• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 31, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

  • شــیکار
    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی ئــاسـایشی نەتەوەیی

ئەنفالناسی میتۆدێكی زانستی بۆ شیكاری ئەنفال

سەلمان نادر لەلایەن سەلمان نادر
شوبات 7, 2023
لە بەشی ئــاسـایشی نەتەوەیی
0 0
A A
ئەنفالناسی میتۆدێكی زانستی بۆ شیكاری ئەنفال
0
هاوبەشکردنەکان
31
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئەنفالیش وەك هەر یەكێكی دیكە لەو كارەساتانەی كە لە میژووی نوێی كوردا بونیان هەیە نەتوانراوە بخرێتە چوارچێوەی خویندنەوەی زانستیەوە. ئەمەش بەشێكی دەكرێت بۆ ئەوە بگەرێتەوە كە قەدەری ئێمەی كورد وایە توانای زانستی و ئاستی وشیاریمان لەو ئاستەدا نیە بتوانن خوێندنەوەی هەمەلایەن و فراوانمان ببێت بۆ پێدراوەكانمان و بەشێكیشی بۆ ئەو نوخبە سیاسی و ئیدارییە دەگەڕێتەوە كە ئیدارەی كوردستان دەكەن، ناتوانن لە دەرەوەی خولگەی بیركردنەوەی تەقلیدی خۆیانەوە وێنای شتێكی نوێ بكەن. بۆیە رووداوە گەورەكانی كوردستانیان هێندەی بە ئاراستەی شەری ئایدۆلۆژی نێوان تەوژمە ئایدۆلۆژیەكاندا برد بەرەو ئاراستەی خوێندنەوەی زانستی و گشتگیر و هەمەلایەندا نەبرد.

ئەنفال و ئەزموونی ئەوانی دی

ئەنفالیش وەك هەریەكێ لەو كۆمەڵكوژییانەی لە سەردەمی نوێدا ڕوویداوە، لەوانە (كوشتاری ئەرمەنەكان لەسەردەستی عوسمانیەكان، كوشتاری جوەكان و سلاڤ و شوعی و غەجەر و هاورەگەزبازەكان لەسەردەستی نازیەكان و ئۆكرانیەكان لەسەردەستی ستالین و كوكوژی كەمبودیا و هۆزی توتسی رواندا) كە جگە لە كوشتنی جوەكان ئەوانی دیكە نەتوانراوە خوێندنەوەی ئابوری و كۆمەڵناسی و هزری و رامیاریەوە …هتد-یان بۆ بكرێت، بەهەمان شیوە بۆ ئەنفالیش نەكراوە.

بۆیە دەكرا لە پرسی ئەنفالدا سود لە ئەزمونی رۆژئاواییەكان بە گشتی و جوەكان بەتایبەت وەربگیرێت بۆ هێشتنەوەی ئەو پرسە لە كایەیەكی زیندودا و سود لێوەرگرتنی لە بواری سیاسیدا بەهەمان شیوە بۆ خزمەتكردنی قوربانییەكانی لەڕووی كۆمەڵایەتی و دەرونییەوەو ئابوریەوەو هێشتنەوەی وەك كارەساتیكی مێژویی گەورەی مرۆیی نەك بە تەنها لە جوغزی كورددا، چونكە ئەگەر ئەنفال كەیسێكی كوردی روت بێت ستەممان لەو بەشە مرۆییەی مرۆڤ كردووە كە لەسەرو نەتەوەو ئایین و ئایدۆلۆژیاوەیە. هەروەك ئەم هەنگاوە بۆ هۆڵۆكۆست نراوەو و تەنها لە چوارچیوەی تەحقیری مەسیحیەك بۆ جولەكەیەكدا نەهێڵراوەتەوە (وەك باومان پێی وایە ئەگەر بەم شێوەیە بێت لە گەورەیی كارەساتەكە كەمكراوەتەوە)بەشیوەیەك ئەو رەگەزەی پێی دەگوترێـت ئایین لە هۆڵۆكۆستدا هێندە بچوككراوەتەوە كە مەسیحیەك وا دەبینێت هۆڵۆكوست لە دژی ئەو ئەنجامدراوە.

بۆ ئەوەی درک بە ئەنفال بکەین

بۆ ئەوەی بتوانین دركی ئەنفال بكەین دەبیت پێدراوە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئایینی و رۆشنبیرەكانی كۆمەڵگای ئێراقی بە هەند وەربگرین، دەبێت حاڵەتی دەرونی و باكگراوندی ئەخلاقی و بونیاتی فیكری سەدام حوسەین و سەركردەكانی حزبی بەعس رەچاو بكەین. دەبێت بتوانین لە چوارچێوەی مۆدیرنەو هزری سەردەمدا ئەم دراوە شی بكەینەوە. دەبێت لە بابەتی رەگەزپەرستی وەك حاڵەتێكی ئەنسرۆپۆلۆژی تێبگەین.

پێویستە پێكهاتەی دەرونی و ئەخلاقی تەتبیقی و باری سوسایەتی كۆمەڵگای ئێراقی بخەینە بەر باس، چونكە گوزەری مێژویی هیچ كۆمەڵگایەك لەخۆیەوە نیە، بەڵكو ئیلهام لەو گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیانەوە وەردەگریت كە ئەو گوزەرە لە ئەستۆ دەگرن. ژینگەی فیكری و رۆشنبیری و دەرونی كاریگەریان هەیە بۆ دیاریكردنی گوزەری كۆتایی. ئا لێرەوە لەناوبردنی بەكۆمەڵ وەك چەكێك بۆ گەشتنە ئامانجەكان بەكاردێت، ئەمەش بەتەنها لە ئیعتبارە سیاسی و ئابورییەكانەوە سەرچاوە ناگریت، بەڵكو پەیوەستە بەو چوارچێوە فیكری و رۆشنبیری و شارستانی و دەرونیەوە.

رۆژئاواییەكان بۆ تیگەشتن لە هۆلۆكۆست تەنها پشتیان بە شیكاری سیاسی نەبەست وەك ئەوەی تیكڕای خویندنەوەی ئیمە بۆ پرسی ئەنفال بریتیە لە پاراستنی هاوسەنگی نێوان دوو جەمسەری رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ڕۆل نەبینی میدیای جیهانی لە ئاشكراكردنی حاڵەتەكەدا.

رۆژئاواییەكان بۆ موناقەشەكردنی هۆڵۆكۆست چونە بازنەیەكی بەرفراونترەوە، بەشیك لە توێژەرە ئەوروپیەكان لە رووی مێژووییەوە لە هۆڵۆكۆستیان توێژیەوە، بۆ نمونە (جۆرج موس)دەڵێت: “هیچ شتێكی میژووی ئەوروپا نامۆ نیە بە هۆلۆكوست”. ئەمەش لەو سۆنگەیەوە لە هەزارەی رابردوودا هیچ گەلێك هیندەی رۆژئاواییەكان كۆكوژییان ئەنجام نەداوە لە كۆكوژی سورپێستەكانی ئەمریكاوە تا بەكۆیلەكردنی رەشپێستەكانی ئەفریقاو ئەو هەموو كۆكوژییانەی لە داگیركاریەكانیاندا بەرامبەر بە گەلانی ژێردەستەیان ئەنجامدا، بەشێكی دیكە لەڕووی سۆسیۆلۆجیەوە كاری لەسەر هۆڵۆكۆست ئەنجامداوە، لەوانە زیگمۆن باومان لە تویژینەوەیەكدا بەناو نیشانی (Modernity and the Holocaust)بڵێت هیچ دژیەكیەك نابینم لەنێوان مۆدیرنەو هۆڵۆكۆستدا، هۆڵۆكۆستیش بەرجەستەی یەكێك لە ئیمكانیاتە جەوهەریەكانی مۆدێرنەی كردوە.

سیگمون باومان پێی وایە نابێت بە سادەیی و سەرپێییەوە پێمان وابێت هۆڵۆكۆست روداویك بوو لەسەر رێی مۆدیرنەدا، بەڵكو مۆدێرنە بارودۆخی پێویستی بۆ دیاردەی هۆڵۆكۆست رەخساند، هۆڵۆكۆست (مەشروعیەتی لە ماڵی مۆدیرنەوە وەرگرتوە)بە ڕای باومان پرانسیپی ئەقڵانیەت و كارامەیی تایبەتمەندی سەردەمی مۆدیرنەن، لەم روەشەوە لە هیچ خاڵێكی روداوی هۆلۆكۆستدا دژیەكی  لەگەڵ ئەقڵانیەتدا نیە، چارەسەری كۆتایی لەڕووی لۆژیكیەوە بەرخوردی نابێت لەگەڵ لیهاتوییدا (گەشتنە ئامانج بەشێوەیەكی نمونەیی)، مۆدیرنە هۆلۆكۆستی نەخولقاند هێندەی زەمینەی لەباری بۆ فەراهەم كرد بۆ بیركردنەوەی سەرەتایی و گەشەپێدانی، هۆڵۆكۆست دەرهاویشتەی بیرۆكراتیەت بە شێوەو ئامانجەكانیەوە بوو.  مۆدیرنە پەیوەستییەكی بەهێزی هەیە بە بەڵگەو سیستمی بیرۆكراتیەتەوە، ئەخلاقی بیرۆكراتی وا دەكات هۆلۆكۆست مومكن بیت.

کوردو ئەنفال و مۆدێرنە

گەلی كورد دەكرێت قوربانیەكی مۆدیرنە بێت، لەو روەوە حزب و دەوڵەتی نوێ دەرهاویشتەی ئەو سیستمەن. ئەو كەرەستانەی لە لەناوبردنی كورددا سودیان لێوەرگیراوە دەرهاویشتەی سەردەمی نوێن. ئەگەر بەرزبونەوەی تواناكانی مرۆڤ نەبوایە ئەو كۆكوژییە لەو كاتە پێوانەییەدا مومكن نەبوو. ئالێرەوە دەكرا ئێمەش لەو بازنەیەدا خوێندنەوەمان ببوایە، دەكرێ لە بازنەی بە ئالی بونی مرۆڤ لەسەردەمی مۆدیرنەدا بتوانن دركی ئەو سایكۆلۆجیەتە بكەین چۆن باوكێك دەتوانیت تا نیوەرۆ و لەكاتی دەوامی فەرمیدا منداڵێك زیندە بەچاڵ بكات و پاش دەوامیش لەگەڵ منداڵەكانی خۆیدا بچیتە گەشت و سەیران و نازیان بكێشێت؟ هەروەك ئەمە بۆ فرۆكەوانێكیش راستە كە لە دەمەو ئێوارەیەكدا هەزاران كەس بە گازی خنكێنەر دەكوژیت و شەو بە وێستگەیەك دەزانێت بۆ پشودان و تا بەیانی لەتاو ماندویەتی جەستەی خەوی لێدەكەویت بەبێ ئەوەی رۆحی هێندە ماندوو بوبێت خەو لەچاوی بزڕێت. دەكرێـ ئەو فەراغە رۆحی و مەعنەویەی مۆدیرنە دەیخولقێنێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ تاوانەكانی سەردەمی نوێ.

کۆکوژی و شتی تر

بەشیكی دیكەش لە تویژەرەوە رۆژئاواییەكان كارەساتی هۆلۆكۆست دەبەستنەوە بە ئەقڵی زانستیەوە (جویتس ئالی و سۆزان هایم)باوەریان وایە كۆمەڵكوژی زادەی ئەفسانەی تایبەت بە رەگەز و زەوی نیە (مەبەست لەو رەگەزپەرستیەیە كە پێش سەردەمی مۆدیرنە لە باسی خولقی مرۆڤدا لە شێوەی ئەفسانەدا باسكراون)، بەڵكو پرۆسەیەكی بیركردنەوەی زانستی پێگەشتوە و پەیوەستە بە ئیعتباراتی ئابوری و سیاسەتی دانیشتوانەوە. (بیرلانج )كۆكوژی دەبەستیتەوە بە رۆشنگەریەوە.

بەدەر لەوەی خوێندنەوەی دەرونی بۆ سەركردەكان دەكرێت یارمەتیدەر بێت هەم بۆ تیگەشتن لە رابردوو كارەساتەكان و هەم بۆ پێشبینیكردنی هەڵسوكەوتی سەركردە زیندووەكان، ئەم بابەتەش پاش تیۆری شیكاری دەرونی سیگمۆن فرۆید پەیدابوو، بەشێكی دیكە بۆ بایۆگرافیا زیادبوو ئەویش بایۆگرافیای دەرونی بوو، ئەمەش بە واتای دەرككردن و تێگەشتن لەوەی كە لە ئەقڵی كەسێكدا وێنا دەكرێت لە ریگای پاڵنەرە نەستیەكان، ئارەزوكان، ململانێ ناوەكیەكانیەوە. بایۆگرافیای دەرونی لە خویندنەوەی كەسیەتی سەركردەكان و هەڵسوكەوتیاندا بایەخی ئەوتۆی هەیە تەنانەت بۆ خویندنەوەی ئەم بابەتە سەركردە میژوییەكانیش پێخویندراوەتەوە بۆ نمونە (هانز شانس)پێی وایە ئەوەی لە پشت ئۆتۆفۆن بسماركەوە هەبوو بۆ شكست پێهێنانی نەمسا خەیاڵی شەهوانیانەی ئەو بوە لە مومارەسەكردنی خوی نهێنی لەسەردەمی منداڵیدا.

ئەم بوارە لە لایەن ئەمریكیەكانەوە بایەخی گەورەی پیدراوە تەنانەت یەكەیەكی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكی پێك دیت لە یەكەی دەرونی ، پیكهینەرەكانی ئەم یەكەیە پزیشكانی دەرونی و زانایانی دەرونناسین و بۆ هەموو سەركردەكانی دنیا دۆسیەی تایبەتیان هەیە، جیراڵد پۆست كە یەكیكە لە گەورە دەرونناسە هەواڵگریەكانی ئەمریكا خویندنەوەی تایبەتی بۆ سەدام حوسەینیش هەبوە لەوانە (پیاویكە هەرگیز خەڵەتاندن نازانیت)هەر بەم ویناكردنەش بوو پۆست پێی وابوو كۆكردنەوەی هیز لەسەر سنورەكانی كوەیت لە لایەن ئێراقەوە مەبەستی ترساندنی كوەیتی لە پشتەوە نیە چونكە سەدام ئەوە نازانیت و بەڵكو كوەیت داگیر دەكات، بەڵام لە كوردستان بە تایبەت و ئێراقیش بە گشتی سود لەم بوارە وەرنەگیراوە بۆ تیگەشتن لە سەدام، تەنانەت پاش دەسگیركردنی سەدامیش سەركردە ئێراقیەكان ئامادە نەبوون دەرفەتی ئەوە بۆ پزیشكە دەرونیە ئێراقیەكان بڕەخسێنن سەدام ببینن تاوەكو لە كەسیەتی تێبگەن.

تێگەیشتن لە سەدام

تیگەشتن لە كەسیەتی و شیكاری دەرونی سەدام پێویستی بە لێكۆڵینەوە لە ژیانی تایبەتی و پەروەردەی سەدام هەیە. كاریگەری كۆمەڵگای ئێراقی و ئەو هەڵكشان و داكشانەی  لەنیوان خێلە بەربەر و شارنشینیەكاندا لە ئێراقدا بونی هەیە چ رەنگدانەوەیەكی لەسەر كەسیەتی سەدام هەبوە.

ئەوەی جیرالدا پۆست لەمەر سەدام پیشبینیكردنی بۆ ئەوە كوەیت داگیردەكات بەوەی سەدام خەڵەتاندن نازانیت ئایا لە ریشە بەربەری و خێڵەكیەكەیەوە نەهاتوە كە خەڵەتاندن نازانن و ناشیانەویت ئەنجامی بدەن، چونكە بە ترسنۆكی دەزانن؟ لای خێڵەكیەكان دزەكان پیاو نین، چونكە ترسنۆكن و پەنا دەبەنە بە خەڵەتاندن، بەڵكو رێگرەكان پیاون، چونكە بە زەبری هیز كە خەسڵەتێكی پیاوانەیە پارە لە كەسانی تر وەردەگرن. ئایا هەبونی باوە پیارەیەكی توندوتیژی چ رەنگدانەوەیەكی بەسەر ژیانی تایبەتی و بیركردنەوەی سەدامەوە هەبوە؟ ئایا بێدەنگی بەرامبەر بەهێزەكان دڵڕەقی بەرامبەر بە لاوازەكان رەنگدانەوەی بەزیوی سەدام نیە لەبەرامبەر باوە پیارەیەكی دڵ رەق و زۆرداری ئەو بەرامبەر بە هاورێیەكی بیدەنگ؟

 بەداخەوە تا ئیستاش ژیاننامەیەكی تەواو و ورد و باوەرپیكراو لەسەر سەدام لەبەردەستدا نیە ئەوەی هەیە یان سەنایە یان بە شەیتان كردن. لە كاتیكدا ئیمە پیویستمان بە شتیكی تر هەیە كە ئەویش سەدامی راستەقینەیە نەك سەدامی پاڵەوان و سەدامی دوژمن. تاوەكو بتوانین لێی تێبگەین وەك ئەوەی هەیە.

ئایا رەنگدانەوەی خەیروڵا تولفاح كە ئەفسەریكی دۆستی رەشید عالی گەیلانی بوو لەژێر كاریگەری هیتلەر و نازیەكاندا بوو و كاریان دەكرد بۆ پاڵپشتی دەوڵەتانی میحوەر چی بوە بەسەر كەسیەتی سەدام و تاوانەكانیەوە؟ ئەمە لە كاتێكدایە تولفاح خاڵی سەدام بوەو بەشێكی تەمەنیشی لەژێر دەستی ئەودا بەسەربردوەو هاورێكانی تولفاح تێكەڵی تەواویان لەگەڵ سەدامدا هەبوە، بەدەر لەوە ئایا رەگەزپەرستی چ رۆڵێكی هەیە لە تاوانەكانی سەدام بەرامبەر بە كورد بەتایبەتی؟ ئایا ئەو رەگەزپەرستییەی لە سەردەمی نوێدا هەیە هەمان ئەو رەگەزپەرستییەیە كە لە كۆندا هەبوە؟ وەك شتراویس جەختی لەسەر دەكاتەوە یان جیاوازە لە رەگەزپەرستی مێژویی و بابەتێكی نوێیە. ستەمكاری سەدام چەندی دریژكراوەی هەبونی ئیستبداد و ستەمكاریە لە رۆژهەڵاتدا، چونكە سەرنجدانیكی سادەش بێت دەتوانرێت بوترێت سیستمە رۆژهەڵاتییەكان سەرەرای جیاوازی ناوە فەرمیەكانیان، جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوانیاندا نیە. سەرەرای هەبونی پەرلەمان و دادگاكان، بەڵام كاری ئەمانەش بوەتە رەوایەتیدان بە توندوتیژی و جوانكردنی وێنای لەناوبردن و مومامەرەسەكردنی توندوتیژی بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی ووڵات و برینی دەستی دەرەكی.

ئیستبدادی ئێراقی و ڕۆژهەڵاتی 

دەكرێت بۆ دوزینەوە ریشەكانی ئیستبدادی ئێراقی سود لە ریشەكانی ئیستبدادی رۆژهەڵاتی وەربگرین چونكەریشەكانی ئیستبداد لە رۆژهەڵاتدا لە هەناویدا لە یەك دەچن، بەڵام شیوەی دەرەوەیاندا جیاوازن، لە كاتی مومارەسەكردن و شیوەی مومارەسەكردندا جیاوازن بەشێوەیەك ئەم دیاردەیە بەردەوامە هەست بكەیت لە بۆماوەی مرۆڤەكانی ناوچەكەدا بونی هەیە.

بەردەوامی تاكرەوی و ستەمكاری لەم ناوچەیەدا وای كردوە كە هەم دەسەڵات و هەم نەیارەكانی كار لەسەر ئەوە بكەن مومارەسە كردنی توندوتیژی و تاكرەوی تیۆرایزە بكەن و بەشیوەیەك پاساوەكانی هەبونی توندوتیژی زۆر بەهیزترن لە نەستی مرۆڤی ناوچەكەدا لە بەڵگەكانی دوور كەوتنەوە لە ئیستبداد و تاك رەوی و توندوتیژی . دەكریت بپرسین ئایا میسۆلۆجیاو ئەفسانەكان و پاشان ئایینەكان و دواتریش هزری سیاسی هاوچەرخ و رۆشنبیری و ویژەو و میژوو  چ رۆڵێكیان هەیە لە خولقاندنی ئەم ئیستبدادەدا.

ئالیرەوە دەكریت دەیان بواری دیكەش هەبن بكریت سودیان لێوەربگیرێت بۆ شیكار كردنی ئەنفال لەوانە ئازادی توێژینەوەی زانستی، جیۆپۆلەتیك، ئابوری …هتد چونكە ئەنفال هیندەی پیویستی بە میتۆدی شیكار كردن هەیە هیندە پیویستی بە یادكردنەوەی تەقلیدی نیە.

پۆستی پێشوو

بیرکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نفال، له‌ ساڵڕۆژی هۆلۆکاست

پۆستی داهاتوو

پێکەوە ژیانى سیاسی لەھەرێمی کوردستان دوای ھەڵبژاردنی ٥/١٢ ( ستراتیژ وپلان )

سەلمان نادر

سەلمان نادر

ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی هەژان بۆ فیکرو مەعنەویەت

پەیوەندیداری بابەتەکان

دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە
ئــاسـایشی نەتەوەیی

دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

كانونی یه‌كه‌م 17, 2025
94
تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ
ئــاسـایشی نەتەوەیی

تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

ئاب 29, 2025
98
خۆڕاگریی نیشتمانی
ئــاسـایشی نەتەوەیی

خۆڕاگریی نیشتمانی

ئاب 1, 2025
108

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە