دیپلۆماتێکی ئێرانی: داگیرکردنی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، سەراپای ناوچەکە نوقمی شەڕدەکات.
لەکانبێرای پایتەختی ئوسترالیاوە دەنگۆی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئەمریکای لەدژی ئێران بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی سەرچاوە فەرمییەکانی ئوسترالیا بەمیدیاکانی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند کەلەوانەیە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرشێک بکات.
لەکاتێکدا پێگەی national interest ی ئوسترالی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە باس لەداگیرکردنی ئێران دەکات لەلایەن ئەمریکاوە لەساڵی ۲۰۲٦ دا. پێگەیsputnik دیپلۆماتێکی ئێرانی دواندووە، سەبارەت بەوەی شەڕفرۆشتنی ئەمریکا چی بۆ ناوچەکە دەهێنێت.
ماڵکۆڵم تێریبۆڵ ـ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەو بۆچونانەی ڕەتکردەوە کەئەمریکا ئامادەکاریکردبێت بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران وەک پێشبینیەک لەدوای ئەو هەواڵانەی کە بەدوای چەند ڕاپۆرتێکدا هات کەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوسترالیا لەسەرچاوە ئەمنییە باڵاکانەوە دەستی کەوتووە وپێیان وایە هێرشێکی لەو جۆرە لەوانەیە لەمانگی ئۆگەستدا ڕووبدات.
هەواڵەکە بەدوای وتارێکدا هات کە لەپێگەی National Interest لەکۆتای مانگی ڕابووردودا بڵاوکرایەوە، هاوشێوەی عێراق پێشبینی “ئۆپەراسیۆنی ئازادی ئێران” دەکات لەساڵی ۲۰۲٦ دا، دوای ئەوەی واشنتن بەڵگەی دەسکەوتووە کەئیران دەگاتە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم وهێرشی زەمینی لەدەوڵەتی پێشووی عێراقەوە ئەنجام ئەدات کەلەو کاتەدا پەرتدەبێت بۆ سێ دەوڵەتۆکەی شیعە، سونی وکورد.
لە ئاخاوتنیدا بۆ پێگەیSputnik لەبارەی ئەو سیناریۆیانەوە، د.سەعید هادی ئەفگاهی، شارەزا لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین وکاربەدەستی پێشوو لەباڵوێزخانەی ئێران لەلوبنان، لەبەر ڕۆشنای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە سەرنجی خۆی خستەڕوو.
“سەرەتا، سیناریۆی داگیرکاری سەربازی کە لەلایەن دەزگای National Interest باسی لێوەکراوە، تەنها خەیاڵی نوسەرەکانیەتی و بەهیچ بەڵگەیەک پشتڕاستنەکراوەتەوە” ئەفگاهی وای ووت. “دووەم، دۆخی ناوچەکە بۆ جێبەجێکردنی وەها سیناریۆیەکی داگیرکاری لەلایەن ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیەوە کەئەکرێ بەریتانیا، فەرەنسا وتەنانەت سعودیە بێت، لەبارنیە” بەپێی بۆچونی ئەو شارەزایە.
زیاتر دوا و ووتی “نە ئەمریکا و نەهیچ وڵاتێکی ئەوروپی لەڕاستیدا لەو باوەڕەدا نیە هیچ هێرشێک بتوانێت ئێران دەستەمۆ بکات یان لەشوێنی خۆی ڕاگرێت”.
بەپێی شرۆڤەکارەکە، لەئێستادا واشنتۆن ڕووبەڕووی گرفتی زۆر بووەتەوە.”کاتێک دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی ڕاگرتنی نەوتی ئێرانی کرد، لەوەڵامدا هەڕەشەی ئاراستەکرا. سەرکردایەتی سیاسی وسەربازی ئێران ئاماژەی بەوەداوە کەپێش دەستکردن بەگەمارۆی سەر نەوت، ئێران تەنگەی هۆرمز دادەخات” کەخاڵی بەستنەوەی نێوان کەنداوی فارس وکەنداوی عومانە، هەروەها لەو ڕێگەیەوە نزیکەی ٢٠% ی نەوتی خاوی جیهان هەناردە دەکرێت.
