مێژووی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاره‌ساتی زۆری به‌خۆوه بینیوه و هه‌ر کاتێک کورد له ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ر هه‌وڵێکی دابێت بۆ ڕزگاری و ئازادکردنی زێد و نیشتمانی خۆی، ئه‌وا پاش هێرشکردنه سه‌ر کوردستان تاوانی مرۆیی و ده‌سدرێژیی گه‌وره ئه‌نجام دراون، ئه‌مه له هه‌ر قۆناغێک، له قۆناغه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له “ئێران”به شێوه‌یه‌ک بووه هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجاره‌وه تاکوو په‌هله‌وی و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی. له‌ناو ئه‌م زه‌ریای خوێن و غه‌در و تاوانه‌دا.
کۆمه‌ڵکوژیی “قاڕنێ”وه‌کوو تاوانێکی گه‌وره نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نها به نێوچه‌وانی به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه، به‌ڵکوو وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی بێده‌نگی و هه‌لپه‌ره‌ستی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیش به نێوچه‌وانی ده‌وڵه‌تانی دیموکراسی‌خوازی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوه و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤه. کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیی “قاڕنێ”یه‌کێک له‌و ڕووداوانه‌یه که پاش هاتنه سه‌ر کاری ڕژێمی خومه‌ینی له لایه‌ن ئه‌و نوێنه‌ر و به‌رپرسه ئیداری و سه‌ربازی و سیاسییانه‌وه که له تارانه‌وه ده‌هاتن، له شاری نه‌غه‌ده که له شاره باکوورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئه‌نجامدرا. ئه‌م ناوچه‌یه هه‌م “کورد”ی تیایه و هه‌میش “تورک”و هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی که له “تاران” هاتوونه‌ته سه‌ر کار سیاسه‌تی “جیاوازی دروست بکه و حکومه‌ت بکه”یان له‌م ناوچه‌یه پیاده کردووه و ڕقی تورک و کوردیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتری جووڵاندووه له پێناو پاراستنی ڕژێمی سیاسیی تاران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، له پێناو پارێزگاریکردن له یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران!.
له‌م هاوکێشه‌یه‌دا؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان له ڕووی ئاینییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا یه‌ک بوون و به‌شێکی زۆر له به‌رپرسان و حاکمه شه‌رعه‌کان، که خومه‌ینی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی دایده‌نا بۆ کوردستان و ناوچه تورکه‌من نشین و بهلووچنشینهکان تورک بوون و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فای خۆیان و باوه‌ڕی خۆیان به خۆمه‌ینی بسه‌لمێنن چ خوێنێک ڕه‌نگینتر و سوورتر له خوێنی کوردان شایه‌تیده‌ری ئه‌م وه‌فایه ده‌بێت!. کوردانێکی بێچه‌ک و بێگوناه، جووتیار و وهرزێز، ژن و منداڵ!.
له ڕۆژی 11/6/ 1358ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ 2ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1979 زاینی، “ڕژێمی کۆماری ئیسلامی”توانی به هاندانی هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی و هێرشکردنه سه‌ر گوندی “قاڕنا”به‌شێک له ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت. گوندی قاڕنا له 11 کیلۆمه‌تریی شاری نه‌غه‌ده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه. ئه‌و ڕۆژه به‌کرێگیراوان و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕژێم هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌م گونده، قه‌تڵوعام و کشتوبڕێک ده‌که‌ن که دواتر وه‌کوو یاده‌وه‌رییه‌کی تاڵ و خوێناوی و زاڵمانه، به‌ڵام کپکراو له زه‌ین و ده‌روونی خه‌ڵکی گوند و ناوچه‌که‌دا ده‌مێنیته‌وه. دواتر هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی ئاوایان گێڕایه‌وه: له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مه که ده‌کات 2ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1979زاینی له هێرشێکی دڕندانه‌دا که سێ کاتژمێری خایاند، هێزه‌کانی سووپای پاسداران دێنه سه‌ر گوندی قاڕنا و به‌پێی سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌کان 47 که‌س له خه‌ڵکی ئاسایی و بێتاوانی ئه‌م گونده که به‌کۆ مه‌ده‌نی بوون، ده‌کوژن. له ناو قوربانیاندا ژن، پیاو، پیر و گه‌نج و ته‌نانه‌ت منداڵانی کهمتهمنیش هه‌بوون. ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌کان ژماره‌ی کوژراوانیان به 47که‌س خه‌مڵاندووه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی قاڕنا و باوه‌ڕپێکراوانی ناوچه‌که و نوێنه‌ری کورده‌کانی نه‌غده؛ مه‌لا ساڵه‌ح ڕه‌حیمی، ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به کۆ 68 که‌س بووه. قه‌تڵوعامی خه‌ڵکی ئه‌م گونده له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی حکوومه‌ت و سوپای پاسدارانه‌وه بووه.
