رۆژه‌كانم له كه‌مبریج
كه‌شتی (بریتانك)سه‌ر به كۆمپانیای (كانارد لاینه‌ر)بوو، كێشی (65)هه‌زار ته‌ن بوو، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هه‌ڵگرتبوو كه دوای ته‌واوكردنی خزمه‌تی سه‌ربازییان، بۆ نیشتمانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه. كه‌شتیه‌كه به‌ر له جه‌نگه‌كه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه له لیڤه‌رپوله‌وه بۆ نیویۆرك ده‌ڕۆیشت. هیچ كام له‌و كه‌شتیانه‌ی له‌نێوان ساوسامبتۆنو سه‌نگافوره‌دا له هاتوچۆدا بوون، له‌ڕووی قه‌باره‌و خێراییه‌وه شانیان له شانی نه‌ده‌دا.
چل سه‌رنشینی ئاسیایی هه‌ڵگرتبوو، زۆرینه‌یان چینی بوون. دوو هێنده‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی كرێیان دابوو، ده‌خه‌وتن، خۆشحاڵ بووم كه منیش یه‌كێك بووم له‌وان. هه‌رچه‌نده بۆ خوێندن ده‌چووم، به‌ڵام كتێبه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆم نه‌هێنابوو. بۆیه كاته‌كانم به یاری پۆكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له خوێندكارانی هۆنگ كۆنگ به‌سه‌رده‌برد. كارانگاز بووین كه له‌سه‌ر روی كه‌شتیه‌كه هه‌ندێك له ژنان‌و پیاوان ماچی یه‌كتریان ده‌كرد. شه‌وێكیان خوێندكارێكی هۆنگ كۆنگ كه هه‌ردوو چاوی خه‌ریكبوو ده‌رده‌په‌ڕین، هه‌واڵی پێدام هه‌ندێك له ژنان‌و پیاوان بێشه‌رمانه له‌سه‌ر روی كه‌شتیه‌كه خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن. واقم وڕماو ویستم به چاوی خۆم ببینم، ئای چ دیمه‌نێك بوو! روی كه‌شتیه‌كه تژی بوو له‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی یه‌كتریان له ئامێز گرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌به‌رچاو نه‌بن، خۆیان به روپۆشی به‌له‌مه‌كانی خۆڕزگاركردن داپۆشیبوو.
دووه‌مین رووداوی سه‌رنجڕاكێش بۆ من ئه‌و كاته بوو كه‌شتیه‌كه‌مان كه‌ناڵی سوێسی تێپه‌ڕاند. به‌هێواشی ده‌ڕۆیشت به‌جۆرێك ئاوه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته كه‌ناره لمینهكانی كه‌ناڵه‌كه، له‌وێدا هه‌ندێك كرێكاری عه‌ره‌ب هه‌بوون كه (جلابیه: دسداشهی میسری، وه‌رگێڕ)یان له‌به‌ركردبوو، له‌دوره‌وه ئیشاره‌تیان ده‌كرد به‌شێوازێك كه رقی خۆیان له ئینگلیز ده‌رده‌بڕی، هۆكاره‌كه‌یم نه‌ده‌زانی. ئه‌مه یه‌كه‌مجارم بوو له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه سه‌نگافوره به‌جێبهێڵم. بۆیه جیهانێكی نوێم له رق‌و خۆشه‌ویستی، له ئارامگرتن‌و لادان له‌لای گه‌له جیاوازه‌كان بۆ ئاشكرابوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له به‌ریتانیا به هاتنی نه‌ده‌زانیم، بۆیه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیم نه‌كرابوو. كاتێك كه‌شتیه‌كه له سێی ئۆكتۆبه‌ر گه‌یشته لیڤه‌رپول (حه‌ڤده رۆژ دوای جێهێشتنی سه‌نگافوره)، ئه‌وه‌م زانی كه خوێندكارانی هۆنگ كۆنگ كه حكومه‌ته‌كه‌یان سپۆنسه‌ری كردون، له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی فه‌رمی له (نوسینگه‌ی كۆلۆنیالی) له له‌نده‌ن پێشوازی ده‌كرێن، بڕیارمدا ره‌گه‌ڵیان بكه‌وم.
له دره‌نگانێكی شه‌ودا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌مان گه‌یشته له‌نده‌ن، به ئۆتۆمبێلێك چووین بۆ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌كانی ڤیكتۆریا له ناوچه‌ی (ئایرلز كۆرت)، قهرهویڵهیهكی دوو نهۆمیان له‌لای بنمیچهكهوه پێدام كه په‌نجه‌ره‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو. خۆم له‌گه‌ڵ بیست خوێندكاری ئهفریقیو ناوچه‌ی كاریبیدا بینیه‌وه. شۆكێكی دیكه ئه‌وه بوو ئێمه پێشتر ئهفریقیمان نه‌بینیبوو، ته‌نها له وێنه‌دا نه‌بێت. بۆنی نامۆی جه‌سته‌ی ئه‌وان بێزاری كردم، بۆیه ئه‌و شه‌وه به‌باشی نه‌نوستم. ئه‌وان له‌ڕووی نه‌ژاده‌وه ته‌واو جیاوازبوون له‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌نگافوره ده‌مناسین.
بۆ ژیانكردن پێویست بوو به‌دوای شوێنێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێم. دوای دوازده رۆژ مانه‌وه‌ی كاتی له (YMCA)، ژورێكم له شه‌قامی (ڤیتزجۆنز 8) بۆ خۆم په‌یداكرد. شه‌قامێكی جوان‌و ئارام بوو، له لاكانی شه‌قامه‌كه دار روێنرابوو. مه‌ودایه‌كی كورت له وێستگه‌ی (كوخی سویسری)و وێستگه‌ی پاسی ژماره (13) دوور بوو، له‌و وێستگه‌كه‌وه راسته‌وخۆ ده‌چووم بۆ ستراند كه له نزیكی (قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ ئابوری: LES) بوو.
پێویست بوو شوێنێك له قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن په‌یدابكه‌م، ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو، چونكه دوو هه‌فته بوو وه‌رزی خوێندن ده‌ستی پێكردبوو. زانكۆكانیش پڕبوون له فهرمانبهرانو قوتابیانی گه‌ڕاوه. به‌ڵام من توانیم چاوم به راگری كۆلێژی ماف پرۆفیسۆر هیوز باری بكه‌وێت، بۆم باسكرد كه چۆن سێ ساڵ و نیوم له‌كیس چووه. ئه‌نجامه باشه‌كانی خۆمم له (كهمبریجی باڵا)وه‌كو باشترین خوێندكار لهسهنگافورهو مه‌لایۆ پیشاندا، تاوه‌كو قه‌ناعه‌تی پێ بهێنم سه‌رباری دره‌نگ كه‌وتنم له وه‌رزی خوێندندا، به‌ڵام بۆ من دژوار نابێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ده‌ست به‌خوێندن بكه‌م. راگره‌كه هاوسۆز بوو له‌گه‌ڵمداو پاشان ماچی كردم.
ژیانێكی نامۆ بوو. قوتابخانه‌ی ئابوری له هۆتێلێك ده‌چوو كه ته‌واوی كه‌سه‌كانی سه‌رقاڵ بن. كۆلێژی رافیلز له سه‌نگافوره ژورو هۆڵه‌كانی فراوان بوو، خوێندكارانیش وانه‌كانیان به‌كۆمه‌ڵ ئاماده‌ده‌كرد، هه‌ر كۆمه‌ڵێكیش له دوو یان سێ ئه‌وپه‌ڕی چوار خوێندكار پێكهاتبوو، بۆیه ته‌واو له قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن جیاوازبوو.
له قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن وانه‌كان له‌یه‌ك بینادا نهدهخوێنران، بۆیه بۆ ئاماده‌بوون له وانه‌یه‌كی دیكه ده‌بوو له قوتابخانه‌كه‌وه بچم بۆ (كۆلێژی كینگ)، پاشان پاسێكی دیكه بگرم‌و بچم بۆ ئایستۆن، تاوه‌كو له وانه‌ی سێیه‌م له (یونیڤێرستی كۆلێج) له له‌نده‌ن
ئاماده‌بم. ئه‌وێ باشترین كۆلێژ بوو، چونكه له ژاوه‌ژاوی له‌نده‌ن دور بوو. كه‌شوهه‌واكه‌ی هه‌ستێكی وای پێبه‌خشیم كه ئه‌مه به‌ڕاستی كۆلێژه.
له‌م سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنه‌دا، روداوێكی وروژێنه‌ر له هۆڵی چونه ژوره‌وه بۆ (قوتابخانه‌كه) روویدا. ئه‌ویش ئه‌وه بوو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك قوتابی كه نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی جۆراوجۆریان ده‌كرد له كۆشكی بچوكدا ده‌وه‌ستان، دروشمی جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتبوو، ئه‌ندامه نوێیه‌كان بڕیاری كاری خۆبه‌خشیان ده‌دا. ئه‌وانه شیوعی بوون‌و له چالاكترین قوتابیان بوون كه له داگیرگهكانهوه هاتبوون. ئه‌وان خۆیان له‌ژێر دروشمی (یانه‌ی سۆسیالیستی)دا حه‌شاردابوو، به‌ڵام من به‌زویی ناسنامه‌ی ماركسیزمی ئه‌وانم بۆ ئاشكرابوو. ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی خوێندكاره كچه‌كانه‌وه، هه‌وڵی فریودان‌و راكێشانی خوێندكاره ئهفریقیو كاریبیو ئاسیاییهكانیان ده‌دا، هه‌رچه‌نده ژماره‌شیان كه‌م بوو، بۆیه زۆر لێیان بێزار بووم.
من گرفتاری شۆكێكی ژیاری هاتبووم. كه‌شوهه‌واو جلوبهرگو خواردن‌و خه‌ڵكی‌و داب‌و نهریتو رهوشتو شهقامو جوگرافیا‌و ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌شتكردن، هه‌موو شتێكی ئێره ته‌واو جیاواز بوو. من هه‌رگیز بۆ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه ئاماده نه‌بووم. من جگه‌له‌وه‌ی زمانی ئینگلیزیم ده‌زانی، ته‌نها زانیارییه‌كی رووكهشانهم له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی‌و شاره‌زاییه‌كی پێشتری مامه‌ڵه‌كردنم له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه داگیركه‌ره‌كاندا هه‌بوو.
هه‌فتانه بۆ شوێنی نوستنهكهم شه‌ش جونهیهم ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سێك كارنهكاتو پاره‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێت، پاره‌یه‌كی زۆر بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌رجی شوێنی خه‌وتن‌و خواردنی ئێواره‌شی له‌گه‌ڵدا بوو. له ژوره‌كه‌دا زۆپاو فڕنێكی غاز هه‌بوون، له‌پای به‌كارهێنانیان بۆ چێشتلێنان چه‌ند (شڵن)ێكم ده‌دا. بۆ خواردن من ره‌نجه‌ڕۆ بووم، چونكه رۆژانه به‌شه خواردنمان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرا. من نه‌مده‌زانی ئه‌و كارتانه‌ی بۆ خواردن به‌سه‌رماندا دابه‌شده‌كرا، چۆن به‌كاریبهێنم. ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه ده‌تتوانی به‌بێ كارت نانی لێ بخۆی، نرخیان زۆر گران بوو، خواردنه‌كانیش تێریان نه‌ده‌كردم. سه‌لاجه‌م نه‌بوو. له ئاماده‌كردنی خواردندا زۆر گرفتار بووم، خواردنه‌كانی ئه‌و سێ كۆلێژهشی بۆی ده‌چووم خراپ بوون. شه‌وانیش هه‌ستم به ته‌نهایی‌و سه‌رما ده‌كرد.
كاتێك هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ (كوخی سویسری)، هه‌ستم به خۆشی ده‌كرد، چونكه وامده‌زانی بۆ (گیتۆ)ی خوێندكاران گه‌ڕاومه‌ته‌وه. وه‌لێ به‌رده‌وام به ته‌نها بووم. له‌هه‌مان خانودا هه‌ر كه‌سێك ده‌چووه ژووره‌كه‌ی خۆی‌و ده‌رگاكه‌ی كڵۆم ده‌دا، ژوری نان خواردن یان كۆبونه‌وه نه‌بوو. به‌یانیان خواردن ده‌هات بۆ ژوره‌كان، یان خۆیان ئاماده‌یان ده‌كرد.
كاتێك له رێكخستنی كاروباره‌كانی ژیانم دوچاری زه‌حمه‌تی ده‌هاتم، له‌گه‌ڵ كچه لاوه به‌ریتانییه‌كان قسه‌م ده‌كرد، ئه‌وان وه‌كو سكرتێره كاریان دهكردو له‌ژوری هه‌وره‌بانه‌كه پێكه‌وه ده‌ژیان. ئه‌وان ئامۆژگاری‌و رێنمایی كردارییو به‌سودیان پێشكه‌ش كردم. كاره‌كانی ئێره جیاوازبوون له سه‌نگافوره، چونكه له‌وێ هه‌موو شتێكم پێشكه‌ش ده‌كرا، وه‌لێ لێره ده‌بوو بۆ هه‌موو كاره‌كان پشت به‌خۆم ببه‌ستم، ئه‌مه جگه‌له زه‌حمه‌تیه‌كانی گواستنه‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه له‌پێناوی خوێندن‌و بیركردنه‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش زیاتر بێتوانای ده‌كردم.
رۆژێكیان دوای ته‌واوبونی وانه‌ی قانونی ده‌ستوری، چومه لای مامۆستا گلانفیڵ ولیاڤر. ده‌مزانی ئه‌و ده‌رچوی كۆلێژی سانت جۆنزی زانكۆی كهمبریجهو دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه. له‌باره‌ی كهمبریجو ژیان تیایدا پرسیارم لێ‌كرد. وتی: شارێكی بچوكه، زانكۆكه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دایه، ئه‌وێ زۆر جیاوازه له لهندهنو ژیان تیایدا زۆر خۆشه. خوێندكاران‌و مامۆستایان به پایسكل ده‌چن بۆ ده‌وام. قسه‌كانی هانیاندامو بڕیارمدا سه‌ردانی بكه‌م.
له‌كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می (1946)دا چووم بۆ كه‌مبریج، له‌وێ چاوم به خوێندكارێكی كۆلێژی رافیلز كه‌وت كه ناوی سیسیل ۆونگ بوو، په‌یوه‌ندی كردبوو به (فیتنهز ولیام هاوس)ه‌وه، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاری بوو به‌ڵام به كۆلێژ نه‌ده‌ژمێردرا، تایبه‌ت بوو به خوێندكاره ههژارهكانو كرێی خوێندن تیایدا زۆر كه‌م بوو.
سیسیل له‌گه‌ڵ خۆی بردمی‌و به (و.س تاتچه‌ر)ی ناساندم كه پله‌كه‌ی هاوتای راگری كۆلێژ بوو. پیاوێكی ئاسایی نه‌بوو. به‌هۆی خزمه‌تكردنی له فلاندهرزو برینداربوونی به سه‌ختی، میدالیای خاچی سه‌ربازی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا پێ‌درابوو. روخساری شێواو بوو، به‌هۆی برینداربوونی مه‌ڵاشوی قسه‌كردنی ره‌وان نه‌بوو. مه‌سیحیه‌كی باوه‌ڕداری پته‌و بوو، زۆر له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراواندا هاوسۆز بوو. مامۆستایان‌و خوێندكاران وه‌كو یه‌ك خۆشیانده‌ویست. زه‌حمه‌تییه‌كانی خۆم بۆ باسكرد. هاوسۆز بوو له‌گه‌ڵمدا، پێشنیاری بۆ كردم له‌هه‌مان ساڵی خوێندن‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی (لینت)دا له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می (1947)دا وه‌رمبگرێت. وتیشی ده‌توانی له‌هه‌مان ژوری سیسیلی هاوڕێتدا بمێننیتهوه. سیسیل ده‌ستبه‌جێ رازی بوو.
من زۆر دڵخۆش بووم‌و زۆر سوپاسگوزاری بووم. گه‌ڕامه‌وه بۆ لهندهنو كاره‌كانم كۆتایی پێهێناو جانتاكانم پێچایه‌وه. له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌مدا له وێستگه‌ی (كینگ كرۆس)ه‌وه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر گه‌یشتمه كه‌مبریج. پاشان به ئۆتۆمبێلێكی كرێ رۆیشتم بۆ ژوره‌كه‌ی سیسیل له (36 شه‌قامی بلفۆر).
دوای دوو هه‌فته نامه‌یه‌كم بۆ پرۆفیسۆر هیوز باری نووسی‌و ئاگادارمكرد بڕیارمداوه واز له (قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ زانستی ئابوری LES) بهێنم، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كهمبریجهوه ده‌كه‌م. پاشان نامه‌یه‌كی توندی بۆ ناردبومو نووسیبووی: ده‌مه‌وێت بیرتی بخه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانامدا بوو بۆ تۆ كردم، تاوه‌كو به‌رپرسانی قوتابخانه‌كه‌م به وه‌رگرتنت قایلكرد، له‌كاتێكدا هیچ كه‌سێكیان وه‌رنه‌ده‌گرت. ئه‌م مامه‌ڵه‌ت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من له هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆداو ئه‌وه‌ی پێویست بووه بۆ یارمه‌تیدانت، هه‌ڵه بووم”.
دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌یم پێگه‌یشت، بڕیارمدا بچم چاوم پێی بكه‌وێت. چومه نوسینگهكهیو بۆم رونكرده‌وه ژیانی من له وه‌رزی یه‌كه‌مدا چه‌ندێ زه‌حمه‌ت بووه. من له شارێكی بچوكه‌وه هاتبوومو له‌م شاره گه‌وره‌یه‌دا كه ژماره‌ی دانیشتوانی ملیۆنان كه‌سه خۆم به سه‌رگه‌ردان ده‌بینی، هیچ كه‌سێكم تێدا نه‌ده‌ناسی. زیاد له‌وه‌ش من نه‌مده‌توانی خۆم تێر بكه‌م. به‌باشی گوێی لێگرتبووم، هه‌رده‌بوو هه‌ست بكات كه قسه‌كانم راستن، بۆیه لێی پرسیم: بۆچی له زهحمهتیهكانم ئاگادارم نه‌كردۆته‌وه؟ چونكه ده‌یتوانی جێگه‌ی مانه‌وه‌م له شوێنێكدا بۆ دابین بكات كه هه‌موو پێداویستیهكانمی تێدا بێت.
ئێستا كاتێك بیر له‌و ساڵانه ده‌كه‌مه‌وه هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌م، چونكه له له‌نده‌ن نیشته‌جێ نه‌بووم، ئه‌گه‌ر تیایدا نیشته‌جێ بوومایه ژیانم به زایه ده‌چوو، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م، چونكه وازم له پرۆفیسۆر باری هێنا، دوای ئه‌وه‌ی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردم.
كاتێك له كۆتایی حه‌فتاكاندا بووه جێگری سه‌رۆكی زانكۆی له‌نده‌ن، منیش سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافوره بووم، بیرم له‌وه كرده‌وه نامه‌یه‌كی بۆ بنووسم، به‌ڵام وام به‌باشتر زانی ئه‌و بابه‌ته فه‌رامۆش بكه‌م. له‌وانه‌یه واباشتربوایه بۆم بنوسیبایه: من چاكه‌كانی تۆم له‌یاد نه‌كردووه.
له‌نده‌ن پاداشتێك بوو بۆ مرۆڤ، چه‌ندین وانه به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشێ كه له داهاتودا ده‌بنه پارێزه‌ر. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له وهزری یه‌كه‌م له (قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ زانستی ئابوری)كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، هاڕۆڵد لاسكی مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان بوو.
هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌و خوێندكارانه‌ی كه پسپۆڕییان زانستی سیاسی نه‌بوو، له هه‌ندێك له وانه‌كانیدا ئاماده ده‌بووم. ئه‌و قسه‌كه‌رێكی جادوكهرانه بوو، شێوه‌ی هه‌ستێكی باشی پێنهدهدای، به‌ڵام هۆشێكی زرنگو وریای هه‌بوو. له تیۆریا سۆسیالیستیه ماركسییه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه هه‌بوو كه له داگیرگهكانهوه هاتبوون، هه‌ندێك له‌وانه له وڵاته‌كانیاندا بوونه ده‌سه‌ڵاتدارو كاروباره ئابورییه جیاوازه‌كانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه به‌ڕێوه‌ده‌برد كه له (لاسكی)یه‌وه فێری بوون. خۆشبه‌ختانه منیش به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر پۆستێك له وڵاته‌كه‌مدا وه‌ربگرم، هه‌ندێك له‌و ورده ئابورییانهم پهیڕهوكردو وایلێكردم په‌ندی به‌سودی لێ وه‌ربگرم.
ئه‌و دوو یان سێ وانه‌یه‌ی لاسكی كه تیایدا ئاماده‌بووم، سه‌ره‌تای ئاشنابوونم بوو به تیۆریای گشتی سۆسیالیزم، كتوپڕ كه‌مه‌ندكێشی كردم، من پێی كاریگه‌ر بووم چونكه دادپه‌وه‌ری به‌دیده‌هێنا، هه‌موو تاكێك له‌م جیهانه‌دا پێویسته ده‌رفه‌تی وه‌ك یه‌كی له ژیاندا پێبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ردا له‌نێوان خه‌ڵكیدا به‌هۆی پێگه‌و پایه‌وه، جیاوازی گه‌وره له ساماندا نییه. من جیاوازی له‌نێوان گهلو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا ناكه‌م. هه‌مووان به‌شێكن له ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانی. بڕواموایه ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌ر به به‌ریتانیان، ژیانێكی خۆشگوزه‌رانه ده‌ژین. بۆیه له‌و كاته‌دا ئه‌و بیرۆكانه‌ی لاسكی به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له داگیرگهكانهوه هاتبوون، سه‌رنجڕاكێش بوون. هه‌مووان سه‌ربه‌خۆیمان ده‌ویست، به‌جۆرێك خۆمان بتوانین پارێزگاری له سهروهتو سامانی خۆمان بكه‌ین.
دوای ئه‌وه بیرم له‌وه كرده‌وه سامان به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت به خاوه‌ندارێتی زهویو سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌به‌ستێت، ئیدی زه‌وییه‌كان به‌بڕشت‌و باراناوی بن له‌پێناوی كشتوكاڵدا، یاخود دارستان، یان كانزای به‌نرخ، یان نهوتو غاز بن. ته‌نها دوای چه‌ند ساڵێك له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له سه‌نگافوره، بۆم ده‌ركه‌وت باش به‌ڕێوه‌بردن به پله‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان ته‌واوی نه‌ژاده‌كانی سه‌نگافوره‌و له‌نێو ته‌واوی توێژه‌كانی یه‌ك نهژادیشدا یه‌كسانه.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند شێوازێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی، شكستم هێنا. هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه هۆكاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بریتین له: خه‌ڵك‌و توانا سروشتیه‌كانیان، رۆشنبیری‌و شاره‌زاییه زانستیه‌كانیان. هه‌رچی زانین‌و په‌یداكردنی ته‌كنه‌لۆژیایه، بۆ دروستكردنی سامان دوو فاكته‌ری چالاكن.
سۆسیالیزمه‌كه‌ی لاسكی به شیكاری ماركسیانه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. له‌گه‌ڵ ماركسیه‌كاندا هاوڕابووم كه مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه یان ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌وه، نه‌وه‌و خزم‌و كه‌سوكاری به‌كارده‌بات. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رهه‌می مرۆڤ له پێداویستی به‌كاربه‌ری زیاتر بوو تا به‌زیندویی بمێنێته‌وه، ئه‌وا زیاده‌كه‌ی خاوه‌نكار یان خاوه‌نی زه‌وی سودی لێ ده‌بینێ. جیاوازیم له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كان له شێوازه لینینیهكهیانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، نه‌وه‌كو له بیرۆكه ماركسیه ئایدیالیهكانهوه.
دوای ئه‌وه‌ی یابانییه‌كان له سه‌نگافوره خۆیان راده‌ستكرد، به‌چاوی خۆم بینیم كه حیزبی شیوعی چه‌نده دڵڕه‌ق بوون. ئه‌ندامه‌كانی تۆڵه‌یان له هه‌ر كه‌سێك ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر گومانیان له كاره‌كه‌ی یان كاركردنی له‌گه‌ڵ دوژمن یاخود هه‌ر تۆمه‌تێكی دیكه هه‌بوایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی راستی بابه‌ته‌كه بسه‌لمێنن. هه‌ڵوێسته‌كانیان پڕ له توندوتیژیو دوژمنكارانه بوو.
له (قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ زانسته ئابورییه‌كان)، سه‌رنجمدا شیوعییه‌كان هه‌مان ئه‌و خه‌سڵه‌ته خراپانه‌یان هه‌یه، ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانیان یان بۆ ساخته‌كردنی راستیه‌كان، سڵ له هیچ ئامرازێكی پڕوپوچ ناكه‌نه‌وه. وه‌كو به‌كارهێنانی خانمه سه‌رنجڕاكێشه‌كان كه ئاماده‌بوون هاوڕێیه‌تی خوێندكارانی داگیرگهكان بكه‌ن كه هه‌ستیان به ته‌نهایی ده‌كرد. ئه‌وان هه‌ر كه‌سێكیان فریوده‌دا كه راستی كاره‌كانی ئه‌وانی نه‌زانیبایه، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی ناویان له‌خۆیان نابوو (یانه‌ی سۆسیالیستی).
له رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیادا خوێندمه‌وه كه روسه‌كان له پۆڵۆنیاو چیكۆسلۆڤاكیا‌و هه‌نگاریا، سوپا داگیركهرهكهیان بۆ دروستكردنی سیستمی شیوعیه‌ت به‌كارهێناوه. بابه‌تی زۆر‌و زه‌وه‌ندم له‌باره‌ی سته‌می روسه شیوعییه‌كان له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سته‌می ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه دروستیاندهكرد. كاریگه‌رییه‌كی خراپی له ده‌رونمدا هه‌بوو، هه‌ستێكی قوڵی له‌لا بهجێهێشتمو رق لێبونهوهمی له شیوعییه‌كان زیاتركرد.
وه‌لێ بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان‌و دادپهروهرو چاكه‌كار، ده‌رخواردی زۆرێك له خوێندكارانی داگیرگهكان ده‌درا. هه‌روه‌ها بیرۆكه‌كانی فابییه بهریتانییهكانیشیان ده‌رخوارد ده‌دان كه بانگه‌شه‌ی بنیاتنانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نمونه‌یه‌یان ده‌كرد، به‌جۆرێك كه هیچ پێویست به له گه‌ردن دانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سهروهتو سامانه‌كانیان ناكات. به‌ڵكو قۆناغ به قۆناغ، به‌بێ وروژاندنی پشێوی له ئابوری وڵات‌دا یان دروستكردنی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ڕێگه‌ی باجدان له ژیانیاندا، دوای مردنیشیان له‌ڕێگه‌ی كۆت‌و به‌ندی قورسی سه‌ر زهویو زارهكانیانهوه، له سامانه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها پێویسته منداڵه‌كانیشیان وه‌كو منداڵانی هه‌ژاران بژین‌و پێبگه‌ن. من هیچ جه‌ورو سته‌مێك له‌مه‌دا نابینم. من بچوك بووم تاوه‌كو په‌ی به‌وه ببه‌م كه به‌هۆی زۆرزانی پارێزه‌ره به‌ریتانییه‌كانه، حكومه‌ت ناتوانێت باجی زۆری خانووبه‌ره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
من به‌توندی كه‌مه‌ندكێشی فابییهكان ببووم، به‌جۆرێك چه‌ند ساڵێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم له‌به‌ریتانیا هه‌ر به‌شدارییم له گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌كانی فابییهكان ده‌كرد. به‌ڵام له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه هه‌ستم به‌وه كرد كه بیرۆكه‌كانیان نالۆجیكینو له‌گه‌ڵ واقیعدا ناگونجێن. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی تائێستاش له‌بیرمدا ماوه له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌وه بوو.
دوو مامۆستای گه‌وره وتارێكی مه‌ترسیداریان نووسیبوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو قوتابخانه گشتییه‌كانی به‌ریتانیا شكستخواردوون، نه‌وه‌كو له‌به‌رئه‌وه‌ی خراپن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین مامۆستاكان هێشتا وانه به باشترین خوێندكاره‌كان ده‌ڵێنه‌وه. پێویسته باشترین مامۆستاكان وانه به لاوازترین قوتابیه‌كان بڵێنه‌وه كه پێویستیان پێیانه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی یه‌كسان بن. قوتابییه باشه‌كان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌توانن كاری خۆیان به‌ڕێبكه‌ن. من ئه‌م هاوكێشه سهپێنراوهم پێ قبوڵ نه‌ده‌كرا، بۆیه هاوبه‌شیكردنم وه‌ستاند، ئه‌مه‌ش وایلێكردم له خۆیان‌و له خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانیان دوور بكه‌ومه‌وه.
دوای له‌نده‌ن، كه‌مبریج به‌لای منه‌وه زۆر ئاسودهكهر بوو. له‌و ساڵانه‌ی راسته‌وخۆ له‌پاش جه‌نگ هاتن، ناوچه‌یه‌كی لادێی هێمن بوو. جموجۆڵی هاتوچۆ تیایدا هێمن بوو، پایسكلی زۆری تێدابوو، پاس‌و بارههڵگرو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی كه‌م بوو. زۆرینه‌ی مامۆستایان‌و وانه‌بێژان‌و هاوڕێیانم له كۆلێژه‌كه به پایسكل ده‌هاتن بۆ ده‌وام. به هه‌شت جونه‌یه پایسكلێكی بهكارهێنراوم كڕی. له هه‌موو شوێنێك به‌كارمده‌هێنا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی بارانیشدا. پایسكل بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تی بوو، له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوو یان زیاتردا من له قوتابیه‌كی دیكه‌م وه‌رده‌گرت.
