واتای ئاسایشی خۆراك؛ بریتییە لە دەستەبەربوونی خۆراك لەڕووی فیزیكی و ئابووری بۆ سەرجەم هاوڵاتیان لە هەموو وەرزەكانی ساڵدا بە بڕی پێویست و بەگوێرەی خواستیان. 3.2 میلیار لە دانیشتوانی جیهان بە هۆی كەم خۆراكی توشی تەنگەژە هاتوون و 16%ی دانیشتوانی وڵاتان لە دۆخی پەرەسەندن لە گەڵ كێشەی كەم خۆراكی. ساکارترین پێناسه‌ی “ئاسایشی خۆراک” له‌ڕووی ستراتیجییه‌وه( درێژخایه‌نه‌وه )ئه‌وه‌یه؛ گه‌لێ بتوانێ که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆراک که بۆ ژیان گرنگن و پێویستن به‌رهه‌م بهێنێ، هه‌روه‌ها له‌ڕووی کورت خایه‌نییه‌وه بتوانێ به‌لای که‌می بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پاشه‌که‌وتی خۆراکی هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی کتوپڕی سرووشتی یان جه‌نگ و ئابڵوقه. بیری ئاسایشی خۆراک هه‌میشه یه‌کێ له‌ڕه‌هه‌نده گرنگه‌کانی ژیان بووه و ده‌بێ مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه ئه‌گه‌ر بیری له ئاسایشی خۆراک نه‌کردبایه‌وه، چه‌نده‌ها ڕێگه و شوێنی به‌کارنه‌هێنابایه بۆ به‌رهه‌مهێنان و پاشه‌که‌وت و هه‌ڵگرتنی خۆراک، ئه‌وا نه‌ئه‌توانرا به‌رده‌وامی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی بدرێ. بیری “ئاسایشی خۆراک”هه‌ر لای مرۆڤ نیه، به‌ڵکو هه‌تا ئاژه‌ڵه‌کان بۆ پاراستنی ژیان و بونییان له‌مێروویه‌که‌وه تا ئه‌گاته ئاژه‌ڵی گه‌وره، بیر له ئاسایش واته؛ دابینکردنی خۆراک ئه‌کاته‌وه بۆ ئه‌م کاتانه‌ی که خۆراک ده‌ست ناکه‌وێ به‌تایبه‌تی له وه‌رزه سارده‌کاندا. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و ئابووری و ته‌کنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی خۆراک، ئاسایشی خۆراک بوو به‌سیاسه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی خاوه‌ن خاوه‌ندارییه‌تی، به‌وه‌ی که‌وا هه‌موو توانای مرۆیی و نیشتمانی ئه‌خه‌نه خزمه‌تکردنی ئاسایشی خۆراک.
ئاسایشی خۆراک گه‌لێ ڕه‌هه‌ندی تر جگه له‌ماناکه‌ی خۆی له‌خۆئه‌گرێ که‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن؛
1- ڕه‌هه‌ندی ئابووری
بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر وڵات و شوێنێ بتوانرێ ئاسایشی خۆراک فه‌راهه‌م بکرێ، پێویسته ژێرخانێکی ئاماده‌ی ئابووری هه‌بێ، که‌هه‌م ژێرخانی مادی وه‌کوو جاده‌وڕێگاوبان و ساختمان و پرد و تونێل و قوتابخانه و فێرگه و زانکۆ‌و نه‌خۆشخانه له‌خۆ ئه‌گرێ، هه‌م ژێرخانی مه‌عریفی و زانستی له‌خۆ ئه‌گرێت، که بریتیه؛ له‌به‌رنامه و ستراتیجی بۆ پێگه‌یاندنی کادری زانا‌و به‌تواناو ڕۆشنبیر و شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی دروست و ڕاست که‌ڵک له‌ژێرخانه مادده‌ییه‌کان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها بتوانن سه‌ربه‌خۆیانه به ئیعتماد له‌سه‌ر توانای خۆیان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌کردنی ده‌ستی کاری حه‌رفی له‌بواره جۆراوجۆره‌کاندا، بۆ نموونه گرنگیدان و کاراکردنی قوتابخانه پیشه‌ییه‌کان.
2- ڕه‌هه‌ندی سیاسی
له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی؛ ئاسایشی خۆاک بۆ هاوڵاتیانی هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕه‌هه‌ندی سیاسی وه‌رگرتووه، نه‌ک وه‌ک مافێکی سرووشتی بۆ مرۆڤه‌کان که پێویست بێ بۆ مانه‌وه له‌ژیاندا. هه‌تا له‌م وڵاته نانیشتمانی و نا دیموکرات و نابه‌رپرسانه‌شدا ئاسایشی خۆراک بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیان ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی پێ ئه‌به‌خشن، واته مافی کار و نان بۆ ئه‌وانه‌یه که به‌شوێن په‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ڕۆن .
ئه‌م وته‌یه‌ی که ئه‌ڵێ (به‌کۆنتڕۆڵکردنی نان ئه‌توانرێ میلله‌تان کۆنتڕۆڵ بکرێ)ئاماژه‌یه بۆ ئاسایشی خۆراک، ئه‌شێ به‌کاربێ وه‌ک چه‌کێکی سیاسی له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا له‌لایه‌ن ئه‌م وڵات و گه‌لانه‌وه که‌خاوه‌ن خۆراک و سیاسه‌تی خۆراکن له‌سه‌ر ئاستی جیهان. هه‌روه‌کوو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا؛ له‌وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نادیموکرات و نامه‌ده‌نیش خۆراک و نان به‌کاردێ وه‌ک چه‌کێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا. مه‌هزه‌له و گاڵته‌جاری ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی دواکه‌وتوو دیکتاتۆر له‌مه‌دایه که به‌هه‌مان چه‌ک سیاسه‌ت و شێوه که خۆیانی پێ سه‌رشۆڕ و ته‌سلیم و بێ ئیراده کراوه به‌کاردێنن دژی هاوڵاتیانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ی خۆیان بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆڵکردنی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ئابووری و ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان و نوخبه‌ی فاسد و دژه‌گه‌ل و وڵات.
ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رئه‌خات ئه‌گه‌ر وڵات و میلله‌تێ نه‌توانێ قوتی ژیانی به‌ده‌ستی خۆی فه‌راهه‌م بکات، ئه‌بێ ته‌سلیمی ئیراده‌ی خه‌ڵکی تر و وڵاتانی تر بێ، له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه‌دا بێ، ئیتر شتێ نامێنێ به‌ناوی شانازی و که‌رامه‌ت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م حاڵه له‌سه‌ر ئاستی تاکیش هه‌ر وایه به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی جیهانی خوارو (جیهانی سێ هه‌م).
3- ڕه‌هه‌ندی ژینگه و ته‌ندروستی
مه‌رجی فه‌راهه‌مکردنی ئاسایشی خۆراک، بوونی که‌رتی کشتوکاڵه به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه له‌گه‌ڵ پیشه‌سازیکردنی کشتوکاڵ. کشتوکاڵ واته؛ به‌روبوومی خۆراکی و سه‌وزایی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و نیشتمانی موماره‌سه( پراکتیزه) بکرێ، جگه له دابینکردنی ئاسایشی خۆراک که گرنگییه‌کی سه‌ره‌کی و ژیانی هه‌یه، بۆ پاراستنی ژینگه و که‌شوهه‌وا و ته‌ندروستیش مه‌رجی سه‌ره‌کییه. به‌ڵام دیسان له‌م وڵاتانه که “ئاسایشی خۆراک نیه” واته؛ که‌رتی کشتوکاڵ بوونی نیه، یان زۆر لاوازه که توانای به‌رهه‌می نیه. بۆیه له‌م وڵاتانه‌دا گرفتی ئه‌وه هه‌یه که ڕووبه‌رووی قاتی و برسیه‌تی و وێرانبوونی ژینگه و ته‌ندروستی ئه‌بنه‌وه، تا وای لێدێت کۆمه‌ڵ هه‌مووی تووشی ڕووخان و نه‌خۆشی ئه‌بێته‌وه و تراجیدیای مرۆیی لێ ئه‌که‌وێته‌وه. به‌داخه‌وه نیشانه‌کانی په‌یدابوونی ئه‌م تراجیدیایه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان به‌ره و فراوان بوون ئه‌ڕوات و ته‌نها و ته‌نها ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی دڵسۆز، دیموکرات، مرۆڤ و نیشتمان دۆست و مه‌ده‌نی و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌یی و زانستی و دیموکرات و کارا ئه‌توانێ ڕێگه له هاتنی تراجیدیاکان بگرێ .
“گرنگترین هۆكاره‌كانی دابین نه‌كردنی ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان بریتین له “
1- بایه‌خنه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم به بره‌ودانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ته‌ماشا نه‌كردنی ئه‌م كه‌رته وه‌كوو كۆڵه‌كه و بنچینه‌ی ئابووری ووڵات، بایه‌خدان و گرنگی پێدانی حكومه‌ت ته‌نها بۆ كه‌رتی نه‌وت و، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ش ئه‌و قه‌یرانه ئالۆز و فراوانانه‌یه كه له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌رێت.
2- زیادبوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی زه‌وی كشتوكاڵی، بێگومان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان خواست له‌سه‌ر خۆراك به شێوه‌ی جیا جیا زیاد ده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه سوود وه‌رنه‌گرتنی ته‌واو له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان به به‌رهه‌می نوێ و پر بایه‌خ، به‌كارهێنانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له بواری باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و شوێنی نیشته‌جێ بوون دیوێكی تری كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی خسته‌ڕووی خۆراك و دواتر فراوانبوونی گرفتی خۆراك و دابین نه‌كردنی ئاسایشی خۆراكه.
3- بایه‌خ نه‌دان به‌فراوانكردنی كشتوكاڵ و به‌تایبه‌ت فراوانكردنی ستوونی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌مداری كشتوكاڵ و سوود وه‌رگرتنی زیاتر له ده‌رامه‌ته سرووشتییه‌كان.
4- دابین نه‌كردنی پاره و سه‌رمایه‌ی پێویست له بوودجه‌ی كوردستان بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كه‌رته فه‌راهه‌م بكات.
5- پشتگوێخستنی لادێكان و كۆچكردنی دانیشتوانه‌كانیان بۆ ناوشاره‌كان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی “ئێراق”و ته‌واوكردنی ئه‌و پشتگوێ خستنه له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له ئێستادا زیاد له (80%)ی دانیشتتوانی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كان ده‌ژین، هاوكات له (90%)ی پێداویستی خۆراكی شارنشینه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هاورده ده‌كرێن.
6- كه‌می هۆشیاری زانستی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له بواری به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ كارده‌كه‌ن و، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جووتیاران هۆشیاری ته‌واویان نیه كه چی به‌رهه‌م بهێنن؟ بازاڕ چی پێویسته ؟ به‌ڵكوو زیاتر جوتیاران له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن كه ڕاهاتوون و چه‌ندین ساڵه خوویان پێوه گرتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره كه‌م داهات و كه‌م قازانجش بێت.
7- به‌گشتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بایه‌خی ته‌واویان نه‌داوه به په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی خۆراكی ناوخۆیی و كارنه‌كردن له‌سه‌ر هاندانی هاووڵاتیان، له‌سه‌ر پیاده‌كردنی كولتووری به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌كڕین و به‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆ.
8- لاوازی په‌یوه‌ندی و هاریكاری و لێك تێگه‌یشتن له نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، لێك تێگه‌یشتن له نێوای حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت زۆر گرنگه بۆ پیاده‌كردنی ستراتێژیكی تۆكمه، كه زه‌مانی دابینكردنی “ئاسایشی خۆراك” بكات له‌رێگه‌ی دانانی باجی پێویست و له‌كاتی پێویست له‌سه‌ر هاورده‌نی خۆراك به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به به‌رهه‌مه ناوخۆیه‌كان و هاوكات بایه‌خدانی جووتیاره‌كان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی (به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ووڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌زموونی هه‌ردوو ووڵاتی (یابان و چین)
“ده‌رئه‌نجام”
دوای قەیرانە ئابوورییەکەی سالی 2008 لە جیهاندا؛ سەرەڕای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان بەبەردەوامی، نرخی بەروبوومی خۆراكیش بەتایبەت دانەوێڵە بەرەو هەڵکشان ڕۆیشت، ئەم گۆڕانانە ئەوەندەیتر باری ئابووری و بژێوی هەندێ وڵاتی قورسترکرد، بە تایبەتی کە خواست لەسەر “بایۆ-ئیتانۆل” وەکوو سووتەمەنی بایۆلۆژی و بەخێوکردنی ئاژەڵ زیاتر بوون، کە پێویستی بەبڕێکی زیاتر لە بەرهەم هەبوو بۆ سووتەمەنی بایۆلۆژی و ئالیکی ئاژەڵ، ئەوەش ئاشکرایە، کە هەر کاتێ خواست زیاتر بێت بەرامبەر ئەوەش نرخی کاڵا و بەرهەمیش بەرزتر دەبێتەوە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له توێژه‌ره‌كانی بواری “ئاسایشی خۆراك” پێ یان وایه؛ پێویسته سه‌ر له‌نوێ ئابووری هه‌رێمی كوردستان دابرێژرێته‌وه له ئابوورییه‌كی كشتوكاڵی بۆ ئابوورییه‌كی پیشه‌سازی. ئه‌و توێژه‌رانه ئه‌وه ده‌كه‌ن به بیانوو كه “داهاتی ئابووری كشتوكاڵ به‌شی تێچوونه‌كه‌ی ناكات”، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و كوشنده‌یه، چونكه نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت هه‌موو كات داهات و پاره گرنگ نیه، به‌ڵكو دابینكردنی “ئاسایشی خۆراك” و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌كاتی ئاشتی و جه‌نگ، له‌كاتی به‌هێزبوون و گه‌مارۆدان زۆر گرنگتره له داهات و پاره.
هاوكات هاوردنی خۆراك (به‌هۆی هه‌بوونی پاره‌ی نه‌وت)جێی دڵخۆشی نیه، چونكه به‌هۆی بارگۆڕانی نرخی نه‌وت و كه‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی (وه‌كو ئێستا) بارودۆخێك دێته پێش، كه نه‌توانرێت خۆراكی پێویست هاورده بكه‌ین. له‌كاتی گریمانی به‌رده‌وامی هه‌بوونی پاره‌ی نه‌وت، به‌ڵام هاوردنی خۆراك و به‌تایبه‌ت له ووڵاتانی دراوسێ جگه له‌وه‌ی زیان به ئابووری وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ڕه‌نگه (نزیكه له‌راستیه‌وه) زیان به‌ته‌ندروستی هاووڵاتیه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێی وه‌كوو (توركیا و ئێران بۆ نموونه) ئاره‌زوو مه‌ندنه‌بن و دژایه‌تی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی بن، ئایا چۆن؟ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن و هاوكار ده‌بن له‌بونیادنانی هاووڵاتی ته‌ندروست باش له‌م هه‌رێمه كه له داهاتوودا ره‌نگه ئه‌و هاووڵاتییانه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه بكه‌ن كه ئه‌وان نه‌یارن له‌گه‌ڵیدا، بۆیه هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری گرنگه و تاكه رێگه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان .