ته‌كنه‌لۆژیای ژیریی ده‌ستكرد به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌و كارای هه‌یه له پیشه‌سازییه‌كانی ئێستامان و ئه‌و شۆرشه تهكنهلۆژییهی كه چه‌ندین ده‌یه‌یه ده‌یبینین.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ژیریی ده‌ستكرد دامه‌زراوه چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌توانێت ڕوخساریی شارستانییهتهكهمان بۆ هه‌میشه بگۆرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه و وه‌كو هه‌ر ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی تر كه ده‌كرێت چه‌كی دوو سه‌ره‌ی تێدا به‌كار بێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین پرۆگرام بڵاوبۆته‌وه كه ده‌توانێت ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكردیان تێدا به‌كاربهێنرێت و به پێی مه‌ترسیی زانا ناوداره‌كان بێت ده‌توانێت مرۆڤایه‌تیی قڕبكات.
هه‌ندێك له‌و پرۆگرامانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژیریی ده‌ستكردن له ئێستادا ده‌توانن ئه‌و توانایه به‌ده‌ست بهێنن كه ئامانجی مرۆیی جۆراوجۆر دیاریی بكه‌ن و بێ ده‌ستوه‌ردانی مرۆڤێكی تر بیانكوژن، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕۆبۆتانه توانای بڕیاردانی جیاوازیان هه‌یه به پێی ئه‌و خوارزمییانهی كه له لایه‌ن گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌و ژیرییه‌وه داده‌نرێن.
زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان ئه‌و جۆره چه‌كه زۆر وێرانكهرهیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی نیگه‌رانیی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی داوا بكات كه یاسای توند دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان پاشگه‌ز بكاته‌وه له گه‌شه‌پێدان و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كانه.
سه‌د هێنده‌ی مرۆڤ خێرایه
له هه‌وڵێكی بێئومێدانهدا بۆ سه‌رنجڕاكێشان سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه و توانا وێرانكه‌ره نا ئاساییهكهیدا، كۆمه‌ڵێك له چالاكان و زانایان بڕیاریانداوه سه‌رنجی جیهان ڕاكێشن بۆ مه‌ترسیی ئه‌و جۆره چه‌كه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كورته فیلمێكیان به‌رهه‌مهێناوه كه كوالیتییه‌كی ترسێنه‌ری به‌رزی هه‌یه له وه‌سفكردنی ئه‌و توانایه‌ی ئه‌و ڕۆبۆته بكوژانه هه‌یانه.
ئه‌م فیلمه قه‌باره‌ی ئه‌و شهرهنگێزییه وه‌سف ده‌كات كه ڕه‌نگه ڕووبدات ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه و توانا خه‌یاڵییه‌كه‌ی بكه‌وێته ده‌ستێكی هه‌ڵه‌وه.
له‌م فیلمه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕۆبۆتی فڕیو ده‌رده‌كه‌ون كه به ئه‌ندازه‌ی له‌پی ده‌ستن، ئه‌و ڕۆبۆتانه میمۆرییه‌كی چاره‌سه‌كاری به‌هێزیان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش توانای جیاكردنه‌وه‌ی ڕوخسارهكانیشی هه‌یه كه به(facial recognition) ناسراون و ده‌توانێت بڕیار بدات و 100 جار له مرۆڤ خێراتر جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆبۆتانه ده‌توانن له دۆخ و هه‌لومه‌رجی ئه‌وتۆدا كاربكه‌ن كه ئه‌سته‌مه مرۆڤ تێیاندا بتوانێت كار بكات، ده‌شتوانن به‌ربه‌سته كانزایی و بهردینهكانیش زۆر به ئاسانیی ببڕن، به جۆرێك خۆپه‌نادان له پشتیانه‌وه شتێكی مه‌حاڵه. فاكته‌ری هه‌ره مه‌ترسیداریش له سروشتی ئه‌و جۆره چه‌كانه‌دا ئه‌و ڕێچكه زۆر خێرایه‌یه كه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی و زیاتركردنی توانا وێرانكارییه ورده‌كانی.
(ستیوارد روسێل) زانای ژیریی ده‌ستكرد له زانكۆی كالیفۆرنیا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌م جۆره چه‌كه ده‌بێته خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ر به‌سه‌ر شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌وه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و ئازادیی مرۆڤ ده‌كات.