به‌خێرایی گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ژیانه رۆتینیه نوێیه‌كه‌م. كێشه‌ی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی خواردنی رۆژانه نه‌بوو. خواردنه‌كان باش‌و زۆر بوون، كاربۆهیدراتو پرۆتینی پێویستی تێدابوو، هه‌رچه‌نده زۆر به‌ریتانی بوون، به‌ڵام به‌هۆی كه‌م خوێیه‌وه به‌ردڵی نه‌ده‌گرتم.
سه‌ره‌ڕای ژیانه گونجاوهكهمو رژدبوونم له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پایسكل له هه‌وایه‌كی پاكدا، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌نگافوره‌و به تیشكی ئێكس پشكنیننم بۆ سینگم ئه‌نجامدا، بۆم ده‌ركه‌وت تووشی سه‌ره‌تاكانی په‌تای سیل بووم، سوپاسی خودام كرد كه له كه‌مبریج بووم نه‌وه‌كو له شوێنێكی دیكه، ئه‌گه‌رنا ده‌رده‌كه‌م زۆر گران ده‌بوو.
بۆ راهێنان بڕیارمدا په‌یوه‌ندی به (یانه‌ی به‌له‌مه‌وانی) بكه‌م. بكه‌م ده‌بوو له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به سه‌وڵ لێدان راهێنان بكه‌م. له ماوه‌ی سێ ههفتهداو دوای دووجار راهێنان له هه‌فته‌یه‌كدا، ئینجا ده‌ستمكرد به راهێنان له‌سه‌ر به‌له‌م. پاش نیوه‌ڕۆ گه‌ڕی دووه‌می راهێنانهكهم بوو، گه‌رده‌لولێكی به‌فراوی ههڵیكردو وامدانا كه راهێنانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووم. بۆیه توشی بێهیوایی بووم‌و بهریتانییهكانم به شێت داده‌نا، به‌و هۆیه‌وه یانه‌ی بهلهمهوانیم به‌جێهێشت. دوای ئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی وانه‌كانم ده‌ستمكرد به سوڕانه‌وه به پایسكل به‌ده‌وری كهمبریجدا، پاشان بۆ نان خواردن ده‌چووم بۆ (ڤیتز ولیام هاوس)، ئه‌مه‌ش وایكرد باشتر بم.
خوێندكارانی پۆله‌كه له به‌شی ئاماده‌سازی بۆ خوێندنی ماف ژماره‌یان كه‌م بوو، سی خوێندكار زیاتر نه‌بوون، له‌كاتێكدا له له‌نده‌ن ده‌گه‌یشته (200) خوێندكار. زۆرینه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كۆلێژه‌كه‌وه كردبوو، له به‌كاربه‌رانی پێشوو بوون، له‌و كه‌سانه بوون كه به‌خشینی تایبه‌تیان وه‌رگرتبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره له دوو ساڵدا له‌بری سێ ساڵ، به‌م جۆره راسته‌وخۆ ده‌چوونه پۆلی دووه‌م. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه من ده‌بووم له ساڵی یه‌كه‌مدا ئاماده‌بم پاشان سێ ساڵی دیكه بخوێنم.
ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌گه‌ڵ مندا ده‌یانخوێند گه‌نج بوون‌و ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18 – 19) ساڵدا بوو، راسته‌وخۆ له قوتابخانه‌كانه‌وه هاتبوون. من ته‌مه‌نم بیست‌و دوو ساڵ بوو. هه‌ندێك پیاوی خه‌ڵكی مالیزیاشی لێ‌بوو، له‌نێویاندا (یۆنگ بۆنگ هاو) هه‌بوو كه ته‌مه‌نی له بیسته‌كاندا بوو، خه‌ڵكی كوالالامپور بوو (ساڵی 1990 بووه به‌رپرسی دادپه‌روه‌ری له سه‌نگافوره). كاتێك وه‌رزی یه‌كه‌م ته‌واوبوو. په‌ڕاوه‌كانی بۆنگ هاوم خواست، روون بوو به‌باشی لێی تێده‌گه‌یشتم، پوخته‌ی ئه‌و وانانه بوو كه من نه‌مخوێندبوو. بۆ من زۆر به‌سود بوون، چونكه پرۆگرامی خوێندنی كه‌مبریج ته‌واو له پرۆگرامی ساڵی یه‌كه‌می زانكۆی له‌نده‌ن جیاواز بوو.
له‌ماوه‌ی پشوی جه‌ژنی قیامه‌دا، ئه‌وه‌ی لهدهستمچوو بوو ئامادهمكردو كاره‌كانم رێكخسته‌وه. له ئایاردا كاتێك تاقیكرنه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری یه‌كه‌م ئه‌نجامدرا، من به‌باشی ئاماده‌بووم. دوای سێ هه‌فته‌و له مانگی حوزه‌یراندا، كاتێك ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راگه‌یه‌نرا ناوی من له‌نێو ناوی قوتابیه كه‌مه‌كانی پۆلی یه‌كه‌مدا بوو. ته‌له‌فۆنم بۆ خێزانه‌كه‌م كرد‌و ئه‌و هه‌واڵه باشه‌م پێدان.
خۆشحاڵ بووم‌و له راگره‌كه بێزار نه‌بووم. بیلی تاتچه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ڤیتز ولیام بینیمی، له‌كاتێكدا من پایسكلهكهم راده‌گرت تاوه‌كو بچم بۆ ژوری نان خواردن، ئه‌و به‌ر له خوێندكاره‌كان ئه‌نجامه‌كانی ده‌زانی، بۆیه وه‌ستا تاوه‌كو پیرۆزباییم لێ بكات‌و هه‌ستمكرد بهئهنجامهكانم خۆشحاڵه.
كاتێك له كانونی یه‌كه‌می (1946) بینیم، پێی راگه‌یاندم كاتێك په‌یوه‌ندی به كهمبریجهوه ده‌كه‌یت، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به زانكۆیه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌كه‌یت، پێویسته سود له‌م ده‌ستكه‌وته ببینی. كاتێك وه‌ڵاممدایه‌وه من هه‌وڵده‌ده‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم، به‌هێمنی ته‌ماشای كردم‌و وتی: لی توشی بێهیوایی مه‌به ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت به‌ده‌ستنه‌هێنا. له ئۆكسفۆرد یان كه‌مبریج تۆ پێویستت به ره‌ونه‌قێكی باڵا هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی ببیته یه‌كه‌م پێویستت به شتێكی نائاسایی هه‌یه”. من ئاسوده بووم، چونكه مامۆستایان له كه‌مبریج بۆیان ده‌ركه‌وت كه من شتێكی نائاساییم هه‌یه.
به مۆراڵێكی به‌رزه‌وه ماتۆڕسكیلێكی بهكارهاتووم كڕی، له پاشماوه‌كانی سوپا بوو، دیمه‌نی زۆر باش نه‌بوو، به‌ڵام بزوێنه‌ره‌كه‌ی باش بوو، نزیكه‌ی شه‌ست جونه‌یه له‌سه‌رم كه‌وت. كتوپڕ بوومه شۆفێری ئامێره بزواوهكان. ده‌ستمكرد به گه‌ڕان به هه‌موو گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی كهمبریجدا، ئه‌و شوێنانه‌م بینی كه ده‌كرا له‌ڕێگه‌ی پاس یان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه بیبینی. ته‌نانه‌ت ده‌متوانی بوهستمو گێلاس یان توو بكڕم، جوتیاره‌كان لافیته‌یان دانابوو داوایان له خه‌ڵكی ده‌كرد نزیك ببنه‌وه بۆ لێكردنه‌وه یان كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان.
له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا نامه‌یه‌كی چۆم پێگه‌یشتو ده‌ڵێت: بڕوانامه‌م وه‌رگرتوه‌و پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه. ئێستا بۆ وه‌رگرتنی كۆمه‌كی شاژن بۆ خوێندن له ئینگلته‌ره، هه‌لێكی باشم هه‌یه‌و گه‌شبینم.
له‌كۆتاییه‌كانی مانگی تهمموز خۆشترین هه‌واڵم پێگه‌یشت، بروسكه‌یه‌ك بوو له چۆوه‌و ده‌ڵێت كۆمهكهكهی ده‌ستكه‌وتووه. به‌ڵام بۆ ساڵی نوێی خوێندن كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می (1947)دا ده‌ست پێده‌كات، (نوسینگه‌ی كۆلۆنیالی) هیچ شوێنێكی له زانكۆكاندا بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. بۆیه ده‌بێت هه‌تا ساڵی (1948) چاوه‌ڕوان بێت.
من ده‌مویست كارێكی بۆ بكه‌م، به‌ڵام دۆشدامابوومو نه‌مده‌زانی چۆن بیهێنم بۆ كه‌مبریج. چاوم كه‌وت به به‌ڕێز باریت كه به‌رپرسی یه‌كه‌م بوو له (ڤیتزولیام)، پیاوێكی كارامه‌و لێهاتوو بوو، له‌كۆتایی چله‌كانی ته‌مه‌نیدا بوو. به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سه‌دان خوێندكاری گه‌نجی ده‌ناسی كه دههاتنو ده‌ڕۆیشتن. ده‌یزانی راگره‌كه خۆشیده‌وێم. بابه‌ته‌كه‌ی چۆم بۆ گێڕایه‌وه كه به‌رزترین كۆمه‌كی بۆ خوێندن له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌یه‌وێت قانون بخوێنێت. له‌م كاته‌دا چۆن ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات؟
چاوه‌كانی دهبریسكانهوهو پێیوتم: تۆ ده‌زانی راگر به‌باشی خاتوو تبلهری سه‌رۆكی (جێرتۆن) ده‌ناسێ. ئه‌گه‌ر بتوانیت وای لێ بكه‌یت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وكاته كاره‌كه جیاواز ده‌بێت). هه‌ستمكرد تروسكه‌یه‌كی هیوا هه‌یه.
دوو مانگی مابوو تاوه‌كو ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێبكات. داوای چاوپێكه‌وتنی راگرم كرد، نه‌وه‌كو هه‌ر چاوی پێمكه‌وت، به‌ڵكو ئاره‌زوی كرد یارمه‌تیم بدات. له یه‌كی ئابدا نامه‌ی بۆ خاتوو تبلهر نووسی، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كیشی بۆ به‌رپرسی نیونهام نوسی كه له كه‌مبریج به‌رپرسی كۆلێژه‌كانی دیكه‌ی كچان بوو. هه‌ردووكیان ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان دایه‌وه. نیونهام كورسیه‌كی له ساڵی (1948)دا پێبه‌خشی. هه‌رچی خاتوو تبلهره زیاتر ئه‌رێنی بوو، كورسیه‌كی به‌تاڵی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می (1947)دا بۆ خستینه‌ڕوو، كه جێرتۆن بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت ئاماده‌ی كردبوو، پێشكه‌شی چۆی كرد چونكه مه‌رجه‌كانی قبوڵكردنی به‌ده‌ستهێنابوو.
نامه‌یه‌كی بۆ تاتچه‌ر نووسی‌و دوو داواكاری بۆ نارد، هانیدام بچم بۆ (فه‌رمانگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان) له‌نزیك شه‌قامی سیلڤه‌ر كه به‌درێژایی رووباری كام درێژ ده‌بوویه‌وه. ئاگادارمكردن كه چۆ له ساڵی (1936) بڕوانامه‌ی باڵای كهمبریجی به‌ده‌ستهێناوه. له ئه‌نجامه‌كانی كۆڵیهوهو كۆپیه‌كی راستێنراو (مصدق) پێدام. له‌و ساڵه‌دا یه‌كه‌م بوو. دوای ئه‌وه داوامكرد چاوم بكه‌وێت به خاتوو تبلهر له گریتۆن. ئه‌ویش ئاره‌زوی بینینی ده‌كردم. سه‌رله‌به‌یانی شه‌شی ئاب له‌كاتێكی گونجاو‌دا گه‌یشتم. باسی چۆو سهركهوتنیم له كۆلێژی رافیلز بۆ كرد، هه‌روه‌ها چۆن له زۆرێك له بابه‌ته‌كاندا له من له‌پێشتر بووه. ئه‌وه‌شم پێموت من لێره لهخوێندنهكهمدا سه‌ركه‌وتوو بووم، جدیه‌ت‌و توانای ئه‌و له من كه‌متر نییه. به‌ڕێز تبلهر له دیداره‌كه‌یدا دۆستانه بوو، وادیاربوو سه‌رسامه به‌و شێوازه‌ی كه من په‌سنی هاوڕێكه‌م ده‌ده‌م.
له‌هه‌مان رۆژدا بروسكه‌یه‌كم كرد بۆ چۆ (گریتۆن رازیبوو، نوسراوه فه‌رمییه‌كان دواتر ده‌گه‌ن. تۆ جێگه‌ی ستایش‌و پیاهه‌ڵدانی). له‌سه‌ر پشتی كه‌شتیه‌كی سه‌ربازان له‌كۆتایی مانگی ئابدا سه‌نگافوره‌ی به‌جێهێشت. من له‌سه‌ر كه‌ناری به‌نده‌ره‌كه به‌بێ ئۆقره‌یی چاوه‌ڕوانم ده‌كرد، سه‌ره‌نجام له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا گه‌یشته لیڤه‌رپول. من لێوان لێو بووم له خۆشحاڵی كه دوای ساڵێك له دابڕان بینیمه‌وه. ده‌ستبه‌جێ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتین، دوای مانه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، به‌ره‌و كه‌مبریج به‌ڕێكه‌وتین.
ئێستا كاره‌كانی من رێكخراو‌و بوون‌و رێگاكهمم ده‌زانی. وه‌لێ گرفتی نوێ هاتنه كایه‌وه. به‌ڕێز پاوندز كه خه‌زنه‌دار بوو له (ڤیتز ولیام) ژورێكی پێدام كه سێ میل له باشوری كهمبریجهوه دوور بوو. من تۆقی بووم، چونكه گریتۆن باكوری شاره‌كه بوو. هه‌وڵه‌كانم خسته‌گه‌ڕ تاوه‌كو ژورێكی نزیكتر بۆ چۆ په‌یدابكه‌م. به‌ڵام ده‌بوو قازانجه‌كه بگۆڕم، چونكه به‌ڕێز پاوندز ره‌ق بوو. بۆیه په‌نام برده به راگرهكهو وه‌ڵامه‌كه‌ی باوكانه بوو، جۆرێك له سوعبهتیشی تێدابوو:
ئازیزم لی:
ئاگادارم كردیت بۆ بینینی ده‌زگیران یان هاوسه‌ره‌كه‌ت له ئاینده‌دا هه‌روه‌كو ئاره‌زوی ده‌كه‌یت رێگایه‌كی درێژت له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌وه‌ش دوور نییه، نه‌خوازه خۆشه‌ویستی كه هێزی هاندهرانهت پێده‌به‌خشێت. نازانم ئایا تۆ ئه‌فسانه مه‌زنه‌كانت خوێندۆته‌وه. به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه جوامێرهت له‌یاد بێت كه بۆ بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، هه‌موو شه‌وێك له بوسفۆر رۆژی ده‌كرده‌وه. رۆیشتن بۆ گریتۆن به‌به‌راورد به‌وه به‌كارێكی ئاسان داده‌نرێ. مایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و جوامێره شه‌وێكیان له‌كاتی چاوه‌ڕوانیدا خنكا. به‌ڵام من وای دانانێم به‌هۆی ماندوبوونی رێگاكهوه ده‌مریت. ئه‌گه‌ر توانیت شوێنێكی نزیك له گریتۆن بدۆزیته‌وه، ئه‌وا به‌هه‌موو توانامانه‌وه هاوكاریت ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بێیت‌و بیپكشنی، ئه‌وا وه‌ره‌و بگه‌ڕێ.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌یه، من دڵنیا نیم كه گریتۆن به‌م خێراییه پێشوازی له هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه گه‌نجه ده‌كات. ئاساییه تروسكه یه‌كه‌مینه‌كانی خۆشه‌ویستی، ناچارت بكات كاری زۆر بكه‌یت. به‌ڵام من تانه‌م له ته‌مه‌نه‌كه‌ت هه‌یه، ناتوانم ئامۆژگارییه‌كت پێشكه‌ش بكه‌م كه په‌یوه‌ست بێت به خۆت‌و ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆت ده‌یبینێت.
دوای هه‌فته‌یه‌ك ژورێكم له‌نزیكی ڤیتز ولیام دۆزییه‌وه (له‌لای ته‌ویله‌كانی كاپتن هاریس)، من ته‌نها قوتابی كرێچی بووم له‌لای ئه‌و. كرێیه‌كی زۆری لێوهردهگرتم، نزیكه‌ی نۆ جونه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها بۆ خه‌وتن‌و خواردنی ئێواره، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی گه‌رماوو كه‌لوپه‌كانی دیكه به‌خۆڕایی. هیچ بژاردهیهكم له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو. ژورێكی دڵگیر بوو. ده‌بوو به‌درێژایی دوو ساڵی داهاتوو تیایدا بمێنمه‌وه، تاوه‌كو له هاوینی (1949) كه‌مبریج به‌جێده‌هێڵم.
ئێستا ئینجا نۆره‌ی چۆیه تاوه‌كو به‌ره‌نگاری شۆكی كلتوری ببێته‌وه. ئه‌و له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی چاكه‌ته خورییه قورسه‌كه‌ی رانه‌هاتبوو كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووی، ئه‌مه جگه‌له پاڵتۆ قورس‌و پووته زستانییه درێژه‌كه‌ی كه به‌لای ئه‌وه‌وه قورس بوو. گریتۆن دوو میل له شاره‌كه‌وه دوور بوو، نه‌یده‌توانی پایسكل لێبخوڕێت، بۆیه ده‌بوو به پاس هاتوچۆ بكات، ئاراسته‌كانی به باشی نه‌ده‌زانی. ئیدی نۆره‌ی ئه‌و بوو تاوه‌كو به‌ره‌نگاری ناڕه‌حه‌تیه‌كان ببێته‌وه.
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ئاماده‌كارییه ماندوكهرهكان، پێیوتم: وایده‌بینم تۆ گۆڕاویت. چیدی ئه‌و هاوڕێ ئاسوده‌و گه‌شبینه نیت كه ده‌توانی هه‌ر شتێكت بوێ بیكهیتو چێژ له خۆشیه‌كانی ژیان ببینی.
سه‌رباری ئه‌و چاكانه‌ی بیلی تاتچه‌ر له‌گه‌ڵی كردم، به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌ی نهرمو نیانی‌و هه‌ستی جوانی له‌میانی هاوینی پیرۆزی (1947)دا، بووم به نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئینگلیز، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانه‌یان له سه‌نگافوره‌و مه‌لایۆ. بڕیارمدا كۆتاییه‌كی بۆ دابنێم. ته‌نها ساڵێك له لهندهنو كه‌مبریج گۆڕانكاری له ناخمدا چێكرد، كه له‌گه‌ڵ داگیركردنی سه‌نگافوره له‌لایه‌ن یابانه‌وه له (1942) ده‌ستی پێكردوه.
من له‌ئێستادا وایده‌بینم به‌ریتانییه‌كان له‌ناو ماڵی خۆیاندان، ده‌پرسم توانای ئه‌وان بۆ حوكمكردنی ئه‌م ناوچانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانه‌كانیان چه‌نده. ئه‌وان لێره خۆیان مۆڵداوه‌و بایه‌خ به پێشكه‌وتنی داگیرگهكانیان ناده‌ن، به‌ڵكو بایه‌خ به‌و پێگه باڵا‌و موچه به‌رزانه ده‌ده‌ن كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت. له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی به‌پله‌ی یه‌ك بایه‌خ به ده‌ستكه‌وتنی دراوی قورس ده‌ده‌ن، له‌هه‌مبه‌ر هه‌نارده‌كانی مه‌لایۆ له كاوچۆو قه‌ڵایی (مادده‌یه‌كه وه‌كو زیو وایه.. وه‌رگێڕ)، هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌و دۆلارانه ده‌ده‌ن كه بۆ به‌هێزكردنی جونه‌یهه ئیسته‌رلینیه لاوازهكهیان وه‌ریده‌گرن.
دوای ئه‌م دركاندنه كتوپڕه‌ی چۆ، ده‌ستمكرد به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی تاوه‌كو بزانم چی روویداوه. له‌وانه‌یه كاره‌كه به ده‌مارگیری نه‌ژادی له‌لای چینی كرێكاری به‌ریتانی ده‌ستی پێكردبێت، له‌لای سه‌رپه‌رشتیارانی بارهه‌ڵگره‌كان، له‌لای فرۆشیارو شاگردهكانی شوێنكارو چێشتخانه‌كان. ئه‌و خانمانه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانم به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كدا چاوم پێكه‌وتن.
چه‌ندین جار چوم بۆ ئه‌و خانوانه‌ی له‌ژێر ناونیشانی (ژور بۆ كرێ) له‌نزیك وێستگه‌ی كوخی سویسری تۆماركرابوون، هه‌ر كه ده‌یانزانی من چینیم ده‌یانوت: ژوره‌كان گیراون. دوای ئه‌وه خۆم پێشی ئه‌و كێشه‌یه دهكهوتمو به ته‌له‌فۆن پێمده‌وتن: من ناوم (لی)یه‌و چینیم. ئه‌گه‌ر چینیهكتان ناوێت، ئه‌وا ناخۆشی‌و ئازاری هاتنو چونی رێگام له كۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی چاوم پێكه‌وتن له بڵندترین پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون – له دكتۆر‌و ئه‌مینداری كتێبخانه‌كان له كه‌مبریج (میدڵ تیمبڵ)، ئه‌وان رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتوو بوون‌و ده‌ستی هاوكارییان درێژ ده‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیشیان خۆیان به‌دوور بگرتایه. خوێندكاره به‌ریتانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له مامه‌ڵه‌كردن‌و دۆستایه‌تی له پله‌یه‌كی باش‌دا بوون‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر حه‌ق بوون. به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بوایه به كێبڕكێ له یارییه وه‌رزشیه‌كاندا، ئه‌وا جیاكاری نه‌ژادی ده‌بوو. كارێكی زه‌حمه‌ت بوو ئاسیاییهك بچێته ریزی تیپێكی گرنگی وه‌رزشییه‌وه وه‌كو تیپی كریكێت یان ره‌كبی یاخود وه‌رزشی سه‌وڵ لێدان، چونكه به زۆر مه‌زن داده‌نران.