ئەفگاهی ئاماژەی بەوەکرد هەندێک لەوڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەناوچەکەدا، پێشوەخت ڕووبەڕووی ئاریشەی ئەمنی بوونەتەوە (بەمدوواییانە سعودیە هەناردەی نەوتی لەبابولمەندەب – ئەو گەرووەی کەدەکەوێتە نێوان یەمەن وجیبۆتییەوە ـ بەهۆی هێرشی موشەکی لە یەمەنەوە بۆ سەر کەشتییە سعودییە نەوت گوێزەرەوەکان ڕاگرت. هەموو ئەمانە پێش دەستپێکردنی گەمارۆی ئەمریکا لەدژی نەوتی ئێران وداخستنی تەنگەی هورمز ڕوودەدەن).
“بەسەرنجدان لەتوندبوونەوەی لێدوانەکان لەهەردوو لایەنەوە، دیپلۆماتەکە ئاماژەی بەوەکرد کەوا چارەنوسی تەنگەی هۆرمز پرسێکی هەستیارە کە لەتوانایدایە ناوچەکە نوقمی پشێوی سەربازی بکاتەوە کەهیچ سودێک بەئەمریکا ناگەیەنێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا ئەمریکا ڕووبەڕووی گازەندە دەبێتەوە کە لەئۆقیانوسی ئەتڵەسییەوە هاتووە وهانی نائارامی لەگەرووەکەدا دەدات. ئەگەر پێکدادانیش ڕووبدات لەسنوری ئەمریکا و ئێراندا نامێنێتەوە. زۆرێک لەوڵاتان وگروپە جیهادییەکان لەوڵاتانی جیاوازەوە دێنە ناو پشێویەکەوە” ئەفگاهی هۆشداریدا.
” بۆیە، ئەگەرچی بەرواری دروستی پشێویەکە، چ سبەینێ بێت یان ۲۰۲٦، گرنگی ئەوتۆی نیە. لەهەموو دۆخێکدا، ئێران ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزە داگیرکەرەکان، ئەگەر هاتوو لەڕووی ژمارەشەوە لە ئێمە زیاتربن” چاودێرەکە جەختی کردەوە.
ئێراقێکی دابەشکراو
سەبارەت بەسیناریۆ پێشبینی کراوەکەیNational Interest لەبارەی دابەشکردنی ئێراق بۆ چەند قەوارەیەکی جودا، ئەفگاهی گوتی ئەو کارە دوور نیە لەستراتیژی ڕاستەقینەی ئەمەریکاوە.
“بۆ ئەمریکییەکان، دابەشکردنی ئێراق پرسێکی گرنگە. ئەوان بەووریاییەوە بیریان لێکردۆتەوە، بەڵام تائێستا سەرکەوتوونەبوون. سەرەتا داعشیان دروستکرد، کەبەکاریان هێنا بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی بەناو سوننی. لەماوەی تەنها زیاتر لەدووساڵدا، داعش تێکشکا لەلایەن سوپای ئێراق، سەربازە ئێرانیەکان وحەشدی شەعبییەوە.”
دواتر ئەفگاهی باسی لێوەکرد کە تەنانەت پێش تێکشکاندنی داعش وئازادکردنی موسڵ، ئەمەریکییەکان بڕیاریاندا چانسێکی تر تاقیبکەنەوە وگرەویان لەسەر کورد کرد. سەرکردەی کوردی ئێراقی مەسعود بارزانی بڕیاری سەربەخۆیی تەواوەتی لەبەغداد ڕاگەیاند وبانگەشە بۆڕیفراندۆم کرا. بەڵام حکومەتی ناوەندی ئێراق هەروەها ئێران، سوریا وتورکیا دژی وەها سیناریۆیەک بوون. چونکە ئاماژەبوو بۆ دەستپێکی زنجیرەیەک ئاڵۆزی وڕووداوی مەترسیدار کەکاریگەری لەسەر یەکگرتووی هەر چوار ووڵاتی ناوچەکە دەبێت.
(دواجار، سوپای ئێراق وحەشدی شەعبی بەئاراستەی ناوچەکانی ئۆتۆنۆمی کوردستانی ئێراق جوڵەیان کرد وشاری کەرکوکیان بە تەواوی لەبارزانی وەرگرتەوە، کەیەکێکە لەگەورەترین کێڵگەکانی نەوت وگاز لەجیهاندا. سەرکردە کوردەکە پاشەکشەی کرد. بۆیە، وێڕای خواستی ئەمەریکا ئەمڕۆ پرسی دابەشکردنی ئێراق ۆ چەند دەوڵەتێک ئەستەمە) ئەفگاهی وای ووت.
بەڕای شروڤەکار، فشاری ئەمەریکا بەئامانجی لاوازکردن ودابەشکردنی ئێراق بەردەوام دەبێت، وەک بەمدواییە دەرکەوت.