تكایە هەمووان بەشداربن
1- ده‌ستوور “شوناسی ده‌وڵه‌ت” و سیسته‌می فیدڕاڵیی.
2- سیسته‌می به‌رگری و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
3- ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ماده‌ی 140.
4- سامانە سروشتییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه فیدڕاڵییه‌كان، “ناوه‌ندێتی و نا ناوه‌ندێتی”.
5- پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵیی.
6- بودجه و مووچه و سزا دارایی و كارگێڕییه‌كان.
له‌م روانگه‌یه‌وه؛ له‌ئه‌نجامی هه‌ستكردن به بوونی بۆشاییه‌كی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیریی نیشتمانیی كوردستانیانه، بۆ خوێندنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانانه، وه‌ك ده‌نگێكی جیاواز له ده‌نگ و لۆژیك و به‌رژه‌وه‌ندی پارته سیاسییه‌كان، بانگه‌وازی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسییهیهمان به‌ناوی (كوردستان و ئێراق؛ پرسێك له ده‌ره‌وه‌ی بودجه، ده‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی حیزب) داوه به‌مه‌به‌ستی دروستكردن و بوونیاتنانی روانگه‌یه‌كی نیشتمانی سه‌باره‌ت به مافه‌كانمان له ئێراقدا و بوونی ده‌نگێكی راسته‌قینه‌ی هاوسه‌نگی نیشتمانی بۆ دروستكردنی رای گشتی له‌سه‌ر پرس و مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان.
له‌مڕووه‌وه داوكارین له سه‌رجه‌م نووسه‌ر، پێشمه‌رگه، مامۆستا، توێژه‌ر، رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار، سیاسییه پیشه‌ییه‌كان، ئه‌ندامی شانده‌كانی دانووستانی نێوان كوردستان و ئێراق له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، لاوان و خوێندكاران، خه‌مخۆرانی پرسی كورد، كه ئاره‌زوویانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه و له روانگه‌ی بڕوابوون به مافی سروشتی و قانونی و وه‌كیه‌كی كورد له‌مبواره‌دا نووسین و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیان بۆ پێگه‌ی چاوی كورد بنێرن، به‌م ناونیشانه:
ئه‌م دۆسیه‌یه ئامانجییه‌تی:
1- دونیابینی تاكی كورد له لایه‌نێكی تری جگه له دنیابینی پارته سیاسییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه سه‌خته‌كانی نێوان كوردستان و ئێراق دروست بكات.
2- دروستكردن و داتاشینی چه‌مكی نوێی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ناساندن و شیكردنه‌وه و به‌رچاوخستنی چاره‌سه‌ر و بڕیاردان بۆ قه‌یرانه سه‌خته‌كانی نێوان كوردستان و ئێراق، كه گوزارشت له ناواخنی راسته‌قینه‌ی قه‌یرانه سه‌خته‌كان بكات.
3- دروستكردنی رای گشتی سه‌قامگیر و به‌هێز له‌سه‌ر قه‌یرانه سه‌خته‌كانی نێوان كوردستان و ئێراق و به‌كارهێنانی میتۆده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كه بتوانن ستراتیژی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن.