ڕه‌گوڕیشه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان
وه‌کوو له به‌شی پێشوودا و له باسی تایبه‌تمه‌ندیی جیاکه‌ره‌وه‌ی گرووپه سه‌له‌فییه‌کان ئاماژه‌م پێدا؛ ناکرێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر ناوی سه‌له‌فییه‌تدا پێناسه ده‌کرێن بخرێنه یه‌ک گرووپه‌وه، چون سه‌ره‌ڕای بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش، جیاوازیگه‌لێکی تیۆریک لێکیان جودا ده‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه، به‌پێی ئه‌م جیاوازییانه ده‌کرێت چوار ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی له نێو ئه‌م گرووپه‌دا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
زۆرترین جیاوازییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوار بابه‌تی پێوه‌ر و سه‌ره‌کی؛ جیهاد، تاغووت، ته‌کفیر و ژن. جیهاد دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌که که له هه‌موو پۆلێنکردنهکاندا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت. زۆرێک له تۆژه‌ران، سه‌له‌فییه‌کان به سه‌ر دوو ده‌سته‌ی (جیهادی و غه‌یری جیهادی) دابه‌شده‌که‌ن. جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه؛ ئه‌مڕۆکه کارامه‌ترین ئامرازی ڕاگه‌یاندن، جیهاد(قیتال)ه و له دۆخێک‌دا که کافره‌کان به هه‌موو هێز و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌کان و هێناویانه‌ته ژێر ڕکێفی خۆیان، ناکرێت له ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه جگه له جیهاد ئیسلام بپارێزرێت. به‌ڵام غه‌یری جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه بارودۆخ بۆ جیهاد هێشتا له‌بار نییه و پێویستییه‌ک نابینرێت که له ئێستادا جیهاد بکرێت. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ئه‌م دوو ده‌سته‌یه ده‌بینرێن، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و چاودێران، ژماره‌ی جیهادییه‌کان زیاتره له غه‌یری جیهادییه‌کان. سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان له‌ڕووی باوه‌ڕ و عه‌قیده‌وه زیاتر وه‌کوو سه‌له‌فییه‌کانی سهعوودییهن.
جیهاد ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیی و پێوه‌ری جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان سه‌له‌فییه‌کان نییه. “تاغووت” دووهه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی جوداکهرهوهیه، چه‌مکی “تاغووت” یه‌کێک له چه‌مکه باسکراوه گرینگه‌کانه له قورئاندا و موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه‌دا ئاشنان. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له‌م قۆناغه زه‌مه‌نییه‌دا بۆ هه‌ندێک له سه‌له‌فییه‌کان زۆر زه‌ق و به‌رجه‌سته بۆته‌وه. تاغووت بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به جیهاد نییه چه‌مکێکی زه‌ق و باسههڵگر نییه و هیچ پێداگرییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ناکه‌ن. له حاڵێکدا بۆ سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان بابه‌تێکی گرینگه و هه‌ڵوێسته‌کانیان له هه‌مبه‌ر هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌که دیاری ده‌کات. له ڕوانگه‌ی ئه‌واندا تاغووت واته حوکومهتکردنی غه‌یری خودا له سه‌ر خه‌ڵکه و موسڵمان نابێت ئاوه‌ها حوکومه‌تێک په‌سه‌ند بکات و بچێته ژێر ڕکێفییه‌وه و ده‌بێ بۆ ڕووخاندنی هه‌وڵ بدات. به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت و دانوستانی تاکی موسڵمان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها حوکومه‌تێک هۆکاری جیاوازیی نێوان سه‌له‌فییه جیهادییه‌کانه. لێره‌دا هه‌ندێک له سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆیان به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له حوکومه‌ته‌کان په‌یوه‌ندیی دروست بکرێت و هه‌ندێکیش باوه‌ڕیان وایه که هه‌رجۆره هه‌ڵسوکه‌وت و دانوستان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها حوکومهتگهلێک به کوفر هه‌ژمار ده‌کرێت و دروست نییه.
