ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكه
ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌م جددین و هه‌میش یه‌ك پاكێجن، به‌ڵام گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌لای زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌م له ئاست پێویستیدا نین و هه‌میش جیاوازن. ئه‌م گرفته چ ڕه‌هه‌ندێكی ئابووریی هه‌یه؟ یان ئابووری چ ڕۆڵێكی هه‌یه له دیاریكردنی ستراتیژ‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له‌م به‌شه‌ی ووتارهكهمان هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ده‌ین.
ئاشكرایه كه ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن و ڕێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌وپه‌تایه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كه‌نه سه‌ر سستبونی چالاكیه ئابوورییه‌كان و زیانی گه‌وره، بۆیه ئاساییه كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێكارانه به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكریت، به‌ڵام كاتێك ئه‌م دۆخه بۆ ته‌واوی ده‌وڵه‌تان به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئیدی بۆچی جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی؟ له‌م ڕوه‌وه هه‌ریه‌ك له ووڵاتی چین و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا نوێنه‌رایه‌تی سێ جۆر مامه‌ڵه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن. له خواره‌وه سه‌رنجی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو.
ستراتیژیه‌تی چین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه
چین كه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه دوو شێوازی جیاواز و یه‌ك لهدوایهكی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه گرته‌به‌ر، شێوازی یه‌كه‌م كه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌دا بوو بریتی بوو له شاردنه‌وه‌و نكوڵی لێ‌كردن. به‌ڵام شێوازی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه ئاشكرا كردن و گرتنبه‌ری ئه‌وپه‌ڕی ڕێكاری پێیوست بوو بۆ خۆپاراستن و رێگری له بڵاوبونه‌وه.
شێوازی یه‌كه‌م دوو جۆر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت جۆرێكیان هۆكاره‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ نه‌ناسینی ته‌واوه‌تیی ڤایرۆسه‌كه و نه‌زانینی ئاستی مه‌ترسیداری و زوو بڵاوبونه‌وه‌ی، خوێندنه‌وه‌كه‌ی تر هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌ترسیی ئاشكرا كردن و لێكه‌وته‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌و ووڵاته. ئه‌م هۆكاره شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دوودڵی هه‌ستیاری دروست بكات له ڕاگه‌یاندنی په‌تا و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت له جیهاندا، به‌لام هه‌ر ئه‌م ووڵاته له هه‌نگاوی دووه‌مدا به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و زیانه ئابووریانه، به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه توندترین ڕێكاری خۆپاراستن ده‌گرێته به‌ر و، له‌پاڵیشیدا هه‌ندیك ڕێوشوێنی پێویست بۆ هاندان و سه‌قامگیریی دۆخی دارایی و ئابوورییه‌كه‌ی.
ده‌كرێت ئه‌م شێوازه بوێرانه‌یه وه‌ك هه‌نگاویكی ناچاری سه‌ریر بكریت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه و ده‌ركه‌وتنی زیاتری مه‌ترسیه‌كانی بگه‌ڕێنرێته‌وه، به‌لام وه‌ك ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و مه‌ترسیانه له‌زۆربه‌ی ووڵاتان كه‌چی هێشتا ئه‌و رێكارانه‌ی وولاتی چین گرتیه‌به‌ر بێ وینه‌ن.
بۆیه ده‌كریت جێبه‌جێكردنی ئه‌م شێوازه و سه‌ركه‌وتن تێیدا بۆ سێ هۆكاری سه‌ره‌كی تر بگه‌ڕێنرێته‌وه:
یه‌كه‌م: دنیابینی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی چین و ئه‌و پراگماتیزمه ئابوورییه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌می (دینك شیاو بینك)ه‌وه له‌و ووڵاته‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت هۆكارێكی گرنگه بۆ ده‌ستكراوه‌یی ئه‌و حكومه‌ته بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌رهه‌نگاوێك به‌قازانجی ئابوورییه‌كه‌ی به‌چاوپۆشی له ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئایدۆلۆژی و بههاییهكهی.
دووه‌م: توانا گه‌وره‌كانی چین و ئاستی خێرای به‌جێگه‌یاندنی له سه‌رخستنی پرۆژه و پلان و ئامانجه‌كانیدا و خێرایی له ده‌ركردنی بڕیار و فه‌رمان و جێبه‌جێكردنی ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان و كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كان و چاودێری وورد و فراوان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه به‌ڕاده‌ی زۆر له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕۆتینی سیسته‌می بڕیاردان و كاریگه‌ریی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و پۆپۆلیزمی شه‌قامدا ئاستی بڕیاردان و جێبه‌جێكردنیان تاڕاده‌یه‌كی زۆر شلۆق و نا بابه‌تییه.
سێیه‌م: به‌رزیی ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه(مرونه)ی ئابووریی چین و توانای گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڵسانه‌وه و پێشكه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، ئه‌م ووڵاته له‌ماوه‌ی چوارده‌یه‌ی ڕابووردودا چه‌ندین موعجیزه‌ی له‌بواره‌كانی ئابووریدا خولقاندووه و، زۆرینه‌ی قه‌یرانه‌كانی وه‌رگێراوه بۆ ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وت.
ئابووریی چین له‌ساڵی 2002 –ساڵی بلاوبونه‌وه‌ی په‌تای سارس- ته‌نها %8.7 ی ئابووریی جیهانی پێك ده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2019 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی گه‌یانده 16%, واته ته‌نها له پاش ئه‌و قه‌یرانه‌وه توانیویه‌تی ئاستی پشكداری له ئابووری جیهان به‌رێژه‌ی 84% به‌رز بكاته‌وه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌نارده‌ی چین له 620 ملیار دۆلاره‌وه زیاد بوه بۆ (2.5)تریلیۆن دۆلار واته به‌ریژه‌ی %303 زیادی كردوه. به‌هه‌مان شێوه له‌پاش قه‌یرانی دارایی 2008 ه‌وه بڕی هه‌نارده‌ی له 1.46 تریلیۆن دۆلاره‌وه زیاد بوو بۆ 2.5 تریلیۆن دۆلار واته به‌ڕێژه‌ی 71% زیادی كردووه. ژماره‌و به‌ڵگه‌ی تر زۆرن سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئابووریی ئه‌و ووڵاته توانای هه‌ڵسانه‌وه و به‌ره‌و پێشچون و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌و و ئه‌مه‌یش ده‌كرێت هۆكارێك بێت بۆ موكوڕبون له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی ڕێگری له‌په‌تای كۆرۆنا و سه‌ركه‌وتن تێیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتون.
چواره‌م: تێڕوانینی جیاواز و تایبه‌تیی چین بۆ خه‌سڵه‌تی پرسه ئابووریه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه له‌ناو بازاڕ و سیسته‌می دارایی و لاسهنگیهكانییهوه هه‌ڵنه‌قوڵاوه وه‌ك قه‌یرانه‌كانی ساڵی 1997 , 2008 هه‌ربۆیه له لای چین هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ره بنهڕهتییهكهیشی هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره ئابوریی و داراییه‌كانه‌وه ده‌ست پێكرد. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌تی تر كه تاكو ئێستایش زۆرینه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له پاڵپشتی داراییدا چڕكردوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند پاش ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر چیندا هات هیچ پاساوێك نه‌مابوو بۆ شاردنه‌وه‌ی بێ بایه‌خ كردنی بابه‌تی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام له ئه‌مریكایش سه‌ره‌تای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه هه‌ر به‌و جۆره ده‌ستی پێكرد، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاتهیشهوه به فێڵی دیموكراته‌كان ناوبرا. ئه‌مه‌یش هه‌ولێك بوو بۆ دواخستنی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌و ووڵاته، به‌لام جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتی چین له‌وه‌دایه كه تاكو ئێستا هێشتا ڕێكاره‌كان وه‌كو پێویست بۆ خۆپاراستن نه‌گیراونه‌ته‌به‌ر.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌توانین ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك بده‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا خاوه‌نی گه‌روه‌ترین ئابووریه له‌سه‌ر ئاستی دنیا و زیاتر له 25% ی ئابووریی جیهان پیك ده‌هێنێت، ئه‌و ووڵاته كه ئه‌زمونی تێپه‌ڕاندنی چه‌ند قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌رێگه‌ی پاڵپشتی داراییه‌وه، هه‌مان كاتیش ئه‌زمونی له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری و شوێنه‌واره نهرێنیهكانی شۆك و دارایی و قه‌یرانه‌كاندا هه‌یه، هه‌ر بۆ نمونه كاتیك پێنوێنی دا‌و جۆنز- پێنوێنی )(30 گه‌وره‌ترن كۆمپانیای پیشه‌سازی ئه‌مریكی- له ساڵی 1929توشی داكشانی گه‌وره‌ی بوو ئه‌وا ته‌نها پاش زیاتر له(20) بیست ساڵ ئینجا توانیی بگاته‌وه هه‌مان ئاستی پێش ئه‌و قه‌یرانه, له دووشه‌ممه‌ی ڕه‌شی 1987 یش كه كه له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا %22 ی له ده‌ست دا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین ساڵی وویست بۆ بهرزوبونهوه، شوێنه‌واره‌كانی شۆكی 2008 یشدا به‌سه‌ر بۆرسه و بازاڕه داراییهكاند (10) ساڵی خایاند. سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كان به‌ڵام ئه‌و ووڵاته به‌رده‌وام پێگه‌كه‌ی له لوتكه‌دا پاراستووه. ئێستا ئه‌و ووڵاته به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵ ده‌كات و هه‌وڵی دواخستنی زیانه ئابووریه‌كان ده‌دات بۆ ئایندهی نادیار -كه‌په‌یوه‌سته به چاره‌نوسی ڤایرۆسه‌كه‌وه-، ده‌یه‌وێت ڕێكارێكی ئه‌وتۆ نه‌گرێته‌به‌ر كه داكشانی بازاڕ‌و زیانه ئابوورییه‌كان خیراتر بكات، ئه‌و زیاتر له هه‌رشتێك له‌خه‌می ئه‌و بانك و كۆمپانیا و دامه‌زراوه ئابوورییه گهورانهدایه كه پێیان ده‌ڵێن گه‌وره‌ترن (له‌وه گه‌وره‌ترن لیگه‌ڕێن هه‌ره‌س بهێنن – too big to fail).
دووه‌م: ئه‌مریكا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن دیدگای نیولیبرالیزمی ئابووری، تێروانینی بۆ زۆرینه‌ی بابه‌ته ئابوورییه‌كان به‌جۆرێكه كه پێی وایه ته‌نها به یاسا ئابوورییه‌كان و به‌دابڕاوی له‌كایه‌كانی تر كارده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ڕێكاری پاڵپشتی دارایی ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی ئابوورییه‌كه‌ی، له‌مه‌یشدا به‌پێی ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیی بازاڕ‌و ئابووریی له ئێستا ناچاره وه‌ك زۆربه‌ی وولاتانی تر له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كینزییهوه بۆ چالاككردنی خواست ده‌ست بداته تێڕژاندنی پاره‌ی زۆر و كه‌مكردنه‌وه و ئاسانكاریی باج، به‌ڵام خه‌سڵه‌تی سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و قه‌یرانه جیاوازه له قه‌یرانه‌كانی 1929,1997,200 و به جۆرێكه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت بهزروترین كات خستنهڕوویش ده‌گریته‌وه و سه‌ره‌نجام بازاڕه‌كان ڕوبه‌ڕوی دۆخی پوكانه‌وه‌ی هه‌ڵئاوساو (Stagflation)ده‌بن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی لیبراڵ دیموكراتیه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ڕێگریانه‌ی كه توانای ئه‌و ووڵاته سنوردار ده‌كات بۆ هه‌ڵنانی هه‌نگاوی خێرا له‌و پانتاییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌ئازادیی تاك و به‌هاكانی ئه‌و سیسته‌مه‌وه هه‌یه، له‌م روه‌وه ئه‌مریكا بواری به‌رده‌می زۆر له چین سنوردارتره، به‌ڵام سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێ سنووری پره‌نسیپه‌كانی لیبرالیزمی ئابووری زۆر جار له به‌ریتانیا ده‌ستكراوه‌تر بووه، به‌تایبه‌تیش له ئاستی بازرگانیی ده‌ره‌كیدا و چه‌ندین جار ئه‌و ڕێكارانه‌ی به‌كارهێناون كه په‌یوه‌ستن به ئابووریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وه‌ك پاراستنی گومرگی و ده‌ستتێوه‌ردانی زۆر له كایه‌ی بازرگانیی ده‌ره‌كی.
سێیه‌م: سیسته‌می سیاسی ئه‌و ووڵاته و شێوازی پرۆسه‌ی بڕیاردان، هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبه‌ركێی سیاسی، ئه‌و پۆپۆلیزمه‌ی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر پانتایی سیاسیی ئه‌و ووڵاته‌دا، هه‌ستیاریی بابه‌ته ئابووریه‌كان له‌ئاستی ناوخۆییدا، به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی جه‌مسه‌ره‌كان، تێكه‌ڵبونی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌روه به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته له‌گه‌ڵ بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان و پرۆژه ئابوورییه‌كان ڕۆڵێ گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا و له‌و هۆكارانه‌ن كه ڕێگرن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خێرا‌و كاریگه‌ر و هه‌مو هه‌وڵه‌كان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئاراسته‌ی دواخستنی داشكان و شۆكی زیاتری بازاڕه‌كان.
