گەر سەرەتا بەوە دەست پێ بکەم کە مامۆستا گۆران دەڵێت (وەکو عەکسی قەمەر وایە لەناو حەوزێکی لیخندا…)بۆ ئەوەی ئەومانگی کوردایەتیە لە ناو حەوزی ژیانی ئەو سەردەمە ببینن ئەوا ئەم بابەتەم ئامادەکردووە.
نه‌مانی ئه‌و ده‌وڵه‌تەی ماوەی سەدان سال حکومڕانی کردووە، هەروەها كاره‌ساتی پاشماوه‌ی جهنگوهاتنی ئینگلیزهكانو درووستبوونی ئیداره‌یه‌كی كاتی كوردی بەشێوەیەکی گشتی شێوازی ژیان‌و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی گۆڕی، ئه‌و سه‌رده‌مه تازه‌یه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی کوردستان و ئه‌م شاره.
به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م شاره داوای ئازادی‌و مافی نهتهوهییو حكومداری كوردستانی سه‌ربه‌خۆی كردووه. به‌شێكی به‌و هیوایهوهبوون خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر کۆتا به‌ڵینه‌كانی كه دابووی له‌سه‌روبه‌ری جه‌نگدا بهێنێته‌دی، بۆ ئهومەبەستە تاکۆتا هەناسە لایه‌نگری خه‌لافه‌تی ئیسلامی ودەلوتی تورکیا بوون، هه‌ندێكیش هیواو ئومێدیان به هاتنی ئینگلیزه‌كان بووه.بەرژەوەندی خۆیان و ولاتەکەیان بە سیاسەتی ئینگلیزەوە وابەستەکردووە.
دیسانەوەی دوای بابانەکان له‌م شاره‌و لەکوردستاندا بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و حوكمداری شێخ مه‌حمود درووست بووه، ئەویش له دوای ئاڵۆزیه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی یهكهمو دابه‌شكردنی زهوییو ناوچه جیاوازه‌كان‌و جوگرافیای ده‌وڵه‌تی عوسمانلی. کەهاتنە ئارای درووستكردنی ده‌وڵه‌تی تازه‌و جوگرافیای تازه‌و هاوپهیمانیو به‌رژه‌وه‌ندی تازەی نێودەوڵەتی وناوچەی لێپەیدابوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه جوگرافیای كوردستانیان نه‌كرد بهدهوڵهتو كوردیشیان وه‌كو نه‌ته‌وه نه‌كرد به حكومداری ناوچه‌كانی خۆی، به‌ڵكو بنه‌مای چه‌ند مافێكی مه‌ده‌نیان داڕشت كه كوردیش سوودمه‌ندبێت له‌و بیرۆكه‌و جۆره مافانه كهلهداوایدا ئه‌وه‌ش بەرەونهمان چوو …
لیرەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو بارودۆخەی کە سەد ساڵ لەمەوبەر دروستبوو بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کوردی، لیرەشەوە هەوڵی ناوخۆیی تاکەکەسی وەکو رابەرو سەرکردە کە شیخ مەحمود بووە سەریهەڵداوە، هەروەها بەشداری میلی و تێکرڕای خەلک لەسەر دۆزی نەتەوەیی دەبینین لاوازبووە…
هەروەها پەیڕەوکردنی سیاسەتی ئینگلیز‌و هاوپەیمانان بۆ بەرژەوەندی کورد و کوردستان نەبووە، بەڵکو سیاسەتی ئەوان وەکو مافێکی سەرەتای لە مافە مەدەنیەکان روانیویانەتە دۆزی کورد. ئەویش لەسەرتادا بەمەبەستی چەسپاندنی ئینتیداب و داڕشتنی ریکەوتن و پابەندکردنی دەولەتی ئیراق بووە زیاتر نەک چەسپاندنی مافی گەلی کورد.
هەروەک ئەوەی ئینگلیزەکان خۆیان کێشەی هێزی زەمینی سەربازی و توانای ئابوریان هەبووە، پێشتر پلانیان هەبووە بۆ چۆنیەتی دەست بەسەراگرتنی ئەم ناوچەیە و چۆنیەتی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە لەبەرژەوەندی خۆیان.
گەر بێینەوە سەرئەوەی بلێم شیخ مەحمود لەهەموو ئەو کەسایەتیانەی سەردەمی خۆی زیرەکترو ئازاترو بەتواناتربووە، قوربانی زۆری داوەو گەلەک ماندووبووە. دەتوانم بڵیم لەسەرکردەانی ئەم سەردەمە گەلێک باشتربووە بە بەراورد بە بارودۆخی ژیانی خەلکی و چۆنیەتی حوکمدرای …
لێرەدا بەکوردتی بۆ یادی مەلیکی کوردستان وناسنامەی سلیمانی دەڵیێم:
بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید:
بۆ زانین‌و ئاشكراكردنی ژیاننامه‌ی”شێخ مه‌حمود” پێویستمان به‌وه‌یه بارودۆخی ئه‌وسه‌رده‌مه باس كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه له رۆژگاری خۆی رۆلی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر شاری سلیمانی‌و كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. وه‌ك ئه‌وه‌ی بهسهرهاتو روداوه‌كانی ژیانی ته‌نها بۆخۆی نه‌بووه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر چوارده‌وری خۆی‌و ده‌روه‌ی خۆی هه‌بوو به‌باش یان به‌خراپ… په‌روه‌رده‌و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی لهروكاری دینی ودنیایی، هه‌روه‌ها روداوه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی وایكردووه له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیوپاش خۆی جیاوازبێت.به‌هه‌وڵی خۆی وایكردووه ئه‌ومێژووه بۆ خۆیوبنهماڵهو شاره‌كه‌ی وكوردستان تۆماركات.
بۆ تێگهشتنوبهرچاورونی كه‌مێك له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌دوێین وه ئه‌وه‌ی له‌ئاستی ئاینی”شێخ مه‌حمود”له‌نه‌وه‌ی شێخ مارفوحاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه.”شێخ مارف” هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندی سلیمانیه‌وه لای میرانی بابان پێگه‌ی هه‌بووه‌و رۆڵی له‌كاروباری ئاینیوكۆمهڵایهتی خه‌ڵكی شاری سلیمانی و ناوچهكهدیاربووه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی لای ئه‌م كه‌سایه‌تیه فێری خوێندنی ئاینیوخوێندهواری بوون،واته لهحوجرهكهی فیری خویندهورای بوونومهلاكان لای ئه‌و فێری قهزاواتوفتوای شه‌رعی بوون، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌س ته‌ریقه‌تی قادریان له‌سه‌ر ده‌ستی وهرگترووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م كه‌سایه‌تیه مه‌زاره‌كه‌ی له‌گردی سهیوانهوگردهكه زیاتر به‌م ناوه‌وه ناسراوه‌و ناوی شێخ مارفی وه‌رگرتووه،كاتی خۆی زۆربه‌ی رۆژه‌كان به‌تایبه‌تی رۆژانی چوارشه‌ممه‌و هه‌ینی خه‌ڵكم ده‌بینی بۆ دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌و به‌دیهنانی مراز ده‌چون بۆ زیاره‌تی مه‌رقه‌ده‌كه‌ی.
كوڕه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه‌و ئه‌م كه‌سایه‌تیه له ساڵی1793-1887 له سلیمانی ژیاوه. پیاوێكی ئاینیوخاوهن رێباز‌و عهقیدهبووهوچهندین نوسراووكتێبی له‌پاش خۆی به‌جێماوه،كه شه‌ش له ئامۆژگاریه‌كانی له‌ساڵی 1882 له‌به‌غدا چاپكراوه‌و پاشان دوانزه لهنوسراوهكانی له‌شاری نه‌جف چاپكراوه.كه دهستنوسوكتێبی له كتیبخانه‌ی ئه‌وقافی سلیمانیدا تاكو ئێستا ماوه.
ده‌كرێ بلێین ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خاوه‌نی یه‌كه‌م كتێبن به‌شێوه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانی كوردیوعهرهبی، كتێبی “ئه‌حمه‌دی” كه”شێخ مارفی نۆدێی”به‌ناوی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی كوڕیه‌وه ناوی ناوه. بۆ فێربوونی زمانی عهرهبیوكوردی به‌كاردێت.
له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌و بههاوكاریان توانراوه بۆ یهكهمجاركهسی نابینا والێبكه‌ن خه‌ڵكی به‌رێزه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. نه‌بنه شوێنی تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی‌و له بژێوی خۆیان نه‌بنه بار به‌سه‌ر خۆیان‌و خێزانه‌كانیانه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ناوبراون به”حافز.كه‌فێری قورئان خوێندیان كردوون له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌و توانیویانه قورئان لهبهربكهنو له‌سینه‌یاندا ههڵیگرنوبیخوێنن له بۆنهئاینیو پرسه‌كاندا. ئه‌مه وایكردووه ئه‌م كه‌سانه رۆڵ‌و شوێنیان ههبێتو به‌رێزه‌وه سه‌یربكرێن به‌تایبه‌تی لهناوخهڵكانی ئاینیوكۆڕوكۆبونهوهی ئه‌هلی مزگهوتو له‌ناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
له‌كاتێكدا كاك ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری ماڵی خوا دهكاتودهچێت بۆ حهجو سێ ساڵ دهمێنێهتهوه، وه‌ك ده‌لێن له‌به‌ر زاناییولێهاتوویی ئه‌م كه‌سه شه‌قامێك له‌شاری “مه‌كه”به‌ناوی كاك ئه‌حمه‌دی سلیمانی ناودهبرێـت هه‌تاكو ئێستا.
كاتێك ئه‌م كه‌سایه‌تیه كۆچی دوایی ده‌كات له‌ته‌مه‌نی94 ساڵیدا، له‌ژوره‌كه‌ی خۆی له‌مزگه‌وتی گه‌وره به‌خاك ده‌سپێرێت. ئه‌م كه‌سایه‌تیه رۆڵوكاریگهری هه‌بووه له‌بواری ئاینیوكۆمهڵایهتیو رۆشنبیری‌و پێكه‌وه ژیانی كه‌مایه‌تی‌و پێكهاته‌كانی شار له گاور‌و جوله‌كه‌و كاكه‌یی‌و موسوڵمان.
تاكو ئێستا به‌سه‌رهات و فه‌رمایشته‌كانی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه ماوه‌ته‌وه، بۆ رێزگرتن‌و خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره سوێند به‌كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌خۆن، یاخود وه‌كو ده‌ڵێن بانگی لیده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی کوردستان سەردانی مه‌زاری كاك ئه‌حمەدی شێخ و شێخ مارف دەکەن بۆ نزا‌و پاڕانه‌وه‌و خێروخێراتی بۆ دەکەن.
له‌ئاستی ئاینی دا رێبازی قادری كه رێبازی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌و شوێنكهوتویهكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و جیهانی ئیسلامی.واته شێخ مه‌حمود پێگه‌یه‌كی ئاینی دیاری هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه بارودۆخی سیاسیوكارگێریوئابووریوئارامیوئاسایشی سلێمانی له‌دوای روخانی میرنشینی بابانونهمانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاڵۆزی‌و په‌شێوی تێكهتووهو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیوكۆمهلایهتیوكارگێڕی دروست بووه.
له‌وكاته‌شدا بنه‌ماڵه‌ی شێخان لهبهنهماڵهیهكی ئاینیه‌وه به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری دنیایی چوون، واته توانیویانه ئه‌و بۆشاییه پڕكه‌نه‌وه كه‌له ئه‌نجامی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان هاتۆته ئاراوه له‌م شاره‌دا.
واته شێوازی ده‌سه‌لاتی میرانی بابان گۆراوه بۆ شێواز‌و فۆرمی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی شێخی نه‌قیب یاخود حه‌فیدزاده.كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی لاوازی ده‌سه‌لاتی عوسمانیه‌كان یاخود ویست‌و ره‌زامه‌ندی عوسمانیه‌كانی لهسهربووە. چونكه سلیمانی له‌و سالانه‌دا له ژێر حوكمڕانی راسته‌وخۆی عوسمانیه‌كان بووه‌و قایمقامی توركوبهرپرسهكان عوسمانلی بوون.
به‌ڵام گرنگی له‌وه‌دایه هه‌رچۆنێكبێت ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێی‌و ناوخۆییان دروستكردووه له‌شاره‌كه‌دا له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی پێگه‌ی خۆیان داناوه‌و شاره‌كه‌یان پاراستووه له نائارامی‌و شهڕوشۆڕوداگیركاری، ئه‌مه‌ش بۆخۆی كارێكی ئاسان‌و بێ كێشه نه‌بووه.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه توانیویانه پارێزگاری له‌سلێمانی بكهنو بجه‌نگن دژی هه‌مه‌وه‌نده‌كان كه‌چه‌ندین جار چاویان بڕیوه‌ته سلێمانی‌و ویستویانه داگیربكهنوئابڵۆقهیانداوه. وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ جارێكیش بۆماوه‌یه‌كی كورت هه‌مه‌وه‌نده‌كان چه‌ند رۆژێك سلیمانیان داگیركردووه، ئه‌م شه‌ڕانه‌ش له‌سالانی1879-1908 رویداوه.
ده‌سه‌ڵات پهیداكردنو ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پله‌و پایه‌یه‌ی هه‌یانبووه. به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی نه‌ماوه،زه‌ویه‌كانی به‌كرێ داوه “لزمه” به شێخ سه‌عید،كوڕه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخ. ئه‌میش بڕێكی زۆری له‌و زه‌ویوزاره به‌كرێ گرتوه‌و هه‌ندێكی كڕیوهوههندێكی تریشی خستۆته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
له‌وبارودۆخه‌دا “شێخ سه‌عید” له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی شێخان‌و خه‌ڵكی سلێمانی له‌هه‌مویان زیاتر ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكردوه‌و ناوبانگی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ركردووه، لەسەر ئاستی ولایەتی بەغداوموسڵ، واته لهروكاری كاروباری دنیایه‌وه ئیشی له‌به‌ر رۆشتووهو له‌ئاستی ده‌وڵه‌تی خاوه‌نی پێگه‌ی خۆی بووه له‌لای سوڵتانی عوسمانللی.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی لهئیدارهداندا نه‌رێتی ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وكردووه بایهخوگرنگی داوه به‌هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌و هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌خۆیداوه كه‌خاوه‌نی ناوبانگ‌و پله‌وپایه‌ی به‌رزبوون وه‌ك پیاوانی ئاینی‌و سه‌رۆك خێل‌و بهگو ئاغا. هه‌ربۆیه سوڵتان”عه‌بدول حه‌میدی دووه‌م” په‌یوه‌ندیه‌كی بتەوو باشی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌و شێخ سه‌عید هه‌بووه لەسلیمانی.
ئه‌م روداواو بارودۆخانه وایكردوه ناوناوبانگی “شێخ سه‌عید” زیاتربێت، به تایبه‌تی له‌ساڵی1901-1902 كاتێك له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه بانگێشتكراوه بۆ”ئه‌سته‌مبوڵ”، ئه‌ویش به‌یاوه‌ری ههرسێكوڕهكهی”شێخ ئه‌حمه‌د،شێخ مه‌حمود،شێخ قادر” له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك پیاوی زانا‌و ناوداری سلێمانی رۆشتووه.
كاتێك”شێخ سه‌عید” له‌گه‌ڵ “شه‌وكه‌ت پاشا”ی سه‌رۆك وه‌زیراندا قسهیانكردبوو سه‌باره‌ت به‌ناردنی مه‌ئموری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی زیاتركردن وئاڵوگۆڕ لە دانی باج وخه‌راج له‌سه‌ركاری بازرگانی، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وایكردووه بازرگانه‌كانی سلێمانی زیاتر ژایه‌تی شێخ سه‌عید بكه‌ن. کە رەنگە ئەو زۆرکردنی باجەیان بە کاری ئەم زانیبێت.
هه‌موو به‌رپرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سلێمانی كه‌وتونه‌ته ژێر ركێفودهستی شێخ سه‌عیده وه، خه‌ڵكی سلێمانی به‌زۆری كه‌وتنه ژێركاریگه‌ری دهسهلاتو نفوسی”شێخ سه‌عید”به‌هۆكاری ئاینیوخۆشهویستی بنهماڵهكهیوههروهها كاری بازرگانی‌و كشتوكاڵی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی، واته هه‌بوونی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دینیودنیایی سه‌رده‌می خۆی. به‌ڵام چه‌ند بازرگانێكی شاروههندێك فه‌رمانبه‌ری میری داخ له‌دڵ بوون له‌شێخ سه‌عید، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه دژایاتی شێخ سه‌عیدیان كردووه،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه”ئیتحادوته‌ره‌قی” هاتنهسهركایهی سیاسیودهسهڵاتودهسهڵاتی خهلیفهوسوڵتان یان لاوازكردو ناچاریانكرد ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.
بەڵام ئەو گۆرانکاریەی رویدا بەهۆکاری دامەزراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحادوته‌ره‌قی) له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی، کە یه‌كه‌مه‌ین پارتی سیاسی بوون له ساڵی 1889 له‌ئه‌سته‌مبوڵ دمهزراوهو شۆڕشی مهشروتهیان به‌رپاكردووه، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە دوو كه‌س له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر كوردبوون (ئیسحاق سكۆتی وعه‌بدوڵا جه‌وده‌ت) كه‌خه‌ڵكی سلیمانی بوون. له كۆنگره‌ی یه‌كه‌میان عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت به سكرتێری سه‌رۆك ههلبژێراوه. پاش کۆتای جەنگی جیهانی ئەم کۆمەڵەیە له‌كۆنگره‌یه‌كی نائاسای دا له11/11/1918 پارته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.کەئەمەش بۆخۆی لێکدانەوەو لێکۆلینەوەیەکی زۆر هەڵدەگرێت…
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لقیان له‌هه‌موو شاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بووه‌و به‌شێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون. لقێكیان له‌سلێمانی كردۆته‌وه به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی موسڵی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحادوته‌ره‌قی له20/12/1908 ده‌سته‌ی دووه‌می ده‌ست به‌كاربوون له سلێمانی، به‌ڵام مۆره‌كه‌ی سلێمانی رۆژی 11/7/1908 له‌سه‌ره، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌ده‌وڵه‌تدا توانیان كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی خهلافهتودهوڵهتی عوسمانی بێنن‌و له‌ساڵی1909سوڵتان “عه‌بدولحه‌مید”یان له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات لابردوو ناچاریانكرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه “ئیسماعیل حه‌قی بابان”بووه له ساڵی 1908 پۆستی وه‌زیری مهعهریفی له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی وه‌رگرتووه، لایه‌نگری ئه‌و سیاسهتهبووه كه ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستوری بمێنێته‌وه ریگهنهدرێت بزوتنه‌وه ناسیونالستهكان سهربهرزكهنهوه .. به‌ئاشكرا له”رۆژی كورد” بیروڕای خۆی له‌وباره‌یه‌وه نوسیووه. ئه‌م پارته له‌ساڵی 1908 به‌دواوه كه‌وتۆته دژایه‌تی بیری نه‌ته‌وایه‌تی‌و توانیویانه چه‌ند جارێك له‌ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی كابینه‌ی حكومه‌ت دابمه‌زرێنن.
له‌ئه‌ندامه كوردانه‌ی ناسراوبوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا (عبدالرحمن بدرخانوحیكمت بابانومستهفا زه‌هنی پاشای بابانوئیسماعیل حه‌قی پاشای بابان..) بوون.
له‌سه‌ره‌تادا داوایان له شێخ سه‌عیدی حه‌فید كردوه بچێته ریزی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌و ببێته سه‌رۆكی لقی سلیمانی، به‌ڵام قبوڵی نه‌كردووه‌و ره‌زامه‌ند نه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی دۆستی سولتان بووه، چونكه شێخ سه‌عید مۆری رێگه‌پێدانی سوڵتانی لابووه وه‌ك نەریتێکی کوردانە لەبەر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوانیاندا هەبووه پێشتر لای نه‌نگ بووه پشتی تێكات، كاتێك گڵۆڵه‌ی سوڵتان كه‌وتۆته لێژی‌و ئەم کۆمەڵەیەش دژی بون و ئەم بچێته ناو كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه دژی ئیسلام وسوڵتانن… بۆیه ئه‌وانه‌ی دژی شێخ سه‌عید بوون به‌فرسه‌تیان زانی چونه كۆمهڵهكهوهو له‌وێوه به‌رنگاری بونه‌وه…
ده‌م راستی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئاغا فتح الله‌ی چه‌له‌بی بووه له‌سلیمانی، ئهندانهمهكانیان به‌زۆری بازرگانان‌و فه‌رمانبه‌ران بوون. ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌سه‌رئاستی ناوخۆی سلیمانی ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه یه‌كه‌مین هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه بووه بهزۆریو به‌تایبه‌تی كاریان له‌سه‌ر دژایه‌تی شێخ سه‌عیدی حه‌فیدو بنه‌ماڵه‌كه‌یان كردووه. به‌لێكدانه‌وه‌ی خۆم ره‌نگه ئه‌و كوردانه‌ی له سه‌ركردایه‌تی پارتهكهبوون هانده‌ری ئه‌و دژایهتیو هێرشه بوبێتن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه.چونكه ده‌یانتوانی رێگریوبهرههڵستی بكه‌ن یاخود پاشان رونكردنه‌وه‌یان بدایه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر شاركهیان هاتووه. وەکو دەڵێن بێ دەنگی نیشانەی رەزامەندیە…
چونكه كه‌سایه‌تی تریان داوای مه‌لیكیه‌تی كوردستانی له ئیتگلیزهكان كردوه‌و ئینگلیزه‌كان سه‌ره‌تا بایه‌خیان پێدا به‌ڵام هه‌ر زوو له‌كایه‌ی سیاسی دوریان خسته‌وه به‌وه‌ی ئەم کەسە زمانی كوردی نازانیوەوو شاره‌زایی نەبووە له كوردستان دابڕاوه‌و…
چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه هه‌یه له‌سه‌ر دروستكردنی گێچهڵو دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شێخان به‌تایبه‌تی سكاڵانامهی نوسینگه‌ی ولایه‌تی موصڵی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن والی موصڵ “رشید پاشا”و موته‌سه‌ریفی كه‌ركوك “حسیب بگ” وه‌رگیراوه كه ده‌لێت:
(به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی قانونی ئه‌ساسی داواكراوه له”مجلس مبعوپان” كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م سه‌رای سلێمانی سازكرێ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی سوڵتان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بخوێنرێته‌وه ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلس. بۆ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه هه‌رچی زانا‌و پیاوه ناودارو شێخه‌كانی”شێخ سهعیدوكوڕو براكانی” سلێمانیوكاربهدهستانو فه‌رمانبه‌رانی مهدهنیوسوپایی بانگكرابوون،رۆژه‌كه‌ش رێكه‌وتی چونه سه‌رته‌خت”تهتویج”ی پادشابوو.رۆژی سوێندخواردن بۆ په‌یڕه‌وكردنی یاسا‌و به‌ڵێن بوو بۆ لانه‌دان له فه‌رمایشته‌كانی سوڵتان‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی متمانه بۆ ته‌ختی پاشایه‌تی.
پیاوه ناوداره‌كانی میریوئهوهی كینهوناحهزیو دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی شێخ هه‌بووه، له‌ناوخۆیاندا رێكه‌وتنێكی نهێنیان به‌ستووه.بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كه‌یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا كردووه كهناحهزی كۆنیان له‌گه‌ڵ شێخاندا ههبووهوناكۆكبوون له‌گه‌ڵی.
ئه‌مانه هه‌موویان هاتن له‌ریزی “ئیتحادوته‌ره‌قی” خۆیان رێكخستوكهوتنه شكاتكردن له‌دژی شێخان‌و له رۆژنامه‌كانی بهغداوموسڵ شتیان دژیان نوسیووه،پاش چه‌ند رۆژێك”شێخ سهعیدوكوڕهكانی”شێخ مه‌حمود”وشێخ ئهحمهدوسهید ئه‌حمه‌دی بابهرهسولو شێخ صالحی مفتی زاده” بانگكرانو تهوقیفكراون.
ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ئه‌و ناوه پڕكرا له‌سه‌رباز بۆ وروژاندنی جه‌ماوه‌ری سلێمانی دژی شێخان دكتۆر”چیا‌و” وسه‌ر له‌شكر”سالحی قوڵ ئاغاسیو فه‌همی یوزباشی” چونه ناوبازاڕو له‌ناوخه‌ڵكدا بلاویانكرده‌وه كهشێخان له‌به‌ره‌ئه‌وه تهوقیفكراون قه‌رزاری حكومه‌تن.
هه‌رچی له‌ئێوه‌ش نه‌چێته به‌رده‌ركی سه‌راو دژی شێخان نه‌وه‌ستێت،سزای ده‌خرێته سه‌رو ته‌وقیف ده‌كرێت. به‌خه‌ڵكی ناوبازاڕیان راگه‌یاندوه زوو بچنه به‌رده‌ركی سه‌راو له‌وی فه‌رمانی سوڵتان ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌ی نه‌چێت سزا ئه‌درێت، چونكه له‌وسه‌رده‌مه‌دا واباوبووه كه‌فه‌رمانی سوڵتان خوێنراوهتهوه له‌شوێنێك، ئه‌وا پێوستبووه هه‌موو خه‌ڵكی ناوبازاڕو شار بچن گوێبیستی فهرمانهكهبن.
به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكیان كۆكردۆته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژو په‌یوه‌ندیان بهموسڵهوهكرد بۆ ئه‌وه‌ی شێخان بنێرێن”سه‌وق كرێن” بۆ مه‌ركه‌زی ولایه‌تی موسڵ. دوای گرتنی شێخان كاربه‌ده‌ستان سهربازوچهكداریان ناردۆته سه‌رماڵی شێخان،قسه‌ی ناشرینیان ئاراسته‌ی خیزانهكانیان كردوه‌و ترساندویانن،كارێكی ناشرینی وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنبرای شێخ ئه‌حمه‌دی برای شێخ سه‌عید نه‌خۆش بووه‌و لهماڵهوهبووه، چوونه‌ته سهریو لهناوجێگهدا هێناویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵوداویانه به‌كۆڵی سهربازێكداوكوچهو كۆڵانی سلیمانیان گێڕاوه، ئینجا بردویانه‌ته سه‌رای حكومه‌ت، ئه‌مجۆره كارانه كاردانهوهوكاری كردۆته سهردڵو ده‌رونی هه‌ندێك له خه‌ڵكی شار.
ئه‌ندامانی ئیتحادوته‌رقی له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌نگیان بهكاربهدهسته بێ لایه‌نه‌كان هه‌ڵچنیبوو. ئه‌م ده‌ست درێژی كردنانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئارامی له‌ناوشاردا نهمێنێتو شیرازه‌ی كاروباری شاروئیدارهی ئیتحادوته‌ره‌قی بپچڕێت، كهوتویانه خوا ئه‌وكه‌سانه بگرێت بونه‌ته‌هۆی ئه‌م ناهه‌مواریه. “مامۆستا جه‌عفه‌ر:شاری سلێمانی”له‌ئه‌نجامی دژایه‌تی ئه‌ندامانی”كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحادوته‌رقی” توانیویانه بنه‌ماڵه‌ی “شێخ سه‌عید” به‌ده‌ست به‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاری موسڵ كرێنو له‌موسڵ به پلانێكی داڕێژراو له‌لایه‌ن به‌شێك لهكاربهدهستانهوه كه‌ئه‌ندامی ئیتحادیوتهرهقی بوون له 15/1/1909 “شێخ سهعیدوشێخ ئه‌حمه‌دی”كوڕیوژمارهیهك له‌شوێنكه‌وتوانی كوژران‌و ”شێخ مه‌حمود”به‌برینداری رزگاركرابوو.
وه‌ك ده‌ڵێن گهلهكۆمهوهێرشی جه‌ماوه‌ریان كردۆته سه‌رشوێنی مانه‌وه‌یان له‌موسڵ، شێخ مه‌حمود به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری ده‌بێت. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی”شێخ مه‌حمود” پرسه بۆ باوكوبراكهی دا دهنێتو ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیان كردووه له‌هه‌ندێك چاخانه‌دا ده‌نگی گرامافۆنیان ههڵبریووهو هه‌ستی خۆشی خۆیان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه ئه‌مه بهنهرێتیكی ناشرینودژوار دانراوه، كه‌به‌رامبه‌ر به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی شاركراوه، هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی شار ئه‌وانه‌ی روداوه‌كه‌یان لاناخۆش ده‌بێت،وه‌ك هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایی له‌و روداوانه ده‌چن گرامافۆنهكان ده‌شكێنن.كه‌پاشان ئه‌مانه ده‌بنه لایه‌نگری شێخ مه‌حمود.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورد”شێخ عبدولقادری شه‌مزینی”هه‌وڵیداوه بۆ رونكردنه‌وه‌ی هۆكارو سه‌ره‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته‌ی رویداوه‌و داواكاربووه له‌حكومه‌ت بكه‌وێته لێكۆڵینه‌وه.
