ماده‌ی هۆشبه‌ر مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه، له ڕۆژگار و سه‌رده‌مه کۆنه‌کاندا هه‌م وه‌ک ده‌رمانی پزیشکی که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و هه‌میش ئامرازی ڕابواردن و چیژوه‌رگرتنی چینه باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کۆمه‌ڵگا بووه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌یڵێن چینییه‌کان یه‌که‌مین نه‌ته‌وه نه‌بوون که ماده‌ی هۆشبه‌ر(تلیاق)یان ناسی به‌ڵکوو پێش ئه‌وان سۆمه‌رییه‌کان له له‌م ماده هۆشبه‌ره که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و ناوی (ڕووه‌کی شادی به‌خش)یشیان له‌سه‌ر داناوه. وه‌ک ده‌رکه‌وتووه ماده‌ی هۆشبه‌ری خه‌شخاش یان ماریجوانا سه‌ره‌تا له میسری که‌ون داچیندراوه و به ناوی(تیبائیکا) ناسراوه، و 1500ساڵ پێش له‌دایکبوونی مه‌سیح له میسره‌وه براوه‌ته یۆنان و له‌وێ چێندراوه.
به‌گشتی له هه‌ر وڵاتێک سه‌ربورده و پێشینه‌ی خۆی هه‌یه و وڵاتان و شارستانییه‌ته‌کانی سه‌رده‌می کۆن ئاگاداری لایه‌نی پزیشکی و چێژبه‌خشی ئه‌م مادانه بوون. ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر لایه‌ن و کارکردی هێورکه‌ره‌وه و چیژبه‌خشیی له کاتی نه‌خۆشی و ڕابواردندا هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا پێش له هه‌ر شتێک کۆریدۆر و سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره و قه‌به‌ی بازرگانی و مادییه که وه‌کوو ئه‌ژدیهایه‌کی حه‌وت سه‌ر و لۆیاتانێکی نوێ هه‌موو شتێک هه‌ڵده‌لووشێ و هه‌ر تێریش نابێت. ماده‌ی هۆشبه‌ر له ڕیزی تاوانه سه‌ره‌کیی و پله یه‌که‌مه‌کانی جیهان ئه‌ژمار ده‌کرێت و ساڵانه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی له‌و ڕێگه‌یه‌وه له لایه‌ن بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه کۆ ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ته‌نها ئامانج و مه‌به‌ستی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نییه، یان ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانی پێشتر ته‌نها پاره مه‌به‌ست و ئامانجیی بازرگانیکردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه، ئێسته و له ناو پارادایم و هاوکێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووکه‌دا و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌به‌سته‌که‌یان هه‌ر به‌مه کۆتایی پێ نایه‌ت به‌ڵکوو لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی دیکه په‌یدا ده‌کات. له زنجیره درامای (دێکستێر (Dexter دا که زنجیره درامایه‌کی جینایی و پۆلیسییه، له سیزێنی شه‌شه‌مدا به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له یانه شه‌وانه‌کان به یه‌کێک له ژێرده‌سته‌کانی ده‌ڵێت “بازرگانی به ناوگه‌ڵه‌وه و پێشکه‌شکردنی له‌شفرۆشان ته‌نها ڕووکار و ده‌مامکێکه بۆ بازرگانییه گه‌وره‌که‌ی ئێمه که ماده‌ی هۆشبه‌ره” ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ ئه‌م خاڵه ڕابکێشم که زۆربه‌ی کاته‌کان له‌شفرۆشی و ماده‌ی هۆشبه‌ر هاوته‌ریب و هاونه‌وا و هاوزێی یه‌کن. ساڵانی پێش ئێستا له ساڵی 2003 و له وڵاتی ئێران دا دۆکیۆمێنتارییه‌ک له لایه‌ن یه‌کێک له که‌سایه‌تییه به‌سیجی و سیاسییه‌کانه‌وه له ژێر ناوی (هه‌ژاری و له‌شفرۆشی)بڵاو کرایه‌وه، له‌وێ به بێ ڕووتووش و سانسۆر تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سیمای ڕاسته‌قینه‌ی مافیا و هێزی بازرگانیکه‌ری پشت ماده‌ی هۆشبه‌ر و په‌یوه‌ندیی هه‌ژاری و له‌شفرۆشیی به‌م ماده‌یه‌وه خسته ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی هه‌ژارییه‌وه گلابوون به له‌شفرۆشییه‌وه دواتر تووشی ماده هۆشبه‌ره‌کانیش بووبوون، ئه‌مه پێوه‌ندییه‌کی هۆکارێتی واته(علیتی)له نیوان هه‌ژاری و ماده‌ی هۆشبه‌ردا ناخاته ڕوو چون زۆر کۆمه‌ڵگا هه‌ن که چینێکی هه‌ژاری زۆریشی هه‌یه و له ناویاندا ماده‌ی هۆشبه‌ر که‌مترین به‌کارهێنانی هه‌یه به‌ڵکوو ئه‌م قسه‌یه‌م خستنه‌ڕووی ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌یه که هه‌ژاری و ده‌سنه‌ڕۆیشتوویی ده‌توانێت زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بێت بۆ خراپ که‌ڵکوه‌رگرتن و به‌کارهێنانی خراپ له لایه‌ن تۆڕه‌کانی مافیا و بازرگانیکار به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه و له پاڵ هه‌ژاری و به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش له‌شفرۆشی دێته ئاراوه، واته سێ گۆشه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ژاری و له‌شفرۆشی ده‌توانن یه‌کتری ته‌واو که‌ن و سێگۆشه‌یه‌کی ڕه‌ش و دێز بکێشن.
ئه‌و ساڵانه ئه‌و دۆکیۆمێنته زیاتر به مه‌به‌ستێکی ئایدۆلۆژیکی ئایینی و شیعه‌باوه‌ڕی خرایه ڕوو و ئه‌م پرسیارانه‌ی گه‌ڵاڵه کرد که ئایا ئه‌مه وێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامییه که کچان و ژنانی ده‌ست بده‌نه له‌شفرۆشی و به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانییان پیوه بکرێت؟ ئه‌م فیلمه دۆکیۆمێنتییه ئه‌وکات هه‌ندێ سه‌رنجی له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتی کۆماریشدا به لای خۆیدا ڕاکێشا و به شێوه‌یه‌کیش ئاماژه‌یه‌ک و قامکخستنه‌سه‌ر ڕاستییه‌ک بوو که کچان و ژنانی ئێرانی به قاچاخ ده‌گوازرانه‌وه بۆ دوبه‌ی بۆ کاری سێکسی و پێشکه‌شکردنی وه‌کوو خۆیان ده‌ڵێن (خزمه‌تگوزاری سێکسی و ئێسکۆرتی سێکسی)، به‌ڵام له دواجاردا و به هه‌ر هۆکارێک بوو ئه‌مه ته‌نها له خه‌یاڵ و زه‌ینی به‌شێک له‌وانه مایه‌وه که دیوی سامناکی دیارده‌که‌یان له ساڵانێک که جیهان ئه‌وه‌نده له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زانیاری و وێنه و ئه‌زموونی نوێی تێ نه‌ڕژابوو، بینیبوو و دواتر و ده ساڵ پاش ئه‌م دۆکیۆمێنتییه دۆکیۆمێنتییه‌کی دیکه به ناوی (پاره و پۆرن)، له ته‌لڤیزیۆنی فه‌رمیی ئێران‌دا بڵاو کرایه‌وه که باسی تۆڕێکی به‌هێزی بازرگانیی سیکسیی ده‌کرد که له لایه‌ن که‌سێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی به ناوی خوازراوی ئه‌لێکس و به ناوی واقیعیی شه‌هرووزی سوخه‌نوه‌ری دامه‌زرا و به‌ڕێوه‌ده‌برا، به‌شێک له‌وانه‌ی له ناو ئه‌م تۆڕه‌دا که دواتر ده‌ستبه‌سه‌رکران و گیران دانیان به‌مه‌دا نا که ئێمه‌یان ده‌برده دوبه‌ی و کڕیاره‌کان ده‌هاتنه لامان و زۆر به دڕنده‌ییه‌وه سێکسیان له‌گه‌ڵدا ده‌کردین و ئه‌مه ناچاری ده‌کردین په‌نا ببه‌ینه خواردنی قورسی ئارامکه‌ره‌وه و ماده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌شرووبات به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام. چاره‌نوسی ئه‌م تۆڕه بازرگانییه سێکسییه‌ی ئالێکس که به‌شێکیان پێوه بوون و ئالێکس خۆی هیچ سه‌روده‌رێکی نه‌بوو هێشتا نادیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیی له‌شفرۆشی په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵیان پێکه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ژاریش گۆشه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییه له پاڵ ئه‌و دوو گۆشه‌یه‌دا ده‌شێت بڵێین به‌شێک له‌و خه‌ون و خه‌یاڵانه‌ی که جیهانی نوێ و سه‌رمایه‌دارانه بۆ مرۆڤه‌کان دروستی ده‌که‌ن له پشته‌وه‌ی بابه‌ته‌که هه‌یه، واته هه‌ست به هه‌ژاری کردن و حه‌سه‌رتخواردن بۆ دۆخێکی ئابووریی و مادیی باشتر، لێره‌دا هه‌ژاری زیاتر مانایه‌کی که‌لتووری وه‌رده‌گرێت نه‌ک ته‌نها ده‌لاله‌تێکی ئابووری، لێره‌دا زیاتر ڕه‌هه‌ندی ته‌رفیهی و ئاسایشێکی دواڕۆژ بۆ ژیان ده‌بینرێت تاکوو تێرکردنی زگی برسی منداڵ و خێزان، وه‌ک ده‌بینین ئێسته به‌شێکی زۆری پۆرن ستاره‌کان پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی کۆ ده‌که‌نه‌وه و له دوورگه و شوێنه ئایدیاله‌کانی گۆی زه‌ویدا موڵک و سامانیان هه‌یه ئه‌گه‌رچی دان به‌وه‌شدا ده‌نێن که چه‌نده له ڕووی سایکۆلۆژی و ده‌روونی و ڕۆحییه‌وه شکاو و داماو و هه‌ڵوه‌شاوه‌ن. ئه‌مانه‌م وه‌ک پێشه‌کی و زه‌مینه‌یه‌ک باسکرد که پانتایی په‌لکێشان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له فاق و ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه ببینین و په‌یوه‌ست به دۆزی کورد له دوو پارچه‌ی کوردستان واته ڕۆژهه‌ڵات و باشوور هه‌ڵیسه‌نگێنین. به سه‌رنجدان به‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه و کایه‌ی سیاسیی ئاڵۆزی ناوچه‌که و بینینی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک مه‌ترسییه‌ک له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکیا و ئێراقه‌وه، ماده هۆشبه‌ره‌کان ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی و ئه‌منی په‌یدا ده‌که‌ن و ده‌شێت وه‌ک کارتێک دژی کورد که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت.
سرووشتی ماده‌ی هۆشبه‌ر به شێوه‌یه‌که که ده‌سکاریی پێکهاتی مێشک ده‌کات و کاریگه‌ریی کیمیایی له‌سه‌ر خانه‌کانی مێشک و کۆی ئیش‌کردنی مێشک و په‌یوه‌ندی وه‌گرتن له جیهاندا داده‌نێت، بۆیه مرۆڤێک که ئاوه‌ها له ڕووی پێکهاته‌ی فیزیۆلۆژی و جه‌سته‌ییه‌وه ده‌سکاری ده‌کرێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هێنن، ئیتر وه‌ک درۆن نییه که بیری لێ بکه‌یه‌نه‌وه لێی ده‌ین یان له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه عیلاجی بکه‌ین و که‌م تا زۆر ئاڕاسته و ئامانجه‌که‌ی دیار بێت به‌ڵکوو دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خۆش و ناته‌ندرووسته که ژێرخانی مرۆیی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته ئامانج و نائه‌منی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی خێزانی و کوشت‌وبڕ و ده‌سدرێژی و لێدان بره‌و پی ده‌دات و وه‌ک ده‌ڵێن به‌ڵای ماڵوێرانکه‌ر و خانومان تێکده‌ره.
وه‌ک له‌و دۆکیۆمێنتارییه‌ی که ڕه‌نج سه‌نگاوی له ناو زیندانی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماده‌ی کردبوو، بینیمان و له‌گه‌ڵ چه‌ند تووشبوویه‌کی ماده‌ی هۆشبه‌ردا قسه‌ی ده‌کرد ڕه‌هه‌ندی سامناکی ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها به له‌ناوبردنی مرۆڤ وه‌ک تاک نابڕێته‌وه به‌ڵکوو پێکهاته‌ی خێزان و شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته ئامانج و له زاری ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌شه‌وه که به داخه‌وه ته‌مه‌نیان له نێوان 21 تا 45ساڵ بوو، باسکرا، هه‌موو جۆره ماده هۆشبه‌رێک له شاره‌کانی ڕانییه، قه‌ڵادزێ، هه‌ڵه‌بجه و…به ئاسانی ده‌ست ده‌که‌وێت. وه‌ک له قسه و باسیشیان تیشک خرایه سه‌ری له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌ر هۆکارێک بێت ڕێگرییه‌کی ئه‌وتۆی لێناکرێت. هه‌مووشیان پاش سه‌ردانیان بۆ ئێران تووشی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون، بۆ تێگه‌یشتن له کاریگه‌ریی نه‌رێنی و دێز و سامناکی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بیر له قسه‌ی یه‌کێک له‌وان بکه‌ینه‌وه که ده‌ڵێت 8 ساڵه زیندانی ده‌کێشم و په‌نج جاریشه ته‌رکم کردووه و دیسانه‌وه ڕۆشتوومه‌ته‌وه سه‌ری، پێنج که‌ڕه‌تیش گیراوم ته‌مه‌نی خواری ئه‌م به‌کارهێنه‌رانه و به‌رده‌وامبوونیان له به‌کارهێنان پیشانده‌ری ڕه‌هه‌ندی سامناک و کوشنده‌ی دیارده‌که‌یه و هه‌میش ده‌رخه‌ری پیلانێکه که له‌و دیو سنوور داده‌ڕێژێت، ئێران دراوسێی وڵاتی ئه‌فغانستانه که یه‌که‌مین وڵاته له چاندنی ماری جوانا و تلیاق و به ئاسانیش ناتوانێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بکات بۆیه له ڕیگه‌ی زه‌وینییه‌وه ده‌یگه‌ینێته وڵاته جۆراوجۆره‌کان که به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستانیش که‌وتووه‌ته ناو بازنه‌ی ڕه‌شی سێبه‌ری ئه‌م دێوزمه‌یه‌وه. ئه‌و شته‌ی که پێوسیته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌مه‌یه که ماده‌ی هۆشبه‌ر و پلانی بڵاوکردنه‌وه‌ی به ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌ڕوات که به‌نرخترین و زێڕینترین سه‌رمایه‌ی ئێمه که مرۆڤه ده‌یکاته ئامانج و له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر زیاتر گه‌نجان و خوێندکاران ده‌کاته ئامانج، ئه‌مه لایه‌نێکی دیکه‌یه‌تی، لایه‌نی دیکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی به ناو خانمان و ژناندایه که ئه‌مه‌ش ڕه‌هه‌ندی سامناکی دیکه له ئه‌خلاق و پێشێل‌بوونی که‌رامه‌تی مرۆڤی ئێمه به تایبه‌ت ژنان ده‌کاته‌وه. و که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی ژنی کۆمه‌ڵگای ئێمه ورد و خاش ده‌کات و به‌ره‌و شوێنی بێگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌بات.
به سه‌رنجدان به‌م دۆخه ئه‌گه‌ر پلانێکی ورد و زانستیی بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و ده‌سته‌کانی پشته‌وه‌ی نه‌بێت ئه‌وا له درێژماوه‌دا ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌واڵوو و سڕ و مردوومان له‌به‌رده‌مدایه که به ئاسانی ناتوانین ئاسه‌واره‌کانی بۆ چه‌ندین ساڵ له کۆمه‌ڵگادا بسڕینه‌وه، ماده‌ی هۆشبه‌ر خۆی وه‌ک دیارده‌یه‌کی نه‌گریسی سه‌رچاوه و سه‌ره‌کییه که کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی دیکه‌ی وه‌کوو دزی، له‌شفرۆشی، کوشتوبڕین و لادان له هه‌موو جۆره نۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری به‌دوای خۆیدا دێنێت. له پاڵ ئه‌مانه‌دا ئێمه پێویستمان به کۆمه‌ڵێک ناوه‌ند و بنکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه تاکوو هه‌م پێشگیریی زیاتر له‌م کاره‌ساته بکرێت به شێوه‌ی که‌لتووریی و فێرکلاریانه و نه‌رم، و هه‌میش ڕۆحییه‌ت و هه‌روه‌زییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌معی له‌گه‌ڵ دیارده‌که‌دا، ئه‌گینا حکوومه‌ت ته‌نها و به یارمه‌تی ئاسایش و هێزی ئه‌منی ناتوانێت دێوه‌زمه‌ی ئالووده‌بوون بکوژێت، ڕه‌نگه حکوومه‌ت ته‌نانه‌ت بتوانێت سه‌رده‌سته و به‌ڕێوه‌ربه‌ر و مافیا سه‌ره‌کییه‌کانیشی بگرێت به‌ڵام پلانی ئالووده‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردیی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ست پیده‌کات و به ناو هه‌موو بیابان و جاده‌ی خۆڵ و شۆسته و دارستانه‌کاندا دێت تاکوو ده‌گاته سنووری په‌روێزخان و باشماخ و له‌وێشه‌وه ئاودیوی بووکی کوردستان واته سلێمانی و باشووری کوردستان ده‌کرێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بزانین قاچاخچییه‌کانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ گواستنوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان له هه‌ر ڕێگایه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرن ئاستیی سامانک و چه‌ندڕه‌هه‌ندیبوونی دیارده‌که‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت وه‌کئه‌و نموونه‌یه‌ی که له ڕۆژانی پێشوودا حه‌شیشی له کۆمیدا شاردبووه‌وه تاکوو ده‌ربازی بکات و نه‌گیرێت.