ئامانجی سەرەکی من لەم دەقەدا ئەوە نییە بیسەلمێنم مارکس ڕاستی کردووە، بەڵکو ئەوەیە کە شیکارییەکانی پیتەرسۆن و ژیژەک کورتبینن، کەچی هێشتا لەگەڵ ئەوەشدا تێڕوانینێکی بەنرخ لەبارەی دۆخی بیرکردنەوەی گشتی هاوچەرخ دەدەن. یەک شتی گرنگ، هەرچەندە من ڕەتیدەکەمەوە لە ڕووی سیاسییەوە هاوڕا بم لەگەڵ هەردووکیان وەک چۆن ئەوان بۆ یەکتر هاوڕا بوون. من خاڵ بە خاڵ ڕوونیدەکەمەوە، کە لام وایە هەریەکەیان لە کوێدا بەڕاست وەریان گرتووە و لە کوێدا بە هەڵە وەریان گرتووە.
“چوونە ناوەوەی پیتەرسۆن”
ئاشکرایە پیتەرسۆن تەنیا یەک کتێبی مارکسی هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەویش مانیفێستی کۆمۆنیست بوو. بە لەبەرچاوگرتنی رێبازێکی وەها سنووردار، دەبێ هەندێک پرسیاری سەرەتایی بکەین. ئایا دەکرێت لە سیستەمی بنچینەیی بیرۆکەکانی مارکس تێبگەیت، کاتێک بەتەنها کتێبی مانیفێستی کۆمۆنیستیت خوێندۆتەوە؟
– نەخێر.
ئایا دەکرێت لە خوێندنەوەی مانیفێستی کۆمۆنیستی مارکس کە تەنیا لەسەر بابەتی مانیفێستی کۆمۆنیست چڕ بووەتەوە، هەندێک دەرئەنجامی دروست دەربهێنرێت؟
– بەڵی.
ئایا پیتەرسۆن، شکستی هێنا لە ئەنجامی کۆتا دانەیان بە خراپکردنێکی گشتگیرانە لەگەڵ یەکەمیان؟
– بەڵێ و نەخێر.
پیتەرسۆن سەبارەت بە سیستەمی ئیکۆ-سیستەمی مارکس گشتگیرانە دوا: (وادیارە نازانێت بوونی هەیە) سەرەڕای ئەو شتە کەمەی لەبارەی مانیفێستی کۆمۆنیستییەوە دەیزانی. ئەو توانی چەند خاڵێکی ڕەخنەیی دروست سەبارەت بە مانیفێستی کۆمۆنیستی نیشان بدات. با لەگەڵ هەر خاڵێکدا بڕۆین کە پیتەرسۆن بە جۆرێک لە ناتەبایی مانیفێستی کۆمۆنیستی دەزانێت.
پیتەرسۆن پێی وایە بۆ مارکس، لە مانیفێستی کۆمۆنیستیدا، بە نزیکەی هەموو بیرۆکە جیاوازەکان بۆ خۆیان هەڵەن. لەم ناتەواییە یەکەمدا، پیتەرسۆن، مارکس تۆمەتبار دەکات بەوەی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەیی یان مێتا-فیکری نییە بە ئاماژەدان بەو شتەی کە یۆنگ بە بیرکردنەوەی ئاسایی پۆلێنی کردووە، بەمەش ئاماژە دەکات بە پرسیارنەکردن لە شوێنی پەسەندکراو یان گریمانەکانی خۆت. کێشەکەی پیتەرسۆن رووبەرووی ئەوە دەبێتەوە کە مانیفێستی کۆمۆنیستی وەک ئاریکیتاپێک هەڵبژاردووە و، وەک نمونەیەکی کۆن دەیهێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنێکی گشتی لە سیستەمی ژینگەیی مارکسدا، ئەم نامیلکە تایبەتەی مارکس نزیکە لەوەی بەڵگەنامەیەکی سیاسی بێت بۆ بانگەوازکردنی کردارییانە، نەک ئەو بەڵگەنامەییانە وەک ئەوەی مارکس بانگەشە بکات لە ڕووی تیۆریەوە لە باشترین ئاستیدایە. ئەوەی جێگەی سەرنجە، ”بوون” لە باشترین ئاستیدا لە ڕووی تیۆرییەوە لەناو دۆخی مارکسدا ڕووبەڕووی چەند ململانێیەک دەبێتەوە، لەبەرئەوەی بۆ مارکس لە باشترین حاڵەتی ئێمەدا “بوون” لە ڕووی تیۆرییەوە ئەوە بوو کە زۆر هەوڵیدا بەسەر هەردووکیان زاڵ بێت، ئایدیالیزمی هیگڵ و ماتریالیزمی فیۆرباخ. با یەک قسەی گرنگ لە مارکسەوە بیربخەینەوە کە هێڵکاری تەواوی بنەماکانی هەڵوێستە تیۆریەکانی ئەو دەکات: “فەیلەسوفەکان تا ئێستا تەنیا بە شێوازی جۆراوجۆر جیهانیان لێکداوەتەوە؛ مەسەلەکە ئەوەیە کە دەبێت بیگۆڕین”.
ئەو وتانەی سەرەوە لە کتێبی ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی مارکسەوە هاتووە؛ بە تایبەتی بەشێکی پەیوەستە بە تێزەکانی فیورباخەوە، کورتبینیە لە ڕادە بەدەبەرەکەی پیتەرسۆن سەبارەت بە مارکس وا دەکات، مامەڵەیەکی سادە لەگەڵ مارکسدا بکات، تێڕوانینەکەی وەک تەنها ئایدیۆلۆژیستێکی کۆمۆنیزم دەریدەخات، ئەم بە شێوەیەکی ترسناک شکستی هێنا لە تێگەیشتن ئارامگرەکەی مارکس وەک فەیلەسوفێک؛ نەک تەنها فەلسەفەکەی، بەڵکو دەبوایە تیۆریش بیخوێنێتەوە. شیکاریی مارکس بۆ فەلسەفە و ئابووری و مێژوو زۆر لە چوارچێوە سیاسییە چەواشەکارەکانی پیتەرسۆن تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا ئەمە بە هیچ شێوەیەک خاڵەکانی پیتەرسۆن سەبارەت بە مانیفێستی کۆمۆنیست پووچەڵ ناکاتەوە. پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکارییەکانی ڕەخنەی پیتەرسۆن لە مانیفێستی کۆمۆنیست، با چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مارکس بکەین، پیتەرسۆن بەڕاشکاوی پشتگوێی خستووە. مارکس ئەو جۆرە بیرمەندە تایبەتە نیە پیتەرسۆن بە یارمەتی یۆنگ پەلە دەکات بۆ خوێندنەوەی. مارکس بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەیی بێ وچانی هەبوو لەنێو تیۆرییەکانی خۆیدا، نەک تا ئەو ڕادەیەی ڕەخنەکانی لەو بابەتەدا زێدەتر بێت لە ڕەخنەی نەیارەکانی و لەگەڵ ئەوان بێتەوە، پاشان ڕێگە بە جێبەجێکردنی بیروباوەڕەکانی خۆی نەدات. ئەو “ئابووری سیاسی” هەیە لە چەسپاندنی بیرۆکە هەر مارکسییەکانە و سەرمایەی زیادە بەرهەم دەهێنێت. مارکس ئاگاداری ئەوە بوو کە تیۆری خۆی بە شێوەیەکی بۆرژوازی دژی بەکاردەهێنرێت.
لێرەوە تیۆری مارکس دەبێت تیژ بێت، بە جۆرێک دۆگماتیک و نەگۆڕیش بێت. بەڵام پرسێکی دیکەش هەیە، پرسێکی فەلسەفییە، پیتەرسۆن ناتوانێت لە دەروونناسیدا کورتی بکاتەوە بۆ تەنها مەیلێکی مەعریفی کە پێی وایە مارکس شکستی هێناوە تیایدا. مارکس لە نەریتێکی فەلسەفی ئەڵمانیەوە هاتووە، بڕیار وابوو جێنشینەکانی فەیلەسوفەکان باسێکی ڕەخنەیی تەواو لە پێشینانیان پێشکەش بکەن و “سیستەمی” نوێی بیرۆکەکانی خۆیان وەک ڕەواترین بیرۆکە وەربگرن. لەگەڵ مارکسدا هەنگاوێکی تایبەتمان لەو ئاراستەیەدا بەدەستهێنا. مارکس پێی وابوو مێژوو بە جۆرێک لەگەڵ ئەودا گەیشتە بنبەستێکی تیۆری و مەبەستی بوو تیۆری خۆی زاڵ بێت بەسەر هەردوو تیۆری هیگڵ و فۆیەرباخ دا، بەتایبەت لە چەمکی پڕاکتیزدا (پرۆسەیەک کە تیۆرێک بەهۆیەوە بەدی دێت) لەلایەن هەندێک لایەنگرانەوە بەکاردەهێنرێت، پێیان دەوترێت هیگڵییە گەنجەکان. بەو مانایە پیتەرسۆن شکستی هێنا لە چارەسەرکردنی پرسە فەلسەفییەکانی مێتا-کۆگنیشن و ئەو پارادۆکسە سەرەتاییانەی کە بیرکردنەوەی خۆی بەقەد بیرکردنەوەی مارکس تێیاندا دەکەوێت، ئەگەر پیتەرسن بەڕاستی کراوە بێت بۆ باسکردنی پرسەکان بە بیرکردنەوە لە ڕەخنەیی خۆمان.
پیتەرسۆن دان بەوەدا دەنێت کە “مانیفێستی کۆمۆنیست بانگەوازێک بوو بۆ شۆڕش،” ئارگیومێنتێکی لۆژیکی ستاندارد نەبوو” و، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێی وایە ئەو جۆرە هۆشیارییەی هەیە کە ڕێگەی پێدەدات بیرۆکەکانی مارکس بە گشتی هەڵسەنگێنێت تەنها بە خوێندنەوەی مانیفێستی کۆمۆنیست. پیتەرسۆن زۆر نازانێت دەربارەی مارکس، نەیدەتوانی لەوە زیاتر هەڵە بکات، تەنانەت کاتێک ڕاستی کردبوو سەبارەت بە هەندێک خاڵی تاکەکەسی. ئەو ڕاستییە تایبەتە بنەڕەتییەی پیتەرسۆن پێی وایە مارکس نەیتوانیوە تێی بگات، ئەوەیە لای مارکس بە نزیکەی هەموو بیرۆکەکان هەڵەن. پیتەرسۆن لە ڕووی مێژوویی و چەمکییەوە بە هەڵە لە مارکس تێدەگات. بەتایبەت لە ڕووی مێژووییەوە چونکە ئامێری چەمکی مارکس لە پەیوەندی باینەریدایە و بە وردی ڕەنگدانەوەی ململانێی چینایەتییەکانی سەردەمی خۆیەتی. لەلایەکی تر پێکهاتەی چینەکان وەک ئەمڕۆ سێگمێنتکراو و دینامیکی نەبوون.
پیتەرسۆن نەیتوانی باسی سەرمایەداری سەدەی نۆزدەهەمی ئەوروپامان بۆ بکات. هەروەها پیتەرسن لە ڕووی چەمکییەوە بە هەڵە لە مارکس تێدەگات. لای مارکس نزیکەی هەموو بیرۆکەکان هەڵە نین وەک ئەوەی پیتەرسۆن دەیەوێت باوەڕمان پێی هەبێت. مارکس بەشداری گەورەی ئایدیالیزم و ماتریالیزمی نەک تەنها لە سەردەمی خۆیدا بەڵکو لە کۆنەوە ناسیووە، بە تایبەتی هێراکلیتۆس، دیموکریتۆس، هیگڵ و فۆیەرباخی نوێتر. پیتەرسۆن بەڕاشکاوی میراتی دەوڵەمەندی مارکس نەک تەنیا لە ڕوانگەیەکی فەلسەفییەوە، بەڵکو لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەکەشییەوە پشتگوێ دەخات. ئەگەر شتێکی ڕەوا هەبێت لە جەختکردنەوە لەوەی بۆ مارکس نزیکەی هەموو بیرۆکەکان هەڵە بوون، ئەوە تەنیا بە مانای ئەو میتۆدە دەبێت کە بەکارهاتووە لە خاڵە تایبەتەکاندا بۆ پشتڕاستکردنەوەی. بۆ مارکس نزیکەی هەموو بیرۆکەکان هەڵە دەبن ئەگەر میتۆدۆلۆژیا “چەمکی” هەر هیگڵی بێت، بەڵام ئەمە هەرگیز بەو مانایە نەبوو هیگڵ لە هەموو شتێکدا لە هەڵەدا بێت. مارکس بە تەواوی دەیزانی چۆن گەنم لە چەقۆ جیا بکاتەوە و ئەوە نیشانەی کەمتەرخەمییەکی تەواو دەبێت، لەوەوە دوای ئەوەی مارکسی بە باشی نەخوێندۆتەوە، دەبوو گریمانە بکات مارکس سوودی زۆربەی ئەو کتێبانەی خوێندوونیەتەوە لەناوبردووە، بۆ ئەوەی جەستەی بەرفراوانی کاری تیۆری بخاتە بەری نووسینەکەی.
مارکس بە قووڵی هەردوو، ئایدیالیزمی هیگڵی و ماتریالیزمی فۆیەرباخی، بە ئامانجی پاککردنەوەیان لە میتافیزیک، لەکەدار کرد. لە پرۆسەکەدا مارکس تێگەیشتنێکی بەنرخی بۆ هەردوو هیگڵ و فۆیەرباخ دۆزییەوە، بەڵام کاتێک مارکس نەیتوانی بزانێت کە ئەو خەریکە میتافیزیکێکی نوێ لە ژێر ناوی ماتریالیزمی مێژوویی-دیالێکتیکدا دروست دەکات. لەڕاستیدا ئەم شکستە، شکستی مێژوویی حەتمی هەموو فەلسەفەکان بوو، لەگەڵ پەرەسەندنیان و نەک ئەو جۆرە شکستە دەروونیە یان مەعریفیەی کە پیتەرسۆن هەوڵی دا تیۆری مارکسی تیادا کەم بکاتەوە. لە نمایشەکەی پیتەرسۆندا هەڵەکانی مارکس لە ڕووی چەمکی و مەعریفییەوە نامێژوویی بوون و ئەوە نیشان دەدات، پیتەرسۆن هەرگیز مارکسی نەخستووەتە چوارچێوەی سەردەمی خۆیەوە.
ئەو پرسانەی سەرەوە پێویستیان بە شیکارییەکی وردتر دەبێت بۆ تیۆری مارکس، بەڵام مەبەستی ئەم دەقە ئەوە نییە. با سەرنج بخەینە سەر دە ئەکسیۆمەکەی پیتەرسۆن لە کتێبی مانیفێستی کۆمۆنیستدا، کە بریتین لە ڕاستییانەی مارکسیان وەک خۆبەخۆ هەڵگرتووە.
