• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 23, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    خوێندنەوەی کوشتنێک

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 119

    جەنگی ئوحود و فەوزای ڕاگەیاندن

    دۆڕان و سەرکەوتن

    سزای خراپ مامەڵە کردن بە دامەزراوە ئایینییەکان

    ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی, سعوودیە – پاکستان

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی هەشتەم

    غەزە چ مۆدێلێکى ئاوەدانکردنەوە هەڵدەبژێرێت؟

    غەزە چ مۆدێلێکى ئاوەدانکردنەوە هەڵدەبژێرێت؟

    پلانەکەی ترامپ بۆ غەززە

    پلانەکەی ترامپ بۆ غەززە

    کۆماری ئیسلامی؛ هەڵاوسان و ئیسرائیل

    کۆماری ئیسلامی؛ هەڵاوسان و ئیسرائیل

    بانگەشە و دیموکراسی

    بانگەشە و دیموکراسی

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی حەوتەم

    کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ

    کاتێک لاواز بەهێز دەبێت؛ ئایندەی شەڕ

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی شەشەم

    ئایا پیرەکان جیهان بەرەو ئاشتى دەبەن؟

    ئایا پیرەکان جیهان بەرەو ئاشتى دەبەن؟

    گەشەسەندنی زانستی جوگرافیا؛ ڕێڕەوێکی مێژوویی و ڕۆڵی زانایان

    گەشەسەندنی زانستی جوگرافیا؛ ڕێڕەوێکی مێژوویی و ڕۆڵی زانایان

  • ئــــابووری
    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كاریگەرییەكانی ئاسایشی ئاو لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی كوردستان

    كاریگەرییەكانی ئاسایشی ئاو لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی كوردستان

    ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوان پەیەدە و  حكوومه‌تى ناوه‌ندى سوریا

    ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوان پەیەدە و  حكوومه‌تى ناوه‌ندى سوریا

    پڕۆژەی نەمام‌ چاندنی هەولێر؛ په‌یوەندی ژینگە، ئابووری و هەلی کار

    پڕۆژەی نەمام‌ چاندنی هەولێر؛ په‌یوەندی ژینگە، ئابووری و هەلی کار

    ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی هاوپه‌یمانێتی

    ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی هاوپه‌یمانێتی

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

  • چاوپێکەوتن
    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

سەرەکی ئـــابووری

هەڵئاوسان چیە هۆكار و دەرئەنجامەكانی

دابان عه‌بدولواحید حه‌سه‌ن لەلایەن دابان عه‌بدولواحید حه‌سه‌ن
شوبات 6, 2023
لە بەشی ئـــابووری
0 0
A A
هەڵئاوسان چیە هۆكار و دەرئەنجامەكانی
0
هاوبەشکردنەکان
1.9k
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

دیاردەی “هەڵئاوسان” یەكێكە لە كێشە ئابووری ‌و كۆمەڵایەتییە گەورەكان، ئەم كێشەیە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئاستی بژێوی خەڵك‌ و، هاتی بەرهەمهێنان‌ و رادەی بەرەو پێشچوون ‌و گەشەكردنی ئابووری. هەڵئاوسان؛ كە بریتییە لە زیادبوونێكی بەردەوام كە لەئاستی گشتی نرخەكان ڕوودەدات، هەندێك جار زیادبوونی پارەو هەندێك جار زۆری خواست دەبنە هۆی زیادبوونی نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان، بەڵام جاری واش هەیە كەمی خستنەڕووی كاڵا و خزمەتگوزاری‌ و زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنان دەبنە هۆی ئەو هەڵئاوسانە بەبێ ئەوەی (خواست‌و بڕی پارە) گۆڕانكارییان بەسەردا بێت. لەهەمان كاتدا؛ نابێت ئەوە لە یاد بكەین كەمی وەڵامدانەوەی هەندێك بەرووبوم لە هەندێك قۆناغ ‌و وەزردا بەرامبەر زیادبوونی خواست كە سەرەئەنجام دەبێتە هۆی هەڵئاوسان، لە هەندێك حاڵەتی كەمیشدا لەهەندێك وڵات ئەو هەڵئاوسانە بەهۆی قورخكارییەوە ڕوودەدات كە پیادە دەكرێت لەلایەن هەندێك كۆمپانیای باڵادەست‌و زلهێزەوە.

بێگومان رادەی پێشكەوتنی وڵاتان جیاوازە لەڕووی بەرهەمهێنان ‌و چۆنیێتی دابەشكردن ‌و میكانیزمی نرخ دانانەوە، بەڵام ئەوەی كە وڵاتانی جیهان كۆدەكاتەوە، ئەوەیە كە هیچ وڵاتێك نەبووە‌و نابێت لە مێژوودا كە توانیێتی بەشێویەكی ڕەها و بەردەوام خۆی بەدوور بگرێت لە كێشە ئابوورییەكان بەگشتی‌ و كێشەی هەڵئاوسان بە تایبەت، چونكە هەندێك كات سەرهەڵدانی كێشەكان(بەتایبەت هەڵئاوسان) پەیوەندی بەهۆكاری دەرەكی یاخود نائاسییەوە وەكو ئەوەی لەكاتی جەنگ‌و رووداوە سرووشتییەكان روو دەدەن، كە دەبنە هۆی ڕەخساندنی بوارێكی گونجاو بۆ سەرهەڵدانی گرفتە ئابوورییەكان تەنانەت زۆرێك لە وڵاتانی زلهێز و خاوەن ئابووری تۆكمەكانیش ناتوانن رێگە لەروودانی بگرن.

“هۆكارەكانی سەرهەڵدانی هەڵئاوسان”

هیچ دیاردە و كێشەیەكی ئابووری لە خۆوە نایەتە كایەوە بەڵكو كۆمەڵە هۆكارێكی جۆراو جۆر كاری تێدەكات، دیاردەی هەڵئاوسانیش بەشێوەیەكی گشتی كۆمەڵە هۆكارێك دەبنە هۆی دروستبوونی سەرەڕای جیاوازی هۆكاری لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر، لەیەك وڵاتیش لەكاتێكەوە بۆ كاتێكی تر.

لێرەدا ئاماژە بەچەند هۆكارێكی گرنگی سەرهەڵدانی هەڵئاوسان دەكەین؛

1- زیادبوونی بڕی پارە بەرێژەیەكی زیاتر لە بڕو قەبارەی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان، كە بە “هەڵئاوسان”ی نەختینەی ناوە دەبرێت.

2- زیادبوونی تێچوون بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی‌ و زیادبوونی كرێی كرێكاران لەڕێگەی سەندیكای كرێكاران‌، نەمانی سیستەمی چاودێری لەسەر نرخ ‌و كرێ، كە دەبنە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان كە بە (هەڵئاوسانی تێچوون) دەناسرێت.

3- دروستبوونی كەلێن ‌و جیاوازی لە نێوان خواست‌ و خستنەڕووی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان، ئەویش لەم ڕێگانەوە پەیدادەبێت؛

أ- زیادبوونی خواست زیاتر لە زیادبوونی خستنەڕوو.

ب- كەمبوونەوەی خستنەڕوو بەبێ گۆڕانی خواست.

4- زیادبوونی نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان كە هاوردە نین، بەتایبەت لەو وڵاتانەی كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت دەبەستێت بە هاوردەنی بۆ تێركردنی پێداویستییە ناوخۆییەكان (بەكاربەرەكی ـ وەبەرهێنەكی) ئەویش بەهۆی كەمی بەرهەمی ناوخۆ. ئەم زیاد بوونەی كە ڕوودەدات لە نرخ بە (هەڵئاوسانی هاوردەنی) دەناسرێت

