داگیركه‌ره یابانییه‌كان
به‌شی یه‌كه‌م
له باڵه‌خانه‌ی (E)له كۆلێژی رافیلز نوستبووم، له كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی رۆژی (8/12/1941) له ده‌نگی بۆمباكان به‌خه‌به‌رهاتم. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یابان ده‌ستی پێكرد، ته‌واو كتوپڕ بوو، گڵۆپه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كان روناك بوون، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی بۆمبای فڕۆكه یابانییه‌كانه‌وه شه‌ست كه‌س كوژران‌و (130)كه‌سیش بریندار بوون، (شووت)ی ئاگاداركردنه‌وه لێنه‌درا، له بایه‌خی هێرشه‌كه كه‌مكرایه‌وه. سانسۆری هه‌واڵه‌كانیش رێگه‌ی نه‌دا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌وزه‌كانی به‌نده‌ری كیبیڵو بنكه‌ی ده‌ریاوانی له سیمباوانگ، هه‌ردوو بنكه‌ی ئاسمانی تینگاهو سیلیتاریش هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
خوێندكارانی كۆلێژی رافیلز زۆر نیگه‌ران بوون، ئه‌وانه‌یان كه له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌ژیان ده‌ستبه‌جێ خۆیان ئاماده‌كرد تاوه‌كو به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ماڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه. به نزیكه‌یی هه‌ر یه‌كێك بڕوای وابوو ئامانجی سه‌ره‌كی په‌لاماره‌كه سه‌نگافوره‌یه، بۆیه ژیری له‌وه‌دابوو بگه‌ڕێیته‌وه بۆ گونده‌كانی مالایا، كه بۆ خۆپاراستن له موشه‌كه‌كانی یابان شوێنێكی پارێزراوتر بوو. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆلێژه‌كه به‌هه‌مانشێوه‌ی خوێندكاره‌كان شپرزه بوون، هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌م په‌لاماره ئاماده‌نه‌بوو. دوای دوو رۆژ بیستمان كه یابان هێزه‌كانی خۆی له كۆتابههارۆ له ناوچه‌ی كیلانتان دابه‌زاندوه، له‌كۆتاییدا مهلایاش له داگیركاری رزگاری نه‌بوو.
خۆبه‌خش له تیمی ته‌ندروستی
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا به‌شه ناوخۆییه‌كان خوێندكاریان تێدا نه‌ما. وانه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران، داوا له خوێندكاران كرا له یه‌كه‌ی كۆلێژه‌كه خۆبه‌خشانه بۆ پێشكه‌شكردنی یارمهتیو خزمه‌تگوزاری پزیشكی ده‌ستبه‌كاربن. منیش بوومه خۆبه‌خش. هه‌موو رۆژێك به ماتۆڕسكیل له ماڵه‌كه‌م (له نۆرفۆلك، له 1935ـه‌وه له‌وێ بووین)ده‌چووم بۆ سه‌نته‌ری كۆلێژه‌كه‌و سێ میلم ده‌بڕی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جلی فه‌رمیمان پێ نه‌درابوو –پێده‌چێت هه‌ر كاتی ئه‌وه‌ش نه‌بووبێ- به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكمان كڵاوێكی ئاسن‌و لۆگۆیه‌كی خاچی سور به پهڕۆیهكهوه له‌سه‌ر قۆڵمان درا، پاداشتێكی رهمزیمان پێده‌درا كه شه‌ست دۆلار بوو بۆ هه‌ر مانگێك، له به‌رانبه‌ردا ئێمه به‌درێژایی رۆژ كارمان ده‌كرد، له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كدا رێكخرابووین، هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك له شه‌ش كه‌س پێكهاتبوو، هه‌ستمان به ترس نه‌ده‌كرد.
هه‌ستكردن به شكستهێنان هه‌بوو، هه‌ستمان ده‌كرد ئێمه له دۆخی جهنگداینو له شه‌ڕێكی راسته‌قینه‌دا دهرگیربوین. وه‌لێ جه‌نگه‌كه ئه‌نجامێكی زیانبه‌خشی هه‌بوو. له مالایاوه به‌خێرایی هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگه‌كه‌وه ده‌گه‌یشتن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یابانییه‌كان به ئاسانی هێڵی به‌رگری به‌ریتانییه‌كانیان پساندوهو خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌كانی كاوچۆ له باشوری نیوهدورگهكه. به بهلهمو كه‌شتی (سامبانی چینی) چارۆكه‌دار دابه‌زیونه‌ته ناوچه وشكانیه‌كان له‌نزیك هێڵی دوژمن، به‌ریتانییه‌كانیان ناچار به پاشه‌كشه‌ی زیاتر كردوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه سپی پێسته‌كان –جوتیارو هاوڵاتی له‌گه‌ڵ خێزان‌و منداڵه‌كانیان- خۆیان گه‌یانده كوزوای، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاسیاوی له‌وێ هه‌بون، به‌ڵام به ده‌ریادا گوزه‌ریان نه‌كردبوو، به‌ڵكو رۆیشتبوون بۆ ماڵی خزم‌و دۆسته‌كانیان، یان به‌هێمنی له سه‌نگافوره‌وه به ده‌ریادا رۆیشتبوون، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو یابانییه‌كان تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه، له‌پای یارمه‌تیدانی به‌ریتانییه‌كان، یان به‌شداریكردنیان له (سندوقی باشوری چین بۆ رزگاركردن) بۆ پشتیوانیكردن له به‌رهه‌ڵستكارانی شان كای چیكی یابانی له‌سه‌ر خاكی چین.
له كانونی دووه‌مدا هێزه‌كانی یابان له جوهور نزیك بوونه‌وه، فڕۆكه‌كانیان به رۆژوو شه‌و به چڕی سه‌نگافوره‌یان بۆردومان ده‌كرد. پاش نیوهڕۆییهك بۆ یه‌كه‌مجار له‌نزیك گوندی (بوكیت تیاماه) بریندار بووم. ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆیان گه‌یانده سه‌نگافوره، ئه‌وان به پاسه‌كانی كۆمپانیای (تراكشن) هاتبوون، پاسه‌كانیان گۆڕیبوو بۆ ئه‌مبوڵانس. بۆمبێك له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیس كه‌وته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه. دیمه‌نه‌كه زۆر تۆقێنه‌ر بوو، چونكه یه‌كه‌م ئه‌زمونم بوو كه خوێن‌و بریندار‌و كوژراو ببینم.
له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بوو، من‌و هاوڕێیه‌كی باهانگیم له‌نزیك به‌ربه‌ستێك له ده‌وروبه‌ری به‌شی كارگێڕی كۆلێژی رافیلز دانیشتبووین، له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی پاسه‌وانی یه‌كه‌ی پزیشكی (MAS) بووین، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو زه‌وییه‌كه‌ی ژێر پێمانی هه‌ژاند. هه‌ردووكمان پهشۆكاین، له‌خۆوه وتم (ئه‌مه كۆتایی ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانییه). مامۆستا دایر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆلێژی رافیلز كه له‌وكاته‌دا به‌ره‌و نوسینگه‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت، گوێی له قسه‌كه‌م بوو، ته‌ماشایه‌كی كردم‌و پاشان رۆیشت.
سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان رۆژ ته‌واوی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له جۆهۆرهوه به‌ره‌و دورگه‌كه پاشه‌كشه‌یان كرد. رۆژی دواتر رۆژنامه‌كان وێنه‌ی كاولكارییه‌كانی ئاگریلو سوتیرلاندیان بڵاوكرده‌وه، كه دواترین دوو پێگه بوون بۆ گه‌یشتن به (كوزوای). ئه‌و دیمه‌نانه وایكرد هه‌ست به سارد‌و سڕی ئینگلیزی بكه‌م، له‌ئاست شكستێكی چاوه‌ڕوانكراو كه به‌درێژایی ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵمدا مایه‌وه.
كاتێك سه‌رله‌به‌یانی به پایسكلهكهم به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕامه‌وه، هێمای فریاكهوتنیشم له‌سه‌ر قۆڵم دانابوو، به ته‌نیشت كاروانێك بارهه‌ڵگری سه‌ربازیدا ره‌تبووم كه له شه‌قامی (ستیڤنس)وه‌ستابوون، به ته‌نیشتیانه‌وه هه‌ندێك سه‌ربازی باڵابه‌رزی ئوسترالی وه‌ستابوون، كڵاوی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كردبوو، چاویلكه‌یان له چاو كردبوو كه ئاماژه بوون بۆ سوربوون له‌سه‌ر وره به‌ردان. ئه‌وان ترساوو داڕوخاو دیار بوون. وه‌ستام تاوه‌كو لێیان بپرسم به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه چه‌نده نزیكه. سه‌ربازێكیان وتی: لێره كاره‌كه كۆتایی هات. ئه‌مه بگره، چه‌كه‌كه‌ی پێشكه‌شكردم. من واقم وڕماو موچڕكهم پێداهات. ئایا ده‌كرێت ئه‌مه گوزارشت بێت له نائومێدی؟
ره‌تمكرده‌وه چه‌كه‌كه‌ی وه‌ربگرم‌و هه‌وڵمدا به‌م وته‌یه سه‌راسیمه‌ی بكه‌م: جه‌نگ نادۆڕینرێت ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ته‌واو ده‌بێت. وه‌لێ به‌لای ئوسترالییهكانهوه جه‌نگه‌كه كۆتایی هاتبوو. ناڵه‌و ئازاره‌كانیان تاڵ‌و سه‌خت بوو. دوای شه‌ڕه‌كه خوێندمه‌وه هه‌ندێك له كه‌تیبه‌كانی سوپای ئوسترالیا له ده‌ریاوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆیشتوون، وه‌لێ له‌وێوه ئاراسته‌كه‌یان به‌ره‌و سه‌نگافوره گۆڕیوه. ته‌نها سێ هه‌فته به‌ر له كه‌وتنی دورگه‌كه گه‌یشتبوون. به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی وڵات گوێزرابوونه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتبوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا له بیابانه‌كانی باكوری ئه‌فریقیا یان له لیبیا دژی هێزه‌كانی رۆمڵ بجه‌نگن. كه‌چی كتوپڕ خۆیان له كێڵگه‌یه‌كی خولگه‌ییدا له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی یابان بینیه‌وه. به‌لای ئه‌وانه‌وه كاره‌سات بوو، كاره‌ساتیش بوو بۆ وره‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیاو هندستان كه ده‌بوو یارمه‌تییان بده‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باوكم هه‌واڵی پێدام كۆمپانیای (شێڵ)له باتۆهات له‌دوری سه‌د میل له باكوری كه‌ناری رۆژئاوای مالایا شوێنه‌كه‌یان چۆڵكردوه، بابم وه‌كو چاو‌دێر له‌وێ كاری ده‌كرد. بۆیه به ئۆتۆمبێله (ئۆستن)ه بچوكه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دورگه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی (كوزیوای) خاپور بكرێت. ئێمه هێشتا هیواداربووین قه‌ڵای سه‌نگافوره خۆی ڕابگرێت. من ده‌مزانی زیانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیییه‌كان دامێن‌گیری دهبنو پاشان رزگار ده‌بین. وه‌لێ هه‌موو رۆژه‌كان تێپه‌ڕین، به‌ڵكو له هه‌موو كاتژمێرێكی پاش هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوبات، من له ناخی خۆمدا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه سه‌نگافوره ماڵتا نییه‌و ناتوانێت له‌به‌رده‌م گه‌مارۆیه‌كی درێژدا خۆی رابگرێت.
له‌گه‌ڵ باخهوانهكهمان
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌مدا قوتابخانه‌كان داخران. له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له شاره‌كه، دایكم پێشنیاری بۆ كردم هه‌موو خێزانه‌كه‌مان بگوێزمه‌وه بۆ ماڵی باوكی كه دورتر بوو، كه‌متریش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌ر بۆردومان بكه‌وێت. پشتگیری گواستنهوهكهم كرد، به‌ڵام پێموت: بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری خانوه‌كه‌مان بم له شه‌قامی نۆرڤۆلكو به‌رده‌وام بم له ئه‌ركه‌كانم له كۆلێژی رافیلز (وێستگه‌ی MAS)، من ده‌مێنمه‌وه. من به ته‌نها نه‌بووم، چونكه باخهوانهكهشمان كۆه تیۆنگ كۆ مایه‌وه، له‌كاتێكدا من ئه‌ركه‌كانم له كۆلێژه‌كه به‌جێده‌هێنا، ئه‌و له شه‌قامی نۆرڤۆلك بۆ پاسه‌وانیكردن له ماڵه‌كه‌مان ده‌مایه‌وه. ئه‌و له ساڵی (1937)ه‌وه ئه‌و عاره‌بانه‌یه‌ی دههاژو كه خوشكه‌كانمی پێ ده‌برد بۆ قوتابخانه‌و ده‌یهێنانه‌وه.
بۆ خۆپاراستن له فڕۆكه حهشارگهیهكمان دروستكردبوو، ژورێكی ژێرزه‌مینی له دار دروستكراو بوو كه به خۆڵ داپۆشرابوو، دایكم برنج‌و هه‌ندێك خواردنی دیكه‌ی تێدا دانابوو، كه له‌وانه‌یه ئێمه بۆ كاتێكی درێژ پێویستمان پێی بێت. به‌لای ئێمه‌وه پاره كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، چونكه كۆمپانیای شێل كاتێك داوایان لێكرابوو وێستگه‌ی نه‌وته‌كه له (باتۆهات) بهجێبهێڵن، به‌خشندانه موچه‌ی حه‌وت مانگیان به باوكم دابوو.
له‌نێوه‌ندی ئه‌م دۆخه‌دا كه ئاسۆیه‌كی تاریكی هه‌بوو، من له ده‌ره‌وه‌ی كاتی كاركردن ده‌چووم بۆ سینه‌ما. ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دام بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له ئاینده‌یه‌كی تاریك هه‌ڵبێم. پاش نیوه‌ڕۆی رۆژێكی مانگی كانونی دووه‌م له سینه‌ما (كاسی)ته‌ماشای فیلمێكی كۆمیدیم ده‌كرد، له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بوو بۆمبێك بته‌قێته‌وه‌و گرمه‌ی بێت، به‌ڵام بۆمبه‌كه له كار كه‌وت، له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی (له یابان دروستكراوه)ده‌ركه‌وت، كارێكی نامۆ بوو. چونكه به‌درێژایی دوو مانگی رابردوو سه‌نگافوره گرفتاری ته‌قینه‌وه تونده‌كانی بۆمب‌و موشه‌كانیان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه من ئه‌و كاسێتهم ده‌بینی شۆخیم به یابانییه‌كان ده‌هات – ده‌بوو ئه‌وان خاوه‌نی چاوی كز‌و قاچی گێڕ بوونایه، نهیانتوابایه راسته‌وخۆ خه‌ڵكی بریندار بكه‌ن یان بتوانن كه‌شتی دروست بكه‌ن كه بتوانێت به‌ره‌نگاری با ببێته‌وه. ئه‌وان ته‌نها ده‌توانن چه‌ك دروست بكه‌ن كه ناته‌قێته‌وه. وه‌لێ راستییه‌كی به‌سوێ هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئه‌وان له دوو مانگی رابردودا، له هه‌شتی كانونی یه‌كه‌مه‌وه ئازایه‌تی خۆیان سه‌لماندبوو، لێهاتوویی سه‌ربازیی خۆیان به‌رزكردبۆوه، به‌ڕاده‌یه‌ك له زۆرینه‌ی شه‌ڕه‌كان له‌دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیادا، سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنابوو.
دوای ئه‌وه به چه‌ند ساڵێك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا وینستۆن چه‌رچڵ له‌باره‌ی كه‌وتنی سه‌نگافوره‌وه نوسی (خراپترین كاره‌سات بوو، له مێژوی به‌ریتانیادا گه‌وره‌ترین شكست بوو).
دوای كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیه‌كان، له رۆژی ده‌ی شوبات هێزه سه‌ربازییه‌كان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی كۆلێژه‌كه‌یان كرد. دوای دوو رۆژ یه‌كه پزیشكیه‌كه (MAS) هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
سه‌ره‌تا له خانوه‌كه‌مان له شه‌قامی نۆرڤۆلك ده‌مامه‌وه، وه‌لێ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی بۆردمانه‌كه‌دا، خۆم گه‌یانده لای خێزانه‌كه‌مان له تیلۆك كوراد. رۆژی دواتر گوێمان له ده‌نگی هه‌ندێ دوره ته‌قه بوو، كه ورده ورده نزیك ده‌بوویه‌وه. ده‌نگی تۆپی قورس یان بۆمب نه‌بوو. ئه‌وه‌ی نامۆ بوو من له ده‌رگای پشته‌وه ده‌رچوم به‌ره‌و لۆرۆنگ ئێل، ئه‌و شه‌قامه‌ی هاوسێی خێوهتگهكهمان بوو، له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كوڕانی راوچیانی ماسی گه‌مه‌م ده‌كرد. به‌رله‌وه‌ی زیاتر له بیست یارده به‌سه‌ر رێگاكه‌دا بڕۆم، دوو كه‌سم بینی كه جلی فه‌رمی ره‌نگ تاریكیان له‌به‌ردابوو، جیاواز بوو له ره‌نگی جلوبه‌رگی هێزه‌كانی به‌ریتانیا كه سه‌وزو قاوه‌یی بوو. جله‌كانیان ته‌واو جیاوازبوو. دواتر زانیم ئه‌و كهوشانهی له‌پێی ده‌كه‌ن یارمه‌تیان ده‌دات تاوه‌كو نه‌خزێن یان بكه‌ون. هه‌روه‌ها كڵاوهكانیشیان جیاواز بوو، پاشبهندێكی هه‌بوو بۆ پاراستنی ملیان. به‌هۆی كورته باڵایی‌و درێژی چه‌كه‌كانیان كه ڕمی درێژی پێوه‌بوو، وا ده‌ركه‌وتن كه ئینتیمایان بۆ ئه‌م خاكه نه‌بێت. بۆنێكی بێ ئه‌ندازه ناخۆشیان لێوه ده‌هات. بۆنی جه‌سته‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به درێژایی ماوه‌ی دوو مانگی شه‌ڕكردن له‌ناو دارستان‌و شه‌قامه‌كاندا، له كۆتابههارۆوه هه‌تا سه‌نگافوره خۆیان نه‌شتبوو.
چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م تێپه‌ڕی هه‌تا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وان یابانیین! ترس دایگرتم، به‌ڵام ئه‌وان به‌دوای سه‌ربازه دوژمنه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕان. ئه‌وه‌ش روون بوو كه من له‌وان نیم، بۆیه فه‌رامۆشیان كردم‌و له رۆیشتنی خۆیان به‌رده‌وام بوون. ئه‌وه‌ش هانیدام بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ئه‌وه‌ی بینیومه بۆ خێزانه‌كه‌می بگێڕمه‌وه. ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانمان داخست، ته‌نها خودا ده‌یزانی كه چی ده‌مانپارێزێت.
مه‌ترسی زۆری لاقهكردنو تاڵانكردن هه‌بوون، چونكه له‌دوای ئابڕوچونهكانیان له چین له ساڵی (1937)، قسه‌و باسی زۆر له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوو. ئه‌و رۆژه‌و شه‌وه‌كه‌شی هیچ رووینه‌دا. هێزه‌كانی به‌ریتانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ره‌نگارییه‌كی ئه‌وتۆ هه‌بێت، به‌خێرایی بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه گه‌ڕانه‌وه.
رۆژی دواتر، پازده‌ی شوبات بوو له ساڵی نوێی هه‌تاوی، لای چینییه‌كان گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی ساڵانه‌یه، له‌م ئاهه‌نگه‌دا جلی نوێ دهپۆشنو پێڵاوی تازه له پێ ده‌كه‌ن، قاپ‌و قاچاغی نه‌ریتی به‌كارده‌هێنن‌و كێك‌و چۆرهكی جۆراوجۆر ده‌خۆن.
له ده‌می هاتنی چینیه‌كانه‌وه بۆ سه‌نگافوره له ساڵی (1819)، ئه‌م جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌یان زۆر مایه‌ی بێزاری بوو. ئێمه ده‌نگی شه‌ڕمان له‌نزیك باكوری شاره‌كه ده‌بیست. هه‌روه‌ها ده‌نگی هه‌ندێك تۆپ‌و هاوه‌نی دوریشمان به‌رێژه‌یی ده‌بیست. به‌ڵام له ناوه‌ندی ناوچه‌ی تیلۆك كوراد هیچ شتێك نه‌بوو، چونكه یابانییه‌كان شاره‌كه‌یان كێوماڵ ده‌كرد.
له‌م شه‌وه‌دا ده‌نگی تۆپه‌كان كپ بوون. به‌خێرایی هه‌واڵ بڵاوبویه‌وه كه به‌ریتانییه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه. رۆژی دواتر هه‌ندێك هاوڕێم كه له شاره‌كه گه‌ڕانه‌وه باسیان له‌وه‌كرد تاڵان‌و راوڕوتی زۆر روویداوه. ماڵی بهریتانییهكانو ئه‌وروپییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن شۆفێر‌و پاسه‌وانه مالاوییهكانیانهوه تاڵان كرابوو. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری خانهوادهكهمانی وروژاند. ده‌بێ له شه‌قامی (نۆرڤۆلك 28) چی به‌سه‌ر خۆراك‌و شتومهكهكانماندا هاتبێ، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌رمان لێنهدابوون.
دوای وه‌رگرتنی ئیزنی دایكم، له‌گه‌ڵ تیۆنگ كۆهی باخه‌وانمان نزیكه‌ی هه‌شت میلمان له تیلۆك كوراو به‌ره‌و شه‌قامی نۆرڤۆلك بڕی. ئه‌و رێگهیهشمان به‌نزیكه‌ی دوو كاتژمێر بڕی. به‌درێژایی رێگاكه مالاوییهكانم بینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ‌و شتومه‌كی دیكه‌ی ماڵه گه‌وره‌كانیان هه‌ڵگرتبوو. هه‌رچی دزه چینیه‌كانه رۆیشتبوون بۆ دزینی شتومه‌كی كۆگاو بازاڕه‌كان، ئه‌وانه‌ی كێشیان سوك‌و نرخیان گران بوو.
له خانویه‌كی لادێی تێكدراو كه ته‌نها دوو ماڵ له خانوه‌كه‌ی ئێمه‌وه دوور بوو، نزیكه‌ی بیست خێزانی بۆیانز تێیدا نیشته‌جێ ببون، زۆرینه‌یان شۆفێر بوون، به‌ڵام دواتر نه‌گه‌یشتبوونه خانوه‌كه‌ی ئێمه. ده‌رفه‌تی دزی گه‌وره له خانوه گه‌وره‌كان هه‌بوو، كه ئێستا له ئه‌وروپییه‌كان خاڵی بوو، سه‌رباری ده‌ستگیركردنیان، ده‌ست به‌سه‌ر كهلوپهلهكانیشیاندا گیرا.
من له كاتێكی گونجاو‌دا گه‌ڕامه‌وه. له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو كاتژمێره‌ی به رۆیشتن له تیلۆك كوراو هه‌تا شه‌قامی نۆرڤۆلك بهڕێمكرد، سهنگافورهم له دۆخێك‌دا بینی كه دڵی پێ ده‌سوتا. سوپای به‌ریتانیا خۆی رادهستكردبوو. پۆلیسی ناوخۆیی كه له چینیهكانو ئه‌فسه‌ره هندییهكانو سه‌ربازی مالاوی پێكهاتبوون، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو یابانییه‌كان وه‌كو به‌شێك له هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، خۆیان شاردبۆوه. دواتر سه‌ربازانی یابانیش له شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتن، هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی نوێنه‌رایه‌تی قانونی ده‌كرد.
به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ریته‌وه، هه‌ندێك له خه‌ڵكی به نائارامی مانه‌وه. له‌گه‌ڵ نه‌بوونی لێپرسراوێتیدا، ئازاكانیان بۆ تاڵانكردنی شتومه‌كی بازاڕ‌و كۆگاكانی سه‌ر به كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان هه‌له‌كه‌یان قۆسته‌وه، چونكه بڕوایان وابوو تاڵانییه‌كی ره‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م دۆخه بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو، به‌ر له‌وه‌ی یابانییه‌كان رژێم بگێڕنه‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌قه‌كردن له هه‌ندێك، یان هه‌ڵواسین یان نمایشكردنی سه‌ره بڕاوه‌كان له‌سه‌ر پرده سه‌ره‌كییه‌كان یان له‌سه‌ر یه‌كتربڕی رێگاكان، ترسیان له دڵی خه‌ڵكیدا چاند.
داگیركه‌ره یابانییهكانیش له تاڵانكردنی غه‌نیمه‌ته‌كاندا به‌شدارییانكرد. له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تادا هه‌ر كه‌سێكیان له شه‌قامه‌كاندا ببینایه قه‌ڵه‌م یان كاتژمێرێكی گرانبه‌های پێبوایه، لێیان ده‌سه‌ند. سه‌ربازه‌كان له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتنی شتومه‌كی بچوك كه بتوانن له گیرفانیاندا بیشارنه‌وه، به‌ناوی پشكنین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاخود وا بانگه‌شه‌یان ده‌كرد، ده‌چونه سه‌ر ماڵان.
له سه‌ره‌تادا باشترین پایسكلهكانیان ده‌برد، دواتر وازیان له‌و كاره‌یان هێنا، چونكه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی بهڕێكهوتنیان به‌ره‌و جاڤا یان هه‌ر دورگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌رخه‌بیل بۆ شهڕكردنو داگیركردنی زه‌وی زیاتر ده‌چون، به‌و هۆیه‌وه نه‌یانده‌توانی پایسكله كه‌شخه‌و گرانبه‌هاكان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن. ئه‌وان ته‌نها ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌نگافوره ده‌مانه‌وه.
تاڵانكردنی ماڵان‌و كۆگا گه‌وره‌كانی سه‌رداره به‌ریتانییه‌كان، سیمبوڵی كۆتایهاتنی قۆناغێك بوو له سهردهمهكهمان. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دوای (1945) له‌دایكبوون ئه‌سته‌مه له تان‌و پۆی ته‌واوه‌تی شكستی به‌ریتانیا بگه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و رژێمه داگیركاریهشیان له‌یاد نییه كه یابانییه‌كان له (25/شوبات/1942) سه‌پاندیان.
له ساڵی (1819)وه كاتێك رافیلز سه‌نگافوره‌ی وه‌كو ناوه‌ندێكی بازرگانی (بۆ كۆمپانیای هندی رۆژهه‌ڵاتی) بنیادنا، سه‌رده‌ست بوونی پیاوی سپی پێست بابه‌تێكی قابیلی گفتوگۆ نه‌بوو. نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌مه ره‌خسا، وه‌لێ به‌تێپه‌ڕبونی كات كاتێك له ساڵی (1930) چوم بۆ قوتابخانه، تێگه‌یشتم كه ئینگلیز سه‌رۆكه گه‌وره‌كه‌یه (مامۆستایه)، ئه‌وانه‌شی وه‌كو ئه‌وان خاوه‌نی روخساری سپی بوون به‌هه‌مانشێوه (مامۆستا) بوون، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌شیان (مامۆستا)ی گه‌وره نه‌بن، ئه‌وا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
ئه‌وان ژیانێكی خۆشگوزه‌رانه دهژیانو له خانوی جیا له خانوی ئاسیاییه‌كان ده‌ژیان، ئێمه ئه‌و كاته وا ناومان ده‌بردن. فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت خانوی گه‌وره‌یان له باشترین ناوچه‌كان هه‌بوو، ئۆتۆمبێل‌و شۆفێر‌و خزمه‌تكاری زۆریان هه‌بوو، باشترین خواردنیان له‌گه‌ڵ گۆشتی زۆر‌و به‌روبومه‌كانی شیر ده‌خوارد، سێ ساڵ جارێك ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتهكهیانو سێ بۆ شه‌ش مانگ لێی ده‌مانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پشودان‌و خۆده‌ربازكردن له كه‌شی سه‌نگافوره كه بۆ جه‌سته وه‌ڕسكه‌ر بوو. منداڵه‌كانیان ده‌چونه‌وه بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان تاوه‌كو له‌وێ بخوێنن، نهوهكوله قوتابخانه‌كانی سه‌نگافوره، ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه ژیانێكی خۆشگوزه‌رانه ده‌ژیان.
تیمی وانه‌بێژان له كۆلێژی رافیلز هه‌موویان سپی پێست بوون، دووان له باشترین ده‌رچوانی قوتابخانه‌كه كه نمره‌ی باڵایان له فیزیا‌و كیمیا به‌ده‌ستهێنابوو، به (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و به موچه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له مامۆستا به‌ریتانییه‌كان داده‌مه‌زران.
له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پله‌یه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌كالۆریۆس (BS) ده‌نێردران بۆ له‌نده‌ن. یه‌كێك له باشترین ده‌رچوانی ئه‌وكاته به پله‌ی یه‌كه‌م له به‌شی ئابوری جۆه كینگ سۆی بوو (پاشتر بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران)، ئه‌و بووه مامۆستا نه‌وه‌كو وانه‌بێژ.
دۆخی سه‌رده‌ست بوونی به‌ریتانییه‌كان له حكومهتو كۆمه‌ڵگادا دیفاكتۆ بوو، بۆیه بێزاری‌و ناڕه‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وته‌وه. له ده‌ره‌نجامدا ئه‌وان له جیهاندا گه‌وره‌ترین گه‌ل بوون. ئه‌وان گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆرییه‌ت بوون كه مێژوو ناسیبێتیو به‌هه‌موو ناوچه‌كاندا به چوار ئۆقیانوسهكهو پێنج كیشوه‌ره‌كه‌دا بڵاوببوونه‌وه. ئه‌مه له وانه‌كانی مێژوو له قوتابخانه‌وه فێری بوون.
به‌ریتانیا له‌پێناوی سه‌پاندنی دهسهڵاتو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانه‌یان، به‌سه‌ر سه‌نگافوره‌و شه‌ش بۆ حه‌وت ملیۆن ئاسیایی له (داگیرگه‌ی گه‌روه‌كان) له ده‌وڵه‌ته مالاوییهكاندا، چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكیان هه‌بوو، كه به‌رده‌وام ده‌گۆڕان، زۆرینه‌شیان له ناوه‌ندی شاره‌كه بوون له (فۆرت كاینگ)، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانییان له‌نێوان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار فه‌رمانبه‌ردا بوو.
به‌ریتانییه‌كان وایان بڵاوده‌كرده‌وه بۆ پاراستنی مالاوییهكان له مالایان، هه‌روه‌ها ده‌توانن رۆڵی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی زیاتر به‌رگه دهگرنو چالاكترن سنوردار بكه‌ن. له‌پێناوی كاری ئاست نزم، ژماره‌یه‌كی زۆر چینی‌و هیندی هێنرانو ئه‌و دۆخه‌شیان قبوڵ بوو، چونكه مالاوییهكان به‌و كارانه رازی نه‌ده‌بوون كه پێویستی به ئابوری بازرگانی یان كشتوكاڵی هه‌بوو، وه‌كو پیشه‌سازی كاوچۆو دروستكردنی رێگا‌و پرده‌كان، به‌ڵكو وه‌كو نوسه‌رو ژمێریار‌و پاسه‌وانی بازاڕه‌كان كاریان ده‌كرد.
رێگه ته‌نها به ژماره‌یه‌كی كه‌می ئاسایییه دیاره‌كان ده‌درا، له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تێكه‌ڵ به خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه سپی پێسته‌كان ببن، هه‌ندێكیان به سیفه‌تی نافه‌رمی وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی حوكمی جێبه‌جێكاری یان (ئه‌نجومه‌نی یاسادانان) دامه‌زرێنران. وێنه‌ی خۆیان‌و ژنه‌كانیان له رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرایه‌وه، ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كان ده‌بوون، هه‌ندێكجاریش ژنان ده‌ستكێشی سپییان له ده‌ست ده‌كرد، هه‌موان به ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی راقی كۆت‌و به‌ند كرابوون. كه‌مینه‌یه‌كیان نازناوی پاڵه‌وانیان پێده‌درا (ئه‌مه‌ش پله‌یه‌كی باڵا بوو، پادشا ده‌یبه‌خشی)، ئه‌وانی دیكه‌ش هیوادار بوون دوای خزمه‌تێكی درێژ‌و دڵسۆزی بۆ ئیمپراتۆرییه‌ت رێزیان لێ بنرێت. به پۆشینی جلی فه‌رمی سپی رێزیان لێده‌نرا، وه‌لێ به ره‌زامه‌ندی خۆیان به پێگه‌ی نزم قایل ده‌بوون، چونكه خۆیان له هاوڕێ ئاسیاییهكانیان به بڵندتر ده‌زانی. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ریتانی، ئه‌وروپی یان ئه‌مه‌ریكییه‌ك به‌دڕه‌فتار یان به سیمایه‌كی نه‌گونجاو ده‌ربكه‌وتایه ده‌ستبه‌جێ دوردهخرایهوه، چونكه ده‌بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌ر ئیتنیكێكی سپی كه ده‌بوو سه‌رده‌ست بوونی هه‌رگیز جێگه‌ی گومان نه‌بوایه.
له‌سه‌ر ده‌ستی باو‌و باپیرانم پێگه‌یشتم كه ده‌بوو ئه‌م رژێمه قبوڵ بكه‌م، به‌و پێیه‌ی رژێمێكی ئاساییه. له‌یادم نییه هیچ هاوڵاتیه‌ك به قسه یان به‌كردار له‌م بابه‌ته‌ی پرسی بێت. له‌لای من هیچ كلتورێكی به‌ریتانی، یاخود خوخده‌ی به‌رگریكردن له ئاسیاییه‌كان به‌ناوی یه‌كسانییه‌وه نه‌بوو. ئه‌و كاته نه‌مده‌زانی چینی زۆر هه‌ن كه له قوتابخانه‌كاندا زمانی چینی دهخوێننو تێكه‌ڵ به رژێمی كۆلۆنیالی نه‌كراون. مامۆستاكانیان له چینه‌وه دههاتنو دانیان به سه‌رده‌ست بوونی سپی پێسته‌كاندا نه‌ده‌نا، چونكه ئه‌وان وا په‌روه‌رده نه‌كرابوون یان گوێچكه‌یان به‌وه گۆش نه‌كرابوو كه شكۆمه‌ندی ئیمپراتۆرییه‌تی بهریتانیو په‌یامه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن. له‌دوای شه‌ڕه‌كه نمونه‌ی زۆرێك له‌م بابه‌تانه فێربووم.
ئه‌مه ئه‌و مالایاو سه‌نگافوره‌یه بوو كه سه‌رباری بوونی زیاتر له (130) هه‌زار له هێزه‌كانی به‌ریتانیاو هندو ئوسترالیا، شه‌ست هه‌زار سه‌ربازی یابانی هێرشیان كرده سهریو داگیریان كرد. له‌ماوه‌ی حه‌فتا رۆژ له موفاجه‌ئه‌و كهودهنیو شڵۆقیو پاشاگه‌ردانی، كۆمه‌ڵگه‌ی كۆلۆنیالی به‌ریتانی هه‌ڵنوتا، له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو بانگه‌شه‌كانی سه‌رده‌ست بوونی پیاوی ئینگلیزی داڕوخا.
كاتێك ته‌قه ده‌ستی پێكرد، ده‌بوو ئاسیاییه‌كان تووشی ترس‌و تۆقین ببن، وه‌لێ ههڵنهچوونو زیانی زۆریان له ئه‌ستۆ گرت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دوچاری هیستریا ببن مردن. كاتێك بۆمب‌و موشه‌كه‌كان دابارین، سه‌ركرده مه‌ده‌نییه سپییه‌كان له‌ژێر خوانه‌كاندا خۆیان حه‌شاردا.
له (16/12/1941) فه‌رمانبه‌ره سپییهكانو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له بیانگ هیم، له‌ژێر باڵی تاریكی‌دا له دورگه‌كه خۆیان شارده‌وه، له‌پێناوی “رزگاركردن”ی سه‌نگافوره، ئاسیاییهكانیان له‌دوای خۆیانه‌وه به‌جێهێشت تاوه‌كو به‌ره‌نگاری چاره‌نوسی خۆیان ببنه‌وه. نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوه گشتییهكانو فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌یان به‌بێ فه‌رمانبه‌ر به‌جێهێشت.
بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه نه‌بوو. بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دابه‌شكردنی ئاو، فه‌رمانبه‌ر نه‌بوو. هه‌موو ئه‌و سپیانه‌ی خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی بوون، هه‌ڵاتن. ئه‌م ترسنۆكیهشیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاسیاییه‌كان وه‌كو خۆپهرستو ترسنۆك لێیان بڕوانن. له‌وانه‌یه هه‌ندێك زێده‌ڕۆیی هه‌بێت له‌وه‌ی له‌باره‌یانه‌وه باس ده‌كرێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی هه‌ن. له‌كاتی دۆڕاندا سپیه‌كان تۆقین، ئاسیاییه‌كان ئه‌وانیان كرد به‌وه‌ی شایه‌نی سه‌ركردایه‌تی بن، كه‌چی ئه‌وان ده‌ستیان لێهه‌ڵگرتن.
به‌ریتانییه‌كان میراتی ئه‌فسانه‌ی باڵاده‌ستبوونیان به‌ڕێگه‌یه‌كی پڕقهناعهت بنیاتناوه. به‌جۆرێك زۆرینه‌ی ئاسیاییه‌كان بڕوایان وایه هیچ هیوایه‌ك بۆ به‌ڕودا وه‌ستانیان (تهحهداكردنیان) نییه. وه‌لێ ئێستا ئیتنیكی ئاسیایی له شكست پێهێنانو داڕوخاندنی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌دا بوێری نواند. كه‌چی كاتێك كه یابانییه رزگاركه‌ره‌كان حوكمیان كردین، بۆ هاوڕێ ئاسیاییهكانیان ده‌رخست كه زۆر له به‌ریتانییه‌كان ستهمكارترو دڵڕه‌قترو دڕنده‌ترو ئابڕوبهرترن.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیوی داگیركاری یابانیه‌كان، كاتێك به‌ڕێكه‌وت ده‌مبینی هه‌ندێك یابانی ئه‌شكه‌نجه یان لێدان یان به‌دڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرد، هیوام ده‌خواست هه‌ر به‌ریتانییه‌كان فه‌رمانڕه‌وامان بوونایه.
من وه‌كو هاوڕێ ئاسیاییهكانم گومڕا بووم، وه‌لێ یابانیه‌كان خۆیان شه‌رم ده‌كه‌ن به ئاسیایی وه‌سف بكرێن، چونكه ئێمه‌یان له‌ڕوی ئیتنیكهوه به‌خوارتر له خۆیان‌و نزمتر له‌ڕووی شارستانیه‌ته‌وه داده‌نا. ئه‌وان خۆیان به وه‌چه‌ی خودای خۆر ئهماتیر ئاسوا یان میكامی ساما داده‌نا، پێیانوابوو گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ن، له چینی‌و هندیو مالاوییهكان تایبه‌تترو جیاوازترن.
یه‌كه‌م رووبهڕووبونهوهم له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی یابانی له‌كاتێكدا بوو كه ده‌مویست سه‌ردانی پورم بكه‌م، خوشكه بچوكه‌كه‌ی دایكم له شه‌قامی كامبۆنگ جاڤا ده‌ژیا، بۆ گه‌یشتن به ماڵی ئه‌وان ده‌بوو به‌سه‌ر پردی سور له‌سه‌ر كه‌ناڵی بوكیت تیما بپه‌ڕمه‌وه. كاتێك له پرده‌كه نزیك بومه‌وه سه‌ربازێكی ئێشكگرم بینی له‌سه‌ر پرده‌كه هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ده‌كرد، له‌نزیكه‌وه چوار پێنج سه‌ربازێكی دیكه‌ی یابانی دانیشتبوون، له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی دیكه‌ی مه‌فره‌زه‌كه بووبێتن. من كڵاوێكی خهتخهتم له‌سه‌ر كردبوو له‌و كڵاوانه بوو كه سه‌ربازه ئوسترالییه‌كان له‌سه‌ریان ده‌كرد، له رۆژانی پێش خۆڕادهستكردنیاندا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ دابه‌شكرد. منیش لێم وهرگرتنو بڕوام وابوو له رۆژه ئه‌سته‌مه‌كانی داهاتودا بۆ خۆپاراستنم له خۆر سودبه‌خش ده‌بێت.
به‌نزیكی ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ربازه‌دا تێپه‌ڕیم، هه‌وڵمدا به‌پێی توانا وادهربكهوم كه گوێیان پێناده‌م، وه‌لێ سه‌رنجیانم راكێشا. سه‌ربازێكیان هاواری كرد “كور، كور”و ئیشاره‌تی بۆ كردم، كاتێك پێمگه‌یشت رمی چه‌كه‌كه‌ی كرده لێواری كڵاوه‌كه‌م، دوور فڕێیداو زله‌یه‌كی توندی لێدام‌و خستمیه سه‌ر ئه‌ژنۆ. به پاژنه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر سینگ خستمیو له‌سه‌ر رێگاكه رایكشاندم. كاتێك هه‌ستامه‌وه ئیشاره‌تی بۆ كردم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و رێگه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتووم.
به‌هێمنی كشامه‌وه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی رێساكانی ره‌فتاركردن (ئیتكێت)یان نه‌ده‌زانی، له‌سه‌ر پرده‌كان یان یه‌كتربڕی شه‌قامه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌ربازه یابانییهكاندا نهدهچهمانهوه، ده‌بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌به‌ر خۆردا له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بوه‌ستن، هه‌روه‌ها به‌ردێكی قورس له‌سه‌ر سه‌ریان هه‌ڵبگرن تا ئه‌و كاته‌ی بڕستیان لێ ده‌بڕێت.
پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك كاتێك له بهلهكۆنهكهمان له شه‌قامی نۆرڤۆلك 28 دانیشتبووم، چاودێری سه‌ربازێكی یابانیم ده‌كرد پاره‌ی ده‌دا به شۆفێرێك. شۆفێره‌كه ناڕازی بوو داوایكرد پاره‌كه‌ی بۆ زیادبكات. سه‌ربازه‌كه باسكی شۆفێره‌كه‌ی گرت‌و هه‌ڵیگێڕایه‌وه بۆ سه‌ر شانی‌و پاشان شه‌قێكی جۆدۆی تێهه‌ڵدا، شۆفێره‌كه له‌سه‌ر ده‌م كه‌وت. پاش ماوه‌یه‌ك خۆی گرته‌وه‌و به‌ملاو لادا ده‌هات. له دڕنده‌یی ئه‌و دیمه‌نه تووشی شۆك بووم.
رۆژی دواتر وانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌سه‌ر “پردی سور” وه‌رگرت، سه‌یاره‌یه‌ك به‌هێواشی ده‌هات، له‌سه‌ر ته‌نیشتی ئاڵایه‌كی شینی ته‌خت هه‌بوو، ئاڵای زه‌رد بۆ ژه‌نه‌راڵه‌كان بوو، سور بۆ موقهدهمهكان، شین بۆ مولازمو نه‌قیبه‌كان بوو. ئێشكگره‌كه هه‌ندێك له سڵاوكردنی سه‌ربازی سستی نواند. سه‌یاره‌كه رۆیشت، پاشان شۆفێره‌كه وه‌ستاو گه‌ڕایه دواوه. ئه‌فسه‌رێك له سه‌یاره‌كه دابه‌زی، له ئێشكگره‌كه نزیك بویه‌وه‌و سێ زله‌ی توندی تێسره‌واند، پاشان مه‌چه‌كی چه‌پی گرت‌و سوڕاندییه‌وه به‌ره‌و دواوه‌و شه‌قێكی جۆدۆی تێهه‌ڵدا، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له شۆفێره‌كه‌ی دوێنێ دراو كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ئێشكگرهكهش هه‌روه‌كو شۆفێره‌كه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر ده‌م كه‌وت. ئه‌مجاره‌یان كه‌متر سه‌رسام بووم‌و تێگه‌یشتم كه دڕنده‌یه‌تی به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازی یابانی، به‌جۆرێك توند لێدان له‌دژی ئه‌وانه‌ی پله‌یان نزمتره په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
دره‌نگانێكی هه‌مان رۆژ، ئه‌فسه‌رێك كه هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌ڵنه‌گرتبوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازدا هاتن بۆ ماڵمان. ماڵه‌كه‌یان پشكنی‌و جگه‌له تیۆنگ كۆ‌و من هیچیان نه‌دۆزییه‌وه. پێیانوتین ماڵه‌كه‌تان بۆ باره‌گای فهسیلهكهمان گونجاوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای مۆته‌كه بوو. من له‌لای لای پزیشكانی ددانی یابانیو پهرستارهكانیان له شه‌قامی براس باسا چاره‌سه‌رم وه‌رده‌گرت، ئه‌وان له‌وپه‌ڕی پاكی‌و خاوێنیدا بوون. فرۆشیاره یابانییه‌كان له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه له كۆگاكانی ده سه‌نتی له شه‌قامی میدل به‌هه‌مان شێوه بوون.
له‌سه‌ر بینینی نمونه‌ی ئه‌م جۆره سه‌ربازانه رانههاتبووم، چونكه بۆنێكی وهڕسكهریان لێ ده‌هات. له هه‌موو گۆشه‌كانی خانوهكهو زه‌وییه‌كه‌ی دههاتنو ده‌چوون. به‌دوای خواردندا دهگهڕانو ئه‌وه‌ی دایكم له حه‌شارگه‌كه‌دا شاردبوویه‌وه دۆزییانه‌وه، ههموئهوهی له‌به‌رده‌میان بوو به‌كاریانهێنا. ده‌ستیانكرد به سازكردنی خواردن له‌سه‌ر ئاگردانی ژوری میوانمان، له‌یه‌كتر تێنه‌ده‌گه‌یشتین، بۆیه به‌جوڵه‌ی لوت‌و ده‌ستیان ئیشاره‌تیان ده‌كرد. ئه‌گه‌ر كه‌مێك له به‌جێهێنانی داواكانیان دوابكهوتمایه، جنێوبارانیان دهكردمو به زله لێیانده‌دام. ئه‌وان بونه‌وه‌رێكی سه‌یر بوون. قژ بژو ریش درێژ. دوای سێ رۆژ له ژیانی دۆزه‌خی، ئینجا له‌لامان رۆیشتن.
ئه‌و ده‌سته سه‌ربازه سه‌ربازه یابانییه‌ی ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌یان كردبووه سه‌ربازگه، هێزه بهریتانیو هندیو ئوسترالییهكانیان به‌ره‌و دیلی ده‌برد. رێپێوانی به‌دیل گیراوان له (17/شوبات/1942) ده‌ستی پێكرد، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژو شه‌وێك به‌رده‌وام بوو، له رێگه‌یاندا به‌ره‌و چانگی به‌نزیك ماڵی ئێمه‌و به‌سه‌ر پردی سوردا تێده‌په‌ڕین. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له به‌له‌كۆنی خانوه‌كه‌مان دانیشتم‌و چاودێرییم كردن، دڵم پڕ له ئازار بوو. دیمه‌نی سوپایه‌ك خۆی به‌ده‌سته‌وه دابێت، دیمه‌نێكی پڕ له ناسۆرو ئازار به‌خشه.
هه‌ندێك له سه‌ربازه دیله‌كان شایه‌نی رێز‌و ستایش بوون، له‌نێویاندا دانیشتوانی چیای ئوسكهتلهنده كه به كڵاوه سكۆتلهندییهكانیان ده‌ناسرانه‌وه. سه‌رباری شكستخواردنیان، هێشتا به دیسپلین بوون‌و به‌گوێره‌ی فه‌رمان ده‌ڕۆیشتن، لهدیسپلیندا گۆركانیش هاوشێوه‌یان بوون. من به‌نهێنی سڵاوم بۆ ده‌كردن. هه‌ستێكی لهیادنهكراویان له‌ناخمدا به‌جێهێشت. له ده‌ره‌نجامدا حكومه‌تی سه‌نگافوره له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه هه‌تاكو ئه‌مڕۆ تیپێك له گۆركانی وه‌كو پۆلیسی نه‌هێشتنی ئاژاوه به‌كارهێنا.
هه‌رچی ئوسترالییه‌كان بوو وره‌یان داڕوخابوو، به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نه‌ده‌ڕۆیشتن. به‌هه‌مانشێوه به‌لای منه‌وه وادیاربوو هێزه هندییه‌كانیش وره‌و بوێرییان له‌ده‌ستداوه. ده‌بێ هه‌روا هه‌ستیان كردبێت كه شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی ئه‌وان نییه.
دوای كه‌مێك له رۆیشتنی سه‌ربازه یابانییه‌كان له ماڵمان، هه‌واڵێك له ناوچه‌كه‌دا بڵاوبویه‌وه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م چینییه‌كان بچن بۆ ناوه‌نده‌كانی خۆتۆماركردن له گۆڕه‌پانی (جالان بیسار) بۆ پشكنین. ماڵه هاوسێكهمانم بینی رۆیشتن، پێموابوو كارێكی دانایانه منیش ماڵه‌كه‌مان به‌جێبهێڵم، چونكه ئه‌گه‌ر پۆلیسی سه‌ربازی یابانی بۆیان ئاشكرا ببێت كه من له ماڵه‌وه‌م، ئه‌وا ده‌ستگیرم ده‌كه‌ن. بۆیه له‌گه‌ڵ تیۆنگ كوا به‌ڕێكه‌وتم به‌ره‌و جالان بیسار. به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه نه‌مانتوانی ده‌ربچین. ده‌یان هه‌زار خێزانی چینی له‌و ناوچه بچوكه‌دا گردببونه‌وه. هه‌موو خاڵه‌كانی ده‌رچوون له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌ربازی یابانی (Kempeitai) پاسه‌وانی ده‌كرا، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌و تایوانییهكانیان له‌گه‌ڵدا بوو. دواتر هه‌واڵیان پێدام كه هه‌موویان سه‌ریان داپۆشیوه، وه‌لێ من سه‌رنجی ئه‌وه‌م نه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێكمان له شوێن نوستنه‌كه‌ی تیۆنگ كۆ به‌سه‌ربرد، ویستم له‌ڕێگه‌ی خاڵێكی ده‌رچونه‌وه جێگاكه به‌جێبهێڵم، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كه رێگه‌ی رۆیشتنم پێبدات، هێمای بۆ كردم بچمه ناو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی چینیه‌وه. هه‌ستم به‌وه كرد ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی خراپی تێدایه، بۆیه داوامكرد رێگه‌م بدات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شوێن نوستنه‌كه، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی شتومهكهكانمو ئه‌ویش رێگه‌ی پێدام. گه‌ڕامه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی رۆژو نیوێك له خهوگهكهی تیۆنگ كۆ مامه‌وه. پاشان بۆ دووه‌م جار هه‌وڵی ده‌رچونم دا. ئه‌مجاره‌یان رێگه‌ی دام له‌ڕێگه‌ی خاڵێكی پشكنینه‌وه بڕۆم‌و هۆكاره‌كه‌شی نازانم. مۆرێكی له‌سه‌ر شان‌و پێشه‌وه‌ی كراسه‌كه‌م دا.
ده‌سته‌واژه‌ی (كانجی) یان (جیان) كه له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م به مه‌ره‌كه‌ب مۆری كرد، مانای ئه‌وه بوو كه من پشكنراوم، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو كه من ئازادكراوم. له‌گه‌ڵ تیۆنگ كۆ به هه‌ستێكی گه‌وره لهئاسودهییهوه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ. هه‌رگیز نه‌مده‌توانی تێبگه‌م چۆن بڕیاری په‌یوه‌ست به ژیان‌و مردن به‌م شێوازه سهرپێییو سه‌ره‌ڕۆییانه ده‌درێت.
لە عەرەبییەوە/ بارام سوبحی