ئه‌و جیاكارییه ره‌گه‌زییه ته‌نها بۆ ره‌نگ نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵكو جیاكارییه‌كی چینایه‌تی بوو. جیاكاری له‌دژی كه‌سێك له وڵاتێكه‌وه كۆچی كردبێت. ته‌نانه‌ت له‌نێو خودی قوتابییه سپی پێسته‌كاندا جیاكاری هه‌بوو له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌ی له قوتابخانه گشتییه‌كانه‌وه (راستڕه‌وه‌كانه‌وه) ده‌هاتن. وه‌كو باو بوو له‌داهاتودا پێگه‌ی باڵایان له كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تدا ده‌ستده‌كه‌وت. ئه‌وان هیواخواز بوون ره‌نگه‌كانی كۆلێژه‌كه‌یان ده‌ستبكه‌وێت، چونكه له‌داهاتودا بۆیان ده‌بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی هێز. ته‌نها به له‌خۆگرتنی داواكاری ئاماده‌كردن بۆ كارێك ئه‌وا ده‌بوونه پردێكو پێی ده‌گه‌یشتنه شته مهزنهكانو هه‌لی كار له چاوه‌ڕوانیاندا بوو.
ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان ببوایه‌ته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كه‌مبریج، ئه‌مه ئاماده‌ی ده‌كرد تاوه‌كو ببێته پاڵێوراوێكی شیمانهكراو له یه‌كێك له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به پارتی كار یان پارتی پارێزگاران. یان ده‌یتوانی كارێكی ده‌ست بكه‌وێت له به‌شی توێژینه‌وه‌كانی سه‌ر به یه‌كێك له‌و دوو پارته.
ركابه‌رییه‌كی توند له‌نێوان ئاسیاییه‌كاندا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی هندییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی)، تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌ت بوو، چونكه هندو پاكستان له ساڵی (1947)ه‌وه له رێگه‌دابوون به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. خوێندكارێكی سیلان له (ترینیتی هۆڵ) ئه‌مینداری گشتی (یه‌كێتی خوێندكاران)ی برده‌وه. ده‌مپرسی ئایا ئه‌مه سودی ده‌بێت تاوه‌كو له سیلانی ئازاد ببێته سه‌ركرده؟
من به‌و جۆره كارانه‌وه په‌یوه‌ندیدار نه‌بووم. رژد بووم له‌سه‌ر جه‌ختكردنه سه‌ر به‌وه‌ی ده‌بێت (یه‌كه‌م) بم، چونكه ئه‌وه بایه‌خی خۆی ده‌بێت كاتێك بۆ سه‌نگافوره ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا من‌و چۆ تاوتوێی ژیانی خۆمان له به‌ریتانیا ده‌كرد، چاومان له‌سه‌ر ئاینده بوو. بڕیارماندا كه وا باشتره له مانگی كانونی یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)دا‌و له‌كاتی پشوی جه‌ژنی سه‌ری ساڵدا به‌هێمنی هاوسه‌رگیری بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌نهێنی بهێڵینه‌وه.
دایك‌و باوكی چۆ رازی نه‌ده‌بوون‌و له‌و كاره بێزار ده‌بوون، هه‌روه‌ها (كۆلێژی گریتۆن)یش رازی نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌كو راگره‌كه له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێدابوو، به‌رپرسانی كۆمه‌كی شاژنیش گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئێمه له ساڵانی پێگه‌یشتندا بووین، له ناوه‌ڕاستی بیسته‌كانی ته‌مه‌نماندا بووین‌و مكوڕ بووین له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان. هاوڕێیه‌كمان له به‌ریتانیا ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی كردین كه له ستراتفۆرد –ئاون ئاڤۆن- بمێنینه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه تیایدا ده‌ژیا، وه‌كو شوێنێك بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی له‌دایكبوون. پاشان سه‌ردانی شانۆی به‌ناوبانگی شكسپیر بكه‌ین. هه‌ر كه گه‌یشتین بۆ واژوكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریمان، سه‌ردانی فه‌رمانبه‌ری تۆماری هاوسه‌رگیری ناوچه‌كه‌مان كرد. دوای دوو هه‌فته مانه‌وه بووینه هاوسه‌ری یه‌كتر.
له‌ڕێگه‌ماندا به‌ره‌و ستراتفۆرد ئاون ئاڤۆن له له‌نده‌ن وه‌ستاین، له زێڕینگه‌رێك له شه‌قامی ریگێنت ئه‌ڵقه‌یه‌كی پلاتینی هاوسه‌رگیرییم بۆ چۆ كڕی، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاینه‌وه بۆ كه‌یمبریج ئه‌ڵقه‌كه‌ی له زنجیرێكدا له ده‌وری گه‌ردنی دانا.
سه‌رباری ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر ژیانماندا هات، هه‌ردووكمان به رێكوپێكی خوێندنی خۆمان ده‌كرد. به‌ڵام چۆ له ساڵی دوه‌می خوێندنه‌كه‌یدا تووشی هه‌ندێك كێشه هات. تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م له مانگی ئایاری (1948)دا بوو‌و ئه‌نجامه‌كان له مانگی حوزه‌یراندا رادهگهیهنران. له پۆلی یه‌كه‌م پله‌ی شه‌ره‌فم (Tripos 1) وه‌رگرت، چۆ له پله‌ی دوه‌مدا بوو له كۆلێژی ماف. بڕیارماندا پشویه‌كی دوو هه‌فته‌یی له كۆنتێنت وه‌ربگرین. خۆمان له گه‌شته گه‌شتیارییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌دور گرت. بیرمان كرده‌وه پێنج رۆژ له پاریس بهسهربهرینو پاشان هه‌فته‌یه‌ك له سویسرا بین.
رووداوێك له لۆگانۆ روویداو تائه‌مڕۆ له‌یادمدا ماوه. كارمه‌ندی پێشوازی هۆتێله‌كه ته‌ماشای كردم‌و لێی پرسیم تۆ چینیت؟
پێموت: به‌ڵی، به‌ڵام لهسهنگافورهم.
وتی: (ئاهه.. چان كای چیك).
جیاوازی نێوان چین‌و سه‌نگافوره‌ی نه‌ده‌زانی. شانازیم به چان كای چیك نه‌ده‌كرد. له‌لایه‌ن سوپای ئازادیخوازی جه‌ماوه‌ری له وڵاتی چین راونرابوو. به‌ڵام من له‌سه‌ر ئه‌و پێشبینه پێگه‌یشتبووم ئه‌وروپیه‌كان به‌م وته باوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردم، گوایه من چینیم.
له‌گه‌ڵ چۆدا له‌ناو باخچهكانو به پیاسهكردنو خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی بیره‌و شه‌مپانیا، باشترین رۆژه‌كانی پشومان له ژیانماندا به‌سه‌ربرد.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ ته‌واوكردنی دوا ساڵمان گه‌ڕاینه‌وه بۆ كه‌مبریج. وانه‌كانمان ده‌خوێندو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رمان بوو دهماننوسیو پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیارمان ده‌كرد. له كتێخانهو له ژوره‌كه‌م ده‌مخوێنده‌وه، وه‌لێ ژیان هه‌مووی هه‌ر كاركردن نه‌بوو. من‌و چۆ چێژمان له كاته به‌تاڵه‌كانمان ده‌بینی. هه‌ندێكجار چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌نگافوره‌یی كه لێره ده‌یانخوێند داوه‌تمان ده‌كردن، چۆ له ئاماده‌كردنی خواردنی به‌له‌زه‌ت بۆ میوانه‌كانمان هونه‌ری ده‌نواند.
لە عەرەبییەوە/ بارام سوبحی