چینییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن
عه‌قید ماسانۆبۆ یاماچیتا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یابان بۆ سزادانی چینییه‌كان له سه‌نگافوره، ئه‌زمونێكی سه‌پاند كه پێی ده‌وترا (سۆك چینگ)واته (سڕینه‌وه)ی شۆڕشگێڕان. ئه‌و سزایه‌ش له‌دژی ئه‌و كه‌سانه بوو كه تۆمه‌تبار كرابوون به بایكۆتكردنی شتومه‌كی یابانیو كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ پشتگیری له هه‌وڵه جه‌نگییه‌كانی چین له دژی یابان، رێكه‌وتێكی بچوك منی له‌و سزایه ده‌ربازكرد.
ئه‌و حیسابێكی هه‌بوو تا یه‌كلایی بكاته‌وه – له‌گه‌ڵ (دالفۆرس). كه به‌شێك بوو له فهیلهقێكی خۆبه‌خشی چینی پێكهاتوو له هه‌زار جه‌نگاوه‌ری ده‌ریایی، كاربه‌ده‌ستانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناوچه‌یی له سه‌نگافوره بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی یابانییه‌كان رێكیانخستبوو. هه‌موویان له یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی مالیزی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی عه‌قید جۆن والی دانرابوون، كه چینیه‌كانی له ته‌واوی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان له‌خۆگرتبوو، هه‌ر له لایه‌نگرانی پارتی كۆمێنتانگی نه‌ته‌وه‌یی (KMT)ی سه‌ر به شیانگ كای چیك، تا به لایه‌نگرانی حیزبی شیوعی مالاوی (MCP) ده‌گات، له‌نێویاندا پێنج سه‌د شیوعی هه‌بوون كه به‌ریتانییه‌كان له كاتژمێر یازده ئازادیان كردبوون. ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كداره خۆبه‌خشه نێردران بۆ داگیركردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی رووباری كهرانج له‌سه‌ر باڵی لیوای (27)ی ئوسترالیا. دڕندانه جه‌نگان، زۆرێكیان مردن، هه‌روه‌ها زۆرێك له یابانییهكانیش مردن. ئه‌مه‌ش (دالفۆرس)ی كردبووه ئه‌فسانه‌و هێمایه‌ك بۆ ئازایه‌تی.
له (18/شوبات)، یابانییه‌كان به بڵندگۆ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌رانسه‌ری شاردا بڵاوكرده‌وه، به چینیهكانیان راگه‌یاند پێویسته هه‌موو پیاوان كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18 – 50) ساڵیدایه، به‌مه‌به‌ستی پشكنیان، پێویسته له پێنج ناوچه‌ی گردبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بن.
پۆلیسی سه‌ربازی یابانی (كیمباتای)ی تۆقێنه‌ر، ماڵ به ماڵی ده‌پشكنی، تاوه‌كو ئه‌و چینیانه ده‌ستگیربكات كه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی گردبونه‌وه نه‌ڕۆیشتبوون، هه‌روه‌ها ژنان‌و منداڵان‌و پیرهكانیشیان وه‌كو رانه مه‌ڕ ده‌دایه به‌ر. دواتر ئاشكرابوو ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیركرابوون له‌و خاڵی پشكنیانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیبوون، گواسترابوونه‌وه بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی قوتابخانه‌ی (ڤیكتۆریا)و تاوه‌كو (22/شوبات) هێڵرابوونه‌وه، پاشان چل بۆ په‌نجا ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ باركردنی هه‌موویان گه‌یشتبوون.
هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستیان له‌پشته‌وه كه‌له‌پچه كرابوو، بۆ كه‌ناری (تاناه میراه بیسار) گوازرانه‌وه كه نزیكه‌ی ده میل له كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی نزیك (گرتوخانه‌ی چانگی)دوور بوو، ناچاركرابوون به پێ بڕۆن، هه‌موویان كه‌له‌پچه كرابوون، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تریان به‌سترابوونه‌وه، ناچاركرابوون به‌ره‌و ئاراسته‌ی ده‌ریا بڕۆن.
ئه‌وان له‌كاتێكدا ده‌ڕۆیشتن، شه‌ستیری یابانییه‌كان گوله‌بارانی كردبوون. دواتر بۆ دڵنیابوونه‌وه له مردنیان، هه‌ر یه‌كێكیان دووچاری لێدان‌و ئازاردان به‌شێوازی دیكه هاتبوون. هیچ هه‌وڵێك بۆ ناشتنی ته‌رمه‌كانیان نه‌درابوو، به‌جێهێڵرابوون تاوه‌كو توانه‌وه‌و شیبوونه‌وه. كه‌مینه‌یه‌كیان به‌شێوازێكی سهرسامهێنانه رزگاریان بوو، تاوه‌كو ئه‌و ئه‌شكه‌نجه تۆقێنه‌رانه بگێڕنه‌وه.
یابانییه‌كان دانیان به‌وه‌دا نا له‌ماوه‌ی نێوان (18 – 22/ شوبات/1942) له (سوك چینگ)شه‌ش هه‌زار گه‌نجی چینیان كوشتوه. دوای جه‌نگه‌كه، لیژنه‌یه‌ك له ژوری بازرگانی چین ژماره‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له (سیگلاب)و (بنگۆل)و (چانگی) دۆزییه‌وه. ژماره‌ی كوژراوه‌كانیش له‌نێوان په‌نجا بۆ سه‌د هه‌زار كه‌س خه‌مڵێنرا.
سوپای ئیمپراتۆری له‌ڕوی تیۆرییه‌وه ده‌یتوانی پاساوی ئه‌وه بهێنێته‌وه كه ئه‌م كاره بۆ پاراستنی رژێم‌و قانون بووه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ركوتكردنی به‌ره‌نگاری له‌دژی یابانییه‌كان بووه. وه‌لێ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی بێ ئابڕوانه بوو، چونكه له‌كاتی شه‌ڕدا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه سه‌نگافوره خۆی رادهستكردبوو.
ته‌نانه‌ت دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی (سوك چینگ)، ژماره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له ناوچه گوندنشینه‌كان ئه‌نجامدرا، به‌تایبه‌تی له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی سه‌نگافوره، سه‌دان چینی دیكه له‌سێداره‌دران. هه‌موویان گهنجو پیاوی گورج‌و گۆڵ بوون‌و ده‌یانتوانی ببنه هۆكاری تهنگو چه‌ڵه‌مه‌و بێزاری.
كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ شه‌قامی نورڤۆلك، ماڵه‌كه‌مانم بینی هه‌روه‌كو ئه‌و كاته وابوو كه یابانییه‌كان به تێكدراویو پیس‌و پۆخڵی به‌جێیانهێشتبوو. به‌ڵام نهیانڕوخاندبوو، هه‌ندێك له شتومهكهكانیشمان وه‌كو خۆی مابوو. پاش چه‌ند رۆژێك خێزانه‌كه‌مان له (تیلۆك كوارو)گه‌ڕانه‌وه، هه‌مومان پێكه‌وه ماڵه‌كه‌مان خاوێن كرده‌وه. به‌هێواشی ده‌ستمانكرد به خۆگونجان له‌گه‌ڵ كه‌ساسی‌و كڵۆڵی داگیركاری یابانی، داگیركارییه‌ك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیو یه‌خه‌گیری دانیشتوانی سه‌نگافوره بوو.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خۆڕادهستكردندا، بیستم كه یابانییه‌كان په‌رژینێكی دارینیان له ده‌وری ماڵه‌كانی شاره‌كه به‌ره‌و شه‌قامی (كیرنێهیڵ)داناوه، ئه‌و شه‌قامه‌ی سه‌رمایه‌داره بهریتانیو ئاسیایی‌و خێزانه‌كانیان تیایدا ده‌ژیان، ئه‌وان یان سه‌نگافوره‌یان به‌جێهێشتبوو یاخود ده‌ستگیركرابوون. ناوچه‌یه‌كی پێشكه‌وتوی چینی مامناوه‌ند بوو.
