دوای ئه‌وه‌ی كه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ڕژێمی ئێراقدا هات و پرۆسه‌ی ئازادیی ئیراق هاته كایه‌وه، جارێكی دیكه له دراوی ئێراقیدا گۆڕانكاریی گه‌وره ڕوویاندا، هه‌م له ڕووی به‌هاو نرخه‌وه هه‌م له‌ڕووی دیزاین و ڕه‌نگیشه‌وه. رۆژی 9نیسانی 2003 به كۆتا ڕۆژی ڕژێمی به‌عس داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری سه‌دام حسین له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا په‌ت كرایه ملی و هینرایه خواره‌وه، ئه‌وه‌ش به كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسین و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هاته ئه‌ژمار، له ماوه‌ی نێوان 15/9/2003 تا 15/1/2004 پاره‌ی نوێی ئیراق، له چاپخانه‌كانی به‌ریتانیاوه گه‌شته ئێراق، له‌چاو پاره‌كانی پێشوودا جۆره‌كه‌ی باشتر بوو، ته‌زویركردن و ساخته‌كردنی هه‌روا ئاسان نه‌بوو له‌چاو ئه‌وانه‌ی پیش خۆی، له‌سه‌رجه‌م خاكی ئێراقدا هاته بڵاوه‌كردن و كارپێكردنی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. له بڕیارێكی نوێی ئه‌و سات كه پۆڵبریمه‌ر بوو، بۆهه‌ر یه‌ك دیناری كۆن، 150 دیناری نوێ بگۆڕێته‌وه. له چاپه نوێیه‌كه‌دا پاره‌ی كانزایی نه‌ما، كه‌مترین یه‌كه 50دیناری بوو، به‌ڵام وه‌ك پێویست جێی خۆی نه‌كرده‌وه.
“سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى لە ئێراق”
سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى به‌شێكى گرنگه له سياسه‌تى ئابوورى گشتى، چونكه سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى رۆڵى گرنگ له رێكخستنى خستنه‌ڕووى دراو و كۆنترۆڵكردنى نه‌ختینه و ئيئتمان و به ئامانجگرتنى هه‌ڵاوسان له وڵات ده‌گێڕێت. هه‌ڵاوسان له سه‌ره‌تايى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان بووه له ئێراق، گه‌وره‌ترين ئاڵنگارى به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى ئێراق، رێگريكردن بووه له هه‌ڵاوسان له دواى وه‌رگرتنى سه‌ربه‌خۆيى خۆى به پێى ياساى ژماره (56)ى ساڵى 2003، بۆ به‌هێزكردنى تواناى كڕينى دينارى ئێڕاقى. به‌ڵام تاكه ئامراز كه بانكى ناوه‌ندى به‌ده‌ستييه‌وه بووه، بريتى بووه له خستنه بازاڕى دۆلار بۆ جێگيركردنى نرخى گۆڕينه‌وه‌ى دينار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
ئەمجارەیان زریانێکی نوێ رووی لە ئێراق کردەوە، بەجۆرێک دراوی ناوخۆیی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی پێشتر قەیرانەکانى سیاسی و ئەمنی و تەندروستی روویدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و، حکومەت گەیشتە قۆناغی کورتهێنان لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیدا و، ناچاربوو پەرلەمان ڕاسپێرێت لەسەر یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی کۆببنەوەو بڕیاربدەن لەسەر چۆنێتى پرکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لەناوخۆى وڵات‌دا.
حكوومەت هه نگاوه سه ره تاییه كانی بۆ جێبه جێكردنی مه رجه كانی كاغه زی سپی ده ستیپێكرد، كه له ماوه ی ساڵانى (2020-2021)رابردوودا كاری كرد و باسی زۆری كرد بۆ پاڵپشتی ئابووری خۆی له رێگه ی به رزكردنه وه ی نرخی دۆلار به رامبه ر به دراوی ناوخۆ له 1184 دیناره وه بۆ 1450 دینار بۆ یه ك دۆلار بە نرخێکی فرۆشتن کە لەلایەن وەزارەتی دارایی بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراوە، و ئەم هەنگاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی ڕۆژانە ئێراقییەکان هەبوو بۆ هاوڵاتی بە ڕێژەیەکی کەمتر لە 25%.
قەیرانەکان بەم هەنگاوە لەڕووی ئابوورییەوە تووندتر بوون و تەندروستیش پێشی کەوت، دوای ئەوەی تەنیا لە لایەنی سیاسی و ئەمنیدا سنووردار بوو، هەموو ئەمانەش لە کاتێکدا هاتن کە ئێراق وڵاتێکی یەک ڕەهەند ئابوورییە، کە نزیکەی 95%.پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت.
“کاریگەرى ئەرێنى سڕینەوەى سفر لەسەر دینارى ئێراق”
ئامانج له لابردنى سفره‌كان كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵاوسان و هه‌ڵكشانى نرخه، هه‌روه‌ها ئاسانكردنى كڕين و فرۆشتنه، به‌تايبه‌تى بۆ مامه‌ڵه گه‌وره‌كان كه ژماره‌كانيان ده‌گاته سه‌دان مليۆن و مليار، چونكه كێشه‌ى زۆر بۆ هاوڵاتييان و بازرگانه‌كان دروست ده‌كات و رووبه‌ڕووى هه‌ڵه‌ى ژماره‌ييان ده‌كاته‌وه.
به‌پێى توێژينه‌وه‌كان، تا ئێستا 70 وڵات سفرى سه‌ر دراوه‌كانيان لابردووه، بۆ نموونه: ئه‌ڵمانيا 12 سفرى سه‌ر دراوه‌كه‌ى 1923 لابرد، له ساڵى 1946 هه‌نگاريا 29 سفر و چين 8 سفرى سه‌ر دراوه‌كانيان لابرد، له ساڵى 1960 نۆزده وڵات به يه‌كجارى خۆيان له سفره‌كان رزگار كردووه. بيست وڵات دوو جار ده‌ستكارى سفره‌كانيان كردووه، زۆرترين جار ده‌ستكاريكردنى سفره‌كان به ناوى به‌ڕازيله‌وه تۆمار كراوه و شه‌ش جار ده‌ستكارى سفره‌كانى سه‌ر دراوى كردووه. ئێران دوايين وڵات بوو كه بڕياريدا چوار سفرى سه‌ر دراوه‌كه‌ى لابدات، دواى داڕمانى گه‌وره‌ى به‌هاى تومه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى، به‌ڵام به‌هۆى گه‌مارۆى ئابوورى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ئه‌و ده‌ستكاریكردنه هیچ سوودێكی نه‌بوو.
له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌ستكارى دراوييان كردووه و سفره‌كانى سه‌ريان لاداوه، هه‌ندێكيان سه‌ركه‌وتوو بوون و هه‌ندێكيش شكستیان خواردووه. چونكه وه‌ك وتمان؛ گۆڕينى دراو و يان لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دراو كارێكى هونه‌رييه و كاريگه‌رى ئابوورى نابێت، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى چاكسازى راسته‌قينه‌ى ئابوورىدا نه‌بێت. هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو به‌هۆى سياسه‌تى توندى سه‌باره‌ت به نرخ و نه‌ختینه، به‌هه‌مان شێوه توركيا سه‌ركه‌وتوو بوو، به شايه‌تى سندوقى نه‌ختينه‌یی نێوده‌وڵه‌تى، به هۆى رێككارى كارا بۆ رێگریكردن له هه‌ڵاوسان و توانى به‌هاى ليره‌ى توركى له رێگاى چاكسازى ئابوورى له هه‌موو بواره‌كان به‌رز بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى سه‌قامگيرى ئابوورى و خۆى ده‌ربازكرد له ژماره‌ى زۆرى دراو و كار ئاسانيكرد بۆ خوێندنه‌وه‌ى ژماره‌كان له‌لايه‌ن هاوڵاتييانه‌وه. چونكه له توركيا هه‌موو خه‌ڵك بوو بووه مليۆنێر، كه له راستيدا زۆربه‌يان هه‌ژار بوون، سواربوونى تاكسى بۆ ماوه‌ى ته‌نها 10 خوله‌ك زياتر له 10 مليۆن ليره‌ى پێويست بوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا چه‌ندين وڵات شكستييان له‌و هه‌نگاوه هێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئابوورى، به‌تايبه‌تى كێشه‌ى هه‌ڵاوسان، وه‌ك زيمبابۆى و ئه‌رجه‌نتين و به‌رازيل، هه‌ڵاوسان تێياندا به‌رده‌وام بوو، چونكه رێككارى ئابوورى گونجاويان له‌گه‌ڵى ئه‌نجام نه‌دا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكيان چه‌ندين جار هه‌وڵيان دايه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامى نه‌بوو، بۆيه له كۆتاييدا هه‌ندێكيان ناچاربوون واز له دراوى ناوخۆيى بهێنن و په‌نا ببه‌نه به‌ر دراوى بيانى بۆ مامه‌ڵه نێوخۆييه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه به‌بێ چاكسازیى راسته‌قينه‌ى ئابوورى، ده‌ستكاريكردنى سفره‌كان زيانيان ده‌بێت و كاريگه‌رى ئه‌رێنييان نابێت له‌سه‌ر ئابوورى، و نابێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ی هه‌ڵاوسان. بانكی ناوەندی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكات و تاوتوێی 54 ئەزموونی وڵاتانی لە لابردنی سفرەكانی دراو كردووە، كە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەو دیاردەیە هەبووە تا چەند ساڵێك لەمەوبەر كە دوایین جار ئێران و توركیا بوون سفری دراوەكانیان سڕییەوە.
ئەو هەڵاوسانە تووندەی لە نۆهەدەكان لە ئابووری ئێراقیدا، سێ سفری بۆ هەر یەكەیەكی دراوی ئێراقی زیاد كرد، دینارێك بووە هەزار دینار، 10 دینار بوو بە 10 هەزار دینار بەمشێوەیە یەكەكانی تریش زیاد بوون، لەو كاتەیشدا یەكە بچووكەكان ون بوون 250 فلس بووە 250 دینار كە ئەمەیان بە بچووكترین یەكەی دەستاودەستكردنی رۆژانە دادەنرێت. بەڕاى ئابوورى ناسان دوو مەرجی سەرەكی لە سڕینەوەی سفرەكان دیار دەکرێن؛ یەكەمیان، ئەوەیە سەقامگیری نرخ و گەشەی ئابووری جیهان بێت، دووەمیان، سەقامگیرییەك لە ژیانی سیاسی ئەم وڵاتە هەبێت. هاوکات گۆڕانكارى دەبێت بكرێت لەکاتێکدا لابردنی سێ سفرە بێ ئەوەی لەڕووی ژمێریارییەوە پارەكە بەهای خۆی لە دەست بدات. واتە هەزار دینار بكرێتەوە دینارێك و 10 هەزار بۆ 10 دینار و 25000 بۆ 25 دینار بچووك بكرێتەوە.
“کاریگەریى نەرێنى سفر لەسەردینارى ئێراقى”
دۆخی ئابووری ئێستای ئێراق، لە ئێستادا لەبارنییە بۆئەوەی کە سفرەکانی سەر دراوەکەی لاببات، ئەو کارەش پێویستی بەوەیە کە دراوە نەختینەییەکانی ئێستای بکشێنێتەوە و دراوی نوێتر چاپ بکات، ئەمەش پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ ئەوەی ئەو چاپە نوێیە چاپ بکات، چونکە پێویستە تەواوی رێکارە هونەرییەکانی تێدابێت، بۆ ئەوەی رێگری لەهەبوونی هەر ساختەکارییەک بکات لەکاتى ئەنجامدانى ئەم کارەدا. پلانی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێراقی دیارنیە کەى دەچێتەبوارى جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەگەڵ ئەوەشدا لەو باوەڕەدام کە لابردنی سفرەکانی سەر دراو شیاوی جێبەجێکردن نییە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی گۆڕینی نرخی دراو وەک شۆکێک وابووە بۆ بازاڕی ئێراق و شەقامی ئێراقیش بەرگەی شۆکێکی دیکە ناگرێت.
وڵاتەکانى کەئەم پرۆسەیەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام بەهای دراوەکە لەم وڵاتانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر نەبوو، و پێوەرەکانی هەڵاوسان لە بەرزبوونەوەدا مایەوە. جێبەجێكردنی پرۆسەی سڕینەوەی سفرەكان؛ یەكەمیان، پێویستى بە هەڵبژاردنی كاتی گونجاوە كە تێیدا ئابووری ئێراق لە دۆخێكی سەقامگیردابێت، دووەمیان دروستكردنی ژینگەی ئابووری بە شێوەیەكی بیركردنەوە بۆ… جێبەجێکردنی پرۆسەی سڕینەوە، و ئەمەش پێویستی بە ڕێکارە دارایی و بانکیەکان و ئەو بڕیارانە هەیە کە لەلایەن دەسەڵاتی داراییەوە لە وڵاتەکەدا دەدرێن، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لە ئێستادا گونجاو نییە و بە مەترسییەکی گەورە بۆ ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات دادەنرێت.
“دەرئەنجام”
لە هەموو هاوکێشەیەکی ئابووریدا ڕێژەی قازانج و زەرەر حیساب دەکرێت، ئەمەش ئەوەیە کە شارەزایانى ئابووری هۆشداری دەدەن لە تێکچوونی دەروونی، لە بازاڕی ئێراق لە ئەگەری سڕینەوەی سفرەکان، سڕینەوەی سفرەکان لە دراوەکە هیچ شتێک بۆ ئابووری ئێراق دابین ناکات، بەڵکو دەبێت پارەیەکی زۆر سەرفکرێت لە جێبەجێکردنى ئەم پرۆسەیەدا چاپکردنی بەبێ ئەوەی ئەمە کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر ئابووری ناوخۆیی هەبێت. لەوانەش خراپتر و سامناکتر حکومەت دەستى بۆ چارەسەرى ئاسان و کورت مەوداو پینەو پەڕۆ بردووە، لە چەشنى قەرزى ناوخۆ و دەرەکى لە سەر حسابى نەوەکانى داهاتوو، کە ئەوەش ئایندەى وڵات دەخاتە مەترسییەوە و وادەکات کە لە ئاسۆەوە هیچ هیوایەک بۆ دواڕۆژ دەرنەکەوێت.
لە بەرامبەردا بانکی ناوەندی ڕازی نییە بە ئەنجامدانی هیچ گۆڕانکارییەک لە دراوی ناوخۆیی یان زیادکردن، جا چ سڕینەوەی سفرەکان بێت یان چاپکردنی پارەى 100 هەزار بێت لە قۆناغی ئێستادا بەهۆی نەبوونی پێداویستی لۆجستی و پێویستی بابەتەکە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگیری لە بژاردەی دووەم زیاتر لە یەکەم دەکات لە ئەگەری مامەڵەکردن لە نێوان باشترینیان – وەک بەرپرسێکی بانکی دەڵێت، هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ مەحاڵبوونی کۆکردنەوەی هەموو ئەم بڕە لە دراوی ناوخۆیی لە ماوەی کورت‌دا جگە لە پێویستی بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ چاپکردنی دراوی نوێ.
حکومەت ناچار بوو بچێتە سەر بڕیاری کەمکردنەوەی دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکەی لە لایەکەوە و پشتگیریکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر دابەزیوە، كه‌واته له دواى ئه‌و هه‌موو قه‌يرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارييه بكرێت بازاڕ و ئابوورى ئێراق به يه‌كجارى ده‌شێوێت، له كاتێكدا بازاڕ و ئابوورى ئێڕاق له هه‌موو كاتێك زياتر به‌دواى سه‌قامگيرييه‌وه وێڵن. له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنياييه‌وه ئابوورى ئێراق به‌رگه‌ى شۆكێكى تر ناگرێت دواى ئه‌و هه‌موو شۆك و قه‌يرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ته‌نها يه‌ك ئامانجى هه‌يه ،ئه‌ويش لێدانى سه‌فقه‌يه‌كه له‌لايه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانه‌وه.