پوختەی جێبەجێکار:
قەیرانەکەش زۆری خایاند و مووچە و بێکاری و نەبونی دادی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیانی بێزارکردوە. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاریی هەرێمایەتی و جیهانی کە تیایدا تورکیا و پەکەکە لە ڕۆژئاواو باشوری کوردستاندا هەوڵەکانیان تیا چڕکردۆتەوە.
یەکەم: ئابوریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد لە ساڵی (١٩٨٩) و جەنگی دووەمی کەنداو لە (١٩٩١) و کرانەوەی زیاتری جیهان و بازاڕ و بەرژەوەندییەکان. دەرفەتێکی سیاسیی گەورە بۆ کوردی ئێراقیش هاتە پێش بە دەستپێشخەری ئەمریکا ناوچەی دژە فڕین دروست کراو، جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی باشور بەرجەستەبو، تیایدا حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دروست بو. دوو حیزبی فەرمانڕەوا (پ،د،ک)و (ی،ن،ک) لە باتی دەستورێک بۆ هەرێم بنوسنەوە کە ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتی تیادا دیاری بکرێت و، دامەزراوەو دەستەڵاتە شەرعیەکان چێ بکەن. لەسەر چەند ڕیزێک دوکان و ململانێ و کینە مێژووییەکانی نێوانیان زیندووکردەوەو بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕی نێوخۆییان کرد.
جارێکی تر، ئەمریکاو بەریتانیا لە ساڵی (٢٠٠٣)لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕژێمی بەعس و سەددام حوسەینیان ڕووخاندو، دەرفەتێکی ئابوریی و سیاسیی و دیبلۆماسیی گەورە بۆ کورد هاتە پێش. هەرێمی کوردستان تا ئاستێکی باش توانی خۆی بباتە پێش، لە بەرئەوەی دەستورێک نەبو، دامەزراوەی یاسایی و ئابوریی چێ نەکرا، دیسان گەشەی ئابوریی و سیاسیی گۆڕدرا بە گەشەی گەندەڵی و کێبڕکێی پۆست و پایە بۆ بەرژەوەندی کەسیی و حیزبی.
لێرەوە، بۆ تێگهیشتن له ئابوری سیاسی ههرێمی كوردستان (بەتایبەت لە دوای قەیرانی داعش ەوە) بهگشتی ئهكرێت سیفهته جیاكهرهوهكانی ئابوریی – نهوتیی ههرێمی كوردستان له چوار تهوهردا كورت بكهینهوه:
یەک/ سیستهمێكی دارایی لاواز (ئابوری پشت بهستو به پارهی كاش). جیهان بەرەبەرە تەنانەت سیستەمی بزنس کارت و (ATM) یش تێ ئەپەڕێنێت، بەرەو دراوە ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی هەنگاو ئەنێت کەچی هەرێمی کوردستان هێشتا لەسەردەمی دارایی- کاش دا ئەجوڵێتەوە. یەکێک لە پێشەنگ و پایەکانی هزری ئابوریی کلاسیک دەیڤید ڕیکاردۆ (١٧٧٢-١٨٢٣)یە لە ئینگلتەرا، تێکەڵی ئابوریزانی بو، چونکە باوکی برۆکەرو کارایەکی بواری بازاڕە داراییەکان (بۆرسە)بووە. ناکرێ لەسەدەی بیستویەکدا لەوە تێ نەگەین بۆچی له ساڵی (٢٠١٣)هدا داهاتی هەرێمی کوردستان (١٣) ملیار دۆلار بوه، بهڵام چونكه سیستهمێكی دارایی لاوازی ههیه لهساڵی (٢٠١٥) هدا داهاتی ههرێمی كوردستان ئهگاته (سفر)و كۆمهڵێك قهرزی ناوخۆیی و دهرهكیشی دێتهسهر!. ئهوهی تێبینی ئهكرێت پارادۆكسێكه ههتا پیشهسازی پیترۆلیۆم لهههرێم گهشه بكات قهیرانی دارایی ههرێم زیاتر ئهبێت!.
دوو/ پشت بهستنی بێ ئهندازه به سێكتهری نهوت. هەرێمی کوردستان له ساڵی (٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩)هدا داهاتهكهی تهنها (٥٪ بۆ ٧٪) پشتی به باج بهستووه. ئهمهش بهو مانایه نایات باج له سهر هاوڵاتیان زیادبكرێت، بهڵكو پێویسته یاسای باج وهها ڕێك بخرێت كه لهگهڵ؛ داهاتی تاكهكهس، ئاستی بهرههمهێنانی گشتی دا بگونجێت).
سێ/ ڕۆڵی بێ ئهندازهی حكومهت له سێكتهری نهوت دا. بەهۆی ڕۆڵی سەروو (٦٠٪) ی کەرتی گشتی لە پرۆسەی نەوتدا، وایکردوە کەرتی تایبەت لاواز بێت و بەشێکی زۆری داهاتی نەوت بۆ خەرجی ناوخۆیی (استهلاک محلی)بڕوات.
چوار/ پشت بهستن به هاوردهكردن. هەرێمی کوردستان تاکە کاڵایەک پشتی پێ ئەبەستێ نەوتە. لەکاتێکدا هەمەجۆرکردن لەسەرچاوەی داهاتدا نیە، داهاتە نێوخۆییەکانیش ناشەفافە لە وێنەی ئەوەی یەکێتی و پارتی لە مەرزەکانەوە بۆ بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان ئەنجامی ئەدەن.
دووەم: داکشانی پەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان
پەکەکە لە هەرکوێ بێت تورکیاش لەوێیە. لەمساڵانەی دواییدا، پەکەکە هەر لە قەندیلەوە پەلیهاویشتوە بۆ شەنگال، بۆ سلێمانی و شارباژێر و پێنجوێن. بۆ ناو شارەکان. لە باکوری ئەتروشەوە تا زنجیرە درێژەکەی چیای گارە تا چەمانکێ پەکەکە هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە. لە مانگی ١١ ی ٢٠٢٠ دا پەکەکەو هێزی پێشمەرگە (٣)جار بەریەککەوتن و تەقە لە نێوانیاندا بوە (لە گرێ کە ئەکەوێتە نێوان شاخی بێکەس و شاخی سیان لە باشوری چیای گارە، ئینجا لە گوندی ئیسراو کانیکی، پاشان لە بامشمشی سەر بەدینارتە لە قەزای ئاکرێ).
پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێکە، ئەوە تێگەیشتوە کە وا بڕوات تەنها شەقامە قیرەکانی بە دەستەوە ئەمێنێت. یەکێتی لەسەرەتاوە زۆر کارئاسانی بۆ پەکەکەو ڕێکخراوەکانیان کرد بەمەبەستی دژایەتی (پ،د،ک)، ئێستا یەکێتی لەوە گەیشتوە پەکەکە هەم بوەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی هەم بۆ هەرێمی کوردستان و نازانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
ئێرانیش بە تەواوی مانا چاوپۆشی کردوە کە پەکەکە لە قەندیلەوە بەرەو شارباژێڕ و پێنجوێن بکشێت.
لە دوای ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان (ڕیفراندۆم) ئێراق و حەشدی شەعبی زۆربەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. ئینجا ئێرانیش دەستی کرد بە هاتنە ناوەوە هەر لە خانەقینەوە تا دوایین بنکەی سەربازیی جێگیر لە چیخیدارەی دەڤەری برادۆستە. پاشانیش تورکیا لە ساڵی (٢٠١٩ و ٢٠٢٠) دا (٥) ئۆپراسیۆنی جیاجیای لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی (پەنجە)دا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوەو تا ئێستاش بەردەوامە. تورکیا (٩) بنکەی سەربازی لە چیا دێڵەوە لە باکوری ڕۆژئاوای سیدەکانەوە تا چیای زیلکۆک لە گوندی خەلیفان داناوە. ئینجا لە کۆتا ئۆپراسیۆندا (١٥) جێگەی تری لە دهۆک و زاخۆ و سنوری ناحیەی باتیڤیاو دەرکار خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆی، وەکو کۆڤی مەلایەحیا، گرێ نزێ، ئابلەهی، منین، ئاواگیزێ، سیارێ گەورکێ، کۆڤی مچۆلیا، دێرەشیش و ئیکا حالی… ئیتر بەم شێوەیە هەریەکە لە ئێراق و تورکیاو ئێران تەنگیان بە قەوارەی هەرێم هەڵچنیوەو هەر ڕۆژەی ناوچەیەکی کوردیی ئەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. سەرباری ئەوەش چەندین کورد لە بەغدا لە ئاستی بەرپرسیارێتی دا نین و هاوکاری پرۆژەی نەیارەکانی هەرێمن.
پێدەچێ مەبەست لەم پلان و ئۆپەراسیۆنی (پەنجەیەی تورکیا ئەوە بێت پەکەکە لە سنورەکانی خۆی دوور بخاتەوەو پاڵی پێوە بنێت بەرەو قووڵایی باشوری کوردستان.
لە لایەکی ترەوە، تورکەکان دڕودۆنگن بە بزوتنەوەکەی شاسوار عەبدلواحێد (نەوەی نوێ). ئێوارەی (٦ ی دیسەمبەری ٢٠٢٠) شاندێکی (پ،د،ک) بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان گەیشتنە شاری سولەیمانی، چەند کاتژمێرێک دوای کۆبونەوەکەیان دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی دەستیان کرد بە داخستنی کەناڵە میدیاییەکانی پەکەکە (کەناڵی ستێرک، ڕۆژ تیڤی، نەورۆز تیڤی و چەتر) لە سولەیمانی. هەروەها پەخشی کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی سەر بە شاسوار عەبدلواحێدیان ڕاگرت.
بە شێوەیەکی گشتی تورکیا لە سەرەتای ساڵی (٢٠٢٠) ەوە بێی بیسمیلای لە تێکدانی ماڵی کوردیی کردوە لە زینی وەرتێ، هەر ڕۆژەی زینێکی تر ئەدۆزێتەوە. زینێ وەرتێ لە ستراتیژی نوێی تورکیادا گرنگییەکەی لە دروستکردنی پێکدادانێکی ناوخۆیی کوردییە. هۆکاری سەرەکی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بێ ئەندازە پرسی کورد بوە بە پرسێکی جیهانی، لە (١٧ ی فێبریوەری ٢٠٢٠) سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا عەبدوڵڵا گویل لە ڕۆژنامەی ئاکاری تورکیادا ئەڵێت، پرسی كورد سنوورەكانی تێپەراندووە و بووەتە پرسێكی نێودەوڵەتی.
سێهەم: ڕێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل
ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات هەڕەشەیەکی ترە لە سەر هەرێمی کوردستان. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لێداونی وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گواستۆتەوە، ئیسرائیل مەترسی هەیە هێرش بکرێتە سەر هاوڵاتیەکانی لە چەند وڵاتێک یەکێک لەو شوێنانە ناوی هەرێمی کوردستانیش هاتوە.
ئیسرائیل لەناوخۆدا ڕۆژانە 5 هەزار و 977 بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنێت، بەڵام پێویستی ڕۆژانەی بە 236 هەزار و 249 بەرمیلە، واتە (92%) لە دەرەوە هاوردە ئەکات.. پرسی کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئیسرائیلەوە بە نرخێکی هەرزان زوو ئەبێتە جێی مشتومڕ، ئەوەشی کە زوو زوو بابەتەکە گەرم ئەکاتەوە کەناڵی (جەزیرە) ی قەتەریە ( کە هاوپەیمانی تورکیاو ئەردۆگانن).
تورکیا هەموو ڕێگەیەک ئەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.بەمەش هەناردەکردنی هەرێم تووشی ئاستەنگی قورس ئەبێتەوە لەلایەن تورکیاو ئێرانەوە.
ئیمارات لە دوای بەهاری عەرەبیەوە، بە بەردەوامی و بە ناڕاستەوخۆ لە شەڕدا بوە دژی تورکیا. لە لیبیاوە تا هەرێمی کوردستان ئیمارات پرۆژەی بۆ بەگژاچونەوەی نفوسی تورکیا هەیە. ئێستا کە ئیمارات و ئیسرائیل ڕێککەوتون. تورکیا لەهەموو شوێنێک ئەکەوێتە حاڵەتی کاردانەوەی توندەوە.
بە مانایایەکی تر، لە هەرێمی کوردستان دوو پرۆژە خۆیان بە ئەلتەرناتیڤی پارتی و یەکێتی ئەزانن کە پەکەکەو ئیخوان موسلیمینن!.
یەکەم/ ئەوەی پەیوەستە بە چاککردنی دۆخی ژیانی خەڵکەوە، یەکێتی و پارتی پارەی باج و ڕسومات و خاڵە سنورییەکان بکەنە یەک، هەروەها لەو داهاتە حیزبیەی هەیانەو کۆیان کردۆتەوە مووچەی لانی کەمی سێ مانگی مووچەخۆران بەتەواوی بدەن.
دووەم/ بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاتی زیاتری یەکدی نەکوژن و ببنەوە بەیەک. هەرچی گردی زەرگەتەیە بدرێت بە وەبەرهێنی بیانی ساڵانی نزیکەی (٦٠٠ بۆ ٧٠٠) ملیۆن دۆلار داهاتی ئەبێت و هەلی کار ئەرەخسێنێت.
سێهەم/ لایەنە سیاسیە کوردییەکان پێش ئەوەی لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون لەگەڵ خۆیان ڕێک بکەون و باسوخواسی کۆبونەوەکانیان دزە پێ نەکەنە ناو میدیاو سۆشیال میدیاوەو، کەسانی دڵنیا بەشداری کۆبونەوەکانیان بن.
چوارەم/ لیژنەیەکی پسپۆڕی هەمەلایەنە دروست بکرێ بو پیاچونەوەو بەرز ڕاگرتنی کۆی پرۆسەی هایدرۆکاربۆنەکان و شلەکان و کانزاکانی تر لەم قۆناخانەدا (گرێبەستەکان، دەرهێنان، پاڵاوتن و پاڵێوگە نێوخۆییەکان، هەناردە کردن، بازاڕیکردن، لۆبی کردن).
پێنجەم/ تورکیا بەئەندازەی نێچیرڤان بارزانی هاوسۆز نییە لەگەڵ کابینەکەی مەسرور بارزانی و ئەزمونێکیان لەگەڵی نییە (ئەوەش بەرئەنجامی مێزگرد و چاوپێکە و تنەکانمان لەگەڵ نوخبەو ناوەندە تورکیەکان). لێرەدا پلاتفۆڕمی ئابوریی و دیبلۆماسی هەرێم ئەبێت پشت بەو هاوپەیمانێتیە بەهێزە ببەستێ کە لە سنوری دەریای ناوەڕاست (مێدیتریانە) لە ئارادایە بە سەرۆکایەتی فەڕەنساو ناتۆو ئەمریکا.
شهشهم/ ئێراق ساڵی (2014) سكاڵای لهسهر توركیا تۆماركردووه له دادگای نێوبژیوانی له پارس (International Court of Arbitration- ICC) له بهرئهوهی توركیا پێشێلی سهروهری ئێراقی كردووه كه گرێبهستێكی نهوتی لهگهڵ ههرێم له ساڵی (2013) ئیمزاكردوه بێ ئهوهی بگهرێتهوه بۆ بهغدا. ڕوونه ئهگهر ئێراق یان توركیا ئهم داوایه ببهنهوه له ههردوو حاڵهت به زیانی ههرێمی كوردستانه، بۆیه پێویسته ههرێم سوود له بارودۆخ وهربگرێت كه ئێراق ڕووهو ههڵبژاردنهو لهگهڵ حكومهتی بهغدا پهیوهندییهكانی بهتین بكاتهوهو، گازی سروشتی ههرێم بدات به بهغدا بۆ ئهوهی كارهبا بهرههم بهێنن و پاڵپشتی سیاسی دهوڵهتی ئێراق مسۆگهر بكات و، پاشان لۆبی خۆی بخاته گهڕ تا لهو گێژاوه دهربچێت.
دەرەئەنجامەکان
نارەزایەتیەکانی هاوڵاتیان و گەنجان بەرهەمی ڕۆژێک و دوان نییە، ئەگەر ئەمجارەشیان بە فشاری هێزە ئەمنیەکان بنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە. لە شەپۆلێکی تردا توندتر دێنەوە شەقامەکان. بهتایبهتی له ناوچهی سولهیمانی كه لهدوای 17 ی شوباتی 2011 هوه چهندین جار له لیستی نهتهوه یهكگرتوهكان و ئهمریكیهكاندا به ناوچهی نا-ئارام (غیرامنه)ناوی هاتوهو، لهم ناوچهیه كهمترین ههلی كارو سهرمایهگوزاری و پرۆژهی خزمهتگوزاریی ههیهو، زۆرترین دهنگهدهنگی سیاسی و تهراتێنی ئهملاولای دهرهكی و بێ سهروبهرهیی ههیه.
هەریەکە لە پەکەکەو ئیخوان دوو پرۆژەی دنە دراون بۆ ئەوەی خۆیان بۆ جێگرەوەی پارتی و یەکێتی ئامادەبکەن. هەرچی دیدگای دەستەڵاتی کوردییە هەموویان پێکەوە ئەم دۆخە ناهەموارەیان دروستکردوە (یەکێتی، گۆڕان، پارتی). هیچ لایەکیان ناتوانن خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن دەربخەن. لە تێگەیشتنی خۆیاندا پلانێکی گشتگیرو نیشتیمانسازی زانستیان فۆرمەڵە نەکردوە. بەڵکو دۆخەکە ئاوا بڕانن تا سەرەتای ساڵی (٢٠٢١) تاوەکو ئیدارەی جۆ- بایدن دەستبەکار ئەبێت بۆ ئەوەی ئاسانکارییەکیان بۆ بکات.