5- هەندێك جار بەهۆی دروستبوونی لاسەنگی بازار و هەڵئاوسان دروست دەبێت، كە هەندێك كۆمپانیای قۆڕخكار دەست دەگرن بە سەر كەناڵەكانی(بەرهەم، هێنان ‌و دەرهێنان ‌و فرۆشتن) وە به‌ ئارەزووی خۆیان نرخ بەرز دەكەنەوە كە جۆرە هەڵئاوسانێك دێنێنە كایەوە، كە بە(هەڵئاوسانی هه‌یكلی) ناودەبرێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە زۆربەی كات ئەم كۆمپانیا قورخكارانە بەهۆی سەرمایەكانیانەوە دەست دەگرن بەسەر بازاڕەكاندا و بەزۆری ئەم قورخكارییە لە وڵاتانی سەرمایەداری روودەدات كە كۆمپانیاكانیان دەیكەن، بەڵام لە هەندێك كاتیشدا وڵاتانی سەرمایەداری ‌و كۆمپانیان ئەم قورخكارییە دەكەن بەرامبەر وڵاتە دواكەوتووەكان لەكڕینی مادە سەرەتاییەكانیان یان فرۆشتن بەرووبوومەكانیان، ئەویش بەهۆی رێنەدانی كێبڕكێ لەلایەن كۆمپانیاكانی ترەوە.

6- جگە لەو هۆكارانەی سەرەوە زۆری خەرجییەكانی كەرتی گشتی ‌و زیادكردنی مووچە بەبێ زیادكردنی قەبارەی پێویست لە شمەك لە ناوخۆدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسان.

7- زۆری خواست لەسەر شمەكی بەكارهێنان‌و نەبوون ‌و كەمبوونەوەی خواستی وەبەرهێنا‌ون بڵاوبوونەوەی دیاردەی كڕین‌ و فرۆشتن لە جیاتی كرداری بەرهەمهێنان‌ و وەبەرهێنان.

8- پێدانی قەرزی خانووبەرە و هەوڵدان بۆ بەگەڕخستنی ژمارەیەكی زۆر لە دەستی كار لە داموده‌زگا حكومییەكان ‌و بڵابوونەوەی بێكاری شاراوە و گوێنەدان بە رەخساندنی هەلی كاركردن ‌و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكان ‌و بەزیادكردنی بڕی پارە كەنەك كێشەكان چارەسەر ناكات، بەڵكو كێشەكان فراوانتر دەكات.

9- نەبوون‌ و لاوازی لایەنی كارگێڕی بەشێوەیەكی دروست كە هەڵسێت بە دانانی پلانێكی دروست كە پەیوەندییەكی راستەقینە دروست بكات لەنێوان ماددە ئابووری ‌و سرووشتی‌ و مرۆییەكانی ناوخۆو زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی ساڵانەوە و، ئاستی استغلالكردنی ئەو مەوریدانە لە كەرتە ئابوورییە جۆر بەجۆرەكاندا.

كۆتا خاڵ؛ كە تەواوكاری خاڵەكانی پێشووە، نەبوونی چاودێری لەلایەن دەسەڵاتی بەرپرس سەبارەت بە نرخ‌ و ئاستی بەرهەمهێنان ‌و چۆنیەتی ڕێكخستن ‌و كۆنتڕۆڵكردن‌ و دیاریكردنی هۆكاری هەڵئاوسانەكە و هەنگاو نان بۆ چارەسەركردنی.

“كاریگەری ‌و شوێنەوارەكانی هەڵئاوسان”

هەڵئاوسان وەكو دیاردەیەكی ئابووری‌ و كۆمەڵایەتی؛ كاریگەرییەكی فراوان بەجێ دەهێڵێت و هەندێك جار و لەهەندێك وڵاتدا جگە لە شوێنەواری ئابووری‌ و كۆمەڵایەتی شوێنەواری سیاسیش بەجێ دەهێڵێت، هەندێك جار بەرووخانی سیستەمەكان كۆتای دێت، كاریگەرییەكانی دیاردەی هەڵئاوسان لەم چەند خاڵەی خوارەوە كورت دەكەینەوە؛

1- كاریگەری هەیە لەسەر دووبارە دابەشكردنەوەی داهاتی نەتەوەیی، بەڵام لە بەرژوەندی چینی هەژارو مووچە خۆر نییە، بەڵكو لە بەرژەوەندی بازرگان ‌و خاوەن دەسهاتە گۆڕاوەكان، دەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی داهاتی نەتەوەیی لە دەرئەنجامدا.

2- كاریگەری هەیە لەسەر دووبارە دابەشكردنەوەی سامانی نەتەوەیی، بەڵام لە بەرژوەندی ئەوانەیە كە سامانی ڕاستەقینەیان هەیە، وەكوو (خانوو سەیارە) و لەبەرژوەندی ئەو چینە نییە كە هەڵگری سامانی دارایی ‌و نەختینەین وەكو (پارەو پشك‌ و قەواڵە).

3- كاریگەری هەیە لەسەر وەبەرهێنان، دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاستی وەبەرهێنان بەهۆی زیادكردنی داهاتی وەبەرهێنەكان ‌و زیادبوونی قازانجەكانیان كە پاڵنەری سەرەكی وەبەرهێنەكانە بۆ زیادكردنی داهاتی وەبەرهێنەكان ‌و زیادبوونی قازانجەكانیان، كە پاڵنەری سەرەكی وەبەرهێنەكانە بۆ زیادكردنی وەبەرهێنەكانیان، بەڵام رادەی زیادكردنی ئاستی وەبەرهێنان لەلایەن وەبەرهێنەكان جگە لەهەبوونی قازانج بەندە بە نەرمی هۆكارەكانی‌ بەرهەمهێنان ‌و ئاستی بەكارخستنی نەتەوایەتی هۆكارەكانی بەرهەمهێنان.

4- نرخی هەڵئاوسان كاریگەری هەیە لەسەر هەردوو تەرازووی پارەدان ‌و بازرگانی، چونكە بە رزبوونەوەی نرخی شتومەكی ناوخۆ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواستی دەرەكی ‌و كەمبوونەوەی رێژەی ناردەنی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی لاسەنگی لە تەرازووی بازرگانی‌ و لە دوایشدا تەرازووی پاردانە.

5- هەڵئاوسان؛ سەرەڕای دەرئەنجامە ئابوورییەكانی‌، كۆمەڵە كاریگەرییەكی كۆمەڵایەتیشی لێدەكەوێتەوە، لە وانەیە پەیدابوونی چینایەتی ‌و بڵاوبوونەوەی‌ بەرتیل‌ و تەشەنكردنی هەندێك دیاردەی دزێوی كۆمەڵایەتی‌ و نائارامی سیاسی، ئەم دەرئەنجامانەش زیاتر بە هۆی خراپی ئاستی گوزەرانی فەرمانبەرانەوە بەزۆری كە لەدام ‌و دەزگا حكومییەكان كاردەكەن.

لەڕوانگەی ئەو كاریگەرییانە كە باسكراون هەندێك پیێیان وایە؛ كەدیاردەی هەڵئاوسان سوودی هەیە، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ ‌و گەشەكردنی ئابووری ‌و كەمكردنەوەی بێكار، بەڵام هەندێكی تر لە ئابووریناسەكان وادەبینن كە هەڵئاوسان زیانی هەیە نەك سوود و ئەگەر سوودیشی هەبێت زۆر كەمترە لە زیانەكانی. پێشیان وایە؛ كە هەڵئاوسان نابێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ‌و كەمكردنەوەی بێكاری، چونكە وەبەرهێنەكان لەكاتی “هەڵئاوسان” ترس‌ و دوودڵی دایان دەگرێت ‌و دەترسن لەوەی ئاستی وەبەرهێنانیان زیاد كەن، بۆیە رێژەی بێكاریش كەمنابێتەوە بەتایبەت بۆ كرێكارانی ناكارامە.

“ڕێگه‌ چارەكانی هەڵئاوسان”

كۆمەڵە ڕێگه‌ و شێوازێك هەیە كە دەگیرێتە بەر بۆ كەمكردنەوە، یاخود چارەسەركردنی هەڵئاوسان، سەرەڕای جیاوازی هۆكاری سەرهەڵدان ‌و دروست بوونی هەڵئاوسانەكە، گرنگترین رێگاكانی كۆنتڕۆڵكردنی هەڵئاوسانە كۆدەبێتە و لە دوو تەوەری سەرەكی؛

بەشی یەكەم؛ چارسەرەی كورت خایەن. 

ئەم ستراتیجە بانگەشەی كەمكردنەوەی بڕی پارە دەكات كە بەڕادەیەك بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی وڵات، بەڵام پیادەكردنی ئەم ستراتیجیە هەڵگری كۆمەڵە گرفتێكی ترە، لەوانە؛ كەمبوونەوەی بەرهەمی نەتەوەیی بەهۆی كەمكردنەوەی خواستی گشتی‌ و تایبەت، كە دەرئەنجامی كەمكردنەوەی پارەدێتە كایەوە.

بەشی دووەم؛ چارەسەری درێژخایەن.

ئەم ستراتیجیە زۆر جار بە چارەسەری پلە پلە ناو دەبرێت. ئەم ستراتیجییە؛ واقیعی ترە لە ستراتیجی یەكەم، چونكە بەوەی ڕازییە كە “هەڵئاوسان” دەبێت، بەڵام تاڕادەیەك ئەویش لەڕێگەی كەمكردنەوەی رێژەی “پارە” بەڵام بەڕێژەیەكی كەم كەم ‌و پلە پلە بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ، چونكە ئەگەر كەمكردنەوەی بڕی پارەكە بەڕێژەیەكی كەم بێت ئەوا نابێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و زیادبوونی ڕێژەی بێكاری، وەكوو چۆن لە ستراتیجییەتی‌ كورتخایەن ڕوویدا. جگە لەوانەش پیادەكردنی ئەم ستراتیجییە دەبێتە هۆی زیادكردنی قەبارەی پاشەكەوت ‌و بەرهەمهێنان ‌و وەبەرهێنان ‌و چارەسەكردنی هەڵئاوسانەكە بە كەمترین تێچوون.

لەهەمان كاتدا ئەوەی كێشەكەی فراوانتر كردووە؛ هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر لەپارە لە بازاڕەكاندا هەیە بەهۆی مووچە یاخوود خەرجییە بێ بەروبوومەكانی حكومەت، ئەو زۆری پارەیە و زیادكردنی خستنەڕووی پارە، كاڵا و خزمەتگوزارییەكان نرخیان بەرز دەكاتەوە.

“دەرئەنجام”

لەكۆتاییدا؛ دەتوانین ئاماژەیەكی كورت بكەین بەدیاردەی “هەڵئاوسان” لەكوردستان، كە كێشەیەكە زیاتر پەیوەندی بەخستنەڕوو هەیە وەك لەخواست و لەناو خستنەڕووشدا. كیشەكە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە كە خستنەڕووی كاڵا و خزمەتگوزاریمان زۆره‌، بەڵام گرفتەكە لەوەوەیە، شمەك و خزمەتگوزارییەكانی بەرهەمی ناوخۆ نین، بەڵكو بەرهەمی بیانین بۆیە بازاڕەكانی جیهان نرخیان دیاری دەكەن. لەهەمان كاتدا ئەوەی كێشەكەی فراوانتر كردووە هەبوونی ڕێژە یەكی زۆر پارە لە بازاڕەكاندا هەیە، بەهۆی مووچە یاخوود خەرجییە بێ بەربوومەكانی حكومەت، ئەو خزمەتگوزارییەكان نرخیان بەرز دەكاتەوە.

چارەسەری كێشەی “هەڵئاوسان” لەكوردستاندا بە یەكانگیری دەبێت لە ڕامیارییەكانی دەوڵەت بەتایبەت سیاسەتی نەختینەیی‌و دارایی‌ و كاركردنیان بەیەك ئاراستە نەوەكو وەكو ئێستا كە سیاسەتی نەختینەی كاردەكات لەسەر فراوانكردن‌ و زۆر كردنی بڕی پارە لەبازاڕدا، بەڵام سیاسەتی دارایی كاردەكات لەسەر كەمكردنەوەی پارە لە بازاردا لەڕێگەی كەمبوونەوە و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران كەڕێژەیەكی زۆر خەرجییە گشتییەكان پێكدێنێت.

پۆستی پێشوو

یاسا نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی بەنداوەکان

پۆستی داهاتوو

هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ سیاسه‌تی‌ دارایی‌ له‌ ئێراق

دابان عه‌بدولواحید حه‌سه‌ن

دابان عه‌بدولواحید حه‌سه‌ن

ئابووریناس

پەیوەندیداری بابەتەکان

به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان
ئـــابووری

به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2025
41
وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان
ئـــابووری

وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

ئه‌یلول 9, 2025
71
دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە
ئـــابووری

دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

ئه‌یلول 8, 2025
193

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە