پێشه‌كی:
بێگومان كێشه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێك له‌و كێشانه‌یه كه ڕیشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه و به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه، ئه‌وا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی و ئاساش به خۆیه‌وه نابینێت. به هۆی سروشتی ئه‌م كێشه‌وه، له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه. ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ كێشه و مافی كورد كراوه هه‌میشه له دوو گرووپی گه‌وره‌دا پۆلێن كراون. یه‌كه‌م ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی كورد بۆ كێشه و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خۆی كردوویه‌تی و دووه‌م ئه‌و ڕوانگه و خوێندنه‌وانه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر له ئاست كێشه‌كه‌دا هه‌یبووه. له‌م وتاره‌دا ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه‌ی كه‌سانی فكری و ئاكادێمی ئێرانه‌وه بخه‌ینه به‌رباس.
به‌ڕای ئێمه تێگه‌یشتن له ڕوانگه‌ی فكری و ئاكادێمی هه‌ر وڵاتێك به‌شێكی زۆر له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته له ئاست ئه‌و بابه‌ته پێشان ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو وڵاتان كاتێك دیارده‌یه‌ك دێته ئاراوه یا سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌وا كه‌سانی ئاكادێمی و ڕۆشنبیر باسی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن و دوایی ئه‌مه ده‌بێته بابه‌تێك و كه‌سانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و ده‌بێته یاسایه‌ك یا خود هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن.
له‌و كاته‌وه كورد له ئێران و عێراق و سوریا و توركیا داوای مافه سروشتییه‌كانی خۆی ده‌كات، ئه‌وا هیچ ڕۆشنبیری یا كه‌سێكی ئێرانی نه‌بیندراوه‌ته‌وه پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی كورد بكات. ئه‌گه‌ریش كراوه ئه‌وا قه‌ت پشتیوانی له شۆڕشی و مافی كورد له ئێران نه‌كراوه و ته‌نها باسی پارچه‌كانی دیكه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به نهێنی و شاراوه به سه‌دان لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی توانه‌وه و له نێوبردن و سڕینه‌وه‌ی كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، باسی ئه‌و ڕه‌هه‌نده فكری و ئاكادێمیانه بكه‌ین كه له ئێران‌دا باسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردووه و ڕوونی بكه‌ینه‌وه بۆ چی هیچ هه‌ڵویستێكی ڕوون له ئاست بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا بوونی نییه.
ده‌روازه‌ی باسه‌كه:
هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی فیزیكی و مه‌عنه‌وی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نمونه تاك و كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه به بوونی خۆیان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌ندێ ماف و هه‌ندی ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان. پێویسته بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مافانه سه‌رچاوه له بوونی فیزیكی وه‌رده‌گرێت و مافه‌كانیش كاتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌بن، كه بوونی ئه‌و تاك یا كۆمه‌ڵگایه به جیاوازییه‌كانیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت. هه‌تا كاتێك جیاوازییه‌كان قبووڵ نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ركردنی ماف به مانای سروشتی ئه‌و نییه.
له‌م گۆشه نیگایه‌وه پێویسته بڵێن قبووڵ كردنی كورد وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی جیاواز له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه ڕێگا خۆش كردنه بۆ به‌دیهاتنی مافه‌كانی كورد. بۆیه لێره‌دا ئێمه به دووی ئه‌وه‌وه وه‌یلانین كه له نێو لایه‌نه ئاكادێمی و فكرییه‌كانی ئێران‌دا چ كه‌سانێك دانیان به كورد وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی جیاوازدا ناوه؟ ئه‌گه‌ریش وا نییه ئه‌و لایه‌نانه به چ ئاراسته‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌یان بۆ كورد كردووه و له‌و گۆشه نیگایه‌وه چ ئامانجێكیان هه‌بووه؟
گریمانه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ڕێچكه فكری و ئاكادێمییه‌كانی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازییان له نێوان كورد و ئه‌وانیتر له ئێران په‌سه‌ند نه‌كردووه و به‌رده‌وام ئاراسته‌ی فكرییان بۆ سڕینه‌وه و نه‌مان بووه. لێره‌شدا به ئاماژه‌پێدان به ده‌قه ئاكادێمی و فكرییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و گریمانه ده‌ده‌ینه‌وه.
