكە:- ئەم جەنگە كاریگەری خۆی بەقوولی بەجێ هێشت بۆئەم ناوچەیە. ئەم جەنگە سوود و زیانی بۆ ناوچەكە هەبوو، پاشماوەی تەقەمەنی زۆری لێیماوە، خەڵكی برادۆست باس لە پاشماوەكانی جەنگەكە دەكەن و دەڵێن:- كاتێك گەڕاینەوە بۆ سەر زێدی خۆمان پاشماوەی جەنگەكە مابوو، وەك مین و تەقەمەنیەكانی تر. ئەوەی زیاتر زیانی پێگەیاندین و تا ئێستاش هەر بەردەوامە مینە كە چەندین كێلگەی مینی لە ناوچەكەمان هەیە و قوربانی زۆرمان داوە، ئێمە واهەستەكەین جەنگەكە لە ناوچەكەمان هەر ماوە بەهۆی ئەو كێلگە مین و پاشماوە جەنگییانەی كە ساڵانە قوربانی گیانی و مادیمان هەیە. لەسەرووی هەموویەوە بەشێكی زۆری خاكی برادۆست كەوتە ژێر دەسەلاتی ئێران بەتایبەتی لە ناوچەكانی نێوان چیای سپی رێز تا چیای بەربزین كەوتە ژێر دەستی ئێرانەوە، سوودێكی ئەم جەنگە ئەوەبوو رێگاوبان بۆ سەر هەموو گرد و چیاكان و بەشێكی زۆری ناوچەكان چوو.
لیستی سەرچاوەكان
1: جەلال عمر ڕەسوڵ، گوندی ئاڵانە, چاو پێكەوتن كراوە
15,1,2023
2:سادق برایم مەلیل،28،12،2022 گوندی ئاڵانە،چاوپێكەوتن كراوە
3.خونچە عبابەكر عبدالخالق گوندی ئاڵانە،2،1،2023چاوپێكەوتن كراوە،
4 قودرەت ڕشید ڕەسوڵ،گوندی ئاڵانە،5،1،2023چاوپێكەوتن كراوە
5.سەلیم حمد ڕشید،گوندی ئاڵانە،26،12،20226.
6.عزیز عمر ڕسوڵ،سیدەكان، چاوپێكەوتن كراوە16،1،2023
7.،سباح محمد عبدالخالق گوندی جەڕا،19،1،2023چاوپێكەوتن كراوە
8.،18،1،2023، حسن حمدمین سیدەكان،پەیوەندی تەلەفۆنی
9.حمد احمد،گوندی ئالەكان،20،1،2023پەیوەندی تەلەفۆنی .
10- سۆران خونکار عزیز چاوپێکەوتن لەگەڵ خونکار عزیز کریم ، ٥/ ٢/ ٢٠٢٣ لە گوندی بانەدێر .
11- سۆران خونکار عزیز ، چاوپێکەوتن لەگەڵ عبدولا حەمەد ، ٥/ ٢/ ٢٠٢٣ ، لەگوندی بانەدێر .