(رۆسێل) له‌باره‌ی كورته فیلمه‌كه‌وه ده‌ڵێت” ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له فیلمه‌كه‌دا هه‌یه، ته‌نها جێبه‌جێكردنی ئه‌و توانایانه‌یه كه به ڕاستیی ئێستا هه‌ن ئه‌و ده‌ڵێت” ئه‌وه خه‌یاڵی زانستیی نییه، له ڕاستیدا جێبه‌جێكردنی ئاسانتره له ئۆتۆمبیلێكی خودڕه‌و كه ئه‌میان پێویستی به پێودانگی زۆر قورس‌تر هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی”.
ڕۆبۆته بكوژه‌كان له سینه‌ماوه بۆ حەقیقەت
زۆربه‌ی فیلمه‌كان بیرۆكه‌ی بوونی ئامێری خود كۆنترۆڵیان باسكردووه كه مرۆڤ وێران ده‌كات و بێ به‌زه‌ییانه ده‌یانكوژێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له فیلمی(Terminator)ی به‌ناوبانگ و فیلمی(Ex Machina)دا هه‌ن، ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ینه ئه‌و شێوه ڕۆبۆته وێرانكه‌رانه كه له شێوه‌ی مرۆڤدا بن، به‌ڵام با واز له‌و بیرۆكه‌یه بهێنین له به‌رامبه‌ردا سه‌یری ڕۆبۆتی جۆری (Samsung Techwin SGR-A1) بكه‌ین كه له نێوان كۆریای باكور و باشوردا دێت و ده‌چێت.
ئه‌م ڕۆبۆته توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ربه‌خۆیانه ته‌قه بكات ئه‌گه‌ر هه‌ستی به به‌زاندنی سنوركرد، به‌ڵام ئێستا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مرۆڤه‌وه نه‌بێت كار ناكات. نمونه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پرۆگرامانه زۆره له‌وانه‌ش تانكی روسیی به‌هێزی ناسراو به (T14 Armata) كه ئێستا نیوه‌ی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه كۆنتڕۆل ده‌كرێت هه‌روه‌ها فرۆكه‌ی به‌ریتانی (BAE Systems Taranis) كه ده‌توانێت به سیستمێكی نیمچه ئامێریی كار بكات.
له ئیسرائیلیش فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ناسراو به(Harpy)هه‌یه كه دوای ئاماژه ڕادارییهكان ده‌كه‌وێت له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك خۆبه‌خۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به بۆمب ده‌ته‌قێنێته‌وه.
30 وڵات ڕۆبۆتی بكوژیان هه‌یه یان په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن
له‌ساڵی 2017دا ، ڕاپۆرتێك له سه‌نته‌ری نوێی ئاسایشی ئه‌مریكاوه ده‌رچوو و ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرا، له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه درا بوو كه 30 وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا جۆری جیاوازی ڕۆبۆتی بكوژیان هه‌یه كه توانای زۆریان هه‌یه یان خه‌ریكن په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن، ئه‌و ڕۆبۆتانه پشت به ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكرد ده‌به‌ستن.
دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئاشكرایانكردووه ئه‌و جۆره چه‌كه‌یان هه‌یه (ڕوسیا و چین)ن جگه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاژانسی هه‌واڵگریی ڕوسیا(TASS) له هه‌مان ساڵدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی مۆسكۆ گه‌شه‌ده‌دات به یه‌كه‌یه‌كی جه‌نگیی كه پشتی به‌ستووه به ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكرد كه ده‌توانێت ئامانجه‌كه‌ی بناسێته‌وه و بڕیار بدات و جێبه‌جێشی بكات.
ڕاپۆرتی دیكه‌ش باسیان له بازدانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی چه‌ك كردووه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیبكات، ئه‌ویش دروستكردنی ڕۆبۆتی زه‌مینی و ئاسمانییه كه توانای كاری پێكه‌وه‌یی هه‌بێت له چه‌ند كهتیبهیهكدا كه له 250 یه‌كه یان زیاتر پێكهاتبێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یاساكانی ئه‌مریكا گه‌شه‌پێدانی هه‌موو جۆره چه‌كێكی تاككلایهنه بڕیاده‌ری قه‌ده‌غه كردووه.
وا گریمانه كراوه كه ئه‌و كه‌تیبه تایبه‌تانه‌ی ڕۆبۆته‌كان توانای جه‌نگیی و هونه‌ریی ئاڵۆزی هه‌بێت و ده‌بێته پشتیوانییه‌ك بۆ هێزه مرۆییه جه‌نگاوه‌ره‌كان.
لای خۆیه‌وه چین سه‌رقاڵی بره‌ودانه به‌جۆره ژێرده‌ریاییه‌ك كه ته‌كنیكه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد به‌كار ده‌هێنێت و ده‌توانێت له كاتی جه‌نگه‌كاندا یارمه‌تی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان بدات بۆ بڕیاردان.
ئه‌م جۆره هه‌واڵانه كه به خێرایی بڵاو ده‌بنه‌وه ترسی لای كۆمه‌ڵگه‌ی زانستیی جیهان دروستكردووه، چونكه ئه‌وان له هه‌موان زیاتر ده‌زانن له ئێستادا ئه‌و تهكنیكانه چه‌نده به ئاسانیی پیاده ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ڕاده‌ی هێزی وێرانكاری بێ سنوری ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ش ده‌زانن.
(بی والش) مامۆستای ژیریی ده‌ستكرد له زانكۆی نیو ساوس وێڵز ده‌ڵێت” ئه‌وه ده‌بێته چه‌كی تیرۆر، تیرۆریستان و حكومه‌ته شه‌ڕه‌نگێزه‌كان له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌كاریانده‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ربازیی مرۆیی، ئه‌و ڕۆبۆتانه دوای فه‌رمانه‌كان ده‌كه‌ون هه‌رچه‌نده ئه‌و فه‌رمانانه شهرهنگێزانهش بن، ئه‌و چه‌كه ده‌بێته چه‌كی وێرانكردنی گشتگیر‌و چه‌كی كۆكوژیی، یه‌ك پرۆگرام كه‌رو ئامێرێكی چاپی سێ ڕه‌هه‌ندیی به‌سه بۆ دروستكردنی ئه‌وه‌ی پێشتر سوپایه‌كی مرۆیی دروستی ده‌كرد”.
ستیڤن هۆكینگ و ئیلۆن ماسك له پێشه‌نگی لیستی هۆشداریدهراندان.
ئێستا ئه‌و جموجۆڵه زیاتر بوه كه زانایان و پسپۆڕانی بواری ژیریی ده‌ستكرد سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كان له پێناوی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره چه‌كانه و له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه به تاوان بناسرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م تهكنیكانه به ته‌واوی له وڵاته جۆربه‌جۆره‌كاندا بڵاوبێته‌وه و دوا جاریش قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌سته‌م بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نزیكه‌ی 4000 توێژه‌ر و پسپۆڕی بواری ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكرد و زانایانی بوار و پسپۆڕییه جیاوازه‌كانی تر گوتارێكی كراوه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌ته‌كانی جیهان كه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی له خۆگرتووه به‌وه‌ی پێویسته دروستكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره چه‌كانه به تاوان بناسرێت، له دیارترین ئه‌و زانا و توێژه‌رانه‌ش زانای فیزیازانی كۆچكردوو (ستیڤن هۆكینگ) و (ئیلۆن ماسك) و (ستیڤ وه‌زنیاكی) دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی كۆمپانیای (APPLE)ن ، جگه له‌وانیش مسته‌فا سلێمانی دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌ش و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ژیریی ده‌ستكرد له (DeepMind)ی سه‌ر به كۆمپانیای به‌ناوبانگی (Alphabet)ن.
ئه‌و تویژهروانه ده‌ترسن ئه‌و چه‌كانه شۆڕشی سێیه‌م بن له چه‌كی جه‌نگه‌كان ، ئه‌وه‌ش دوای داهێنانی باروت و بۆمبی ئه‌تۆمیی له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ردوو شۆرشی باروت و چه‌ك هاوبه‌شن تێدا ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌ستیكرد به ده‌ركه‌وتن وه‌ستاندنی ئه‌سته‌مه ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه ڕۆبۆته بكوژه‌كانیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا وه‌ك ئه‌و سندوقی پاندۆرایه‌ی لێدێت كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كرایه‌وه داخستنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێویستیی ئه‌و هه‌وڵانه زۆرتر ده‌كات كه ئه‌و بزووتنه‌وانه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره چه‌كانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شته به‌لای زۆربه‌ی وڵاته‌كانه‌وه وه‌ك پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ك كردنی لێبێت و توانا وێرانكه‌ره پێوانه‌ییه‌كان ببنه ڕێگه‌یه‌ك بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته كێبڕكێكهرهكان. له‌و بزووتنه‌وانه‌ش كه ده‌ركه‌وتوون، بزووتنه‌وه‌ی (هه‌ڵمه‌تی وه‌ستاندنی ڕۆبۆته بكوژه‌كان(Campaign to Stop Killer Robots)ه كه مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چه‌كانه به كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان ده‌ناسێنێت و سه‌ركردایه‌تی چه‌ند قۆناغێكی گوشار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌رهه‌مده‌هێنن له پێناوی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی پشتگیرییكردنی بیرۆكه‌ی به‌تاوان ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستیكردووه به جموجۆڵ
له مانگی نیسانی ڕابردودا، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی وڵاتانی جیاوازی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ك ئیمزاكرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌توانێت چی بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئایندهی مرۆڤایه‌تی ده‌كات؟
ئامانجه ئاشكراكانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، بریتی‌بوو له ده‌ستنیشانكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منی و مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئامانج و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه ده‌یسه‌پێنن كه خه‌ریكن بڵاوده‌بنه‌وه.
ڕێكخراوێكی تری جیهانیی به چه‌ند هه‌وڵێك له‌هه‌مان بواردا كارده‌كات كه ئه‌ویش ڕێكخراوی (Article 36) ه كه ڕیچارد مویس به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوهیهكهیه و له ساڵی 2017 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبه‌خشرا له پای هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كیی ئه‌تۆمیی.
مۆیس ده‌ڵێت”ئه‌و چه‌كه سه‌ربه‌خۆیانه ڕه‌نگه ئه‌و چوارچێوه یاساییه ببه‌زێنین كه جه‌نگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وه‌ی كه پشت به مرۆڤ ده‌به‌ستێت بڕیاربده‌ن سه‌باره‌ت به وه‌ی كه داخۆ به‌كارهێنانی هێز له ههلوێستێكدا یاساییه؟ ئه‌گه‌ر ئامێره‌كان مافی بڕیاردانیان وه‌رگرت له‌باره‌ی هێرشكردنه‌وه، له‌و كاته‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنه یاساییه‌كانی مرۆڤ پشت به تێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه نابه‌ستن بۆ دۆخه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی”.
مویس زۆر ترسی له‌وه هه‌یه له ئاینده‌دا مرۆڤ نه‌توانێت له ململانێیهكانیدا جڵه‌وی چه‌كه‌كانی له‌ده‌ستدا بێت. ناتوانین دڵنیا بین له چاره‌نووسی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشه‌نگیی ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره چه‌كانه، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه وامان لێده‌كات كه گه‌شبین بین به توانای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی ده‌ركردنی یاساگه‌لێكی پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه.
ئیداره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباماوه بۆ ئه‌م ئیداره‌یه‌ی ئێستای تره‌مپ به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌چن كه پشتگیریی ئه‌و سزایانه بكه‌ن كه ده‌خرێنه سه‌ر چه‌كه سه‌ربه‌خۆ بڕیاردهرهكان. بۆ ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی باراك ئۆباما له ساڵی 2012 دا چه‌ند ڕێنماییه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا هاتووه: ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ی له دیزاینهكانیاندا پشت به ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكرد ده‌به‌ستن ئاستێكی گونجاویان هه‌بێت كه مرۆڤ بتوانێت كۆنترۆلیان بكات له كاتی به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن سه‌ركرده و بهكارهێنهرهكانیانهوه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕێنماییه‌نه‌دا دیزاینه‌ره‌كان ڕاسپێردراون كه ده‌بێت چه‌كه‌كان گه‌رنتی پارێزگاری‌یان هه‌بێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر تێكچوونێك لهسیستمهكانییاندا و ته‌ئكید بكرێته‌وه كه چه‌كه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه له خۆیانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیانه هێرش بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستێكی دژیان هه‌یه بۆ خستنه‌كاری په‌یماننامه‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه خود كۆنترۆڵه‌كان، له كاتێكدا كه ئه‌نگێلامێركل ڕاگه‌یاند به ته‌واوی پشتیوانیی له قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌كات، فه‌ره‌نساش هه‌ڵویستێكی دیكه‌ی هه‌یه و ڕێگه چاره‌ی سیاسی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێباشتره له بوونی په‌یماننامه‌ی نوێ كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابڕێژرێت و گهڵاڵهبكرێت.