كورته‌یه‌كی مێژوویی:
له دوای شه‌ریی جیهانی یه‌كه‌م و كۆتایی هاتنی ڕاپه‌ڕینی سمایل ئاغای شكاك ناسراو به سمكۆ، له ئێران هه‌ڵویسته‌كان له ئاست ماف و بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ستی پێكرد. یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه پێناسه‌یه‌كی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد خسته‌ڕوو كتێبی میژووی هه‌ژده ساڵه‌ی ئازه‌ربایجان له نووسینی ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وییه. له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سمكۆ به غائله یا ئاژاوه ناو دێنێت. له ڕاستیدا به‌كارهێنانی ئه‌م وشه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د كه‌سروییه‌ك كه خۆی یاسازانێكی شاره‌زا بووه، مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه شتێكی جیاواز به ناویی كورد بوونی نییه و ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێك بۆ ناساندنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوی كورد هه‌یه، ئاژاوه‌یه.
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا كتێبێكی دیكه له ئێران بڵاو كرایه‌وه به ناویی كورد و پیویستكی نژادی له نووسینی ره‌شید یاسه‌می كه كوردێكی خه‌ڵكی پارێزگای كرماشانه. له‌م كتێبه‌دا ڕه‌شید یاسه‌می هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه ڕه‌ت بكاته‌وه كه كورد به ئێرانی نازانن و ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات كورد به ئێرانی بزانێت و به پشت به‌ستن به به‌ڵگه مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانی بوونی كورد بسه‌لمێنێت. له‌و باره‌یشه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ندی زمانی، كلتوری، ئایینی و مێژوویی و شوێنه‌واری ئه‌نجام داوه. ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه كورد ئێرانییه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا ڕه‌شید یاسه‌می قه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئێرانێكی پێش میژووی ئیسلام بوونی هه‌یه و تێدا زمانی فارس و كلتوری فارس و نه‌ته‌وه‌ی فارس باڵاده‌ست بووه، بۆ چی زۆربه‌ی شوێنه‌واره‌كانی له ناوچه‌یه‌ك دایه كه ئه‌مڕۆ خاكی كوردستانه و له‌و ناوچانه‌دا بوونی نییه كه ئه‌مڕۆ خاكی نه‌ته‌وه‌ی فارس و كلتوری فارسه؟
هه‌تا شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئه‌و دوو بابه‌ته، كتێبه به‌رچاوه‌كان بوون، كه هه‌ڵویستیان له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه باسكراوه. هه‌ر دووی ئه‌م كتێبانه هه‌وڵیان داوه كورد به ئێرانی بناسێنن و كوردیان كردۆته به‌شێك له ئێران.
دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی ئێران گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و دوو فاكتۆری موسلمان بوون و شیعه بوونیشی پێ زیاد كرا، ئه‌وا پێناسه‌كردنی كوردیش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. دوای ساڵی 1979 جیا له فاكتۆری ئێرانی بوون كه پشتی به به‌ڵگه‌ی مێژوویی ده‌به‌ست، ئه‌وان فاكتۆری موسلمان بوون بۆ ڕاگرتن و شیعه بوون بۆ دابه‌شكردنی كوردیش زیاد كرا. یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه له ساڵه‌كانی یه‌كه‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا بابه‌تی موسلمان بوونی زۆرتر تێدا توخ بووه‌ته‌وه كتێبی كوردستانی ئه‌حمه‌د موفتی زاده‌یه، كه زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته داوه و سه‌ری خۆیشی له‌و ڕێگا دانا.