به‌مشێوه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌بعوسان باری دروستی كاره‌ساته‌كه‌یان بۆ روون ده‌بێته‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌بعوسان “شێخ سه‌عید”یان وه‌ك پیرۆزترین شه‌هیدی ئه‌وسه‌رده‌مه داوه‌ته قه‌ڵه‌م.
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان والی موصڵوموتهسهریفی سلێمانی دورخراونه‌ته‌وه “عهزلكران”و پاشان خه‌ڵكی عه‌شایر ماڵی موتهسهریفیان تاڵانكردوه، به‌ڵام ئهندامانوبهرهی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی ئه‌مه‌یان به‌دڵ نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه شێخ مه‌حمود نه‌گه‌ڕێته‌وه شار‌و ده‌سه‌ڵات وه‌رنه‌گرێته‌وه.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خه‌ڵكانێك هه‌بووه هه‌ر له‌سه‌ر بارودۆخی نائارامی‌و راوڕوت ژیاوه له‌م شاره‌دا…
به‌ڵام والی تازه‌ی موصڵ “عیزه‌ت پاشا” ههركهدهسهڵاتی ولایه‌تی موسڵی وه‌رگرتووه فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ی سلێمانیوموصڵ، فه‌رمانیداوه ئه‌وكه‌سانه‌ی مانه‌وه‌یان له‌سلێمانی مه‌ترسی دهبهخشێوئاسایشی شار تێكئه‌دات له‌شاردا نهمێننودورخرێنهوه. پاشان خۆی هاتووە بۆ سلێمانی‌و بێئه‌وه‌ی لایه‌نگری بكات زۆر بهوردیوبههێمنی ده‌ستی داوه‌ته لێكۆڵینه‌وه. پاشان والی به‌ره‌ی شێخانودوژمنهكانی پێكه‌وه كۆكرده‌وه‌و ئاشتی كردونه‌ته‌وه‌و له‌به‌رده‌م والیدا ده‌ستیان له‌ملی یهكتریكردووه. به‌ڵام گێره‌شێوێنه‌كان ئه‌مه‌یان به‌دڵ نه‌بووه به‌ڵكو له‌ژێره‌وه خه‌ڵكیان له دژی یه‌كتر هانداوە.
ره‌نگه ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی ئه‌نجامدران به‌رامبه‌ر بنهماڵهكهیوبهتایبهتی كوژرانی باوكوبراكهی به‌ده‌ستی ئه‌ندامانی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی لقی سلێمانی، وایكربێت “شێخ مه‌حمود”بڕوای به‌م جۆره كه‌سانه نه‌بووبێت لەمامەلەی دواتردا، ئه‌م خه‌ڵكه‌ش به‌شێوه‌ی نهێنی بوببێت یان به‌ئاشكرا هه‌ر بهئۆپۆزسیونی دژایه‌تی “شێخ مه‌حمود” ماونه‌ته‌وه.كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ دروستكردووه له‌كاتی حوكمداریهكهیو به‌تایبه‌تی هه‌وڵدانی بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی، پاشماوه‌ی ئهندامانو لایه‌نگرانی ئیتحادوتهرقیو هه‌ندێك له‌و بازرگانودهوڵهمهندو رۆشنبیرانه‌ی بوونه دۆست‌و لایه‌نگری ئینگلیز. واته بوونه دژی ئه‌و دهوڵهتهوكیانهی له‌سه‌ر ده‌ستی “شێخ مه‌حمود”له‌ساڵی1918-1924. هه‌وڵدراوه دروستكرێت.
پێگه‌ی شێخ مه‌حمود لەناو بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خەڵکی سەردەمی خۆی :
له كۆتای ژیاننامه‌كه‌ی ده‌لێین”شێخ مه‌حمود”كوڕی شێخ سه‌عید كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كوڕی شێخ مارفی نۆدێی،گه‌ر شێخ مارفوكاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌هۆی زانایی‌و پیاوچاكیو خواناسیه‌وه ناسرابن. ئەوا شێخ سه‌عید به‌پیاوێكی دنیایی‌و توندوتۆڵ ناسرابێت ئه‌وا “شێخ مه‌حمود”به‌هۆی هەڵوێستی نیشتمان پهروهریو كوردایه‌تیه‌وه وەکو مەلیکی کوردستان ناسراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازناوی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قیب یان حه‌فیدزاده له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانلی له‌لایه‌ن سوڵتانی دهوڵهتوخهلیفهی ئیسلامه‌وه دراوه به‌چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی نیشته‌جێی سنوری ژێرده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی كه رۆڵی ئاینیوكهسایهتی به‌هێزی دینیودنیاییان ههبێتودیاروناسراوبوون.
بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین موڵك‌و زهویوزارو به‌ربوومیان به‌دیاری دراوه‌تێ له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه له شوێنی نیشتهجێبوونو ده‌وربه‌ری خۆیان‌و بۆیان رهزمه یان وهقفكراوه یاخود له‌سه‌ریان تاپۆكراوه. كه‌ئه‌م بریارو خه‌لاته زۆركه‌سی رۆشنبیری سه‌رده‌می شێخ مهحمودودواتر ئه‌وه‌یان نه‌زانییوه،چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تیانه خاوه‌نی مۆری تایبه‌تی خۆیان بوون له دیوانی سوڵتانی عوسمانلی.
له‌شێوه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه بنه‌ماڵه‌ی شێخی”حه‌فید یان نه‌قیب” لهسلیمانیوبنهماڵهی نه‌قیب له كه‌ركوك‌و بنه‌ماڵه‌ی نه‌قیب له به‌غداد… كهشێخ عبدرالرحمن نه‌قیب ریش سپی بنەماڵەی نەقیبەکانی بەغدابوو لەسەردەمی خەلافەتی عوسمانلیدا پیگەیەکی بەرچاوی هەبووە لە بەغداد، كاتیك ئینگلیزكان هاتنه ئێراق له‌كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقدا كردیان به یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها كوڕێكی هه‌بووه ئه‌ویش به‌كه‌ڵكی ئیداره‌و سیاسه‌ت نه‌هاتووه كه‌م مه‌عریفه بووه ئینگلیزه‌كان نقیبی به‌غدادیان نهكردبه مهلیكوكردیان به سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی ئێراقی …
كه‌سایه‌تی شێخ مه‌حمود.
ههڵسوكهتو قسه‌و وته‌ی بۆته گۆرانكاری له كه‌سی به‌رامبه‌ری به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوبێت كه‌م تازۆر،وه‌ك ده‌لێن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌بووه قسهزانولیهاتووبووه لهوتوووێژدا. توانی قسهكردنونوسینی بهكوردیوعهرهبیوفارسیوتوركی هه‌بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنه‌رو نوسه‌ری سه‌رده‌می خۆی بووه. كه ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له ئاخاوتن‌و نمونه هێنانه‌وه‌ی چەندین شیعری کوردی و فارسی وعەرەبی لەوتو وێژدا بەکارهێناوە ئەمە جگه له‌وه‌ی ئه‌یاتی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌ی پێخه‌مبه‌ری له‌به‌ربووه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌سه‌ر زمانی بووه‌و به‌كاریهێناوه له جێی خۆیدا.
دیارده‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هێزێكی نائاسایی تیاداههبووه،كه‌ئه‌مه‌ش كه‌سه زۆرنزیكو تێكه‌ڵاوه‌كانی هه‌ستیان پێ كردووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا ناوچه‌وانی هه‌ركه‌سێكی خستبێته سه‌ر ناوچه‌وانی خۆیوسهیری كردبێت. شتی تایبه‌تی پێگهشتووهو پێ وتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆش بوون یان داواكاریه‌كیان هه‌بووبێت لێی به‌و شێوه‌یه هاوكاری كردوون، یاخود زۆرکەس بیروباوەریان وابووە وە دەڵێن عاقیدەیان وابووە پارچەیەک لە قوماشی پشتوێنەکەیان لێکردۆتەوە وەک تەبەڕک وپیرۆزی وچارەسەر بەکاریان هێناوە، وەکو هەر شێخێکی تر ئەو سەردەمە، كه‌ره‌نگه ئهمایانی لهتهریقهتەوە وه‌رگرتبێت. به‌لام زۆر به‌ده‌گه‌مه‌ن ئه‌م كاره‌ی كردووه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی خۆی ئاشکرا نەکردووە و خۆی ده‌رنه‌خستووه، ته‌نها بۆ كه‌سی زۆر نزیكوخۆشهویستهكانی نه‌بوبێت.
لهروكاری په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تیه‌وه وه‌كو دواندنو وتووێژ له كاتی ئاسای دا حه‌زی به گاڵته‌و گهپوقسهی نه‌سته‌ق‌و خۆش كردووه،كارگهشتۆته ئه‌وه‌ی چه‌ندین نامه‌ی شیعریونوسینی توانجی هه‌بووه له‌وسه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیاوازی سه‌رده‌می خۆی، كه‌تیایاندا هه‌بووه خۆشه‌ویستی بوون یان نه‌یارو نارێك بوون له‌گه‌ڵی.. حه‌زی به راوشكار هه‌بووه‌و سوارچاكی مه‌یدانی خۆی بووه.وه‌ك وتراوه به‌زۆری راوی كه‌روێشك به تانجی وكه‌وی كردووه.
هه‌روه‌ها به‌شداری پرسه‌و بۆنه‌ی خه‌ڵكی ناوشاره‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی كردووه، وه‌ك نمونه بۆ پرسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده‌ی جاف گه‌شتۆته هه‌ڵه‌بجه.چه‌ندین جار له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ماوه‌ته‌وه لهلادیێوگوندهكانو لای هۆزه كۆچه‌ریه‌كان له‌ژێر ده‌وارو رهشماڵهكانیاندا دانیشتنونان خواردنوبهشداری مه‌جلیسی كردونوكاتی به‌خۆشی له‌گه‌ڵ بهسهربردوونو له‌ناویانا شه‌و رۆژ ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بۆی كرابێت هاوكاری كردون. یان هه‌ر میوانداری كردوونوسهردانی كردون بێ ئه‌وه‌ی بیان ناسێوناسیاوی بن..كه‌ئه‌مانه نیشانه‌ی سادهییوسهغاوهتوخۆش مهشرهبیوخۆ به‌كه‌م زانی بووه…
وه‌ك ده‌لێن له‌گه‌ڵ مندالان منداڵ بووهولهگهڵ گه‌وران گه‌وره بووه،له‌دیمانه‌ی خاتوو”زینب شێخ مسته‌فای حه‌كیم” كه‌خێزانی”عه‌زیز مه‌حمود” بووه له‌گوندی تاڤانی قه‌ره‌داغ نیشته‌جێبوون كاتی خۆی. ده‌یوت هه‌موو ساڵێك له‌وه‌رزی به‌هاراندا شێخ هاتۆته سه‌ردانمان له‌گونده‌كه‌مان، له‌پێشدا پیاوان بهخیراتنیانكردووهو پاشان خۆی پیاوهكهموو یه‌ك دوو پیاوی ئاوایی‌و چه‌ند سهرهژنێك له‌گه‌لێدا ده‌ماینه‌وه‌و ژنان‌و كچان‌و مندالان ده‌هاتن بۆ بهخێراتنیومنداڵهكانی بانگ ده‌كردوو ده‌یكردنه باوهشوماچی دهكردنودهستی به‌سه‌ریاندا دههێناودوعای خێری بۆدهكردنو ده‌ستی ده‌كرد به‌گیرفانیدا جۆرێك له‌نوقڵی پێ‌بوو به‌شی دهدانو پاشان له‌ژنانی ئاوایی ده‌پرسی له ژیان‌و گوزه‌ران و بارودۆخیان.. ئه‌گه‌ر بیزانیایه ژن‌و پیاوێك ناكۆكن‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌یان له نێواندا هەیه بانگی دەكردن و ئاشتی ده‌كردنه‌وه‌و رێكیدهخستنهوهو ئامۆژگاری ده‌كردن كه نابێ پیاوه‌كان له‌ژنه‌كانیان بدهنو ژنان مافیان به‌سه‌ر پیاوهنەوه هه‌یه… له خواردندا حه‌زی له تێگوشین “تێوڵه ـ تشریب”بووە.
یاخود به‌زۆری حه‌زی له‌خواردنی شله‌ی كولكهبوو، حه‌یوان سهربڕاوەو گۆشته‌كه كراوە بهمهحشی، یاخود گۆشتەکەیان ئەكوڵێنراو بهرۆنوو پیازه‌وه كه‌مێك سوردهكرایهوه، شێخ ده‌یپرسی ئاخۆ بەشی منداڵەکان دراوە دەیفەرموو جاری به‌شی مناڵه‌كان به‌ن ئه‌وسا بیهێنن، یاخود مناڵی بانگ كردووه‌و له‌سه‌ر سینیهكەی له‌گه‌ڵ خۆی پێكه‌وه نانه‌كه‌یان خواردووه ..”.هەروەها لەسەردانەکانیدا هەرجۆرە خواردنێکی ناوچەکە هەبوبێت ئەوەی خواردووە وەکو ئەوەی خۆیان،بۆ نمونە کەچۆتە کفری وتوێتی خاتوو بدی بکەن بزانین هی ئیرە خۆشە یان هی سلیمانی…
هەروەها سیاسەتمەدارو نوسەر بەهادین نوری وەک ئەوەی لە بیرەوەرەیەکانیدا دەڵێت ( بچوک بووم کاتێک شێخ مەحمودی حەفید پێشەوای نەتەوەیی شۆرشگیڕ گەیشتە دێکەمان،چەکدارەکانی بەسەر مالانی دێکەمان دابەشبوون کەئەوسا دێکەمان نەوەت مال پترنەبوو،خۆی وچەندکەسێک بوون بەمیوانی ماڵی ئێمە سەرباری ئەوەی باوکم لەماڵوەنەبوو چوبوو بۆ سلیمانی،بیرمە خزمێکم بردمیە لای شێخ مەحمودو ئەویش لەسەرکۆشی داینیشانم وماچی کردم. لیی پرسیم ئاخۆ ئەسپمان هەیە؟ وەڵامم دایەوە بەڵێ دوو ماینمان هەیە. ئەی لەکوێن؟ وتم باوکم لەترسی چەتەی یشێخ مەحمود بردوونی بۆ سلیمانی. ئەو ولامەم دایەوە کە لەماڵەوە بیستبووم نەم زانی پرسیارکەر شێخ خۆیەتی! نازانم وەڵامەکەم لە دڵەوە کاری لە شێخ مەحمود کار یان نا؟ بەڵام لەبیرمە بەنەرم ونیانی دەستی بە پشتما کێشاو گوتی راستتکرد، تۆ راستت گوت وهێشتاکە فێری درۆنەبوویت.بۆیە لەمنەوە شایەنی پاداشتی. دەستی بۆ تورەکەیەکی لە خامی بۆرکراوی تەنیشتی درێژکردو بڕێکی لێدەرهێنا، پاشتر بیستم پێنج روپیەی کانزایی بوو، نایە دەستم. کەپارەکەم وەرگرت، دەست بەجێ میوانەکەم بە جێهێشت، گەورەو بچوکی دێ وەک یەک حەسودیان پێ دەبردم..).
لێكدانه‌وه‌و تێگه‌شتنی شێخ مهحمودوههلسهوكهتی دوای ئه‌وه‌ی بۆته حوكمدارو مه‌لیك، بۆته چه‌سپاندنی چه‌ند بنه‌مایه‌كی نوێ له‌شاری سلێمانی‌و كوردستان، كه‌دوای خۆی هه‌ندێكی بۆته دیارده‌ی شاره‌كه. ئه‌م كه‌سایه‌تیه سه‌ده‌یه‌كه بۆته ناسنامه‌ی سلیمانی.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بینین شێخ مه‌حمودی حه‌فید به‌ردی بنه‌مایی گۆڕانكاری و شڵه‌قاندنی دۆخهكهبووه، له‌كۆمه‌ڵێك بواری جیاوازی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌وسه‌رده‌مه، وه‌كو له‌ئاستی ئاینی،كۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی،رۆشنبیری، خوێنده‌واری … واتهلهسهردهمی خۆیدا ئه‌م كه‌سایه‌تیه رۆلی كاریگهروبهرچاوی هه‌بووه له‌روداوه‌كانی كوردستانوناوچهی ولایه‌تی موسڵ‌و به‌غدادی جاران‌و ئێراق بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ.
شێخ مه‌حمود هه‌ستی ئاینی كردۆته هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی:
“شێخ مه‌حمود” له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی دیاری ناوچهكهودەوڵهتی عوسمانی بووه، خاوه‌نی حوجره‌و مزگهتو تهدریسو فتوای ئاینی بوون، سه‌رۆكی تهریقهتو رێبازی قادری بوون، ئه‌م ریبازه شوێنكه‌وته‌ی زۆربووه له‌كوردستاندا. به‌ڵام ئه‌م رێبازه ئاینیه‌و شوێنكه‌وتوه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.ئه‌م كاره‌ی وایكردووه به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زاڵتربێت تاكو هه‌ستی ئاینی‌و مه‌زهه‌ب گه‌رایی.
واته كارێكی وایكردووه خه‌ڵكی سلیمانی ئهوساودواتریش خاك‌و وڵاتی لا خۆشه‌ویستربێت تاوه‌كو ئاستی مهزههبو رێچكه‌ی ئاینی.ئه‌م هه‌لوێسته‌ی “شێخ مه‌حمود” بۆته دیارده‌یه‌ك كه تاكو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام له سلیمانێدا ده‌بینرێت.
وه‌كو كه‌سایه‌تی خۆی له‌گرتنه‌به‌ری تهریقهدی قادری‌و پیاده‌كردنی كۆڕی زیكری ده‌روێشی. زۆر به‌كه‌می به‌شداری كۆڕی زیكری ده‌روێشی كردووه. به‌ڵكو به‌كاریهێناون له‌ئاستی كێشه نه‌ته‌وه‌یی بۆ داكۆكی مافی سیاسی كورد.
هەروەها لەژیانی ئاسایی وسەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا هیچ رۆژێک نەچووە خوتبەی رۆژی هەینی بدات و بیکاتە پیشەی خۆی، خۆشی نەکردۆتە پێشەوای ئاینی ومنبەری مزگەوتی بەکارنەهێناوە بۆ وتاردان وخۆ دەرخستن، بیکاتە دەرفەتی کۆکردنەوەی خەڵک بۆ مەبەستی خۆی. هه‌روه‌ها لهنوسینو بلاوكراوه‌كانی سه‌رده‌می مه‌لیكی وشۆڕشهكانیدا بابه‌تی سیاسیوكۆمهڵایهتیو..بووه بەئاراستەی پێشکەتن وداکۆکی لەمافی نەتەوەیی نه‌ك بابە تی ئاینی وهاندانی بەرەوە دەڵەتی ئیسلامی.
