ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی 3/8/2022 ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان زیادکردنی یان هێشتنەوەی وەک خۆی لەخوارەوە پوختەیەکی شیکاری ڕاوبۆچونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بازاڕی جیهانی نەوت دەخەینەڕوو کە بەم شێوەیەو دواتر شیکاریان دەکەین.
٭ ئۆپێک، هەوڵی ئاشتکردنەوەی ئەمریکا و ڕووسیا دەدات.
٭ فشارە کەڵەکەبوەکانی سەر بازاڕی نەوت، ئابوری جیهان بەرەوپاشەکشە دەبەن.
٭ چارەنووسی نەوت لە نێوان نادڵنیایی بازاڕ و کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس).
٭ کۆبوونەوەی ئۆپێک+مەترسی دابەزینی خواست لەسەرنەوت.
٭ ئاراستەی دابەزینی نرخی نەوت پێش کۆبوونەوەی ئۆپێک.
٭ نرخی نەوتی برنت ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلارە.
ئۆپێک، هەوڵی ئاشتکردنەوەی ئەمریکا و ڕووسیا دەدات ئایا کۆبوونەوەی ئۆپێک + هەواڵێکی خۆش دەهێنێت؟
ئەندامانی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپیك لە ڤیەننا ڕووبەڕووی دووڕیانێك دەبنەوە كە زیاتر لە ڕۆیشتن بە هێڵێكی ورد دەچێت، لە لایەك دەبێت دڵی ئەمریكا ڕازی بكەن و شتێك پێشكەش بە بایدن بكەن بۆ بازاڕكردن وەك سەركەوتن، لە لایەكی دیكەشەوە خۆیان بەدوور بگرن مۆسکۆ توڕە دەکات.
ڤیەنا، ئەمڕۆ چاوی جیهان ڕوو لە ڤیەنا دەکات و چاوەڕێی هەواڵێک دەکات کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە. ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئۆپێک کۆدەبێتەوە بۆ داڕشتنی ستراتیژی نوێ کە چەند هۆکارێک پاڵیان پێودەنێت، لەوانە سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەدە، ئەمەش پرسیارەکان لەسەر ئەوە دروست دەکات کە ئایا ئۆپێک کاری زیاتر دەکات بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوتی خاو.
13 ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە سەرۆکایەتی سعودیە و هاوبەشەکانیان بە سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دووڕیاندان.
ستیڤن ئێنیس: بایدن بەدوای شتێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە بەردەم دەنگدەرانیدا سەرکەوتنی پێببەخشێت سهرۆكی ئهمریكا لهناوهڕاستی مانگی تهمموزدا سهردانی سعوودیهی كرد بۆمەبەستی زیادکردنی هەناردەی نەوت.
لە کاتێکدا سەردانەکە بە جێی مشتومڕ وەسف کرا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕازیکردنی ڕیاز بوو بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکان و کەمکردنەوەی هەڵاوسان.
کۆبوونەوەی ئۆپێک ڕێگە دەدات بزانین ئایا ئەوەی واشنتۆن ئاواتەخوازە بەدی بهێنرێت یان نا. کرایگ ئارلام، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئۆندا دەڵێت: پێدەچێت ئیدارەی ئەمریکا چاوەڕوانی هەواڵێکی خۆش بکات، بەڵام ئەستەمە دیاری بکرێت کە ئایا ئەمە لەسەر بنەمای ئەو گەرەنتیانەیە کە لە سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەریگرتووە یان نا.
ستیڤن ئینێس لە کۆمپانیای SBI Asset Management دەڵێت “سەرسوڕهێنەر نابێت کە ببینین سعودییەکان شتێک ڕادەگەیەنن کە بایدن دەتوانێت وەک سەرکەوتنێک لەبەردەم دەنگدەرانیدا پێشکەشی بکات”
پەیمانگای توێژینەوەی لەندەن، لایەنەکانی وزە، ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکات ئۆپێک ڕێککەوتنی ئێستا درێژ بکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە زیادکردنی قەبارەی نەوت.
ئهم بڕیاره دهبێت به کۆی دهنگ له لایهن ئهندامانهوه بدرێت، ههر بۆیهش چاوهڕوان دهکرێت کۆبوونهوهکه له ئاسایی زیاتر بێت. بڕیارە کۆنفرانسەکە لە ڕێگای تەکنەلۆژیای ڤیدیۆییەوە کاتژمێر 13:00 بە کاتی گرینویج لە ڤیەنا کە بارەگای سەرەکی کارتێلەکەیە دەست پێبکات.
بەڵام بە پشتبەستن بە سیاسەتی ئێستا، شرۆڤەکاران پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت ناکەن.جگە لەوەش ئۆپێک دەبێت بەرژەوەندی یەکانی مۆسکۆ لەبەرچاو بگرێت کە لەگەڵ واشنتۆن ناکۆکن.
تاماس ڤارگا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای بی ڤی ئێم ئینێرجی لە کۆتاییدا دەڵێت “ڕیاز بە هێڵێکی ورد دەڕوات” ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پەیوەندی بە ڕێگەدان بە ئەمریکا هەیە ڕووخساری ڕزگار بکات، لە کاتێکدا کە پێویستە خۆی لە توڕەکردنی ڕووسیا بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکە بەردەوام بێت.
جگە لەوەش، هان تان لە کۆمپانیای شینیتی پێی وایە هەر ڕاگەیاندنێک ئۆفەرێکی گەورەتر “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەناو کارتێلەکەدا هەن، لە بازاڕدا بە گومانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە”
ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە (ئۆپێک) بە شێوەیەکی بەردەوام لە پراکتیکدا شکست دەهێنێت لە دابینکردنی هەموو پشکەکانی، هەروەها هەوڵدەدات بگاتە ئەو بڕە کە پێش ئەو ئیفلیجییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای Covid-19ەوە دروستبووەو پێی گەیشتبوو.
فشارە کەڵەکەبوەکانی سەر بازاڕی نەوت، ئابوری جیهان بەرەوپاشەکشە دەبەن نزیکەی 5 مانگ لەمەوبەر، بازاڕەکانی وزەی جیهانی پێشبینی نەدەکرد ڕووبەڕووی فشارەکانی دابەزین ببنەوە کە هەڕەشەی ئەوە دەکات نرخی نەوتی خاو بۆ خوار 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بگەیەنێت.
لە هەشتی مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 139 دۆلار، پێش ئەوەی بۆ ماوەی ئەومانگە کە بە تێکڕا بۆ هەر بەرمیلێک 120 دۆلار دابەزی.
لە چەند مانگی دواتردا، نرخی بەرمیلی برێنت بە تێکڕای 115-120 دۆلار مایەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ترس لە زیادبوونی خواست و کەمی خستنەڕوو، لە بەرامبەر پاشخانی ئەو سزایانەی کە کاریگەرییان لەسەر نەوتی ڕووسیا هەبووە.
رووسیا لە دوای ئەمەریکا دووەمین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بە تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 10 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەو رێژەیەش رۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات.
“فشارە ناتەقلیدیەکان”
بازاڕەکانی نەوتی جیهانی هەمیشە کاریگەرییان لەسەر بووە بەهۆی هۆکارێکەوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کەرتی وزەوە نییە، چونکە لە نێوان هۆکاری سیاسی، تەندروستی یان جیۆپۆلیتیکدا جیاواز بووە.
بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، بازاڕی جیهانی وزە لە ژێر فشاری گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی خاو و گەورەترین هاوردەکاری جیهاندا بووە، کە ئەمریکا و چینن.
ئهم فشارانە لە ترسی ئەوەی کە ئابووری ئەمریکا بکەوێتە پاشەکشە، نوێنەرایەتی دەکرێت، لە کاتێکدا چین هێشتا جار جار لە ژێر داخستنیدایە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەمە جگە لە سەرهەڵدانی قەیرانی خانووبەرە کە لە پەرەسەندنیدایە.
چین سیاسەتێکی توند بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو دەکات، کە پێی دەوترێت سیاسەتی (سفر کۆڤید) کە داخستنی تەواوەتی ئەو شارەیە کە تێیدا تووشبووانی نوێ لە ژمارەیەکی دیاریکراو تێدەپەڕێنن.
ئەم داخستنە کاریگەری لەسەر ناوەندە بازرگانی و پیشەسازی و لۆجستیکیەکان دروستکرد، کە نەک تەنها لەسەر ئاستی چین، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان گرنگییان هەیە، وەک ئەوەی مانگی ڕابردوو لە شاری شەنگەهای پایتەختی دارایی چین ڕوویدا.
قەیرانە کانی چین ڕەنگە درێژبێتەوە بۆ کەرتی پیشەسازی بیناسازی، بەم شێوەیە ئاماژە بە دابەزینی خواستی ناوخۆیی لەسەر نەوت و وەرگیراوەکانی نیشان دەدات، کە لە نێو ماددە سەرەکی یەکانی بەرهەمهێناندان.
لەڕووی ژمارهوه چین دووهمین بهكارهێنهری نهوتی خاوه له جیهاندا له دوای ئهمریكا كه تێكڕای رۆژانه 13 ملیۆن بهرمیل بهكاردههێنرێت، ههروهها گهورهترین هاوردهكاری نهوتی خاوه به تێكڕای رۆژانه 10 ملیۆن بهرمیل له رۆژێكدا.
“ترسی پاشەکشە”
پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەمەریکا لە خوێندنەوەی یەکەمدا ئابووری ئەمریکا بە رێژەی 0.9% دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمدا بە رێژەی 1.6% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ڕووی تیۆریەوە ئەمە بەو مانایەیە کە ئەمریکا بەهۆی تۆمارکردنی دوو چارەک لەسەر یەک لە گەشەی نەرێنی، چووەتە ناو پاشەکشەیەکەوە، ئەمەش ترسی ڕاستەقینەی لێکەوتەی توندتر بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان دەوروژێنێت.
وە مانگی ڕابردوو نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا لە ئاستێکی مێژووییەوە دابەزی کە نزیکەی ٥.٥ دۆلار بوو بۆ هەر گاڵۆنێک. بەڵام پێدەچێت ئەو دابەزینە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمە وەرگیراوەکان بێت لەلایەن بەکاربەرانەوە، نەک بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتەوە کە بووە هۆی دابەزینی نرخەکان.
رووسیا رۆژانە 10.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، هەروەها لەدوای ئەمریکا دووهەمین بەرهەمهێنەری جیهانە و رۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات ڕاستە بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەیەوێت بە پێشەنگی خۆراک و وزە نرخی بەکاربەر (هەڵاوسان) کەم بکاتەوە، بەڵام گرنگە بانکی ناوەندی ئەمریکا هۆکاری ئەم دابەزینە بزانێت.
بانکی ناوەندی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەو بیرۆکەیەیان ڕەتکردەوە کە ئابوری ئەمریکا لە پاشەکشەدایە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەمە جۆرێکە لە خاوبوونەوەی ئابووری کە بەم زووانە دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای گەشەکردن.
ئەم ترسانە لە پاشەکشەی ئابووری ئەمڕۆ بە یەکەم هۆکار دادەنرێت بۆ دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە نزیک ئاستی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا بە تێکڕا تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوو 120 دۆلار بووە.
ئەو گریمانەیەی کە ئابوری ئەمریکا دەکەوێتە پاشەکشە، ئەوەیە کە هاوپەیمانی ئۆپێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، ئاگاداری هەر بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەبێت.
وە ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بە تێکڕای ڕۆژانە 17.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە دوای چین، بە تێکڕا 6.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
“شەرق ئەوسەت”
چارەنووسی نەوت لە نێوان نادڵنیایی بازاڕ و کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) ئەمڕۆ ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە لە کاتێکدا ئاسۆی تاریکی ئابووری جیهانی هەیە (dpa) نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە، لە ماوەی مامەڵەکانی نیوەی دووەمی دانیشتنی دوێنێدا، هاوکات گرنگی بە کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) دەدرێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەدەچێت بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی داهاتووی بەرهەمهێنان.
بازاڕەکانی نەوت هەوڵدەدەن هەنگاوەکانی خۆیان بدۆزنەوە، لە ژێر رۆشنایی چاوەڕوانییەکانی ئەنجامی کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس)لە کاتێکدا وەبەرهێنەران پێشبینییە نەرێنی یەکان بۆ خواستی جیهانی لەسەر سووتەمەنی بنیات دەنێن دوای بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە ئاماژە بە خاوبوونەوەی جیهانی لە کەرتی بەرهەمهێنان دەکەن.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 99.06 دۆلار، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.38 دۆلار.
لە ڕاپرسییەکانی ڕۆژی دووشەممەدا دەرکەوتووە کە کارگەکان لە سەرانسەری ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیا لە مانگی تەمموزدا کێشەیان هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییەکان لە کاتێکدا خواستی جیهانی ناجێگیربووە و چین سنوورێکی توندی سەپاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-١٩ کە ئەمەش بەرهەمهێنانی خاو کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵێکی “رۆیتەرز سەرچاوەیەک لە “ئۆپێک پڵەس” رایانگەیاندووە “، کە باس لە زیادبوونی کەمی بەرهەمهێنان بۆ مانگی ئەیلول دەکرێت، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە رایانگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا بپارێزێت. هەروەها وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتای هەفتانە دەکەن لەسەر کۆگاکانی ئەمریکا، چونکە شرۆڤەکاران پێشبینی دابەزینی پشکەکانی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا دەکەن.
ریکاردۆ ئیڤانجیلیستا، شرۆڤەکاری بازاڕی نەوت لە دەڵاڵی دارایی ئەکتیڤ ترەیدز دەڵێت، دابەزینی نرخەکان لە نیوەی یەکەمی دانیشتنی دوێنێدا بۆ تەواوکردنی ئەو جوڵەی دابەزینە هاتووە کە لە دانیشتنی پێشوودا دەستیپێکردووە.
ئیڤانجیلیستا بۆ (ئەلشەرق ئەلئەوسەت) ڕوونی کردەوە “ئەو ئامارە نائومێدکەرانەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا وەک زەنگێک هات سەبارەت بە پاشەکشەیەکی نزیک، سیناریۆیەک کە خواست لەسەر نەوت بەهۆیەوە کەم دەبێتەوە… لە هەمان کاتدا هەندێک لە چاودێران چاوەڕوانی بڕیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نەوت” لە مانگی ئەیلولدا، لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد”لەگەڵ ئەوەی بازاڕەکان هەوڵی کۆنترۆڵی ئەگەری دابەزینی خواستی جیهانی دەدەن، کە بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووری جیهان و زیادبوونی دابینکردن، ڕەنگە بوار بۆ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت هەبێت”
(ئۆپێک پڵەس) پێشبینی کردبوو کە ئەمساڵ پێداویستی بۆ بازاڕی نەوت کەمێک کەمتر بێت لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی گروپەکە. سێ سهرچاوه له شاندهكانی ئۆپێك پلهس رایانگهیاند، بهپێی زانیارییهكانی (ڕۆیتهرز) ئهو زانیارییه نوێیانه دهریانخستووه كه لیژنهی تهكنیكی هاوبهشی ئهو گروپه كه رۆژی سێشهممه كۆبووهوه، پێشبینییهكانی بۆ زیادهی بازاڕی نهوتی ئهمساڵ به بڕی 200 ههزار بهرمیل له رۆژێكدا بۆ 800 ههزار بهرمیل دابهزیوه بۆ هەر رۆژێک. ئهمڕۆ چوارشهممه، لیژنه تهكنیكییهكه پێش كۆبوونهوهی وهزاری رێكخراوی وڵاتانی ههناردهكاری نهوت (ئۆپێك) و هاوپهیمانهكانی به سهرۆكایهتی روسیا، یان ئهو بلۆكهی ناسراو به ئۆپێك پڵهس، كۆدهبێتهوه.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی تەکنیکی کە راوێژکاری گروپەکە دەکات لەبارەی بنەماکانی بازاڕ، لە کۆبوونەوەکەیدا باسی هیچ شتێکیان نەکردووە کە پەیوەندی بە سیاسەتی بەرهەمهێنانەوە هەبێت.
هەروەها کۆمپانیای بی پی هۆشداریدا لەوەی کە پێشبینی ناکرێت نرخی وزە لە ماوەی هاویندا دابەزێت، هەروەها پێشبینی دەکات کە نرخی نەوتی خاو و غاز لە ماوەی چارەکی سێیەمدا بە بەرزی بمێنێتەوە لەکاتێکدا پچڕانی دابینکردن لە ڕووسیاوە دروست دەبێت.
کۆبوونەوەی ئۆپێک مەترسی دابەزینی خواست لەسەرنەوت
– دوای زیاتر لە 2 ساڵ لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هەماهەنگی، ئۆپیک گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە چیتر نابێت ئامانجەکانی بەرهەمهێنان زیاد بکات و پێویستی بە دووبارە بیرکردنەوە لە داهاتووی گروپە نەوتییە 23 ئەندامەکە هەیە.
– زۆربەی شیکاران چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی زۆر مامناوەند دەکەن لە ڕێنماییەکانی بەرهەمهێنانی ئۆپێک ئەیلوولی 2022 لەگەڵ ئامارەکانی مانگی حوزەیران کە پێشتر گەیشتوونەتە ڕێژەیەکی بەرزی پابەندبوون بە 320%، دابینکردنی زیادە وەک تەحەدای سەرەکی بۆ ئەندامان دەمێنێتەوە.
– خراپتربوونی ئاسۆی خواست ڕۆڵێک دەگێڕێت لە بڕیاردانی ئۆپێک چونکە گروپەکە دەیەوێت نرخی نەوت ئەوەندە بەرز ڕابگرێت کە قازانجی گەورە بەدەستبهێنێت بەبێ ئەوەی ڕێگری لە دابینکردنی پێویست بۆ بازاڕ بکات.
– لە کاتێکدا ڕووسیا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک سزا دەبێتەوە لە ساڵی 2023 بەدواوە و بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ دابەزینی بەرهەمهێنان، سعودیە هەوڵدەدات ئۆپێک وەک هێزی هەماهەنگی بازاڕی نەوت بمێنێتەوە، پێی باشە خۆی لە شۆکی لەناکاوی بازاڕ بەدوور بگرێت چونکە دواجار ریاز گەشەی کردووە و چێژ لە ماوەی درێژخایەنی داهات وەربگرێت.
ئەنجام:
هەمووچاوەڕوانیەکان وئاراستەکان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئۆپێک پڵەسە بۆ زیادکردن یان هێشتنەوەی بەرهەم وەک خۆی.