یەکەم:- مارکس وا گریمانە دەکات مێژوو دەبێت بە پلەی یەکەم وەک خەباتێکی چینایەتی ئابووری سەیربکرێت.
ڕەخنەی سەرەکی پیتەرسۆن لە مارکس پەیوەندی بە نەتوانینی مارکسەوە هەیە لە بینینی خەباتەکان لە سروشتدا، تاکوو کورتی بکاتەوە بۆ مێژووی مرۆڤایەتی:- یەکەم، بۆ مارکس ئابووری دیاریکەرە بەڵام بەو شێوەیەی ڕاستەوخۆ و هێڵی نییە کە پیتەرسۆن دەیەوێت بیخاتە ڕوو. دووەم، تیۆری مارکس لە کتێبی سروشتدا نموونەی زۆرە و یەکێک لە فەیلەسوفە دڵخوازەکانی مارکس هێراکلیتۆس بوو. مارکس هەرگیز نەیویستووە تێگەیشتن لە کۆمەڵگا لە سروشت جیا بێتەوە، بە بەڵگەی ئەوەی دەتوانرێت لە دەستنووسە ئابووری و فەلسەفییەکانی ساڵی ١٨٤٤دا بدۆزرێتەوە، یاخوود لە کتێبی دژە-دوهرینگی ئەنگێلیسیسدا بدۆزرێتەوە. دیارە پیتەرسۆن نازانێت ماتریالیزمی دیالێکتیکی مارکس ئاماژەیە بۆ ئەم پەیوەندییە بە سروشتەوە. لە کاتێکدا ماتریالیزمی مێژوویی ئاماژەیە بۆ پەیوەندی ئێمە بە کۆمەڵگاوە، هەروەها پیتەرسۆن ئاماژەدان پێکهاتە پلەبەندییەکان لە کۆمەڵگاکاندا پشتگوێ دەخات، ئەم جۆرە پێکهاتە پلەبەندییە لە سروشتەوە بۆ ئێمە جیاوازە پەیوەندییەکە بەهۆی نەبوونی وردەکاری لەهەژمارە جیاوازییەکانیاندا شکست دەهێنێت، بۆ نموونە لە لۆبستەردا وەک لە کۆلۆنی مێروودا، ئەم جۆرە پێکهاتە پلەبەندییانە زیاتر بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئاڵوگۆڕی کیمیاییەوە دەجووڵێن، نەک بە شێوازی فێربووی ڕەفتارەکان وەک ئەوەی لە شیردەرەکان و مرۆڤەکاندا هەیە.ئەمەش بەو مانایەیە تا زیاتر ئەم پێکهاتە پلەبەندییانە لە خووە فێربووە بەدەست هێنراوەکانەوە پێکبهێنرێن کەمتر جێگیر دەبن، ئەگەری خراپبوونیان زیاترە. لێرەوە، ئەو هاوتەریبیەیی پیتەرسۆن لە نێوان ڕەفتاری زگماکی و بەدەست هێنراودا دەیکات بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستبوونی پێکهاتە پلەبەندییەکان هەندێک هۆشداری بەنرخی هەیە، بەڵام شکست دەهێنێت لە بەرز نرخاندنی ناجێگیری و ناسکی پێکهاتە پلەبەندییەکان کە مەرج نییە پێکهاتە پلەبەندییەکانی لۆبستهرەکان بەهیچ شێوەیەک بەنرخ بن، وەک یەکێک لە نموونەکان بۆ وەسفکردنی کۆمەڵگا مرۆییەکان.
دووەم:- خەباتی پلەبەندی بەڕوونی ناگەڕێتەوە بۆ سەرمایەداری، چونکە پێش سەرمایەداری خودی مرۆڤایەتی دەکەوێت.
کاتێک پیتەرسۆن پێمان دەڵێت: “ئێوە بەرەو پێگەیەکی دەسەڵات بەرز نابنەوە کە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بە پلەی یەکەم بە ئیستغلالکردنی ئەوانی دیکە جێی متمانە بێت.” پیتەرسۆن خەریکە بێ هەڵوێست و ناتەبا لەگەڵ دیدگای بایۆلۆژییەکەی خۆیدا ناگونجێت. ئیستغلالکردنی غەیرە مرۆیی لە سروشتدا زۆرە. مێینەی ماسی، هاوتا ماسییە نێرەکەی دەقۆزێتەوە و ڕێگەی پێدەدات لەگەڵ جەستەیدا تێکەڵ بێت و دەیکاتە بایۆ-ئامێری دابەشکەری سپێرم. چەقەڵە مشەخۆرەکان لە مێروولەدا هێلکە دەکەن، بەڵام لە کۆترەکاندا هێلکەکەنیان و ئیستغلال دەکەن و بۆ ماوەیەکی زۆر بە زیندووی بەجێیان دەهێڵن تا هێلکەکانیان هەڵبێنن. ئینکاری پیتەرسۆن لە ئیستغلالکردنی مرۆڤ تەنیا بێهەڵوێستییەکی سادەیە، تەنانەت ئەمە لە کاتێکدایە تیۆری ئیستغلالکردنی مارکسیش بەدەست ناتەباییەکی گەورەوە دەناڵێنێت کە لێرەدا باسی ناکەم (بڕوانە بابەتەکەم سەبارەت بە مارکس). سەرمایەداری لە بنەڕەتدا لە دۆزینەوەی زانستی و داهێنان و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیاوە دروست بوو، بەڵام هەموویان خراپ بەکاریان هێنان، خراپ بەکارهێنانیشیان دەسەڵات و تەکنەلۆژیاشی بەدوای خۆیدا هێنا. زۆرێک لە فەرمانڕەواکانی کۆمەڵگاکان بە پلەی یەکەم بە ئیستغلالکردنی کەسانی دیکە بەرزبوونەتەوە بۆ پێگەیەکی دەسەڵاتدار. بێ گومان ئەمە بە درێژایی مێژوو گۆڕاوە بۆ ئەوەی لە ڕاستیدا زیاتر لەگەڵ لێدوانەکەی پیتەرسۆندا بێت، بەڵام بێهەڵوێست دەبێت ئەگەر گریمانە ئەوە بکەین ئامێرە بایۆلۆژییەکانمان ئێمەی بەو حەزە بۆ ئیستغلالکردنەوە تەیار نەکردووە لەو دۆخەکە پێویستە تێیدا بێت.
بە واتایەکی تر، ئیستغلالکردن بەشێک بووە لە گەشەسەندنی مرۆیی، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو باوەڕەی مارکسدا ناگونجێت کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە ئیستغلالکردن پێناسە کراوە لەو کاتەوەی کۆمەڵگاکانی ڕاوچیمان بەجێهێشتووە. پیتەرسۆن هێندەی ئایدیۆلۆژییە، ئەوەندە بایۆلۆژی نییە کاتێک هەوڵدەدات تیۆری مارکس سیاج بکات بەبێ ئەوەی بتوانێت بێلایەنی بهێڵێتەوە و ئیستغلالکردن وەک بەشێک لە پێشکەوتنی مرۆڤ بناسێت.
سێهەم:- مارکس خەباتی مرۆڤەکان لە دژی سروشتی ناوەکی و دەرەکی پشتگوێ دەخات.
ئەم ڕەخنەیە ڕەخنەیەکی سەرنجڕاکێشە، بەو پێیەی مارکس بەڕاستی پەیوەندی مرۆڤی بە سروشتەوە لەبەرچاو گرتووە، بەڵام مارکس لەو جۆرە پەیوەندییە تێگەیشتووە کە پەیوەندیی نێوان ئەوانەی کار دروست دەکەن و ئەوانەی خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانن، نامۆ نەبوون. پیتەرسۆن نامۆبوون لە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ سروشت (سروشتی ناوەوە و دەرەوە) بەکاردەهێنێت و، بە تەواوی پشتگوێی دەخات کە مارکس پێشتر لە خوێندنەوەی دیاردەناسیی ئەقڵی هیگڵدا مامەڵەی لەتەک ئەو جۆرە ململانێیانەدا کردووە. دیسانەوە پیتەرسۆن ئەو پرسانەی تایبەتن بە لایەنە دەروونی و مەعریفیەکانی گەشەسەندنی مرۆڤ بۆ مارکس پشتگوێی دەخات کە وابەستەی پرسە فراوانەکانی ململانێ کۆمەڵایەتییەکان و خەباتی چینایەتی بوون. من ئاماژە بەوە ناکەم کە هەڵوێستەکانی مارکس لەسەر ئەم بابەتانە هەڵوێستێکی دروستە، بەڵام پیتەرسۆن بە هەڵە پێشگریمانە دەکات و بینەرەکانی بە هەڵە ئاگادار دەکاتەوە بەو مانایەی کە مارکس ئەم پرسانەی پشتگوێ خستووە.
چوارەم:- مارکس وا گریمانە دەکات مێژوو وەک ململانێیەکی چینایەتی دووانەیی سەیر بکرێت کە دەبێتە دابەشبوونێکی ڕوون لە نێوان بۆرژوازی و پرۆلیتاریدا.
پیتەرسۆن لێرەدا چەند خاڵێکی دروستی هەیە کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دابەشبوونی چینایەتی لە شیکارییەکانی مارکسدا دووانەییە، بەڵام پیتەرسۆن شکست دەهێنێت لەوەی کە لە ڕووی مێژووییەوە لە سەردەمی مارکسدا ئەو جۆرە دابەشبوونە هەبووە. هەروەها شیکارییەکەی مارکس تێگەیشتن لە کۆیلایەتی و سیستەمی فیوداڵی لەخۆدەگرێت. دیسانەوە پیتەرسۆن تەنیا لە سەرمایەداریدا چڕ بووەتەوە و بەمەش شیکارییەکانی تا ڕادەیەک چەقبەستوو دەکات. کاتێک پیتەرسۆن پێمان دەڵێت کە لە بیرۆکەی مارکسدا سەبارەت بە خەباتی چینایەتیدا “هەموو چاکەکان لە پرۆلیتاریا و هەموو خراپەکان لە بۆرژوازیدان” دیسانەوە، پیتەرسۆن سنووردارە و سنووردارە بەوەی تەنیا مانیفێستی کۆمۆنیستی خوێندبێتەوە لەبەرئەوەی بۆ مارکس پرۆلیتاریا خاوەنی “لە خۆیدا” و هۆشیارییەکە “بۆ خۆی” کە شایەدی ئاڵۆزییەک دەدات بۆ تێگەیشتن لە چینێک کە تەنانەت ئاگاداریش نییە و بەو پێیەش بەشداری لەو ئیستغلالکردنە دەکات کە بەسەریاندا سەپێنراوە. کەواتە، لەم حاڵەتەدا، لەبری ئەوەی بڵێم شیکارییەکەی پیتەرسۆن چەقەبەستووە، دیسانەوە دەڵێم تەنیا لە مانیفێستی کۆمۆنیستەکاندا سنووردارە.
پیتەرسن پێمان دەڵێت “بەتەواوی گەمژانەیە ئەگەر گریمانەیەی ئەوە بکەیت کە بەهای ئەخلاقی کەسێک دەتوانرێت بە پێگەی ئابوورییەکەی دەستنیشان بکرێت.” ئەوەی پیتەرسۆن لێرەدا دەیکات ئەوەیە کە زۆر هەوڵدەدات مارکس بخاتە سەر ستەمی سۆسیالیستە چەپەکانی ئێستا و هیوادارە کەس سەرنجی نەدات. بەڕاستی بیرۆکەی مارکس ئۆرگانیکتر بوو و ئەوەندە پلاستیکی نەبوو پیتەرسۆن هەوڵی ڕوونکردنەوەی دەدات. لای مارکس، پێگەیەکی ئابووریی بەردەوام و سەقامگیرە، شێوازێکی ژیانیش یان ئایدۆلۆژیایەک یان کولتوورێک نوێنەرایەتی ئەو جۆرە پێگەی ئابوورییە دەکات، یان دروست دەکات. بەو مانایە نەبوو کە هەندێک پێگەی ئابووری کاتی یان بەد ئەخلاقێک دروست بکات. پیتەرسۆن دیسانەوە هەوڵ دەدات لە چاویلکەی چەپی سیاسی ئێستاوە سەیری مارکس بکات.
پپنجەم:- مارکس وا گریمانە دەکات هەموو باشەکان لە لایەنی پرۆلیتارین و هەموو خراپەکان لە لایەنی بۆرژوازین.
گەورەترین شکستی تێگەیشتنی پیتەرسۆن لە مارکس ئەوەیە کە ئەو کەمییەی لەبارەی مارکسەوە خوێندوویەتییەوە، ئەوی پێ دەخوێنێتەوە وەک ئەوەی مارکس یەکێک بێت لە نەیارە چەپەکانی ئێستای و لە هەمان کاتدا تیۆری مارکس ساختە دەکات بۆ تێرکردنی بنکەی هەوادارەکانی لە دژی سۆسیالیستە ڕەقەکان. لەم کارەدا ئەو خاڵە زۆر ڕەوانەی دەکرا لە شیکارییەکانی ئەو ڕزگار بکرێن، لە دەریایەکدا لە خولگەی ئایدیۆلۆژیایدا کێشراون. ئەمە بە هیچ شێوەیەک لە ڕاستیدا خاڵەکەی مارکس پشتڕاست ناکاتەوە، تەنها رێبازی پیتەرسۆن دەکاتە ناگونجاو، لە کاتێکدا رەخنەکانی مارکس هێشتا وەستاون. لای مارکس، بێ گومان لایەنی باش لە لایەنی پرۆلیتاریا و لایەنی خراپیش لە لای بۆرژوازی بوو، بەڵام ئەو توخمە ڕەواکانی دیالێکتیکی هیگڵی بە میرات وەرنەدەگرت ئەگەر نەیتوانیایە بزانێت کە پرۆلیتاریا پێویستی بە چاکسازیخوازێک هەیە بۆ بەدەستهێنانی هۆشیاری “بۆ خۆی” تا بتوانێت بە شێوەیەکی دروست ڕووبەڕووی بۆرژوازی ببێتەوە. لە لایەکی دیکەوە مارکس هەرگیز بە تەواوی وازی لێ نەهێناوە و بە پێچەوانەوە بۆچوونەکانی لە باشترین شتەکانەوە خۆراک دەدا کە ڕۆشنگەری بۆرژوازی دەیویست پێشکەشی بکات. ناتوانین چاومان لەدەست بدەین ئەوەی مارکس ویستبووی ئەوە بووهیگڵ لەسەر سەری خۆی بسووڕێنێتەوە، ئەمەش بە ئاشکرا ئاماژەیە بۆ جیاکردنەوەی گەنم لە چەقۆ وەک چۆن پیتەرسۆن زۆر بە سەختی هەوڵدەدات لەگەڵ مارکسدا بیکات.
شەشەم:- دیکتاتۆرییەتی پرۆلیتاریا.
لێرەدا کێشەکە لە پێناسەی شۆڕشدایە. پیتەرسۆن دیسانەوە شکست دەهێنێت لە دانانی مارکس لە چوارچێوەی مێژووییدا. دیارە بیرۆکەی شۆڕش بیرۆکەی مارکس نییە. لە ڕاستیدا شۆڕشی فەرەنسا ئیلهامبەخش بوو بۆ ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی مارکس و وەرگرتنی بیرۆکە شۆڕشگێڕییەکانی مارکس، وەک بیرۆکەیەکی سەیر، دیسانەوە لە ڕووی مێژووییەوە بێهەڵوێستە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چۆن پێش مارکس ڕۆبێسپێری شۆڕشگێڕ کە بە “نەفەوتاو” ناسراوە، “دیکتاتۆر”ێکی تیرۆر بوو. لە پێناو “باشە”دا، تا دواجار بە دیکتاتۆریەتی ناپلیۆن کۆتایی هات. پیتەرسۆن جارێکی تر مارکس گۆشەگیر دەکات و خەریکە بیکاتە هاوڕێی سیاسەتی ناسنامەیی سەردەمی ئێمە. بەجدی پیتەرسۆن پێویستی بە لێکۆڵینەوە لە شۆڕشی فەرەنسا هەیە بۆ ئەوەی تێبگات کە ڕۆحی مارکس تەنانەت لە کۆمەڵگاکانی پێش خۆیدا ئامادە بووە. مارکس بەڕاستی لەوە تێگەیشتووە پرۆلیتاریا دەتوانێت گەندەڵ بێت و شتێکی زۆریش لە بزووتنەوەی “چەپ”ی جاکۆبینەکانی فەرەنسی فێربووە. بەڵام پیتەرسۆن ڕاست دەکات لەجەختکردنەوەی لاوازی بیرۆکەی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا لای مارکس، بەڵام شکست دەهێنێت لەوەی وەک لاوازی لە هەموو شۆڕشێکی مێژوویدا بیبینێت، نەک تەنها وەک لاوازی لە تیۆری مارکس.
ئەو بیرۆکەیەی بازرگانەکان بە سروشتی خۆیان پاڵدەنرێن بۆ ئەوەی باشترین بن و ئیستغلال نەکەن، دیسانەوە بێهەڵوێستە و چەسپاندنی مێژوویی نییە. ئەمە بە هیچ شێوەیەک بەو مانایە نایەت مارکس ڕاستی نەکردووە. مارکس تەنها لە ڕوانگەی میتافیزیکی ئیستغلالەوە هەڵە بوو، بەڵام لە ڕوانگەی ئیستغلالەوە هەڵە نەبوو، بازرگانیش بە جۆرێک یان جۆرێکی تر ئیستغلالی دروست دەکات بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە ئیستغلال لە سروشتی سەرمایەداریدایە.
حەوتەم:-هیچ سەرمایەدارێک کارێکی ڕەوا پێک ناهێنێت.
لێرەدا پێویستە دیدگای مارکس بخەینە چوارچێوەی سەرمایەداری سەدەی نۆزدەهەمی ئەوروپاوە. پیتەرسن لەوە تێناگات کە کۆمەڵگای سەرمایەداری کە لە سیستەمی فیۆداڵی لەدایک بووە، ئەو باوەڕە چەسپاوەی هەیە، کە کار لە ڕووی ئایینیەوە شتێک نەبووە شانازی پێوە بکرێت. بیرۆکەی کارکردن وەک چالاکییەکی ئێمە مرۆڤ ڕێزدار و شکۆمەندمان پێدەبەخشێت، کاتێکی تەرخان کرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی چاکسازییەکانی لۆثێرێن و کاڵڤینەوە ڕەگ لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا داکوتێت. بەڕێکەوت ژیژەک باسی لە دژایەتی کولتووری سەرمایەداریی دانیال بێڵی کردووە، بەڵام پیتەرسۆن بە تەواوی پشتگوێی خستووە. ئەمڕۆ پێشگریمانەکەی مارکس لە ئاستی ئۆنتۆلۆژی کۆمەڵایەتیدا ڕەوا نابێت، بەڵام هێشتا بۆ زۆرێک لە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەروو مووچەی زیادە دەگونجێت. تەنانەت پێچەوانەکەیش دەگونجێت، بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان مووچەی کەم دەدەن بە خۆیان و ڕاپۆرتی زیانەکان دەدەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پەناگەی باجەوە وەریبگرنەوە. من دژە سەرمایەداری نیم، بەڵام پیتەرسۆن لە خاڵەکانی لێرەدا لە ڕادەبەدەر بێهەڵوێستە.
هەشتەم:- ڕەخنە لە قازانج.
تیۆری گشتی مارکس سەبارەت بە بەهای زیادە لەو بنەما گشتییەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە کۆتاییدا موڵک و ماڵی دزییە، چونکە هەموو ئەو شتانەی لە سروشت دەریدەهێنین، لە بواری گشتیدایە و دەبێت بەگەڕێتەوە. لەم خاڵەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەڵەکەبوونی سەرەتایی سەرمایە ئاسانکاری بۆ دروستکردنی بەردەوام و، بەردەوامیش دەدات بە بەهای زیادەی تایبەت بە خۆی و وەبەرهێنراوەکەیدا. پیتەرسۆن دەیتوانی بە ناکۆکی و سەلماندنی هەڵەی ئەم پێشمەرجە مارکسیستییە دەست پێبکات ئەوا پێویستی بە زیاتر چوونە ناو وردەکارییەکانی قازانج نەدەبوو.
نۆیەم:- پرۆلیتاریا دەبێتە هایپەر-بەرهەم (زۆر بەرهەمهێنان).
دیسانەوە پیتەرسۆن بە هەڵە لە مارکس تێدەگات. پێش ئەوەی پرۆلیتاریا ببێتە بەرهەمدارێکی زۆر، قۆناغێکی درێژخایەنی خۆپارێزی سۆسیالیستی هەیە. یەکێک لە پرۆلیتاریاکان ماوەی درێژخایەنی خۆپارێزی سۆسیالیستی تێپەڕاندووە ئەوا زۆربەی خەڵک بەپێی توانای خۆیان بەرهەمیان دەهێنا و بەپێی پێویستی خۆیان بەکاریان دەهێنا. بۆ ئەوەی خۆپارێزی سۆسیالیستی بەردەوام بێت، پێش هاتنی کۆمۆنیزم پێشەنگێکی شۆڕشگێڕانە (لینین) پێویستە، لەڕاستیدا مارکس ڕوون نییە کە چۆن ئەم زیادە بەرهەمهێنانە بەدوای خۆیدا دێنێت، بەڵام پیتەرسۆن هەڵەیە کە گریمانە دەکات کە لەگەڵ دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا دەستپێدەکات.
دەیەم:- مانیفێستی کۆمۆنیستەکان:- چەندین جار دان بەوەدا دەنێت کە سەرمایەداری کاریگەرترین سیستەمی بەرهەمهێنانە و تا ئێستا بە بەرهەمهێنانی کاڵای ماددی ناسراوە.
دیسانەوە لێرەدا پیتەرسن بێ هەڵوێستە. وشەی “دانپێدانان” بەکاردەهێنێت وەک ئەوەی مارکس یارییەکی سیاسی ئینکاری بکات. ئەوەی مارکس پێی وابوو شۆڕش لە پێشکەوتووترین ئابووری سەرمایەداریدا دێت، نابێت بۆ هەر خوێنەرێکی جددی مارکس وەک سوپرایزێک وەربگیرێت و،ئەو وەک هەوڵدان وەک دژایەتییەک لە عەقیدەی مارکسدا ئاماژەی پێبدات، ئەمە تەنها شتێکی گاڵتەجاڕییە.
لە ڕاستیدا مارکس شۆڕشی بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەزانی، بەڵام ئینگلتەرا و ئەمریکا و هۆڵەندەی، وەک وڵاتێک دەزانی کە ڕەنگە سۆسیالیزم بە ڕێگای ئاشتیانە تیایدا بەدەست بهێنرێت. مارکس سەرمایەداری بە کاریگەرترین سیستەم بۆ بەرهەمهێنانی کاڵای ماددی دەزانێت، بەڵام مارکس هەروەها ئەوەی زیادیکردووە کە سەرمایەداری کاریگەرترین سیستەمە بۆ بەرهەمهێنانی فیتیشیزەکردنی کاڵاکان لەم سۆنگەیەوە کرێکاران زیاتر دەکاتە کۆیلەکردنی وەهمی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دڵخۆشکەر. پیتەرسۆن نموونەیەک دەهێنێتەوە تیایدا خاوەن کارێک دەیەوێت هەموو تەلەفزیۆنەکانی بۆ خۆی بهێڵێتەوە وەک ئەوەی دەیسەلمێنێت تەماح ناتوانێت بەشێک بێت لە کارەکتەری خاوەن کارێک. ئەمەش یەکێکی ترە لە لۆژیک و ئەخلاقی چەقبەستووی پیتەرسۆن. بازرگانی بە خۆیەوە مەبەست لێی بەرهەمهێنانی هیچ ئەخلاقێک نییە. ئەوە وەک ئەوە وایە گریمانە بکەین کە هەر پێشکەوتنێکی زانستی یان پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بە لۆژیکی خۆی مەبەست لێی بێ ئەخلاقی یان گەندەڵ نییە،
بە گشتی پیتەرسۆن هەوڵێکی سەرکەوتوویدا بۆ ئەوەی مارکس بکاتە یەکێک لە جەنگاوەرانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئێستامان. ڕەخنەیەکی خراپی لە مارکس کرد، تەنانەت کاتێک مارکس هێشتا شایەنی ڕەخنەیەکی دروستە.
نووسینی: یولیسێس ئەلڤارێز
وەرگێڕانی: هاوژین محەمەد