له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆی بكات، ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی راگواستنی كورد له زێدی خۆیان‌و نیشته‌جێكردنیان له ناوچه‌كانی وڵاتی لیبیا.
كوردستان واته نیشتمانی كورد، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وهكیهكو یه‌كگرتوون، به‌ڵام له ئێستادا كوردستان سنوورێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا (ئیراق، توركیا، ئێران، سوریا) دابه‌ش بووه.
شۆڕشه‌كان دژی ده‌سه‌ڵات
د. حامید مه‌حمود عیسا له كتێبه‌كه‌یدا (كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ره‌تاوه تا ساڵی 1991)، ئه‌و په‌لهاویشتنه‌ی ئیبراهیم پاشا ده‌گێرێته‌وه كه له ساڵی (1832) به‌نێو ئاسیای بچوكدا به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی قوسته‌نتینیه دژی عوسمانییه‌كان پێیههڵسا، ناخی هه‌ندێك له سه‌ركرده كورده‌كانی هه‌ژاند كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان ده‌ویست، بۆیه پرسیاریان ده‌كرد: “ئه‌گه‌ر یۆنانی‌و میسرییه‌كان كه پێشتر پارێزه‌ری عوسمانییه‌كان بوون، تواینیان سوپای توركیا دهربكهنو بیانڕوخێننو سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، ئایا كوردیش مافی خۆی نییه كه به‌رێگه‌یه‌كی تایبه‌ت خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن؟”.
به‌م شێوه‌یه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان خوێنده‌وارو نیشتمانپهروهرو بازرگان‌و ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی كه كاری هه‌نارده‌و هاورده‌یان ده‌كرد، بڵاوبووه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌سته له ناوچه‌كانی (بایه‌زید)و (وان) له توركیا‌و (خۆی)و (توخجوان) له ئازه‌ربیجان نه‌ما، بۆیه كورد ده‌ستیان كرد به هه‌ڵگیرسانی چه‌ندین شۆڕش دژی ده‌سه‌ڵات.
له‌و كاتانه‌دا چه‌ند هۆزێكی كورد وه‌ك ئیماره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دهركهوتنو به‌رده‌وام دژی تورك‌و له ناو خۆشیاندا شه‌ڕیان ده‌كرد، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه توركیش ده‌یدان بۆ حوكمڕانیكردنی راسته‌خۆی ناوچه كوردییه‌كان، راپه‌ڕینی نوێی هه‌ڵگیرساند، ئه‌وه‌ش ساڵ له‌دوای ساڵ به‌رده‌وام بوو، توركه‌كان كاتێكی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌م ململانێیه‌دا تۆمار كرد كه هه‌ندێكجار لێره‌وله‌وێ سه‌ركه‌وتنێكی سه‌رپێییان تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی توركه‌كان له‌سه‌ر خاكی كورد ده‌سه‌ڵاتێكی لاواز بوو.
راگواستنی هه‌مه‌وه‌ند
د. حامید له كتێبه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ئه‌كات كه عوسمانییه‌كان به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌و “سه‌رئێشه”یه‌ی به‌هۆی هۆزه كورده‌كانه‌وه بۆیان دروست بووه‌و هه‌روه‌ها بۆ تێكشكانی ته‌واوی شۆِرشهكانیان، رێگه چارهكهش ئه‌وه بوو كه ئه‌و هۆزانه له زێدی خۆیانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی زۆر دوور، كه لیبیا یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه. له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و هۆزانه‌وه كه پێشنیار كرابوو رابگوازرێتو نه‌فییان بكه‌ن هۆزی (هه‌مه‌وه‌ند) بوو.
توێژه‌ری كورد (برادۆست میتانی) بۆ پێگه‌ی (Raseef22) ده‌ڵێت: “عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ند له ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستانی ئیراق دهژینو هه‌میشه شۆڕ‌شیان دژی حوكمڕانی عوسمانییه‌كان كردووه، هه‌ر بۆیه له‌ساڵی 1890دا عوسمانییه‌كان هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌یان بۆ تێكشكاندنی ئه‌و شۆِرشه نارد”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌وه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نه‌بوو، چونكه شۆڕشه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند نه‌ك تێك نه‌ده‌شكا، به‌ڵكو ئارامیش نه‌ده‌بۆیه‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی بیریان له پێشنیارێك كرده‌وه كه والیی عوسمانی له لیبیا (ئه‌حمه‌د راسم پاشا) پێشنیاری كرد كه (100) بۆ (200) خێزانی هه‌مه‌وه‌ند ئه‌وانه‌ی كه سهركردهنو رۆڵی سه‌ره‌كییان له شۆڕشه‌كاندا هه‌یه، له شوێنه‌كانی خۆیان رابگوازرێنو له شاره‌كانی (بهنغازیو جه‌به‌ل ئهلئهخزهرو ته‌رابلوسی رۆژئاوا)ی وڵاتی لیبیا نیشته‌جێ بكرێن‌و كاری كشتوكاڵی بكهنو حكومه‌تی عوسمانیش هاوكاری ته‌واویان دهكاتو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كات”.
یاخیبوونی راگوێزراوان
پێشنیاره‌كه‌ی راسم پاشا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانییه‌وه قبوڵ كرا‌و چه‌ند خێزانێكی كورد له هۆزی هه‌مه‌وه‌ند ره‌وانه‌ی شاری ته‌رابلوس كران. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌دا ژماره‌یه‌ك كوردی دیكه ئه‌وانه‌ی كه مه‌ترسییان بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بووه‌و پێشتریش بۆ ئه‌زمیرو كه‌ناره‌كانی ئه‌نادۆڵ دورخرابونه‌وه، ره‌وانه‌ی بهنغازیو ته‌رابلوسی رۆژئاوا كران.
مسته‌فا عه‌بدوڵا له كتێبی (پرۆسه‌ی سه‌هیۆنی بۆ نیشته‌جێكردنی جوله‌كه له لیبیا) نوسیوییه‌تی: “ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌ته‌رابلوسی رۆژئاوا نیشته‌جێ كران، هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌نغازیدا یهكبگرنو به‌یه‌كه‌وه له‌جه‌به‌ل ئهلخزهر بژین، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون”.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه: “له لیبیا داوا له راگوازراوهكان ده‌كرێ كه كاری جوتیاری‌و كشتوكاڵی بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت كه‌لوپه‌لی پێویست‌و كارئاسانیان بۆ ئهكاتو پاره‌ی رۆژانه‌شیان بۆ سه‌رف ئه‌كات، كه (یه‌ك ساخ)ی توركییه بۆ هه‌ر خێزانێك، به‌ڵام كورده‌كان هه‌موو ئه‌وانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش والی لیبیای ناچار كرد كه نامه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی له ئه‌ستانبوڵ بنوسێت‌و پێی راگه‌یاندن كه نه‌یتوانیوه كورده‌كان بۆ ژیانێكی نوێ قایل بكات‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه”.
مسته‌فا له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “والی پلانی نیشته‌جێكردنی كورده‌كانی له ناوچه‌ی (سه‌رت) به سه‌رنه‌كه‌وتوو دانا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی چونه‌ته سه‌رت له‌و جوتیارانه نین كه له ژیانیاندا پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن، به‌ڵكو له‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر كۆچهریو شه‌ڕكردن راهاتوون”.
ئه‌مه‌ش راسم پاشای له پلانه‌كه‌ی سارد نه‌كرده‌وه، بۆیه هه‌وڵیدا كێشه‌ی ئه‌و كوردانه چاره‌سه‌ر بكات كه كاری جوتیاری‌و كشتوكاڵ ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵیدا سه‌ڵته‌كان ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه پابه‌ندیان بكات به هێزی چه‌كداری نیزامی گشتی وڵاته‌وه، نزیكترین شوێنیش بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌مانه بێت، هێزی ده‌ریایی عوسمانییه‌كان بوو له به‌نده‌ره‌كانی لیبیا‌و هه‌ندێكی تریشیان بۆ هێزی پارێزگاری‌و ئاسایشی وڵات، بۆ ئه‌مه‌ش مسته‌فا ئه‌ڵێت: “ئه‌م هه‌وڵه نوێیانه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو”.
هەڵاتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان
پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ یه‌ك له‌دوای یه‌ك شكستی هێنا، كورده‌كان له ته‌رابلوس هه‌رگیز نیشتمانی دایكیان له‌بیر نهكردو خۆشه‌ویستییان بۆ وڵاته‌كه‌یان زۆرتر بوو، ئه‌وه‌ش وای له هه‌ندێكیان كرد هه‌وڵی هەڵاتن بده‌ن.
د. حامید نوسیویه‌تی: “له‌مانگی ئابی 1891دا هه‌ندێك له كورده‌كان به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن بهگو لهسهروههمویانه پیاوماقوڵانی هه‌مه‌وه‌ند (محه‌مه‌د ئاغا، ره‌شید فه‌تاح، عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن به‌گ، حسێن عه‌لی، مسته‌فا كامل‌و كه‌ریم فه‌تاح) به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات رۆشتن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره دوایان كهوتنو بووه شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوانیاندا، دواجار (حه‌سه‌ن به‌گ) شه‌هید ده‌بێت، ئه‌وانی تر ده‌ستگیر ده‌كرێن”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده كورده‌كانی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند سور بون له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه نوێیه‌ی بۆیان دانراوه، ئه‌مه‌ش راسم پاشای ناچاركرد له‌ساڵی 1893دا ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عوسمانی وه‌ربگرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه بۆ ئه‌زمیر، مسته‌فا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: “كاتێك كورده‌كان له لیبیا گه‌ڕانه‌وه، له توركیا نه‌خۆشی كۆلێرا بڵاوبووبۆوهو خه‌ڵكێكی زۆری كوشتبوو”.
برادۆست-یش ده‌ڵێت: “كورده‌كانی تر به‌پێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌وه‌ش ماوه‌ی شه‌ش مانگی خایاند”.
ئه‌گه‌ر نیشته‌جێكردنی كورده‌كان له (سه‌رت) به‌هۆی بیابانی ناوچه‌كه‌وه شكستی هێنابێت، ئه‌وا نیشتهجێكردنهكهی ناوچه‌ی (جه‌به‌ل ئه‌لئه‌خزه‌ر)یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌و بۆ كورده‌كان له‌باره، شكستی هێنا.
مسته‌فا رونیده‌كاته‌وه: “كورده‌كان چۆك بۆ هیچ دو‌ژمنێك داناده‌ن، به‌وه‌ش ناسراون كه وڵات‌و خاكی خۆیان خۆشده‌وێت”.
دواجار برادۆست باس له‌وه ده‌كات كه تائێستاش چه‌ندین خێزانی دیاری كورد له لیبیا نیشتهجێنو ده‌ژین، وه‌ك خێزانی (ئۆرفلی)، هه‌روه‌ها خێزانی هونه‌رمه‌ند (سه‌میر كوردی). له شاری به‌نغازی-ش گه‌ڕه‌كێك هه‌یه به‌ناوی (كوردی) كه سه‌دان خێزانی هه‌ژاری كوردی تێدا ده‌ژی.
وەرگێڕان: كاوان به‌كر