جیاوازیی به‌ریتانیا له‌وه‌دایه كه سه‌ره‌تا بڕیاریدا ستراتیژی به‌رگریی به‌كۆمه‌ڵ (مناعة القطیع) په‌یڕه‌و بكات، هه‌رچه‌نده پاشتر پاشه‌كشه‌ی لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه كارێكی ڕاگوزه‌ر نیه و شیاوی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تیه. ئێستا ئه‌م ووڵاته ده‌سته‌وسانه له‌به‌رده‌م په‌یڕه‌وكردنی شێوازێكی ڕوون، ئه‌گه‌ر هۆكارێكی په‌یڕه‌و نه‌كردنی ته‌واوه‌تیی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌لای ئه‌و ده‌وڵه‌ته، وه‌ك گشت ووڵاتانی تر مه‌ترسیی زیانه ئابوورییه‌كان بێت، ئه‌وا هۆكارێكی تریش به‌هه‌مان شیوه‌ی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی ووڵاته ئه‌وروپیه‌كانی تر بریتیه له سڵ كردنه‌وه لهپێشیل كردنی یاسا ورێسا و به‌ها و نۆرمانه‌ی سیته‌می دیموكراتی كه تاك كۆمه‌ڵی ئه‌و ووڵاتانه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ریان ڕاهاتووه، به‌تایبه‌تیش كه خودی خۆی لانكه و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی سیسته‌مه‌كه‌یه.
جگه له‌وه‌یش به‌ریتانیا جیاواز له گشت ووڵاتانی دنیا میژووی زیاتر له دووسه‌ده‌ی ڕستێكی به‌رده‌وام و دانه‌بڕاوه له بانگه‌شه و به‌رگریكردنی كرداره‌كی له ئازایی ئابووری و بازرگانی، به‌جۆرێك كه له مێژوودا زۆربه‌ی وولاتانی تری لیبراڵیی وه‌ك ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و..هتد ڕۆژانێك دژی ئه‌و پره‌نسیپه كاریان كردوه‌و، خه‌ریكی بره‌و پێدانی ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی بون له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی پاراستنی گومرگی و هاندانی پیشه‌سازیی نیشتیمانیه‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا هه‌میشه قازانجی ئابوورییه‌كی له په‌یڕه‌وكردنی ئازادیی ته‌واوی بازرگانی و پره‌نسیپه‌كانی تری لیبرالیزمدا بینیوه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌جۆرێك بوه‌ته دنیابینی و نه‌ریتی بیركردنه‌وه له‌و ووڵاته، بۆیه له‌و ڕوه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكایشی تێپه‌ڕاندوه.
به‌ریتانیاش به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریكا له دیدگای نیولیبرالیزمه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه ئابوورییه‌كان و گه‌وره‌ترین چه‌كی به‌رگیریی گشت قه‌یرانه ئابووری و داراییه‌كان بریتیه له پاڵپشتی دارایی ئاسانكاریی باج و قه‌رزوقۆڵه، ئه‌مه‌یش به‌چاوپۆشی له هۆكاری بنه‌ڕه‌تی و سه‌رچاوه‌ی بنچینه‌یی قهیارنهكان.
نامۆیی ئه‌و په‌تایه‌و شۆك و ده‌سته‌وسان بوونی وڵاتان لهچارهسهریدا، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌شێ له‌پاڵ هۆكاره‌كانی تردا ئه‌م ووڵاته‌یان خستبێته سه‌ر باوه‌ڕی ئه‌و بیر له‌و ڕیسكه بكه‌نه‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی بریاری به‌رگریی به‌كۆمه‌ڵ بده‌ن، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ئامامۆژگاریی پسپۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆرهدانیه، به‌ڵام به‌رگریی خۆڕسك یه‌كیك له‌و هۆكارانه بوه كه وای كردووه ئه‌و ووڵاته له مێژوودا بتوانێت به‌سه‌ر زۆر ووڵاتی دنیادا زاڵ بێت. (جارد دایموند) له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ناوی (اسلحه، جراثيم و فولاذ، مصائر المجتمعات البشریة) باس له‌وه ده‌كات كه چۆن زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكا و چه‌ندین شوێنی تر به‌هۆی په‌تاوه له‌ناو چون، پهتاكانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسانه‌وه توشیان ده‌بوون كه ڕێی ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیه‌كانه‌وه ده‌گوازرایه‌وه بۆیان و خۆیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگرییان په‌یداكردبوو هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ریان نه‌بوو.