پێشه‌كی
(خێڕایی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی زیانه ئابوورییه‌كان، ئه‌و دوو ته‌وه‌ره‌یه‌ن كه له‌م به‌شه‌ی ئه‌م وتاره‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ڕۆڵی ئابووری له جیاوازیی ستراتیژیه‌تی ده‌وڵه‌تان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه وڕێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له چین و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه، بۆ‌به‌شی داهاتو هه‌ڵده‌گرین).
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای خستوه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دووسه‌ره‌ی ترسناكه‌وه، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، مه‌ترسیه‌كیش له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی جیهان كه ده‌وڵه‌تان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی خستوه‌ته به‌رده‌م ترس و نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌وه. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی جیاوازیی ئه‌م په‌تایه و ترسناكیه‌كه‌ی، زوو بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنیه‌تی له‌لایه‌ك و زۆری زیانه ئابوورییه‌كانیه‌تی لەسه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان له‌لایه‌كی تره‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌شێك له هۆكاری ئه‌وه په‌یوه‌ست بێت به خه‌سه‌ڵه‌ته‌كانی خودی ڤایرۆسه‌كه‌وه، ئه‌وا به‌شێكی گرنگیشی په‌یوه‌سته به قه‌باره و خه‌سڵه‌ته‌كانی دنیای نوێوه، به‌تایبه‌تیش بواری ئابووری و دیمۆگرافی.
لێكۆڵینه‌وه مێژوییه‌كان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه له ڕابووردودا په‌تاو ڤایرۆسه‌كان هیچ كات به‌و خێراییه بڵاونه‌بونه‌ته‌وه، به‌پێی ڕای پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن و نزیكبونه‌وه و تێكه‌ڵاویی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌گوازرێته‌وه، له و باره‌یه‌یشه‌وه جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ئه‌م سه‌رده‌مه له گه‌ڵ ڕابووردو به‌زه‌قی دیاره.
له ئێستادا سیسته‌م و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێرا و، تێكه‌ڵاوی و هاتوچۆی چڕ‌وپڕ و به‌رده‌وام له نێوان وڵاتان و ناوچه‌و شار‌و شارۆچكه‌كان، چۆن له زۆر ڕوه‌وه بونه‌ته مایه‌ی سودمه‌ندبونی گه‌لانی دنیا، به‌هه‌مان ئه‌ندازه و زیاتریش هاوكارن له زوو بڵاو بونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی له‌و شێوه‌یه.
بۆ نیشاندانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئابووری و دیمۆگرافیه جیهانییه‌ی كه كاریگه‌ره له‌سه‌ر زوو بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه و گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی زیانه ئابوورییه‌كانی و دیاریكردنی رێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، به‌راوردی دۆخی ئابووری و دیمۆگرافی جیهان ده‌كه‌ین له‌نێوان دوو ماوه‌ی جیاواز، ئه‌وانیش ساڵی 2002 (ساڵی ده‌ركه‌وتنی فایرۆسی سارس) و ساڵی 2019.
دیاره كه ئه‌و ماوه‌یه بۆ پێوانه‌ی به‌راوردكاریی مێژوویی بۆ گۆڕانی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان ماوه‌یه‌كی كورته، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ڕویانداوه مایه‌ی سه‌رنجن و، شیانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر زۆر بوار هه‌بێت، ئێمه لێره‌دا ئاماژه به ئاراسته‌ی گۆڕانی چه‌ند ژماره‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه وه‌ك گۆڕاوی سه‌ربه‌خۆ له هاوكیشه‌كانی كاریگه‌ریی بڵاو بونه‌وه و، قه‌باره‌ی زیانه‌كان و، چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه.
گۆڕاوه ئابووری ودیمۆگرافیه‌كان و
زه‌مینه‌ی بڵاووبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه
سه‌باره‌ت به هۆكاره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ته‌نها سه‌رنجی ئاراسته‌ی گۆڕانی چه‌ند ژماره‌یه‌كی گرنگ ده‌ده‌ین به پشت به‌ستن به داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و چه‌ند ناوه‌ندیكی باوه‌رپێكراو.
له ساڵی 2002 ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان نزیكه‌ی (6) ملیار كه‌س بووه به‌ڵام له ساڵی 2019 دا ژماره‌كه زیاد بوه بۆ نزیكه‌ی(7.5) ترلیۆن واته به‌رێژه %25 زیادی كردوه.
هه‌ر له‌نێوان ئه‌و دوو ماوه‌یه‌دا تێكڕای ڕێژه‌ی چڕی دانیشتوان له سه‌ر ئاستی جیهان له (40) كه‌س بۆ یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه زیاد بوه بۆ(50) كه‌س واته به‌ڕێژی %25 زیاد بووه. ڕێژه‌ی شارنشینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له %47.6 به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ %55.3 واته به‌ڕێژه‌ی زیادبونی %7.7، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌سه‌ر ئاستی جیهان له (711)ملیۆن گه‌شتیاره‌وه زیاد بووه بۆ (1.5) ملیار واته به‌رێژه‌ی%111 زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش جگه له‌و سه‌فه‌ر و هاتو چۆیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می گه‌شتیاری و گه‌شتی مه‌ده‌نی هه‌ژمار ده‌كرین.
بێگومان له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌یوه‌ندیی ئه‌و گۆڕاوانه‌ی سه‌ره‌وه و گۆڕاوه دیمۆگرافییه‌كانی تر له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان، ئه‌توانین بڵێن كه ئاراسته‌ی گۆڕانی ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه دروستیی ئه‌و گریمانه‌یه به به‌هیزی ده‌سه‌لمێنێت كه به‌شی گه‌وره‌ی هۆكاری زووبڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و گه‌وره‌یی لێكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تیش له‌ڕوی ته‌ندروستی و مرۆییه‌وه، بۆ خودی خه‌سڵه‌ته ئابووری و دیمۆگرافییه‌كانی دنیای نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گۆڕاوه ئابوورییه‌كان و زیانه ئابووریه‌كان
هه‌مو ئه‌و داتا و خه‌مڵاندنانه‌ی بۆ زیانه دارایی و ئابوورییه‌كانی په‌تاكانی ڕابووردوو كراون ناگه‌نه ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحانه‌ی كه ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ زیانه‌كانی ئه‌و بواره ده‌خه‌مڵێنرێن به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بێگومان ئه‌مه ڕاسته‌و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردن و كۆنترۆڵنه‌كردنیدا ئێمه شایه‌تی كاره‌ساتی زۆر و گه‌وره‌و زیانی زۆر زه‌به‌لاحتریش ده‌بین له‌ڕوی ئابوورییه‌وه.
ئه‌گه‌ر هۆكارێكی ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندیی به ئاستی مه‌ترسیداریی و زو بلاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه بێت، ئه‌وا گه‌وره بونی قه‌باره‌ی ئابووریی جیهان و گۆڕانی پێكهاته‌و ئاراسته‌كانیشی، كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی زیانه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌وه ئێمه ئاماژه به ئاراسته‌ی چه‌ند گۆڕاوێك ده‌كه‌ین؛ ( قه‌باره‌ی زیانه‌كان وه‌ك گۆڕاوی پاشكۆ)و (قه‌باره‌ی ئابووریی جیهان و قه‌باره‌ی بازرگانیی ده‌ره‌كی و قه‌باره‌ی داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاریی جیهانیی و..هتد) وه‌ك گۆڕاوی سه‌ربه‌خۆ.
قه‌باره‌ی ئابووری جیهان له (52)ترلیۆن دۆلار له ساڵی 2002ه‌وه به‌رز بوه‌ته‌وه بۆ(87)ترلیۆن دۆلار له‌سالی 2019دا واته به‌رێژه‌ی زیاتر له 67% زیاد بووه، قه‌باره‌ی بازرگانیی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له نزیكه‌ی (6) ترلیۆن دۆلاره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ (19.5) ترلیۆن دۆلار واته به‌ڕێژه‌ی225% زیاد بووه، داهاتی گه‌شتیاریی (نێوده‌وڵه‌تی) له (567)ملیار دۆلاره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ (1.650) ترلیۆن دۆلار واته به‌رێژه‌ی %186 زیاد بووه،به‌های بازاڕیی هه‌ریه‌ك له‌بۆرسه و بازاڕه داراییه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیا و خزمه‌تگوزار له‌و ژمارانه گه‌وره‌ترن و زۆر له‌وه‌ش زیاتر ڕو له هڵكشان بوون، به‌های مامه‌ڵه داراییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه.
قه‌باره‌ی ئابووریی جیهانی وه‌ك ژماره‌ی ڕه‌ها په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وانه‌ی هه‌یه به قه‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه. كه‌رتی بازرگانیی ده‌ره‌كی و كه‌رتی گه‌شتیارییش به‌شێكی گه‌وره‌و كاریگه‌رن له ئابووریی جیهان، به‌جۆرێك كه به‌شداریی بازرگانیی ده‌ره‌كی له‌ساڵی2019 دا زیاتر بووه له رێژه‌ی 20% له كۆی ئابووریی جیهان, داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاریش نزیكه‌ی %2 ى ئابووريى جيهان بووه. كه ئه‌و دوو كه‌رته به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ڕاسته‌و خۆ چالاكیه‌كانیان سنوردار و كه‌م ده‌بیته‌وه ئیدی ئاساییه كه به‌خیرایی زیانه ئابووریه‌كان ده‌ركه‌ون.
جگه له كاریگه‌ریی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ده‌گیرێنه به‌ر بۆ خۆپاراستن له په‌تاكه كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كه‌نه سه‌ر سست بونی چالاكیی به‌رهه‌مهێنان و جوڵه‌ی بازرگانی و بواره‌كانی تریش، له‌هه‌مان كاتدا سروشتی په‌یوه‌ندییه ته‌واوكارییه‌كانی كه‌رت و یه‌كه ئابووری و بازاڕه جیاوازه‌كانیش به‌جۆرێكه كه به‌هۆی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بنه‌وه.
واته كاتیك كه‌رتی بازرگانی و گه‌شتیاری ڕوبه‌ڕوی قه‌یران ده‌بنه‌وه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و دارایی و خزمه‌تگوزاری و، به‌و جۆره زیانه‌كان له‌سه‌ر ئابووری وڵاتان و ئابووری جیهان چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بنه‌وه.
له ئێستا ئه‌گه‌ر چی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می كه‌رته زیان لێكه‌وتوه‌كاندایه، به‌لام ڕۆژانه‌یش شایه‌تی دۆخی خراپی بازاڕه داراییه‌كانین وه‌ك پێنوێنی دۆخی پیشه‌سازی و بازرگانیی، له هه‌مان كاتدا زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازیش به‌تایبه‌تی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل زیانی گه‌وره‌و ڕاگرتنی زۆرترین هێله‌كانی به‌رهه‌میان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هاوپه‌یوه‌ستیی ئابووریی جیهانی له دنیای ئه‌مڕۆدا و، ڕۆڵی بۆرسه‌و بازاڕه داراییه‌كان و كرداره‌كانی جامبازی به‌و زه‌به‌لاحیه‌ی ئیستایه‌وه، وای كردووه كاریگه‌ریی ڕه‌فتاریی(سلوكی) وه‌ك بابه‌تی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كایه‌ی ئابووریدا ڕۆڵی زیاتر بگێڕن، له سایه‌ی هه‌ژمونی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی خێرا‌و دنیای ئینته‌رنێت و میدیا و سۆشیال میدیای جیهانیدا، ئه‌وهه‌ڵپه و ترس و پێشبینی دودڵی و ڕیسكه‌ی له‌لای تاكه‌كان چ وه‌ك به‌رهه‌مهێن یان به‌كاربه‌ر یان ناوه‌ندگر و مامه‌ڵه‌چی و جامبازه‌كان له دۆخه جۆراوجۆره‌كان هه‌یه، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخ و بازاڕه‌كاندا هه‌یه.
كاریگه‌ریی سیسته‌م و قه‌باره‌و پێكهاته‌و خه‌سڵه‌تی ئابووریی ده‌وڵه‌تان و جیهانیش له ئێستادا به هه‌مان شێوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكه و داڕشتنی ستراتیژه جیاوازه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌یش ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌وڵه‌تان بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی پێداچونه‌وه و به سیسته‌م و دنیابینی و نه‌ریتی ئابووری و سیاسیاندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له به‌شی دووه‌می ئه‌م وتاره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.