له‌باره‌ی تهکفیریشهوه سه‌له‌فییه‌کان پێکه‌وه هاوده‌نگ نین. سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیان به ڕاستبوونی ڕێگای خۆیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌کوو ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه به کافر نازانن و حوکمی ته‌کفیریان بۆ ده‌رناکه‌ن. سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان دوو هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر ته‌کفیر هه‌یه؛ هه‌ندێکیان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ده‌رکردنی حوکمی ته‌کفیر بۆ خه‌ڵک ده‌بێته هۆی پاشه‌کشێ و پشتتێکردنی خه‌ڵک له جیهادییه‌کان و نابێ ئه‌وانی تر به کافر و موشریک له‌قه‌ڵه‌م دهن. گرووپێکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر که‌سێک به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌رع جووڵایه‌وه و ڕاستی و حه‌قبوونی دینی ڕه‌ت کرده‌وه، ده‌بێت ته‌کفیر بکرێت.
له‌مه‌ڕ ژنانه‌وه سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان شێلگیرانه‌تر و تووندئاژۆیانهتر ده‌جووڵێنه‌وه. زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین که ژنان له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌رکه‌ون. ئه‌رکی سه‌ره‌کیی ژن، په‌روه‌رده‌ی مناڵ و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی. به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژنان له کۆمه‌ڵگادان و له‌گه‌ڵ ده‌وامکردن و ئیش‌کردنی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ناو کۆمه‌ڵگا کێشه‌یه‌کیان نییه. هه‌ڵبه‌ت له نێویشیاندا حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و دانسقه هه‌یه که ئه‌مه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند نییه. به هه‌مان شێوه که له نێو غه‌یری جیهادییه‌کانیش که‌سانێک هه‌ن که ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژن له کۆمه‌ڵگا قبووڵ ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌شێت به نیسبه‌ت هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر ژنان، سه‌ره‌ڕای ئایدۆلۆژیا و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی گرووپه‌که، هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی و تاکه‌که‌سییه‌کانیش به کاریگه‌ر دابنرێت.
بۆیه به‌پێی ئه‌و جیاوازییانه‌ی که باسکرا، ده‌کرێت سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر چوار ده‌سته؛
1-جیهادیی ڕادیکاڵ؛ ئه‌م گرووپه باوه‌ڕی به جیهاد دژی هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێستای جیهان هه‌یه و هه‌موویان له ژیر ناوی تاغووت ناو ده‌بات و هه‌رجۆره دانوستان و هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵیان وه‌کوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به دروست نازانێت و به کوفر ناوزه‌دی ده‌کات. زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌کفیر دان و پێداگرن له‌سه‌ر ئاماده‌بوون و ده‌رکه‌وتنی ژنان له کۆمه‌ڵگادا.
2-جیهادیی میانه‌ڕۆ؛ ئه‌مانه‌ش باوه‌ڕیان به جیهاد هه‌یه و هه‌لومه‌رجی جیهاد له دونیادا به له‌بار ده‌زانن و هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێسته‌ش به نوێنه‌ر و واقیعی تاغووت ده‌زانن و جیهاد دژیان به ڕه‌وا ده‌زانن. به‌ڵام له‌باره‌ی شێوه‌ی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌م حوکومهتانه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهادییه ڕادیکاڵه‌کان، میانهڕۆتر ده‌جووڵێنه‌وه و باوه‌ڕیان وایه که دانوستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و پاڵپشتییه‌ک بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکات، دروسته و دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و عه‌قیده‌یان نییه. ئه‌وان بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا کێشه‌یه‌ک نابینن و خۆشیان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. ئه‌م گرووپه دژی تهکفیرن و پێداگرن له‌سه‌ر ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژن له کۆمه‌ڵگادا.
3-غه‌یری جیهادیی سووننه‌تی؛ ئه‌م ده‌سته له سه‌له‌فییه‌کان باوه‌ڕیان به جیهاد نییه و هه‌لومه‌رجی جیهاد له سه‌رده‌می ئێستا به بۆچوونی ئه‌وان له‌بار و گونجاو نییه. هه‌موو حوکومه‌ته‌کان نوێنه‌ری تاغووت نین و حوکومه‌تی سه‌عودییه حوکومه‌تێکی ئیسلامییه و هه‌ندێکیشیان حکومه‌تی ئێران به ئیسلامیی ده‌زانن. ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ ته‌کفیر نین و به نیسبه‌ت ژنانیشه‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوون و ده‌رنه‌که‌وتنیان له کۆمه‌ڵگادان.
4-غه‌یری جیهادییه کۆنسێرڤاتیڤه‌کان(پارێزخوازهکان)؛ ئه‌م ده‌سته‌یه له سه‌له‌فییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێستا به نوێنه‌ر و ده‌رکه‌وته‌ی “تاغووت” ده‌زانن، له‌گه‌ڵ جیهاد دژی تاغووتیش نین و هه‌لومه‌رجی جیهاد به له‌بار و گونجاو نازانن. ئه‌وانیش وه‌کوو غه‌یری جیهادییه سونه‌تییه‌کان دژی ته‌کفیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ن که کرده‌وه‌ی کوفرئامێز ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زۆرتر دژی ئاماده‌بوونی ژنان له ناو کۆمهڵیشدان.
پاش پۆلێنبه‌ندیکردنی جۆره‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌له‌فی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ دیاریکردن و نیگارکردنی جیهانبینییان، له‌گه‌ڵ ده که‌س له ئه‌ندامانی هه‌ر چوار ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌که وتووێژ کرا که ئه‌نجامه‌که‌ی بوو به‌مه‌ی خواره‌وه؛
“جیهانبینیی سه‌له‌فییه‌کان به‌پێی باوه‌ڕ و ڕه‌وشته هاوبه‌شه‌کان”
سه‌له‌فیگه‌ری به کۆمه‌ڵێک له باوه‌ڕه تایبه‌ته‌کانی خۆی له هه‌موو ده‌سته و باڵه‌کانی دیکه‌ی ئیسلامی جیاده‌کرێته‌وه. ئه‌وان بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌ی موسوڵمانانی دیکه به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و به کۆمه‌ڵێک له شیرک و خورافه ناوی ده‌به‌ن. یه‌کێک له سه‌له‌فییه‌کان له کاتی ناساندنی خۆیدا ئاوه‌های گوت؛ (ده‌عوه‌تی ئێمه بۆ ته‌وحیده و دوورکه‌وتنه‌وه له تاغووت. ئێمه له حیزبحیزبێنێ و باڵباڵێنێ خۆمان ده‌پارێزین. ئێمه خۆمان به پێڕه‌وی له قورئان و سووننهت ده‌ناسێنین و به‌م شێوه‌یه له لایه‌نه‌کانی دیکه جیاده‌بینه‌وه). وتووێژه‌کان ده‌ریان خست باوه‌ڕه هاوبه‌شه‌کانی سه‌له‌فییه‌کان بریتین له؛ ژوورهئایین بوون، پێداگریی له‌سه‌ر چه‌مکی ته‌وحید، پابه‌ندبوون به ڕابردوو، پارێزکردن و خۆلادان له حیزبحیزبێنێ، باوه‌ڕ به کۆمه‌ڵگایه‌کی یۆتۆپیایی، دابه‌شکردنی جیهان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری دارولکوفر و دارولئیسلام، ناڕازیبوون له دۆخی جێگیری ئێسته، مۆنۆپۆلکردن و ده‌سبه‌سه‌رگرتنی حه‌قیقه‌ت، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئیتنیک و نه‌ته‌وه، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیمۆکراسی. ڕه‌وشت و ڕه‌فتاره هاوبه‌شه بینراوه‌کانی نێوانیشیان بریتی بوون له؛ دووربوون له هه‌رجۆره هونه‌رێک له‌وانه مۆسیقا، وێنه‌گری و نیگارکێشی؛ پارێزکردن له زیاره‌ت، فاتیحهخوانی و تهوهکولکردن به غه‌یری خوا، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌مر به چاکه و نه‌هی له خراپه؛ به‌شداریی له نوێژی جه‌ماعه‌تی مزگه‌وته‌کان، که‌ڵکوه‌رگرتن له ته‌کنه‌لۆژیا.
“سڕینه‌وه‌ی بابه‌تی شوێن له ئه‌ندێشه‌ی سه‌له‌فییه‌ت”
ئیماره‌ت؛ ئیماره‌ت به مانای فه‌رمانڕه‌وایی و حوکمڕانییه. سه‌له‌فییه‌کان له ژێر تیشکی ئه‌م حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) که (هه‌ر کاتێک بوون به سێ که‌س و نیازی ئه‌نجامی کارێکتان هه‌بوو، له هه‌ر جێگه و شوێنێک هه‌بوون بۆ خۆتان ئه‌میرێک هه‌ڵبژێرن)، به ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سێ که‌سیش بووه ئیمارهتگهلێک دابمه‌زرێنن و بڕۆنه شه‌ڕ له گه‌ڵ کافره‌کانه‌وه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئیماره‌ت به‌پێی شوێن و سه‌رزه‌مین دانامه‌زرێت، به‌ڵکوو به‌پێی ژماره‌ی موسوڵمانان و پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌میره که داده‌مه‌زرێت. هه‌ربۆیه پێویست به هه‌بوونی شوێن یان سه‌رزه‌مین نییه، به‌ڵکوو که‌سه‌کانن که ئیماره‌ت داده‌مه‌زرێنن. ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گرێ‌دراو و پێبه‌ستی سه‌رزه‌مین و وڵاتێکی دیاریکراو نه‌بن و له ڕاستیدا ورده‌ورده له نێو سه‌له‌فییه‌کان گرینگی شوێن و سه‌رزه‌مین له‌ناو بچێت. ئه‌م ئیماره‌تانه له هه‌ر شوێنیک که کافره‌کان به سه‌ر موسوڵمانه‌کاندا زاڵ بووبن، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وێ و ته‌کلیف و ئه‌رکی شه‌رعیی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له خودی وڵاتگه‌لی دارولکوفریش بێت. هه‌ر بۆیه جیهاد له هیچ شوێنێک سنووردار نییه و ڕاناوه‌ستێ و له هه‌ر شوێنێک له دونیا که موسوڵمانێک هه‌بێت ئه‌وێ وڵات و سه‌رزه‌مینی ئیسلامییه و موسوڵمانان ئه‌رکی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره که بیپارێزن. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که گرووپه جیاوازه سه‌له‌فییه‌کان به‌رده‌وام گه‌ڕۆک بن و له حاڵی گوێزانه‌وه و جێگۆڕکێدا بن. له ڕاستیدا یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌کانیان سڕینه‌وه‌ی شوێن و سه‌رزه‌مین له ئایدۆلۆژیاکهیانه.
هیجره‌ت؛ چه‌مکێکی دیکه که سه‌له‌فییه‌کان زۆر به‌کاری ده‌به‌ن هیجره‌ته. هیجره‌ت به واتای جێهێشتنی شوێنێک به مه‌به‌ستی ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دیکه‌یه. له هه‌مان سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامه‌وه ئه‌م بابه‌ته له نیو موسوڵماناندا باو بووه. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌ره‌تا فه‌رمانی به ژماره‌یه‌ک له موسوڵمانان دا که به‌ره‌و وڵاتی حه‌به‌شه هیجره‌ت بکه‌ن تا گیانیان پارێزراو بێت. دواتر خۆی پاش سێزده ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی له شاری مه‌که و بانگهێشتی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ ئیسلام، کاتێک که موشریکه‌کان ده‌ستیان کرد به ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی باوه‌ڕدار و ئیمانداره‌کان، بڕیاری دا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان و هۆگرانی ئه‌و شاره به‌جێ بێڵێت و په‌نا بباته شاری مه‌دینه. ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وام له مێژووی ئیسلامدا دووپات بووه‌ته‌وه. سه‌له‌فییه‌کانیش باوه‌ڕیان وایه موسوڵمانانی ئێسته‌ش ده‌بێ هه‌رکاتێ هه‌ستیان به مه‌ترسی کرد له‌و شوێنه هیجره‌ت و کۆچ بکه‌ن و بڕۆن به‌ره‌و شوێنێکی ئه‌مین و دوور له مه‌ترسی. هه‌ست به مه‌ترسیکردن ته‌نها هۆکاری هیجره‌ت نییه، به‌ڵکوو ئه‌رکه له‌سه‌ر موسوڵمان ئه‌گه‌ر له دارولکوفردا ده‌ژی و ده‌سه‌ڵات و توانایی چاککردنیانی نییه، ئه‌وێ به‌جێ بێڵێت. هه‌ربۆیه ئه‌وان قه‌ت خۆیان مه‌جبوور به مانه‌وه له شوێنێک ناکه‌ن و به‌رده‌وام و هه‌میشه له حاڵی جێگۆڕکێ و شوێنگۆڕکێن و به‌و هۆیه‌شه‌وه که خۆیان به قه‌ومی ڕزگارکه‌ر و “ناجی” به ژماره‌یه‌کی که‌م و نامۆ ده‌زانن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شوێنێکی دیاریکراوه‌وه گیرنه‌خۆن و گرێ نه‌درێن و هه‌موو سات و کاتێک ئاماده‌ی هیجره‌ت و کۆچ بن. له‌م ڕووه‌وه چه‌مکی هیجره‌ت بۆ ئه‌وان بووه به چه‌مکێکی ئیعتیقادی و باوه‌ڕمه‌ندانه. ئه‌م بابه‌ته‌ش کاریگه‌رییه‌کی خه‌ستتر و قووڵتری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوێن و سه‌رزه‌مین له ئه‌ندێشه‌ی سه‌له‌فیدا دروست کردووه.
به سه‌رنجدان به باوه‌ڕ و عه‌قیده و هه‌ست و ڕه‌فتارگه‌لێک که له نێو سهلهفییهکاندا هاوبه‌شه، ده‌کرێت جیهانبینییان ئاوه‌ها نیگار بکرێت؛ وادێته پێش چاو ئه‌و شته‌ی که سه‌له‌فیگه‌ری له‌سه‌ری دامه‌زراوه ناڕه‌زایه‌تی قووڵ له دۆخ و نه‌زمی زاڵ و هه‌نووکه‌یه. له ڕاستیدا دال و ئاماژه‌ی سه‌ره‌کی و ناوه‌ندیی ئه‌وان “ناڕه‌زایه‌تییه”. سه‌له‌فییه‌ت ڕه‌وتێکی ناڕازی دژی دۆخی زال و ئاماده‌یه. به ڕای ئه‌وان موسوڵمانان له جه‌هل و خورافه‌دا ده‌ژین و ئه‌وه‌ش که ئه‌مانی تووشی ئه‌م جه‌هله کردووه تێگه‌یشتنی نادروست له ته‌وحیده. ئه‌گه‌ر خه‌لک به شیوه‌ی دروست له وه‌حدانییه‌ت، ئولوهییه‌ت و ڕبوبییهتی خوداوه‌ندی گهیشتبانا، هه‌رگیز له هه‌مبه‌ر که‌سێک جگه له‌خودا چۆکیان دانه‌ده‌دا و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پێویستییه‌کانی خۆیان په‌نایان بۆ که‌سێک جگه له خودا نه‌ده‌برد و نێونجی و واسیتهیهکیان له نێوان خۆیان و خالیقی یهکتایان دانه‌ده‌نا. ئه‌وان هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانیان ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندی خودا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆیان له که‌سپه‌رستی و مردووپه‌رستی به‌دوور ده‌گرن و به‌م شێوه‌یه ئازادبوونی خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. له تێڕوانینی ئه‌واندا ئه‌م تێگه‌یشتنه له ته‌وحید، تێگه‌یشتنی سه‌حابه‌کان و سه‌له‌فی ساڵحه و ئه‌رکه له‌سه‌ر موسوڵمانه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م تێگه‌یشتنه تاکوو ده‌سه‌ڵات و سه‌ربڵندی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو موسوڵمانه‌کان ئه‌م تێگه‌یشتنه قبووڵ بکه‌ن و نه‌که‌ونه داوی باڵباڵێنه و ده‌سته‌ده‌سته‌بوونه‌وه، ئه‌وا سه‌رده‌که‌ون. چونکه زه‌مانێک شارستانییه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕمان و ڕووخان چوو که موسوڵمانه‌کان بوون به چه‌ندین باڵ و ده‌سته و گرووپ و کران به ئایینزا و مه‌زهه‌بگه‌لی جۆراوجۆر و له ئه‌نجامدا نه‌یانتوانی له‌هه‌مبه‌ر کافره‌کان و جووله‌که‌کان و گاوره‌کان بوه‌ستن و تووشی شکست بوون؛ شکستێک که هیچ کام له حیزب و گرووپه ئیسلامییه‌کان تا ئێسته نه‌یانتوانیوه قه‌ره‌بووی که‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستا سه‌له‌فییه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه تاکوو به تاقی ته‌نیا له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌م سه‌رشۆڕی و شکستانه‌ی موسوڵمانه‌کان دژی دارولکوفر بوه‌ستێته‌وه و قه‌ره‌بووی کاته‌وه.