واتە: چونە بەرەی ڕووسیاو ئێران
واتە: ئیعلانکردنی جەنگ دژی ئەمەریکاو ئەورووپا.
واتە : چیتر خۆت خاوەنی خۆت نیت .
تۆ نەحوێنەوارو بێئاگا هەر خەریکی جوینەوەی قسەکانی پارلەمانتاری بەکرێگیراوی و گوێ بۆ ژمارەکانی دەگرێت و دەڵێی هێندە نەوت تەسلیم بکەن بە بەغداد هێندە پارەت بۆ دێت لەبەغدادەوە.
ئاخر کاتێک تۆ هێندە سادەو ساویلکەی و عەقڵ داوەتە دەستی پارلەمانتارێکی نەزان و ئیعلامیەکی پولەکی و پێت وایە کارەکە هێندە سادەو ئاسانە وەک کڕینی کیلۆ تەماتەی عەلوەکە … بێئاگا لەوەی گێژاوی تەسلیم کردن چیت بەسەردێنێت.
لە ساڵی ١٩٩١وە ئەمەریکاو ئەورووپا لە قاعیدەی ئەنجەرلیکەوە تۆ دەپارێزن ئێستا هاتوون پێت بڵێن نۆبەی تۆیە بمانپارێزی و نەوت و غازەکەتان پێ بفرۆشی، لە دونیای سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەخشین و ڕەحم و بەزەیی نییە، بەڵکو هەمووی بە قاعیدەی دان و ستان کاردەکات.
چیان پێدایت بەزیادەوە لێت دەستێنەوە لەکاتی خۆیدا و کەی وویستیان و پێویستیان بوو تەنانەت لەوکاتەی پێت دەدەن لەهەمانکاتدا ئیمزای لێسەندنەوەت پێ دەکەن ئەوجا هاوکاری و یارمەتیت دەدەن، ئەوان تۆیان لە سەدام و بەعس پاراست ئێستا نۆبەی تۆیە ئەوان لە سەرما بپارێزی غازەکەی تۆیان دەوێت .
لە ٢٠١٥وە ڕێک لەگەڵ بووجە بڕینی بەغداد وەلائیەکانییش لە فەیسبووک و سەر جادەوە دژی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەوتنە جوینەوەی قسەی ئاغاکانیان لە بەغداد ئێستاش دژی وەبەرهێنانی غازو بەبازاڕکردنی غاز وەستانەتەوە وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم بە خۆشی خۆی هەندێک هەنگاوی نابێت.
من ناڵێم حکومەتی هەرێم کارێکی باش دەکات یان خراپ، من ناڵێم با بڕۆینە بەرەی ئەمەریکاو ئەورووپا و دژی ئێران و ڕووسیا،چونکە پێم وایە هەردوو بەرە بەمانای ئەخلاق داماڵراون لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی.
سیاسەت و سیاسەتی نێودەوڵەتی گەشتووەتە کۆتا قۆناغی نا ئەخلاقی خۆی ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە هەندێک کار هەیە لەم دونیادا بەدەستی خۆت نییە و لەتوانای خۆتدا نییە، کورد دەڵێت: ڕۆشتن بەدەستی خۆتەو هاتنەوە بەدەستی خۆت نییە”.
هەرێمی کوردستان ڕۆشتووەو چووەتە ناو یاریەکە، هاتنەوەی لەدەستی خۆیدا نییە، ئێمە چیتر ناتوانین بە ئارەزووی خۆمان لەم جەنگە بێێینەدەرەوە، چونکە مانەوەمان وەییە هاتنەدەرەوەمان لەو وەیترە، ئەگەر چونە ناو هێڵی وزەی جیهانی بۆ خاتری خۆمان بوبێت بە ویستی خۆمان بوبێت ئەوا هاتنە دەرەوەمان بۆ خاتری خۆمان نییە و بەویستی خۆمان نییە و مانەوەشمان بە ویستی خۆمان نییە و بۆ خاتری خۆمان نییە.
ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە چی و چۆن بکەین تا بەکەمترین زیان و ئازار و ماڵوێرانی لەم شەڕە دەربازمان بێت، پریشکی ئەم ئاگرە وا لەناو ماڵماندا هیچ عاقڵێک ناتوانێت بەسەلامەتی لێی دەرچێت، بەڵام دەتوانێت زەرەروزیانەکەی کەم بکاتەوە بەکەمترین زیان لێی دەرچێت.