دوای شۆڕش گه‌لانی ئێران، جیا له ڕوانگه‌ی فكری و ئاكادێمی، چه‌ندین ڕوانگه‌ی سیاسی به تایبه‌ت لایه‌نه چه‌په‌كانی ئێران له به‌رامبه‌ر كورد بوونیان په‌یدا كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌م باسه نییه ئه‌وان لێره‌دا باسی ناكه‌ین.
قوناغێكی سێیه‌م كه له باره‌ی هه‌ڵویستی فكری و ئاكادێمی ئێران له‌باره‌ی كورد ده‌ستی پێكرد، ئه‌و قوناغه‌یه كه دوای ساڵی 1989 یا ڕوخانی یه‌كێتی سوڤیه‌ت هاته ئاراوه. له ڕاستیدا ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ ئێران و لایه‌نه فكری و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته هێنا ئاراوه ئایا به ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ئێران ئه‌زموونی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له‌وێ دووباره ده‌بێته‌وه. خودی ئه‌م پرسیاره چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌م و لێكۆڵینه‌وه لێكه‌وته‌وه كه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به كورتی ئاماژه به‌وان بده‌ین.
چه‌نگیز پاڵه‌وان له كتێبی كلتوردا كار له سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه نه‌به‌ستێته‌وه به كلتوره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینێت جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان كلتوره‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه له جیاتی كلتور بۆ پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه، ناوچه‌ی شارستانی ( حوزه تمدن) به‌كار دێنێت. به پشت به‌ستن به‌م بابه‌ته سنووری نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی هه‌تا ئه‌و شوێنه درێژ ده‌كاته‌وه كه خاكی عه‌له‌وییه‌كان و زازاكانه له باكووری كوردستان. به واتایه‌ك هه‌تا دوایین شوێنی كوردستان ناوچه‌ی شارستانی ئێرانی درێژ ده‌كاته‌وه. به‌ڵام هاوكات هیچ نیگایه‌كی له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان نییه.
تێكڕای هه‌وڵی چه‌نگیز پاڵه‌وان له كتێبی كلتور بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و چوارچێوه‌داركردنی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی شارستانییه، ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه ده‌بێ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی دونیا بسڕینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له ناوچه‌یه‌كی شارستانین. بۆ نمونه سه‌یری ناوچه‌ی شارستانی چینی بكه‌ن ئه‌گه‌ر وا بێت ده‌بێ نیوه‌ی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ببنه به‌شێك له‌و وڵاته كه ئه‌مه به پێی هیچ پێوه‌رێكی زانستی ئه‌گه‌ری نییه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه، حكومه‌تی ئێران ناوه‌ندێكی دانا به ناویی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ر به نووسینگه‌ی سه‌ركۆمار. له‌م ناوه‌نده‌دا به‌شێك تایبه‌ت كرا به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی نه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزم، شوناس، مافی كه‌مایه‌تی، ئێتنیك.
ئه‌م ناوه‌نده جیا له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ژماره وه‌رزنامه‌ی تایبه‌ت، چه‌ند كتێب له‌باره‌ی هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، شووناس، كێشه‌ی ئێتنیكی و … بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مانه‌یان گرنگن:
– به‌ڕێوه‌به‌ری كێشه ئێتنیكییه‌كان له ئێران له نووسینی سه‌ید ڕه‌زا ساڵحی ئه‌میری
– كۆمه‌ڵناسی شووناس له ئێران له نووسینی حوسین گوده‌رزی
– ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كلتور و شووناسی ئێرانی نووسینی مریه‌م سه‌نیع ئیجلال
– هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران نووسینی داریوش قه‌مه‌ری
– بنه‌ماكانی شووناسی ئێرانی له نووسینی قه‌دیری نه‌سری
– ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن و یه‌كپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران نووسینی داریوش قه‌نبه‌ری
– كتێبی به‌ڕێوه‌به‌ری كێشه ئێتنیكییه‌كان له ئێران، هه‌وڵ ده‌دات خوێندنه‌وه‌ی زانستی بۆ هۆكاری دروستبوونی كێشه ئێتنیكییه‌كان له ئێران بدات و له دواییدا ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌گرێت، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان گیراونه‌ته به‌ر، چۆن به سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوویان نازانێت. له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێت كێشه‌ی كورد پێشتر خواستێكی كلتوری و ئابووری بووه، به‌ڵام ئێستا داواكردنی پشك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هاتۆته‌سه‌ر.
له‌ڕاستیدا، ئه‌م نووسه‌ره‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه لا په‌سه‌ند نییه و ته‌نها ڕه‌خنه له‌و سیاسه‌تانه ده‌گرێت له ئاست كورد گیراوه‌ته‌به‌ر.
كتێبه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوه‌نده هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران له شووناسی ئێرانی و نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا بتووێننه‌وه و هه‌موویان كورد به به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی ئێران پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه له مێژوودا شتێك به ناویی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بوونێكی فیزیایی نییه.
جیا له‌م ناوه‌نده، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی زانسته مرۆییه‌كانی ئێرانیش چه‌ندین كتێبی له باره‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و به تایبه‌ت كورد چاپ كردووه كه به‌رچاوترینیان ئێران، شووناسی، نه‌ته‌وایه‌تی، ئێتنیكێتی به هه‌وڵی دكتۆر حه‌مید ئه‌حمه‌دی كۆكراوه‌ته‌وه تێدا ئێحسان هوشمه‌ند له وتارێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی كێشه‌ی كورد به كێشه‌یه‌كی ئابووری ده‌خاته به‌رباس و به پشت به‌ستن به ئامار هه‌وڵ ده‌دات، بیسه‌لمێنێت كورد كێشه‌یه‌كی ئابوورییه نه‌ك مافێكی سروشتی.
له سه‌رده‌می سه‌ركۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئێران گۆڕا به ناوه‌ندی تاووتوێی ستراتیژی سه‌ركۆماریی.
سیاسه‌تی ئه‌م ناوه‌نده به‌ته‌واوی جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و ڕوانگانه‌ی كه پێشتر له‌باره‌ی كورد گیراوه‌ته‌وه به‌ر. ئه‌گه‌ر پێشتر كوردیان به به‌شێك له ئێران و نه‌ته‌وه‌ی ئێران و كلتوری ئێران و مێژووی ئێران ده‌هێنا ئه‌ژمار و كوردیان له نێو شووناسی ئێرانی‌دا ده‌توانه‌وه، ئه‌وا له‌م ناوه‌نده‌دا به‌ته‌واوی سیاسه‌تێكی دیكه گیرایه به‌ر.
ناوه‌ندی تاووتوێی ستراتیژی سه‌ركۆماری ئێران، له ئاست كورد ئه‌م جاره ڕوانگه‌ی پارچه‌پارچه كردنی شووناسی كوردی گرته‌به‌ر. به‌و مانایه ئه‌م ناوه‌نده هه‌وڵ ده‌دات كوردی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی پارچه پارچه بكات. بۆ ئه‌م كاره‌ش زۆرتر پشتی به ڕوانگه و بۆچوونه‌كانی گارنیگ ئاساتوریانی ئه‌رمه‌نی به‌ستووه.
گارنیگ ئاساتوریان دامه‌زرێنه‌ی ناوه‌ندێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردناسی له ئێریڤانی ئه‌رمێنیایه. مامۆستای زانكۆیه و جیا له‌م ناوه‌نده كوردناسییه، به‌رپرسی ناوه‌ندێكی ئێران ناسییه له ئێریڤان و دوو بڵاوكراوه‌ی ئێراننامه و ئاكتا كوردیكاشی له ئه‌ستۆیه. له‌م دواییانه كتێبێكی به ناوی كورده‌كان و سه‌رچاوه‌ی ئه‌وان به زمانی فارسی له ئێران بڵاوبووه‌وه.
گارنیگ له‌و باوه‌ڕه‌دایه “ئه‌گه‌ر له ئێران زمانێكی دیكه جگه له زمانی فارسی له قوتابخانه‌كان بگوترێته‌وه ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی بیست ساڵ ناخاێنێی وڵاتی ئێران له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.”
” كورد خاوه‌نی شووناس نییه و كه‌سانێك به تۆپزی خه‌ریكی سازكردنی شووناسێكی ساخته بۆ كوردن.”
ئاساتوریان له‌و باوه‌ڕه دایه “زمانی كوردی و به‌لوچی و …. زمانی ناولانكن.”
ئه‌و سێ فاكته‌ی كه له سه‌ره‌وه هێنامان دژیه‌كی زۆریان له نێواندا هه‌یه. به‌ڵام ته‌نها به‌و پرسیاره ڕازی ده‌بین، چۆن ده‌كرێ زمانی ناو لانك كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ته‌واو نازانستییه، بتوانێت دوای بیست ساڵ ئێران پارچه پارچه بكات؟ كه‌وایه ئه‌وانه زمانن كه ئێران پارچه پارچه ده‌كه‌ن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاساتوریان له كتێبه‌كه و له ئه‌نجامی كاره‌كه‌ی ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه كه له‌كه‌كان كورد نین، هه‌روه‌ها گۆرانیش ( هه‌ورامی) به كورد نازانێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به زمانی ئێنگلیزی و وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی فارسی ناوه‌ندی تاووتوێی ستراتیژی سه‌ركۆماریی ئێران ئاتاسوریانی بانگهێشت كرد و چه‌ندین كۆڕی بۆ گرت. دوای ئه‌و كۆڕانه حكومه‌تی ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌كه‌كانی به قه‌ومێكی ( ئێتنیك) سه‌ربه‌خۆ ناساند. ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی ناڕه‌سمی و له ڕێگای ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه حكومییه‌كانی ئه‌و بۆچوونه‌یشی له نێو هه‌ورامییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌ید جه‌واد ته‌باته‌بایی فه‌یله‌سوفی ئێران له كاره‌كانیدا كار له‌سه‌ر شووناسی ئێران و چۆنیه‌تی پێناسه‌كردنی شووناسی ئێرانی ده‌كات. ئه‌ویش له كاره‌كانیدا ئه‌وه‌نده‌ی پێڕاگه‌یشتووم و بینیومه ئاراسته‌یه‌كی جیاوازی له‌باره‌ی كورده‌وه نییه. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی نووسراوه‌كانی له‌به‌ر ده‌ستمدا نه‌متوانی به وردی باسی بۆچوونی بكه‌م.
ده‌رئه‌نجام
ڕوانگه فكر و ئاكادێمییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به مافی كورد، له سه‌ره‌تاوه چۆن بیچمی گرتووه تا ئێستاش ته‌نها ره‌نگی گۆڕاوه‌و هیچ گۆڕانێك له گه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌دا نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له تێكڕای ئه‌و ڕوانگانه‌ی باس كرا، هه‌موویان هه‌وڵیان بۆ تواندنه‌وه‌ی كورد و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مافی كورد بووه. هیچ ڕێچكه‌یه‌كی فكری یا ئاكادێمی یا خود كه‌سایه‌تییه‌ك له ئێران‌دا ( وه‌كو ئه‌وه‌ی له توركیا ئێسماعیل بێشكچی كردی) سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه كه كورد به شایسته‌ی مافی خۆی بزانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێویسته ئه‌وه بڵێن كه هه‌موو ئه‌و ڕوانگانه‌ی كه له ئێران‌دا له‌باره‌ی كورده‌وه دروست بوون له ئێستادا هه‌موویان به ئاراسته‌ی جیاواز و به یه‌ك ئامانجه‌وه چالاكییان هه‌یه. بوونی ئه‌م ئاراسته جیاوازانه باری قورس له بواری فكری و ئاكادێمییه‌وه قورس‌تر ده‌كات و پێویسته هه‌ڵویستی فكری و زانستی له ئاست هه‌ر یه‌ك له‌و ڕێچكانه‌دا هه‌بێت.