له لایه‌كی ترییشه‌وه 22 ده‌وڵه‌تی جیهان به ته‌واوی پشتیوانی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی ئه‌و جۆره چه‌كانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چوار وڵاتی تریش چوونه ئه‌و لیسته‌وه كه ئه‌وانیش نه‌مسا و جیبۆتی و كۆلۆمبیا و چینن، به‌ڵام ئایا ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه كۆتایی به بوونی ئه‌و چهكانهدێنێت؟.
ڕووسیا بایه‌خ نادات به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه
زۆر كه‌س مشتومڕیانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داخۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی جیهانیی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و چه‌كانه به‌سه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شه‌پێدانی له‌سه‌ر زه‌وی ؟
چه‌كه خود كۆنترۆڵه‌كان جیاوازن له چه‌كی ئه‌تۆمیی كه چه‌ندین ڕیككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌یه‌وه ئیمزا كراوه، له‌وه‌دا كه گوزارشت له ئاوێزهیهكی به‌رین و زۆرئاڵۆزی تواناكان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش له ته‌مومژاوی بوونی ئه‌و هێڵه جیاكهرهوهیهدا ده‌رده‌كه‌وێت له نێوان ئه‌و چه‌كانه‌ی كه مرۆڤ جڵه‌ویان ده‌كات و ئه‌وانه‌ی كه پێیان ده‌وترێت خۆكۆنترۆڵ و ئه‌وانه‌ی كه مرۆڤ به پله‌ی جیاواز هاوبه‌شه له كۆنترۆڵكردنیان.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تر كه ڕه‌نگه ئه‌و ڕێككهوتننامانه بكاته ته‌نها ووشهگهلێك و دۆسییه‌كانی نهتهوهیهكگرتوهكانی پێ پڕده‌كرێته‌وه بهردهومبوونی سوپاكانه له جیهاندا، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكانی دروستكردنی چه‌كه كه زۆر به چڕیی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌و بواره‌دا بۆ ده‌ستخستنی چه‌كه خۆ كۆنترۆڵه‌كان له پێناوی پێشه‌نگ بوون له پێشبڕكێی چه‌كدار بووندا یان له پێناوی قاانجی بازرگانیدا.
له هه‌مان چوارچێوه‌یه‌دا ڕاپۆرتێك كه له نوسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مریكاوه ده‌رچووه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كه خود كۆنترۆڵه‌كان توانای سه‌ربازیی زۆر مه‌زن ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له گریگ ئالین(Greg Allen)ی نوسه‌ری به‌شداری ئه‌و ڕاپۆرته كردووه به دووری بزانێت كه ئه‌مركا و وڵاتانی تر بتوانن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره چه‌كه بووه‌ستن.
لای خۆیه‌وه روسیا وه‌ك له‌مپه‌رێك ده‌وه‌ستێت له‌به‌رده‌م گۆرینی هه‌ر ڕیككه‌وتنێك كه ببێته ڕهتكهرهوهیهكی ڕاسته‌قینه و بوونی ئه‌و ڕۆبۆته بكوژانه قه‌ده‌غه بكات كه شانبه‌شانی مرۆڤ له سوپای وڵاته گه‌وره‌كان دا ده‌وه‌ستن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی(DefenseOne.com) كه له كۆتایی 2017دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیپلۆماته روسییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه ڕوسیا به ته‌واوی دژی ڕیككهوتننامهی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕۆبۆته بكوژهكانه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی له ڕوسیاوه ده‌رده‌چن وا نیشان ده‌دات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجانی كۆنگره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئیمزاكدنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ڕۆبۆته بكوژه‌كان مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی چه‌كی خۆكۆنترۆلكهر ده‌ستبه‌رداری نابێت.
و/ تابلۆ عوسمان
سەرچاوە/ BBC