“دەرفەت و ئاڵنگارییەکان”
ئەمڕۆ ئێمە راوەستاوین لەسەر قەراغی شۆڕشێکی تەکنەلۆجی، گۆڕانکاری لەڕەگەوە بەسەر چۆنییەتی ژیانمان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوانی تر و ئیشکردنمان هێناوە، بەشێوەیەک؛ لە قەبارە و چوارچێوە و ئاڵۆزی راگواستن بووە، لەوەی کە لەمێژودا مرۆڤایەتی لەسەری ژیاوە. ئێمە تا ئێستاش نازانین چۆن درکی پێبکەین، وەڵامی بدەینەوە، لێرەدا شتێک گرنگە؛ وەڵام دانەوەکە گشتگیر و تەواو پڕاوپڕبێت. هەموو خاوەن بەرژەوەندییەکان بگرێتەوە لە سیستمی سیاسی جیهانیدا، لە کەرتی گشتی و تایبەت بەرەوناوەندی ئەکادیمی و کۆمەڵگەی مەدەنی، شۆڕشی پیشەسازی یەکەم؛ ئاو و هەڵمی بەکارهێنا بۆ مەکینەی بەرهەمهێنان، دووەم؛ کارەبای بەکارهێنا بۆ بەرهەمهێنانێکی زۆر، شۆڕشی پیشەسازی سێیەم؛ ئەلیكترۆنیات و تەکنەلۆژیای زانیاری بەکارهێنا بۆ بەرهەمهێنان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی. ئێستا شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی لەسەر سێیەم بوونیاد نراوە، شۆڕشی دیجیتاڵی؛ لەناوەڕاستی سەدی رابردوو هاتە ئاراوە، کە جیادەکرێتەوە بەوەی پێکەوە بەستنی ئەو تەکنیکانەی کاربەکوژاندنەوە و سڕینەوە دەکەن، لەنێوان بوارەکانی ماددی و ژمارەیی و بایۆلۆجی… هەندێک هۆکاری سەرەکی هەیە لەپشت ئەوەی بۆ ئەم راگواستنە نوێنەرایەتی شۆڕشی سێیەمی پیشەسازی نەکرد، بەڵکو گەشتە شۆڕشی پیشەسازی چوارم، بە جیاواز لە ڕووی خێرایی و چوارچێوە و کاریگەری سیستمەکە، بەخێرایەک، ئێستا بەدەست هاتووە هەرگیز نەبووە لە مێژوودا، کاتێک بەراوردی دەکەیت بە شۆڕشە پیشەسازییەکانی پێشەوە، ئەم شۆڕشە گەشەدەکات بەشێوەی خێرا نەک هەنگاو بەهەنگاو.
لەسەروی ئەمانەشەوە؛ پەکی هەموو پیشەسازییەکانی تری خست لەهەموو وڵاتەکاندا، قووڵایی و پانتایی ئەم گۆڕانکارییە لەم راگواستنەوە ڕوویدا، راگەیەنرا لە بوارهکانی بەرهەمهێنان، بەڕێوەبردن، حووکمڕانی. ئەو هەلە گونجاوەی ملیارێک مرۆڤ پەیوەست دەبێت لەرێگەی ئامێری مۆبایلەوە لەگەڵ هێزێکی چارەسەری پێشوەخت، توانای خەزنکردن و توانای گەیشتن بەزانیارییەکان بە بێ سنوورو دیاریکراوی. ئەم دەرفەتانەش فراوان دەبن بە داهێنانی تەکنهلۆجیا لەبوارەکەدا، وەک زیرەکی دەستکرد، رۆبۆت، ئینتەرنێتی شتومەک، بارهەڵگرە سەربەخۆکان،3D چاپکردن، نانۆ-تەکنەلۆژی، بایۆ-تەکنەلۆژی، ئامێرە زانستییەکان، کۆگای وزەکان، ژمێریای چەندێتی…هتد. زیرەکی دەستکرد، لەئێستادا لەدەوروبەرمانە لە هەموو جێگایەک. لە سەیارە و فرۆکەی بێ شۆفێر و فڕۆکەوانەوە تا درۆن و، تاکو هاوکاری گریمانەیی، تاکو ئەو بەرنامانەی وەردەگێڕین و بەرهەمدەهێنرێن. گەشەسەندنێکی سەرسوڕهێنەر لە زیرەکی دەستکرد پەیدابوو، لەم ساڵانەی رابردووکە بەرێوەدەچیت بەهۆی گەشەی خێرای هێزی کۆمپیوتەر و قەبارەیەکی زۆر لە داتا و زانیاری، لەپرۆگرامەوە بەکاردەهێنرا بۆ دۆزینەوەی دەرمان، تا خەوارزیم بۆ پێشبینی کردنی بایەخی کولتووریمان. تەکنەلۆجیا، دروستکردنی ژمارەیی لەهەمانکاتدا کارلێک دەکات لەگەڵ جیهانی بایۆلۆجی لەژیانی رۆژانەدا، ئەندازیاری، دیزاینکردن، ئەندازیاری تەلارسازی یەکدەگرێت لەگەڵ دیزاینی کۆمپیوتهری. کەلوپەلی ئەندازیاری، پێکهاتەیی بایۆلۆجی بۆ سەرکردایەتیکردنی نێوان بوونەوەرە زیندووە وردەکان، جەستەمان ئەو بەرهەمانەی بەکاری دێنین، تاکو ئەو نشینگەیەی تیایدا دەژین. گەرچی زیرەکی دەستکرد و ئەوەی بەرهەمیهێناوە وەک پرۆفیسۆری سەردەم ؛ یوڤاڵ نوح هەراری دەڵێت “جیاوازە لەزیرەکی مرۆڤ، هەردوو هەست و زیرەکی ڕۆڵی تیا دەبینێت Intelligences and consciousness، یەکەمیان بیردەکەینەوە ودووەمیان چارەسەر دۆزینەوە لای مرۆڤ ئەم دوانە پێکەوە کاردەکەن، بەڵام لەجیهانی کۆمپیوتهر و زیرەکی دەستکرد هەست consciousness سفرە و بەشداری نییە”.
“دەرفەت و ڕووبەڕووبوونەوەکان”
وەک هەرشۆڕشێک پێشتر ڕووویداوە، شۆڕشی پیشەسازی چوارەم هاوکارە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی داهاتی گڵۆباڵی و زیادبوون و بەرەوپێشچوونی کواڵیتی ژیان، بۆ دانیشتوان لەگۆی زەوی. هەتا ئەمڕۆ ئەوانەی کە سودمەندی زۆری ئەم شۆڕشەن، بهربهرهكانێی توانای دانی تێچوونی جیهانی ژمارەییان هەیە و ئەتوانن پێی بگهن. تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنان وخزمەتگوزاری نوێ، خۆشی و توانایەکی زیاترمان دەداتی وەک ژیانی کەسیمان، وەک داوای ئۆتۆمبیلێکی کرێ ئۆنلاین، حیجزکردن و گرتنی گەشتێکمان، کڕینی بەرهەمێک، دانی پارە، گوێگرتن لە مۆسیقایەک، سەیری فیلمێک، یاریەکی ئۆنلاین،هەریەکە لەمانە دەتوانین بگەین پێی یان ئەنجامی بدەین لە دوورەوە. لە داهاتودا داهێنانی تەکنەلۆجیا دەگاتە ئاستی موعجیزە خوولقاندن لەگەڵ دەستکەوتێکی دوور و درێژ و گەورە لە توانا و بەرهەمهێنان، تێچوونی گواستنەوە کۆمۆنیکەیشن دادەبەزێت، زنجیرەکانی و دابینکاری و خزمەتگوزاری لۆجستیکی جیهانی زیاتر کارادەبێت، تێچوونی بازرگانی کەم دەبێتەوە. ئەمانە هەموو دەبنە هۆی کردنەوەی بازاڕی نوێ و پاڵنەردەبن بۆ گەشەی ئابووری، بەڵام هەروەک هەردوو ئابووریناس؛ ئیریك برینجولفسون و ئهندرۆ مكافی، ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم شۆڕشە بووە هۆی دروستکردنی نایەکسانی، بەتایبەتی لە توانای پەکخستنی بازاڕی کار.
بە سەیرکردن لەوەی ئامێری تەکنهلۆجیا شوێنی کرێکاری گرتوەتەوە لە بەرهەمهێنان، بە بوونی کەمترین دەستی کاری مرۆیی، لەلایەکی تریشەوە تەکنەلۆجیا بووە هۆی جێگۆڕکێ بە کرێکار و کە دەرەنجامەکەی لەولاشەوە دەستکەوتنی کاری سەلامەت تر و نرخێنراوتر بووە. “هەراری” دەڵێت” دەتوانیت بەهەشت و جەهەنم بە تەکنەلۆژیا دروست بکەیت، بەرهەمهێنەران، ئەندازیاران، زانایان، تەکنەلۆژیایان بۆ ئەوه بەرهەمهێنا کە سیناریۆی پۆزەتڤی هەبێت، نەک سیناریۆی مەترسی، چونکە تهکنەلۆجیا هەرگیز حەتمییەتی نییە، دەتوانیت بۆ بەکارهێنانی جیاواز بەکاری بهێنیت، بۆ ئەوەش بەرهەمهێنراوە بۆ شتی باش”.