هه‌وڵه سیاسی و دبلۆماسیه‌كانی شێخ مه‌حمود:
ده‌بینین”شێخ مه‌حمود” به‌ر له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه‌وتۆته جموجۆڵی نهتهوایهتیوسیاسی وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 1913 په‌یوه‌ندی كردووه به كوڕانی به‌درخان پاشا کە ئەمان پێگەیەکی پتەویان هەبووە لە کوردستاندا، به مه‌به‌ستی کارکردن پێکەوە بۆ یاخیبوون وبەرپاکردنی شۆڕش له ده‌وڵه‌تی عوسمانی وبەدیهێنانی مافی نەتەوەیەتی. پەیوەندی کردووە بە قونسڵگەری روس وئینگلیز لە بەغداو موسڵ بەومەبەستەی پرۆژەی دەڵەتی کوردی بۆ خستونەتەڕوو، لەدوای نەمانی دەڵەتی عوسمانی.
هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه جموجوڵه‌كانی له‌چوارچێوه‌و ناوچه‌ی سلێمانی‌و ده‌وربه‌ری دهرچێتو به‌ره‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بڕوات‌و په‌یوه‌ندی دروستبكات. كه له ئێستادا ده‌چێته چوارچێوه‌ی كاری دبلۆماسی، وه‌ك ده‌بینین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سالانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا نامه‌ی بۆ”شه‌ریف حسین”وكوڕه‌كانی ناردوه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆكردون پێكه‌وه دژی عوسمانیه‌كان كاربكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی.
هه‌روه‌ها نامه‌ی ناردووه بۆ روسهكانوداوای هاوكاری وچه‌سپاندنی مافی ره‌وای لێكردوون.هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌سایه‌تیه له‌كایه سیاسیه‌كه‌دا له چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا چه‌ندین نامهوبهڵێننامهو رێكه‌وتنی سیاسی‌و ئیداری‌و لێكتێگه‌یشتنی ئیمزاكردووه له‌گه‌ڵ ئینگلیزهكانو مه‌لیكی ئێراق، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورد.واتە ئه‌و کارانه‌ی وەکو چه‌ندین هه‌وڵی دیپلۆماسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌بووه، وه‌كو هه‌وڵی په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ روسهكانو عه‌ره‌به‌كانی حیجازوخواروی عێراق،هه‌روه‌ها ناردنی مهزبهتهو ئیمزا بۆ پشتگیری شه‌ریف پاشا بۆ كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس، كه‌ئه‌مانه به كار دیپلۆماتیوسیاسی دائه‌نرێت له‌مڕۆدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی ناردنی نامه‌و په‌یام به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی چاره‌ی خۆنوسین ده‌بینن دوو جار له‌ژیانیدا بڕیاری كوشتنولهسێدارهدانی بۆ ده‌رچووه،جاری یه‌كه‌م كهنامهی نوسیوه بۆ ئینگلیزه‌كان، پاشان ئەم نامەیەی له‌كه‌ركوك كه‌وتۆته ده‌ست عوسمانیهكانو بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ دهرئهكهنو له‌دوایدا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناكرێت، جارێكی تر نامه‌ی ده‌گیری له سنوری توركیا‌و ده‌كه‌وێته ده‌ست ئینگلیزهكانو ئه‌وانیش بڕیاری بۆمبارانی ماڵه‌كه‌ی ئهدهنو له‌و بۆردومانه‌ش سه‌لامه‌ت ئهبێتو به‌رناكه‌وێت.
ئه‌مه جگه له‌وه له‌مه‌یدانی جه‌نگدا به‌دیل ئهگیرێو بڕیاری له سیدارهدانو بۆ ده‌بڕێته‌وه، به‌لام له‌سیداره نادرێت‌و سزدانی زیندانی بۆ ماوەی دە ساڵ و سزای دارایی بە سزدانی دارایی سەردا ئەسەپێت و به زیندانی ئه‌نێریت بۆ هندستان.
مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مری واقعی ئه‌و سه‌رده‌مه:
جه‌نگی جیهانی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و جه‌نگ له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و به‌ریتانیادا ههڵگیریساوه له رۆژی 5 تشرینی دووه‌می ساڵی 1914 به‌ریتانیای مه‌زن بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی راگه‌یاندووە.
له رۆژی 6/11/1914 هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌خواروی ئێراقه‌وه هێرشیان ده‌ستپێكردووه‌و توانیویانه به‌نده‌ری فاو بگرن، پاش 16 رۆژ له گرتنی فاو توانیان شاری به‌سره بگرن. پاش ماوه‌ی سوپای عوسمانی كه له‌به‌سره شكاوه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئێراق كشاونه‌ته‌وه.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە له‌ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا له‌ساڵی 1908وه ئیتحادوته‌رقی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، كه خۆیان دژی هه‌ستی نهتهوایهتیوئاینیی بوون، به‌ڵام له‌م باره‌دۆخه كه‌وتنه‌به‌ر دهستوپیێ زانا‌و مه‌لاو شێخ‌و كه‌سانی ئاینی‌و بایاندایه‌وه به‌لای ئیسلامداو بانگه‌شه‌ی جیهادو شه‌ڕی كافریان ده‌ركرد. لێره‌وه سودیان له‌پەیوەندی پیاوانی ئاینی ناو سنوری دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی وەرگرت بەتایبەتی لەموسل و به‌غداو كهربهلاو نهجهفوكوردستان، به‌مه‌ش سودیان له‌كۆكردنه‌وه‌و راپێچكردنی هه‌زاران له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ.
سەرەرای دەسەڵاتداری وحکومداری ئه‌و كاریگه‌ری‌و جولاندنی هه‌ستوسۆزه وایكردووه له موسل و سلیمانی‌و كه‌ركوكه‌وه هه‌زاران كه‌س بهچهكو جبه‌خانه‌ی خۆیانه‌وه ریگه‌ی جیهاد بگرنهبهرو بەرەو خواری ئێراق بجوڵێن.
لەو رێگەیەشەوە له‌ساڵی 1915 دوانزه هه‌زار چه‌كداریان كۆكردۆته‌وه له‌ده‌وروبه‌ری شاری ناسریه. وه‌كو ئه‌وه‌ی “عبدالرزاق الحسنی، العراق فی دوری الاحتلالو الانتداب،الجز‌و الاول، صیدا،1935″ .ژماره‌ی ئه‌و چه‌كداره كوردانه‌ی به 1500 كه‌س داناوه، به‌لام سه‌رچاوه‌ی تر به‌شداری كوردی به ٣٠٠٠ سێ هه‌زار كه‌س داناوه. وه‌كو دكتۆر كه‌ماڵ مه‌زهه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كردووه له‌كتیبی”چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له‌میژووی گه‌لی كورد ،هه‌ولێر،2001” .
له‌روی مێژووییه‌وه ژماره چه‌كداره‌كان گرنگی ئه‌وتۆی نیه، به‌ڵكو گرنگ لههاوههڵوێستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه له‌ناو پێكهاته‌ی ئه‌م ولاته‌دا، چونكه عهرهبو توركمان‌و كورد هەموو به‌شداربوون پێكه‌وه.
له‌ناو عه‌ره‌بدا به‌رزکردنەوەی دروشمی “پلپین الجنه لهادیناو پلپها لكاك احمدو اولاده” واته دوو به‌شی به‌هه‌شت بۆ هادی خۆمان‌و به شێكیشی بۆ كاك ئهحمهدو نه‌وه‌كانی.کەئەمانە هوتاف وهۆسەی عەرەبەکان بووە بۆ شێخ مەحمود و لە شکرەکەی …
شه‌ڕی شوعیب بۆ هه‌ردوولای شه‌ڕكه‌ر گرنگ بووه، ئه‌م شوێنه كه‌وتۆته باكوری رۆژ ئاوای شاری به‌سره، ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌موو رێگه‌كانی به‌سره‌و ناوچه‌كانی تری ئێراقی پیكه‌وه به‌ستۆته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئینگلیزكان شوعهیبهیان كردۆته گه‌وره‌ترین سه‌ربازه‌گه‌ی ناوچه‌كه له‌ولاتانی عه‌ره‌بی. بۆیه سه‌رله‌شكری عوسمانی تێكشكاندنی ئینگلیزی له‌به‌سره بهیهكلاكهرهوه داناوه.
له 12ی نیسانی 1915 له‌سێ لاوه له‌شكری عوسمانی هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ئینگلیزەکان لەشوعهیبه، به‌ڵام به‌هۆكاری چه‌كی پێشكهتووتری وه‌كو تۆپ‌و مه‌ته‌رێز نه‌یانتوانیوه سه‌ربازگه‌كه بگرن‌و نزیكبنه‌وه، لهبهرهربهیانی 14 نیسان سوپای ئینگلیزی هێزی بهرپهرچدانهوهوهێرشی كردووه‌و سوپای عوسمانی شكاونو پاشه كشه‌یان كردووه بۆ ناوچه‌ی بورجیه كه كه‌وتۆته رۆژئاوای شوعه‌یبه‌وه، سه‌ر له‌شكری سوپای ئه‌و هێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له داخی ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ریدا هات لهوشوێنەدا خۆی ده‌كوژێ.
تاكو ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی له‌ژماره‌ی قوربانیانی كورد‌و عهرەبو سوپای عوسمانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نه‌كردووه، به‌لام زیانی ئینگلزه‌كان زانراوه ئه‌وان تۆماریان كردووه كه 1250 كوژراو‌و برینداریان هه‌بووه.
كه له‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كوژراو‌و برینداری سوپای عوسمانی چه‌ند ئه‌وه‌نده زیاتربێت، ئه‌وه‌ی زانراوه له‌وشه‌ڕه‌دا موتهسهرهفی متفکی سلیمانی ره‌شید پاشا كه خۆی خه‌لكی سلیمانی بووه كوژراوه.
پاشان كورده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئینگلیزكان هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌غداو گرتویانە، له‌رۆژی 11مارتی 1917 جه‌نرال مۆد توانی به‌غدا بگرێت پاش شه‌رێكی خوێناوی له‌ناوچه‌ی “ئوم تبوڵ” كهعوسمانیهكان شكان‌و كشانه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك‌و موسَل، له به‌غداش پێشگهشتنی سوپای ئینگلیز تالانیو راوروتێكی زۆركراو هه‌ندێك شوێنیش سوتێنرا…جه‌نرال مود كه گه‌شته به‌غدا وتی”ئێمه رزگار كه‌رین نه‌ك داگیركه‌ر”.. ده‌ركه‌وت ئه‌م وتەیە بۆ راكێشانی ههستو سۆزی خه‌ڵكی بووه له‌سه‌ره‌تادا.
پاشان كه جێگیربوون بیرورا‌و سیاسه‌تیان ده‌ركه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هیوای ئه‌وه‌بوون سێر پێرسی سایكس بكه‌نه مه‌لیكی عیراق، یاخود عیراق ببه‌سته‌نه‌وه بههندستانهوه.. پاشان سوپای عوسمانی له تكریت‌و نزیك كه‌ركوك شه‌ڕێكی تریان كردووه.
له‌م كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان له سلیمانیدا هه‌ر بهناوههبووه،”شێخ مه‌حمود” ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رچاوی هه‌بووه له سلێمانی.هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی تابورێك سه‌ربازی عوسمانلی له‌شاره‌كه‌دا بووهوخراوهته ژێر فه‌رمانی شێخ مه‌حمود به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه.كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مانای دهسهلاتوپێگهی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
والی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له موسڵ “خه‌لیل پاشا” هاتووه بۆ سلێمانی‌و سه‌ردانی “شێخ مه‌حمود”ی كردوه‌و گفتۆگۆیه‌كی چه‌ند سه‌عاتی چۆته نێوانیان، ئه‌ڵێن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به”شێخ مه‌حمود” داوه كه جه‌نگ ته‌واوبێت خودموختاری ئه‌ده‌ن بهكوردو به‌ومه‌رجه‌ی”شێخ مه‌حمود” هاوكاریان بكات‌و به‌شداری شه‌ڕبێت له‌گه‌ڵیان.
به‌وشێوه‌یه ”شێخ مه‌حمود” به‌شداری شه‌ڕی “شوعه‌یبه”ی كردووه له خواری ئێراق دژی هاتنی ئینگلیزه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی وه‌ك ده‌ڵێن سهفهربرلكی راگه‌یاندبوو له‌و سالانه‌دا. ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و ئه‌و فه‌رمانه‌ی خه‌لیفه‌ی عوسمانلی گرتوێتیه‌وه پێش گه‌شتنی ئینگلیز.
واته له‌سه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی له‌سه‌روبه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (28/6/1914 –11/11/1918) له رۆژی (2/8/1914) توركه‌كان واته سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی خهلیهفه “محمد ره‌شاد” فه‌رمانی ده‌ركردوه كه پێویسته له‌سه‌رهه‌ر پیاوێك ته‌مه‌نی له 15 بۆ 45 ساڵه‌و دانیشتوی سنوری ده‌وڵه‌ته به‌شێوه‌ی زۆرهملێو ئیجباری پێویست بووه له‌سه‌ری به‌شداری ئه‌و شهڕهبكات بهسهروماڵهوه…بۆ پاراستنی خهلافهتو دەوڵه‌تی ئیسلامی.
واته جاڕی جیهادو شهڕیانداوهو هه‌رچی ده‌ستی چه‌كی گرتووه ناردویانه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌ژێر دروشمی “سفربرلك وار عسكر اولانلرسلاح باشنه التنه” ئه‌م دروشمه بانگه‌شه‌و بانگه‌وازو كاری بۆكراوه لهشوێنهگشتیهكانی هه‌موو شار‌و شوێنێكی ده‌وڵه‌تی عوسمانلیو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خهڵكیانگرتووه.
كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی عوسمانلی نزیكه‌ی سێ ملیۆن چه‌كداری به‌ره‌و ریزه‌كانی سوپا ئاماده‌كردوه، كه تیایدا ملیونان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لەهەموو نەتەوەو پێکهاتە جیاوازەکانی وەکو مەسیحی وجولەکەو.. گرتۆتەوە لەسنوری دەوڵەتی عوسمانی بۆ ناو ئه‌م سوپایه ناردوه‌و به‌شداری جه‌نگی نێوده‌ڵه‌تی پێكردوون. به‌تایبه‌تی دژی سوپای روس وئینگلیزو فه‌ره‌نسا.. واته له‌كاتی جه‌نگه‌كه هاولاتیانی مه‌ده‌نی توشی ناونوسكردنو به‌شداری زۆرهملێو راپێچی سه‌ربازی كراون، له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌و سوپاوه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر هه‌رچی خوارده‌مه‌نی و ئازوخهو ماڵاتی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سڤیل له‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌یبووه.
نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ وایكردوه خۆراك زۆر كه‌مبێته‌وه، له‌سه‌روبه‌ری جه‌نگدا حكومه‌ت یاسایهیكی ده‌ركردووه حكومه‌ت بۆی هه‌یه به‌شێك له‌داهاتی هاوڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت. به‌و شێوه‌یه‌ش جه‌ندرمه‌و له‌شكری عوسمانلی ده‌ستیان بهسهرئازوخهو گهنموجۆو پێداویستی‌و ماڵاتی خه‌ڵكدا گرتووه‌و بردویانه بۆ خۆیان. وه‌ك ده‌لێن چاڵهگهنمو جۆو دۆینهیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و بردویانه.
واته له‌سنوری سلێمانی خه‌ڵكی به‌شێوه‌ی ئیجباری پابه‌ندكراوه به‌چه‌ك ههڵگرتنو شه‌ڕكردن بۆ پاراستنی خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی، وه‌كو ئه‌ركێكی موسڵمانیهتیودانیشتوی ناو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی.كه‌له‌و كاته‌دا سلیمانی كه‌وتۆته سنوری ده‌سه‌لاتی عوسمانلیه‌وه.كه ئه‌مه وایكردووه به‌ناچاری شێخ مهحمودو ئه‌وانه‌ی له‌سنوری ولایه‌تی موسڵ‌و به‌غدا نیشته‌جێبوون بابهندكرێن به‌شه‌ڕی هاتنی ئینگلیزه‌كان وه‌كو داگیركا‌ر. به‌ڵام كاتێك شێخ محمود زانیوویه‌تی عوسمانیه‌كان شكاونو توانای شه‌ڕیان نیه، ئه‌میش بهخۆیو هێزه‌كه‌یه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی. كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دلسۆزیو بووە بۆ خەڵکەکەیی و تێگه‌شتنی بووه لە بارودۆخه‌كه…
به‌لام جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌لایه‌كی تره‌وه عوسمانیه‌كان داوایان لێكردووه كه به‌ره‌وڕوی سوپای روس بێته‌وه بجه‌نگێت له‌ناوچه‌ی مهریوانو پێنجوین، چونكه روسی داگیركه‌ر گه‌شتبوونه ناو خاكی كوردستانوسنوری سلیمانی لهشارباژێڕو پێنجوینه‌وه.ئه‌وه‌ی جیگه‌ی ئاماژه‌یه سوپای روس به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌شی كوردستانی رۆژهه‌لاتیان ویرانكردبوو،كاری ئابڕومهندانهو نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجام دابوو… وه‌كو ده‌لێن سیاسه‌تی زه‌وی سوتاویان پهیڕهوكردبوو…بۆ پاراستنی كوردستانه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود رویكرده ئه‌م ناوچانه بۆ وه‌ستانی له‌شكری روس.
له‌م جه‌نگانه‌دا له‌شكری كورد به‌شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه جه‌نگاون به‌رامبه‌ریان، توانیویانه هێزی روسی بشكێنن. به‌شێك له‌كوردستان بپارێزێت،چونكه وه‌كو ده‌لێن روسه‌كان جگه له‌سنوری مهریوانو پێنجوین له شارباژێڕه‌وه گه‌شتونه‌ته ماوه‌ت… ئه‌و هێزه روسیه‌ی كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لات “ئێران” یان ویرانو تاڵانكردبوو شكستیان هێنا.
به‌ڵكو له‌لایه‌كی تره‌وه روسه‌كان نه‌یان توانیووه به‌رده‌وام بێنه پێشه‌وه‌و پێش ره‌وی ته‌واوبكه‌ن چونكه توشی به‌رهه‌ڵستی بوون له دوو لاوه، یه‌كه‌میان له‌به‌ر رێكه‌وتنی نیوان خۆیان‌و ئینگلیزهكانو دووه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رخاكی كوردستان توشی روبوڕوبونهوه بوونه‌وه.
هەروەک ئەوەی لەسەرتای سالی ١٩١٧ عوسمانیەکان بەغدایان جێهێشت ئیحسان پاشا ویستی سوود لە دەسەڵاتی شێخ مەحمود وەرگرێ بۆ پاراستنی سنوری کەرکوک وسلیمانی بۆ ئەو مەبەستە بڕی ٥٠٠٠ لیرەی ئالتونی عوسمانی دا بە شێخ مەحمود بۆ خەرجی.لە کۆتای مانگی تشرینی یەکەمی هەمان سال پەیمانی شەڕ وەستانی مندوس کرا، کە تیایدا تورکیا خۆی رادەستکرد. لە هەمانکاتا بروسکەیان نارد بۆ سەرۆک و فەرماندەی حامیەی سلیمانی کە ئیشوکارەکانیان بەرەوڕووی شێخ مەحمود کراوەتەوەو بەرپرسیانە لە لیواکە، دەسەڵاتی وەرگتووە بەناوی دەوڵەتی عوسمانیەوە فەرمانڕەوای دەکات.
به‌ڵام كاتێك “شێخ مه‌حمود” زانیویه‌تی مانه‌وه‌ی له‌سه‌نگه‌ری عوسمانی سوودی نیه، هه‌وڵی داوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی سیاسی هه‌ڵبداته‌وه، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان په‌یوه‌ندی دروستكردووه. له كاتێكدا سوپای ئینگلیز گه‌شتۆته كفریوكهركوك، “شێخ مه‌حمود” نامه‌ی ناردوه بۆ حاکمی سیاسی ویلسن وه‌ك نوێنه‌ری كورد خۆی ناساندووه، لهههماناتا داوایكردوه وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌وان حوكمڕانی بكاتوحكومهتێك بۆ كورد پێكبهێنت له‌ژێر چاودێری ئینگلیزه‌كان.
پاشه كشێی ئینگلزه‌كان لهكهروكوك ئه‌وناوچانه‌و به‌جێهێشتنی نامه‌كه‌ی له‌كه‌ركوك‌و پاشان هاتنه‌وه‌ی عوسمانیه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و سه‌ربازی مه‌یدانی سه‌رله‌نوێ دروستكردووه. كه مس بیل له نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
له‌كاتێكدا نامه‌كه‌ی شێخ كه بۆ حاكمی سیاسی ئینگلیزی نوسیوبوو، راده‌ستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی عوسمانی “خه‌لیل پاشا” ده‌كرێت.”شێخ مه‌حمود” بۆ كه‌ركوك بانگێشت دهكهنو ئه‌میش دهچێتو دهیگرنو حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌ده‌ن. كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌یه دوره له گیانی خۆپهرستیو خۆپاراستن‌و كه‌سی به‌رژه‌وه‌ندی خواز‌و ترسنۆك، خۆ ده‌یتوانی نهچێتو لهوشاخانهی ده‌وربه‌ری سلیمانی خۆی حه‌شاربدات، یاخود خۆی بگیه‌نێته سنوری ده‌سه‌لاتی ئینگلیزه‌كان كه ئه‌وكاته له‌سه‌رو به‌غداو ناوچه‌ی دیاله بوون.. كه زۆربه‌ی جووه‌كانی به‌غدا ههڵاتنو چونه به‌سره له كاتی گه‌شتنی سوپای ئینگلیز به‌و ناوچه‌یه.
به‌ڵام هاتنی”عه‌لی ئیحسان پاشا” بۆ كه‌ركوك وایكردووه كه‌حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا نهسهپێننو به پێچه‌وانه‌وه به‌ناوی حكومه‌تی عوسمانیه‌وه كرایه فه‌رمانڕه‌وای شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها بڕی پێنج هه‌زار لیره‌شی پێدراوه له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه بۆ خه‌رجی. له‌م كاته‌دا “شێخ مه‌حمود” كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه رۆڵی موته‌سه‌ریفی سلێمانی گێراوه‌و ئیداره‌ی شاری به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه گرتۆته دهستو تابوری جه‌ندرمه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی له ژێر فه‌رمانداری شێخ مه‌حمودا بوون.
لهوسهروبهرهدا دەوڵه‌تی عوسمانلی هیچ هاوکاریهكی شێخ مهحمودو خه‌ڵكی سلیمانی‌و ناوچه‌كه‌یان نه‌كردووه بگره بونه‌ته مایه‌ی نههامهتیو نهبوونیو بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری. وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه توشی بێ حكومه‌تی‌و بێ ئیداری بۆته‌وه لهروكاره نێو دهوڵهتیو ده‌وڵه‌تداری.. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتێكی وه‌كو شێخ مه‌حمود نه‌بوایه ره‌نگه كاری چه‌ته‌گه‌ری‌و دزی و پیاوكوشتن زیاتر بره‌وی بسهندایهو بازرگانەکان نه‌یتوانیایه هاتووچۆی دەرەوەی شار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روداوی وه‌كو ئه‌وه‌ی ریگه‌ی كاروانچیهكان چەندین جار توشی چه‌ته‌و ریگری بونه‌ته‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا…
به‌ڵام دووباره به‌رامبه‌ر هه‌ندێك پهیمانو به‌لێن که ئینگلیزه‌كان دایان هاتنه سلێمانی‌و به‌مه‌ش له 16/11/1918 “میجه‌ر نوئیل” گه‌شته سلێمانی. ئینگلیزەکان بڕیاریاندا شێخ مەحمود بکەنە حوکمدار لەسەر لیوای سلیمانی و موچەی مانگانەی ١٥٠٠٠ روپیەشیان بۆ دانا.کە ئینگلیزکان ئەمەیان بە پاڵپشتی بڕگەکانی ٦٢-٦٣-٦٤ ریکەوتننامەی سیڤەر دانا.
له كاتێكدا ئه‌م كاره‌ی كردووه گرانی‌و قاتوقڕی خه‌ڵكی شاری شپرزكردووه، ڕێژه‌ی سێ یه‌كی دانیشتوانی شار ماونه‌ته‌وه له‌ناوشاردا، كاریگه‌ری گرانی‌و قاتوقڕیو نهبونیو ههژاریو برسێتی سه‌رده‌می جهنگو كاره‌ساتی سه‌فه‌ربه‌لك و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كارێكی وایكردووه جه‌سته‌و لاشه‌ی مردو له كۆلانو كوچه‌كانی شاردا کەوتوەوو نەخۆشی بڵاوبۆته‌وه، واتە برسێتی‌و نه‌خۆشی بلاوبۆته‌وه. كه ئه‌م كاره‌ساته بهگرانیه گهروهكهو بڵاوبونه‌وه‌ی تاعون ناسراوه له‌ناو خه‌ڵكدا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پوره‌كانی باوكم “خهدیجهخانوباجی خانموحهبهخانی مه‌لاكه‌ریم” ده‌یان گێڕایه‌وه كه لهكۆلانی ئه‌وان له شیوی قازی خه‌لكی له‌برسان مردووه، ده‌یانوت پیاویكی به‌ته‌مه‌ن كوڕوكچهكانی رۆشتنه‌وه بۆ لادێوئهمیان به‌چێ هێشتبوو له‌ماڵه‌وه، كاتێك خه‌لك پێ زانی له ناو ماڵی خۆیدا ئه‌مری خوای كردبوو كرم تێدابوو به بۆنه‌كه‌یدا خه‌ڵكی پێی زانی، كاره‌ساتی دڵ ته‌زێنی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی به هه‌نسكه‌وه ده‌یان گێڕایه‌وه ئه‌وه‌بوو له‌و سه‌ر شیوه شه‌ڕبووه له‌سه‌ر گۆشتی لاكه ئه‌سپێكی تۆپیو، هه‌ركه‌سه‌ی فریا ئه‌كه‌وت بۆ خۆی لێئه‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناخۆشی بیره‌وه‌ری ئه‌وان بوو ئه‌و گرانی‌و برسێتیهبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌یانوت پیاویكی دراوسێیان كه‌چه‌ند رۆش هیچ نه‌خواردبوو، په‌لاماری مندالێكی بچوكی یەک ساڵه‌ی دابوو به قه‌پ رانی بریبوو، ژنه‌كه هاواری كردوو خه‌ڵكی چون‌و به‌زۆر له‌ژێر ده‌ستیان ده‌رهێناوه، به‌دارو زرك كێشاویانه بهسهروگویلاكیدا ئه‌وسا به‌ری داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێن‌و پارچه‌گۆشتی لارانی منداڵه‌كه بهدهمیهوهبوو… ئه‌شیان وت كاتێک ئینگلیز هاتووە، ئاردو رۆن‌و شه‌كریان داوه به‌خه‌ڵك، كه هاتنه‌وه سه‌ر خواردن توشی سكچون‌و رشانهوهبوو.. یه‌ك كولێره‌ی په‌پكه‌ی گه‌نموجۆ به‌یه‌ك لیره‌ی ئاڵتون بووه.
ئه‌وان رێزی خواردنیان به‌جۆرێك لابوو هه‌تا كۆچی دواییانکرد قه‌راخه كولیرهو ده‌نكه برنجیچكیان به‌فیڕۆ نه‌ئه‌داو بهدائیمی گه‌نم وشه‌كرو خوێ یان له‌ماڵه‌وه هه‌بوو… ئه‌م بانگێشته‌ی ئینگلیزه‌كان كهشێخ مه‌حمود كردویه‌تی بۆ سلیمانی‌و بڕیاردانی هاتنه ناوشار به‌بێ شه‌ڕوكوشتار له‌و كاته‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی شاركهبووه، له هه‌مانكاتا بۆ خۆگونجاندن و نیشاندانی نێتپاكی بووه به‌رامبه‌ر ئینگلیزه‌كان، شێخ مه‌حمود وایدهریخستووه كه خواستی دژایه‌تی نیه‌و بۆ ته‌واكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌و داواكاریانه‌ی بووه كه پێشتر ناردبووی بۆ ئینگلیزه‌كان.
به‌ڵام كاره‌سات‌و ده‌رهاویشته‌ی جه‌نگی جیهانی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سلیمانی دروستكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌یدانی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ئینگلیزه‌كان بووه له ساڵی 1919 تاوه‌كو 1932 بگره تاكو ساڵی 1941 بەتێپەڕبوونی چەند مانگێک ئینگلیزەکان وایان کرد کە خەڵکی دژی شێخ مەحمود هانبدەن ولەمەزنی وکەسایەتی کەم بکەنەوە،چەندین سەرۆک خێڵ وتیرەیان کرد بەگژیدا…
وه‌ك بابه‌تێكی به‌ڵگه‌ی ده‌كرێت نووسین‌و وتاره‌كانی رۆژنامه‌ی “ژیانه‌وه” باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆ چوونهمان بێت له مجۆره دژایه‌تیه‌ی كه كراوه.
لە ڕۆژانی داهاتوودا درێژەی ئەم بابەتە وەک نامیلکە بە شێوەی (PDF) لە سایتی چاوی کورد دەخرێتە بەردیدی خوێنەران.