ته‌نیا پاساوێک که زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆمه‌ڵکوژی قاڕنا نووسیویانه، که به دڵنیاییه‌وه پاساوێکی بۆش و به‌تاڵه ئه‌مه‌یه که ده‌ڵێن چه‌ند ڕۆژ پێش ڕووداوی “قاڕنا”له پێکدادانێکی چه‌کداریدا له ناوچه‌ی دوئاو که نێزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر له قاڕنا و 20 کیلۆمه‌تر له نه‌غده مه‌ودای هه‌یه له میانه‌ی پێکدادانێکدا له نێوان لایه‌نگرانی “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران”و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕژێم 12 که‌س ده‌کوژرێن. پاش گواستنه‌وه‌ی کوژراوه‌کان بۆ نه‌غه‌ده و گڕسه‌ندنی ئاگری ڕق و تۆڵه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و سووپاوه به فرمانی به‌رپرسانیان به‌ره‌و گوندی قاڕنا به‌ڕێده‌که‌ون، ئه‌مه له حاڵێکدایه زۆینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و گونده جووتیار بوون و هیچ چه‌کێکیان بۆ به‌رگری له خۆیان پێ نه‌بوو و له‌و پێکدادانه‌ش هیچ به‌شدارییه‌کیان نه‌کردبوو، ئه‌م هێزانه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه بێ‌تاوان و بێدیفاعه و کۆمه‌ڵکوژیان ده‌که‌ن.
به پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی گوند که زیندوو مانه‌وه، له ڕۆژی 11ی خه‌رمانانی 1979دا هه‌موو ده‌وروبه‌ری گوند به تۆپ و تانک گه‌مارۆ درابوو و نێزیکه‌ی کاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ گوردانێکی سه‌ربازی سه‌د که‌سیی له پاسداره‌کانی کۆماری ڕژان به سه‌ر ماڵ و حاڵی خه‌ڵکدا و هه‌ر که‌س به‌رده‌ستیان که‌وت کوشتیان و سه‌ریان بڕی. ته‌نانه‌ت مه‌لای گوند که قورئانێک ده‌بات به‌ره‌و ڕوویانه‌وه و سوێند ده‌خوات که خه‌ڵکی ئه‌م گونده بێ‌تاوان و بێگوناهن، ده‌کوژن و سه‌ری ده‌بڕن و سه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. ته‌رمی هه‌ندێک له کوژراوانیان گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی گوند و ته‌رمه‌کانیان له دۆڵێکدا به توێژه خۆڵێک داپۆشی تاکوو وا بنوێنێت که ئه‌مانه له شه‌ڕێکی سه‌ربازیدا و له میانه‌ی پێکدادانێکدا کوژراون و سه‌ر به هێزێکی دیاریکراوی دژ به کۆماری ئیسلامین. دواتر له بڵاڤۆکه‌کانی ئه‌و ساڵانه واته ساڵی 1979/1358 به‌ڵگه و شایه‌تی پێویست بۆ ناسینه‌وه و سزادانی تاوانبارانی ئه‌م کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژییه خرایه ڕوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له حاڵێکدا که زیاتر له 3 مانگ به سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا تێده‌په‌ڕی، هیچ کارێکی نه‌کرد و تا کاتێک وه‌فدی نیازپاکیی که داریووشی فرووههری (که که‌سایه‌تییه‌کی نێزیک له کورد بوو و دواتر له سه‌رده‌می سه‌رۆککۆماریی خاتمهدا له ژێر ناوی قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌کان کوشتیان)ش به پێداگریی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسه‌ینی تێیدا به‌شدار ده‌بێت نه‌هاته کوردستان هیچ کام له به‌رپرسانی ئه‌وکات ده‌نگی هاواری ئه‌و خه‌ڵکه‌یان دژی زوڵم و سته‌م و تاوان نه‌بیستبوو.
دواتر، پاش چل و سێ ساڵ له‌م ڕووداوه هێشتا په‌رده‌پۆش ده‌کرێت و هه‌موو به‌رپرسان و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ریان خۆیان له هه‌ڵدانه‌وه و گێرانه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته ده‌دزنه‌وه.
“مه‌لا حه‌سه‌ن” که تورکێکی ئازه‌رییه و نوێنه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئه‌وکاتی خومه‌ینی بووه له وه‌ڵامی پرسیارێکی هه‌واڵنێرێک که له ڕۆڵی ئه‌و له کاره‌ساتی قاڕنێ و قه‌ڵاتان ده‌پرسێت، ده‌ڵێت: ” نه‌خێر، من نه‌بووم، ئه‌گه‌ر من بایام هیچ ترسێکم له درکاندنی نه‌بوو”.