لەم قۆناغەدا؛ ناتوانین پێشبینی دەرکەوتنی سیناریۆ بکەین. مێژوو ئەوەمان پێدەڵێت، دەرئهنجامی ئەگەری ئەوەی تێكەڵەی نێوان دووان، دەبێت سیناریۆی باش وخراپ. هەرچەندە من باوەڕم بەوە هەیە ئایندە بەهرەمەندی زیاتر لەسەرمایە ڕۆڵ دەبینێت لەبەرهەمهێناندا، ئەمە ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی بازاڕی کار، دابەشبوو بەسەر کەرتەکانی وەک کەرتی کەم بەهرە و کرێی کەم، لەگەڵ کەرتی خاوەن بەهرەی بەرز بە کرێی بەرز، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەراوکێی کۆمەڵایەتی. سەرباری ئەوەی ئەم زیادبوونی دڵەڕاوکێی ئابووری دروست دەکات و، نوێنەرایەتی نایەکسانی دەکات. ئەمەش هۆکاری گەورەترین دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییە کە بەستراوە بە شۆڕشی پیشەسازی چوارەمەوە، بەلای ئەوەدا دەچێت کە قۆرخکاری دروست بێت و، قۆرخکارانیش ئەوانەن فیکر و پارەیان هەیەو خاوەن پشکەکان، وەبەرهێنەران، ئەمە شیکاری بۆشاییەکی زیاتر دەکات لەشۆڕش لە نێوان ئەوانەی پشت دەبەستن بەسەرمایە بەرامبەر دەستی کار. لەبەر ئەوە تەکنەلۆجیا دەژمێردرێت بەهۆکارێکی سەرەکی وەستانی دەستمایە هەتا دابەزینیشی، بەنسبەت ئەو وڵاتانەی دانیشتوانەکەیان خاوەن دەستمایەکی بەرزن. لەگەڵ زیادبوونی داوا و هەلیکار بۆ کەسی خاوەن بەهرەو لێهاتووی بەرز، لەکاتێکدا کەمی داوا و هەلیکار بۆ کەسانی خاوەن بڕوانامەی نزم و کەم لێهاتویی، ئەمە وادەکات بازاڕی کار لە داواکاری بۆ لێهاتوویە بەرزەکان و نزمەکان و لەناوەراستیشادا بۆشایی هەیە واتە مام ناوەندی نییە.
ئەمە پێمان دەڵێت؛ بۆچی کرێکاران ئێستا تووشی بێ ئومێدی بوون و ترسیان لە وەستان و بەردەوامی داهات وخەرجی بۆ منداڵەکانیان هەیە. هەر ئەمەش هاوکاریمان دەکات بزانین، بۆچی چینی ناوەڕاست لە سەرتاسەری جیهاندا لەوڵاتاندا دەناڵێن بەهەستکردن بە زوڵم و هەست بە ناڕەزایەتیکردن .براوەی ئابووری لای چینێک وادەکات هەموو شتەکان بۆ خۆی دەبات، وا لە چینی ناوەڕاست دەکات هەست بە ناڕوونی و قەیرانی ناسنامەی خۆی و پەراوێزی ئابووری ببینێت. ئەم ناڕەزایەتییە تەخزیە دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی تهکنەلۆجیای ژمارەیی، کە سۆشیاڵ میدیا دیارترینیانە. ئێستا لە %٣٠ دانیشتوانی جیهان لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە بۆ ئاڵوگۆری زانیاری و فێربوون. لە دوونیای ئایدیاڵیدا ئەم پەیوەندییە کراوەتە دەرفەتێک بۆ تێگەیشتن و پەیوەستکردنی کولتوورییەکان، لەهەمان کاتدا؛ پێشبینی نا-چاوەڕوانی، نا-واقیعی، ئەوەش دەکرێت تاکێک یان گرووپێک دەربکەون و سەربکەون لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بڵاوکردنهوەی بیر و ئایدۆلۆژیای تووندڕەوی. “هەراری” دەڵێت “سەدەکانی پێشوو، سەرمایەداری چینی کرێکاری بەرهەمهێنا ‘Working class’ تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد (چینی ئیهمالی) بەرهەمهێناوە’Useless class’ چونکە بەردەوام ئامێر جێگای مرۆڤ دەگرێتەوە، مرۆڤ پەک کەوتە دەکات و دەیخاتە پەراوێزی میژوووە، بەرە و ئەوە دەڕۆین مێژوو بێ مرۆڤ بەردەوام بێت”.
“کاریگەری لەسەر بزنس”
یەکێک لە پرسە بناغەییەکان ئەمڕۆ سەردێڕی گفتوگۆی سەرکردەکانی جێبەجێکردن و بەرێوەبەرانی گەورەی کارە، ئەوەیە؛ قورسە پێشبینی ئەو داهێنانە خێرایانە بکرێت لەگەڵ خێرایی ئەو ئاڵۆزی و تێکچوونەی لەکەرتی کار و بزنسدا، ئەم جووڵەیەش پێکهاتەی شتی ناچاوەڕوانکراوی بەردەوام دەکات، تەنانەت بۆ کەسانی خاوەن مەعریفە و پەیوەندی ئاست بەرزیش. لەراستیدا لە لەهەموو پیشەسازییەکان بەڵگەی روون هەیە کە ئەو تەکنیکەی پشتیوانی شۆڕشی چوارەم دەکات، کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئیش. لە ڕووانگەی نمایش و ئەوەی لەبەرچاوە، ئێستا هەندێک لە پیشەسازی تەکنیکی نوێ داخڵکردووە، رێگەیەکی نوێی خولقاندووە بۆ دابینکردنی پێداویستی ئێستا و پەکخستنی زنجیرەی بەهای پیشەسازی پێشووتر، بەشێوەیەکی گەورە. ئەم تێکچونە سەرچاوە دەگرێت لە ڕکابەری بچووک و ئەو داهێنەرانەی بەهۆی چوونە سەر پلاتفۆرمی ژمارەیی جیهانی و ئەنجامدانی توێژینەوە و مارکێتینگ و فرۆشتن، دابەشکارییهوه گەشەدەکەن ئۆنلاین. دەبنە خاوەنی کارگە وکۆمپانیای گەورە خێراتر لە پێشوو، جاران بەهۆی کواڵیتی و خێرایی و نرخ کە دابینی دەکەن، لە ڕووانگەی داواکارییەوە گۆڕانکاری گەورە ڕوویداوە، شەفافییەتێکی زۆر سەپێنراوە لە بەشداری بەکاربەر، شێوازی نوێی رەفتاری بەکاربەر پشت دەبەستێت بەشێوەی زیاد لە ڕووی تۆڕی زانیاری و بەیاناتی مۆبایلەوە، کارگەکانی وەبەرهێنان خۆیان گونجاندووە بەرێگەیەک کە دیزاینی بەرهەمهێنان و بازاڕسازی و پێشکەشکردنی دەکات. ئاراستەی سەرەکی کە نوێنەرایەتییە، ئەو پشتیوانییەی تەکنەلۆجیا، ئەو پلاتفۆرمە، تەکنەلۆجیا هێناویەتیە ئاراوە کۆی هەردوو نمایش و داواکاری دەکات، لەیەک کاتدا نمایشی بەرهەمەکان لەپلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا و ئامرازە نوێیەکان لەگەڵ داواکاردنی بەرهەمەکان، لەلایەن کڕیار لەیەک کاتدا ولەیەک شوێندا. لەهەمان کاتدا؛ پەکخستنی پەیکەری پیشەسازی لەکارخستنی ئەو هەیکە لە پیشەسازییەی ئێستا هەیە وەک ئەوەی دەبینرێت لە ئابووری هاوبەشی و بە پێی داواکاری بەکاربەر. ئەو پلاتفۆڕمه تەکنیکییانەی ئاسانکاریکردووە لەرێگەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکەوە، كه تاکەکان و داتاکان کۆدەکاتەوە و لە کۆتایشدا رێگایەکی نوێ دەخولقێنێت بۆ بەکارهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری لەم پرۆسەیەدا، جگە لەوەی ئەمڕۆ بەکاربەر بریاردەدات چی بۆ بەرهەمدێت؟ بەهای شت، ئەو کەسە دیاری دەکات بەکاریدێنێت، بەکاربەر بڕیاردەدات بەرهەمەکە جوانە یان نا. بەهەمان شێوە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەربەست لەنێوان کارگە و تاکەکان، بۆ دەستخستنی سامان، گۆڕان لە ژینگەی پیشەیی و کەسایەتی بۆ کرێکاران، هەلیکاری ئەم پلاتفۆرمانە بەشێوەیک زیادیکردووە، هەر لە شووشتنی جلوبەرگ تا بازاڕکردن، لە کاروباری ماڵەوە هەتا وەساندنی ئۆتۆمۆبیل، لەمەساجەوە تاکو گەشتکردن، بەشێوەیەکی گشتی چوار کاریگەری گەورە هەیە لەسەر کار.
لە شۆڕشی پیشەسازی چوارەم؛ لەڕووی چاوەڕوانییەکانی بەکاربەران، باشکردنی بەرهەم، داهێنانی هەماهەنگی، لە شێوازەکانی رێکخستن. چ کارگەکان و چ بەکاربەران، بەکاربەران دەبنە چەقی ئابووری بەشێوەیەکی زیاترکارەکە هەمووی وای لێدێت بە دەوری ئەوەی چۆن خزمەتگوزاری باشکردن بۆ بەکاربەر، ئێستا پاڵپشتی بەرهەم و خزمەتگوزاری ماددییەکان دەکرێت بە توانایەکی ژمارەیی کە بەهاکەی زیاد دەکات. تەکنیکی نوێ دەگاتە ئاستێکی زیاتری بەردەوامی و لاستیکی و نەرم ونیانی و بوار ڕەخساندن، لەکاتێکدا داتا و شیکارییەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی چۆن بەردەوامبن بەجیهانێک لە خزمەتگوزاری کڕیار، داتا بناغە بگرێت لەسەرخزمەتگوزاری و ئامرازی گەیشتن لەمیانەی شیکاریدا، لەم ڕووانگەوە داواکاری بۆ شێوازی هاوبەشی نوێ دێتە ئاراوە بەتایبەتی بەهەند وەرگرتنی ئەو خێراییە گەورەی لەبواری داهێنان و پەککەوتن، لەکۆتایدا دەرکەوتنی پلاتفۆرمە جیهانییەکان و ەدەرکەوتنی کاری نوێ، ئەوەمان پێ دەڵێت؛ پێدا چوونەوەیەک بەبیرکردنەوە بکەین لە توانا و بەهرەکان، کولتوورو رۆشنبیری و شێوازەکانی رێکخستن.
پیشەسازی جاران، پیشەسازی بەرهەمهێنانی کاڵابوو، ئێستا پیشەسازی مێشک وجەستەیە. هەراری دەڵێت “خوا مرۆڤ و ئاژەڵی و شتی ئۆرگانی بەرهەمهێناوە، زیرەکی دەستکرد artificial intelligence مرۆڤی نا-ئۆرگانی بەرهەمهێناوە”. ئەم شٶڕشە جیاوازە بۆشایی دروستدەکات،، هەر وڵاتێک نەتوانێت بەشداری لەم شۆڕشە و بەرهەمهێنانی بکات، دەکەوێتە پەراوێزەوە. لە پێشوودا هەندێک وڵاتانی وەک بەریتانیا، بە شۆڕشی پیشەسازی قۆرخی جیهانی کرد، بەڵام وڵاتانی گەورەی وەک چین، ئەفەریقا، ئیسلامی نەیانتوانی ئەوە بکەن و بۆشایی و گاپ دروست بوو لەنێوانیان، وردە، وردە “چین” بە بەرهەمی تر ئەو گاپەی پڕکردەوە، بەڵام وڵاتانی تر نەیانتوانی گاپەکە پڕبکەنەوە. ئێستا گاپەکە گەورەبوو، چونکە باسی بەرهەمی پیشەسازی نییە، باسی بەرهەمهێنانی مێشک و جەستەیە، وڵاتێک ئەمە بەرهەمدێنیت و وڵاتێک ئەمە بەرهەمناهێنیت، زۆر زۆرە گاپەکە. وڵاتان بەگەوەریی و بچووکی نەبوو، بەریتانیا بچووکترە لە هیندستان، بەڵام بە شۆڕشی پیشەسازی توانی بۆشاییەکی گەورە لەنێوان خۆی و وڵاتان دروستبکات، ئێستا ئەوەی توانی بەشۆڕشی “زیرەکی دەستکرد-AI” ئەو بۆشاییە لەنێوان خۆی وڵاتان دروستبکات، ئەوە دەیباتەوە. بۆ خۆگونجاندن، چین دەیەوێت لە گۆڕانی کەشوهەوا و ڕووبەرووبوونەی یەکەم بێت، بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە، تا ئەوڕادەیهی بۆشاییەکە لەنێوان وڵاتان ئەوەندە گەورە دەبێت تەنها بە هاریکاری ‘Global Corporation’ چارەسەردەبێت، وڵاتان هاریکاری یەکتربن.
“کاریگەری لەسەر حکومەت”
لەگەڵ بەردەوامی نزیک بوونەوە لە جیهانی ماددی و ژمارەیی و بایۆلۆجی، تەکنەلۆژیای نوێ و پلاتفۆرمەکانی نزیکبوونەوەی هاوڵاتی لە حکومەت زیاتر دەبێت، ڕای خۆی دەردەبڕێت. هەوڵەکان هاوبەشی دەکەن، بەڵکو هەوڵیشدەدەن زاڵببن بەسەر دەسەڵاتی گشتیدا، لەهەمان کاتدا حکومەتیش؛ هێزێکی تەکنەلۆجیایی گەورە دەستدەخات تاکو زاڵبێت بەسەر هاووڵاتیان بە پشت بەستن بە بڵاوکردنەوەی ئامێری چاودێری ڕێکخرا و توانا، بۆ کۆنترۆڵکردن بە ژێرخانی ژمارەیی و دیجیتاڵییەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا حکومەتەکان فشارێکی زۆردەکەن بۆ گۆڕینی سیاسەتیان بەئاراستەی بەشداری پێکردنی گشتی، لە دروست کردنی بڕیار و کێشانی ستراتیژیان لەگەڵ کاڵبوونەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی لەبەرێوەبردنی حوکمڕانی وسیاسەت، بەهۆی پەیدابوونی سەرچاوەی ڕکابەری تری سیاسی وسەرلەنوێ دابەشکردنەوە و پەیدابوونی لامەرکەزییەتی دەسەڵات بەهۆی تەکنەلۆجییای نوێوە. لەکۆتای ئەمەدا، توانای ئامرازەکانی حکومەت وسیاسەتی گشتی توانای مانەوەیان دیاریکراو دەبێت و کەم دەبێتەوە، ئەگەر دەرکەوت و سەلماندیان توانای لە ئامێز گرتنیان هەیە لەبەرگرتن لە گۆڕانکارییە وێرانکەرەکان و هەیکەلی کارکردنیان، ملکەچی شەفافیەت وتواناین بۆ جیاوازی پاراستنی خۆیان لەبەرامبەر رکابەرەکانیان، ئەوە بەردەوام دەبن.
ئەگەر نەیانتوانی ئەم گەشەکردنەیان هەبێت، ئەوە ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە. ئەم گۆڕانکارییە راستە بەشێوەیەکی تایبەت لەبواری رێکخستندا، سیستم و رێکخستنەکانی حوکمڕانی و سیاساتی گشتی و بریاردانی ئێستا گەشەدەکەن، لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی چوارەم. ئەمە وادەکات بڕیاردەران، لەکاتی بڕیار وەرگرتن و دیراسەکردنی بابەتێکی دیاریکراو لەچوارچێوەیەکی رێکخستنی گونجاو، لەبەر ڕۆشنایی میتۆدی top down approach ، واتە نواڕین بۆ وێنەکە بە گشت لەسەرەوە بۆ خوارەوە دیزاینی بکەن و چوارچێوەی بۆ بکێشن، بەڵام ئەم میتۆدەش بەردەوام نابێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم و ئەو کاریگەرییە چوارچێوە فراوانەی کە کردویەتی، یاسادانەران و رێکخەرەکان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەک دەبنەوە کە پێشتر نەبووە، تا ئەگاتە ئەوەی زۆربەیان بۆیان دەردەکەوێت توانای خۆگونجانی ئەم بارودۆخەیان نییە، چۆن بتوانن پارێزگاری لەبەرژەوەندی بەکاربەر بکەن، لە جەماوەریش بەشێوەیەکی گشتی، پشتیوانیکردنی داهێنان وگەشەی تەکنەلۆجی لەمیانەی تەبەنی کردنی حکومەتێکی ڕەشیق بەتەواوەتیش کەرتی تایبەت، تەبەنی وەڵامدانەوەی زیاتری نەرم بۆ گەشەپێدانی پرۆگرام و پڕۆسەی بازرگانی بەشێوەی گشتی، ئەمە ئەوە دەگەینێت؛ رێکخەران بەردەوام دەبێت خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژینگەی تازە، دووبارە دەبێت خۆیان بدۆزنەوە هەتا تێبگەن چۆن شتەکان بەڕاستی رێکبخەن، بۆ ئەوەی هەستن بەمە، حکومەتەکان و نوێنەرایەتییەکانی ڕێکخستن بەردەوام هاوکارییەکی پتەو بکەن لەگەڵ کەرتی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
شۆڕشی پیشەسازی چوارەم کاریگەری کردووە بەشێوەیەکی قووڵ لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەشێوەی قووڵ، هەروەک چۆن کاریگەری کردووەتە سەرئەگەرەکانی ململانێ و سرووشتی مێژوی جەنگ و ئاسایشی نێودەوڵەتی، بریتیە لە مێژووی داهێنانی تەکنەلۆجی، ئەمڕۆ هیچ بەدەرێک نییە. ململانێکانی سەردەم کە دەوڵەتی تێکەڵە ‘هجینە’ بەشێوەیەکی زیاد بە سرووشتی تەکنیکی مەیدانی جەنگی تەقلیدی و ئەو ڕەگەزانەی پەیوەستن بەلایەنی چالاکی نا-حکومی، جیاوازی دەکات لەنێوان جەنگ و ئاشتی لەنێوان بکوژان و نابکوژان، تەنانەت تووندوتیژی و نا-تووندوتیژی، تەم و مژاوی بەشێوەی ناڕوون، لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیە و گەیشتنی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە، وەک چەکی سەربەخۆ و بایۆلۆجی ئاسان بۆ بەکارهێنان، وادەکات تاکەکان و گرووپە بچوکەکان بەشێوەیکی زیاتر پەیوەندی دەکات بە دەوڵەتەکانەوە، تاکو بتوانێت زیانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بدات، لەگەڵ ئەمەدا لە خودی کۆتا دروێنەدا سەرکردەکانی کارو بەڕێوەبەرە گەورەکانی جێبەجێکردن دەگەنە تێگەیشتن لە ژینگە بەردەوام لە گۆڕانەکە، ڕوبەڕووی ئاڵنگارییەکانی گریمانەکان تیمی ئیش پێکردنی تایبەت بەخۆیان، داهێنانی بێ وەستانی بەردەوام. هەر وەک هەراری دەڵێت “جیهانمان لە بێ کۆنترۆڵەوە برد بۆ کۆنترۆڵ، مرۆڤ داهێنانێکی کرد لەخۆی زیرەکترە و دەسەڵاتەکانی بەسەرخۆیدا هەیە، لەسەدەکانی ناوەڕاست باسی خواو بایبڵ دەکرا بۆ بڕیاردان، دواتر هیومانیزم هات وتی هەستی مرۆڤ خۆی ئێستا بڕیار لە کڵاودی واتە لەجیهانی فەزای گریمانەیە”
ئێستا Silicon Valley ئەو هەرێمەی کە لە باکووری کالیفۆرنیایە مەرکەزی جیهانی کۆنترۆڵی تەکنەلۆجیای بەرزو داهێنانە، پسپۆڕان دەڵێن؛ بڕیارەکانی جیهان لێرەوە دەردەچن نەک لای سیاسیەکان، ئێستا دوو شت گرنگە بۆ هێزو دەسەڵات؛ کۆمپیوتهر پاوەر و داتاو زانیاری. زانیاریش دوو شتە؛ ئینفۆتیک و بایۆتیک. کەواتە ئەوەی هەردوو هێزی کۆمپیوتهرو ئایتی و زانیاری هەبوو دەسەڵات لای ئەوە.
“کاریگەری لەسەر خەڵک”
لەهیچ سەردەمێکی پێشوتر وەک ئێستەوسەردەمی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم، مرۆڤ کۆنترۆڵ نەکراوە، هەرگیز نەبووە شوێنی مرۆڤ بکەویت، بزانیت چیدەکات. پاوەرو هێزی کۆمپیوتهر؛ بریتیە لە داتا و زانیاری، هەراری دەڵێت “پێشتر لەرابردوو هەرچی زانیارییەک لەسەر مرۆڤ هەبوو لەدەرەوەی پێستی بوو، نەک ناوەوەی بایۆتیک، ناوەوەیە. لەمەوداو مرۆڤ بۆکسێکی کراوەیە، زۆرتر کراوەیە بۆ دەرەوەی خۆی، وەک لەخۆی. زانیارییە بایۆلۆجیەکانیشی دەزانرێت، تەنها ئامێری پەستان پێو دەزانرێت فشاری خوێنی چەندە، تا ئەوڕادەی وەک چۆن پزیشکی مرۆڤ هەیە پزیشکی زیرەکی دەستکردیش هەیە AI Doctor and Human Doctor، تەنانەت چی لەدەماخدا رودەدات خۆت نایزانیت، هەندێک دەزگا و حکومەت دەزانێت. بەپێی قسەکانی ئەم سەردەمی تیکەڵەی زیرەکی دەستکردو AI وئینفۆتیک و بایۆتیکی مرۆڤەBio”. ئینفۆتیک؛ دەریدەخات تۆ کێیت، لە کوێیت، چی ئەکەی؟ بایۆتیک؛ دەریدەخات حەزت لەچییە و چۆن بیردەکەیتەوە؟ کەواتە بیرکردنەوە و هەستکردن لەخۆمان سەندرایەوە، دەرەوەی خۆمان بڕیارمان بۆ دەدات. جاران ئێمە کتێبمان دەخوێندەوە، ئیستا کتیب ئیمە دەخوێنیتەوە، ئەمە چۆن هەراری دەڵێت “کە کتیبێک ئۆنلاین داونلۆد دەکەیت، یان دەیخوێنیتەوە،هەست و سایکۆلۆژی و هەستکردنت و سرووشتی خوێندنەوەت دەزانرێت دواتر بەپێی ئەوە شتت بۆ دەنێرێت، ئینجا لەئایندەیەکی نزیک لە گۆگل، لە ئەمازۆن دەپرسین چارەسەری کیشەکانمان چۆن بۆ بکات، چونکە باشمان دەناسن، لەخۆت باشتر دەتناسێت. “تا ئەوڕادەیە ئەمرۆ زۆر کەس پرسیارێکی لا دروست دەبێت، دەڵێت کە تەعاروف لەگەڵ کەسێک دەکەیت یان ئیشیکت دەکەوێتە لای، ماوەیەکی زۆر کەم دوای ئەوە فەیسبوکەکەی دێتە پێش چاوت، دەڵێت ئەم کەسە دەناسیت زیادی کە بۆ هاوڕیکانت، واتە ئامێرەکانی مۆبایل لەگەڵ نزیک بوونەوی خۆت فیزیکی لە کەسێک ئەویش دەیزانێت و دەیەوێت ئۆنلاینیش نزیکتان کاتەوە لەیەک.
مرۆڤەکان تەمەڵ دەبن، پەکدەخرێن، ئەوەندە ئامێرەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کار ئاسانی دەکەن و ئامێر شوێنی مرۆڤ دەگرێتەوە، سەردەمەکە مەترسیتر دێنێتە ئاراوە، وەک لەوەی ئێمە لێی دەترسین ئەمڕۆ تیرۆریزم وقاعیدە. “هەراری” دەڵێت “ساڵانە ٣ ملیۆن کەس دەمرێت بەهۆی قەڵەوی و زۆرخۆری، ١ملیۆنیش بەهۆی برسییەتی، ماکدۆناڵ وکۆکاکۆلا زۆرتر مەترسییە بۆ سەر ژیانتان وەک لە قاعیدە. خەڵک دهمرێت لە زۆرخۆری، نەک کەم خۆری. ئەوەندی خەڵک بەخۆکوژی دەمرێت زۆرترە لەوەی بە تاوان تووندوتیژی تیرۆریزم. بەپێی داتا، مردن بەهۆی ماکدۆنال و خواردنەکانی ١٠٠ جار زیاترە لە کوشتن بەهۆی قاعیدە.”سەردەمەکە سەردەمی ‘Hack Human’ هاکی مرۆڤ، هاکی هەست و کەسایەتی، بەزانینی ئینفۆتیکو بایۆتیک .کەزانیاری کەسی و بایۆلۆجی تۆیان لەیادبوو، ئیتر شێری دەکەن لەگەڵت، ئەوکات دەزانن حەزت لەچیەوە جۆن بیردەکهیتەوە. وەک هەندێک پسپۆڕان بە سەردەمی Hack Humanity باسی دەکەن.
بۆیە شۆڕشی پیشەسازی چوارەم گۆڕانکاری لەوەشدا کرد نەک تەنها ئێمە چی دەکەین، بەڵکو ئێمە کێین.هەروەها کاریگەری کردە سەر ناسنامەمان و ئەوبابەتانەی پەیوەستن پێوەی، هەستمان بەرامبەر تایبەتیەکانمان، تێگەیشتنمان بۆ خاوەنداریەتی، شێوازەکانی بەکارهێنامان، ئەوکاتانەی دیاریدەکەین بۆ کاتبەسەربردن و ئیشکردن، وەزیفەکانمان چۆن پێش دەخەین، ئەزمونەکانمان چۆن سوود لێ وەردەگرین،دەگەین بەکەسەکان و پەیوەندیەکانمان بەهێزدەکەین. بەکردار تەندروستیمانی گۆڕیوە، دەیبات بەرەو میقدارێکی زیاترو لەکاتێکی نزیکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی مرۆڤ، بەشێوەیەک کە سنووری نیەو تەنها سنوردارە بە خەیاڵەکانمان. هەرچەندە ئێمە گەشەی تەکنەلۆژیامان پێ باشە، لەهەندێک کاتدا ئەگەری ئەوەی پێشبینی دەکەین کە بگاتە ئەوەی کە تواناکانمان وەک مرۆڤ، بەشێوەیەکی نموونەیی کەم دەکاتەوە. نموونەی سۆزو هاوکاری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مۆبایلی زیرەک لەو نمونانەن، پەیوەندییهکانمان دەوەستینێت کە شتێکی پێداویستی و عورفی ژیانە، تێکدانی کاتەکانی قسەکردن و بیرکردنەوەو وەستانمان لێ تێکدەدات.
یەکێک لەهەر ئاڵنگارییەکان تاک ڕووبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی تەکنەلۆجییای نوێوه؛ بریتییە لە ژیانە تایبەتییەکانی، ئێمە وەک غەریزەیەک لە بایەخی تێگەیشتووین، لەگەڵ ئەوەدا؛ بەدوای زانیاری تایبەتیمان کەوتن و هاوبەشی پێکردنمانن دادەنرێت بە بەشێکی گرنگ لە ئامارازەکانی پەیوەندی نوێ، گفتوگۆکان دەربارەی بابەتە بنەڕەتییەکان وەک کاریگەری لەسەر ژیانی ناوخۆیمان بۆ لە دەستدانی کۆنترۆڵمان لەسەر داتاو زانیارییەکانمان بەشێوەیەکی چڕ دێت، لەساڵانی داهاتودا. بۆ نموونە ئەو شۆڕشە دروستبووە بەهۆی تەکنەلۆجیای زیندوو، زیرەکی دەستکرد، وامان لێدەکات سەرلەنوێ پێناسەی خۆمان بکەینەوە کە مرۆڤین، لەمیانەی لابردنی کۆسپەکانی ئێستا بەدرێژایی ژیان وتەندروستی و دەرک کردن وتواناکانمان، ئەیسەپێنین بەسەرماندا کە سەرلەنوێ پێناسەی سنووری ئەخلاقی و مەعنەویمان بکەینەوە.
“وێناکردنی ئایندەمان”
نە تەکنەلۆجیا، نە ئەو پشێوییهی هاوڕێیەتی، هێزێکی دەرەکیە کە مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەریدا نییە، هەریەکە لەئێمە بەرپرسە بەرامبەر ئاراستەکردنی گەشەسەندنەکانی لەو بڕیارانەی رۆژانە دەیدات وەک هاوڵاتی و بەکاربەر و وەبەرهێن، هەروەها پێویستە لەسەرمان کە هەلو هێز بقۆزینەوە کە هەمانە بۆ پێکهێنانی شۆڕشی پیسەسازی چوارەم، ئاراستەی بکەین بۆ ئایندەیەک، کە ئامانجە بەها هاوبەشەکانمان پێچەوانە دەکاتەوە، بۆ هەستان بەمە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گەشە بەتێڕوانینێکی تەواو هاوبەشی جیهانی بدەین، لە چۆنییەتی کاریگەری تەکنەلۆجیا لەسەر ژیانمان، سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی ژینگەی ئابووری وکۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ومرۆیمان، هەرگیز لەپێشدا کاتی وابۆ بەڵێنی گەورە و کاتی واترسناکی گەورەی پێشبینی کراونەبووە. هەندێکجار بڕیاردەرکەران چواردەوردەدرێن بە بیرکردنەوەیەکی تەقلیدی و لەئامێزدەگیرێن بۆ قەیرانی جۆراوجۆر، جێ بایەخیانن بۆ بیرکردنەوە، بەشێوەی ستراتیژی لەهێزی داهێنان و پەککەوتن ئایندەمان وێنا دەکەن، لەکۆتایدا؛ هەموو شتەکان دەگەڕێنەوە بۆ مرۆڤ و بەها، پێویستمان بە پێکهێنانی ئایندەیەکە کە گونجاوبێت بۆ هەموومان کە مرۆڤەکان لە پلەی یەکمدا، دانێت و بەهێزی بکات. لەزۆربەی شێوەکانی رەشبینی و داڕنینە لە مرۆڤایەتی، لەراستیدا شۆڕشی پیشەسازی چوارەم هێزێکە بۆ بە رۆبۆتکردنی مرۆڤەکان، لە دوایشدا بێ بەشمان دەکات لە رۆح و دڵمان. بەڵام لەتەواوکاریشدا لەباشترین بەشەکانی سرووشتی مرۆڤایەتی داهێنان و هاوسۆزی و سەرپەرشتی، ئەگونجێت مرۆڤایەتی بەرزکاتەوە بۆ هۆشیارییەکی بە کۆمەڵ و ئاکاری نوێ کە بە هەستێکی هاوبەش بەرێکكەوت ، ئەبێت هەموومان دڵنیابین کە کۆتاییەکەی بە سوودە بۆمان.
سەرچاوە؛
1- Homo Deus: A Brief History of Tomorrow ,2017 By Yuval Noah
2-The Fourth Industrial Revolution: what it means, how to respond,2016,by Klaus Scwab