له رووی غه‌ریزه‌وه مرۆڤ هه‌ڵگری دوو جۆره غه‌ریزه‌ی سه‌ره‌كیه كه یه‌كه‌میان غه‌ریزه‌ی مرۆییه‌و ئه‌وی تریشیان غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵیه. به سرووشتی له مرۆڤدا غه‌ریزه‌ی مرۆیی باڵادهستترهو توانای كۆنترۆڵكردنی غه‌ریزه ئاژه‌ڵییه‌كانی هه‌یه.
غه‌ریزه ئاژه‌ڵیه‌كانی مرۆڤ ئه‌وانه‌ن كه به ئاراسته‌ی جۆرێك له دڕنده‌یی مرۆڤ دهجوڵێننو پاڵ ده‌نێن. هه‌ركات ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی له نێوان ئه‌م دوو جۆره غه‌ریزه‌یه‌دا هه‌یه له بوونی مرۆڤدا تێكچوو، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر غه‌ریزه‌ی ئازهڵی باڵاده‌ست بوو ئه‌وا مرۆڤ زۆرێك له خاسێته مرۆییه‌كانی خۆی له ده‌ست دهداتو ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی تر. پاڵنه‌ره‌كانی شه‌ڕو كوشتن‌و تێكدان‌و وێرانكردن‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و غه‌ریزه ئازهڵیهی مرۆڤه كه مرۆڤه ده‌كاته ئه‌و دڕنده‌یه‌ی كه له هیچ شتێك سڵ نه‌كاته‌وه‌و له هیچ شتێك نه‌گه‌ڕێته‌وه.
بێگومان یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ره‌فتاركردنی مرۆڤ به جۆرێكی نادرووست‌و ناشیسته به خودی مرۆڤ، غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵی مرۆڤه. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی دایه ده‌ستی ئه‌و غه‌ریزه‌یه ئه‌وا له هه‌موو دڕنده‌كان دڕنده‌تر ده‌بێت چونكه ئه‌وسا ئه‌م به‌وه له دڕنده‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه كه ئه‌وان ته‌نیا خاوه‌نی هێزو غه‌ریزه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خاوه‌نی هێزو غه‌ریزه‌و ئهقڵیشه كه ئه‌مه‌ی دوواییان له دوانه‌كه‌ی تر گرنگتر‌و پڕ بایه‌ختره بۆ ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر هه‌موو ده‌وروبه‌رداو بۆ مل پێكهچكردنی ئه‌وانی تر‌و به‌كارهێنانیان به پێی ویست‌و ئاره‌زووی مرۆڤه‌كه خۆی كه زۆرینه‌ی كات ئه‌و مرۆڤه‌ی كه گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌یه ئیتر هیچ سنوور‌و بنه‌مایه‌ك ناناسێت‌و چۆنی بوێت تێكده‌دات‌و ده‌ڕوخێنێت و ده‌كوژێت و وێران ده‌كات.
كه‌واته لێره‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه یه‌كێك له‌سه‌رچاوه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی تووند‌و تیژی له لای مرۆڤ به كاریگه‌ری غه‌ریزه‌ی ئازهڵانهی مرۆڤه‌و چه‌ندێ ئه‌و غه‌ریزه‌یه به‌هێز بێت ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری فراوان بوونی رووبه‌ری توندوتیژی زیاتره.
ئه‌م بۆچوونه‌ی كه ئێمه له روانگه‌ی غه‌ریزه‌ی مرۆیی‌و غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵیه‌وه له بوونی مرۆڤدا لێی دهدوێینو پێمان وایه باڵاده‌ستبوونی غه‌ریزه‌ی ئاژه‌لی ده‌بێته هۆی شێواندنی خودی مرۆڤ و له ده‌ستدانی ناسنامه‌ی مرۆڤ بوون‌و ره‌فتاركردنی وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی تر كه زیاتر خاسێت‌و سیمای بوونه‌وه‌رێكی دڕنده هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌م تێڕوانینه له رووی ئایینیه‌وه به جۆرێكی تر‌و به‌ڵام به هه‌مان مه‌به‌ست لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌ویش هاوسه‌نگی پاڵنه‌ری خێر‌و شه‌ڕه له مرۆڤدا كه ئه‌ویش دیسان جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوانیاندا نیشان دهداتو ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری خێر به‌هێزترو باڵاده‌ستتر بێت ئه‌وا مرۆڤ ده‌بێته بوویه‌كی هێمنو نهرمو نیان‌و لێبوورده‌و دوور له رق‌و كینه‌و گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له به‌كارهێنانی هه‌رجۆره تووند‌و تیژییه‌ك.
ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد روانینه بۆ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی تووند‌و تیژی له لای مرۆڤ وه‌كو تاكه‌كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرایه كه مرۆڤ بوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و كه‌سێتی مرۆڤیش چ به لایه‌نی پۆزهتیفو چ به‌لایه‌نی نێگه‌تیفدا له نێو كۆمه‌ڵگه‌و له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت واته له په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌س له دامه‌زراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌ویش له خێزانه‌وه بۆ ناو پۆلی خوێندن‌و بۆ شوێنی كاركردن‌و بۆ سه‌رشه‌قام و بۆ نێو دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كه كه كۆمه‌ڵگه خۆیه‌تی.
بێگومان هه‌ریه‌كه له‌م دامه‌زراوانه ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینێت له په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤدا‌و هه‌ر په‌روه‌رده‌ی نێو ئه‌م دامه‌زراوانه‌یه كه وا له مرۆڤ ده‌كات كام له‌و دوو غه‌ریزه‌ی كه باسمان كردن تیایدا باڵاده‌ست بێت. غه‌ریزه‌ی مرۆیی یان غه‌ریزه‌یی ئاژه‌ڵی، چونكه ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌م دوو غه‌ریزه‌یه له هه‌موو مرۆڤه‌كاندا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی كه مرۆڤیان تێدا په‌روه‌رده دهبێتو تیایاندا ده‌ژی ئه‌وانن كه‌سێتی ئه‌و مرۆڤه ئاماده دهكهنو ده‌یخه‌نه سه‌ر رێگا، ئیتر كام رێگایان بێت رێگای مرۆیی یان رێگایی دڕنده‌یی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر هزری تووند‌و تیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئاخاوتن بكه‌ین ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باسكردنی په‌روه‌رده له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر له یه‌كه‌مین خانه‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌وه كه دامه‌زراوه‌ی خێزانه تا ده‌گاته دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌و دامه‌زراوه‌ی خێڵ‌و عهشیرهتو حیزب‌و پاشانیش كۆمه‌ڵگه.
سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته بنه‌مای پێكهێنانی كه‌سێتی له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات. خێزانی كوردی كه دامه‌زراوه‌یه‌كی داخراوی شێواز په‌یوه‌ندی هه‌ره‌مییه كه باوك له لوتكه ههرهمهكهدایهوئاراستهی په‌یوه‌ندیه‌كان یه‌ك ئاراسته‌یه ئه‌ویش له لوتكه‌ی ههرهمهكهوهیه به ئاراسته‌ی خواره‌وه، واته به‌ره‌و بنكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه كه ئه‌وه‌ش ناتوانرێت به په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ دابنرێت به‌ڵكو سرووشتی فه‌رمانكردنی ده‌بێت واته له‌سه‌ره‌وه فه‌رمان دهردهچێتو له خواره‌وه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت، به بێ ئه‌وه‌ی مافی ره‌تكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ندامی خێزان وه‌كو بهركارێك لێده‌كات كه هه‌میشه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش جۆرێك له بێزاری رق‌و كینه‌و هه‌ست به‌سه‌ركوتكردن له لای تاكی ئه‌ندامی خێزان درووست ده‌كات. ئه‌م باری سه‌ركوتكردن‌و نه‌توانینی توانا بۆ له رووداوهستانو رووبهڕوبوونهوهو هه‌وڵدان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار‌و هه‌ژموونه‌ی به‌سه‌ر تاكهكهسهوهیه ده‌بێته بنه‌ما بۆ كاردانه‌وه. دیاره هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كیش له گه‌وهه‌ردا كرده‌یه‌كی نائاسایی‌و ناسروشتیه له رووی جوڵه‌و خۆنمایشكردنهوه. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ خۆیدا جۆرێك له توند‌و تیژی له‌گه‌ڵدایه‌و ره‌نگه ئه‌گه‌ر بواریشی بۆ بكرێته‌وه زهبرزهنگیش بهێنێت. لێره‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه دامه‌زراوه‌ی خێزان له ئاستی یه‌كه‌مدا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و هاوشێوه‌كانیدا به‌رهه‌مهێنی توند‌و تیژییه.
له دوای خێزان دامه‌زراوه‌ی دووه‌م قوتابخانه‌یه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا په‌روه‌رده ده‌بن. دیاره ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه سیستێمی په‌روه‌رده تاكو ئێستا له وڵاتی ئێمه‌دا سیستێمێكه هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی تری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌و سیستێمێكی تهڵقینیهو سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌و ئه‌و ئه‌قڵه‌ی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هه‌مان سیاسهتو ئه‌قڵی باڵاده‌ستی كۆمه‌ڵگه‌یه كه ئه‌ویش سیستێمێ ئاراسته په‌یوه‌ندی هه‌ره‌میه، هه‌مان شێوه‌ی سیستێمی خێزان‌و دامه‌زراوه‌ی خێڵ‌و دامه‌زراوه‌ی حیزبی شمولی تاكه‌كه‌سی‌و هاوشێوه‌ی هه‌ره‌می دینی كه فه‌رمان له‌سه‌ره‌وه دهردهكرێتو له خواره‌وه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
له سیستێمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا كه پێشتر سیستێمی په‌روه‌رده‌ی ئێراقی بووه، ئه‌و سیستێمه‌ش له پرینسیپدا سیستێمی به‌ریتانیه‌و هه‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێراقیه‌وه له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا پیاده‌كراوه، ئه‌ویش دوو ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌بووه كه یه‌كه‌میان بریتی بووه له په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤێكی لاوازی ده‌سته‌مۆی ئه‌وتۆ كه نه‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت و مل كه‌چ بێت‌و به هه‌موو شتێك بڵێت به‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێك بێت له رووی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئه‌ڵقه له گوێی ئینگلیزدا رانه‌وه‌ستێت. ئامانجی دووه‌میش به هۆی باڵاده‌ستبوونی نوخبه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی ئێراقیه‌وه له دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌دا سه‌ره‌تاكانی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستی عه‌ره‌بی له نێو پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی ئێراقیدا جێگای كراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش ئایدیۆلۆجیایه‌كی توندڕه‌وی داخراوی بارگاوی كرا‌و بووه به بنه‌ماكانی شۆڤێنیزم‌و ره‌یسیزم.
كه‌واته پرۆژه‌ی په‌روه‌رده له ئێراقدا كه كوردیش له‌م به‌شه‌دا به‌شێك بووه له‌و پرۆژه‌یه به دوو ئاراسته به كه‌لتوورو ئه‌قڵ و هزری توند‌و تیژی په‌روه‌رده كراوه كه یه‌كه‌میان خودی سیاسه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانی یان شێواز به‌ریتانی له ئێراقدا به‌رهه‌مهێنی نه‌وه‌یه‌كی سهركوتكراوو داپڵۆسراو بووه كه قوتابی له پێگه‌ی كۆیله‌دا بووه‌و مامۆستاش له پێگه‌ی فه‌رمانڕه‌وادا بووه‌و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووانه‌ش په‌یوه‌ندی فهرمانكهرو فه‌رمان به‌سه‌ردا كرا‌و بووه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش هه‌میشه له سه‌ره‌وه به توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگ به‌سه‌ر خواره‌وه‌دا دهسهپێنرێتو خواره‌وه‌ش هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به شێوازی ئه‌و فه‌رمانكردنه. له كاتێكدا كه ناتوانێت راسته‌وخۆ ئه‌و كاردانه‌وه‌یه به رێگای درووست ده‌رببڕێت رێگای تر له‌به‌رده‌گرێت كه ئه‌ویش خاڵی نییه له توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگ، كه‌واته هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێمه منداڵ ئامادهداكات بۆ كاردانه‌وه‌ی توندوتیژ، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به توندی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ دهكرێتو به سرووشتی خۆیشی له‌گه‌ڵ ره‌فتاری تونددا رادێتو ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ساده‌ترین كێشه‌ش بڕوای به‌وه بێت كه به توند‌و تیژی‌و له رێگای هێزه‌وه مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌و بوونی خۆی‌و سه‌ركه‌وتنی خۆی بسه‌لمێنێت.
هه‌روه‌ك ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستی عه‌ره‌بیش له په‌روه‌رده‌ی عێراقیدا، هه‌ڵگری كه‌لتووری توندوتیژیو به‌رهه‌مهێنی ئه‌قڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانی تر بووه. ئه‌م دوو ئاراسته‌یه به ئاشكرا له په‌روه‌رده‌ی منداڵی كوردیشدا كاری كردووه‌و، كۆنه‌ستی تاكی كوردیی گرتۆته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام تاكی كوردی كه قۆناغی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌كردنی له نێو ئه‌و خێزانه‌وه هاتووه كه پێشتر باسمان كرد‌و قۆناغی دووه‌می پهرهوهردهكردنیشی له‌و سیستێمی پهرهوهردهیهوه هاتووه كه بریتی بووه له دامهزرایهوهیهك له پاڵ فێركرنی زانست‌و زانیاری‌دا هه‌وڵیداوه تاكێك په‌روه‌رده بكات كه سهركوتكراوو كه‌سێت تێكشكێنراو به‌سه‌رخۆدا شكاوه بێت، كه كه‌سێتی له‌م جۆره‌ش هه‌میشه له هه‌ڵوێستی خۆخواردنه‌وه‌و هه‌ست به غوبن كردندایه كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر بواری بۆ ره‌خسا له كاردانه‌وه‌ی توند‌و تیژدا گوزارشت له خۆی ده‌كات. هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له سیستێمی په‌روه‌رده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سیستێمی سزادان‌و تێكشكاندنی كه‌سێتی منداڵ‌و لاوه له‌به‌رامبه‌ر فێركردندا.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش سه‌یر بكه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێلایه‌تیه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌ندێك به ئاسانی دان به راستی ئه‌م بۆچوونه‌دا نه‌نێن، به‌ڵام له رووی سیۆسیۆلۆجیه‌وه یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیادی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خێڵ عه‌شیره‌ته كه بنه‌مای سه‌ره‌كی درووستبوون و په‌یوه‌ستبوون ئه‌م دامه‌زراوه‌و جوڵینه‌ری مێژووش تیایدا ره‌گه‌زی خوێن‌و ده‌ماره، كه ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌ش له روانگه‌ی كۆمەڵایه‌تی بوونه‌وه دوو ره‌گه‌زی توند‌و داخراو‌و سه‌ره‌تاین چونكه سنووری په‌یوه‌ندییه كۆمهلاَیهتیهكان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌تدا له قاڵب ده‌ده‌ن و رێگا ناده‌ن به ئاسانی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان بگوارزێتهوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه واته بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه رایه‌ڵه‌ی خوێن و ده‌مار پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێت.
له هه‌مان كاتیش‌دا له‌م دامه‌زراوه داخراوه‌دا كه ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان دیسان شاوڵیهو له لوتكه‌ی ههرهمهكهوه به ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه داده‌به‌زێت، په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌ك ئاراسته‌ن كه په‌یوه‌ندی یه‌ك ئاراسته‌ش مانای فه‌رمانكردن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كرێت خاوه‌نی ده‌نگ و ئاماده‌بوون نییه‌و ته‌نیا مافی جێبه‌جێ كردنی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش دیسان مانای سه‌ركوتكردن و بێده‌نگ كردن و پاسیڤكردنی رووبه‌ری فراوانی خواره‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه زۆرینه‌ش پێكده‌هێنێت.
له راستیدا شێوازی پیاده‌كردنی په‌یوه‌ندی هه‌ره‌می واته له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه كه تیایدا فه‌رمان هاوشێوه‌ی فه‌رمانه له هه‌ره‌می فیكری دینیدا. دیاره ئه‌ویش حساب بۆنه‌كردنی رووبه‌ره فراوانه‌كه‌ی خواره‌وه‌یه واته كۆمه‌ڵگه كه ئه‌ویش به سیاسهتو ستراتیژی توندی نێو دامه‌زراوه‌ی خێڵ خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا ته‌نیا لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێكهو بنكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه ته‌نیا فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌ی كاتیش به زۆر ئه‌وه‌یان به‌سه‌را ده‌سه‌پێنرێت، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له توند‌و تیژی، به هه‌مان پێوانه خواره‌وه‌ش ئاماده‌كات كه به توندوتیژی وه‌ڵام بداته‌وه ئه‌گه‌ر پێی كرا یان هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا.
بێگومان دامه‌زراوه‌ی حیزبیش كه مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا‌و، حیزبیش له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا حیزب ئهڵتهرنایتیفی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌و شێوازی پێكهاتنی هه‌مان شێوازی هه‌ره‌می خێڵی هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ته و ئاراسته‌ی فه‌رمان له لوتكه‌وه بۆ خواره‌وه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌به‌ستن له دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌تدا خوێن و ده‌مار بێت ئه‌وا بنه‌مای پێكه‌وه‌به‌ستن له دامه‌زراوه‌ی حیزب‌دا ده‌بێ بیر‌و ئایدیۆلۆجیا بێت كه له راستیشدا كۆی ئایدیۆلۆجیاكان بارگاوی كراون به ره‌گه‌زه‌كانی توند‌و تیژی و هه‌ڵگری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن كه ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی خۆم هه‌بم ده‌بێ كه‌سی تر نهبێتو بۆ ئه‌وه‌ی خۆم هه‌موو شتێ بم ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانی تر بسڕمه‌وه.
دیاره په‌روه‌رده‌ی حیزبیش له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌روه‌رده‌ی خێزان‌و قوتابخانه‌و نێو دامه‌زراوه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ت باشتر نییه‌و ئه‌میش په‌روه‌رده‌یه‌كه كاری سه‌ركوتكردن‌و بێبه‌هاكردنی به‌شه‌كانی خواره‌وه‌یه به جۆرێك كه خواره‌وه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی توند‌و تیژی ناجۆر سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی خۆی بكات، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌وه له رێگای فه‌رمانی تونده‌وه له‌گه‌ڵ خواره‌وه مامه‌ڵه ده‌كات و خواره‌وه‌ش جۆرێك له رق و كینه‌ی له‌لا درووست ده‌بێت كه ئه‌ویش به كاردانه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ش خاڵی نییه له توند‌و تیژی، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه په‌روه‌رده‌ی حیزبی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به جۆرێكه كه هه‌موو ئه‌و رووبه‌ره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حیزبن وه‌كو ئه‌وی نه‌یار سه‌یر دهكرێنو، ئه‌م تێڕوانینه ناته‌واوه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه له لای ئه‌ندامانی حیزب درووست ببێت كه ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌وان نین‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌واندا نین و ئه‌وه‌ش رێگا خۆشكه‌ره بۆ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره فراوانه به شێوه‌یه‌كی توند‌و تیژ، به تایبه‌تی كه حیزبیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆجیا بیناكراوه‌و ئایدیۆلۆجیاكانیش كه خاسێتی ئایینیان هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌بێت واته له‌سه‌نگه‌ری دژدایهو هه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئایدیۆلۆجیه به‌ئایین بووه‌ش رێگا به هه‌ر ره‌فتارێكی توند‌و تیژ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌یدا ده‌دات، ماده‌م به‌رنامه‌ی حیزب‌و ئه‌قڵی حیزبی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا تاكو ئێستا ئه‌وه‌یه كه ئه‌وی له‌گه‌ڵم نییه ئه‌ویتره‌و دیاره له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌شدا ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته درووست نه‌بووه كه ئه‌ویتر یان ئه‌وی جیاواز قبوڵ بكات، به‌ڵكو له روانینی ته‌سكی حیزبایه‌تییه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌ویتر واته دوژمن.
ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ش ره‌وایه‌تی به خۆی ده‌دات كه هه‌رچۆن بۆی بكرێت‌و بگونجێت به زه‌برو زهنگو توندوتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌وی نه‌یار یان دوژمن یان ته‌نانه‌ت جیاوازدا ره‌فتار بكات. بێگومان بالاَدهستبوونی ئه‌م ئه‌قڵیه‌تیه كه هه‌میشه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هۆكاری پشێوی‌و ئاژاوه‌ی كۆمهلاَیهتیو سیاسیه كه ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنی توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگه.
دیاره سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حیزبی كوردی جۆرێكه له ئهڵتهرنایتیفی دامه‌زراوه‌ی خێڵ‌و به ئایدیۆلۆجیای له قاڵبدراوی حیزبایه‌تی‌و بارگاوی كرا‌و به ماكه‌كانی توندوتیژی كۆنترۆڵ كراوه، هۆكارێكی تری ئاشكراش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه حیزبی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ئاگاییه‌وه بێت یان بێئاگایانه له زه‌مینه‌ی شاردا پیاده‌ی جۆرێك له تووند‌و تیژی ده‌كات، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاركردنی به‌رده‌وام به ئه‌قڵی شاخ‌و به كه‌لتووری شاخ.
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه شاخ وه‌كو سرووشتی خاوێن سه‌یر دهكرێتو پانتاییه‌كه فه‌زای رۆمانسیه‌ت و رۆح و گه‌وهه‌ری جوانی پۆشیوێتی، به‌ڵام له رووی ژیانه‌وه جۆرێكه له سه‌ختی و ململانێ به تایبه‌تی بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا له ئه‌قڵی شاخ ئه‌و جوانی رۆمانسیه‌ته‌ی سرووشت نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له خه‌باتی شۆشڕگێرانهی شاخدا كه خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی بووه چۆن خۆیی پێبهڕێوهبردووه، كه ئه‌قڵیه‌تی خه‌باتی پارتی زانی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ رژێمێكی سه‌رسه‌ختی دڕنده‌دا كه چی جۆری توند‌و تیژی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه‌ی ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌شمان به‌كاری هێناوه. به ناچاری كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌و توندوتیژییانه هه‌ر توندوتیژی بووه، كه سه‌رئه‌نجام ئه‌و شێوازی توندوتیژییه له ئه‌نجامی پیاده‌كردنی ناچاریدا بووه‌ته به‌شێك له ئه‌قڵ و كه‌لتووری حیزبی كوردی‌و كاتێكیش له دوای راپه‌ڕین هاتۆته شار‌و دهسهلاَتی گرتۆته ده‌ست نه‌یتوانیووه له‌و ئهقڵیهتو ره‌فتاره‌ی كه وه‌كو به‌شێك له كه‌سێتی ئه‌وی لێهاتووه رزگاری ببێت.
ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه كه حیزبی كورد یان ده‌سه‌ڵاتی كوردی به تایبهتیو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش كه به گشتی به‌رهه‌می هه‌مان ئه‌م جۆره پهروهردانهیهو هه‌ڵگری كۆی ئه‌م خاسێتانهیه تاكو ئێستا نه‌توانێت خۆی له توندوتیژیو زه‌برزه‌نگ دوور بخاته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ده‌یبینین له پیاده‌كردنی توندوتیژی و له هه‌ڵسوكه‌وتی ناشایان به مرۆڤ به گشتی كه رۆژانه به‌ها باڵاكانی مرۆڤ له‌لایه‌ن حیزب و ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت به‌شێك له خه‌ڵكیشه‌وه پێیان لێده‌نرێت و پێشێل ده‌كرێن به‌رهه‌می ئه‌م باكگراونده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و ئه‌قڵی و كهلتوورییهیه كه تاكو ئێستا له بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نه‌ك هه‌ر زیندوون، به‌ڵكو چالاك و باڵاده‌ستن و جوڵێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن به ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ریشه‌وه.