پرسیاری لێ ده‌که‌ن ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که هێرشیان کرده سه‌ر قاڕنێ و قه‌ڵاتان تاوانبارن یان نا؟
ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌باره‌ی قاڕنا بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه، 18 که‌س له موجاهیده‌کانمان له‌وێ شه‌هید ده‌بن و ژماره‌یه‌کیش بریندار ده‌بن. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان ده‌چن بۆ شوێنی ڕووداوه‌که و حه‌وت که‌س له بکوژانی موجاهیده‌کانمان و پاسداره‌کان له پێکدادانێکدا ده‌کوژرێن.
ئه‌م هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینانه‌ی حه‌سه‌نی له ڕق و نه‌فره‌تێکی مێژوویی به نسیبه‌ت کورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی له قسه‌کانیدا په‌یدا نابێت، هیچ لایه‌نێکی سیاسی له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و وه‌رگێڕێک قسه‌کانی که‌سانێکی وه‌کوو حه‌سه‌نی و خه‌ڵخاڵی نه‌ک ته‌نها به هه‌ند و ڕاست وه‌رناگرن، به‌ڵکوو گاڵته‌شیان دێت به‌و قسانه، هێنده دوورن له راستی! کاره‌ساتی قاڕنا به‌م شێوه‌یه بوو، به‌ڵام ئه‌م کۆمه‌ڵکوژی و تاوانکارییه هه‌ر له قاڕنێ‌دا نه‌بوو و له گونده‌کانی قه‌ڵاتان، ئیندرقاش و سهرکانیش تاوانی هاوشێوه ئه‌نجام درا. له گوندی سه‌رچنار خه‌ڵک له مزگه‌وتێکدا کۆ ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر له‌وێ 18 که‌سیان لێ ده‌کوژن، و له گوندی چقڵ مسته‌فاش 48 که‌سیان کوشت و خستیانه ناو ئاوی ڕووباره‌که‌وه و خه‌ڵکی گونده‌کانی خواره‌وه ته‌رمه‌کانیان بینبیووهوه و له گوندی محهشه پاسداره‌کان ورگی ژنێکی دووگیانیان دڕی و منداڵه‌که‌یان هێنایه ده‌ره‌وه، له گونده‌کانی ڤیلان چهر و کارێزه‌ی ناوچه‌ی شه‌کاک هێزه‌کانی سوپا و حکوومه‌ت چه‌ندین که‌سیان کوشت. ورده‌ورده هه‌واڵی ئه‌م تاوان و جینایه‌تانه بڵاو بوویه‌وه و به‌شێک له خه‌ڵک ئاگادار کرایوه که چ ڕووی داوه به‌ڵام حکوومه‌ته‌که‌ی تاران بۆ هێورکردنه‌وه و چه‌واشه‌کردن و کپکردنی بابه‌ته‌که نوێنه‌رێکی نارد له لایه‌ن خومهینییهوه به ناوی مه‌هدی به‌هادران، مه‌هدی به‌هادران به ئینساف و ویژدانه‌وه له لێکۆلێنه‌وه‌ی خۆی له ڕووداوه‌که و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ببوونه هۆی هاتنه‌ئارای ئه‌م کاره‌سات و تاوانه له ڕاپۆرتێکی دوورودرێژدا به ناوی تاوانبار و به‌رپرس و …بۆ خومه‌ینی ده‌نێرێت به‌ڵام پاش چل و سێ ساڵ له‌و ڕۆژه هێشتا جه‌لادانی ئه‌م کاره‌ساته نه‌گیراون و ته‌نانه‌ت بوون به به‌رپرسی باڵا له حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا و هه‌ندێکیشیان باڵوێزی کۆمارن له ده‌ره‌وه.
ئه‌مه ته‌نها دیمه‌نێکی کورته له ڕووداوێک له یه‌کێک له گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ڕژێمه‌کانی تاران و پان فارسه‌کان به بیانووی به‌رگری له خاکی “ئێران” و دوژمنایه‌تی کورد له گه‌ڵ ئایین و له ڕێگه‌ی ململانێی نێوان تورک و کورد په‌ره‌یان پێداوه و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن، گه‌وره‌ترین ئه‌رکی ئێمه زیندوو ڕاگرتنی ئه‌م دیمه‌نه‌یه ئه‌گه‌رچی ده‌بێت و ده‌بێت له سه‌ر ورده‌کاریی زیاتر و باشتر ئیش بکرێت تاکوو نه‌بێت به ژێر ته‌پ و تۆزه‌ی زه‌مه‌ن و فه‌رامۆشییه‌وه.