به پایسكل هه‌ندێك پیاسه‌م كرد، ریزی درێژی سه‌ربازه یابانییهكانم به‌درێژایی (كیرن هیل)بینی، كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رژینه‌كان ده‌ڕۆیشتن. له‌و كه‌سانه‌ی له‌و نزیكه ده‌ژیان بیستم له‌ناوه‌وه كچان‌و ژنانی یابانیو كۆری ههنو بۆ خزمه‌تكردنی سه‌ربازان لهپێشو پاش شه‌ڕه‌كه، په‌یوه‌ندییان به سوپاوه كردوه. دیمه‌نێكی سه‌یر بوو، ریزێك كه سه‌د دوو سه‌د پیاوێك ده‌بوون، چاوه‌ڕوان بوون نۆره‌یان بێت، ئه‌و رۆژه هیچ ژنێكم نه‌بینی. وه‌لێ تابلۆیه‌ك هه‌بوو به چینی له‌سه‌ری نوسرابوو، هاوسێكان ده‌یانگوت مانای “ماڵی حه‌وانه‌وه” ده‌گه‌یه‌نێت. له‌و جۆره ماڵانه له چین دروستكرابوو، ئێستاش بۆ سه‌نگافوره گوازرابۆوه. لانیكه‌م چوار ماڵی دیكه هه‌بوون. له‌یادمه به نزیك یه‌كێك له‌و ماڵانه‌دا له شه‌قامی تانجۆنگ كاتۆنگ تێپه‌ڕیم، به په‌رژینێكی دارین نزیكه‌ی بیست بۆ سی خانوو جیاكرابوونه‌وه.
ئه‌وكات وا گومانم ده‌برد كه سوپای یابانی هه‌ڵوێستێكی كرداری‌و واقیعی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و جۆره گرفتانه هه‌یه، كه ته‌واو له گرفته‌كانی سوپای به‌ریتانی جیاواز بوون. ئه‌و ژنه روتانهم بیركه‌وته‌وه كه به‌درێژایی شه‌قامی واترلۆ سه‌ربازه بهریتانیهكانیان فریوده‌دا كه له (فۆرت كانینگ)بوون. سه‌ركردایه‌تی یابان دانی به پێداویستی سێكسی پیاوه‌كانیدا ده‌ناو بۆی پڕدهكردنهوه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌شدا رووداوی لاقه‌كردنی زۆر رووینه‌دا.
له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌دا، خه‌ڵكی ده‌ترسان سوپای یابانی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه په‌لاماری شاره‌كان بدات. سه‌رباری روودانی هه‌ندێك حاڵه‌تی لاقه‌كردن، به‌ڵام زۆرینه‌یان له گونده‌كاندا روویاندا. هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی (1937) له تانكین روویاننهدا، پێموایه “ماڵی حه‌وانه‌وه” وه‌ڵامگۆی ئه‌و دۆخه بوو.
ئه‌وكات نه‌مده‌زانی له‌پێناوی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی سه‌ربازانی یابان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له چین‌و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، حكومه‌تی یابان ژنی كۆری‌و چینی‌و فلیپینی ده‌ڕفێنێت. هه‌روه‌ها ژنی هۆڵه‌ندییان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌فسه‌ره یابانیه‌كان به‌كارده‌هێنا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوته‌مه‌نی منن‌و سه‌ربازه یابانییهكانیان له‌كاتی شه‌ڕدا بینیوه، ناكرێت هه‌ڵوێستی دژه مرۆڤانه‌یان له‌هه‌مبه‌ر مردن له جه‌نگه‌كاندا له‌یاد بكه‌ن. له مه‌رگ نه‌ده‌ترسان. ئه‌وان دوژمنێكی تۆقێنه‌ر بوون، بۆ به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕ ته‌نها پێویستیان به هه‌ندێك شت هه‌بوو – جانتاكانی سه‌ر شانیان ته‌نها هه‌ندێك برنج‌و چه‌ند ده‌نكه پاقله سۆیایهكو ماسی سوێری تێدابوو.
به‌درێژایی ماوه‌ی داگیركاری، له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر بینینی راهاتبووین، ته‌ماشاكردنی سه‌ربازه یابانییه‌كان بوو كه به سه‌ره‌نێزه‌ی رمهكانیانهوه به‌نێو كێڵگه‌كاندا دههاتنو ده‌چوون. ئه‌گه‌ر به‌ریتانییه‌كان بگهڕابایانهوه بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌و له‌سه‌ر شێوازی خۆیان له مالایۆو سه‌نگافوره جه‌نگابان، ئه‌وا وڵاته‌كه دوچاری كاولبوونێكی مه‌ترسیدار ده‌هات.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌كاندا بینیمن، دڵنیابووم له‌وه‌ی كه له جیهاندا خاوه‌نی به‌رزترین وره‌ی شه‌ڕكردنن. به‌ڵام هه‌روه‌كو مه‌غۆله‌كانیان ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و وه‌حشیگه‌رانه له‌دژی دوژمنه‌كانیان خۆیان پیشانده‌دا. جهنگیزخانو هۆزه‌كانی نه‌یانده‌توانی له‌وه زیاتر دڕنده بن. هیچ گومانم نییه ئه‌و دوو بۆمبه ئه‌تۆمییه‌ی كه له هێرۆشیماو ناكازاكی درا پێویست بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئه‌وه به هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی مالایاو سه‌نگافوره ده‌كوژران، به ملیۆنان ژاپۆنیش تارومار ده‌كران.
چی وای لێ‌كردن به‌م چه‌شنه بجه‌نگن؟ یابانییه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ (بۆشیدۆ) سیمبولی سامورای یان (نیپۆن سیشین)یان رۆحی (نیپۆن). بڕواموایه ئه‌وه پاراوبونێكی رێكخراو بوو له بنه‌ماكانی ده‌سته‌واژه‌ی ئیمپراتۆر، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوونه به سه‌رده‌ست بوونی ئیتنیكی وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده كه ده‌توانێت هه‌مووان ببه‌زێنێت. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه مردن له شه‌ڕدا له‌پێناوی ئیمپراتۆردا، واته بڵندبوونهوهیان به‌ره‌و ئاسمان‌و ده‌بن به خودا، له‌كاتێكدا پارێزگاری له ته‌رمه‌كانیان (خۆڵه‌مێشه‌كه‌یان)له گڵكۆی پیرۆزی یاسۆكۆنی له ده‌وروبه‌ری تۆكیۆ ده‌كرێت.
هه‌ر ده‌بوو ژیانی رۆژانه له‌ژێر سایه‌ی داگیركاری یاباندا به‌رده‌وام بووایه. له‌سه‌ره‌تادا هه‌مووان هه‌ستیان به لهكیسچوون ده‌كرد، باوكم كاری نه‌بوو، منیش كۆلێژم نه‌بوو، خوشك‌و براكانیشم به‌بێ قوتابخانه بوون، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر كز‌و لاواز بوو. هه‌مووان هه‌ستمان به ترس له ده‌وروبه‌رمان ده‌كرد.
ناسینی كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاتدا، ئیدی ئه‌و كه‌سه یابانی یاخود وه‌رگێڕێكی تایوانی بوایه‌و په‌یوه‌ندی به یابانییه‌كانه‌وه هه‌بوایه، كارێكی بێ ئه‌ندازه گرنگ بوو، ده‌كرا ببێته هۆكارێك بۆ رزگاركردنی ژیانت. تێبینییه‌ك له‌گه‌ڵ واژۆكهیو مۆرێك له‌سه‌رو ناوه‌كه‌ی ده‌بووه شاهێد كه تۆ هاوڵاتیه‌كی باشی‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باشی پێده‌به‌خشیت. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌هۆكارێك دهستگیركرابای یان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانه‌وه پشكنرابای. وه‌لێ مانه‌وه له ماڵ‌و دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندی یان ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، سه‌لامه‌تتر بوو.
هاوڕێیه‌كم له بازاڕه‌كه‌دا هه‌بوو، تاوه‌كو گه‌یشتمه كتێبخانه‌كانی شه‌قامی (براس باسا)، نزیكه‌ی دوو میلم به پێ بڕی. ئه‌و كتێبخانانه كتێبی ده‌ستی دوو پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌یان ده‌فرۆشت. له رێگاكهمدا قهرهباڵغییهكم له‌نزیك ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی سینه‌ماكه بینی، هه‌روه‌ها سه‌ری پیاوێكی چینیم به هه‌ڵواسراوی له‌سه‌ر ستونێكی بچوك (عامود)بینی، لهنزیكیهوه تابلۆیه‌ك هه‌بوو كه چه‌ند وشه‌یه‌كی چینی له‌سه‌ر نوسرابوو. زمانی چینیم نه‌ده‌زانی، وه‌لێ یه‌كێك ئه‌و وشانه‌ی بۆ مانا كردم‌و ئه‌مه‌ی له‌خۆگرتبوو: پێویسته پیاو ئه‌م كاره دووباره نه‌كاته‌وه، تاوه‌كو هه‌مان چاره‌نووسی نه‌بێت.
ئه‌و له‌سێداره درابوو، چونكه له‌كاتی دزیكردندا ده‌ستگیركرابوو. هه‌ر كه‌سێك قانونی پێشێل بكردایه به‌هه‌مان شێواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا. به هه‌ستێكی ترسان له یابانییه‌كان، شوێنه‌كه‌م به‌جێهێشت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بیرم له‌وه كرده‌وه وێنه‌یه‌كی چه‌ند جوان بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه له گۆڤاری ژیان (Life)، كه گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی بوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌خشندانه پاره‌ی به‌م جۆره وێنه زیندوه لێكدژانه ده‌دا: نوێترین باڵه‌خانه له سه‌نگافوره‌و به ته‌نیشتیه‌وه دیمه‌نی سزادانێكی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام وێنه‌گره‌كه‌ی دوچاری هه‌مان چاره‌نوس ده‌هات كه دزه سه‌ربڕاوه‌كه تووشی هاتبوو.
كاتێك به شه‌قانی براس باسادا ده‌ڕۆیشتم، بیرم له‌و دیمه‌نه ترسناكه ده‌كرده‌وه. بڕیارمدابوو خۆم فێری چینی بكه‌م، تاوه‌كو بتوانم له نمونه‌ی ئه‌و جۆره وشه‌و رستانه تێبگه‌م. له سایه‌ی حكومڕانه نوێیه‌كه‌دا زمانه ئینگلیزییه‌كه‌م هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو. فێربونی چینی له فێربوونی یابانی باشتر بوو، چونكه لانیكه‌م زمانی خۆم بوو، زمانی داگیركه‌رێكی بێزراو نه‌بوو.
كتێبێكی چاینگ كیرچیۆ (ماندری ئاسانكراو)م كڕی، كتێبێكی سی لاپه‌ڕه‌یی بوو بۆ فێربوونی چینی. فێری نزیكه‌ی (700) پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی چینی بووم، چۆن دهنوسرێنو چۆن هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌كارده‌هێنرێن. كتێبه‌كه‌م له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ته‌واوكردو چوومه سه‌ر به‌شی دووه‌می پێشكه‌وتوو.
دواتر زنجیره‌یه‌كی چوار كتێبیم كڕی كه قوتابخانه‌یه‌كی چینی له شه‌قامی پره‌نسیپ بڵاوی كردبۆوه‌و پێگه‌یه‌كی باڵای هه‌بوو. هه‌موو رۆژێك ده‌مخوێنده‌وه، له مانگه‌كانی داهاتودا راهێنانم له‌سه‌ر نووسینی (1200 – 1500) سیمبول ده‌كرد، هه‌وڵمده‌دا ماناكانیان له یادگه‌مدا بهێڵمه‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌متوانی فێربم كه چۆن ده‌وترێن. له زمانی چینی باكوردا (ماندرین)بۆ هه‌ر یه‌كێك چوار وشه هه‌یه. كتێبه‌كه‌م ئاماژه‌ی بۆ ده‌كردن، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن گۆ دهكرێنو كه‌سێكیش نه‌بوو فێرم بكات.
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م دژوارییه‌دا، به تێپه‌ڕبوونی مانگه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌م بۆ فێربوونی یابانی لاوازبوو. بۆم ده‌ركه‌وت نه‌ك ته‌نها له چینی ناچێت، به‌ڵكو سیستمێكی ئه‌بجه‌دی بڕگه‌یی هه‌یه كه به دوو ده‌ق ده‌نوسرێن: كاتاكاناو هیراجانا. ئه‌گه‌ر بێت‌و یابانییه‌كان وه‌كو سه‌ردارو مامۆستا‌و بۆ چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوو بمێننه‌وه، پێویسته له‌سه‌رم منیش لێره بمێنمه‌وه‌و فێری زمانه‌كه‌یان ببم.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، له مانگی ئایاری (1942) له‌گه‌ڵ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می خوێندكاران، چوومه قوتابخانه‌یه‌كی زمانی یابانی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیدار له شه‌قامی شاژن كردبوویانه‌وه. خوله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوو. خوێندكاران تهمهنو توانایان جۆراوجۆر بوو، هه‌ندێكیان خوێندكاری ناوه‌ندی بوون، هه‌ندێكیشان وه‌كو من خوێندكاری كۆلێژ بوون، هه‌ندێكیشیان كرێكاری نه‌وجه‌وان بوون‌و له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیاندا بوون.
له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووم‌و بڕوانامه‌م وه‌رگرت. بۆم ده‌ركه‌وت یابانی له زمانی (ماندرین) ئاسانتره، چونكه ئاوازدار نییه، به‌ڵام له رێزمان‌و گهردانكردندا گرانتره.
له مانگی ته‌مموزدا، باپیره‌م لی هۆن لیۆنگ (باوكی باوكم)، بووه نێچیری نه‌خۆشیه‌كی توند، سێ هه‌فته دوای ده‌رچونم له خوله‌كه، مرد.
به‌ر له مردنی، چه‌ندین جار له شه‌قامی براس باسا سه‌ردانم كرد، چونكه له‌گه‌ڵ كچه ته‌به‌نی (هه‌ڵگیراو)ه‌كه‌ی ده‌ژیا، زۆر به‌قوڵی بۆی خه‌مبار بووم. ئه‌و ته‌نها نه‌خۆش نه‌بوو، به‌ڵكو پێویست بوو له‌سه‌ری جیهانه‌كه‌ی ببینێ كه داده‌ڕمێ، بهریتانییهكانو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌ڤانیان لێده‌كرد دوچاری شكست‌و سه‌رشۆڕییه‌كی خێرا هاتن.
هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیاو كاپتنی كه‌شتیه‌كان، رژێمه‌كه‌یان، سهردهستبوونیان له‌ده‌ریادا، هه‌موویان له‌سه‌ر ده‌ستی یابانییه روخسار نامۆكان هه‌ڵوه‌رین.
ئه‌و نه‌یده‌توانی له‌وه تێبگات كه چۆن گه‌لێكی پیس‌و پۆخڵ، توانیویه‌تی شكست به ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه سه‌ربه‌رزه‌كان بهێنێت. چۆن توانیویانه هه‌ردوو كه‌شتی (پرێنس ئۆف وێڵز)و (ریباڵز) نغرۆ بكه‌ن، كه‌شتیگه‌لی بهریتانیو به‌رگری ئاسمانی شاهانه تێكبشكێنن، ته‌نها به شه‌ست هه‌زار سه‌رباز دوای ته‌نها له دوو هه‌فته له گه‌مارۆدانی سه‌نگافوره (130) هه‌زار سه‌رباز دیل بكه‌ن؟! من چاودێریم دهكردو ئه‌ویش له بێهۆشیدا رۆچوو بوو، هه‌ستمكرد واباشتربوو به‌ر له بینینی هه‌موو ئه‌و رووداوانه بمردایه.
له‌سه‌رده‌می داگیركاری به‌ریتانی پێشوودا په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك هاوڕێی یابانی هه‌بوو كه ناوی شیمۆدا بوو، چه‌ند رۆژێك دوای مردنی كۆنگ، بابم چاوی پێكه‌وت. تهنگو چه‌ڵه‌مه‌كانی داگیركه‌ر باوكمی شه‌كه‌ت كردبوو. له‌م رۆژه دژوارانه‌دا به‌رپرسیارێتی زیاتر بوو. كارێكی له فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستكه‌وت كه به‌رپرس بوو له دابینكردنی سوته‌مه‌نی، منیش كارێكم ده‌ستكه‌وت.
له‌سه‌ر داوای خۆی‌و به‌بێ ئاگاداری باوكم، شیمۆدا كارێكی له‌جیهانی نوێ‌دا پێشكه‌ش كردم كه یابانییه‌كان سه‌رداری بوون. بۆ ماوه‌ی ساڵێك له كۆمپانیاكه‌ی بوومه نووسه‌ر، نوسراوهكانم به‌مه‌به‌ستی كاری ناوخۆیی كۆپی دهكردو بۆ كۆمپانیا یابانیهكانم ده‌نارد.
كاتێك كۆمپانیاكه (شیمۆداو هاوبه‌شه‌كانی)مایه‌پووچ بوو، چووم بۆ لایه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌ی رافیلز، چونكه له‌وێ كارێكی دیكه‌م دهستكهوتو ئه‌ویش تایپكردن بوو له‌سه‌ر ئامێری چاپ له كۆمپانیای (كۆمیای) كه كه‌لوپه‌لی خۆراكی وه‌كو برنج‌و رۆن‌و شهكرو خوێ‌و جگه‌ره‌و كیسه توتنی ده‌فرۆشت.
مووچه‌كه‌یان به دراوێك پێده‌دام كه ئیداره‌ی سه‌ربازی یابانی چاپی دهكردو وێنه‌ی دارمۆزو دار گوێزهندی له‌سه‌ر كێشرابوو. ئێمه پێمانده‌وت كاغه‌زی مۆز، ژماره‌كانی به ریزبه‌ندی نه‌بوو، مانگ له دوای مانگ به‌هاكه‌ی داده‌به‌زی، موچه‌كه‌ی من به نموونه ده‌درا (واته بهشو نمونه‌یه‌ك له مادده‌یه‌ك وه‌رده‌گیرا وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی دیكه.. وه‌رگێڕ)، موچه‌كه‌م ده‌یكرده نزیكه‌ی ده كانتیس (15 جونه‌یه) بوو له برنج‌و شهكرو رۆن، له‌وه‌ش گرنگتر كیسه توتن. ئه‌م شمه‌كانه له دراوی یابانی باشتر بوو، چونكه به تێپه‌ڕبوونی كات زۆر ده‌گمه‌ن بوون‌و نرخه‌كه‌یان به (كاغه‌زی مۆز)زیاتر‌و زیاتر ده‌بوو.
بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له (كۆمیای)كارمكرد، واته تا كۆتایی (1943). له‌و كاته‌دا ریكلامێكم له رۆژنامه‌ی (سیۆنان شیمبۆن)خوێنده‌وه، فه‌رمانگه‌ی زانیاری‌و بانگه‌شه‌ی یابانی كه پێی ده‌وترا (هۆردبۆ)بڵاوی كردبۆوه، فه‌رمانگه‌كه له باڵه‌خانه‌ی (كاسای) بوو، داوای دوو نوسه‌ری كردبوو ئینگلیزی بزانن.
چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ یابانییهكی له‌دایكبووی ئه‌مریكادا كرد، ناوی جۆرج تاكیمۆرا بوو، پیاوێكی باڵا به‌رزی لاواز بوو، سپی پێست بوو، به ئینگلزییهكی شێوه‌زاری ئه‌مریكی قسه‌ی ده‌كرد، هاوڕێكانی به جی – ئاده – جی ناویان ده‌برد. جلوبه‌رگی سه‌ربازی یابانی لهبهرنهكردبوو، كه‌سێكی مه‌ده‌نی بوو له فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ربازی، له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌ی شین هه‌بوو، واته پله‌ی سه‌رهه‌نگی هه‌بوو. كه‌سێكی خۆش گوفتار بوو. له زمانه ئینگلیزییه‌كه‌م رازی بوو، منیش خۆشحاڵ بووم كه كارێكم له شوێنێكی گونجاو‌دا ده‌ستكه‌وت.
كاره‌كه‌ی من چاودێریكردنی بروسكه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی هاوپه‌یمانان بوو: رۆیته‌رز، یوناتید پرێس، ئه‌سۆشێتد پرێس، ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌كانی چین‌و ئاژانسی تاس. ئه‌و بروسكانه به زمانی مۆرس دهنێردرانو كارمه‌ندانی رادیۆی مه‌لایۆ وه‌ریانده‌گرت. په‌خشی رادیۆكه له كاته دره‌نگه‌كانی دوای نیوه‌ڕۆو سه‌ره‌تای ئێواره‌دا روون نه‌بوو، هه‌ر كاتێك وه‌رگرتنی رادیۆكه خراپ بوایه زۆرێك له وشه یه‌كتربڕه‌كان دهسڕانهوهو له‌ناوده‌چوون.
ئه‌و بروسكانه ده‌بوو له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه وه‌ربگیرێن، پاش پشكنین‌و وردبینكردنی له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی كاسای ره‌وانه‌ی نهۆمی زه‌مینی ده‌كرا، له‌وێ به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووباره ئاماده ده‌كرایه‌وه. تا كۆتایی (1944) واته بۆ پانزه مانگ له‌وێ كارمكرد.
ژیانێكی نامۆ بوو. كاره‌كه‌م كاتژمێر حه‌وتی پاش نیوه‌ڕۆ به‌كاتی تۆكیۆ، واته پێنج‌و نیوی دوای نیوه‌ڕۆ به‌كاتی سه‌نگافوره ده‌ستی پێده‌كرد، هێشتا كاته‌كه رۆژ بوو، هه‌تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌و به‌كاتی تۆكیۆ وه‌رگرتنی رادیۆكه كزبوو. بۆیه ماوه‌ی نۆره گۆڕین له‌نێوان كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌و دوازده‌ی به‌یانی ماوه‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت بوو، مرۆڤ ده‌یتوانی یه‌كسه‌ر بچێت بنوێت. ماوه‌ی نێوان (12 – 9)به‌یانی بۆ دوو نۆره دابه‌شكرابوو، له‌نێوانیاندا ماوه‌یه‌كی دوو بۆ سێ كاتژمێری هه‌بوو، وه‌رگرتن باشتر بوو، هه‌ڵه‌كان كه‌متر بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ش یانی نوستن له‌كاتی نه‌گونجاودا.
له‌هه‌ر وه‌جبه‌یه‌كی كاركردندا سهرنوسهرێكمان هه‌بوو. جۆرج تیكمۆرا كه هه‌میشه به‌هۆی كه‌شی گهرمو شێدارهكهوه جله فه‌رمی به‌بێ چاكه‌ت ده‌پۆشی، ئێواران چه‌ند جارێك ده‌هات، تاوه‌كو له به‌شه‌كه‌ی خۆی چه‌ند كیسه توتن بداته من‌و سه‌رنوسه‌ری دوای خۆی.
من‌و هاوكاره نوسهرهكهم ده‌بوو له (4 – 6)به‌یانی بێداربین، هه‌ندێ سه‌رخه‌وم ده‌شكاند، پاشان هه‌تا نۆی به‌یانی كارمده‌كرد تا دیسان كاره‌كان جارێكی دیكه قڵپ ده‌بوونه‌وه. وه‌رگرتنی رادیۆكه له‌رۆژدا له‌لای كارێكی بێهوده بوو.
له باڵه‌خانه‌ی كاسای تاوه‌كو شه‌قامی نۆرڤۆلك میلو نیوێكم ده‌بڕی، له‌پێناوی خواردنی ژه‌می چێشتهنگاوو پاشان ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ نوێنه‌كه‌م له رۆژدا، تاوه‌كو دوو كاتژمێری دیكه بنووم.
بابه‌تێكی نامۆ له سیستمی كارماندا ره‌نگدانه‌وه ده‌رونییه‌كانی كاركردن بوو. من به‌درێژایی چوار كاتژمێر هه‌واڵم له‌باره‌ی رێگوزه‌ری رووداوه‌كانی شه‌ڕ داده‌ڕشته‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی یابانییهكاندا نه‌بوو، به‌لای ئهڵمانیو ئیتالیهكانیشهوه دۆخه‌كه به‌هه‌مانشێوه بوو.
ئێمه به هه‌ستێكی تژی له ترسه‌وه باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌مان بوون. چونكه له نهۆمی زه‌مینی باڵه‌خانه‌ی كاسای لقێكی كیمباتای (هه‌واڵگری: موخابه‌رات)هه‌بوو. هه‌ر كه‌سێك له‌م خانوه‌دا كاری بكردایه (هۆرۆبۆ)پۆلێنكرابوو، ئه‌ركی كیمباتای دڵنیابوونه‌وه بوو له دزه‌نه‌كردنی هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
له‌كۆتایی ساڵی (1943)، خۆراك زۆر به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چوو، هێزی ده‌ریایی یابان له شه‌ڕه‌كانی (مید وای)و ده‌ریای كۆرال، زیان‌و شكستی گورچكبڕییان به‌ركه‌وت، كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ئۆقیانوسه‌كاندا له‌ده‌ستداو كه‌شتیه‌كانیان له‌لایه‌ن ژێر ده‌ریاییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه نغرۆ كرا. ته‌نانه‌ت تایله‌ند كه سه‌رچاوه‌ی نه‌ریتی هه‌نارده‌كردنی برنج بوو، نه‌یده‌توانی برنج به‌ره‌و سه‌نگافوره هه‌نارده بكات، ئیدی به‌هۆی ئه‌وه‌ی یابانییه‌كان نه‌یانده‌توانی نرخه‌كه‌ی بده‌نه تایله‌ندییه‌كان یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی برنج به‌ره‌و دورگه‌كه بگوازنه‌وه. ده‌بوو به‌دیل بۆ خواردنه نه‌ریتیه‌كان بدۆزینه‌وه.
دایكم وه‌كو زۆرێك له ژنانی دیكه ئه‌وه‌ی به‌رده‌ست بووایه له سه‌وزه‌و گهنمهشامیو په‌تاته بۆی ئاماده ده‌كردین. به‌هۆی نه‌مانی گۆشت كه به ئاسانی ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت، هه‌ستمان به برسێتی ده‌كرد. كه‌مێك گۆشتی مانگا‌و به‌راز هه‌بوو. ده‌مانتوانی مریشك بهخێوبكهین، به‌ڵام له‌كوێوه دانه‌وێڵه‌ی پێویستی بۆ دابین بكه‌ین؟
بۆچون‌و شاره‌زاییه‌كانی دایكم له‌ماوه‌ی قۆناغی داگیركاریدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بوو، كاتێك موچه‌ی باوكم‌و دینیسی برام‌و موچه‌ی من به‌هۆی هه‌ڵاوسانه‌وه زۆر كه‌میكرد، هه‌موو كاره‌كانی تاقیكرده‌وه. وه‌كو كچێكی سه‌ر به خێزانی سترێستی چینی، ده‌یزانی چۆن خواردن سازبكات‌و نان بكات. هه‌ر ئه‌ویش بوو كێكی بۆ فرۆشتن دروستده‌كرد. كتوپڕ كه‌ره‌و ئارد بوونه ئه‌و شمه‌كانه‌ی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وتن، بۆیه به‌خێرایی په‌نای برده به‌ر به‌كارهێنانی جۆری دیكه‌ی ئاردو شیری گوێزهندو شه‌كری خورما. هه‌روه‌ها حه‌ڵوای له شیری خهستو نوێ چێدهكرد، شێفێكی كارامه بوو.
كاتێك بوومه سه‌رۆك وه‌زیران، كاته‌كانی خۆی ته‌رخانكردبوو تاوه‌كو ژنانی سترێتس فێری خواردن سازكردن بكات، له‌نێویاندا هاوسه‌ری دیبلۆماتكاران. كتێبێكی له‌باره‌ی خواردن سازكردنه‌وه دانا به‌ناونیشانی (كتێبی خاتوو لی له كاروباری خواردن سازكردن)دا، ته‌نانه‌ت هه‌تا دوای مردنیشی به فراوانی ده‌فرۆشرا.
هه‌موو شتێك به ئاسانی ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت، ماتۆڕسكیله‌كان دیار نه‌مان، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه سه‌ربازو هاوڵاتیه یابانییه گرنگه‌كان به‌كاریانده‌هێنا. كه‌مێك له خه‌ڵكیش كه ئۆتۆمبێلیان هه‌بوو نه‌یانده‌توانی سوته‌مه‌نی بۆ دابین بكه‌ن. به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه (تاكسی)به سوته‌مه‌نی دار كاریان ده‌كرد.
به‌خێرایی پایسكله لاستیكه‌كان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه رۆیشتن. كارسازه ناوخۆییه‌كان ناچار بوون تایه‌ی ره‌ق له‌بری تایه لاستیكه‌كان دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها قوماش زۆر ده‌گمه‌ن بوو، بۆیه ناچار بووین قوماشی په‌رده‌و په‌ڕۆی سه‌ر مێزه‌كان بكه‌ینه پانتۆڵ‌و قه‌میس. هه‌موو كاڵا هاورده‌كراوه‌كان زۆر كه‌مبوونه‌وه‌و نرخی خواردنه‌وه زۆر به‌رز بوویه‌وه، ته‌نها به بازرگانانی بازاڕی رهشو ئه‌فسه‌ره یابانییه‌كان ده‌فرۆشرا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵاوسان مانگ له‌دوای مانگ زیادی ده‌كرد. له ناوه‌ڕاستی (1944)دا بۆ بژێوی خۆم نه‌ده‌كرا پشت به موچه‌كه‌م ببه‌ستم، وه‌لێ چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌بوون. هه‌رچه‌نده من كۆمه‌كی برنج‌و رۆن‌و جگه‌رو هه‌ندێك خۆراكی دیكه‌م وه‌رده‌گرت، واباشتر بوو له بازاڕی ره‌شدا بیانفرۆشم. هه‌ندێك بازرگانی قازانج به‌خشیش هه‌بوو، وه‌كو فرۆشتنی داوو ده‌رمانی به‌ریتانی كه به‌رده‌وام به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆیشت، زۆرینه‌یان هی سه‌روه‌ختی پێش جه‌نگه‌كه بوون. به‌نرخترینیان سهلفامید بریدین (693 – MCB)بوو. له شمه‌كه گرانبه‌هاكانی دیكه خواردنه‌وه كهولیهكانی وه‌كو ویسكی (جۆنی ۆوكهر)و براندیو كیسه توتنی ئینگلیزی بوو.
ده‌ڵاڵه‌كان به پله‌ی یه‌ك له شه‌قامی (چولیان)یان (های ستریت)له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی رافلیز كاریان ده‌كرد. ساڵی (1944)چوومه ریزی ئه‌وانه‌وه، فێربووم چۆن شتومه‌ك لای خۆم گل بده‌مه‌وه، به‌تایبه‌تی پارچه‌ی بچوكی خشڵی هه‌رزان به‌ها. دهمكڕیو بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لای خۆم ده‌مهێشته‌وه، پاشان له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخهكهیدا ده‌مفرۆشت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیزانیایه چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروست بكات، ئه‌وا ده‌یتوانی به ئاسانی پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
دایكم ژماره‌یه‌كی زۆر ژنانی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پێشوی ده‌ناسی، كاتێك له سه‌نگافوره خۆراك كه‌مبوویه‌وه، پێویستیان به فرۆشتنی خشڵهكانیانو پێداویستییه كه‌سیه‌كانیان بوو. ده‌ڵاڵه هاوشێوهكانم ئه‌م شتومهكانهیان له ناوچه‌كانی دیكه ده‌فرۆشت، به‌تایبه‌تی به یابانییه سڤیله‌كان كه ئاماده‌بوون بۆ فرۆشتنی گوارهكانیان كه له شێوه‌ی مۆرزدا بوو، له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتنی شتگه‌لێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رگه‌ی بگرتایه.
پیشه‌سازی كه‌تیره
كلیلی مانه‌وه ته‌ڕده‌ستانه بوو. یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كردم‌و رێڕه‌وی ژیانی گۆڕیم ئه‌وه بوو له‌كاتی كاركردنمدا له بازاڕی ره‌ش چاوم به یونگ نیۆك لین كه‌وت، ئه‌و ده‌رچوی به‌شی زانستی كۆلێژی رافیلز بوو، له‌لای كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی ده‌ریاوانی له‌گه‌ڵ دوو هاكاسیدا كاری ده‌كرد، هه‌ردووكیان ده‌رچوی كۆلێژی رافیلز بوون‌و برا گه‌وره‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا بوو.
ئه‌و جامبازانه‌ی وه‌كو من بازرگانیان به پارچه خشڵی بچوكه‌وه ده‌كرد، له دوكانه‌كان یه‌كترمان ده‌بینی. من پێشتر پرسیارم له‌باره‌ی دوو برای باساری كردبوو، ئه‌وان هندی بوون‌و له شه‌قامی چولیا ده‌ژیان. چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر من بتوانم بۆ پێداویستیه‌كانی قوتابخانه مادده‌ی كهتیرهیان بۆ بكڕم، چونكه زۆر كه‌م بوو – له كۆگاكاندا ته‌نها بڕێكی كه‌می پێش جه‌نگه‌كه مابوو. ئایا خۆم ده‌توانم دروستی بكه‌م؟ له نیۆك لینم پرسی ده‌توانی ئه‌و كاره بكه‌ی؟ وتی ده‌توانم بیكه‌م به به‌كارهێنانی ئاردی نیشاسته‌و ترشاوی كاربۆن، منیش پاره‌ی تاقیكردنهوهكهیم دابینكرد.
سه‌رسام بووم به بیرۆكه‌كه‌ی. هاوڕێكه‌م سه‌ركه‌وتوانه ئه‌زمونه‌كه‌ی ئه‌نجامدا. كهتیرهكهمان له شوشه ده‌دا. من ده‌ستمكرد به بازاڕكردنی ماده‌ی كه‌تیره له‌ژێر ناوی (ستیكڤاس)و شوشهكهمان به به‌رگێكی كاغه‌زی سه‌رنجڕاكێش ده‌ڕازانده‌وه.
كهتیرهكه بووه مادده‌یه‌كی قازانج به‌خش، له دوو شوێن ئاماده‌مان ده‌كرد: له ماڵی ئێمه به یارمه‌تی دایكم‌و خوشكه‌كه‌م، ناوه‌ندی دووه‌م له ماڵی نیۆك بوو به یارمه‌تی هاوسهرهكهیو خوشكه‌كه‌ی كواجیۆك چۆ كه له كۆلێژی رافیلز له من سه‌ركه‌وتووتر بوو. بۆ دووه‌مجار كه بینیم له‌كاتێكدا بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار به پایسكله تایه ئهستورهكهم ده‌چووم بۆ شوقه‌كه‌ی نیۆك لین له ناوچه‌ی تیۆنگ باهرۆ. كاتێك من گه‌یشتم له به‌له‌كۆنه‌كه دانیشتبوو، پرسیم نیۆك له‌كوێیه؟ له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی بۆ پلیكانه‌ی سوچه‌كه كرد. وامان لێهات یه‌كتر له دۆخێكی جیاوازدا ببینینه‌وه. ئه‌و به‌هۆی نه‌بوونی خزمهتكارهوه، كاری ماڵداری ده‌كرد. بۆ منیش پیشه‌سازی كه‌تیره پاره‌یه‌كی باشی دابین ده‌كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌درێژایی چه‌ندین مانگ بۆ چاودێریكردنی به‌رهه‌مهێنان سه‌ردانم ده‌كردن، هاوڕێیه‌تیمان گه‌شه‌ی كرد.
له ئه‌یلولی (1944)یه‌كتر ناسینمان زیادی كرد، كاتێك نیۆك لینو هاوسهرهكهیو جیۆك چیۆم (من حه‌زم ده‌كرد به چۆ بانگی بكه‌م)بۆ ئێواره ئاهه‌نگێك داوه‌تكرد، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبونی بیست‌و یه‌ك ساڵه‌م له چێشتخانه‌یه‌كی چینی له باخچه‌ی مه‌لاهی (جیهانی مه‌زن). یه‌كه‌مجار بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ داوه‌تی بكه‌م. راسته ئه‌و هاوه‌ڵی زاواكه‌ی بوو، به‌ڵام له‌و كاتهداو له سه‌نگافوره كچێك داوه‌تی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (21) ساڵ بۆ ئێواره ئاهه‌نگێك قبوڵ بكات، رووداوێكی ئاماژه‌دار بوو.
بۆ ماوه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت مانگ له دروستكردنی كه‌تیره به‌رده‌وام بووین، واتا هه‌تا كۆتایی (1944). له‌و كاته‌دا رێڕه‌وی شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یابان نه‌بوو. ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م كه‌شتی ده‌گه‌یشتنه دوورگه‌كه، بازرگانی بازاڕی نه‌ما، كار پاشه‌كشه‌ی كرد‌و كه‌سێك نه‌ما داوای كه‌تیره بكات. وازم له دروستكردنی كه‌تیره هێنا، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم له سه‌ردانی چۆ له ماڵه‌كه‌یدا له تیۆنگ باهرۆ، تاوه‌كو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م‌و هاوڕێیه‌تیمان به‌رده‌وام بێت.
له مانگی ئایاردا هه‌وڵێكی یابانییه‌كان بۆ داگیركردنی هندستان له بۆرماوه له (ئیمفال واكۆهیما)وه شكستی هێنا. ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه یابانییه‌كان بوون شكستیان هێنا. كهڕهپو دڕندانه جهنگانو پاشه‌كشه‌یان كرد. له‌كاتێكدا به‌ریتانییه‌كان به‌ره‌و مانجالایو كه‌ناراوه‌كانی ئه‌ركان له پێشڕه‌ویدا بوون، هه‌ندێك هه‌واڵم له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری چهپخونانهیان خوێنده‌وه.
من دڵنیابووم له‌وه‌ی به‌ریتانییه‌كان به‌هه‌مان شێواز، به‌خێرایی رێگاكه‌یان به‌ره‌و نیوه‌دورگه‌ی مالیزیا ده‌بڕن، له‌كاتێكدا یابانییه‌كان هه‌تا دوایین كه‌سیان ده‌جه‌نگن. من له دووباره داگیركردنه‌وه‌ی سه‌نگافوره ده‌ترسام، چونكه واتای شه‌ڕی شه‌قام بۆ شهقامو ماڵ به ماڵی ده‌گه‌یاند، هه‌تا كۆتاییه‌كی سهختو دژوار‌و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گه‌وره له ریزی هاوڵاتیاندا. ئه‌و دۆخه‌ش له‌سه‌ر كات وه‌ستابوو – ساڵێك یان دوو ساڵ.
گه‌شتێكی ترسناك
وام به‌باش زانی هه‌تا بارودۆخه‌كه هێمنه، سه‌نگافوره به‌جێبهێڵم، ده‌متوانی به‌بێ ئه‌وه‌ی گومان له هاندهرهكانم بكرێت، ده‌ست له (هۆدۆبۆ)بكشێمه‌وه. داواكاری وازهێنانم پێشكهشكردو چوم بۆ مه‌لایا تاوه‌كو (بیناناگ)و (كامیرۆن هایلاندز) ببینم‌و بزانم كامیان ئارامترن.
له سه‌نگافوره‌وه چوم بۆ بیانگ پاشان به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ تابا، له تاباههوه بۆ (كامیرۆن هایلاندز)به لۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وات رۆیشتم‌و جێگه‌یه‌كم به ته‌نیشتی شۆفێره‌كه‌وه ده‌ستكه‌وت. دوای ئه‌وه‌ی دوو شه‌وم له كامیرۆن به‌سه‌ربرد، به‌هه‌مان رێگه‌دا گه‌ڕامه‌وه بۆ تابا. گه‌شتێكی ترسناك بوو. شۆفێره‌كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژانده‌وه تاوه‌كو سوته‌مه‌نی پاشه‌كه‌وت بكات، لۆرییه‌كه‌ی به‌جێده‌هێشت، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و نیو به‌ره‌و خواری بانه‌كه به رێگایه‌كی پێچاو پێچدا له رێگاكه لایده‌دا.
ساڵی (1942)له‌گه‌ڵ هۆن سیۆسین بووم له بیانگ. هۆن، دوای چوار مانگ له داگیركردنی سه‌نگافوره هاوسهرهكهیو دوو منداڵه‌كه‌ی نارد بۆ بیانگو لای خێزانه‌كه‌مان له شه‌قامی (نورڤۆلك) وه‌كو میوان مانه‌وه‌و كرێیان ده‌دا. ژورهكهمان دابه‌شكردبوو، بووینه هاوڕێ. به‌ڵام دوای نۆ مانگ بڕیاریدا سه‌نگافوره به‌جێبهێڵێت. ئه‌و له‌و ساڵه‌دا له باشترین ده‌رچوانی زانست بوو، یه‌كێك بوو له‌و دوو كه‌سه‌ی ساڵانه خۆیان ده‌به‌خشی بۆ خزمه‌تی مه‌ده‌نی له (نشینگه‌كانی سترێتس)و (پاشتر بووه وه‌زیری دارایی). موچه‌ی مانگانه‌ی زۆر كهمو نادادپه‌روه‌رانه بوو، نه‌یده‌توانی خێزانه‌كه‌ی بژێنێت، بۆیه منیش له بیانگ چوومه لای ئه‌و. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ته‌نها كه‌مێك چالاكی سه‌ربازیم بینیبوو، به‌ڵام له بیانگدا جه‌وله‌مان ده‌كرد.
بیانگ له رێگای هێزه‌كانی به‌ریتانیادا به‌ره‌و سه‌نگافوره، ده‌بووه ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی. ئه‌گه‌ری هه‌بوو شه‌ڕێكی قورسی شهقامو ماڵان به‌خۆوه‌ببینێ. بۆیه چووم بۆ به‌رزاییه‌كانی كامیرۆن، چونكه مۆریس بیكه‌ر كه له كۆلێژی رافیلز هاوڕێم بوو خانوویه‌كی له‌دووری (3200) پێ له گوندی (رینگلێت) هه‌بوو. ئه‌وو هه‌ندێك له هاوڕێیان بژێوی خۆیان له‌ڕێگه‌ی چاندنی سه‌وزه‌و به‌رهه‌مه رهگدارهكان په‌یداده‌كرد.
تێچوی ته‌واوی گه‌شته‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی نیو ده‌سته له ئامرازه‌كانی راماڵین به قازانجێكی زۆر دابینكرد. جوتیاره‌كان زۆر پێویستیان به‌و ئامرازانه هه‌بوو. له گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا كه رۆژو نیوێكی خایاند، سندوقێك سه‌وزه‌ی جوانم كڕی كه له سه‌نگافوره به‌رده‌ست نهبوونو له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا پاراستم.
كاتێك گه‌ڕامه‌وه بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ دایكم باسكرد‌و وامان به‌باش زانی بیگوێزینه‌وه بۆ “كامیرۆن هایلاندز”، هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان فرۆشتنی ئه‌و زه‌وییه بوو كه بۆ خانوه‌كه‌مان له شه‌قامی نورڤۆلك به‌كرێمان گرتبوو، به ده‌سته‌یه‌ك له‌و یابانییانهی له‌لای (كیۆسیای) كاریان ده‌كرد. بڕه پاره‌یه‌كی باشیان پێداین كه شه‌ست هه‌زار دۆلار بوو بۆ خانوهكهو ده‌وروبه‌ری. پاشان مۆڵه‌تێكی یه‌ك مانگیم له شوێنی كاره‌كه‌م (هۆدۆبۆ) وه‌رگرت.
رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی كاره‌كه‌م به‌جێبهێڵم، كاتێك باڵه‌خانه‌ی كاسایم به‌جێده‌هێشت، كارمه‌ندی ئاسانسوارهكه كه ببوه هاوڕێم هه‌واڵی پێدام كه ئاگام له خۆم بێت، چونكه نوسینگه‌ی (كیمباتای)دۆسێكه‌یان وه‌رگرتووم. هه‌ستم به ترسێكی زۆر كرد. ده‌مپرسی ده‌بێ هۆكاره‌كه‌ی چی بێت؟ خۆم ئاماده‌كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه. له‌و ساته‌وه سه‌رنجی ئه‌وه‌مدا كه چاودێری ده‌كرێم، من نیگه‌ران بووم‌و شه‌وو رۆژ ده‌رونم سه‌رقاڵ بوو.
هه‌موو هۆكاره پێویسته‌كان به بیرمدا هاتن، نه‌مده‌توانی هیچی لێ ههڵبگۆزم، جگه‌له‌وه‌ی كه‌سێك هه‌واڵی به هه‌واڵگری یابانی (كیمباتای) دابێت كه من سه‌ر به ئینگلیزمو پڕوپاگه‌نده‌م بۆ ئه‌و هه‌واڵانه كردبێت كه جه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یابانییه‌كان ناگوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه من ده‌مه‌وێت بهجێیانبهێڵم.
دوای گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مان له شه‌قامی نورڤۆلك، باوكم خانویه‌كی له ده‌سته‌ی نه‌وت له شه‌قامی ئهلكهساندرا به‌كرێ گرتبوو. له ده‌ره‌وه‌ی كۆگاكه‌ی شه‌قامی ڤیكتۆریا، له‌یه‌ك كاتدا لانیكه‌م دوو پیاو هه‌بوون، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بزانم ئایا یه‌كێكیان چاودێریم ده‌كات، داوام له دینیسو فریدی برام كرد له‌لای په‌نجه‌ره به‌رزه‌كان بمێننه‌وه‌و چاودێری دوو پیاوه چینیه‌كه بكه‌ن، كه له گۆشه‌یه‌كی شه‌قامی براس باساو شه‌قامی ڤیكتۆریا وهستابوونو پایسكلهكانیشیان لهنزیكیان بوو. پاشان به‌ره‌و لای باڵه‌خانه‌كه سوڕامه‌وه. دڵم توند بوو، باوكم ئاگاداركرده‌وه‌و ئه‌ویش وای به‌باش زانی هه‌رگیز سه‌نگافوره به‌جێنه‌هێڵم. چونكه پێده‌چێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی وابدهیت ئه‌وا (كیمباتای: پۆلیسی نهێنی) ده‌رگیری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ختم ده‌كه‌ن.
ده‌ستمكرد به‌كارێكی ئاشكرا‌و ژیانێكی ئاسایی ده‌ژیام، له بازاڕی ره‌شدا كارم دهكردو تاوه‌كو بژێویم دابین بكه‌م كهتیرهم دروستده‌كرد. به‌خاتری ئه‌وه‌ی لێم دروبكهونهوهو وازم لێ بهێنن.
بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌رگه‌ی یاری مشك‌و پشیله‌م گرت. له هه‌ندێك كاتدا، له به‌ره‌به‌یانێكی زوودا له كاتژمێر دوو یان سێی به‌یانی ئۆتۆمبێلێك به شه‌قامی ڤیكتۆریادا تێده‌په‌ڕی، له‌نزیك سه‌ره‌و لێژی شه‌قامی براس باسا ده‌وه‌ستا. ئه‌سته‌مه وه‌سفی ئه‌وه بكه‌م كه له‌و كاته‌دا چه‌ندێك هه‌ستم به ترس كردوه، پێموابوو بۆ ده‌ستگیركردنی من هاتوون.
منیش وه‌كو زۆرێك له خه‌ڵكی قسه‌و باسی زۆرم له‌باره‌ی شێوازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی (كیمباتای) بیستبوو. سه‌ركردایه‌تیان له باڵه‌خانه‌ی (YMCA) بوو له شه‌قامی ستامفۆرد، لقیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ش هه‌بوو. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نزیكی ئه‌و ناوچانه ده‌ژیان ده‌یانوت گوێمان له هاوارو ناڵه‌ی قوربانییان بووه له‌تاو سه‌ختی ئازاره‌كانیان، هاواره‌كانیان بووه‌ته هۆی دڵمان له ترس‌دا هه‌ڵبله‌رزێ. به‌خێرایی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م سته‌مكارییه سامناكه بڵاوده‌بوویه‌وه. به‌مه‌به‌ستی ترساندنی دانیشتوانی ناوچه‌كه، ئه‌و شێوازه به ئه‌نقه‌ست په‌یڕه‌وده‌كرا، ترسنۆكه‌كانیش كارئاسانیان بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان ده‌كرد.
من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ ده‌سته یان تۆڕێكی نهێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوپه‌یمانان نه‌بوو. هیچ شتێكی وانه‌بوو وام لێ بكات ئه‌وه‌ی به‌نهێنی دامدهڕشتهوه بڵاوی بكه‌مه‌وه، چونكه كاره‌كه‌م به سروشتی خۆی واده‌خواست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ راپۆرته هه‌واڵه‌كانی رۆژئاوادا بكه‌م.
مكوڕبووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستگیركرام، ئه‌وه‌ی لێی ناترسم پێیان بڵێم: دوای رزگاركردنی بۆرما، هه‌ر ده‌بێ به‌ریتانییه‌كان دووباره مه‌لایۆ داگیربكهنهوهو له رێگاكه‌ی خۆیان هه‌تا سه‌نگافوره به‌رده‌وام بن‌و یابانییهكانیش هه‌تا دوا كه‌س ده‌جه‌نگن. بۆیه بڕیاری جێهێشتنی دورگهكهم دا، تاوه‌كو رووه‌كی تابیۆكاو په‌تاته‌ی خۆش‌و سه‌وزه‌وات له به‌رزاییه‌كانی كامیرۆن بچێنم. چونكه ئه‌گه‌ری توشبوونی به هیچ داگیركارییه‌كی سه‌ربازی نییه. به‌ڵگه‌كانم له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌م بۆ بیانگو كامیرۆن پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دوای دوو مانگ دایكم‌و خوشكه‌كه‌م ده‌گه‌یشتنه لام، تاوه‌كو بۆیان بسه‌لمێنم كه باشترین شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌مان لێی نیشته‌جێ ببێت. به‌ڵام رۆژێكیان، دوای دوو مانگ له چاودێریكردنم، چاودێری راگیرا. چاودێریكردن، ئه‌زمونێك بوو مێشكی مرۆڤی ده‌وروژاند، وای له پیاو ده‌كرد كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستبدات.
لە عەرەبییەوە/ بارام سوبحی