نەوت چیە؟
نەوت؛ یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی وزە، یەكێكە لە گرنگترین سەرچاوە سرووشتییە ئابوورییەكان بە تایبەتی لە جیهانی ئەمرۆدا، لە رووی پێكهاتەوە “نەوت” دادەنرێت بە مادەیەكی هایدرۆكاربۆنی كە پێكهاتووە لە (هایدرۆجین و كاربۆن) تێكەڵ لەگەڵ چەندین مادەی تر وەك؛ ئۆكسجین، نایترۆجین، گۆگرد، قیر و كانزای دیكە، زاراوەی پەتڕۆل (Petroleum) ووشەیەكی لاتینییە و لە ساڵی 1526وە بەكارهاتووە، لە دوو برگە پێكهاتووە (Petra) بەمانای بەرد (Olume) بەمانای ڕۆن یان چەوری دێت، (Petroleum)بەشێوەیەكی گشتی بەكاردێت بۆ هەموو كەرهستە هایدرۆكاربۆنیەكان كە بەشێوەیەكی سروشتی پێكهاتوون، بەڵام بەمانا بازرگانییەكەی بە بەشی شلەمەنی دەوترێت (ڕۆن یان نەوتی خاو) و بە بەشه ڕەقەكەی دەوترێت Bitumen or Asphalt.
مێژووی نەوت
مرۆڤ له دروستبوونی و هاتنە سەرزەوی ههمیشه پێویستی به جۆرێك له ووزه بووه، ههر له دێرزهمانهوه مرۆڤ به جۆرێك له جۆرهكان نهوتی ناسیوه و بهكاریهێناوه و شوێنهوارهكانیشی له رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا هێشتا ماون، بهڵام له ههنگاوێكی پێشكهوتووتردا پسپۆرێکی بایۆلۆژی-كهنهدی كه له ئهمریكا دهژیا بهناوی Abraham P. Gesner توانی له ساڵی 1855دا له ولایهتی پهنسلڤانیا، نهوت ماددهی Kerosine له بهردی خهڵوز دهربهێنێت و پاشان بۆ رووناكی (چرا) بهكارهێنرا، بهم شێوهیهش یهكهمین جار نهوت وهكو ووزه بهكارهێنرا.
له ساڵی 1859شدا “كۆلۆنێل دریك”ی ئهندازیار توانی به ئامێری ههڵكهندنی بیری دەستی یهكهم بیری نهوت له پهنسلڤانیا به قوڵی 20 مهتر ههڵبكهنێت و ئهمهش بووه سهرهتای پیشهسازی نهوت.”كار بنز”ی ئهڵمانی له 1885دا ئۆتۆمۆبیلی داهێنا و له 1903دا فڕۆكه داهێنرا له “ئهمهریكا” و ههموشیان پشتیان به بهرههمهكانی نهوت دهبهست، خاڵی وهرچهرخانی گهوره له مێژووی پیشهسازی نهوتدا ئهو كاته روویدا كه حكومهتی “بهریتانیا” بۆ بهرزكردنهوهی توانای سهربازی لهسهر پێشنیاری “وینستۆن چهرچل” بڕیاری دا له سهرهتای سهدهی بیستهمدا كهشتیگهلی سهربازی وڵاتهكهیان لهبری خهڵوز، پترۆل بهكاربهێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتێكی “نیۆرك تایمز” ساڵی 1864 كاتێك چاڵە “نەوت” لە پەنسلڤانیا دۆزرایەوە، رووبەری شاری پیتهۆڵی ویلایەتی پەنسلڤانیا تەنها 10 كیلۆمەتر چوار گۆشە و دانیشتوانەكەشی تەنها 50 كەس بوون. بەڵام دوای تەنها یەك ساڵ ژمارەی دانیشتوانەكەی بوونە 10 هەزار كەس، بە مەبەستی حەوانەوەی ئەو كەسانەی لە بواری نەوتدا كاریان دەكرد 50 ئوتێلی تێدا كرایەوە، فەرمانگەی پۆستەكەی بووە قەرەباڵغترین پۆست لەسەر ئاستی دونیا، دوو وێستگەی تەلەگرافی تێدا كرایەوە، ئەمە جگە لە كردنەوەی دەیان (تیاترۆ) بۆ ئەو كەسانەی لەوێ دەمانەوە.لەو گۆڕانكارییە خێرایەدا دەیان كەس دەستیان بە سامانی زەبەلاح گەیشت، چوونکە بازرگانی نەوت كارێكی پڕ لە فرت و فێڵەو شارەزایی باشی دەوێت، بەڵام دوای ماوەیەكی زۆر كەم شاری “پیتهۆڵ” دووبارە بوویەوە وێرانە، لەبەر ئەوەی توانا نەوتییەكەی نەماو ئەوانەشی كە هاتبوونە ئەو شارە بەدوای كارەوە بوون.له ناوهڕاستی سهدهی بیستهمهوه؛ ئیتر نهوت كرایه سهرچاوهی گهشانهوه و پێشكهوتنی پیشهسازی و به جارێك باڵی بهسهر ههموو ژیانی ئابووری جیهاندا كێشا. رێژهی بهرههمهێنانی نهوت له ههزار بهرمیلهوه له 1859دا بهرزبوویەوە بۆ 3 ملیۆن بهرمیل له ساڵی 1926دا، پاشان له ناوهڕاستی دهیهی 1950شدا به یهكجاری له ئاستی جیهاندا گرنگترین سوتهمهنی له خهڵوزهوه بوو به “نهوت” و ئێستا بهرههمی رۆژانهی نهوت له جیهاندا 87 ملیۆن بهرمیله. له 1950دا رێژهی نهوت 37% بوو له كۆی بهكارهێنانی وزهی جیهانی، بهڵام له ساڵی 2000 ئهم رێژهیه بوو به 65.4%، له بهرامبهریشدا رێژهی بهكارهێنانی خهڵوز 61% كۆی بهكارهێنانی وزهی پێكدههێنا له ساڵی 1950دا، بهڵام له 2000دا بوو به 24.5%.، لە ساڵی 1973 دا بەشێك لە وڵاتانی عەرەب فرۆشتنی نەوت-یان بە هەندێك وڵاتی رۆژئاوایی ڕاگرت، لەماوەی شەش مانگدا نرخی نەوت ئەوەندە بەرزبوویەوە، بەرمیلێك نەوت نرخەكەی گەشتە (12) دۆلاری ئەمەریكی، لە ساڵەكانی؛ 1978، 1990، 2001 دا نرخی نەوت لەپڕ بەرزبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئابووری ئەمەریكا، هەر بۆیە تا ئێستاش بۆچوونی ئابووریناسان لەبارەی نەوتەوە ئەوەیە؛ نەوت لە هەركوێ بوو، ئابووریش لەوێیە.”نەوت” لە بوارێکی بچوکدا بەرهەم دێت، داهاتێکی زۆری هەیە، لە ئەنجامدا؛ دەبێتە فاکتەری داڕشتنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدار و خەڵك، بە جۆرێک کە دەسەڵاتدار هیچ پێویستی بە خەڵك نییە، لە ئاستی ئابووریدا. دیارە لێرەدا باج وەک چەمکێکی سەرەکی بونیادی دەوڵەت ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، خەڵك و باج و دەسەڵات، سێینەکی ئاڵۆزن کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دیموکراسی و شێوازی حکومڕانییەوە هەیە.
هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا
بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، “نەوت” رۆژانە بەرزبوونەوەی پێوانەیی بەراورد بە ساڵی رابردوو تۆمار دەکات، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 63 دۆلار کە بە درێژایی ساڵی 2020 نرخێکی وەها تۆمارنەکرابوو.یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوە و دەست بەکارکردنی کارگەکان و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، بەڕێوەبەری یەکێک لە “هێج فەندەکان” پێشبینی دەکات؛ نرخی “نەوت” لە کۆتایی ساڵ بگاتە 70 دۆلار، هەروەها گەشبینییەکان بە پەسندکردنی پاکێجە 1.9 تریلیۆنییەی “ئەمریکا” کە بە پاکێجی هاندانی ئابووری ناودەبرێت، هۆکارە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری لە “ئەمریکا” کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت. بە گوێرەی شرۆڤە تەکنیکییەکانی ئەو پسپۆڕەی بازاڕە داراییەکان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، رەنگە نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار. ئەو پاکێجە نەک تەنیا کاریکردووەتە سەر نرخی نەوت، بەڵکو نرخی زێڕیشی بەرزکردووەتەوە، هەروەها پشکی پێنوێنەکانی ئەمریکاشی هەڵکشاندووە، ئەوەتا بازاڕەکانی بۆرسەی “ئەمریکا” درێژەیان دا بە بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردووی خۆیان و توانییان ژماریەکی پێوانەیی نوێ تۆماربکەن. لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، “تاماس ڤارگا” شرۆڤەکاری نەوت لە ناوەندی “پی ڤی ئێم” رایگەیاند “بەرزی رێژەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کردووە”. ئەو شرۆڤەکارە راشیگەیاند “کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن “سعودیە” کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە بە لایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی ئەم چارەکە بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕی نەوت گرنگە”.
وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی “ئۆپێک” و هاوپەیمانەکانی کە بە “ئۆپێک پڵەس” ناسراون، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت-یان درێژکردەوە، کە پێشتر لەسەری رێککەوتبوون. بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئۆپێک ئاشکرابووە، ئەندامانی ئۆپێک پێشبینی دەکەن؛ بە درێژایی ساڵی 2021 نا-هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕووی نەوت هەبێت، ئەوەش بەرهەمهێنەرانی “نەوت” ناچاردەکات درێژە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن. هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندیی بە بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە خستنەڕوو و بەکاربردنی “نەوت” لە “ئەمریکا” هەیە. پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا رایگەیاند؛ لە هەفتەی کۆتایی مانگی رابردوو خستنەڕووی نەوت لەو هەفتەیەدا 4.3 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، هاوکات کۆگا نەوتییەکان بە بڕی 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزیون، کۆگای “کوشینگ”یش بە بڕی 1.9 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە. هەروەها داواکاریی چین لەسەر نەوت بە هاوکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.
لە لایەکی دیکەوە “جۆ بایدن” سەرۆکی “ئەمریکا” لە هەوڵدایە پاکێجێکی ئابووریی 1.9 تریلیۆن دۆلاری رابگەیێنێت و هاوکاریی هاووڵاتییان و بازرگانییەکانی پێبکرێت. ئەگەرچی کۆماری و دیموکراتەکان لەسەر ئەوە کۆکن، پاکێجێکی هاندانی ئابووری رابگەیێندرێت، بەڵام 10 سیناتۆری کۆماری داوادەکەن لەجیاتی 1.9 تریلیۆن دۆلار، پاکێجەکە تەنیا 600 ملیار دۆلار بێت، رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی پیران گفتوگۆیان لەبارەی بودجەی 2021ی ئەمریکا کرد و تاوەکو ئێستاش زۆرینەی سیناتۆرەکان پشتگیری لە داواکەی “بایدن” دەکەن.
دەرئەنجام
لەگەڵ ئەوەشدا؛ سەرجەم زانایان و پسپۆڕانی جیۆلۆجی و بواری “نەوت” پێیان وایە نەوت سنورێكی دیاری كراوەو قەبارەكەی سنووردارە، هەر بۆیە دەبێت لەوەش دڵنیابین كە رۆژێك لە رۆژان كۆتایی دێت و سەرزەوییەك دەمێنێتەوە بە بێ “نەوت” و بەرهەمهكانی، یەكێك لەو ڕێگایانەی كە زووتر نەوت دەگەیەنێتە كۆتایی، دەرهێنانی نەوتە بەشێوە كلاسیكی و كۆنەكەی، هەربۆیە شارەزایان باس لەوە دەكەن شێوەی نوێی بەرهەمهێنانی نەوت دابهێنرێت تا تەمەنی درێژتر بكەنەوە، ئەگەر لە سەرەتای دۆزینەوەی نەوت لە “ئەمەریكا” بووە مایەی ئاوەدان بووەنەوەی شاری (پیتهۆڵی پەنسلڤانیای ئەمەریكا) لە هەمان كاتدا پاشەڕۆكەی شەیتان و جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی لە پاڵاوگە نا-زانستیەكاندا بۆ هەندێك لە شارەكانی ئێستا بووەتە مایەی نەهامەتی و پیس بوونی ژینگە، لەم بوارەدا بە دڵنییایەوە “کورد” لەسەدەی پێشودا قوربانی یەکەمی نەوت و گازی زلهێزەکان بوو، بەڵام ئەمڕۆ خەڵکانێک بەهیوای ئەوەن؛ کە نەوت و گاز ببێتە داینەمۆیەکی گەورە بۆئەوەی “کورد” بە خەونی دێرینی خۆی بگات و دەوڵەتی خۆی هەبێت. لە هەمان کاتیشدا ئەم نەوتە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکانێکیش بە ترسەوە بۆ سامانی زۆری “نەوت” دەڕوانن، دەترسن هەروەک چۆن لە ئێراقدا سامانی زۆری نەوت، حکومەتێکی دیکتاتۆری و نا-دیموکراتی دروستکرد، کە پاشتر بوویە مایەی نەگبەتی بۆ هەموو گەلانی ئێراق، ئەم ئەزموونە جارێکی تر دووبارە بێتەوە، هەروەها دروستبوونی قەیرانی دارایی ئەم چەند ساڵەی دوایش بەتەواوەتی بۆچوونێکی تەواو نێگەتیفی، خراپ لەناو شەقامی کوردیدا بەرامبەر بە سیاسەتی نەوتی حکومەتی هەرێم دروستکردووە، ئەمڕۆ زۆرکەس دەڵێن؛ بریا حکومەت هەر نەوتی دەرنەهێنایە، چونکە بە زەرەر بۆ زۆرینەی خەڵکی کوردستان شکایەوە، بەتایبەتی چینی مووچەخۆران لەلایەکی تریشەوە سامانی نەوت زۆر بەکەمی گەلەکەمان قازانجی لێکرد، ڕوونە؛ ئەگەر “حکومەتی هەرێمی کوردستان” خاوەنی سیاسەتێکی حەکیمانە و ژیرانە بێت و رێگەیەکی تەواو زانستیانە بگرێتە بەر لە بواری نەوت و گازدا، هەروەها بەوپەڕی شەفافیهتەوە داهاتەکەی بخاتە ڕوو، ئەوا دەتوانێت نەوت و گاز بکاتە باشترین داینەمۆی بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان، گەر واش نەکات و هەروەکو ئێستا بەردەوام بێت، پیاداچوونەوە نەکات بە گرێبەستەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئەوە زەرەرێکی مادی گەورە دەکات بۆ ساڵەکانی داهاتوو، هاوکات ئابووری هەرێم زیاتر و باشتر گەشە دەسەنێت، ئەگەر بێت و پشت بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ببەستێت بۆ ئایندە، بۆ ئەوەی چیتر ئابوورییەکی لێڵ و نا-ڕوونی نەبێت وەک ئەو قەیرانە داراییەی کە چەند ساڵێکە هەرێمی تێکەوتووە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت-ەوە، تاکو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان-یش ئایندەیەکی باشترو چاکتر چاوەڕوانیان بکات لە ژێرسێبەری ژێرخانێکی ئابووری بەهێزدا.