(ڕه‌گوڕیشه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان)
له به‌شی پێشوودا؛ ئاماژه‌مان به جیهانبینی و جه‌مسه‌ره‌کانی باوه‌ڕ و عه‌قیده‌ی سه‌له‌فییه‌کانی کرد. وتمان ئه‌وان هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانییان ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندی خودا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆیان له که‌سپه‌رستی و مردوو په‌رستی به‌دوور ده‌گرن و به‌م شێوه‌یه ئازادبوونی خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. له تێڕوانینی ئه‌واندا ئه‌م تێگه‌یشتنه له ته‌وحید، تێگه‌یشتنی سه‌حابه‌کان و سه‌له‌فی ساڵحه و ئه‌رکه له‌سه‌ر موسوڵمانه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م تێگه‌یشتنه تاکوو ده‌سه‌ڵات و سه‌ربڵندی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو موسوڵمانه‌کان ئه‌م تێگه‌یشتنه قبووڵ بکه‌ن و نه‌که‌ونه داوی باڵباڵێنه و ده‌سته‌ده‌سته‌بوونه‌وه، ئه‌وا سه‌رده‌که‌ون. چونکه زه‌مانێک “شارستانییه‌تی ئیسلامی” به‌ره‌و داڕمان و ڕووخان چوو که موسوڵمانه‌کان بوون به چه‌ندین باڵ و ده‌سته و گرووپ و کران به ئایینزا و مه‌زهه‌بگه‌لی جۆراوجۆر و له ئه‌نجامدا نه‌یانتوانی له‌هه‌مبه‌ر کافره‌کان و جووله‌که‌کان و گاوره‌کان بوه‌ستن و تووشی شکست بوون؛ شکستێک که هیچ کام له حیزب و گرووپه ئیسلامییه‌کان تا ئێسته نه‌یانتوانیوه قه‌ره‌بووی که‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستا سه‌له‌فییه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه تاکوو به تاقی ته‌نیا له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌م سه‌رشۆڕی و شکستانه‌ی موسوڵمانه‌کان دژی دارولکوفر بوه‌ستێته‌وه و قه‌ره‌بووی کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که سه‌له‌فییه‌ت هیچ گومانێکی تێدا نییه ئه‌مه‌یه؛ که ئیسلام سه‌رده‌که‌وێت و دووباره موسوڵمانه‌کان شکۆ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه و دوژمنه‌کانییان زه‌لیل و داماو ده‌بن و “دارولئیسلام” دووباره بونیاد ده‌نرێته‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌له‌فیگه‌ری بۆ ڕزگاربوون له‌م هه‌ستی ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی و سووکایه‌تیپێکرانه، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئایدیال و خه‌ونئامێز بۆ خۆی وێنا ده‌کات که تێیدا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌و دایه و جیهانبینی و تێگه‌یشتنێکی سه‌له‌فییانه له دین به‌سه‌ریدا زاڵه. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا له‌باتیی حوکومه‌ت و حوکمڕانیی خه‌ڵک له‌سه‌ر خه‌ڵک، خودا له‌سه‌ر خه‌ڵک حوکومه‌ت ده‌کات و به‌پێی فرمان و ئه‌مری خودا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت و هیچ کات ده‌سه‌ڵاتداران و حاکمه‌کان له‌سه‌رووی ده‌سه‌ڵات و هێزی شه‌رع و شه‌ریعه‌ت ناجووڵێنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و چاودێرییه‌کی تۆخ و ته‌واویان له‌سه‌ره. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا دۆخ و که‌شێکی ته‌واو ئه‌مین و پڕ له ئاسایش زاڵه و تاقانه پێوه‌ری باشبوون و سه‌رێتی مرۆڤه‌کان له یه‌کتر “ته‌قوا” ده‌بێت و هیچ که‌سێک به نیسبه‌ت هیچ که‌سی دیکه له ڕووی ئیتنیکی، نه‌ژادی یان ڕه‌گه‌زی سه‌رێتی و به‌رێتی نابێت و هه‌مووان یه‌کسانن له‌گه‌ڵ یه‌ک و به‌م شێوه‌یه عه‌داله‌ت له هه‌موو شوێنێک بڵاو ده‌بێته‌وه و په‌ره ده‌ستێنێت، هه‌روه‌ها هیچ جۆره سنوور و جوگرافییه‌کی ده‌سکرد له جیهانی ئیسلامدا نابێت و موسوڵمانان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه بۆ هه‌موو شوێنێک سه‌فه‌ر ده‌که‌ن. ژنان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا خۆیان پێملی پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ده‌ستوور و فرمانه‌کانی خوداوه‌ند ده‌زانن و حیجاب ده‌پۆشن؛ به‌م شێوه‌یه شارستانییه‌تی مه‌زنی ئیسلامی دووباره زیندوو ده‌بێته‌وه.
“سه‌له‌فیگه‌ریی وه‌کوو شووناسی خۆڕاگرانه له‌هه‌مبه‌ر سیکۆلاریزمی باو له کوردستاندا”
یه‌کێک له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌له‌فییه‌ت، که مۆرک و شووناسێکی خۆڕاگرئاسای پێ داوه، هه‌ست و مۆرکی کۆیله‌یه‌تی و یه‌خسیریی له نێو سه‌له‌فییه‌کان دایه. کاستێلز(2005)باوه‌ڕی وایه ئه‌و که‌سانه‌ی که شووناسی خۆڕاگرانه‌یان هه‌یه، له لایه‌ن ڕیکخراو و ده‌سه‌ڵاته زاڵ و حوکمڕانه‌کان له کۆمه‌ڵگا مۆرکی کۆیله‌یه‌تییان پێوه نراوه. سه‌له‌فییه‌کان له ڕوانگه‌ی زۆرێکدا، له ئاستی دونیا به بناژۆخواز وتیرۆریست ناوزه‌د ده‌کرێن، به شێوه‌یه‌ک که سه‌له‌فییه‌کان مه‌جبوور بوون به‌رده‌وام خۆیان له‌م مۆرکه لابده‌ن و نکووڵی لێ بکه‌ن. “فاتیح کرێکار” دوو خوتبه‌ی یه‌ک کاتژمێریی له ژێر ناوی “تووندڕه‌وی”هه‌یه، که له درێژه‌یدا ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت که تووندڕه‌وی مۆرکێکه که ڕۆژئاواییه‌کان و هۆگران و پێڕه‌وکارانیان پێیانه‌وه ده‌نێن تاکوو سووکایه‌تی به‌وان بکه‌ن و ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه. ئه‌و ده‌ڵێت (ئێمه به‌رگریی له وڵاته‌کانی خۆمان ده‌که‌ین و دژی ئه‌و که‌سانه که وڵاته‌کانمانیان داگیرکردووه شه‌ڕ ده‌که‌ین. له حاڵێکدا مۆرکی تووندڕه‌ویمان لێ ده‌درێت، ئه‌مه لۆژیکی نییه. ئێمه به‌پێی قورئان ده‌جووڵێینه‌وه و باوه‌ڕمان پێیه‌تی و ئه‌وان ئێمه به بناژۆخواز ناو ده‌به‌ن).
سێ چه‌مکی باو له جیهانبینیی سه‌له‌فییه‌تدا که ده‌یکات به شووناسی خۆڕاگر بریتییه له؛ ته‌کفیر، گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو و هه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئایدیال. ته‌کفیر، یه‌کێک له چه‌مکه‌کانی ئه‌ندێشه‌ی ئیسلامییه و به مانای ده‌رکردنی حوکم و بڕیاری کافربوون و کافرکرانی که‌سێکه. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له جیهانبینیی سه‌له‌فیدا پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و دیاری په‌یدا کردووه. ئه‌وان یه‌کێک له بنه‌ماکانی ئیمان به ته‌وحید که کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی دینه، ده‌ربڕین و ئیعلامی به‌رائه‌ت له شیرک و کوفر ده‌زانن. یانی که‌سی موسڵمان نه‌ک ته‌نها ده‌بێ خۆی له هه‌ر جۆره باوه‌ڕ و کرده‌وه‌یه‌ک که به‌ره‌و شیرک و کوفر ده‌یبات، دوور خاته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێت له که‌سانێک که باوه‌ڕیان به باوه‌ڕ و کرده‌وه کوفرئامێز و شیرکاوییه‌کان هه‌یه، ئیعلامی به‌رائه‌ت و بێزاری بکات و خۆی له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵیاندا به‌دوور بگرێ. هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر موسڵمانان واجیبه که کافر و موشریکه‌کان بناسن. ئه‌م کاره له ڕێگه‌ی کرده‌وه‌ی ته‌کفیره‌وه ده‌گاته ئه‌نجام. کارکرد و کاریگه‌ریی شاراوه‌ی بابه‌تی ته‌کفیر زیادکردنی دوژمنایه‌تی و نه‌هێشتنی لێبورده‌یی و نه‌رمینواندن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌ندێشه‌یه‌که جگه له خۆی و ڕوون و ڕاشکاوزانینی هێڵی نێوان حه‌ق و باتڵه؛ چونکه ده‌بێ پێوه‌ری حه‌ق له به‌رده‌ست بێت تاکوو به‌پێی ئه‌وه حوکمی ته‌کفیر ده‌ربکرێت. چه‌مکێکی دیکه که لایه‌نی ناڕه‌زامه‌ندانه و دژکارانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته ئاشکرا ده‌کات، گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردووه. به‌م شێوه‌یه که جۆرێک ئاره‌زوو و مه‌یل بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو له‌واندا هه‌یه که ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه‌ک که به نیسبه‌ت زه‌مان و کاتی ئێسته هه‌یانه. له ڕاستیدا نائومێدی و سه‌رشۆڕیی کاتی ئێستا وای لێکردووه‌ن به‌ره‌و ڕابردوو بڕۆنه‌وه و په‌نای پێ ببه‌ن. هه‌وره‌ها کۆمه‌ڵگای ئایدیال له ئه‌ندێشه ئه‌واندا ڕۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. سه‌له‌فییه‌کان وه‌کوو گرووپێکی ناڕه‌زامه‌ند و دژکار له دۆخی ئێسته ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه‌یان له نێو ئه‌ندامانی خۆیان بره پێ داوه تاکوو داهاتووش وه‌کوو ڕابردوو به په‌ناگه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵاتن له کات و زه‌مانی ئێسته بزانن. له‌م سێ چه‌مکه باو و داکۆکیکراوه له ئه‌ندێشه‌ی سله‌فییه‌تدا ده‌کرێ وا تێبگه‌ین که سه‌له‌فیگه‌ری شووناسی خۆڕاگرانه‌ی هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر دۆخێک که تێیدا ده‌ژی. سه‌له‌فییه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه دژی گوتار و وێژمانه ئاماده‌کان له کۆمه‌ڵگای هه‌نووکه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئێسته ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه که به سه‌رنجدان به ناڕه‌زامه‌ندبوون و دژکارانه‌بوونی شووناسی سه‌له‌فی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م ڕه‌وته له دژ و هه‌مبه‌ری کام گوتار و دیسکۆرسی زاڵ هاتۆته ئاراوه و وه‌ستاوه‌ته‌وه؟ گوتارێک که له ئاستێکی به‌ربڵاو له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورستان زاڵ بووه گوتاری ڕۆژئاواییه که ساڵانێک پێش هاتنی سه‌له‌فییه‌ت له باشووری کوردستان له‌بره‌ودا بوو. ئێستا ئه‌م دیسکۆرس و وێژمانه له ژێر ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی حوکوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رپشکیی دوو حیزبی سیکولار و غه‌یری دینی(یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق)ه که پشتیوانی ده‌کرێ و په‌ره‌ی پێ ده‌درێت. دیارترین و زه‌قترین چه‌مکه دیسکۆرسییه ڕۆژئاواییه‌کان که له ئاستی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستان ده‌خرێته ڕوو و له گۆڤار و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانیاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بریتین له دیمۆکراسی، ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسییه‌کان، ناسیۆنالیزم و سیکولاریزم. ئازادی و دیمۆکراسی ته‌نها وه‌کوو خواست و داوکارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ماونه‌ته‌وه و هه‌رگیز له نێو کۆمه‌ڵدا جێگیر نه‌بوو و له لایه‌ن حوکومه‌ته‌کانیشه‌وه له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا جێبه‌جێ نه‌کران. “ناسیۆنالیزم” وه‌کوو سێهه‌مین چه‌مکی با‌سهه‌ڵگر له‌م دیسکۆرسه‌دا، دیارترین و باوترین ئه‌ندێشه‌ی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده که له لایه‌ن هه‌موو حیزب و گرووپه دینی و غه‌یری دینییه‌کان پشتیگیری لێ کراوه. به شێوه‌یه‌ک نه‌ک ته‌نها سه‌له‌فییه‌تی خستۆته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه و دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵدا ناکات، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین بزاوت و جووڵانه‌وه سه‌له‌فییه‌کانش ڕه‌نگوبۆیه‌کی به ته‌واوی ناسیۆنالیستانه‌یان هه‌بووه.
به‌ڵام چه‌مکی سیکۆلاریسم(به‌پێی ئه‌نجامه مه‌یدانییه‌کانی به‌هابینی و تێڕوانینی کوردانی شاری سنه، (2001) که له بره‌په‌یداکردنی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم له کاتی ئێستادا هاوسه‌نگ و هاوشانه، له‌گه‌ڵ چه‌مکی شموولییه‌ت و یه‌کپارچه‌یه‌تی له دین و به‌رائه‌ت له تاغووت له جیهانبینیی سه‌له‌فیدا، به ته‌واوه‌تی دژایه‌تی هه‌یه. سه‌له‌فییه‌ت به پێداگرییه‌کی توند و تۆڵ له‌سه‌ر ته‌وحید، خودا ده‌خاته ناوه‌ندی هه‌موو ژیانه‌وه، جێگایه‌ک بۆ جوداکردنه‌وه‌ی دین له شوێنگه و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ناهێڵێته‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌م ڕه‌وته ته‌نها سه‌رچاوه‌ی شووناسی خۆیان به دین ده‌زانن و له هه‌ر جۆره سه‌رچاوه‌ی مانابه‌خشیی دیکه وه‌کوو ڕه‌گه‌ز، ئیتنیک، چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و…خۆیان به‌دوور ده‌گردن. هه‌ر بۆیه، به‌پێی بیردۆزه‌ی ئامارتیا سێن(2005) ئه‌وان شووناسی تاکخوازانه‌یان هه‌یه، شووناسێک که ته‌نها ئیسلام سه‌رچاوه‌ی مانابه‌خشێکه‌یه‌تی. ئه‌م تاک و تاقخوازبوونه‌ی شووناس، سه‌له‌فییه‌ت ده‌خاته هه‌مبه‌ری سیکۆلاریزمه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌له‌فییه‌ت به هه‌بوونی جیهانبینیی ئایینی خۆی، ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ناوچه‌که بگرێته ده‌ست تاکوو ئه‌و کۆمه‌ڵگا ئایدیال و خه‌ونئامێزه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه موسڵمانه‌کان لێی دوور که‌وتوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، دامه‌زرێنن. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانییه‌کی غه‌یری -ئایینی، و پشتگوێخستن و په‌راوێزخستنی ئاین له پانتای کۆمه‌ڵایه‌تیدا، گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و دوژمنی سه‌له‌فیگه‌ری ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین سه‌له‌فییه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی سیکۆلاریزم (وه‌کوو به‌ها و دیسکۆرسێکی زاڵ) بره‌وی په‌یدا کردووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا سه‌له‌فییه‌ت به گرتنه‌به‌ری دیدگایه‌کی تووندئاژۆیانه و سه‌ختگیرانه له بابه‌تی ته‌وحید و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره ده‌سته‌وداوێنبوون به گه‌وره‌کانی دین و زیاره‌تی مه‌زاریان، ڕۆڵێکی باشی هه‌بووه له که‌مکردنه‌وه‌ی پیرۆزایه‌تی له ئاییندا و شوێنه پیرۆزه‌کانی موسڵمانانی زۆر که‌م و به‌رته‌سک کردۆته‌وه. کارکردی شاراوه‌ی ئه‌م جۆر تێڕوانینه خۆی هۆکارێکه بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی سیکۆلاریزم.
له به‌شی دواتردا ئه‌نجامه گشتییه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و ئه‌و هه‌وڵه تیۆریک و بیردۆزانه‌یه‌ی که خستمانه ڕوو، باس ده‌که‌ین و به ڕاشکاوی لایه‌ن و مه‌به‌ست و ئه‌نجامه‌کان ده‌خرێته ڕۆژه‌ڤه‌وه و دوائه‌نجامگیریی ده‌خرێته ڕوو.
سه‌رچاوه:
1-منصوره اعضم آزاده، هاوژین بقالی، تحلیل جامعه‌شناختی سلفیگری به مثابه‌ی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی